چیمەماندا ئادیچی: مەترسی تاکە چیرۆک
-
0:00 - 0:02من چیرۆك بێژم
-
0:02 - 0:05پێم خۆشە چەند چیرۆکێکی تایبەتی خۆمتان بۆ باس بکەم
-
0:05 - 0:10دەربارەی ئەوەی کە من حەزدەکەم پێی بڵێم مەترسی چیرۆکی تەنیا
-
0:10 - 0:14لە شوێنی زانکۆی خۆرهەڵاتی نێجیریا گەورە بووم.
-
0:14 - 0:17دایکم ئەیوت کە لە تەمەنی دوو ساڵیدا دەستم بە خوێندنەوە کردووە،
-
0:17 - 0:22هەرچەندە بڕوام وایە چوار ساڵی دەشێت نزیکتر بێت لە ڕاستییەوە
-
0:22 - 0:24کەواتە من خوێنەرێکی کۆنم، وە ئەوەی دەمخوێندەوە
-
0:24 - 0:27کتێبی منداڵانی بەریتانی و ئەمەریکی بوو
-
0:27 - 0:30وە هەروەها نوسەرێکی کۆنیشم
-
0:30 - 0:34کاتێك دەستم بە نوسین کرد، نزیکەی حەوت ساڵ دەبووم
-
0:34 - 0:36چیرۆکەکان بە قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ ڕووندەکرانەوە
-
0:36 - 0:39کە دایکە داماوەکەم ناچار بوو بیخوێنێتەوە
-
0:39 - 0:43بەتەواوی ئەو جۆرە چیرۆکانەم دەنوسی کە دەم خوێندەوە
-
0:43 - 0:48هەموو کەسایەتییەکان سپی بوون و دوو چاوی شینیان هەبوو
-
0:48 - 0:50لە ناو بەفردا یارییان دەکرد
-
0:50 - 0:52سێویان دەخوارد
-
0:52 - 0:54وە دەربارەی کەشوهەوا زۆر قسەیان دەکرد
-
0:54 - 0:56چەند جوان بوو
-
0:56 - 0:58کاتێك کە خۆر هەڵدەهات
-
0:58 - 1:00پێکەنین
-
1:00 - 1:03ئێستا، لەگەڵ ئەو ڕاستیەشدا کە من لە نێجیریا دەژیام
-
1:03 - 1:07هەرگیز نەچومەتە دەرەوەی نێجیریا
-
1:07 - 1:10بەفر نەدەباری، مانگۆمان دەخوارد، جۆرە میوەیەکە
-
1:10 - 1:12وە هەرگیز دەربارەی کەشوهەوا قسەمان نەکردووە
-
1:12 - 1:14لەبەرئەوەی پێویستی نەدەکرد
-
1:14 - 1:17هەروەها کەسایەتییەکان خواردنەوەیەکی زۆری بیرەی (جەنجەفیل)یان دەخواردەوە
-
1:17 - 1:19لەبەرئەوەی ئەو کەسایەتیانەی لە کتێبە بەریتانیەکاندا خوێندمەوە
-
1:19 - 1:21بیرەی (جەنجەفیل)یان دەخواردەوە
-
1:21 - 1:24گرنگ نەبووە و هیچ بیرۆکەیەکم نەبووە کە بیرەی (جەنجەفیل)چی بوو
-
1:24 - 1:25(پێکەنین)
-
1:25 - 1:28بۆ دوای چەند ساڵێك، ئارەزویەکی نا ئومێدانەم هەبووە
-
1:28 - 1:30بۆ تام کردنی بیرەی جەنجەفیل
-
1:30 - 1:32بەڵام ئەمە چیرۆکێکی ترە
-
1:32 - 1:34ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو ، بە بۆچوونی من
-
1:34 - 1:37چەند هەستیار و بێهێزین
-
1:37 - 1:39لە ڕاستی چیرۆکەکاندا
-
1:39 - 1:41بەتایبەتی وەك منداڵان
-
1:41 - 1:43لەبەرئەوەی هەموو ئەو کتێبانەی کە خوێندومەتەوە ئەوانە بوون
-
1:43 - 1:45کە کارەکتەرەکانیان بیانی بوون
-
1:45 - 1:47باوەڕم بەوە هێنا کە کتێبەکان
-
1:47 - 1:50لە سروشتیاندا دەبێت ئەکتەری بیانییان تێدا بێت
-
1:50 - 1:52هەروەها دەربارەی شتانێك بن
-
1:52 - 1:55کە خۆم نەمدەزانی پێناسەیان بکەم
-
1:55 - 1:59شتەکان گۆڕا کاتێك کتێبی ئەفەریقیم خوێندەوە
-
1:59 - 2:01بەشێکی زۆر لەوانە بەردەست نەدەکەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا
-
2:01 - 2:03دۆزینەوەیان ئاسان نەبوو وەك کتێبە بیانییەکان
-
2:03 - 2:07بەڵام بەهۆی نوسەرەکانی وەك چینوا ئاچیبی و کامارا لای
-
2:07 - 2:09ئەمانە بونە هۆی ئەوەی کە بیرکرنەوەکانم بگۆڕێن دەربارەی
-
2:09 - 2:11ئەدەب.
