چۆن دڵێکی شکاو چاک بکەیتەوە
-
0:01 - 0:03لە خاڵێکی ژیانماندا،
-
0:03 - 0:06زۆرێک لە ئێمە دڵمان ئەشکێت.
-
0:07 - 0:11چارەخوازەکەم کەیتی کە لە ناوەندی بوو
پلانی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی دائەنا. -
0:11 - 0:13چاوی بە هاوسەری داهاتووی ئەکەوێت
-
0:13 - 0:15هەتا تەمەنی ٢٧ ساڵی،
-
0:15 - 0:17ساڵێک دواتر مارە ئەکرێن و
-
0:17 - 0:19ساڵێک دوای ئەوەش هاوسەرگیری.
-
0:20 - 0:24بەڵام کە کەیتی بوو بە ٢٧ ساڵ،
هاوسەرێکی نەدۆزییەوە. -
0:24 - 0:26گرێیەکی لە مەمکیا دۆزییەوە.
-
0:26 - 0:29بە چەندین مانگ چارەسەری کیمیای
ناخۆشدا تێپەڕی -
0:29 - 0:31لەگەڵ نەشتەرگەری ئازاربەخش، و
-
0:31 - 0:36ئینجا کاتێک ئامادەبوو بۆ ئەوەی
بگەڕێتەوە ناو جیهانی ژوانکردن، -
0:36 - 0:38گرێیەکی لە مەمکەکەی تریشیدا دۆزییەوە و
-
0:38 - 0:40ئەبوو دیسان دەستپێکاتەوە.
-
0:41 - 0:42کەیتی دووبارە چاکبۆوە، و
-
0:42 - 0:45بەپەرۆش بوو دووبارە دەستبکاتەوە
بە گەڕان بۆ هاوسەرێک -
0:45 - 0:48زۆری پێنەچوو برۆکانی هاتنەوە.
-
0:49 - 0:51کاتێک ئەچیت بۆ یەکەم ژوانت
لە شاری نیو یۆرک، -
0:51 - 0:54پێویستە بتوانیت چەندین جۆری
هەست نیشان بەیت. -
0:54 - 0:55(پێکەنین)
-
0:55 - 0:59زۆری پێنەچوو،
چاوی بە ریچ کەوت و کەوتنە خۆشەویستییەوە. -
0:59 - 1:02پەیوەندییەکەیان هەموو ئەوە بوو
کە ئاواتی بۆ ئەخواست. -
1:03 - 1:04شەش مانگ دواتر،
-
1:04 - 1:06دوای پشووێکی هەفتەی خۆش
لە نیو ئینگلاند، -
1:06 - 1:10ریچ شوێنی گرت لە رێستۆرانتە
دڵخوازە ڕۆمانسییەکەیان. -
1:11 - 1:13کەیتی ئەیزانی کە داوای
هاوسەرگیری لێئەکات، و -
1:13 - 1:16بە ئەستەم ئەیتوانی پەرۆشبوونی خۆی
بشارێتەوە. -
1:17 - 1:19بەڵام ریچ ئەو شەوە
داوای هاوسەرگیری لێنەکرد. -
1:20 - 1:21جیابۆوە لێی.
-
1:22 - 1:24چەندێک بە قوڵی بایەخی ئەیا
بە کەیتی -- و کە واشبوو -- -
1:25 - 1:26بەڵام لە خۆشەویستیا نەبوو.
-
1:27 - 1:29کەیتی تێکشکا.
-
1:29 - 1:34بەڕاستی دڵی شکابوو، و
ئێستا ئەبوو لە کێشەیەکی تر چاکبێتەوە. -
1:35 - 1:38بەڵام پێنج مانگ دوای جیابوونەوەیان،
-
1:38 - 1:41هێشتا هەر کەیتی نەیئەتوانی
بوەستێ لە بیرکردنەوە لە ریچ. -
1:41 - 1:43هێشتا هەر دڵشکاو بوو.
