چوار پرسیار پێویستە هەمووکات لە پزیشکەکەتی بکەیت
-
0:01 - 0:03من نەشتەرگەری مێشک و دەمارم، و
-
0:03 - 0:07ئەمڕۆ هاتووم پێتان بڵێم کە کەسانی
وەک من پێویستیان بە یارمەتی ئێوەیە. و -
0:08 - 0:10کەمێکی تر، پێتان ئەڵێم چۆن.
-
0:10 - 0:14بەڵام یەکەم شت، با دەستپێکەم بە باسکردنی
نەخۆشێکی خۆم بۆتان. -
0:14 - 0:17ئەمە ژنێک بوو لە پەنجاکانی تەمەنیا،
-
0:17 - 0:19بەشێوەیەکی گشتی تەندروستی باشبوو،
-
0:19 - 0:21بەڵام چەند جارێک چۆتە نەخۆشخانە و
دەرچووە بەهۆی -
0:21 - 0:25چارەسەری بنەبڕکردنی شێرپەنجەی مەمک.
-
0:26 - 0:29ئێستا تووشی دەرچوونی دیسکی
بڕبڕەکانی ملی بووە، -
0:29 - 0:32بەهۆیەوە ئازار ئەگوازرێتەوە لە ملییەوە،
-
0:32 - 0:34بۆسەر قۆڵی ڕاستی.
-
0:35 - 0:38پێش ئەوەی ڕاوێژم پێبکرێت
سەیری ئێم ئاڕ ئایەکەیم کرد، -
0:38 - 0:40بڕیارم یا پێشنیاری نەشتەرگەری بکەم.
-
0:40 - 0:45ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە ستانداردن، و
بە خێرایی ئەکرێت. -
0:45 - 0:47بەڵام مەترسییەکی دیاریکراویان هەیە.
-
0:47 - 0:49بڕینێک لێرەیا ئەکەیت، و
-
0:49 - 0:52بە وردی توێکاری ئەکەیت
هەتا پشتی بۆری هەناسە، -
0:52 - 0:53سورێنچک، و
-
0:53 - 0:57هەوڵیش ئەیەیت خوێنبەرەکە نەبڕیت
کە ئەچێت بۆ مێشک. -
0:57 - 0:58(پێکەنین)
-
0:58 - 1:00ئینجا مایکرۆسکۆپەکە ئەهێنیت، و
-
1:00 - 1:03هێواش هێواش دیسکەکە و دەرچوونەکەی لائەبەیت
-
1:03 - 1:04لە کەناڵی دەمارەکە،
-
1:04 - 1:06بێ ئەوەی زیان بە دڕکە پەتک و
ڕەگی دەمارەکە بگەیەنیت -
1:06 - 1:08کە چەند میلیمەترێک لەژێرەوەیە.
-
1:09 - 1:11خراپترین ئەگەر ڕووبات
زیان گەیاندنە بە دڕکە پەتک، -
1:11 - 1:15کە ئەکرێت ببێتە هۆی شەلەل
لە ملەوە بۆ خوارەوە. -
1:17 - 1:19دوای ڕوونکردنەوەی ئەمە بۆ نەخۆشەکە،
یەکسەر بێدەنگ بوو. -
1:19 - 1:20دوای چەند ساتێکیش،
-
1:20 - 1:24چەند وشەیەکی زۆر یەکلاکەرەوەی وت
بۆ خۆشم و بۆخۆشی. -
1:26 - 1:29"دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟"
-
1:29 - 1:31(پێکەنین)
-
1:32 - 1:35ئەشزانن درکم بەچی کرد،
ئەوکاتە و لەویا؟ -
1:35 - 1:37پێویست نەبوو.
-
1:38 - 1:41ڕاستییەکەی، کاتێک نەخۆشی
وەک ئەم ژنەم بۆ یەت، -
1:41 - 1:43ئامۆژگاری ئەوەیان ئەکەم
نەشتەرگەری نەکەم. -
1:44 - 1:46کەواتە ئەمجارە بۆچی پێشنیاری
نەشتەرگەریم کرد؟ -
1:47 - 1:49ئەزانن چۆنە،
-
1:49 - 1:51ئەم دەرچوونە زۆر نموونەیی بوو،
-
1:51 - 1:55ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم کە چۆن
لە کەناڵی ڕەگی دەمارەکە دەری ئەکەم -
1:55 - 1:57پێش ئەوەی بێتە ژووری ڕاوێژکارییەکە.
