Return to Video

ئایا دەتوانی مەتەڵی ماسی هەڵبێنیت؟ ستیڤ ویبۆری

  • 0:08 - 0:13
    تۆ بەڕێوبەری کەلوپەلی بۆ گەشتێکی دەریای
    لە ئێس.ئێس. بۆیەنت،
  • 0:13 - 0:15
    تۆش ڕازی بوویت لەسەر
    گواستنەوەی هەندێک حەوز کە پێکدێت لە
  • 0:15 - 0:19
    دواین نمونەی ماسی کە مەترسی
    لەناوچوونی هەیە
  • 0:19 - 0:22
    بۆ حەوزە نوێیەکانیان.
  • 0:22 - 0:26
    بەداخەوە، لەکاتی تێپەڕینت بەو ناوچەیەی کە
    قرشەکانی لێیە،
  • 0:26 - 0:33
    ڕەشەبایەکی توند لە بەلەمەکە دەدات ناچاریت
    بارە بەنرخەکان فڕی بدەیتە دەرەوەی بەلەمەکە
  • 0:33 - 0:34
    تا بارودۆخەکەش خراپتر بێت،
  • 0:34 - 0:39
    کەس دڵنیا نییە کە چەند حەوزی ماسی ون بووە.
  • 0:39 - 0:43
    خۆشبەختانە، ڕزگارکەرێکی ژێر ئاوت هەیە کە
    لە دەست خۆتدایە،
  • 0:43 - 0:47
    بەڵام تەنیا بەشی یەک گەشتی بنکی زەریا
    سوتەمەنی تێدایە.
  • 0:47 - 0:50
    پێویستە بزانیت حەوزەکان لە کوێن
  • 0:50 - 0:54
    تا بتوانیت بە یەکجار هەموویان کۆبکەیتەوە.
  • 0:54 - 0:57
    تا یەک ماسیش لەدەست نەچێت.
  • 0:57 - 1:01
    بڕیار دەدەیت کە پشکنین بۆ سێ بەشی بنکی
    زەریاکە بکەیت
  • 1:01 - 1:03
    کە دەکرێ بارەکانی لێ بنیشێتەوە.
  • 1:03 - 1:07
    وێناکردنی گەرمی ٥٠ زیندەوەر
    نیشان دەدات لە ناوچەکە،
  • 1:07 - 1:11
    هەر زوو بۆت دەردەکەوێت کە ئەمە
    ژمارەی ماسیە ونبووەکانتە
  • 1:11 - 1:14
    هەروەها هەندێک لە قرشە برسیەکانیش.
  • 1:14 - 1:18
    سەیری سۆنارەکە دەکەیت تا باشتر ببینیت.
  • 1:18 - 1:22
    وێنەی بەشی ئەلفا چوار حەوز و دوو
    قرش نیشان دەدات،
  • 1:22 - 1:27
    وێنەی بەشی بێتا دوو حەوز
    و چوار قرش نیشان دەدات،
  • 1:27 - 1:30
    هەروەها وێنەکە بۆ بەشی گاما بەتاڵە.
  • 1:30 - 1:33
    ئامێری سۆنارەکەت لە کار دەکەوێت،
  • 1:33 - 1:38
    پێویستە بەو زانیاریانەی کە پێتە بڕۆیت.
  • 1:38 - 1:40
    سەیری تێبینیەکانی بارکردنەکە دەکەی،
  • 1:40 - 1:45
    بەڵام ئەوەی دەیزانیت ئەوەی هەر حەوزێک
    هەمان ژمارەی ماسی تێدابوو.
  • 1:45 - 1:51
    پاپۆڕەکە شوێنی ١-١٣ سندوقی هەیە.
  • 1:51 - 1:56
    لە کۆتایدا کاپتنە بەتەمەنەکە پێت دەڵێت
    کە ئەم ناوچەیە تایبەتمەندی نامۆی هەیە
  • 1:56 - 2:00
    ئەویش ئەوەیە ناکرێت دوو بەش هەمان
    ژمارەی قرشی تێدا بێت،
  • 2:00 - 2:03
    بەڵکو هەر بەشێکیان بە لایەنی کەمەوە
    دانەیەکی تێدایە،
  • 2:03 - 2:06
    و لە حەوتیش زیاتر نابێ.
  • 2:06 - 2:08
    هیچ کات نیە تا بەفتڕۆی بدەیت.
  • 2:08 - 2:12
    حەوزەکان بەرگەی فشاری زۆر ناگرن.
  • 2:12 - 2:16
    کاتێک بە ڕزگارکەرەکەت دەچیە ژێر ئاوەکە
    پێداچونەوە بۆ هەموو ئەو شتانە دەکەیت کە دەیانزانی.
  • 2:16 - 2:20
    دەبێت چەند حەوزی ماسی
    لە بەشی گاما بدۆزیتەوە؟
  • 2:20 - 2:23
    خێراکە! چارەنوسی هەموویان بەتۆ بەستراوە.
  • 2:23 - 2:27
    ئەم بەشە ڕابگرە ئەگەر دەتەوێت
    خۆت وەڵامەکە بزانیت
  • 2:27 - 2:29
    وەڵامەکە: یەک.
  • 2:29 - 2:30
    وەڵامەکە: دوو.
  • 2:30 - 2:32
    وەڵامەکە: سێ.
