< Return to Video

رحلة اليقين ٥٤: أصل الإنسان بين "نظرية التطور" والقرآن

  • 0:00 - 0:01
    السلام علیکم
  • 0:01 - 0:06
    "مرۆڤ لە بوونەوەرە خواروەکانەوە پەرەی سەندووە"
    بەم شێوەیە تیۆری پەرەسەندن ئیدیعا دەکات،
  • 0:06 - 0:12
    بەڵام قورئان دەڵێت ئێمە نەوەی ئادەمین
    کە خودا بە دەستی خۆی دروستی کردووە و ژنەکەیشی لێ دروست کردووە،
  • 0:12 - 0:17
    بەم شێوەیە ئاڕاستەکانی باوەڕداران جۆراوجۆر بوون
    سەبارەت بە بیردۆزی پەرەسەندن لە نێو ڕۆڵەی مسوڵمانان
  • 0:17 - 0:23
    1. هەندێکیان وتیان : پێویستە دووبارە تەفسیری ئایەتەکانی قورئان
    بکرێتەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ بیردۆزی پەرەسەندن بگونجێت.
  • 0:24 - 0:28
    2. و هەندێکیان وتیان : ئێمە دەڵێین کە
    چیرۆکی ئادەم لە قورئاندا چیرۆکێکی ئاماژەییە
  • 0:28 - 0:32
    3. و هەندێکی تریان گووتیان : ئێمە قورئان
    بە درۆ دەخەینەوە و باوەڕمان بە زانستە.
  • 0:32 - 0:38
    لەم ئەڵقەیەدا بە توێژینەوە زانستییەکان ئەم پێشەکییە
    تاووتوێ دەکەین کە ئەوان بە بەڵگە نەویستی دادەنێن
  • 0:38 - 0:41
    پەرەسەندنی مرۆڤ ڕاستییەکی زانستییە
  • 0:41 - 0:48
    و هەوڵ دەدەین پێکەوە ڕووکارەکانی بەرنامەی زانستی
    درووست وێنا بکەین، بەشکوم ببینە ئەهلی وتەی الله تەعالا :
  • 0:48 - 0:52
    ئه‌وسا خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌وی
    کردنی له نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌یان له سه‌ری هه‌بوو
  • 0:53 - 0:57
    وخوا ڕێنموویی هه‌رکه‌سێک ده‌کات که بیه‌وێت و
    (شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
  • 0:57 - 0:58
    لەگەڵمان بن...
  • 1:03 - 1:09
    ئەوەی کە شوێنکەوتووانی بیردۆزی پەرەسەندن بڵاوی
    دەکەنەوە لە ناودارترین گۆڤار و کتێب و ماڵپەڕە "زانستی"
  • 1:09 - 1:11
    و وانە "پەروەردەییەکانیان " بۆ خەڵکی گشتی،
  • 1:11 - 1:15
    ئەوەیە کە مرۆڤ لە ڕەگی هاوبەشی
    لەگەڵ گیانەوەراندا پەرەی سەندووە
  • 1:15 - 1:19
    بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە
    لە بوونەوەری نیمچەمرۆیی
  • 1:19 - 1:23
    تاوەکو گەیشتوە بەو مرۆڤە سەردەمییەی
    کە بە (Homosapiens) ناوی دەبەن
  • 1:23 - 1:29
    و هەروەها ئەم مرۆڤە سەردەمییە بۆ یەکەمجار
    پێش نزیکەی 195 هەزار ساڵ لە ئیسیۆبیا دەرکەوتووە
  • 1:30 - 1:33
    هەروەکو لەم پەڕەیەدا ئاماژەی پێکراوە کە لە
    گۆڤاری Nature دا بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی 2005
  • 1:33 - 1:37
    پاشان دوای دەیان هەزار ساڵ نەوەکانی ئەم
    مرۆڤە بەرەو بەشەکانی تری جیهان دەرچوون
  • 1:37 - 1:42
    و هەروەها ئەم بوونەوەرانە کە وا
    دادەنرێن مرۆڤ لەوانەوە پەرەی سەندبێت.
  • 1:42 - 1:47
    کۆمەڵێک تایبەتمەندی گواستراوەی هەیە کە
    لەگەڵ ماوەی کاتییەکەی دۆزینەوەکەیدا دەگونجێت
  • 1:47 - 1:51
    لەڕووی شێوە و قەبارەی کەلەسەر
    و ئێسکە پەیکەر و بۆماوە ماددە،
  • 1:51 - 1:57
    بانگەشەکارانی بیردۆزی پەرەسەندن لە عەرەبەکان ئەم
    وێنەیە وەکو باکگراوندێک بۆ وانە و وتارەکانیان دادەنێن.
  • 1:57 - 2:02
    ئەهاا! کەواتە ئێوە دەڵێن کە کە ئێمە
    – کۆمەڵانی مرۆڤ – لەم شێوەیەی ئێستاماندا
  • 2:02 - 2:08
    یەکەم دەرکەوتنمان پێش 195 هەزار
    ساڵ بووە لە ئیسیۆبیا.... ئەی وانییە؟
  • 2:08 - 2:11
    “بەڵێ ،مەبەستم نزیکەی 5 هەزار ساڵە "
  • 2:12 - 2:18
    ئەها! لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەیەکی ڕوون لە باپیرانی مرۆڤدا هەیە بە
    شێوەیەک کە لەگەڵ مەودا کاتییەکەیدا دەگونجێت لە هێڵە پەرەسەندنیەکەدا؟
  • 2:18 - 2:19
    " بێگوومان بێگوومان"
  • 2:19 - 2:24
    -و هەر بەبەردبوویەکیشمان دۆزیبێتەوە پشتگیری
    ئەو زنجیرەیە دەکات کە گریمانمان کردبووە پێش هەبوونی
  • 2:24 - 2:27
    و ئەمانەش لەو چوارچێوەیە دەرناچن
    ئەی وانییە؟
  • 2:27 - 2:28
    =بەڵێ بێگومان
  • 2:28 - 2:33
    ئەها! باشە ئەی چی لەو بەبەردبووە مرۆڤیانە
    دەکەن کە لە ساڵی 2017 لە مەغریب دۆزرانەوە
  • 2:33 - 2:37
    کە بۆ نزیکەی 300 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە
    بە پێی پێشبینییەکانی شارەزایان،
  • 2:37 - 2:40
    بە جۆرێک کە ناویان لێنراون بە ناونیشانی :
  • 2:40 - 2:45
    (بەبەردبوویەکی دۆزراوە لە مەغریب کە درەختی
    خێزانی Homosapiens دووبارە ڕێکدەخاتەوە -
  • 2:45 - 2:48
    " ئااا.. کێشە نییە کەواتە درێژکردنەوەیەکی
    کەم دەکەین بەرەو دواوە
  • 2:48 - 2:52
    و دەڵێین کە یەکەم مرۆڤ پێش نزیکەی
    300 هەزار ساڵ دەرکەوتووە
  • 2:52 - 2:54
    هەروەکو لە ماڵپەڕی Smithsonian دا هاتووە
  • 2:54 - 2:56
    -باشە وەرن با بگەڕێینە دواوە :
  • 2:56 - 3:02
    ئەی چی دەربارەی ئەو بەبەردبووانەی کە ساڵی 1955 ز
    لە ئیسپانیا دۆزراونەتەوە لە پاشماوەی کەلەسەر و ئێسکە پەیکەر
  • 3:03 - 3:07
    خەمڵێنراوە کە لە 780,000 ساڵ کۆنتربن؟!
  • 3:07 - 3:11
    واتە زۆر کۆنتر لەو 300 هەزار
    ساڵەی کە وای دادەنێن
  • 3:11 - 3:17
    بە جۆرێک کە مرۆڤ پێش ئەو بوونەوەرە نیمچە مرۆڤەوە
    دەرکەوتوە کەوا دادەنرێت مرۆڤ لەوەوە پەرەی سەندبێت،
  • 3:17 - 3:22
    تاوای لێهات کە دۆزەرەوەی کەلەسەرەکەJuan Arsuaga
    بڵێت کە ئەمە زۆر چاوەڕوان نەکراوە!
  • 3:22 - 3:26
    پێویستە دووبارە بڕوانینەوە پەرەسەندنی مرۆڤ
    تاوەکو لەگەڵ ڕووخسارە دۆزراوەیدا بگونجێت.
  • 3:27 - 3:32
    چونکە تەمەنی 800 هەزار ساڵە، و لەگەڵ ئەوەشدا
    بە دڵنیاییەوە دیارە هەروەکو ڕووخساری ئێمەیە
  • 3:32 - 3:33
    لە ڕوونکردنەوەی ئەمەدا زۆر سەریان لێشێوا و
  • 3:33 - 3:36
    بڕیاریاندا کە بە بوونەوەرێکی
    نیمچە مرۆڤی دابنێن.