-
1:58 - 2:01ئەبێ دانی پیا بنێم،
ئەمویست نەشتەرگەری بۆ بکەم. -
2:01 - 2:03حەزم ئەکرد نەشتەرگەری بۆ بکەم.
-
2:03 - 2:07نەشتەرگەری کردن هەرچۆنێک بێت
خۆشترین بەشی کارەکەمە. -
2:07 - 2:10(پێکەنین)
-
2:11 - 2:13پێموابێت لەوانەیە ئێوەش
ئەو هەستەتان هەبووبێت. -
2:13 - 2:17دراوسێ تەلارسازەکەم وتی
حەز ئەکا دانیشێت و وێنە بکێشێت و -
2:17 - 2:18نەخشەی خانوو دابنێت.
-
2:18 - 2:19ئامادەیە بەدرێژایی ڕۆژ بیکات
-
2:20 - 2:23ئینجا قسە لەگەڵ کڕیارەکە بکات
کە پارەی خانووەکە ئەیات -
2:23 - 2:26کە لەوانەیە ڕیگریش بخاتە بەردەمی
بۆ ئەوەی ئەیەوێ بیکات. -
2:27 - 2:28بەڵام وەک هەموو تەلارسازێک،
-
2:28 - 2:31هەموو نەشتەرگەرێکیش پێویستە
سەیری چاوەکانی نەخۆشەکە بکات و -
2:31 - 2:33پێکەوە لەگەڵ نەخۆشەکە،
-
2:33 - 2:37پێویستە بڕیار بەن باشترین چییە بۆ
کەسەکەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەکرێت. -
2:38 - 2:40ئەوەش لەوانەیە لە ئاسان بچێت.
-
2:40 - 2:42بەڵام با سەیری چەند سەرژمێرییەک بکەین.
-
2:44 - 2:47لەوزەتێن دوو گرێکەن کە لە
پشتی قوڕەگەوەن. -
2:47 - 2:50بە نەشتەرگەری دەرئەکرێن، و
-
2:50 - 2:52پێی ئەوترێت لابردنی لەوزەتێن.
-
2:52 - 2:56ئەم هێڵکارییە ڕێژەی نەشتەرگەری
لابردنی لەوزەتێنی نەرویج نیشان ئەیات -
2:56 - 2:57لە ناوچە جیاکانا.
-
2:57 - 3:01ئەوەی سەرنجت ڕائەکێشێت ئەوەیە
دوو ئەوەنە ئەگەری هەیە -
3:01 - 3:05کە منداڵەکەت --
چونکە ئەمە بۆ منداڵانە -- -
3:05 - 3:08لە فینمارک لابردنی لەوزەتێنی بۆ بکرێت
وەک لە ترۆندهایم. -
3:09 - 3:12ئاماژەکان بۆ نەشتەرگەری لە
هەردوو ناوچەکە یەک شتن. -
3:12 - 3:14نابێت جیاوازی هەبێت،
بەڵام هەیە. -
3:15 - 3:16ئەمەش هێڵکارییەکی ترە.
-
3:16 - 3:18کەوانە کڕکڕاگە یارمەتی
ڕاگرتنی ئەژنۆ ئەیات و -
3:18 - 3:21ئەکرێت لەناکاو بدڕێت یان
پارچەی لێبێتەوە، -
3:21 - 3:23لە کاتی وەرزشی وەک تۆپی پێ.
-
3:24 - 3:27ئەوەی ئەیبینیت لێرەیا ڕێژەی
نەشتەرگەرییە بۆی. -
3:27 - 3:31ئەبینیت ڕێژەی نەشتەرگەری
لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ -
3:31 - 3:35پێنج هێندەی ڕێژەی نەشتەرگەرییە
لە ستافانجەر. -
3:35 - 3:37پێنج هێندە.