-
1:44 - 1:45پرسیارەکە ئەوە بوو:
-
1:46 - 1:47بۆچی؟
-
1:47 - 1:51بۆچی ئەم ژنە زۆر بەهێز و
خۆڕاگرە -
1:51 - 1:54نەیئەتوانی ئەو هەستە بەهێزانەی خۆی
کۆکاتەوە کە بەهۆیەوە -
1:54 - 1:58توانی بەرگەی چوار ساڵ چارەسەری
شێرپەنجە بگرێت؟ -
1:59 - 2:01بۆچی زۆرێکمان ئەناڵێنین
-
2:01 - 2:03کاتێک هەوڵ ئەیەین
چاکبینەوە لە دڵشکان؟ -
2:04 - 2:06بۆچی هەمان میکانیزمی خۆگونجان
-
2:06 - 2:09کە تێمان ئەپەڕێنێت بەناو
هەموو جۆرەکانی ململانێی ژیان -
2:09 - 2:12هێندە نائوومێدمان ئەکات
کاتێک دڵمان ئەشکێت؟ -
2:14 - 2:16لە ماوەی ٢٠ ساڵ لە کاری تایبەتیم،
-
2:16 - 2:19خەڵکی هەموو تەمەنێک و
پێشینەیەکم بینیوە -
2:19 - 2:22تووشی هەموو جۆرێکی دڵشکان بوونەتەوە، و
-
2:22 - 2:24ئەوەی فێری بووم ئەمەیە:
-
2:25 - 2:27کاتێک دڵت ئەشکێت،
-
2:27 - 2:30هەمان غەریزەکانی لەکاتی ئاساییا
پشتیان پێئەبەستی -
2:30 - 2:35ئەو جارە و دووبارە
بە ڕێگا هەڵەکەیا ئەتبات. -
2:35 - 2:38بەشێوەیەکی سادەکراو ناتوانیت
متمانە بەوە بکەیت کە مێشکت پێت ئەڵێت. -
2:39 - 2:42بۆ نموونە، لە توێژینەوە لەسەر
کەسە دڵشکاوەکان -
2:42 - 2:46کە تێگەشتنێکی ڕوونیان هەیە لەسەر ئەوەی
بۆچی پەیوەندییەکە کۆتاییهاتووە -
2:46 - 2:49زۆر گرنگە بۆ توانامان
بۆ بەردەوامبوون. -
2:49 - 2:51کەچی دووبارە و جارێکی تر،
-
2:51 - 2:54کاتێک ڕوونکردنەوەیەکی سادە و
ڕاشکاومان ئەدرێتێ -
2:54 - 2:57وەک ئەوەی ریچ یای بە کەیتی،
-
2:57 - 2:58ڕەتی ئەکەینەوە.
-
2:59 - 3:03دڵشکان ئازارێکی سۆزی هێندە زۆر
درووست ئەکات -
3:03 - 3:06مێشکمان پێمان ئەڵێت کە هۆکارەکەش
پێویستە وەک ئەو یەکسان بێت. -
3:07 - 3:09ئەو غەریزە ناوەکییەش هێندە بەهێزە،
-
3:09 - 3:13ئەکرێت وا لە ژیرترین و داناترینەکانیشمان بکات
-
3:13 - 3:16بیردۆزەکانی ئاڵۆزی و پلانگێڕی تیا ببینین
-
3:16 - 3:17لەکاتێکا هیچ بوونی نەبێت.