  • 3:36 - 3:39
    و ناوی Homo antecessor یان لێنا.
  • 3:39 - 3:44
    و پەتی خەیاڵیان بەردا تاوەکو بە بوونەوەرێکی سەرەتایی
    پیشانی بدەن هەروەکو ئەم پەیکەرە لە مۆزەخانەی ئوسترالیدا.
  • 3:44 - 3:46
    تا ئێستاش لە ڕوونکردنەوەیدا سەردەشێوی،
  • 3:46 - 3:50
    چونکە چەند مانگێکی کەم دەبیت کە
    گۆڤاری Nature توێژینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە
  • 3:50 - 3:55
    کە دووبارە دان بەوەدا دەنێت کە ڕوخساری ئەوەی ناویان
    دەبرد بە Homo antecessor هەروەکو ڕوخساری ئێمەیە،
  • 3:55 - 3:59
    هەروەها گۆڤاری Science ئیش لەسەر ئەو سەرلێشێواوییە
    قسەی کردووە کە ئایا دەبێت لە کوێی زنجیرەی پەرەسەندندا دابنرێت.
  • 3:59 - 4:03
    باشە هەرچییەک بکەن بۆ ڕوونکردنەوەی
    ئەم جیاوازییانە بە سەدان هەزار ساڵ،
  • 4:04 - 4:08
    چی لەو کەلەسەرە دەکەن کە لە ساڵی 2001دا
    لەگەڵ کینیا دۆزرایەوە؟
  • 4:08 - 4:12
    ئەوەی ناوێکیان لێینا بە واتای
    (پیاوی کینیای ڕوخسار تەخت)
  • 4:12 - 4:16
    و تەمەنی کەلەسەرەکەیان خەمڵاند
    بە 3.5 ملیۆن ساڵ،
  • 4:16 - 4:22
    تاوەکو بابەتێک لە گۆڤارێی Nature دا شۆکی توندی خستەڕوو
    (خۆی خستەڕوو دەربارەی و بابەتێکی بلاوکردەوە کە تیایدا هاتبوو :
  • 4:22 - 4:26
    " مێژووی پەرەسەندنی مرۆڤ ئاڵۆزە
    و ڕووکارەکانی ڕوون نین،
  • 4:26 - 4:30
    ئەمڕۆش وادیارە کە دەیەوێت
    سەرلێشێواوی زیاتر دروستبکات
  • 4:30 - 4:36
    بەهۆی دۆزینەوەی جۆرێکی نوێ
    کە بۆ سێ ملیۆن ساڵ و نیو دەگەڕێتەوە"
  • 4:36 - 4:38
    و بەهەمان شێوە گۆڤاری Science
    لە بابەتێکدا بە ناونیشانی:
  • 4:39 - 4:43
    ( کەلەسەرێک ناڕوونی زیاتر درووست
    دەکات لەسەر بنچینەی مرۆڤ)
  • 4:43 - 4:46
    لە پێشەکییەکەیدا دەڵێت :
    " دۆزینەوەی کەلەسەرێک
  • 4:46 - 4:54
    و پاشماوەی بەبەردبوو کە تەمەنیان 3.5 ملیۆن ساڵ دەبێت لە
    باکووری کینیا درەختی پەرەسەندنی مرۆڤ لە ڕەگەوە دەهەژێنێت "
  • 4:54 - 4:58
    و گۆڤاری Scince یش بەهەمان شێوە
    لە بابەتێکی تردا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت :
  • 4:58 - 5:00
    پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەو ڕایەی
  • 5:00 - 5:06
    کە ئەم بەبەردبووە کارەکانی بەدواداچوونی
    ڕێڕەوی پەرەسەندنی مرۆڤ ئاڵۆزتر دەکەن"
  • 5:06 - 5:12
    “هاوڕان ".... لەگەڵ ئەوەدا بانگەشەکارانی
    عەرەبی بیردۆزی پەرەسەندن
  • 5:12 - 5:16
    قسەکانیان وا دەگەیەنێت کە پسپۆڕان" هاوڕان"
    لەسەر زنجیرەیەکی ڕوون بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ
  • 5:16 - 5:22
    هەرەوەها، داروینییەکان – لە ئەنجامدا –
    ئەم بەبەردبووەیان بە مرۆڤ دانەناوە،
  • 5:22 - 5:29
    بەڵام سەریان لێشێواوە چونکە تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ ئەم قۆناغە
    کاتییەدا ڕێک ناکەوێت بەپێی ئەوەی پێی دەڵێن هێڵی پەرەسەندنی.
  • 5:29 - 5:32
    داروینییەکان لەم شەپەی
    ساڵی 2001 ڕاست نەبوونەوە
  • 5:32 - 5:38
    تاوەکو شەپێکی تریان پێگەیشت لە ساڵی 2002دا ئەویش بە
    دۆزینەوەی کۆمەڵێک کەلەسەر لە چاد کە بە تومای (Toumai) ناویان نا
  • 5:38 - 5:42
    تەمەنیان بە 6ـ7ملیۆن ساڵ خەمڵاند هەروەکو
    لە گۆڤاری Nature دا بڵاوکراوەتەوە
  • 5:42 - 5:48
    بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە لەگەڵ ئەو قۆناغە کاتییە
    ناگونجێت بە پێی ئەوەی پێیان دەگوت هێڵی پەرەسەندنی،
  • 5:48 - 5:53
    چونکە نزیکیان لە کەلەسەری مرۆڤ وایان لێدەکات
    کە لە کاتێکی ڕێژەیی درەنگدا دەرکەوتبن،
  • 5:53 - 5:57
    هەربۆیە ئەگەر ڕازی بوون بەوەی
    کە تەمەنی 6ـ7ملیۆن ساڵە
  • 5:57 - 6:03
    ناتوانرێت بەوە ڕازی بن کە زۆرێک
    لە جۆرە درەنگەکانی دوای Toumai
  • 6:03 - 6:05
    باوانی مرۆڤ بن و سەر بە هەمان
    زنجیرەی پەرەسەندن بن،
  • 6:05 - 6:10
    چونکە ئەم جۆرانە کەمتر بە کەلەسەری
    مرۆڤی سەردەم دەکەن وەک لە Toumai.
  • 6:10 - 6:15
    واتا ناکرێت ڕەگەزی کۆنتر زیاتر بە مرۆڤ
    بچێت وەک لە ڕەگەزی ناوەڕاست،
  • 6:15 - 6:20
    هەروەها ئەم بابەتە لە Nature دا دەڵێت :
    “ Toumai سەری لووتکەی ئەم چیا بەفرینەیە،
  • 6:20 - 6:25
    کە لەوانەیە بیرۆکەکانی ئێستامان بۆ
    نقووم بکات دەربارەی پەرەسەندنی مرۆڤ"
  • 6:25 - 6:28
    Bernard Wood پسپۆڕی
    بواری ئەنترۆپۆلۆژیا دەڵێت :
  • 6:28 - 6:34
    " کاتێک لە ساڵی 1963دا ڕۆیشتم بۆ کۆلێژی پزیشکی
    پەرەسەندنی مرۆڤ وەکو پەیژە دەردەکەوت...
  • 6:35 - 6:39
    دوابەدوای ئەو بابەتە : "ئێستا پەرەسەندن
    وەکو دارێکی لقدار دەردەکەوێت...
  • 6:39 - 6:41
    پەیوەندی نێوان ئەم بەبەردبووانە چین؟
  • 6:41 - 6:47
    و کامەیان باوانی مرۆڤن؟
    ئەوە ئەگەر لە بنەڕەتدا باوانی مرۆڤ بن!
  • 6:47 - 6:50
    هەموو ئەمانە تا ئێستاش جێگای ناکۆکین"
  • 6:50 - 6:53
    تێبینی بکەرەوە دووبارە :
    ئەمە بابەتێکە لەNature
  • 6:53 - 6:58
    یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڤارە جیهانییەکان، کە لە
    هەموو زیاتر پشتگیری ئەفسانەی پەرەسەندن دەکات:
  • 6:58 - 7:00
    " پەیوەندی نێوان ئەم بەبەردبووانە چین؟
  • 7:00 - 7:05
    و کامەیان باوانی مرۆڤە؟
    ئەوە ئەگەر لە بنەڕەتدا باوانی مرۆڤ بن!
  • 7:05 - 7:08
    هەموو ئەمانە تا ئێستاش جێگای ناکۆکین".
  • 7:09 - 7:12
    هەر بۆیە – بڕا-هەر کاتێک بینیت کەسێک
    ئەم جۆرە وێنە هەزەلییانەت بۆ دەخاتە ڕوو
  • 7:13 - 7:16
    کە پەرەسەندنی مرۆڤ وەکو
    هێڵێکی پتەو پیشان دەدەن،
  • 7:16 - 7:21
    ئەوە بزانە کە زانیارییەکانی
    لە ساڵی1963وە تازە نەکراونەتەوە،
  • 7:21 - 7:23
    هەر لەو ڕۆژانەی کە بێرنارد
    وود ڕۆیشتووە بۆ کۆلێژی پزیشکی.