-
3:37 - 3:38ئەمە چۆن ئەبێت؟
-
3:38 - 3:40ئایا یاریزانەکانی تۆپی پێی مۆر ئۆگ رۆمسداڵ
-
3:40 - 3:43ڕەقتر یارییان کردووە وەک لە
شوێنەکانی تری وڵات؟ -
3:43 - 3:44(پێکەنین)
-
3:45 - 3:46لەوە ناچێت.
-
3:47 - 3:49ئێستا هەندێک زانیاریم زیاد کرد.
-
3:49 - 3:51ئەوەی ئێستا ئەیبینیت
نەشتەرگەرییەکانە کە ئەکرێت -
3:51 - 3:53لە نەخۆشخانە گشتییەکان، شینە کاڵەکە،
-
3:54 - 3:57ئەوانەشی لە کلینیکە تایبەتەکان
ئەکرێن سەوزە کاڵەکە. -
3:57 - 4:00چالاکی زۆر هەیە لە
کلینیکی تایبەتی -
4:00 - 4:02لە مۆر ئۆگ رۆمسداڵ، وانییە؟
-
4:02 - 4:04ئەمە ئاماژەی چییە؟
-
4:04 - 4:08ئەگەری هەبوونی پاڵنەری ئابووری
بۆ چارەسەری نەخۆشەکان. -
4:09 - 4:10زیاتریش هەیە.
-
4:12 - 4:15توێژینەوە تازەکان نیشانیان یاوە
کە جیاوازی کاریگەری چارەسەر -
4:15 - 4:19لەنێوان چارەسەری جەستەیی ئاسایی و
نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆ -- -
4:19 - 4:20هیچ جیاوازییەک نییە.
-
4:20 - 4:24واتە هەموو نەشتەرگەرییەکانی
کە کراون -
4:24 - 4:26لەسەر هێڵکارییەکەی پیشانم یان
-
4:26 - 4:29ئەکرا بەدوور بگیرێت،
تەنانەت لە ستاڤانجەریش. -
4:30 - 4:32کەواتە لێرەیا ئەمەوێ چیتان پێبڵێم؟
-
4:32 - 4:37هەرچەندە زۆربەی ئاماژەکان بۆ
چارەسەرکردن لە جیهاندا -
4:37 - 4:39ستاندارد و نەگۆڕە،
-
4:39 - 4:43چەندین هەمەچەشنی ناپێویستی
بڕیارەکانی چارەسەر هەیە، -
4:43 - 4:45بەتایبەتی لە وڵاتەکانی خۆرئاوا.
-
4:46 - 4:49هەندێک کەس ئەو چارەسەرە وەرناگرن
کە پێویستیان پێیەتی، -
4:49 - 4:53بەڵام ژمارەیەکی زۆر زیاتر
-
4:53 - 4:54چارەسەری زیاد لەپێویست ئەکرێن.
-
4:57 - 4:59"دکتۆر، ئایا بەڕاست پێویستە؟"
-
4:59 - 5:02بەهەموو ژیانی پیشەییەم یەک جار
گوێم لەو قسەیە بووە. -
5:02 - 5:06هاوپیشەکانم ئەڵێن هەرگیز گوێیان
لێنەبووە نەخۆشێک ئەو قسەیە بکات. و -
5:07 - 5:09ئەگەر پێچەوانەی بکەینەوە،
-
5:09 - 5:12پێتوایە چەندێک زۆر
"نەخێر" وەر ئەگریت لە پزیشکێکەوە -
5:12 - 5:14ئەگەر پرسیارێکی وا بکەیت؟
-
5:14 - 5:16توێژەرەوەکان لەمەیان کۆڵیوەتەوە، و
-
5:16 - 5:19ئەوانیش هەمان ڕێژەی
"نەخێر"یان دەستکەوتووە -
5:19 - 5:20بۆ هەر کوێیەک چووبێتن.
-
5:20 - 5:22ئەوەش لەسەدا ٣٠یە.
-
5:22 - 5:26واتە، لە ١٠ جار جارێک،
-
5:26 - 5:29پزیشکەکەت شتێک ئەنوسێت یان
پێشنیاری شتێک ئەکات -
5:29 - 5:32کە بە تەواوەتی ناپێویستە.
-
5:35 - 5:37ئەشزانیت ئەڵێن هۆکاری
ئەمە چییە؟ -
5:38 - 5:39فشاری نەخۆش.
