Return to Video

خوێندكارانی دڵخۆشتر، تەندروستر | دانیكا جیبەلدی | TEDxKids@ElCajon

  • 0:04 - 0:10
    دەستان بەرز بکەنەوە ئەگەر پشوو
    خۆشترین و باشترین کاتی ڕۆژەکەتە یان بووە.
  • 0:11 - 0:13
    بۆ منیش خۆشترینە.
  • 0:13 - 0:16
    یەکێک لە خۆشترین شت من دەیکەم
    ئەوەیە یاری لەگەڵ ھاورێکانم دەکەم.
  • 0:17 - 0:19
    ئایا خۆزگە دەخوازن منداڵان
    پشووی زیاتریان ھەبێت؟
  • 0:21 - 0:23
    خۆزگەی زۆرێکمانە، لە نێویاندا من.
  • 0:23 - 0:27
    ئایا دەزانن منداڵان لە ڕاستییدا
    پێویستیان بە پشووی زیاترە؟
  • 0:27 - 0:30
    ئەمە بەڕاستی بۆ ئێمە بە
    ڕێگە جیاوازەکان باشە.
  • 0:31 - 0:33
    پشوو کۆمەڵێک سوودی ھەیە.
  • 0:33 - 0:35
    یارمەتی منداڵان دەدات دیقەت بدەن،
  • 0:35 - 0:36
    وریا بن،
  • 0:36 - 0:38
    و زیاتر بە توانا بن لە پوڵدا.
  • 0:38 - 0:43
    بۆب موڕای، پزیشکی منداڵان لە
    زانکۆی ویلایەتی ئۆھایۆ، دەڵێت،
  • 0:43 - 0:46
    "ئەگەر تۆ دەتەوێت منداڵێک وریا
    بێت و گرنگی بە ئەرکەکانی بدات،
  • 0:46 - 0:50
    و ئەو زانیارییەی پێیان دەدەی جێگیر بێ
  • 0:50 - 0:51
    لە مێشکیان،
  • 0:51 - 0:55
    تۆ پشووی ڕێک و پێکت
    بە ئەوان بەخشیووە."
  • 0:55 - 0:59
    ئەمەش بەو مانایە دێت
    پشوو مێشکمان بەھێز دەکات.
  • 0:59 - 1:01
    ئەو منداڵانەی پشوویان زیاترە
    نمرەی تاقیکردنەوەی باشترە
  • 1:01 - 1:03
    لە چاو ئەو منداڵانەی
    کاتی پشوویان کەمە.
  • 1:03 - 1:07
    ھەروەھا پشوو کات بە منداڵان دەبەخشێت
    لە کارامەیی کۆمەڵایەتی بەشدار بن.
  • 1:07 - 1:09
    ئێمە بەشداری کارامەیی
    پەیوەندی دەکەین
  • 1:09 - 1:11
    وەک ھاوکاری،
    ھاوبەشی کردن، یاری پێویست.
  • 1:11 - 1:14
    بۆ نموونە، کاتێک من لە پشووم،
  • 1:14 - 1:16
    من و ھاوڕێکانم بە نۆرە
    یاری مەنکی بارس دەکەین.
  • 1:16 - 1:21
    ئێمە فێری کارامەیی خۆگونجاندنی
    وەک خۆگری یان سووربوون دەبین.
  • 1:21 - 1:25
    کاتێک منداڵان کارامەیی بەھێزی کۆمەڵایەتی
    ھەبێت، ڕێژەی ھەڵچوون کەمتر دەبێت.
  • 1:25 - 1:29
    پشوو سوودی هەیە بۆ
    تەندروستی جەستەشیان.
  • 1:30 - 1:33
    تیشکی خۆر ڤیتامین د زیاتر پێمان دەبەخشێت،
  • 1:33 - 1:36
    کە خەڵک عادەتەن بڕێک
    تەواو بە دەست ناھێنن.
  • 1:36 - 1:39
    بە گوێرەی ماڵپەری ساینس دەیلی،
  • 1:39 - 1:43
    ٧ لە ١٠ منداڵانی ئەمریکا ڕێژەی
    ڤیتامین د لە جەستەیان کەمە.