  • 7:23 - 7:27
    و دواتریش لە 2005 Nature
    بابەتێکی بڵاوکردەوە تیایدا دەیگووت :
  • 7:27 - 7:29
    “ تا ئەم چەند ساڵە کەمەی پێشوودا،
  • 7:29 - 7:34
    وا دەزانرا کە مێژووی پەرەسەندنی ئێمەی
    مرۆڤ تا ڕادەیەک ڕاستەوخۆیە و سادەیە...
  • 7:35 - 7:40
    تا وتی : بەڵام لەم دواییانەدا، دڵەڕاوکێ لە
    درەختی پەرەسەندنی مرۆڤدا دروست بووە".
  • 7:41 - 7:45
    پاشان بابەتەکە کەوتە باسکردنی ئەو دۆزینەوانەی
    کە بوونە هۆی دروست بوونی ئەم دڵەڕاوکێیە.
  • 7:45 - 7:52
    پاشان لە ساڵی 2015 دا ئێسک لە (تەنزانیا) دۆزرایەوە کە لە ئێسکی
    دەستی مرۆڤی سەردەم دەچوو و ئەمەش زیاتر سەری لێ شێواندن،
  • 7:52 - 7:57
    کە تەمەنی بە زیاتر لە 1.84 ملیۆن ساڵ
    خەمڵێنران، و Nature ش لەسەری بڵاوی کردەوە.
  • 7:57 - 7:59
    و لە هەمان ساڵدا – لە 2015 دا –
  • 7:59 - 8:04
    بەبەردبوویەک لە ئیسیوبیا دۆزرایەوە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی
    کە لەگەڵ ئەو هێڵە پەرەسەندنەگریمان کراوەدا ناگونجێت
  • 8:05 - 8:06
    و Nature ش لەسەری بڵاوی کردەوە
  • 8:06 - 8:08
    و پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆژیا لێدوانی لەسەریدا
  • 8:08 - 8:09
    Colin Groves گوتی :
  • 8:10 - 8:17
    “ نازانین کە چەند جۆر بوونی هەیە– واتا لە باوانی مرۆڤی گریمانکراو -
    و نازانین کە کامەیان لەدوای کامەیان دێن "و لەسەر ئەم بەبەردبووە
  • 8:17 - 8:20
    گوتی :"really upsets the apple cart"
  • 8:21 - 8:24
    واتا : "وەکو ئەوە وایە عەرەبانەی
    سێوەکەی سەرەوژێر کردبێت"
  • 8:24 - 8:27
    =باشە، ئایا ئەگەر نییە کە وێنەکە لەم
    سێ ساڵەی دواییدا ڕوونتر بووبێت؟
  • 8:28 - 8:31
    ـ نەخێر، بەڵکو کۆمەڵێک دۆزینەوەی
    سەرلێشێوێن تیایدا دۆزراونەتەوە
  • 8:31 - 8:35
    تاوەکو پۆل ڕینکۆن Paul Rincon
    سەرنووسەری زانستی ماڵپەڕی BBC لێدوانێکیدا
  • 8:35 - 8:39
    لە بابەتەکەی کە چەند مانگێکە بڵاوکراوەتەوە
    لە 2-4-2020 تیایدا دەڵیت :
  • 8:39 - 8:44
    “ماوەیەک، وا بیرمان دەکردەوە کە پەرەسەندنی
    مرۆڤ بە شێوەیەکی هێڵی دەڕوات،
  • 8:44 - 8:49
    کە تیایدا مرۆڤی سەردەم لە کۆتایی هێڵەکەدا
    دەردەکەوێت بە دانانی بە لووتکەی پێشکەوتنی پەرەسەندن،
  • 8:49 - 8:53
    بەڵام ئێستا لە هەر جێیەکەوە تەماشا
    بکەین بە شێوەیەکی زۆر دەبینین
  • 8:53 - 9:00
    کە وێنە ڕاستییەکە زۆر لەمە
    ناڕێکتر بووە (much messier)".
  • 9:00 - 9:05
    ئەوە یەکلاکرابووەوە لای داروینییەکان و بۆ ماوەیەکی
    درێژ کە مرۆڤ یەکەمجار لە ئیتیۆپیا دەرکەوتووە،
  • 9:05 - 9:09
    و چیرۆکی دەرچوون و گواستنەوەی
    نەوەکانیان بۆ ناوچەکانی تری جیهان کێشا،
  • 9:10 - 9:16
    بەڵام ئەم یەکلایی کردنەوەیە بە شێوەیەکی یەکجاری تێکچوو
    بەو دۆزینەوانەی کە لە مەغریب و کینیا و چاد و تەنزانیا دەرکەوتن.
  • 9:16 - 9:20
    گووتیان : کەواتە با بڵێین کە بنەڕەتی مرۆڤ
    بە شێوەیەکی گشتی لە ئەفریقا بووە،
  • 9:20 - 9:22
    چونکە ئەم وڵاتانە هەمووی لە ئەفریقان.
  • 9:22 - 9:28
    ـ لە ئەفریقا؟! ئەی چی دەڵێن دەربارەی ئەو بە
    بەردبووانەی چین کە لە 2017 دا لەسەریان بڵاوکرایەوە
  • 9:28 - 9:29
    و NewScientist :دەربارەیان ئەوەی خستەڕوو
  • 9:29 - 9:34
    بەبەردبووی نامۆ لە چین دۆزراوەتەوە کە بنەڕەتی
    ئاسیایی دەردەخەن بۆ ئەم جۆرەی ئێمەی مرۆڤ
  • 9:34 - 9:38
    و دووبارە چیرۆکی پەرەسەندنی
    مرۆڤ دەنووسنەوە".
  • 9:38 - 9:42
    =چین؟! کێشە نییە، ڕاستە کە
    لەهەمان کیشوەرەکەی ئەتیۆپیا نییە،
  • 9:42 - 9:44
    بەڵام لایەنی کەم لە هەمان هەسارەن!.
  • 9:44 - 9:48
    و ئەم بابەتەش لە مانگەکانی 2020دا
    بڵاوکراوەتەوە، لە ژێر ناونیشانی :
  • 9:48 - 9:56
    (دۆزینەوەی سەردەمانە کە چاکسازی سەرەکی لە
    بیرکردنەوەمان دەربارەی :مرۆڤ لە کوێوە هاتووە؟ و کەی؟)
  • 9:56 - 9:58
    و دەڵیت کە :" لەگەڵ دۆزینەوە سەردەمییەکان
  • 9:58 - 10:04
    زۆرێک لە بیرۆکەکانی پێشوومان دەربارەی :
    ئێمە کێین؟ و لە کوێوە هاتووین؟ دەرکەوت کە هەڵەن "
  • 10:04 - 10:09
    ئەمانە هەموو توێژینەوە و لێدوانن لە زاری بانگەشەکەرانی
    پەرەسەندن و لە ناودارترین گۆڤارەکانیاندا،
  • 10:09 - 10:12
    و ئەمە بریتییە لە ڕووی ڕاستی
    سیناریۆکانی پەرەسەندنی مرۆڤ :
  • 10:13 - 10:20
    پەم بوو، سەرلێشێوێن، لار، ئاڵۆز،
    نادیار، ناڕێک، لەریون لە ڕەگەوە،
  • 10:20 - 10:24
    “وەکو عارەبانەیەکی سێوی سەراوژێر بوو "،
  • 10:24 - 10:27
    بە دەربڕینی خودی بانگەشەکەرانی پەرەسەندن!
  • 10:27 - 10:32
    دەربڕینەکانیان وام لێدەکات کە بیهێنمە پێش چاوی خۆم کە شوێنکەوتووانی
    ئەم خورافاتە ڕادەکەن وەکو ئەو بوونەوەرە خەیاڵیانەی کە گریمانیان کردبوو،
  • 10:32 - 10:35
    لە پشت سەرابی خورافاتی خۆیان
    بە هەناسە بڕکێ ڕادەکەن..
  • 10:36 - 10:42
    باشە ئیتر چی دەکەن بەو پێیەی کە هەموو هێڵێکی پەرەسەندنی
    مرۆڤ دادەڕووخێت لەگەڵ هەر دۆزینەوەیەکی نوێ؟
  • 10:42 - 10:45
    وایان لێهات پەنایان دەبردە
    بەر وێنەکێشانی درەختی لقدار،
  • 10:45 - 10:47
    بە جۆرێک لە ئەگەری دۆزینەوەی
    هەر شتێکی نوێدا
  • 10:47 - 10:52
    لقێکیان لە درەختەکە دەکردەوە و بە
    بەردبووەکەیان لەسەر دادەنا، و هەر ئەوەندە.