-
2:11 - 2:13بۆم دەرکەوت کە کەسانی وەك من
-
2:13 - 2:15کچانێک بە پێستێکی رەنگ نەستەلەییەوە
-
2:15 - 2:18هەروەها قژێکی سەیری کە وەک کلکی ئەسپی لێ نەدەهات
-
2:18 - 2:20دەکرێت لە ئەدەب دا بوونیان هەبێت
-
2:20 - 2:24دەستم کرد بە نوسین دەربارەی ئەو شتانەی کە دەمناسینەوە
-
2:24 - 2:28ئێستا، ئەو کتێبە ئەمەریکی و بەریتانییانەم خۆش دەوێت کە خوێندومەتەوە
-
2:28 - 2:32ئەندێشەیان گۆڕیم. جیهانی تازەیان بۆ کردمەوە
-
2:32 - 2:34بەڵام سەرئەنجامەکەی
-
2:34 - 2:36ئەوە بوو کە من نەمدەزانی کەسانی وەک من
-
2:36 - 2:38لە ئەدەبدا بوونیان هەیە
-
2:38 - 2:42کەواتە دۆزینەوەی نوسەرە ئەفەریقییەکان ئەمەی بۆ من کرد:
-
2:42 - 2:45پاراستیانم لە هەبوونی تەنها یەک چیرۆک
-
2:45 - 2:47دەربارەی ئەوەی کتێب چییە
-
2:47 - 2:50من لە خێزانێکی مامناوەندی نەریتی سادەی نێجیریاوە هاتووم
-
2:50 - 2:52باوکم پڕۆفیسۆر بوو
-
2:52 - 2:55دایکم بەڕێوەبەر بوو
-
2:55 - 2:58کەواتە ئێمە بنچینەیەکمان هەبووە
-
2:58 - 3:03لەیارمەتی دانی خێزانی، کە زۆربەیان لە لادێکانی نزیکەوە هاتبوون
-
3:03 - 3:07کە بووم بە هەشت ساڵ کوڕێکمان هێنا کە ئیشی ماڵمان بۆ بکات
-
3:07 - 3:09ناوی فیدی بوو
-
3:09 - 3:12تەنها شتێك کە دایکم پێی وتین دەربارەی ئەو
-
3:12 - 3:15ئەوە بوو کە خێزانەکەیان زۆر هەژارە
-
3:15 - 3:17دایکم یام و برنجی بۆ دەناردن
-
3:17 - 3:20هەروەها جلە کۆنەکانیشمانی دەنارد بۆ خانەوادەکەی
-
3:20 - 3:22کاتێك نانی ئێوارەم تەواو نەدەکرد دایکم دەیوت
-
3:22 - 3:27نانەکەت تەواو بکە! نازانیت؟ خەڵکانێك وەك خانەوادەکەی فیدی هیچیان نییە
-
3:27 - 3:31لەبەرئەوە هەستم بە بەزەیی زۆر دەکرد بەرامبەر خانەوادەکەی فیدی
-
3:31 - 3:34پاشان شەممەیەك چوین بۆ لادێکەیان بۆ سەردان
-
3:34 - 3:38دایکی شێوە سەبەتەیەکی جوانی پیشان داین
-
3:38 - 3:41لە ڕیشاڵی رەنگ کراو دروستکرا بوو کە براکەی دروستی کردبوو
-
3:41 - 3:43ڕاچڵەکیم
-
3:43 - 3:46بە بیرمدا نەهاتبوو کە هیچ کەس لە خانەوادەکەی
-
3:46 - 3:49بتوانن شتێك دروست بکەن
-
3:49 - 3:52هەموو ئەوەی دەربارەی ئەوان بیستبووم ئەوە بوو کە ئەوان چەندە هەژارن
-
3:52 - 3:54لەبەر ئەوە مەحاڵ بوو بوو لام کە ئەوان ببینم
-
3:54 - 3:57وەك هەرشتێکی تر بێجگە لە هەژاری
-
3:57 - 4:01هەژاری ئەوان تاکە بابەتی چیرۆکەکەی من بوو دەربارەیان
-
4:01 - 4:03ساڵانێک دواتر، بیرم لەوە دەکردەوە کاتێك نێجیریام بە جێ هێشت و
-
4:03 - 4:06چوم بۆ زانکۆ لە وویلایەتە یەکگرتووەکان
-
4:06 - 4:08١٩ ساڵ بووم.
-
4:08 - 4:12هاوژورە ئەمەریکییەکەم حەپەسابوو لە من
-
4:12 - 4:15پرسیاری دەکرد لەکوێ فێر بووم کە ئاوا بەباشی قسە بکەم بە ئینگلیزی
-
4:15 - 4:17شڵەژابوو کاتێك دەم وت کە نێجیریا
-
4:17 - 4:22زمانی ئینگلیزی زمانی ڕەسمی قسە کردنیانە
-
4:22 - 4:26داوای دەکرد ئەگەر بتوانێت گوێ لەوە بگرێت کە ئەو پێی دەوت مۆسیقای هۆزی
-
4:26 - 4:28بەم شێوەیە زۆر بێ هیوا دەبوو
-
4:28 - 4:30کاتێك شریتی مارییا کاریم لێدەدا
-
4:30 - 4:33(پێکەنین)
-
4:33 - 4:35وای دەزانی کە من نازانم
-
4:35 - 4:38ئاگردان بەکار بهێنم
-
4:38 - 4:40ئەوەی سەری سوڕماندم ئەوە بوو: ئەو بەداخەوە بوو بۆ من
-
4:40 - 4:42تەنانەت پێش ئەوەی منیشی بینیبێت
-
4:42 - 4:46ڕوانینی ئەو بۆ من ،وەك ئەفەریقییەك
-
4:46 - 4:50جۆرێک بوو لە خۆ بەزل زانین، بەزەیی
-
4:50 - 4:53هاو ژوورەکەم تەنیایەک چیرۆکی هەبوو لەسەر ئەفەریقا
-
4:53 - 4:56چیرۆکێکی تەنیای کارەساتاوی
-
4:56 - 4:58لەم چیرۆکە تەنیایەدا هیچ ڕێتێچونێک نەبوو
-
4:58 - 5:02کە ئەفەریقییەکان وەک ئەو وابن، بە هەر شێوەیەک بێت
-
5:02 - 5:05هیچ ڕێتێچونێك نییە کە هەستەکەی ئاڵۆزتر بێت لە بەزەیی
-
5:05 - 5:09هیچ رێتێچونێك نییە لە بارەی یەکسانی مرۆڤەکانەوە
-
5:09 - 5:11پێویستە ئەوە بڵێم پێش ئەوەی بچم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان
-
5:11 - 5:14هەستیارانە خۆم وەك ئەفەریقییەك نەناسیبوو
-
5:14 - 5:17بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەرکاتێك وتووێژێك هەبوایە دەربارەی ئەفەریقا ،خەڵک ئاماژەیان بۆ من دەکرد
-
5:17 - 5:21لە کاتێکدا من هیچ شتێكم نەدەزانی دەربارەی شوێنێك وەك نامیبیا
-
5:21 - 5:23بەڵام من بۆ ئەوە نەهاتووم کە قایل ببم بەم ناسنامە تازەیەم
-
5:23 - 5:26لە زۆربەی ڕوەکانەوە بیرم لە خۆم دەکردەوە وەک ئەفەریقییەک.