-
3:18 - 3:21کەیتی قایلبوو بەوەی کە ئەبێت
شتێک ڕووی یابێت -
3:21 - 3:23لە ماوەی چونەدەرەوە ڕۆمانسییەکەی لەگەڵ ریچ
-
3:23 - 3:25کە لەوانەیە پەیوەندییەکەیان تێکیابێت، و
-
3:25 - 3:28خوی گرت بەوەی بزانێـ چییە. و
-
3:28 - 3:30بۆیە چەندین کاتژمێری بەسەربرد
-
3:30 - 3:34لە گەڕانەوە بەناو هەموو خولەکێکی
ئەو ڕۆژە لە مێشکی خۆیا، -
3:34 - 3:37مێشکی ئەگەڕا بۆ سەرەداوەکان
لەکاتێکا هیچی بوونی نەبوو. -
3:38 - 3:42مێشکی کەیتی هەڵیخەڵەتاند
بۆ دەستکردن بەم ڕاوکردنی قازە. -
3:42 - 3:47بەڵام چی وایلێکرد ئەوەنە زۆر
خۆی بۆ تەرخانکات بۆ چەندین مانگ؟ -
3:48 - 3:52دڵشکان زۆر لەوە لەناکاوترە
کە درکی پێئەکەین. -
3:52 - 3:56هۆکارێک هەیە کە بۆچی لە کوونە کەروێشکێکەوە
ئەچینە دانەیەکی ترەوە، -
3:56 - 3:59تەنانەت کاتێ:یش کە ئەزانین
وامان لێئەکات خراپتر بین. -
4:00 - 4:01توێژینەوە لەسەر مێشک نیشانی یاوە
-
4:01 - 4:04کە دەرچوون لە خۆشەویستی ڕۆمانسی
-
4:04 - 4:07هەمان ئەو میکانیزمەی مێشکمان ئەخاتە کار
کە ئەکەوێت کار -
4:07 - 4:13کاتێک ئالوودەبووەکان دەرئەچن لە بەکارهێنانی
ماددەکانی وەک کۆکاین یان ئەفیون. -
4:13 - 4:15کەیتی بەو وازهێنانەیا ئەڕۆشت. و
-
4:16 - 4:20لەبەر ئەوەشی نەیئەتوانی هیرۆینی
بوونی لەگەڵ ریچا هەبێت، -
4:20 - 4:24مێشکە ناهۆشیارەکەی مایسادۆنی
یادەوەرییەکانی ریچی هەڵئەبژارد. -
4:25 - 4:28غەریزەکانی پێیان ئەوت کە هەوڵئەیات
وەڵامی مەتەڵێک بدۆزێتەوە، -
4:28 - 4:30بەڵام ئەوەی کە ئەیکرد
-
4:30 - 4:32هەوڵی چاککردنەوە بوو.
-
4:33 - 4:37ئەمە وایکردووە دڵشکان
هێندە قورس بێت. -
4:37 - 4:39ئالوودەبووەکان ئەزانن ئالوودەن.
-
4:39 - 4:42بەخۆیان ئەزانن کاتێک خراپیان لێیەت.
-
4:42 - 4:43بەڵام کەسە دڵشکاوەکان نازانن.
-
4:45 - 4:46بەڵام ئێستا ئێوە ئەزانن. و
-
4:47 - 4:50ئەگەر دڵتان شکێنرا،
ناتوانن ئەوە فەرامۆشکەن. -
4:51 - 4:54پێویست درک بەوە بکەیت،
ئیتر چەندێک پاڵنەرەکە هانت بات، -
4:54 - 4:58بە هەموو گەشتێکا بە ڕاڕەوی یادەوەرییا،
هەموو نامەیەک کە ئەینێریت، -
4:58 - 5:01هەموو چرکەیەک کە بەسەری ئەبەیت
لە بەدواداچوونی کۆنە خۆشەویستەکەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، -
5:01 - 5:04زیاتر ئالوودەبوونەکەت زیا ئەکەیت،
-
5:04 - 5:05ئازارە سۆزدارییەکەت قوڵتر ئەکەیت و
-
5:05 - 5:07چاکبوونەوەت ئاڵۆزتر ئەکەیت.
-
5:09 - 5:12زاڵبوون بەسەر دڵشکانا گەشتێک نییە.
-
5:12 - 5:16شەڕێکە، و هۆکارەکەت
بەهێزترین چەکی تۆیە. -
5:16 - 5:20هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ جیابوونەوەکە نییە
کە هەستکەیت قایلکەر بێت. -
5:20 - 5:23هیچ بەهانەیەک ناتوانێت
ئازارەکە لابەرێت کە هەستی پێئەکەیت. -
5:23 - 5:25بۆیە بۆی مەگەڕێ،
چونکە بوونی نییە، -
5:25 - 5:28تەنیا ئەوەی کە خراوەتە بەردەمت یان
خۆت بەهانەیەک درووستکە و -
5:28 - 5:30ئینجا کۆتایی بە پرسیارەکە بێنە،
-
5:30 - 5:33چونکە پێویست بە داخستنەکەیە
بۆ بەرپەچدانەوەی ئالوودەبوونەکە. و -
5:35 - 5:37هەروەها شتێکی تریشت ئەوێت:
-
5:38 - 5:41ئامادەی دەستبەرداربوون بیت،
-
5:42 - 5:44قبوڵیکەیت کە تەواوبووە.