  • 2:32 - 2:37
    سەرەتا، وا دەردەکەوێت کە کۆمەڵێک
    زانیاری نادیار هەبن.
  • 2:37 - 2:41
    لە دوای ئەوەش، تۆ نازانی چەند
    ماسی یان حەوز لەوێیە،
  • 2:41 - 2:45
    بزانە لە هەر یەکێکیان چەند ماسی تێدایە.
  • 2:45 - 2:46
    بەڵام دواتر باشترین ڕێگات بیردێتەوە
  • 2:46 - 2:52
    کە بەراوردکردنی چەند زانیاریەکە بە
    بەکارهێنانی خشتە.
  • 2:52 - 2:55
    دەشزانین بە لایەنی زۆرەوە ١٣ حەوزی لێیە،
  • 2:55 - 2:58
    پێشتریش دەزانین کە ٦ حەوز
    لە بەشی ئەلفا و بێتا هەن،
  • 2:58 - 3:04
    دەبێت ژمارەی حەوزەکان لە نێوان ٦ و ١٣ بێت.
  • 3:04 - 3:08
    دەشزانین هەر بەشێکیان بڕێکی
    جیاواز لە قرشی تێدایە
  • 3:08 - 3:11
    کە زیاتر نییە لە ٧ دانە.
  • 3:11 - 3:15
    چونکە دووانیان لە بەشی ئەلفان و
    چواریان لە بەشی بێتان،
  • 3:15 - 3:21
    کەواتە دەکرێت بەشی گاما ٦،٥،٣،١ یان
    ٧ قرشی تێدا بێت.
  • 3:21 - 3:24
    ئەی ژمارەی ئەو ماسیانەی
    مەترسی لەناوچوونیان هەبوو؟
  • 3:24 - 3:28
    لە کۆی ٥٠ زیندەوەردا لە هەر سێ بەشەکە،
  • 3:28 - 3:30
    بەلایەنی کەمەوە دەزانین حەوتیان قرشن،
  • 3:30 - 3:35
    بەمەش ٤٣ ماسی لەناو هەریەک
    لە حەوزەکان دەبێت.
  • 3:35 - 3:41
    تا ژمارەی قرشەکان لە بەشی سێیەم زیاد بکات،
    ژمارەی ماسیە ڕزگار بووەکان کەمتر دەبێتەوە
  • 3:41 - 3:46
    ئێستا، لەبیرت بێت کە ماسیەکان بە یەکسانی
    دابەش بوونە بەسەر هەموو حەوزەکان
  • 3:46 - 3:48
    بۆچی ئەمە گرنگە؟
  • 3:48 - 3:52
    چونکە مانای ئەوەیە یەکێک لە ئەگەرەکان
    بۆ کۆی گشتی ماسیەکان
  • 3:52 - 3:58
    دەبێت بەسەر یەکێک لە بەهاکان دابەش بکرێت
    بۆ ژمارەی گشتی ماسیەکان
  • 3:58 - 4:02
    بە سەیرکردنی خشتەکە، دەبینین
    کە تێکەڵ کردنە ڕاستەکە
  • 4:02 - 4:10
    بریتییە لە ٣٩ ماسی لە ناو ١٣ حەوزدا
    کە ٣ دانە لە هەر حەوزێکدان.
  • 4:10 - 4:12
    بە هەبوونی قرشەکانیش لەو دەوروبەرەدا،
  • 4:12 - 4:15
    بەخێرایی ڕزگارکەرەکەت لێدەخوڕیت
    لە نێوان دوو بەشەکەدا
  • 4:15 - 4:19
    بەر لە دەرهێنانی ٧ حەوزی ماوە لە
    بەشی گاما.
  • 4:19 - 4:23
    زیندەوەرەکانت ڕزگار کرد و
    ژێرە مەلەیەکیشت کرد
  • 4:23 - 4:27
    سەرەڕای ئەو هەموو ڕووداوە، ڕۆژێکی خراپ نەبوو!
    مەگەر قڕشێکی برسی بووبیت.
Title:
ئایا دەتوانی مەتەڵی ماسی هەڵبێنیت؟ ستیڤ ویبۆری
Description:

‎پیشاندانی وانەی تەواو: http://ed.ted.com/lessons/can-you-solve-the-fish-riddle-steve-wyborney

‎وەک بەڕێوەبەری بار لە گەشتێکی دەریایی ئێس ئێس بۆویانتی، ڕازیبووی لەسەر گواستنەوەی چەند حەوزێک کە دوایین جۆری ئەو ماسییانەی تێدایە کەمەترسی لەناوچونیان هەیە بۆ حەوزێکی نوێی خۆیان. بەداخەوە ڕەشەبایەکی بەهێز لە کەشتیەکەی داوە، بارگە بەنرخەکەت فڕێدەدات. دەتوانی ماسیەکان بهێنیەوە شوێنی سەلامەت و ڕۆژەکەت ڕزگار بکەیت؟ ستیڤ ویبۆنی نیشانی دەدات چۆن

‎وانەکە لەلایەن ستیڤ ویبۆنی ئەنیمەیشن لەلایەن ستۆدیۆی ئارتراک

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:50

Kurdish (Central) subtitles

Revisions