-
5:26 - 5:28هەرچەندە هێشتا بە تەواوەتی توڕە دەبم کاتێك
-
5:28 - 5:30کە ئاماژە بە ئەفەریقا دەکرێت وەك وڵاتێك
-
5:30 - 5:34تازەترین نمونە بۆ ئەمە بریتیە لە گەشتێکی ئاسمانی سەیر
-
5:34 - 5:36لە لۆگۆس دوو ڕۆژ لەمەو پێش، کە تیایدا
-
5:36 - 5:38ئاگاداری کرا لە گەشتی ئاسمانی ڤێرجن
-
5:38 - 5:43دەربارەی یارمەتی خێرخوازانە لە هند و ئەفریقا و وڵاتانی تر
-
5:43 - 5:44(پێکەنین)
-
5:44 - 5:48دوای ئەوەی چەند ساڵێکم بەسەر برد لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک ئەفەریقییەک
-
5:48 - 5:52لە وەڵام دانەوەی هاوژوورەکەم تێئەگەشتم
-
5:52 - 5:55ئەگەر لە نێجیریا گەورە نەبومایە، وە ئەگەر ئەو شتانەی کە دەیزانم دەربارەی ئەفەریقا
-
5:55 - 5:57تەنها لە چەند وێنەیەکی باوەوە پێی ئاشنا بومایە،
-
5:57 - 6:00هەروەها منیش بیرم لە ئەفەریقا دەکردەوە وەک ناوچەیەکی
-
6:00 - 6:04دەشتایی جوان،وە شوێنی ئاژەڵە جوانەکان
-
6:04 - 6:06لەگەڵ شوێنی خەڵکە تێنەگەیشتووەکان،
-
6:06 - 6:09کە بە بێهەستانە دەجەنگێن و دەمرن بەهۆی برسێتی و ئایدزەوە
-
6:09 - 6:12توانایان نیە کە بدوێن دەربارەی خۆیان
-
6:12 - 6:14چاوەڕوانن تا ڕزگار دەکرێن
-
6:14 - 6:17لەلایەن بیانییەکی سپی بەخشندەوە
-
6:17 - 6:19ئەگەر وا بووایە ،ئەفەریقییەکانم بە هەمان شێوە دەبینی
-
6:19 - 6:23کە من بە منداڵی خێزانەکەی فیدیم دەبینی
-
6:23 - 6:27ئەم چیرۆکە ئەفەریقیە تەنیایە، وا هەست دەکەم لە ئەدەبیاتی ڕۆژئاواوە هاتبێت
-
6:27 - 6:29لێرەدا وتەیەک هەیە کە هی
-
6:29 - 6:32بازرگانێکی لەندەنیە کە ناوی جۆن لۆکە
-
6:32 - 6:35کە بەکەشتی چارۆکەدار ڕۆشتوە بۆ ڕۆژئاوای ئەفەریقا لە ساڵی ١٥٦١
-
6:35 - 6:40زۆری ڕووداوەکانی گەشتەکەی پاراستووە
-
6:40 - 6:42دوای ئەوە ئاماژەی دەکرد بۆ ئەفەریقیە ڕەشەکان
-
6:42 - 6:44وەک ئەو وەحشانەی کە ماڵیان نیە
-
6:44 - 6:48نوسیویەتی "هەروەها ئەوان خەڵکێکن کە ئەقڵیان نیە
-
6:48 - 6:53دەم و چاویان لەسنگیاندایە
-
6:53 - 6:55پێکەنینم دەهات هەرکاتێک کە ئەمەم دەخوێندەوە
-
6:55 - 6:59پێویستە لەسەر یەکێک بیرۆکەکانی جۆن لۆک بەرز بنرخێنێت
-
6:59 - 7:01بەڵام ئەوەی گرنگە دەربارەی نوسینەکەی ئەوەیە کە
-
7:01 - 7:03بنەمای
-
7:03 - 7:06:دابونەریتی گێڕانەوەی چیرۆکە ئەفەریقییەکان لە ڕۆژ ئاوادا پێکدەهێنێت
-
7:06 - 7:09دابونەریتێک لە بیابانی لاوەکی ئەفریقا کە شوێنی شتە خراپەکانە
-
7:09 - 7:11شتە جیاوازەکان. شوێنی تاریکییەکان
-
7:11 - 7:15شوێنی ئەو کەسانەی، وەک شاعیر
-
7:15 - 7:17ڕودیارد کیپلینگ بە وشە جوانەکانی دەڵێت
-
7:17 - 7:20نیوە شەیتان و نیوە منداڵن
-
7:20 - 7:23بۆیە ئەوەم بۆ دەرکەوت کە هاو ژوورە ئەمەریکییەکەم
-
7:23 - 7:25بەدرێژایی ژیانی
-
7:25 - 7:27بە شێوازی جیاواز ئەم تەنها چیرۆکەی
-
7:27 - 7:29بیستووە و بینیوە
-
7:29 - 7:31هەروەک ئەو پرۆفیسۆرەی
-
7:31 - 7:36کە جارێکیان پێی وتم ڕٶمانەکەم " ئەفەریقی ڕەسەن " نییە
-
7:36 - 7:38تەواو هیوادار بوم کە بڵێم کۆمەڵێک شتی
-
7:38 - 7:40هەڵە هەیە لە ڕۆمانەکەدا
-
7:40 - 7:44هەڵەی تێدا بوو لە کۆمەڵێک شوێندا
-
7:44 - 7:46بەڵام من تەواو بڕوام نەدەکرد کە ئەوە هەڵە بووبێت
-
7:46 - 7:49لە بەدەست هێنانی شتێک کە پێی دەوترا ئەفریقییە ڕەسەنەکان
-
7:49 - 7:51لە ڕاستیدا نەم دەزانی
-
7:51 - 7:54ئەفریقییە ڕەسەنەکان چی بوون
-
7:54 - 7:56پڕۆفیسەرەکەم ئەوەی پێ وتم کە کەسایەتییەکان
-
7:56 - 7:58زۆر لەو دەچن
-