-
5:44 - 5:47ئەگەرنا، مێشکت لەو هیوایەت ئەخوات و
-
5:47 - 5:48دووبارە داتئەڕێژێتەوە.
-
5:50 - 5:54هیوا ئەکرێت زۆر تێکشکێنەر بێت
کاتێک دڵت ئەشکێت. -
5:55 - 5:58دڵشکان زۆر بەهێزە لە کارلێکردنا.
-
5:58 - 6:02ئەو ئاسانییەی کە بەهۆیەوە ئەتوانێت
ڕێک پێچەوانەی ئەوە بکات -
6:02 - 6:04کە پێویستمانە بۆ چاکبوونەوە
-
6:04 - 6:05زۆر بێوێنەیە.
-
6:06 - 6:10یەکێکی تریش لەو شتانەی ئەگەرمان هەیە
تێیکەوین کاتێک دڵمان ئەشکێت -
6:10 - 6:12کردن بە فریشتەی کەسەکەی کە شکانوێتی.
-
6:13 - 6:16چەندین کاتژمێر بەسەر ئەبەین
لە بیرهاتنەوەی زەردەخەنەکەیان، -
6:16 - 6:18وایان لێکردوین هەستی چەند خۆشمان هەبێت،
-
6:18 - 6:22ئەو جارەی بەسەر چیاکەیا سەرکەوتین و
لەژێر ئەستێرەکانا خۆشەویستیمان کرد. -
6:23 - 6:27هەموو ئەوەی ئەیکات ئەوەیە
کە لەدەستدانەکەمان ئازاربەخش تر ئەکات. -
6:27 - 6:28ئەوە ئەزانین.
-
6:28 - 6:33کەچی هێشتا ڕێگە بە مێشکمان ئەیەین
سوڕ بخوات بەچواردەوری لێدانێک بۆ دانەیەکی تر، -
6:33 - 6:38وەک ئەوەی بە بارمتە گیرابێتین لەلایەن
لیستی گۆرانییەکانی هەر لێی ئەیەینەوە. -
6:38 - 6:40(پێکەنین)
-
6:42 - 6:45دڵشکان وا ئەکات ئەو بیرکردنەوانە
بەردەوام بێنەوە مێشکت. -
6:45 - 6:49بۆیە بۆ خۆلادان لە کردن بە فریشتەیان،
پێویستە هاوسەنگیان ڕاگریت -
6:49 - 6:52بەوەی مۆڕەکەیانت بیربێت،
نەک زەردەخەنەکەیان، -
6:52 - 6:55وایان لێکردویت چەندێک
هەست بە ناخۆشی بکەیت، -
6:55 - 6:58ڕاستی ئەوەی دوای خۆشەویستی کردنەکە،
کە لە چیاکە هاتوونەتە خوار ون بوون، -
6:58 - 7:01وەک شێت شەڕتان بووە و
هەتا دوو ڕۆژ قسەتان نەبووە. -
7:02 - 7:07ئەوەی بە نەخۆشەکانمی ئەڵێم ئەوەیە
لیستێک درووستکەن -
7:07 - 7:09لە هەموو ئەو شتانەی تیایا کەسەکە
هەڵەی بەرامبەر کردوویت، -
7:09 - 7:12هەموو خەسڵەتە خراپەکانیان،
هەموو کاتەکانی تووڕەیان کردوون، و -
7:12 - 7:14ئینجا هێشتنەوەی لەسەر مۆبایلەکەت.
-
7:14 - 7:15(پێکەنین)
-
7:15 - 7:17هەر کە لیستەکەشت درووستکرد،
-
7:17 - 7:18پێویستە بەکاریبێنیت.
