خەمۆکی چییە؟ هێلین م. فارێڵ
-
0:08 - 0:11خەمۆکی هۆکاری سەرەکی پەککەوتنە
لە جیهاندا. -
0:11 - 0:13لە ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا، -
0:13 - 0:16نزیکەی ١٠٪ ی پێگەیشتوان بەدەست
خەمۆکییەوە دەناڵێنن. -
0:16 - 0:18بەڵام لەبەرئەوەی
نەخۆشییەکی دەروونییە، -
0:18 - 0:22تێگەیشتن لێی قورسترە لەچاو نەخۆشییەکی
وەک بەرزی کۆلیستڕۆل. -
0:22 - 0:25یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیش تێکەڵکردنی
ئەو جیاوازیەیە لە نێوان نەخۆشی خەمۆکی و -
0:25 - 0:28تەنها هەستکردن بە غەمباری.
-
0:28 - 0:31هەموو کەسێک جار جار هەست بە غەمباری دەکات.
-
0:31 - 0:33هێنانی نمرەی خراپ،
-
0:33 - 0:34لەدەستدانی کار،
-
0:34 - 0:35دەمەقاڵێ کردن،
-
0:35 - 0:38تەنانەت ڕۆژێکی باراناوی ڕەنگە هەستی
غەمباریمان بۆ دروست بکات. -
0:38 - 0:40هەندێ کاتیش هیچ ڕوداوێک ڕووی نەداوە.
-
0:40 - 0:42تەنها لە پڕ ئەو هەستە دروست دەبێت.
-
0:42 - 0:44پاشان بارودۆخەکان دەگۆڕدرێن و
-
0:44 - 0:46ئەو هەستانەی غەمبارمان دەکەن نامێنن.
-
0:46 - 0:48نەخۆشی خەمۆکی جیاوازە.
-
0:48 - 0:50نەخۆشییەکی پزیشکییە،
-
0:50 - 0:53بە پێی ویستی تۆ کۆتایی نایەت.
-
0:53 - 0:55بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە
درێژە دەکێشێت، -
0:55 - 0:59و بە شێوەیەکی نائاسایی ڕێگری
لە توانای ئیشکردن، -
0:59 - 1:00یاریکردن،
-
1:00 - 1:01و پەیوەندی خۆشەویستی دەکات.
-
1:01 - 1:03خەمۆکی چەندین نیشانەی جیاوازی هەیە وەک:
-
1:03 - 1:04دەرونێکی غەمبار،
-
1:04 - 1:07لەدەستدانی چێژ لەو شتانەی کە پێشتر
چێژبەخش بوون، -
1:07 - 1:08گۆڕانی ئارەزووی خواردن،
-
1:08 - 1:11هەستکردن بە بێنرخی و خۆ تاوانبارکردنی زۆر،
-
1:11 - 1:14زۆر خەوتن یاخود کەم خەوی،
-
1:14 - 1:15کەمی تەرکیزکردن،
-
1:15 - 1:17بێ ئۆقرەیی یاخود خاوبوونەوە،
-
1:17 - 1:19لەدەستدانی وزە،
-
1:19 - 1:21دووبارەبوونەوەی بیری خۆکوشتن.
-
1:21 - 1:23ئەگەر لایەنی کەم پێنج لەو نیشانانەت هەبوو،
-
1:23 - 1:25بە پێی ڕێنماییە دەروونییەکان،
-
1:25 - 1:29ئەکرێت خەمۆکیت تێدا دەستنیشان بکرێت.
-
1:29 - 1:31ئەوەش تەنها نیشانە ڕەفتارییەکان
ناگرێتەوە، -
1:31 - 1:35خەمۆکی چەند نیشانەیەکی جەستەیی
هەیە لە مێشکدا. -
1:35 - 1:37یەکەم جار،
-
1:37 - 1:39چەند گۆڕانێک ڕوودەدەن کە
بە چاوی ئاسایی و -
1:39 - 1:41تیشکی ئێکس دەبینرێن.