7:58 - 8:00پیاوانی خوێندەواری چینی مامناوەند بوون
-
8:00 - 8:02کەسایەتییەکانم ئۆتۆمبێلییان لێدەخووڕی
-
8:02 - 8:05ئەوان لە برسا نەمردبوون
-
8:05 - 8:09لەبەر ئەوە ئەوان ئەفریقییە ڕەسەنەکان نین
-
8:09 - 8:12بەڵام پێویستە بەخێرایی ئەوەی بۆ زیاد بکەم کە منیش تاوانبارم
-
8:12 - 8:15لە پرسیارەکانی تاکە چیرۆکەکەدا
-
8:15 - 8:19چەند ساڵێکی کەم لەمەو پێش گەشتم کرد لەئەمەریکاوە بەرەو مەکسیک
-
8:19 - 8:21کەش و هەوای سیاسی لە ئەمەریکا لەو کاتەدا ئاڵۆز بوو
-
8:21 - 8:25چەند دەنگۆیەک هەبوو دەربارەی گفتوگۆ کردن لەسەر کۆچکردن
-
8:25 - 8:27هەروەکو زۆربەی جار لە ئەمریکا ڕوو دەدات
-
8:27 - 8:30کۆچکردن بەهەمان شێوە بوو لەگەڵ مەکسیکدا
-
8:30 - 8:32چیرۆکی بێکۆتا هەبوو لە مەکسیک
-
8:32 - 8:34ئەو خەڵکەی لەوێ بوون
-
8:34 - 8:36لەژێر سایەی سیستەمی تەندروستی و
-
8:36 - 8:38بەنهێنی بە سنورەکاندا دەپەڕینەوە
-
8:38 - 8:42دەستگیر کردنیان لە سنور ،شتی تری لەم بابەتە
-
8:42 - 8:46بیرم دێت یەکەم ڕۆژ کە پیاسەم دەکرد لە گوادالاجارا
-
8:46 - 8:48سەیری خەڵکم دەکرد کە دەچوون بۆ ئیش
-
8:48 - 8:50دەستیان دەکرد بە ژیانی خۆیان لە بازاڕەکاندا
-
8:50 - 8:53جگەرەیان دەکێشا، پێدەکەنین
-
8:53 - 8:56بیرمە یەکەم جار هەستم بە کەمێک سەرسوڕمان دەکرد
-
8:56 - 8:59دواتر لە شەرما نقوم بوو بووم
-
8:59 - 9:02بۆم دەرکەوت کە زۆر نقوم بووم
-
9:02 - 9:04لەناو میدیاکانی مەکسیک دا
-
9:04 - 9:06ئەوان بوو بوونە یەک یەک شت لە مێشکمدا
-
9:06 - 9:09کە ئەویش کۆچەرە پیسەکان بوون
-
9:09 - 9:11تەنها چیرۆکێکم لا دروست بوو لەسەر مەکسیکییەکان
-
9:11 - 9:14زۆر زۆر شەرمم لەخۆم دەکرد
-
9:14 - 9:16کەواتە ئاوا تاکە چیرۆکێک دروست دەکرێت
-
9:16 - 9:19نیشانی خەڵکێکی بدەیت وەک یەک شت
-
9:19 - 9:21تەنها وەک یەک شت
-
9:21 - 9:23دووبارە و دووبارە
-
9:23 - 9:26ئەوە ئەو شتە بوو کە پێی دەگەیشتن
-
9:26 - 9:28شتێکی مەحاڵە باسی تەنها چیرۆکێک بکەیت
-
9:28 - 9:31بە بێ ئەوەی قسە بکەیت دەربارەی هێز
-
9:31 - 9:33وشەیەک هەیە، وشەی ئیگبۆیی
-
9:33 - 9:35کە بیری لێدەکەمەوە هەموو جارێک کە بیر لە
-
9:35 - 9:38پێکهاتەی هێز لە جیهاندا دەکەمەوە. ئەو وشەیە "نکالی" یە
-
9:38 - 9:40ناوێکە بە هەڕەمەکی وەردەگێڕدرێت
-
9:40 - 9:43بۆ "ئەوەی مەزن تر بیت لە یەکێکی تر"
-
9:43 - 9:46وەکو جیهانی ئابوری و سیاسی ئێمە
-
9:46 - 9:48چیرۆکەکانیش بەپێی
-
9:48 - 9:51یاساکانی نکالی پێناس دەکرێن
-
9:51 - 9:53چۆن دەگێڕدرێنەوە ، کێ دەیانگێڕێتەوە
-
9:53 - 9:56کاتێک پێیان وتراوە، چیرۆکێکی زۆریان پێ وتراوە
-
9:56 - 10:00دەکەوێتەوە سەر هێز
-
10:00 - 10:03هێز توانایەکە نەک تەنها بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی کەسێکی تر
-
10:03 - 10:07بەڵکو بۆ تەواو کردنی چیرۆکی ئەو کەسەیە
-
10:07 - 10:09شاعیری فەلەستینی مورید بارغوثی دەنوسێت
-
10:09 - 10:12ئەگەر بتەوێت شتێک لە کەسێک بسەنیت
-
10:12 - 10:15سادەترین ڕێگە بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە گێڕانەوەی چیرۆکی ئەوانە
-
10:15 - 10:18وە دەستپێکردن بە 'دووەم'
-
10:18 - 10:22چیرۆکەکە دەست پێ بکەیت بە نیشان دانی ئەمەریکیە ڕەسەنەکان
-
10:22 - 10:25نەک بەوانەی کە چوون بۆ بەریتانیا
-
10:25 - 10:28ئەوکاتە بە تەواوی چیرۆکێکی جیاوازت دەبێت
-
10:28 - 10:30چیرۆکەکە دەست پێ بکە بە
-
10:30 - 10:32ڕووخانی دەوڵەتی ئەفریقا
-