-
5:41 - 5:42بە واتایەکی تر، ئێوە.
-
5:43 - 5:45ئێوە ئەتانەوێ شتێک بکرێت.
-
5:47 - 5:49هاوڕێیەکم هات بۆلام بۆ
ئامۆژگاری پزیشکی. -
5:49 - 5:50کوڕێکی وەرزشەوانە،
-
5:50 - 5:54لە کاتی زستاندا خلیسکێنەی زۆر
ئەکات لەنێوان وڵاتەکانا، -
5:54 - 5:56بە هاوینانیش ڕاکردن ئەکات.
-
5:56 - 6:00ئەمجارە، تووشی ئازارێکی پشتی خراپ ئەبوو
کاتێک ئەچوو بۆ ڕاکردن. -
6:00 - 6:02هێندە زۆربوو ناچاربوو بیوەستێنێت.
-
6:03 - 6:06پشکنینێکم بۆ کرد،
پرسیاری تەواوم لێکرد و -
6:06 - 6:10بۆم دەرکەوت کە لەوانەیە دیسکێکی پووکاوەی
بڕبڕەکانی خوارەوەی هەبێت -
6:10 - 6:12لە بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت.
-
6:12 - 6:14هەرجارێک خۆی ماندوو بکردایە
ئازاری دروست ئەکرد. -
6:16 - 6:19هەر خۆی لەجیاتی ڕاکردنەکە
دەستی کردبوو بە مەلە، -
6:19 - 6:20هیچ شتێکی تر نەبوو بیکات،
-
6:20 - 6:22بۆیە پێموت، "پێویستە باشتر
هەڵبژێریت -
6:22 - 6:24کاتێک یەتە سەر ڕاهێنان.
-
6:24 - 6:25هەندێک چالاکی باشن بۆت،
-
6:25 - 6:26هەندێکیان باش نین."
-
6:28 - 6:29وەڵامەکەی ئەمە بوو،
-
6:30 - 6:32"ئەمەوێ ئێم ئاڕ ئایەکی پشتم بکرێت."
-
6:34 - 6:35"بۆچی ئێم ئاڕ ئایت ئەوێت؟"
-
6:36 - 6:39"بە بیمەی کارەکەم ئەتوانم
بێ بەرامبەر بیکەم." -
6:40 - 6:43وتم، "پێمبڵێ" --
هەرچۆنێک بێت هاوڕێم بوو. -
6:43 - 6:45"ئەوە هۆکارە ڕاستەقینەکە نییە."
-
6:45 - 6:49"پێموابێت باش ئەبێت ببینیت
پشتم چەند خراپی بەسەر هاتووە." -
6:51 - 6:54پێم وت، "کەی فێری ئەوە بوویت
ئێم ئاڕ ئای بخوێنیتەوە؟" -
6:54 - 6:56(پێکەنین)
-
6:56 - 6:58"لەمەیا متمانەم پێ بکە.
-
6:58 - 7:00پێویستت پێی نابێت."
-
7:01 - 7:03ئینجا وتی، "باشە"، و
-
7:03 - 7:05دوای کەمێک، بەردەوام بوو وتی،
"لەوانەیە شێرپەنجە بێت." -
7:06 - 7:08(پێکەنین)
-
7:08 - 7:10بێگومان، ئێم ئاڕ ئایەکەی کرد. و
-
7:11 - 7:13لەڕێگەی بیمەی تەندروستییەکەی،
-
7:13 - 7:15توانی یەکێک لە هاوپیشەکانی
خۆم ببینێت، -
7:15 - 7:17ئەویش پێی وتبوو دیسکێکە پووکاوەتەوە،
-
7:17 - 7:18هیچ شتێکی بۆ ناکرێت، و
-
7:18 - 7:22پێویستە بەردەوامبێت لە مەلە و
واز لە ڕاکردن بهێنێت. -
7:24 - 7:26دوای ماوەیەک،
دووبارە بینیمەوە و وتی، -
7:26 - 7:28"هیچ نەبێت ئێستا ئەزانم چییە."
-
7:29 - 7:30بەڵام با پرسیارێکتان لێبکەم.
