Return to Video

بۆچی هۆڵەندا لە ژێر ئاو نییە؟ ستیفان ئال

  • 0:08 - 0:14
    لە کانوونی یەکەمی ساڵی۱۹٥۳،
    ڕەشەبایەک دەریاکانی باکوری هەژاند.
  • 0:14 - 0:17
    شەپۆلە بەهێزەکان کەناری
    هۆڵەندیان ژێر ئاو خست،
  • 0:17 - 0:19
    بووە هۆی گیان لە دەستدانی نزیک ۲۰۰۰ کەس.
  • 0:19 - 0:23
    دوای ٥٤ ساڵ، گەردەلولێکی هاوشێوە
    هەڕەشەی لە هەرێمەکە دەکات.
  • 0:23 - 0:26
    بەڵام ئەم جارە، هۆڵەندا لە
    ئامادەباشیدا بوو.
  • 0:26 - 0:28
    کاتێک ڕێژەی ئاوەکە
    بەرز دەبێتەوە،
  • 0:28 - 0:32
    ئامێرە پێشکەووتووە هەستەوەرەکان پڕۆتۆکۆلی
    باری لەناکاویان ڕاگەیاند.
  • 0:32 - 0:34
    لە ماوەی ۳۰ خولەکی داهاتوودا،
  • 0:34 - 0:39
    جووتێک لە بازووی پۆڵاینی ۲٤۰ مەتری داخرا،
  • 0:39 - 0:41
    بۆ پاراستنی دەربەندەکە.
  • 0:41 - 0:44
    بەکارهێنانی ٦٨۰ تەن بەستەر
  • 0:44 - 0:48
    بەربەستەکە هاوکات لەگەڵ ڕەشەبا
    و شەپۆلەکان دەجوڵا.
  • 0:48 - 0:52
    بەرەبەیان، گەردەلولەکە بە
    کەمترین زیان تێپەڕی.
  • 0:52 - 0:55
    یەکەم تاقیکردنەوەی مەیدانی Maeslantkering
  • 0:55 - 0:57
    سەرکەوتنێکی باشی بە دەست هێنا.
  • 0:57 - 1:00
    وەک یەکێک لە هەرە گەورەترین
    پێکهاتە جوڵاوەکانی هەسارە،
  • 1:00 - 1:04
    ئەو بەربەستە بە کارێکی سەیر لە مێژووی
    ئەندازیاری مرۆڤایەتی دادەنرێت.
  • 1:04 - 1:07
    بەڵام Maeslantkering بەشێکی بە تەنهایە،
  • 1:07 - 1:12
    سیستەمی بەهێز و پێکەوە بەستراوی
    کۆنتڕۆڵکردنی ئاو ناسراو بە Delta Wors،
  • 1:12 - 1:17
    کارامەترین پڕۆژەی پارێزگاری
    دژی لافاوە لە جیهان.
  • 1:17 - 1:20
    هۆڵەندیەکان مێژوویەکی درێژیان
    لە بەڕێوەبردنی ئاو هەیە.
  • 1:20 - 1:25
    وڵاتەکە سێ ڕووباری سەرەکی
    ئەوروپایی لە خۆ دەگرێت،
  • 1:25 - 1:29
    چارەگێکی زەوییەکانی دەکەوێتە ژێر
    ئاستی ڕووی دەریاوە.
  • 1:29 - 1:33
    ئەو هەڵکەوتە جوگرافییە وای لە ناوچەکە
    کردووە دووچاری گەردەلوول بێتەوە.
  • 1:33 - 1:35
    بە ڕادەیەک کە بەشێک لە دامودەزگا
    لەپێشینەکانی هۆڵەندا
  • 1:35 - 1:41
    بە ناڕەسمی ئەنجومەنی ئاودێری بوون و
    هاوکاری پڕۆژەی پارێزگاری لە لافاویان دەکرد.
  • 1:41 - 1:47
    بەڵام دوای گەردەلوولەکەی ۱۹٥۳، حکومەتی
    هۆڵەندی ڕێکاری فەرمیتری گرتەبەر.
  • 1:47 - 1:50
    لیژنەی دەلتایان دامەزراند،
  • 1:50 - 1:54
    و ئیشی پاراستنی هەموو نەتەوەکانی
    باشوری خۆرئاوا بوو.
  • 1:54 - 1:57
    زیاتر گرینگیان بە ئەو ناوچانە دەدا کە