10:32 - 10:36نەک بە دۆزینەوەی داگیرکاری دەوڵەتی ئەفریقا دەست پێ بکەین
-
10:36 - 10:40ئەو کاتە تۆ بەتەواوەتی چیرۆکێکی جیاوازت دەبێت
-
10:40 - 10:42لەم دواییانەدا کاتێک قسەم لە زانکۆیەکدا دەکرد
-
10:42 - 10:44خوێندکارێک پێی وتم
-
10:44 - 10:46ئەوە جێگەی شەرمە
-
10:46 - 10:49کە پیاوە نێجیرییەکان ئازاری جەستەییان داوە
-
10:49 - 10:52وەکو کەسایەتی باوکەکە لە ڕۆمانەکەمدا
-
10:52 - 10:54منیش ئەوەم پێ وت کە ڕۆمانێکم خوێندۆتەوە
-
10:54 - 10:56ناوی دەرونی ئەمریکییەکان بوو
-
10:56 - 10:58پێکەنین
-
10:58 - 11:00ئەوە وەکو شەرمەزارییەک وابوو
-
11:00 - 11:03کە گەنجە ئەمریکییەکان بە بەردەوامی بکوژ بوون
-
11:03 - 11:07پێکەنین
-
11:07 - 11:13چەپڵە
-
11:13 - 11:16وەک دیارە من ئەمەم لە شێوەی وەڕز کردنێکی نەرم ونیانانەدا وت
-
11:16 - 11:18پێکەنین
-
11:18 - 11:20بەڵام هەرگیز بۆ من ڕووی نەدا بوو کە بیر لەمە بکەمەوە
-
11:20 - 11:22تەنها لەبەر ئەوەی ڕۆمانێکم خوێندۆتەوە
-
11:22 - 11:24کە کەسایەتییەک ڕۆڵی تێدا دەبینێت کە بە بەردەوامی بکوژ بوو
-
11:24 - 11:26بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەو نوێنەری
-
11:26 - 11:28هەموو ئەمریکییەکان بێت
-
11:28 - 11:31ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە من کەسێکی باشترم لە خوێندکارە
-
11:31 - 11:34بەڵکو بە هۆی کەلتوری ئەمریکا و توانای ئابوریەکەیەوەیە
-
11:34 - 11:36ژمارەیەکی زۆر چیرۆکم هەبوو لەسەر ئەمریکا
-
11:36 - 11:40ئەمانەم خوێندۆتەوە تایلەر، ئەبدیک، ستینبێک لەگەڵ گەیتسکیڵ
-
11:40 - 11:43چیرۆکی تەنیام لەسەر ئەمرکا نەبووە
-
11:43 - 11:46چەند ساڵێک لەمەوپێش فێر بووم کە نوسەرەکان پێشبینی ئەوەیان لێ دەکرێت
-
11:46 - 11:50سەردەمی منداڵییان زۆر ناخۆش بووبێت
-
11:50 - 11:52بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن
-
11:52 - 11:54دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوەی کە چۆن بتوانیم
-
11:54 - 11:56شتی خراپ دروست بکەم کە دایک و باوکم لەگەڵ من کردبێتیان
-
11:56 - 11:58پێکەنین
-
11:58 - 12:02بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە من سەردەمی منداڵیم زۆر خۆش بوو
-
12:02 - 12:05کە پڕ بوو لە پێکەنین و خۆشەویستی، لە چوار چێوەی خێزانێکی تووندوتۆڵدا
-
12:05 - 12:09بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باپیرانم مردبوون لە کەمپی ئاوارەکان
-
12:09 - 12:13ئامۆزاکەم کە ناوی پۆڵ بوو گیانی لە دەست دابوو لەبەر ئەوەی چاودێری تەندروستی تەواوی پێنەگەشتبوو
-
12:13 - 12:16یەکێک لە هاوڕی هەرە نزیکەکانم ئۆکۆلۆما گیانی لەدەست دا لە تێکشکانی فڕۆکەیەکدا
-
12:16 - 12:19لەبەر ئەوەی ئاگر کوژێنەوەکەیان ئاوی پێویستی تێدا نەبوو بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە
-
12:19 - 12:22من گەورە بووم لە ژێر سایەی حوکومەتێکی سەربازی زۆرداردا
-
12:22 - 12:24کە ڕۆشنبیری تێیدا گرنگی پێ نەدەدرا
-
12:24 - 12:27بۆیە هەندێ کات خێزانەکەم موچەیان وەرنەدەگرت
-
12:27 - 12:31بۆیە کە مندال بووم دۆشاوی میوە لەپڕ لەسەر مێزی نان خواردنی بەیانیانمان نەما
-
12:31 - 12:33دواتر (کەرە) نەما
-
12:33 - 12:36دواتر (نان) زۆر گران بوو
-
12:36 - 12:39دواتر شیر کەم بوو، بۆیە بەشێکی کەممان بەردەکەوەت
-
12:39 - 12:42لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە جۆرێک لە ترساندنی سیاسی
-
12:42 - 12:46ژیانمانی داگیر کردبوو
-