-
1:41 - 1:45ئەم نیشانانەش بچووک بوونەوەی بەشی پێشەوەی
مێشك وقەبارەی هایپۆکامپەس دەگرێتەوە. -
1:45 - 1:47بە شێوەیەکی وردتر،
-
1:47 - 1:49خەمۆکی پەیوەندی بە چەند شتێکی
تریشەوە هەیە: -
1:49 - 1:53ناردن و کەمبوونەوەی هەندێک لە
دەمارە گوێزەرەوەکان، -
1:53 - 1:57بە تایبەت سیرۆتۆنین، نۆرئێپنیفرین
و دۆپامین، -
1:57 - 1:59تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجی لەش،
-
1:59 - 2:03یان چەند گۆڕانێکی دیاریکراو لە قوڵایی
خەوتن و شەپۆلە خاوەکانی سوڕی خەو، -
2:03 - 2:05و تێکچوونی هۆرمۆنەکان،
-
2:05 - 2:10وەک بەرزی کۆرتیزۆڵ و
نائاسایی بوونی ڕژێنی دەرەقی. -
2:10 - 2:13بەڵام زانایانی دەمارزانی تا ئێستاش
وێنەیەکی ڕوونیان لەبەر دەست نییە -
2:13 - 2:15کە هۆکاری خەمۆکی چییە.
-
2:15 - 2:20پێدەچێت بەهۆی پەیوەندییەکی ئاڵۆزەوە بێت
لە نێوان جینەکان و ژینگەدا، -
2:20 - 2:22بەڵام سەرچاوەیەکی
دەستنیشانکراومان نییە -
2:22 - 2:26تا بە وردی پیشانی بدات کە کەی و
لە کوێ نەخۆشییەکە سەرهەڵدەدات. -
2:26 - 2:29و لەبەرئەوەی نیشانەکانی خەمۆکی
هەست پێنەکراون، -
2:29 - 2:32قورسە هەست بە کەسێک بکرێت کە باش دیارە
کەچی لە ڕاستیدا بە خەمۆکییەوە دەناڵێنێت. -
2:32 - 2:35بە گوێرەی پەیمانگەی نەتەوەیی
تەندروستی دەروونی, -
2:35 - 2:38بە تێکڕایی کەسێک کە بە نەخۆشییەکی
دەروونیەوە دەناڵێنێت -
2:38 - 2:41زیاد لە ١٠ ساڵ دەخایەنێت تاوەکو
داوای یارمەتی دەکات. -
2:41 - 2:43بەڵام چەند چارەسەرێکی کاریگەریش هەیە.
-
2:43 - 2:48دەرمان و چارەسەری سروشتی تەواوکەری یەکترین
بۆ باشترکردنی دەردراوەکانی مێشک. -
2:48 - 2:51لە بارودۆخە زۆر قورسەکانیشدا چارەسەر
بە تەزوی کارەبا، -
2:51 - 2:54کە وەک گەشکە وایە لە مێشکی نەخۆشدا،
-
2:54 - 2:56ڕێگەیەکی زۆر بەسودە.
-
2:56 - 2:57چارەسەرە هیوابەخشەکانی تر،
-
2:57 - 3:00وەک چارەسەر بە تەزووی موگناتیسی،
-
3:00 - 3:02لەژێر تاقیکردنەوەدایە.
-
3:02 - 3:04بۆیە گەر کەسێک دەناسیت کە
بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنێت، -
3:04 - 3:09بە میهرەبانییەوە هانی بدە کە یەکێک لەم
ڕێگە چارانە بدۆزێتەوە. -
3:09 - 3:11دەکرێت لە چەند کارێکدا یارمەتیدەری بیت،
-
3:11 - 3:13وەک گەڕان بەدوای دەرونزانێکدا لە ناوچەکە،
-
3:13 - 3:16یان دروستکردنی لیستێک پرسیار
بۆ ئەوەی لە پزیشکێکی بکەن. -
3:16 - 3:18بۆ کەسێکی تووشبوو بە خەمۆکی،
-
3:18 - 3:21ئەم هەنگاوە سەرەتاییانە قورسن.