  • 10:52 - 10:55
    و کێشانی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان
    بوونەوەرێک و بوونەوەرێکی تردا فەرامۆش دەکەن،
  • 10:55 - 10:59
    ئەم خۆلادانەش زۆر گرنگە لەسەری بوەستین.
  • 10:59 - 11:03
    واتا ئەو بەبەردبووانەی کە خەیاڵەکانی
    پێشووی لێ تێکدابوون
  • 11:03 - 11:05
    و بێزاری خۆیان لێی دەردەبڕی
  • 11:05 - 11:08
    وای لێهات کە لە شوێنێکی
    درەختەکەدا زیادی بکەن،
  • 11:08 - 11:12
    کاتێک سەیر دەکەیت، ناوێکی زۆر و
    کۆمەڵێک ڕووخساری خەیاڵاوی دەبینیت،
  • 11:12 - 11:18
    بۆیە وادەزانیت کە ئەمانە هەموو "بەڵگەن لەسەر پەرەسەندنی
    مرۆڤ"، لەگەڵ ئەوەی کە بە تەواوی بە پێچەوانەوەن .
  • 11:18 - 11:22
    بۆیە هەستان بە گۆڕینی ئەو بەڵگانەی کە
    پەرەسەندن دەڕووخێنن بۆ بەڵگەی پەرەسەندن،
  • 11:22 - 11:25
    بەو ڕێگەیەی کە بەڵگەیەکی
    زۆرمان بۆ هێنایەوە.
  • 11:25 - 11:30
    ئەم درەختانە دەگۆڕێن لە شوێنێکەوە بۆ
    شوێنێکی تر بە پێی دەرپەڕینی خەیاڵیان،
  • 11:30 - 11:34
    هەروەکو لەم وێنانەدا لە (human origins)
    و(Nature) و(Science)
  • 11:35 - 11:36
    و گۆڤاری(Earth)ی ناودار
  • 11:36 - 11:39
    و ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی
    (Encylopaedia Britannica)
  • 11:39 - 11:42
    و ماڵپەڕی مۆزەخانەی ئوسترالی
    و چەندی تریش.
  • 11:42 - 11:44
    بە درەخت کردن واتا چی؟
  • 11:45 - 11:49
    بۆ نموونە دەڵین :" مرۆڤ و شەمپانزی
    لە بنەڕەتێکی هاوبەشەوە پەرەیان سەندووە،
  • 11:49 - 11:53
    بۆیە هەندێک کەس وا دەزانن کە ئەم بنەڕەتە
    هاوبەشە بوونەوەرێکی ناسراوە لای ئەوان
  • 11:53 - 11:56
    بەبەردبوو هەیە کە هەبوونی
    بسەلمێنێت لە مێژوودا،
  • 11:56 - 12:00
    هەرگیز، بەڵکو ئەوە بوونەوەری
    خەیاڵیە هەروەکو چۆن لە Nature دا
  • 12:00 - 12:05
    گریمانی بوونیان کردبوو
    و ناوێکیان پێی دابوو (HC-LCA):
  • 12:05 - 12:08
    (کۆتا باوانی هاوبەش
    لە نێوان مرۆڤ و شەمپانزی).
  • 12:08 - 12:12
    هیچ بەڵگەیەکی زانستی هەیە
    لەسەری؟ هیچ زانیارییەک؟
  • 12:12 - 12:15
    هەرگیز، بەڵکو پێویست بووە کە
    بهێنرێتەوە بوونەوە بە پێی پەرەسەندن.
  • 12:16 - 12:20
    ئەمە لەگەڵ ئەوەشدا کە چەند مانگێک دەبێت توێژینەوەیەک
    لە Science Advances) ی سەر بە کۆمەلەی Science بڵاوکرایەوە
  • 12:20 - 12:24
    ڕستەی دەستپێکی بریتی بوو لە :" مێشکی مرۆڤ
    بە سێ جار گەورەترە
  • 12:24 - 12:29
    و ڕێکخراوە بە شێوەیەکی جیاواز لە مێشکی نزیکترین
    کەسوکاری زیندووی – کە ئەویش شەمپانزییە -
  • 12:30 - 12:34
    ئەویش تایبەتمەندییەکی گرنگە لە هێزی درک
    پێکردن و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی مرۆڤ ،
  • 12:34 - 12:39
    بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بنەڕەتی پەرەسەندنی
    ئەم تایبەتمەندیانە نادیارن".
  • 12:39 - 12:42
    چونکە مرۆڤ جیاوازییەکی زۆری هەیە
    لەگەڵ شەمپانزیدا،
  • 12:42 - 12:45
    و "پەرەسەندن" چۆن توانی بەم کارە هەستێت؟
    دیار نییە،
  • 12:45 - 12:48
    و باوانی هاوبەشی نێوان
    ئەو و شەمپانزیش دیار نییە،
  • 12:49 - 12:50
    گرنگ ئەوەیە کە پەرەی سەندووە و تەواو
  • 12:50 - 12:53
    بەبەردبووی Ardi لە خێزانی (Ardipithecus)
  • 12:53 - 12:55
    یاخود بەبەردبووی Lucy
    لە خێزانی (Australopithecu)
  • 12:56 - 13:01
    کە پێشتر بە باوانی مرۆڤ و
    هێمایەکی پەرەسەندنیان دادەنا،
  • 13:01 - 13:07
    ئێستاش خۆیان دەدزنەوە لە کێشانی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ
    لە نێوان ئەو و مرۆڤ و لە بانگەشەکردنی باوان بوونی بۆی.
  • 13:07 - 13:15
    بەڵکو دەڵێن کە لەوانەیە ئەو و باوانەکانی "ما"ی مرۆڤ لە بنەڕەتی
    هاوبەشی "ما" وە لە لقیان گرتبێت هەروەک چۆن لە Science دا هاتووە
  • 13:15 - 13:20
    و هەموو ئەوانەی دەیبینن لە ژمارەکان بوونەوەری
    پەرەسەندنین کە وا دادەنرێت دۆزرابنەوە;
  • 13:20 - 13:22
    "Hypothesized to have occurred".
  • 13:22 - 13:27
    هەربۆیە درەختەکانیان بوون بە
    کۆمەڵە هێلانەکەی جیاجیا
  • 13:27 - 13:30
    کە بێجگە لە کۆمەڵە بنەڕەتێکی خەیاڵی
    بێ بەڵگە هیچی تر نایان بەستێتەوە بە یەکتر
  • 13:31 - 13:36
    هەربۆیە وایان لێهات زۆربەی جار خۆیان دوور
    دەگرت لە وشەی (human ancestors) باوانی مرۆڤ.
  • 13:36 - 13:39
    و لەجیاتی ئەوە (relatives – خزم
    (کەسوکار)) یان بەکاردەهێنا.
  • 13:39 - 13:40
    = جۆرە خزمایەتییەک هەیە
  • 13:40 - 13:42
    ـ چۆن؟ کەی؟ بەڵگە چییە؟
  • 13:42 - 13:45
    = نازانین، بەڵام هەر دەبێت
    جۆرە خزمایەتییەک هەبێت.
  • 13:46 - 13:47
    ئێستاش، براکانم دوای ئەوەی
    کە بۆمان ڕوون کردنەوە
  • 13:47 - 13:51
    کە دۆزینەوە نوێیەکان هێڵی
    پەرەسەندنی گریمان کراو دەشێوێنن،
  • 13:51 - 13:55
    وەرن تا بۆتان ڕوون بکەینەوە کە
    پێکهاتەکانی ئەم هێڵانە یاخود ئەم درەختانە
  • 13:55 - 13:58
    واتا ئەوەی ناویان لێ نابوو
    " هێماکانی پەرەسەندن"،
  • 13:58 - 14:01
    ئەو بەبەردبووانەی کە بەڵگەن بەڵگەیەکی
    ڕەتنەکراو لەسەر ڕوودانی پەرەسەندن
  • 14:01 - 14:08
    هیچ پەیوەندییەکیان نییە نە بە گۆڕانی پەرەسەندنی و نە بە بوونەوەرە
    گوێزراوەکان و نە بە لەیەکچووەکانی مرۆڤ و نە بە هاوشێوەکانی ئەمانیش،
  • 14:08 - 14:12
    بەڵکو – بە سادەیی – لای ئێمە بەبەردبووی
    ( مەیموونن) و بەبەردبووی (مرۆڤن).