-
7:19 - 7:22کاتێک یەک سەرەداویش ئەبیستم
لەسەر بەفریشتەکردنیان -
7:22 - 7:25یان بچووکترین ئاماژەشم باتێ
کە لە داڵغەیایەتی، -
7:25 - 7:27ئەڵێم، "تکایە مۆبایلەکەتم بەرێ."
-
7:27 - 7:29(پێکەنین)
-
7:29 - 7:32مێشکت هەوڵ ئەیا پێتبڵێت
کە بێ کەم و کوڕی بوون. -
7:32 - 7:34بەڵام وانەبوون، و
پەیوەندییەکەش وانەبووە. -
7:34 - 7:38ئەگەر ئەشتەوێت لە بیر خۆتی بەریتەوە،
پێویستە ئەوە بەبیر خۆت بهێنیتەوە، -
7:38 - 7:39ئەویش زوو زوو.
-
7:40 - 7:43کەس لە ئێمە بەرگری تەواوی نییە
بۆ دڵشکان. -
7:44 - 7:49میگێل نەخۆشێکم بوو تەمەنی ٥٦ ساڵ بوو
لە کۆمپانیایەکی سۆفتوێر بەڕێوبەر بوو. -
7:49 - 7:52پێنج ساڵ دوای مردنی هاوسەرەکەی،
-
7:52 - 7:54دواجار هەستیکرد ئامادە بێت
دووبارە دەستکاتەوە بە خۆشەویستی. -
7:55 - 7:56زۆری پێنەچوو چاوی بە شارۆن کەوت، و
-
7:56 - 7:58گێژاوی خۆشەویستی دەستیپێکرد.
-
7:58 - 8:02دوای مانگێک یەکتریان بە منداڵە
پێگەشتووەکانی خۆیان ناساند، و -
8:02 - 8:04دوای دوو مانگ پێکەوە ژیان.
-
8:05 - 8:08کاتێک کەسانی ئەو تەمەنە خۆشەویستی ئەکەن
زۆر کات بەفیڕۆ نایەن. -
8:08 - 8:12وەک ئەوە وایە، فلیمی "لەڤ ئاکچوالی"
بیات لە "فاست ئاند فیوریەس". -
8:12 - 8:13(پێکەنین)
-
8:14 - 8:17میگێل چەندین ساڵ بوو
ئەوەنە دڵخۆش نەبوو. -
8:18 - 8:20بەڵام شەوی پێش یەکەم ساڵیادیان،
-
8:20 - 8:22شارۆن بەجێیهێشت.
-
8:22 - 8:26بڕیاری یابوو بچێت بۆ کەناراوی خۆرئاوا
بۆ ئەوەی نزیکتر بێت لە مناڵەکانی، و -
8:26 - 8:29پەیوەندییەکی مەودا درێژی نەئەویست.
-
8:29 - 8:34میگێل بە تەواوەتی تێکشکا و
بەرچاوی تاریک بوو. -
8:35 - 8:38بۆ چەندین مانگ بە ئەستەم
کاری ئەکرد و -
8:38 - 8:40دەرئەنجام خەریکبوو کارەکەشی لەدەست بات.
-
8:41 - 8:45دەرئەنجامێکی تری دڵشکان ئەوەیە
کە هەستکردن بە تەنیایی و لە ئازاردا بوون -
8:45 - 8:48ئەکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو
کاری مێشکمان پەک بخات، -
8:48 - 8:52بەتایبەتی کاتێک کارە ئاڵۆزەکان ئەکەیت
کە لۆجیک و بیرکردنەوەی تیایە. -
8:53 - 8:55بەشێوەیەکی کاتی ئای کیومان دائەبەزێنێت.
-
8:57 - 9:00بەڵام تەنیا قورسی خەمەکەی
میگێل نەبوو -
9:00 - 9:02کە سەری لە خاوەن کارەکانی تێکیابوو؛
-
9:02 - 9:03بەڵکو ماوەکەشی بوو.
-
9:04 - 9:06میگێل سەری لێشێوا بەمە و
-
9:06 - 9:08بەڕاستی زۆر تەریق بووبۆوە پێی.