    دانیشتوان تێیدا چڕە،
  • 1:57 - 2:02
    ئامانجیان کەم کردنەوەی ئەگەری ڕوودانی
    لافاو بوو بۆ خوار ۱ لە ۱۰۰۰۰،
  • 2:02 - 2:05
    نزیکی ۱۰۰ هێندەی ناوچە
    کەنارەکان ئارامتر بێت.
  • 2:05 - 2:09
    بە جێ گەیاندنی ئەو پڕۆژە گرینگە پێویستی بە
    هەبوونی چەندین پڕۆژەی ژێرخانی جیاواز بوو
  • 2:09 - 2:12
    بە درێژایی کەناری باشوری خۆرئاوا.
  • 2:12 - 2:18
    یەکەم هەنگاوی بەرگری کردن لە ناوچە مەترسی
    لە سەرەکان درووست کردنی بەنداو بوو.
  • 2:18 - 2:22
    ئەو دەروازە گەورەیە ڕووباری چەندین وڵات
    بە زەریای باکور دەگەیەنێت،
  • 2:22 - 2:27
    لە کاتی گەردەلوولدا ڕێگە بە ئاوی لافاوەکە
    دەدات تاکو بچێتە دەرەوەی وڵاتەکان.
  • 2:27 - 2:31
    زنجیرەیەک بەنداو بەکار دەهێنن،
    لیژنەی دەلتا ئەو ڕێژگانە دەگوازنەوە
  • 2:31 - 2:36
    بۆ ناو دەریاچە فراوانەکان کە وەک پارێزەری
    سرووشتی و باخچەی گشتی کار دەکەن.
  • 2:36 - 2:40
    هەرچەندە، ئەو چارەسەرە
    لە Nieuwe Waterweg سوودی نەبوو.
  • 2:40 - 2:43
    وەک شادەماری پیشەسازی دەریاگەری ناوخۆیی،
  • 2:43 - 2:47
    ئەو ڕێڕەوە پێویستە کراوە و سەلامەت بێت،
  • 2:47 - 2:50
    و لە کاتی گەردەلوولدا کارا بێت.
  • 2:50 - 2:53
    لە ساڵی ۱۹۹٨، تەواو بوونی Maeslantkering
  • 2:53 - 2:56
    سەلامەتی و کارئاسانی پێویستی پێشکەش کرد.
  • 2:56 - 3:01
    هاوشانی بەربەستە یەدەگەکان، وەک بەنداوە
    تەختەیەکان و دیواری دەریا ڕاستیەکان،
  • 3:01 - 3:05
    ئەو پتەو کردنە بەشێکی گەورەی
    لە پڕۆژەی دەلتا لە خۆ گرت،
  • 3:05 - 3:09
    کە ئامانجی سەرەکی دژی
    گەردەلوولی دەریایی بوو.
  • 3:09 - 3:13
    بەڵام لە ساڵانی دواتر، هۆڵەندییەکان
    پلانی یەدەگیان جێبەجێ کرد
  • 3:13 - 3:17
    بۆ تەواو کردنی کارەکانی دەلتا
    و پاراستنی لە لافاوی ناوخۆ.
  • 3:17 - 3:20
    لە ژێر پلانی "ژووری ڕووبار"
  • 3:20 - 3:24
    جوتیارەکان و سەدەکان لە
    کەنارەکە دوور خرانەوە.
  • 3:24 - 3:28
    ئەمەش مەودای زیاتری بە ئاودا تا لە
    ڕووبەرێکی نزمتر کۆ بێتەوە،
  • 3:28 - 3:32
    درووست کردنی کۆگایەکی ئاو و نشینگەی
    ئاژەڵە کێوییە ناوخۆیەکان.
  • 3:32 - 3:36
    ئەو ستراتیجییە تەنها مەترسی
    لافاوی کەم نەکردەوە،
  • 3:36 - 3:38
    بەڵکو ڕێگەی بە جێگیرگە نوێکراوەکان دا
  • 3:38 - 3:41
    تاکو بە چری و بەردەوامی
    زیاتر دروست بکرێنەوە
  • 3:41 - 3:46
    لەوانەیە هیچ شارێک بەرجەستەی شێوازەکەی
    هۆڵەندا لە بەڕێوبردنی ئاو نەکات
  • 3:46 - 3:52