  • 14:12 - 14:17
    بەبەردبووەکانی مەیموونەکان هی مەیموونی
    شێوە جۆراوجۆرن، بەڵام هەر مەیموونن،
  • 14:17 - 14:25
    و ئەو بەبەردبووانەی گریمانیان دەکرد کە لێکچووی مرۆڤ بن لە ڕاستیدا بەبەردبووی مرۆڤن
    و لە نێوانیاندا هەمەجۆری هەیە هەروەکو ئەوەی لە نێوان مرۆڤەکانی ئێستادا هەیە
  • 14:25 - 14:28
    و چەند بەشێکی کەلەسەر
    و ئێسکە پەیکەرمان لایە
  • 14:28 - 14:32
    کە ناکرێت بوترێت هی مرۆڤن
    یاخود مەیموون یان هی تریش
  • 14:33 - 14:39
    کە لەسەریان کۆمەڵە چیرۆک و وێنەیەک بنیات بنرێت تەنیا بە
    کۆمەڵێک خەیاڵ و وەهم وەکو کەلەسەری گوێدرێژ و ددانی بەراز،
  • 14:39 - 14:41
    و لەوانەیە هی بوونەوەری لەناوچوو بن
  • 14:41 - 14:45
    لێرەشدا لە مەیموون مەبەستمان لە (Apes) ە و
    جیاوازییەک هەیە لە نێوان ئەوان و (Monkeys)
  • 14:46 - 14:48
    هەردوو وشەکە لە عەرەبیدا وەرگێڕانی
    بۆ دەکرێت بۆ (قردة ) مەیموون ،
  • 14:48 - 14:53
    داروینییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێمە لەگەڵ
    (Monkeys) دا بنەڕەتێکی هاوبەشمان هەیە،
  • 14:54 - 15:01
    پاشان دەربارەی (Apes) ناکۆک دەبن : ئایا باوانی مرۆڤن،
    یاخود لە بنەڕەتێکی هاوبەشدا "ما" هاوبەشی لەگەڵدا دەکات.
  • 15:02 - 15:05
    کەواتە با چیرۆکی ( هێما پەرەسەندنیەکان)
    وەربگرین
  • 15:05 - 15:10
    و با ئەو هێڵە پەرەسەندنیە وەربگرین کە تاوەکو
    ئەمڕۆ ئاب (ئۆگەستس) ی ساڵی 2020 بوونی هەیە
  • 15:11 - 15:15
    لە ماڵپەڕی ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی
    بە ناونیشانی (هێڵی پەرەسەندنی مرۆڤ):
  • 15:15 - 15:19
    یەکەم : (Australopithecus afarensis)
    مەیموونی عەفاری باشووریی،
  • 15:19 - 15:22
    ئەوەی کە ناودارترین بەبەردبووی
    ناونرا بە (Lucy).
  • 15:22 - 15:27
    ئەوەی کە زۆرێک نایزانن ئەوەیە کە لووسی
    بریتییە لە کۆمەلێک ئێسکی پەرتەوازە
  • 15:27 - 15:30
    لە دامێنی گردێک کە بەر
    زریانی باران دەکەوێت،
  • 15:30 - 15:35
    کۆمەڵە ئێسکێک کە بەیەکەوە نەبەسترابوون
    لە ماوەی سێ هەفتەدا کۆکرانەوە...
  • 15:36 - 15:42
    چەناگەیەک لێرە، ئێسکی ڕانێک لەوێ، و دوای چەند هەفتەیەک
    بڕبڕەیەک لە بڕبڕەی پشت لە شوێنێکی ترەوە... و بەم شێوەیە
  • 15:42 - 15:46
    هەربۆیە توێژەرەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی
    کە ئەم ئێسکانە دەگەڕێنەوە بۆ هەمان بوونەوەر،
  • 15:46 - 15:51
    هەروەکو لە کتێبی ( لوسی : دەستپێکی ڕەگەزی
    مرۆڤ)ی لێکۆڵەری ئێسک Donald Johanson،
  • 15:51 - 15:53
    و هەروەها لە ماڵپەری زانکۆی ئاریزۆنا.
  • 15:53 - 15:56
    چونکە ئەم ئێسکانە دەکرێت هی
    هەمان بوونەوەرە بن و دەکرێت وا نەبن،
  • 15:57 - 15:59
    گریمانیان کرد کە هی هەمان بوونەوەر بن،
  • 15:59 - 16:02
    و کە سیفەتی گوێزراوەیان تێدایە
    لە نێوان مرۆڤ و مەیمون،
  • 16:02 - 16:06
    هەربۆیە خەیاڵی شوێنکەوتوانی ئەفسانەکە دەرپەڕی
    تاوەکو لەسەر بنەمای ئەم ئێسکانە هەڵبستن
  • 16:06 - 16:10
    بە کێشانی ژمارەیەکی زەبەلاح
    لە وێنە و پەیکەرەکان
  • 16:10 - 16:14
    لە مۆزەخانە و فیلمە دۆکیومێنتاریەکان
    و کتێبەکانی قوتابخانە و زانکۆکان،
  • 16:14 - 16:18
    و وێنەی وایان بۆ درووستکرد کە وات لێدەکات
    بیری دایکە یەکەمیە گریمانکراوەکەت بکەیت.
  • 16:18 - 16:21
    و کۆمەلێک دۆکیومێنتاری و بەرنامەیان
    بڵاوکردەوە لەسەر ئەوەی کە چۆن لوسی مردووە،
  • 16:22 - 16:27
    تاوەکو بوونی ببێتە ڕاستییەکی بەڵگەنەویست و
    تەنیا پرسیار لە وردەکارییەکانی ژیانی بکرێت،
  • 16:27 - 16:29
    بە شێوەیەک ئەگەر هاتوو گوێت لە (لوسی)بوو
  • 16:29 - 16:35
    وا بیربکەیتەوە کە ئەوان لە هەڵکۆڵینەکاندا هەستاون بە
    دەرکردنی ئەم بوونەوەرە بەبەردبووە پێست و گۆشت کامڵە،
  • 16:35 - 16:40
    و ڤیدیۆیەکی تەمەن 3 ملیۆن ساڵی لەگەڵدایە
    کە وردەکارییەکانی ژیانی لوسی دەردەخات،
  • 16:40 - 16:46
    کە لە ڕاستیدا هیچ نین جگە لە کۆمەڵێک ئێسکی پەرتەوازە
    کە گومان دەکرێت لەوەی کە هی هەمان بوونەوەر بن.
  • 16:47 - 16:52
    و ئەوەی کە زۆرێک نایزانن ئەوەیە کە ڕاگەیاندنی ئەفسانەکە
    خۆی کوێر کردووە بەرانبەر بڕێکی زۆر لە توێژینەوە
  • 16:53 - 16:58
    کە گومان دەکەن لە بەشێکی زۆری ئەو
    دەرئەنجامانەی کە هەر زوو لەسەر لووسی بنیاد نران،
  • 16:58 - 17:05
    و هەروەها ئەو توێژینەوانەی کە بەیەکجاری ڕەتدەکەنەوە کە
    لووسی و خێزانەکەی لە مەیموونە عەفارییەکانی باوانی مرۆڤ بن،
  • 17:05 - 17:08
    تەنانەت گۆڤاری فەڕەنسی (Science &vie)
  • 17:08 - 17:14
    ناونیشانی سەرەکی بەرگی ژمارەی دەرچوو
    لە مانگی پێنجی ساڵی 1996 دا کرد بە :
  • 17:14 - 17:15
    ( بە نیازی دیدار لووسی)
  • 17:16 - 17:19
    و لە بابەتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو
    کە هەموو خێزانی(Australopithecus)
  • 17:19 - 17:21
    کە لوسی سەر بە ئەوانە
  • 17:21 - 17:24
    دەبێت لە درەختی خێزانی مرۆڤ لاببرێت.
  • 17:24 - 17:29
    و لە ساڵی 2007دا گۆڤاری
    ئەمریکی بەناوبانگ PNAS
  • 17:29 - 17:35
    بابەتێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئەو هۆکارانە دەخستە ڕوو کە گومان
    دەکرێت مەیمونی عەفاری – کە لووسی لەوە – باوانی مرۆڤ بێت.
  • 17:35 - 17:38
    و هەر لەم ماوەیەدا – لەم چەند
    مانگەی پێشوودا – لە نیسانی2020 دا،
  • 17:38 - 17:42
    گۆڤارێکی سەر بە کۆمەڵەیScience
    توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە
  • 17:42 - 17:48
    کە پشتی بە کەلەسەری لوسی و کۆمەڵێک لە کەلەسەری
    مەیموونی عەفاری دەبەست بۆ وێناکردنی شێوەی مێشک،
  • 17:48 - 17:50
    و هەروەها توێژەران لە دەرەنجامدا گوتیان :
  • 17:50 - 17:56
    " بە پێچەوانەی ئیددیعاکانی پێشووەوە پێکهاتەی مێشکی
    مەیموونی عەفاری هەروەکو مێشکی مەیموونەکانە
  • 17:56 - 18:00
    و هیچ تایبەتمەندییەکی نییە کە
    بەرەو خەسڵەتی مرۆڤ بچێت "،
  • 18:00 - 18:02
    واتا نە گوێزراوەیە نە هیچ.