-
9:09 - 9:11"من کێشەم چییە؟"
پرسیارێک لە یەکتربینینێکمانا کردی. -
9:11 - 9:15"چی کەسێکی پێگەشتوو یەک ساڵ بەسەر ئەبات
لە بیرچوونەکەی پەیوەندییەکی یەک ساڵی؟" -
9:16 - 9:18ڕاستییەکەی، زۆرێک.
-
9:19 - 9:24دڵشکان هەموو نیشانەکانی لەدەستدان و
خەمباربوون هەڵئەگرن: -
9:24 - 9:27خەولێنەکەوتن، بیرکردنەوەی نابەجێ،
-
9:27 - 9:28لەکارکەوتنی کۆئەندامی بەرگری.
-
9:29 - 9:33لەسەدا چلی خەڵک تووشی خەمۆکییەک ئەبن
کە پزیشک هەستی پێ ئەکات. -
9:34 - 9:37دڵشکان زیانێکی دەروونی ئاڵۆزە.
-
9:37 - 9:40بە چەندین شێوە کارمان تێئەکات.
-
9:40 - 9:43بۆ نموونە، شارۆن کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتی و
-
9:43 - 9:45زۆر چالاکیش بووە.
-
9:45 - 9:47هەموو هەفتەیەک لە ماڵەکە
خوانی ئێوارەی سازکردووە. -
9:47 - 9:50خۆی و میگێل لەگەڵ ژن و مێردەکانی ترا
ئەچوون بۆ گەشتی شەو مانەوە. -
9:50 - 9:52هەرچەنە میگێل ئاینی نەبوو،
-
9:52 - 9:55هەموو یەک شەممەیەک لەگەڵ شارۆنا
چووە بۆ کڵێسە، -
9:55 - 9:57کە لەوێ بەخێرهاتنیان لێکردووە
بۆ کۆبوونەوەکە. -
9:58 - 10:00میگێل تەنیا خۆشەویستێکی لەدەست نەیا؛
-
10:00 - 10:03تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆی لەدەستیا،
-
10:03 - 10:05کۆمەڵگا پشتیوانیکەرەکەی
کڵێسەکەی شارۆنیش. -
10:05 - 10:08ناسنامەی خۆی لەدەستیا وەک دوانەیەک.
-
10:09 - 10:13ئێستا میگێل درکی بەوە کردووە کە جیابوونەوەکە
ئەم بۆشاییە گەورەیەی بەجێهێشتووە لە ژیانیا، -
10:13 - 10:16بەڵام ئەوەی نەیتوانیوە درکی پێبکات
-
10:16 - 10:18ئەوەیە کە زۆر لە دانەیەک زیاتری بەجێهێشتووە.
-
10:19 - 10:20ئەوەش هەستیارە،
-
10:20 - 10:25نەک تەنیا لەبەر ئەوەی ڕوونی ئەکاتەوە
کە بۆچی دڵشکان هێندە ڕووخێنەرە، -
10:26 - 10:28بەڵکو لەبەر ئەوەی پێشمان ئەڵێت
چۆن خۆمان ساڕێژکەین. -
10:29 - 10:31بۆ چاکردنەوەی دڵە شکاوەکەت،
-
10:31 - 10:35پێویستە ئەو بۆشاییانەی ژیانی خۆت
بدۆزیتەوە و پڕیانکەیتەوە، و -
10:35 - 10:37مەبەستم هەر هەموویانە.
-
10:37 - 10:38بۆشاییەکانی ناسنامەت:
-
10:38 - 10:42پێویستە درووستیکەیتەوە کە کێ بوویت و
ژیانت لەبارەی چییەوە بووە. -
10:42 - 10:44بۆشاییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیت،
-
10:44 - 10:47چالاکییەکانی لە ژیانی ونبوون،
تەنانەت بۆشاییەکانی دیوارەکەشی -
10:47 - 10:48کە پێشتر وێنەی پێوەبووە.