12:46 - 12:48هەموو ئەم چیرۆکانە منیان دروست کرد وە وایان لێ کردم کە بزانم من کێم
-
12:48 - 12:52بەڵام سوور بوون تەنها لەسەر ئەم هەموو چیرۆکە ناخۆشانە
-
12:52 - 12:55وایان لێ کردم کە بیرۆکەکانم ساف بکەم
-
12:55 - 12:57وە سەیری ژمارەیەکی زۆر لە چیرۆکی تر بکەم
-
12:57 - 12:59کە منیان پێکهێناوە
-
12:59 - 13:02چیرۆکە تەنیاییەکە ئەو تاکە بیرۆکانە دروست دەکات
-
13:02 - 13:05کێشەی دووبارەبوونەوەی بیرۆکەکانیش
-
13:05 - 13:07ئەوە نییە کە ڕاست نین
-
13:07 - 13:09بەڵکوو ناتەواوی بیرۆکەکانە
-
13:09 - 13:13یەک چیرۆک دەکەنە تاکە چیرۆک
-
13:13 - 13:15بێگومان ئەفریقا کیشوەرێکە کە پڕە لە کارەسات
-
13:15 - 13:19یەکێک لەو کارەساتە گەورانە ئەو دەسترێژییە مەترسیدارە بوو کە لە کۆنگۆ ڕووی دا
-
13:19 - 13:21وە ئەو ڕاستییەی کە
-
13:21 - 13:26٥٠٠٠ خەڵک داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ یەک ئیشی بێ مانا لە نێجیریا
-
13:26 - 13:29بەڵام چیرۆکی تر هەیە کە دەربارەی کارەسات نین
-
13:29 - 13:33وە ئەوەش شتێکی زۆر گرنگە، هەر وەک چۆن گرنگە کە دەربارەیان قسە بکەین
-
13:33 - 13:35هەمیشە هەستم وا بووە کە مەحاڵە
-
13:35 - 13:38کە بە تەواوی تێکەڵی شوێنێک یان کەسێک ببیت
-
13:38 - 13:42بێ ئەوەی تێکەڵی چیرۆکەکانی ئەو شوێنە یان ئەو کەسە ببیت
-
13:42 - 13:45سەرەنجامی تاکە چیرۆک
-
13:45 - 13:48ئەمەیە: دزینی ئازادی و شکۆداری خەڵکە
-
13:48 - 13:52وامان لێ دەکات کە بە زەحمەت لە یەکسانی مرۆڤایەتی تێ بگەین
-
13:52 - 13:55ئەوەش دووپات دەکاتەوە کە ئێمە جیاوازین
-
13:55 - 13:57وەک لەوەی کە لەیەک بچین
-
13:57 - 13:59کەواتە چی دەبوو ئەگەر پێش گەشتەکەم بۆ مەکسیک
-
13:59 - 14:03بە دوادا چونم بکردایە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کۆچکردن لە هەردوو
-
14:03 - 14:05وڵاتی ئەمریکا و مەکسیك؟
-
14:05 - 14:09یاخود چی دەبوو ئەگەر دایکم بە ئێمەی بوتایە کە خێزانی فیدی هەژارن
-
14:09 - 14:11لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ئیش دەکەن؟
-
14:11 - 14:13یاخود چی دەبوو ئەگەر ئێمە کەناڵێکی ئەفریقی جیهانیمان هەبوایە
-
14:13 - 14:17کە هەموو چیرۆکە جیاوازەکانی ئەفریقای پەخش بکردایە بۆ هەموو جیهان
-
14:17 - 14:19چی دەبوو ئەگەر نوسەری نێجیری چینوا ئاچیبی ناوی کتێبەکەی
-
14:19 - 14:22هاوسەنگییەک بۆ چیرۆکەکان، بووایە
-
14:22 - 14:25چی دەبوو ئەگەر هاوژورەکەم شتێکی بزانییایە دەربارەی بڵاوکەرە نێجیریەکە
-
14:25 - 14:27موکتا باکارای
-
14:27 - 14:29ئەو پیاوە بەتوانایەی کارەکەی بەجێ هێشت لە بانک
-
14:29 - 14:32بۆ ئەوەی دوای خەونەکەی بکەوێت و دەست بکات بە دروست کردنی خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە
-
14:32 - 14:36ژیرییە نەریتییەکە ئەوە بوو کە نێیجیرییەکان ئەدەب ناخوێننەوە
-
14:36 - 14:38موکاتا ڕازی نەبوو بەمە. ئەو هەستی کرد
-
14:38 - 14:40ئەوانەی کە توانای خوێندنەوەیان هەیە دەخوێننەوە
-
14:40 - 14:44ئەگەر ئەدەب گونجاو وبەردەست بکەیت بۆیان
-
14:44 - 14:47ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی یەکەم ڕۆمانمی بڵاوکردەوە
-
14:47 - 14:50ڕۆشتم بۆ کەناڵێکی تەلەفیزۆنی لە لاگۆس بۆ چاو پێکەوتنێک
-
14:50 - 14:53ژنێک کە لەوێ ئیشی دەکرد وەک پەیامنێرێک هات بۆ لام و پێی وتم
-
14:53 - 14:56لە ڕاستیدا من زۆر حەزم لە ڕۆمانەکەت بوو بەڵام حەزم لە کۆتاییەکەی نەبوو
-