  • 18:02 - 18:08
    و زۆرێک لە توێژینەوەی تر هەن ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە
    مەیموونی عەفاری و لەوانیش لووسی باوانی مرۆڤ بن،
  • 18:08 - 18:15
    و وای لێهاتووە گۆڤارە زانستیەکان وەکو درەختێک دەیکێشن
    کە لەگەڵ مرۆڤدا جۆرە باوانێکی هاوبەشی هەبێت،
  • 18:15 - 18:18
    هەروەکو لە Nature و Science دا
    بینیمان
  • 18:18 - 18:23
    و لەگەڵ ئەوەشدا ئێستاش کتێبە زانکۆیی و خوێندنگەییەکان
    و ماڵپەڕە "زانستیەکان" و " ڕۆشنبیرانی" عەرەب
  • 18:23 - 18:26
    وەکو(هێما) یەک بەکاری دەهێنن
    بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ.
  • 18:26 - 18:27
    دواتر....
  • 18:27 - 18:31
    دووەم :Homo habilis
    یاخود ئەوەی پێی دەڵێن (مرۆڤی شارەزا )،
  • 18:31 - 18:33
    و دەڵێن کە نیمچە مرۆڤە
  • 18:33 - 18:38
    یەکێک لە قۆناغەکانی گواستنەوە
    لە نێوان مەیموونی باشووری و مرۆڤی سەردەم :
  • 18:38 - 18:44
    و جارێکی تر ، ئەوەی دۆزیانەوە ئەم بوونەوەرە نەبوو،
    بەڵکو ئێسکێک بوو کە خەیاڵیان تێیدا بەردابوو.
  • 18:44 - 18:47
    گۆڤاری Scince لە ساڵی 1999دا
  • 18:47 - 18:53
    توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا تایبەتمەندییەکانی ئەم هەڵکۆڵینانەی
    دەرخستبوو کە پێشتر پۆڵێن کرابوون بەوەی کە هی نیمچە مرۆڤەکان بن
  • 18:53 - 18:55
    ئەویش وەکو تایبەتمەندیەکانی
    مەیموونە باشووریەکانن،
  • 18:55 - 19:01
    و دواتر دەبێت دەربکرێن لە پۆڵێنی (Homo)
    واتا (هاوشێوەکانی مرۆڤ)ە گریمانکراوەکان
  • 19:01 - 19:04
    پاشان لە ساڵی 2000 دا گۆڤاری
    بایۆلۆجی گەردی و پەرەسەندن
  • 19:05 - 19:10
    توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا (Homo habilis)ی ڕەت دەکردەوە
    وەکو ئەڵقەیەکی بەیەک گەیاندن لە نێوان مەیمونی باشووری و مرۆڤدا،
  • 19:10 - 19:15
    لەگەڵ ئەوەی کە ئەم باوەڕە بۆ ماوەی سی
    ساڵ بڵاوبوو هەروەکو توێژینەوەکە باس دەکات.
  • 19:15 - 19:18
    پاشان لە ساڵی ٢٠١١دا گۆڤاری Science
    توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی :
  • 19:19 - 19:23
    (Homo habilis) کێ بوو؟
    و ئایا بە ڕاستی لە هاوشێوەکانی مرۆڤ بوون؟،
  • 19:23 - 19:25
    یەکەم ڕستەی توێژینەوەکە دەڵێت :
  • 19:25 - 19:31
    “لە دە ساڵی رابردوودا، پێگەی (Homo habilis)
    وەکو یەکەم تاکی جۆرەکەی ئێمە لاواز بوو".
  • 19:31 - 19:35
    دواتر توێژینەوەکە باس لەو لە لێکچوونی
    (Homo habilis)دەکات لەگەڵ مەیموونی باشووری.
  • 19:35 - 19:38
    دەیان ساڵ لە ڕەتکردنەوەی توێژینەوەکانی
    ئەم بیرۆکەی نیمچە مرۆڤە،
  • 19:39 - 19:43
    تا ئێستاش وێنەکانی وەکو هێمایەکی
    پەرەسەندنی مرۆڤ بڵاو دەکرێنەوە
  • 19:43 - 19:44
    دواتر....
  • 19:44 - 19:51
    سێیەم : (Homo erectus)، ئەوەی کە ناوی دەبەن بە
    ( مرۆڤی ڕێک ) و دەڵێن کە ئەویش نیمچە مرۆڤە :
  • 19:51 - 19:55
    ئەم بوونەوەرە خەیاڵییە بە سەرەکی
    و گرنگی دادەنێن لە پەرەسەندندا.
  • 19:55 - 20:00
    و زۆرێک لە نیمچە مرۆڤە گریمان کراوەکانی
    پێشووی وەکو (Homo rudolfensis) و(ergaster)
  • 20:00 - 20:05
    هەیە کە دەیبەستێتەوە بەم نیمچە مرۆڤە ڕێکە
    گریمان کراوە هەروەکو لەم توێژینەوەیەی Science دا
  • 20:05 - 20:09
    هەربۆیە ئایا بە ڕاستی ئەوە هێمای پەرەسەندن و بەڵگەیەکی
    ڕەت نەکراوەتە کە بە ڕاستی ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە؟
  • 20:09 - 20:12
    ئەمە توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە
    لە گۆڤاری ئەڵمانی ئینگلیزی
  • 20:12 - 20:17
    (Courier Forschungsinstitut Senckenberg)
    ساڵی 1944 بە ناونیشانی :
  • 20:17 - 20:22
    (پاساوەکان بۆ خنکاندنی مرۆڤی ڕێک)؛
    واتا هەڵوەشاندنەوەی بیرۆکەکەی.
  • 20:22 - 20:25
    تێیدا توێژەرەکان دەڵێن – کە ئەمریکی
    و ئوسترالی و چینی و چیکین -:
  • 20:26 - 20:32
    “سنووری جیاکەرەوە نییە لە نێوان مرۆڤی ڕێک
    و مرۆڤی هۆشیار، نە لە کات و نە لە شوێندا.
  • 20:32 - 20:37
    و کرداری جۆرایەتیش (speciation) نییە
    لە هەڵکەوتنی مرۆڤی هۆشیار لە مرۆڤی ڕێکەوە،
  • 20:37 - 20:43
    ئەم هۆکارانە وا پێویست دەکەن
    کە بە یەک جۆری پەرەسەندنی دابنرێن"
  • 20:43 - 20:45
    و ئەمە توێژینەوەیەکە
    لە گۆڤاری Nature دا کە
  • 20:45 - 20:50
    دەدوێت لەسەر ئەگەری پۆڵێن کردنی (Homo erectus)
    وەکو ئەوەی کە زنجیرەیەک یان جۆرێک(race)بێت
  • 20:50 - 20:52
    لە جۆری ناسراوی ئێمەی مرۆڤ،
  • 20:52 - 20:54
    واتا بێ قۆناغی گواستنەوە و شتی لەو شێوەیە.
  • 20:54 - 20:56
    کەسێک دەڵێت : بەڵام خوولەکێک!
  • 20:56 - 21:01
    ئایا ئەم توێژینەوانە بابەتەکەیان یەکلایی کردۆتەوە ؟
    یاخود توێژینەوەی تر هەن کە وڵامیان دابێتەوە؟
  • 21:01 - 21:05
    ئایا زانایانی پەرەسەندن ڕێککەوتوون
    لەسەر لابردنی(Homo erectus) بۆ نموونە
  • 21:05 - 21:06
    لە ڕێڕەوی پەرەسەندنی مرۆڤ؟
  • 21:06 - 21:11
    دەڵێین – براکانم : ئەو داروینیانە خەریکە
    لەسەر هیچ شتێک ڕێک نەکەون,
  • 21:11 - 21:13
    بەڵکو یەکتر بە هەڵەدا دەدەنەوە
    و گاڵتە بە یەکتر دەکەن،
  • 21:14 - 21:17
    بەڵام لەسەر شتێک کۆکن؛
    ڕەتکردنەوەی درووستکردن (خەلق).
  • 21:17 - 21:19
    لەم بابەتەدا لە ماڵپەڕی (LIVESCIENCE)ی
    داروینی بە هەمان شێوە
  • 21:20 - 21:23
    دەدوێت دەربارەی ناکۆکی داروینییەکان لەسەر
    مرۆڤی ڕێک (هۆمۆئرێکتس) ، و دەڵێت :
  • 21:23 - 21:28
    “ڕەچەڵەک و مێژووی پەرەسەندنیی مرۆڤی
    ڕێک و نیمچە مرۆڤەکانی تر ڕوون نین
  • 21:29 - 21:33
    و بە دۆزینەوە نوێیەکانیش زیاتر قوڕاوی
    بوونە (muddied further)".
  • 21:34 - 21:38
    قوڕاوی، جڵیتاو ،( بە شەش سەد قوڕ پەڵەدار
    کراوە) دەردی برا میسرییەکانمان دەڵێن،
  • 21:38 - 21:41
    پاشان بابەتەکە ئەم دەستەواژانە
    بەکار دەهێنێت:
  • 21:41 - 21:45
    “ناکۆکییەکی زۆر هەیە ", “ دڵەڕاوکێیەکی
    زیاتر", “زاناکان کۆک نین "...