-
3:21 - 3:23ئەگەر هەست بە شەرم و تاوان بکات،
-
3:23 - 3:26بۆی ڕوون بکەرەوە کە خەمۆکیش
نەخۆشییەکی پزیشکییە، -
3:26 - 3:28هەر وەکو هەناسە توندی و شەکرە.
-
3:28 - 3:30واتای لاوازی و تایبەتمەندی کەسی ناگەیەنێت،
-
3:30 - 3:34نابێت وابزانن کە بە تەنها خۆیان
دەتوانن ڕزگاریان بێت -
3:34 - 3:37هەروەک ئەوەی ناتوانن بەتەنها قۆڵێکی شکاو
تیمار کەن. -
3:37 - 3:39ئەگەر تا ئێستا تووشی خەمۆکی نەبوویت ،
-
3:39 - 3:43بەراوردی خەمۆکی مەکە بەو کاتانەی
هەستت بە غەمباری کردووە. -
3:43 - 3:47بەراوردکردنی هەستی ئەوانەی خەمۆکن بە
هەستی خەمباربوونی ئاسایی و کاتی -
3:47 - 3:50وایان لێدەکات کە هەست بە تاوان بکەن
بەهۆی ئازارچەشتنیانەوە. -
3:50 - 3:53تەنانەت باسکردنی خەمۆکی بە ئاشکرا
دەکرێت یارمەتیدەر بێت . -
3:53 - 3:57بۆ نمونە، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە
پرسیارکردن لەسەر بیری خۆکوژی لە کەسێک -
3:57 - 4:00بە شێوەیەکی کاریگەر مەترسی
خۆکوشتن کەمدەکاتەوە. -
4:00 - 4:04وتوێژی ئاشکرا لەبارەی نەخۆشییە
دەرونییەکانەوە شەرمکردن ناهێڵێت -
4:04 - 4:07و بۆ خەڵک ئاسانتر دەبێت کە
داوای یارمەتی بکەن. -
4:07 - 4:08هەروەها تاوەکو نەخۆشی
زیاتر چارەسەر بکرێن، -
4:08 - 4:11زاناکان زیاتر دەزانن لە بارەی خەمۆکییەوە،
-
4:11 - 4:13و چارەسەرەکانیش باشتر دەبن.
- Title:
- خەمۆکی چییە؟ هێلین م. فارێڵ
- Speaker:
- هێلین م. فارێڵ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە: http://ed.ted.com/lessons/what-is-depression-helen-m-farrell
خەمۆکی هۆکاری سەرەکی بێ تواناییە لە جیهاندا؛ لە ئەمریکا نزیکەی ١٠٪ی پێگەیشتوان بەدەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنن. بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکی دەروونییە، تێگەیشتن لێی قورسترە لە چاو لە نەخۆشییەکی وەک بەرزی کۆلیسترۆڵ. هێلین م. فاڕێڵ لە نیشانە و چارەسەرەکانی خەمۆکی دەکۆڵێتەوە و چەند ئامۆژگارییەک دەدات بۆهاوکاری کردنی هاوڕێیەکت کە بەدەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنێت.
وانە لەلایەن هێلین م. فاڕێڵ، وێنەی جوڵاو لە لایەن ستۆدیۆی ئارتڕاک. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:29
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What is depression? - Helen M. Farrell | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is depression? - Helen M. Farrell | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for What is depression? - Helen M. Farrell | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What is depression? - Helen M. Farrell | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What is depression? - Helen M. Farrell | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What is depression? - Helen M. Farrell | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What is depression? - Helen M. Farrell | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for What is depression? - Helen M. Farrell |