14:56 - 14:59پێویستە چیرۆکی بێ کۆتایی بنوسیت، ئەمە ئەوەیە کە ڕوو دەدات
-
14:59 - 15:02پێکەنین
-
15:02 - 15:05بەردەوام بوو لە قسە کردن و پێی وتم چی بنووسم لە کۆتاییەکەیدا
-
15:05 - 15:08من تەنها شەیدای بیرۆکەکانی نەبووم بەڵکو زۆریش لە ژێر کاریگەریدا بووم
-
15:08 - 15:11لێرەدا ئەو ژنە بەشێک بوو لە خەڵکی ئاسایی نێجیریا
-
15:11 - 15:14کە پێشبینی نەدەکرا خوێندەوار بن
-
15:14 - 15:16ئەو تەنها کتێبەکەی نەخوێندبووەوە بەڵکو خاوەندارێتی وەرگرتبوو
-
15:16 - 15:19بەلایەوە ئاسایی بوو کە پێم بڵێت
-
15:19 - 15:21چی بنووسم لە کۆتایی چیرۆکەکەدا
-
15:21 - 15:25چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی هاوڕێکەم فومی ئۆندا بیزانیایە
-
15:25 - 15:28کە ژنێکی چاو نەترس بوو، میوانداری بەرنامەیەکی تەلەفیزۆنی دەکرد
-
15:28 - 15:31کە هەموو ئەو چیرۆکانە دیاری دەکات کە ئێمە بەلامانەوە پەسەندە بۆ لەبیر کردن؟
-
15:31 - 15:35چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی نەشتەرگەرییەکەی دڵم بیزانییایە
-
15:35 - 15:38کە هەفتەی پێشوو بۆم ئەنجام درا لە نەخۆشخانەی لاگۆس؟
-
15:38 - 15:42چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی مۆسیقای هاوچەرخی نێجیریا بیزانیایە
-
15:42 - 15:45کە خەڵکێکی بەهرەمەندمان هەیە و گۆرانی دەڵێن بە ئینگلیزی و پیدگینی و
-
15:45 - 15:47ئیگبۆ و یۆروبا و ئیجۆ
-
15:47 - 15:51کە تێکەڵ کراون لە جەی زێت بۆ فێلا
-
15:51 - 15:54وە بۆ بۆب مارلی و بۆ باپیرەکانیان
-
15:54 - 15:56چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی پارێزەرە ژنەکە بیزانیایە
-
15:56 - 15:58کە بەم دواییانە ڕۆشت بۆ دادگا لە نایجیریا
-
15:58 - 16:00بۆ بەرەنگار بوونەوەوی یاسا بێماناکان
-
16:00 - 16:03کە دەبوو ژنەکان ڕەزامەندی هاوسەرەکانیان بەدەست بهێنن پێش ئەوەی کە
-
16:03 - 16:06پاسپۆڕتەکانیان نوێ بکەنەوە
-
16:06 - 16:09چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی نۆلیوود بیزانیایە
-
16:09 - 16:13کە پڕە لە خەڵکی داهێنەر کە فیلمەکان بەرهەم دێنن سەڕەڕای کێشە تەکنیکییە سەیرەکانیش
-
16:13 - 16:15فیلمەکان ئەوەندە بەناوباگن
-
16:15 - 16:17کە بەڕاستی ئەوان باشترین نمونەی
-
16:17 - 16:20بەرهەمە نایجیرییەکانن بۆ ئەوەی بزانێت کە ئەوان چی بەرهەمم دەهێنن
-
16:20 - 16:23چی دەبوو ئەگەر هاوژوورەکەم دەربارەی ئەو کەسەی شێوازی بەستنی قژمی بە جوانی دەکرد بیزانیایە
-
16:23 - 16:27کەتازە دەستی کردووە بە بازرگانی فرۆشتنی قژی درێژکراو؟
-
16:27 - 16:29یاخود دەربارەی ملیۆنەها خەڵکی تری نێجیری
-
16:29 - 16:31کە دەست دەکەن بە بەزرگانی و هەندێ جاریش سەرکەوتوو نابن
-
16:31 - 16:35بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لە هیوایەتەکەیان ؟
-
16:35 - 16:37هەموو جارێک کە لە ماڵەوە دەبم ڕوبەڕوو دەبمەوە لەگەڵ
-
16:37 - 16:40:سەرچاوە هەمیشەییەکانی بێزارکردن بۆ زۆربەی نایجیرییەکان
-
16:40 - 16:43داڕوخانی ژێرخانی ئابوریمان، شکست هێنانی حوکومەتەکەمان
-
16:43 - 16:46بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خەڵک بێدەنگن و
-
16:46 - 16:49گەشە دەکەن،بێ هاریکاری حوکومەتەکە
-
16:49 - 16:51لەبری ئەوەی بەهۆی حکومەتەکەیانەوە بێت
-
16:51 - 16:54خەڵک فێری نوسین دەکەم ل لاگۆس هەموو هاوینێک
-
16:54 - 16:57زۆر شتێکی دڵ خۆش کەرە بۆ من کە خەڵکێکی زۆر دێن و داواکاری دەکەن
-
16:57 - 17:00خەڵکێکی زۆریش بە پەرۆشن بۆ نوسین