  • 21:46 - 21:48
    هەر بۆیە بەڵێ، لەسەر
    هەموو شتێک ناکۆکی هەیە،
  • 21:48 - 21:51
    و ئەو توێژینەوانەی کە بە تۆی نیشان دەدەین
    کە لە هێماکانی پەرەسەندن دەدات -
  • 21:52 - 21:56
    لە بەرزترین گۆڤارە پۆڵێن کراوەکانن وەکو
    ـ(PNAS) و(ٍScience) و(Nature)،
  • 21:57 - 22:02
    لەگەڵ ئەوەشدا قسەی بانگەشە کارانی عەرەبی
    بیردۆزی پەرەسەندن وا نیشان دەدات کە سیناریۆکە تەواوە،
  • 22:02 - 22:04
    بەڵگەکان پتەون، و زاناکان هاودەنگن.
  • 22:05 - 22:05
    دواتر...
  • 22:06 - 22:08
    چوارەم :مرۆڤی نیاندەرتاڵ :
  • 22:08 - 22:12
    لە ئەڵقەی (بیردۆزی پانکێک) دا
    ئەم پەڕاوە زانستییەمان پێشاندا
  • 22:12 - 22:18
    کە تیایدا پێداچوونەوەیەکی گشتگیر کراوە
    بۆ 151 توێژینەوە لەسەر نیاندرتاڵ،
  • 22:18 - 22:20
    و ئەوەی سەلماندووە کە ئەوان
    لە هیچ شتێکدا لە ئێمە کەمتر نین،
  • 22:20 - 22:24
    و باوانێکی گەمژە و دڕندەی
    مرۆڤ نین وەک چۆن دەوترا،
  • 22:24 - 22:27
    ئەمەش ئێستا لای ڕای گشتی
    داروینییەکان پەسەند کراوە،
  • 22:27 - 22:32
    و توێژینەوەیەکی زۆریش لەسەری بڵاو کراوەتەوە،
    کۆتا دانەیان توێژینەوەیەکی جینی بوو کە بەر لە دوو مانگ بڵاو کرایەوە
  • 22:32 - 22:35
    ئەوەی پیشان دەدا کە جیاوازییە
    جینییەکان لە(الميتوكندريا)دا
  • 22:35 - 22:37
    لە نێوان نیاندەرتاڵ و مرۆڤی ئێستا
  • 22:37 - 22:41
    کەمترە لە جیاوازیەکانی نێوان نێوان
    ورچی جەمسەری و ورچی قاوەیی،
  • 22:41 - 22:46
    و هەروەها جووتبوونێک ڕووی داوە
    لە نێوان مرۆڤی ناسراو و نیاندەرتاڵ،
  • 22:46 - 22:49
    هەربۆیە بە پوختی :
    (Australopithecus afarensis)
  • 22:49 - 22:53
    وەکو مەیموونە باشوورییەکانە، تایبەتمەندی
    گواستراوەی تێدا نییە بۆ مرۆڤ،
  • 22:53 - 22:57
    و ئەوەی ناونراوە بە (Homo habilis)
    بە هەمان شێوە نیمچە مرۆڤ نییە
  • 22:57 - 22:58
    بەڵکو مەیموونی باشوورییە بەوەی کە دەریدەخات.
  • 22:58 - 22:59
    و هەموو ئەوانەی پێشتر گریمان
    دەکران نیمچە مرۆڤ بن
    جیاوازییەکانی نێوان ئەوان و ئێسکە پەیکەری
    مرۆڤ کە بەراوردی پێ دەکرێت
  • 23:00 - 23:04
    وەکو جیاوازییەکانی نێوان جۆرەکانی
    مرۆڤی ئێستا یان نزیک لەوانن،
  • 23:04 - 23:09
    بەو شێوەیە دووبارە دەبینیت کە
  • 23:09 - 23:13
    بۆچی سیناریۆکانی پەرەسەندنی مرۆڤ پەرتەوازەیە
    نقووم بووە، سەرلێشێوێنە، لارە، ئاڵۆزە،
  • 23:14 - 23:16
    نادیارە، پەرش و بڵاوە، لە ڕەگەوە لەقیوە،
    "وەکو عەرەبانەیەکی سێوی سەرەوژێر کراو "
  • 23:16 - 23:23
    و دەبینیت بۆچی ئەم وێنە خەیاڵییە
    گەمژەییانە هیچ بەهایەکی نییە،
  • 23:23 - 23:32
    تەنها فێڵ و بەلاڕێدا بردن و
    و درۆکردنە بە زانستێکی ساختەوە،
  • 23:32 - 23:36
    کە کتێبە خوێندنگەیی و زانکۆییەکان
  • 23:36 - 23:39
    و ماڵپەڕەکانی سادەکردنی زانستە بیانی و
    عەرەبییەکان بۆ ماوەی دەیان ساڵ لەسەری بنیاد نراون،
  • 23:39 - 23:43
    هەروەک چۆن خۆی لەسەر درۆیەک بنایدنرابوو
    ( ئێسکەکانی پشتەوە بێ سوودن لە نەهەنگدا)
  • 23:43 - 23:48
    هەروەک لە ئەڵقەی (هەستە لە خەو)
    دا ڕوونمان کردەوە،
  • 23:48 - 23:52
    یاخود (وێنەکانی ئێسکە پەیکەری کۆرپەلە)
    هەروەکو لە لە ئەڵقەی (تەڕەزان) دا ڕوونمان کردەوە.
  • 23:52 - 23:54
    هەموو ئەو توێژینەوانەی کە ئاماژەمان پێدان
    – براکانم – هی داروێنییەکانن،
  • 23:54 - 23:58
    و هیچ یەکێک لە نووسەرەکانیان دان نانێن
    بە کەوتنی ئەفسانەی پەرەسەندنی مرۆڤ،
  • 23:59 - 24:02
    هەر جارێک کە یەکێک لە هێماکانیان
    دەکەوێت دەڵێن :
  • 24:02 - 24:07
    =گرنگ نییە، بەڵگەی زۆر هەیە
    لەسەر پەرەسەندن،
  • 24:07 - 24:11
    هەروەکو لە ئەڵقەی (تەڕەزان) دا
    ڕوونمان کردەوە،
  • 24:11 - 24:15
    هەربۆیە جێگرەوەکەی – کە ئەویش خولقاندنی داناییانەیە -
    هەر لە سەرەتاوە ڕەت کراوەتەوە و ناکرێت بیری لێ بکرێتەوە.
  • 24:15 - 24:18
    ئەوەی دەیکەین کۆکردنەوەی وێنە
    گشتییەکەیە کە ئەوان دانی پێدا نانێن،
  • 24:18 - 24:24
    و هەروەها دەرخستنی شێواوییانە، بەوەی لە بنەڕەتدا بیر
    ناکەنەوە لە دەرچوون لە سندوقی باوەڕی کوێرانەی داروینی؛
  • 24:24 - 24:28
    ئەوان خۆیان پابەند کردووە بە "جۆرە"
    چیرۆکێک لە جیاتی خولقاندن،
  • 24:28 - 24:35
    هەربۆیە پێویستە دووبارە سیناریۆی چیرۆکەکە
    بنووسرێتەوە بەو شێوەیەی کە ئەوان خۆیان وەسفی دەکەن،
  • 24:35 - 24:39
    و کێشانی درەختە بێسوود و بەرامەکان،
  • 24:39 - 24:45
    و بەڕەڵا کردنی خەیاڵ و ئەفسانەکان
    و ئەنجامدانی هەر شتێک!
  • 24:45 - 24:48
    تەنها دان نەنێن بە هەبوونی خولقێنەرێک.
  • 24:48 - 24:51
    (Ernst Mayer) لە زانکۆی هارڤەرد،
    یەکێکە لە گەورە داروینییەکان لە کتێبەکەیدا دەڵێت :
  • 24:52 - 24:54
    ( چی وا لە زیندەزانی
    دەکات ناوازە بێت) چاپی ساڵی 2004:
  • 24:54 - 24:58
    کۆنترین هەڵکۆڵینەکانی (Homo)
    -واتا هی مرۆڤ و هاوشێوە گریمان کراوەکانیان -....
  • 24:58 - 25:02
    کە ئەویش هەڵکۆڵینەکانی
    (Homo rudolfensis) و(Homo erectus) ...
  • 25:02 - 25:07
    جیان لە مەیموونە باشووریەکان بە بۆشاییەکی
    گەورەی خاڵی لە هەڵکۆڵینەکان،...
  • 25:07 - 25:10
    چۆن دەتوانین ئەمە ڕوون بکەینەوە؟
  • 25:10 - 25:15
    لە نەبوونی ئەو هەڵکۆڵینانەی کە
    ڕۆڵی شێوە گواستراوەکە دەبینن،...
  • 25:15 - 25:17
    چونکە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕێگانەی
    کە دەناسرێنەوە لە زانستەکانی مێژوو،...