  • 1:43 - 1:45
    ڤیتامین د گرنگە
  • 1:45 - 1:49
    چونکە وا لە ئێسکەکانمان دەکات گەشە بکەن و
    وزەی زیاتر بۆ جەستەمان کۆ دەکاتەوە.
  • 1:49 - 1:53
    پشوو لە ڕاستییدا وا لە منداڵان دەکات ھەست
    بە دڵخۆشی، تەندروستی، و پارێزراوی بکەن.
  • 1:54 - 1:57
    ئێستا ئێمە باسی سوودەکان
    لە بارەی پشوو دەکەین،
  • 1:57 - 2:02
    ئایا دەتانەوێت بزانن چی ڕوودەدات
    کاتێک پشوو تەواوت وەرناگریت؟
  • 2:02 - 2:06
    یەک لە کاریگەرییەکان ئەوەیە منداڵان
    بە زەحمەت سەرنج دەدەن.
  • 2:06 - 2:08
    منداڵان ڵە پۆڵدا بێزار و لە دڵەڕاوکێن.
  • 2:08 - 2:11
    ئەوان پەیوەندی چاو لەگەڵ
    مامۆستاکەیان دروست ناکەن
  • 2:11 - 2:13
    و نمرەی نزمتر بە دەست دێنن.
  • 2:13 - 2:16
    لاوازی کارامەیی کۆمەڵایەتی کاریگەریەکیترە.
  • 2:16 - 2:17
    کاتێک ئێمە لە پشوو داین،
  • 2:17 - 2:21
    ئێمە پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ
    خوێندکاریتر دروست دەکەین.
  • 2:21 - 2:22
    ناتوانین ئەمە بکەین
  • 2:22 - 2:25
    کاتێک ئێمە پشوومان نەبێت
    بۆ قسە کردن لەگەڵ یەکتری.
  • 2:25 - 2:29
    منداڵان پشووی کەمیان هەیە، چونکە
    قوتابخانەکان ئەو کاتەیان لێدەبەن.
  • 2:30 - 2:32
    لە دوای یاسای "ھیچ منداڵێک پشت گۆی مەخەن"
  • 2:32 - 2:34
    کە لە ٢٠٠١ دەرچوو،
  • 2:34 - 2:40
    ٢٠٪‏ ھەموو قوتابخانەکانی وڵات تێکڕای
    پشوو بۆ ٥٠ دەقە لە ھەفتەیەکدا کەم کردەوە.
  • 2:40 - 2:43
    ئەوان پێیان وابوو بەم شێوەیە
    خوێندکاران ناچار دەکەن دەربچن،
  • 2:43 - 2:46
    چونکە خوێندکاران پێویستیان بە کاتی
    زیاترە بۆ خوێندنی بیرکاری و خوێندنەوە.
  • 2:46 - 2:48
    ئەنجامی ئەمە چۆن بوو؟
  • 2:48 - 2:50
    باشە، خوێندن وا پیشان دەدرێ
  • 2:50 - 2:53
    بۆشایی سەرکەوتن لە
    ڕاستییدا وەک خۆی ماوەتەوە.
  • 2:54 - 2:57
    شوێنەکانیتر ھاوکار دەبن لە
    زیاد کردنی پشوو.
  • 2:57 - 3:01
    ھەندێک قوتابخانە لە ئۆکلاھوما،
    تێکساس، و ویلایەتەکەمان کالیفۆرنیا
  • 3:01 - 3:04
    بەرنامەیەکیان بە ناوی لینک پرۆجێکت ھەیە.
  • 3:04 - 3:06
    لە تکساس، لە قوتابخانەی ئیگڵ
    سەرەتایی جێبەجێ کرا،
  • 3:06 - 3:09
    و ئەوان چوار کاتی پشووی
    ١٥ دەقەیان وەردەگرت،
  • 3:09 - 3:11
    و منداڵان کەسایەتییان بەرەو پێش دەبەن.
  • 3:11 - 3:16
    ئێستا ئەوان دەیانەوێت پشووی زیاتر لە
    یوتا، مینێسۆتا، پێنسیلڤانیا زیاد بکەن