    هێندەی Rotterdamی پێشکەوو، وەک
    هەموو شارەکە لە ژێر ئاستی ڕووی دەریاوەیە.
  • 3:52 - 3:53
    کاتێک گەردەلوول هەڵ دەکات،
  • 3:53 - 3:58
    دانیشتوانە چڕەکانی ناوچە کۆنەکان لە ڕێگەی
    بەربەستە لاسایکەرەکانەوە دەپارێزرێن.
  • 3:58 - 4:02
    لە هەمان کاتدا، ناوچە نوێکان
    ڕووکەشیانە بەرزکراوەتەوە،
  • 4:02 - 4:06
    هەندێک جار لە سەربانی سەوز پێک دێت
    بۆ کۆ کردنەوەی ئاوی باران.
  • 4:06 - 4:10
    زۆرینەی پێکهاتەکانی دەوری
    شارەکە دەکرێنە کۆگایەکی ئاو،
  • 4:10 - 4:13
    لە نێوانیشیاندا گەراج وگوڕەپانەکانیش.
  • 4:13 - 4:16
    کە بۆ شانۆکان و یاریگاکان تەرخان کراون
  • 4:16 - 4:21
    هاو کات لە بەندەرەکە، چارداغەکان
    لەگەڵ ئاوەکە بەرز دەبێتەوە،
  • 4:21 - 4:25
    ئەمە یەکێکە لە پلانە هەمەچەشنییەکانی
    پێکهاتەی دوو سروشتی
  • 4:25 - 4:30
    بەشێکیان سیستەمی پاڵاوتنی ئاو و کۆکردنەوەی
    وزەی خۆر لە خۆ دەگرێت.
  • 4:30 - 4:34
    ئەو ستراتیجیانە بە بەشێک لە تەکنەلۆجیا
    و سیاسەت دادەنرێت.
  • 4:34 - 4:38
    کە لە ڕووی بەڕێوەبردنی ئاو هۆڵەندا
    بە پێشەنگی وڵاتان دادەنرێت.
  • 4:38 - 4:41
    وڵاتەکە بەردەوامە لە گەڕان بە دوای ڕێگەی
    نوێتر بۆ سەقامگیرتر کردنی شارەکان
  • 4:41 - 4:43
    خۆڕاگری لە بەرامبەر کارەساتە سروشتییەکان.
  • 4:43 - 4:46
    کاتێک بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە
    زیاد بوونی ئاوی ڕووی دەریا
  • 4:46 - 4:49
    هەڕەشە لە شارە ئاست نزمەکانی
    ڕووی دەریا لە جیهاندا دەکات،
  • 4:49 - 4:54
    هۆڵەندا نمونەیەکی دەگمەنە بۆ مامەڵە کردن
    لەگەڵ گەردەلوول و ئاو.
Title:
بۆچی هۆڵەندا لە ژێر ئاو نییە؟ ستیفان ئال
Speaker:
ستیفان ئال
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/why-isn-t-the-netherlands-underwater-stefan-al

لە کانوونی یەکەمی ساڵی۱۹٥۳، ڕەشەبایەک دەریاکانی باکوری هەژاند. شەپۆلە بەهێزەکان کەنارەکانی هۆڵەندیان ژێر ئاو خست و بووە هۆی گیان لە دەستدانی نزیک ۲۰۰۰کەس.
دوای ٥٤ ساڵ، گەردەلوولێکی هاوشێوە هەڕەشەی لە هەرێمەکە دەکرد. بەڵام ئەم جارە، هۆڵەندا لە ئامادەباشیدا بوو. ئەمەش بەهۆی سیستەمێکی بەهێز و پێکەوە بەستراو بوو کە ناسراوە بەDelta Works، کارامەترین پڕۆژەی پارێزگاری دژی لافاوە لە جیهاندا. ستیفان ئال لە سەرنج ڕاکێشی ئەو ئەندازیاریە مەزنە قووڵ دەبێتەوە.

وانەیەک لە لایەن ستیفان ئال، دەرهێنانی لە لایەن جۆدی پڕۆدی

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:56

Kurdish subtitles

Revisions