-
7:30 - 7:34چی ئەبێت ئەگەر هەموو ئەوانەی
لەم ژوورەیان بۆ پشت ئێشە ئێم ئاڕ ئای بکەن؟ -
7:34 - 7:37چی ئەبێت ئەگەر هەموو خەڵکی نەرویج
-
7:37 - 7:41بەهۆی پشت ئێشەی تاوتاوەوە
ئێم ئاڕ ئای بکەن؟ -
7:42 - 7:46لیستی چاوەڕوانی بۆ ئێم ئاڕ ئایەک
ئەبێ بە چوار ئەوەنە، یان زیاتریش. -
7:46 - 7:49هەمووشتان جێگەیەک ئەگرن
لەسەر لیستەکە -
7:49 - 7:51لە کەسێکەوە کە بەڕاستی
شێرپەنجەی هەیە. -
7:52 - 7:55بۆیە پزیشکێکی باش هەندێک جار
ئەڵێت نەخێر، -
7:56 - 8:00بەڵام هەندێک جاریش نەخۆشی تێگەشتوو
ڕەتی ئەکاتەوە بۆی بکرێت، -
8:00 - 8:03دەرفەتێک بۆ دەستنیشانکردن
یان چارەسەرکردن. -
8:05 - 8:08"دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟"
-
8:08 - 8:12ئەزانم قورسە ئەم پرسیارە بکەیت.
-
8:12 - 8:14ڕاستییەکەی، ئەگەر ٥٠ ساڵ
بگەڕێیتە دواوە، -
8:14 - 8:17ئەمە بە بێڕێزیش دائەنرا.
-
8:17 - 8:18(پێکەنین)
-
8:18 - 8:20ئەگەر پزیشکەکە بڕیاری شتێکی
بۆ بیایتایە، -
8:20 - 8:22تەواو ئەتکرد.
-
8:24 - 8:26هاوپیشەیەکم کە ئێستا
پزیشکی گشتییە، -
8:26 - 8:30بە منداڵی نێردرابوو بۆ
شوێنێکی جیاکردنەوەی سیل، -
8:30 - 8:31بۆ ماوەی شەش مانگ.
-
8:31 - 8:33زەبرێکی دەروونی خراپ بوو بۆی.
-
8:34 - 8:36دواتر کە گەورەبوو، بۆی دەرکەوت،
-
8:36 - 8:40هەموو پشکنینەکانی بۆی کرابوو بۆ سیل
هەمووی نەرێنی دەرچووبوون. -
8:40 - 8:44پزیشکەکە تەنیا لەسەر
گومانی هەڵە ناردبووی. -
8:44 - 8:49هیچ کەسێک نەیوێرابوو یان بیری نەکردبۆوە
لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات. -
8:49 - 8:51تەنانەت دایک و باوکیشی.
-
8:52 - 8:55ئەمڕۆ، وەزیری تەندروستی نەرویج
-
8:55 - 8:58باسی خزمەتی تەندروستی نەخۆش ئەکات.
-
8:59 - 9:03پێویستە نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکەکەوە
ئامۆژگاری پێبدرێت کە چی بکات. -
9:04 - 9:06ئەمە بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە.
-
9:06 - 9:10بەڵام بەرپرسیارێتی زیاتریش
ئەخاتە سەر شانت. -
9:10 - 9:13پێویستە بچیتە کوشنی پێشەوە
لەگەڵ پزیشکەکەتا و -
9:13 - 9:15دەستکەیت بە هاوبەشبوون
لە بڕیارەکانی هەنگاوی دواتر. -
9:15 - 9:19بۆیە، جاری داهاتووت لە
نوسینگەی پزیشکێک، -
9:19 - 9:21ئەمەوێ بپرسیت،
-
9:21 - 9:24"دکتۆر، ئایا بەڕاست ئەمە پێویستە؟"
-
9:24 - 9:27بۆ نەخۆشەکەش کە من هەمبوو،
-
9:27 - 9:29وەڵامەکە نەخێر ئەبێت،
-
9:29 - 9:32بەڵام نەشتەرگەریش ڕێی تێئەچێت.