  • 3:16 - 3:19
    ھەروەھا لە تکساس،
    کالیفۆرنیا، و ئۆکلاھوما.
  • 3:19 - 3:22
    بارەگای پڕۆژەی لینک
    لە فینلەندایە.
  • 3:22 - 3:26
    لە فینلندا، ھەموو ٤٥ دەقەیەک، منداڵان
    ١٥ دەقە پشوویان ھەیە.
  • 3:26 - 3:29
    ئەمە کاتێکی زۆرە بۆ پشوو، وایە؟
  • 3:29 - 3:34
    بە ھەمووی، ئەو پشووەی
    ھەیانە دەکاتە ٧٥ دەقە لە ڕۆژێکدا.
  • 3:34 - 3:38
    بەڵام لە ئەمریکا منداڵان
    تەنھا ٢٧ دەقە پشوویان ھەیە.
  • 3:38 - 3:40
    ئەمە زۆر کەمە.
  • 3:41 - 3:44
    ئێستا زانیتان بۆچی
    منداڵان پێویستیان بە پشووە،
  • 3:44 - 3:46
    لێرەدا چی پێویستی بە گۆڕانە.
  • 3:46 - 3:49
    قوتابخانەکان پێویستیان بە
    پشووی زیاتر و ماوەی زیاترە.
  • 3:49 - 3:52
    من پێشنیار دەکەن چوار پشووی ١٥ دەقەیی
  • 3:52 - 3:54
    تاکو خوێندکاران توانای
    سەرنج دانی زیاتریان ھەبێت لە پۆڵدا
  • 3:54 - 3:56
    و کارامەیی کۆمەڵایەتی باشتریان ھەبێت.
  • 3:57 - 4:00
    ھەروەھا، ئێمە پێویستە وەرنەگرتنی پشوو
    وەک سزایەک ڕابگرین.
  • 4:00 - 4:03
    ئەو منداڵانە سەرنجانیان كەم دەبێت و
    ئەنجامی باش لێیان بەدی ناكرێت.
  • 4:03 - 4:05
    ئەمەش ئیشێكی باش نابێت.
  • 4:05 - 4:10
    دەمانتوانی وا لە خوێندكار بكەین كار بۆ
    ئامانجێكی بکات بۆ باشکردنی ھەڵسوكەوتی.
  • 4:10 - 4:14
    لێرەدا پشوو چارەسەرەكەیە، نەك كێشەكە!
  • 4:14 - 4:17
    ئەم ڕێچكانە یارمەتیدەری خوێندكارانە
    شتی باشتر لە پۆڵدا ئەنجام بدەن
  • 4:17 - 4:20
    و وا لە منداڵان دەكات
    دڵخۆشتر و تەندروستر بن.
  • 4:20 - 4:23
    ئایا ئەمە ئامانجی قوتابخانەكانە؟
Title:
خوێندكارانی دڵخۆشتر، تەندروستر | دانیكا جیبەلدی | TEDxKids@ElCajon
Description:

ئەم ئاخاوتنە بیرمان دەخاتەوە پشوو تەنھا كاتی یاری كردن نیە بەڵكو لە ڕاستیدا بۆ مێشك و جەستەش گرنگە. دانیكا بە پەڕۆشییەوە داوسی پشووی زیاتر لە قوتابخانەكان دەكات. دانیكا لە پۆڵی چوارە لە قوتابخانەی فویرتێی بنەرەتی. ئەو ئاخاوتنەكەی لە كاتی TEDxKids@ElCajon virtual event پێشكەش كرد. ئاخاوتنەكەی پێشتر تۆمار كراوە بە بێ ئامادەبووی خەڵك و بە شێوەی ڕاستەخۆ زووم لە فەیسبووك.

ئەم ئاخاقتنە لە لایەن TEDx event using the TED conference format پێشكەش كرا و لە لایەن ڕێكخراوێكی ناوخۆیی ڕێكخرا. زانیاری زیاتر لەم بەستەرەیە: https://www.ted.com/tedx

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
04:28

Kurdish subtitles

Revisions