-
17:00 - 17:02بۆ ئەوەی چیرۆکەکانیان بگێڕنەوە
-
17:02 - 17:05من و بڵاو کەرە نێجیرییەکەم دەستمان کرد بە دروست کردنی دامەزراوەیەکی قازانج نەویست
-
17:05 - 17:07کە ناوی متمانەی فارافینایە
-
17:07 - 17:10ئێمە خەونی گەورەمان هەیە بۆ بنیاد نانی کتێب خانەکان و
-
17:10 - 17:12جوان کردن و ئاوەدان کردنەوەی کتێب خانەکان کە هەن
-
17:12 - 17:15بۆ ئەوەی کتێبەکان دابین بکەین بۆ خوێندنگاکان
-
17:15 - 17:17کە هیچ شتێکیان نییە لە کتیب خانەکانیاندا
-
17:17 - 17:19وە هەروەها ڕێکخستنی کاری زیاتر
-
17:19 - 17:21لە بواری خوێندنەوە و نووسیندا
-
17:21 - 17:24بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەپەرۆشن بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانمان
-
17:24 - 17:26چیرۆکەکان گرنگن
-
17:26 - 17:28ژمارەیەکی زۆر لە چیرۆکەکان گرنگن
-
17:28 - 17:32ئەو چیرۆکانەی کە بەکار هێنراون بۆ لێسەندنەوە و ڕق لێ هەڵگرتن
-
17:32 - 17:36بەڵام چیرۆکەکان دەتوانن مرۆڤەکان بەهێز بکەن و بیانکەن بە مرۆڤ
-
17:36 - 17:39چیرۆکەکان دەتوانن ئازادی و شکۆمەندی خەڵکێک تێک بشکێنن
-
17:39 - 17:44بەڵام لەلایەکی ترەوە چیرۆکەکان دەتوانن ئازادی و شکۆمەندییەکان چاک بکەنەوە
-
17:44 - 17:46نوسەری ئەمریکی ئەلیس والکەر ئەمەی نوسیوە
-
17:46 - 17:48دەربارەی خزمەکانی کە لە باشور بوون
-
17:48 - 17:50دواتر ڕۆشتبوون بەرەو باکور
-
17:50 - 17:52خۆی بە وان ناساند لە کتیبێکدا کە دەربارەی
-
17:52 - 17:55:ژیانی ئەوان لە باشوور کە بەجێیان هێشتووە
-
17:55 - 17:59ئەوان لە دەوروپشتی یەکتر دانیشتبوون و کتێبیان بۆ خۆیان دەخوێندەوە
-
17:59 - 18:05گوێیان لە من دەگرت کاتێک کتێبم دەخوێندەوە، ئەوە وەک ئەوە وابوو کە بەهەشتێک دەست کەوتبێت
-
18:05 - 18:08حەزدەکەم کۆتایی ئەم گفتوگۆیە بەم بیرۆکەیە بهێنم:
-
18:08 - 18:11کاتێک ئێمە تاکە چیرۆکەکە ڕەت دەکەینەوە
-
18:11 - 18:14کاتێک تێ دەگەین کە هەرگیز تەنها یەک چیرۆک نییە
-
18:14 - 18:16دەربارەی شوێنێک
-
18:16 - 18:18ئەو کاتە وەک ئەوە وایە بەهەشتێکمان دەست کەوتبێت
-
18:18 - 18:20سوپاس
-
18:20 - 18:28چەپڵە
- Title:
- چیمەماندا ئادیچی: مەترسی تاکە چیرۆک
- Speaker:
- Chimamanda Ngozi Adichie
- Description:
-
ژیانی ئێمە، کلتووری ئێمە پێکهاتووە لە چەندەها چیرۆک. ڕۆماننووس چیمەماندا ئادیچی چیرۆکی دۆزینەوەی دەنگی ڕاستەقینەی کەلتووری ناو خۆی دەگێڕێتەوە، وە هەروەها ئاگادارمان دەکاتەوە ئەگەر گوێ لە تەنها یەک چیرۆک بگرین دەربارەی کەسێک یان شوێنێک، ڕەنگە توشی مەترسی تێنەگەیشتن ببین.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:29
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for The danger of a single story | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The danger of a single story | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The danger of a single story | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The danger of a single story | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The danger of a single story | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The danger of a single story | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The danger of a single story | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The danger of a single story |