-
9:32 - 9:37"بۆیە پزیشکەکان، مەترسییەکان چین
کە ئەم نەشتەرگەرییە هەڵیئەگرێت؟" -
9:37 - 9:43لەسەدا پێنج بۆ دەی نەخۆشەکان
خراپبوونی نیشانەکانیان ئەبێت. -
9:43 - 9:45لەسەدا یەک بۆ دووی نەخۆشەکان
-
9:45 - 9:48هەوکردنی برینەکە یان تەنانەت
خوێنبەربوونیشیان ئەبێت -
9:48 - 9:51کە بەهۆیەوە ناچار بین
نەشتەرگەری بکەینەوە. -
9:52 - 9:56لەسەدا یەک لەسەر دوویان
دەماری دەنگیان ئەپچڕێت و -
9:56 - 9:57کەمێک، هێشتا کەمێک،
-
9:57 - 10:02تووشی خراپبوونی کارەکانی
دەستەکان یان تەنانەت قاچەکانیش ئەبن. -
10:03 - 10:06"دکتۆر، هەڵبژاردنی تر هەیە؟"
-
10:06 - 10:10بەڵێ، پشوو و چارەسەری سرووشتی
بە تێپەڕبوونی کات -
10:10 - 10:12لەوانەیە زۆر باشترت بکات.
-
10:13 - 10:16"ئەی چی ڕووئەیات ئەگەر
هیچ نەکەم؟" -
10:16 - 10:17پێشنیارکراو نییە،
-
10:17 - 10:20بەڵام واهیش، ئەگەرێکی کەم هەیە
کە باشتر ببیت. -
10:21 - 10:22چوار پرسیار.
-
10:23 - 10:24پرسیاری سادە.
-
10:24 - 10:29وایدانێ سندووقی ئامرازی نوێیە
پێتان بۆ یارمەتی یانمان. -
10:29 - 10:30بەڕاست ئەمە پێویستە؟
-
10:30 - 10:32مەترسییەکان چین؟
-
10:32 - 10:34هەڵبژاردنی تر هەیە؟
-
10:34 - 10:37چی ڕووئەیات ئەگەر هیچ نەکەم؟
-
10:37 - 10:41پرسیار لە پزیشکەکەت بکە کاتێک
ئەتنێرێت بۆ ئێم ئاڕ ئای، -
10:41 - 10:44کاتێک دژە بەکتریا ئەنووسێت
-
10:44 - 10:46یان پێشنیاری نەشتەرگەری ئەکات.
-
10:46 - 10:48ئەوەی لە توێژینەوەکانەوە فێری بووین
-
10:48 - 10:51لە پێنج کەستان یەکێکتان،
لەسەدا ٢٠تان، -
10:51 - 10:54بۆچوونتان ئەگۆڕن لەسەر ئەوەی
چی بکەن. -
10:55 - 10:58بەوەش، نەک بەتەنیا ژیانی خۆتان
-
10:58 - 11:02زۆر ئاسانتر ئەکەن، و
لەوانەیە باشتریش، -
11:02 - 11:04بەڵکو هەموو کەرتی تەندروستی
-
11:04 - 11:07بەو بڕیارەتان سوودی پێئەگات.
-
11:07 - 11:09زۆر سوپاس
-
11:09 - 11:12(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چوار پرسیار پێویستە هەمووکات لە پزیشکەکەتی بکەیت
- Speaker:
- کریستەر میاسێت
- Description:
-
"دکتۆر، بەڕاست ئەمە پێویستە؟" بە پشت بەستن بە سەرژمێرییەک لەسەر زیاد لەپێویست چارەسەرکردن، نەشتەرگەری مێشک و دەمار کریستەر میاسێت هێزی ئەم پرسیارە و پرسیارە سادەکانی تر ڕوون ئەکاتەوە لەڕووی چارەسەری پزیشکی و نەشتەرگەرییەوە -- و باسی ئەکات چۆن نەخۆشەکان ئەتوانن باشتر لەگەڵ پزیشکەکانیان کار بکەن بۆ دەستکەوتنی چارەسەرە پزیشکییەکەی پێویستییانە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:25
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for 4 questions you should always ask your doctor | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for 4 questions you should always ask your doctor | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for 4 questions you should always ask your doctor | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for 4 questions you should always ask your doctor | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for 4 questions you should always ask your doctor |