-
10:49 - 10:51بەڵام هیچ کام لەوانە سوودی نابێت
-
10:51 - 10:54ئەگەر ڕێگە لە هەڵەکان ناگریت
کە ئەتوانێت بتخاتەوە سفر، -
10:54 - 10:57گەڕانە ناپێویستەکان بۆ ڕوونکردنەوەکان،
-
10:57 - 11:02بەفریشتەکردنی کەسەکە لەجیاتی ئەوەی
بزانیت چۆن هەڵە بووە بەرامبەرت، -
11:02 - 11:05بچیتە ناو ئەو بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتانەی
کە هێشتا ڕۆڵێکی گرنگیان ئەیاتێ -
11:06 - 11:07لەم بەشەی دواتری ژیانتا
-
11:07 - 11:09کە چیتر نابێت تیایا بن.
-
11:11 - 11:13زاڵبوونمان بەسەر دڵشکان قورسە،
-
11:13 - 11:17بەڵام ئەگەر ڕەتیکەیتەوە لەلایەن مێشکتەوە
بەهەڵەیا ببرێیت و هەنگاوی چاکبوونەوە بنێیت، -
11:17 - 11:20ئەتوانی بەشێوەیەکی بەرچاو
ناڵاندنت کەمکەیتەوە. و -
11:20 - 11:22تەنیا خۆت نابیت
کە سوود لەوە ئەبینێت. -
11:23 - 11:25زیاتر کاتت ئەبێت بۆ هاوڕێکانت،
-
11:25 - 11:27زیاتر لەگەڵ خێزانەکەتا ئەبیت،
-
11:27 - 11:31جگە لەو ملیارەها دۆلار لە
بەرهەمهێنەرییە پەککەوتووەکەی -
11:31 - 11:33شوێنی کارەکەت کە ئەکرێت
ڕێگەی لێبگیرێت. -
11:34 - 11:37کەواتە ئەگەر کەسێک ئەناسیت
کە دڵی شکاوە، -
11:37 - 11:39هاوسۆزیت هەبێت،
-
11:39 - 11:43چونکە ئەوە زانراوە کە پشتیوانی کۆمەڵایەتی
گرنگە بۆ چاکبوونەوەیان. -
11:43 - 11:45دانبەخۆداگرتنیشت هەبێت،
-
11:45 - 11:49چونکە لەوە زیاتریان ئەوێت بۆ لەبیرچوونەوە
وەک لەوەی پێتوایە پێویستیانە. -
11:50 - 11:51ئەگەر ئازاریش ئەچێژیت،
-
11:52 - 11:53ئەمە بزانە:
-
11:53 - 11:56قورسە، شەڕێکە لەناو مێشکی خۆتا، و
-
11:56 - 11:59پێویستە تێکۆشەر بیت بۆ بردنەوە.
-
11:59 - 12:00بەڵام چەکت هەیە.
-
12:01 - 12:02ئەتوانی شەڕکەیت. و
-
12:02 - 12:04چاکیش ئەبیتەوە.
-
12:05 - 12:06زۆر سوپاس
-
12:06 - 12:10(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن دڵێکی شکاو چاک بکەیتەوە
- Speaker:
- گای وینچ
- Description:
-
لە خاڵێکی ژیانماندا، زۆربەی زۆرمان دڵمان ئەشکێنرێت. بیهێننە بەرچاوتان شتەکان چەند جیاواز ئەبن ئەگەر سەرنجی زیاترمان بایە بەو ئازارە سۆزییە تایبەتە. دەروونناس گای وینچ ئاشکرای ئەکات کە چۆن چاکبوونەوە لە دڵشکان دەستپێئەکات بە سوربوونمان لەسەر شەڕکردن لەگەڵ غەریزەکانمان بۆ بەفریشتەکردن و گەڕان بۆ وەڵامەکانی بوونیان نییە -- و ئامرازەکانی ئەنجامدانی ئەوە پێشکەش ئەکات، دەرئەنجام، بچۆرە قۆناغی دواتر. لەوانەیە هەندێک جار دڵمان بشکێنرێت، بەڵام نابێت لەگەڵیا خۆشمان بشکێین.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:25
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to fix a broken heart | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to fix a broken heart | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to fix a broken heart | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to fix a broken heart | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to fix a broken heart | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to fix a broken heart |