  • 25:17 - 25:21
    کەئەویش بریتییە لە بنیاتنانی گێڕانەوەیەکی
    مێژوویی (historical narrative)".
  • 25:21 - 25:25
    “بنیادنانی گێڕانەوەیەکی مێژوویی " واتا: داهێنانی
    " جۆرە" چیرۆکێک بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە،
  • 25:25 - 25:30
    پاشان تێڕوانین تێیدا کە ئایا ئەم چیرۆکە
    بەڵگە هەیە دژی بێت یاخود نا،
  • 25:30 - 25:35
    و پاشان زۆربەی ئەوەی کە داروینییەکان دەیخەنە
    ڕوو گێڕانەوەی مێژوویین بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان.
  • 25:35 - 25:39
    جێی سەرسوڕمان نییە، چونکە (Mayer) خۆی
    دەڵێت کە بایلۆژیای پەرەسەندن
  • 25:39 - 25:44
    لە زۆرێک لە لایەنەکانیدا نزیکترە لە زانستە
    مرۆییەکان وەک لە زانستی چاودێری تاقیکاری ڕاستی
  • 25:44 - 25:48
    (exact sciences).
  • 25:48 - 25:54
    پێناسەی زانستی ڕاستەقینەیان لە زانستی
    چاودێری تاقیکاریدا تەسک کردۆتەوە،
  • 25:54 - 25:55
    و غەیبیشیان ڕەت کردۆتەوە چونکە
    لە بەردەستی ئەم زانستەدا نییە،
  • 25:55 - 25:58
    پاشان کە شکستیان هێنا لە ڕوونکردنەوەی خەلق پێی
    هەستان بە پەناگرتنە بەر کۆمەڵێک غەیبیاتی خەیاڵی
  • 25:58 - 26:01
    کە هیچ دەلیلێکیان لەسەر نییە نە لە چاودێری
    و نە لە تاقیکردنەوە و نە لە مێشک و نە فیترەتیش.
  • 26:01 - 26:06
    هەموو ئەمە و نامانەوێ ئەوە دووبارە بکەینەوە کە بنیاتمان نابوو
    لەوەی بیرۆکەی کێشانی تەواوی بوونەوەرێک چەندە بێمانایە
  • 26:07 - 26:11
    و بەرهەمهێنانی فیلم و دۆکیومێنتاری لەسەری بە پشت بەستن
    بە چەند بەشێکی کەلە سەر یاخود کۆمەڵە ئێسکێکی پەرتەوازە
  • 26:11 - 26:17
    هەروەکو پێشتر ڕوونمان کردەوە لە شەرمەزاریی وێنەی
    (نیمچە مرۆڤی نیبراسکا) بە پشت بەستن بە کاکیلەیەک،
  • 26:17 - 26:22
    و توێژینەوەیەکی لەسەر بڵاوکرایەوە لە Science
  • 26:22 - 26:27
    پاشان گۆڤارەکە دوای چەند ساڵێک گەڕایەوە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی تر
    ئەم ددانە ددانی بەرازە، نەک نیمچە مرۆڤ.
  • 26:27 - 26:29
    لێرەدا بابەتەکە زۆر زۆر زۆر زۆر گرنگە :
  • 26:29 - 26:35
    ئەویش ئەوەیە هەموو ئەوەی باسکراوە
    گرنگترین شتی بابەتەکە نییە؛
  • 26:35 - 26:42
    مەبەستم ئەوەیە :ئەگەر ئەوان هەڵکۆڵینەکانی
    بوونەوەری سیفەت هاوبەشیانیش دۆزیبایەوە
  • 26:42 - 26:46
    لە ڕووی زانستییەوە چی ئەوە دەسەلمێنێ
    کە ئێمە لەوانەوە پەرەمان سەندووە؟
  • 26:46 - 26:52
    ئەم بابەتە زۆر گرنگە – براکانم؛ چونکە ئێمە
    زۆربەی جار لە وردەکارییەکان تێنەکەوین ،
  • 26:52 - 26:56
    بە جۆرێک شوێنکەوتوانی وا دەزانن کە ئەگەر سەلمێنرا
    بۆ نموونە (لوسی) سیفاتی هاوبەشی هەبووە،
  • 26:57 - 27:01
    ئەوا ئەمە دەیسەلمێنێت کە
    ئێمە لەوەوە پەرەمان سەندووە،
  • 27:01 - 27:06
    وەک ئەوەی کە ئارگیومێنتەکە لەسەر هەڵکۆڵینێکی دیاریکراو بێت ئەویش ئارگیومێنتێکە کە ئەگەر
    یەکلایی کرایەوە ئەوا لە بەرژەوەندی پەرەسەندنی مرۆڤ یەکلایی دەکرێتەوە یان لە دژی،
  • 27:07 - 27:09
    هەرگیز... و پێویستە لە وردەکارییەکانی
    وێنە گشتییەکەدا تێنەکەوین.
  • 27:09 - 27:17
    شوێنکەوتوانی ئەفسانەکە دەڵێن :
  • 27:17 - 27:21
    شتی شاراوەتر هەن کە پسپۆڕان دەیزانن، وەکو
    زنجیرەی دوابەدوا هاتوو لە ماددە بۆماوەییەکان،
  • 27:21 - 27:22
    بۆیە دەڵێین : ئەمەشیان ڕاست نییە؛
  • 27:23 - 27:27
    ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری
    بایۆلۆژیای گەردی و پەرەسەندن
  • 27:27 - 27:30
    ئەوە دەردەخات کە جیاوازی جینی زەبەلاح هەن
    لە نێوان مرۆڤ و مەیموونە باشوورییەکان
  • 27:30 - 27:33
    کە لەگەڵ پەرەسەندنی
    دوابەدواییەکی لەسەرخۆ ناگونجێن،
  • 27:33 - 27:38
    و هەروەها کۆمەڵێک ناتەواوی لە سیفەتدا
    هەیە کە لە پڕێکا دەرکەوتن و پێشتر نەبوون.
  • 27:39 - 27:42
    باشە ئەی ڕوونکردنەوەی ئێوە چییە؟
  • 27:42 - 27:46
    وتیان :
    ڕوودانی شۆڕشێکی جینی (Genetic Revolution).
  • 27:46 - 27:48
    ئەویش ناونانێکە کە بە زانستی دەکات بۆ
    بیرۆکەیەکی هەزەلی کە قسەمان کرد لەسەری،
  • 27:48 - 27:51
    ناوەڕۆکەکەی ئەوەیە کە گۆڕانە هەڕەمەکییەکان
    گەلێک زۆرن بە شێوەیەکی ڕێک ڕوویان داوە
  • 27:51 - 27:55
    بە بێ شێواندنی بۆماوە ماددەکانی تر کە وای کردووە بوونەورەکە
    کۆمەلێک سیفاتی باڵا وەربگرێت و بیگۆڕێت بۆ مرۆڤ،
  • 27:55 - 28:00
    و ئەمانەش هەمووی بە ڕێکەوت ڕوویان داوە.
  • 28:00 - 28:06
    هەربۆیە ئەی بۆچی بیرۆکەی
    شۆڕشی جینی دەگرنەخۆ
  • 28:06 - 28:08
    یاخود ئەوەی هەندێک ناوی دەبەن بە
    (rapid evolution) پەرەسەندنی خێرا ؟
  • 28:08 - 28:11
    بە چی حەقێک وای دادەنێن کە مرۆڤ
    لە بوونەوەری نزمترەوە پەرەی سەندووە
  • 28:11 - 28:15
    لەگەڵ ئەوەی کە هەڵکەندنەکان ڕزگارتان ناکەن و لەگەڵ
    ئەوەی کە مرۆڤ جیاوازە بە تایبەتمەندی و جینەکانی؟
  • 28:15 - 28:21
    = ئا..لەبەر ئەوەی دەبێت مرۆڤ پەرەی
    سەندبێت لە بوونەوەرێک جگە لە خۆی ".
  • 28:21 - 28:28
    -بۆچی؟
  • 28:28 - 28:30
    = تاوەکو ڕوونکردنەوەکە زانستییەکە کامڵ ببێت...
    بوونەوەرە نزمەکان لە بوونەوەری جگە لە خۆیان پەرەیان سەندووە،
  • 28:30 - 28:31
    ئەمەش لە خۆیدا لە خانەیەکی سەرەتاییەوە پەرەی سەندووە کە
    هەر لەخۆیەوە بە ڕێکەوت درووست بووە بە شێوەیەک لە شێوەکان"
  • 28:31 - 28:35
    -ئەها، کەواتە پەرەسەندنی مرۆڤ لە جگە لە
    خۆی گریمانەیەکی پێشوەختەیە (prejudice)
  • 28:36 - 28:41
    کە تیایدا دۆزینەوەکان دەخەنە خزمەتی
    و بەرگی زانستی لەبەر دەکەن،
  • 28:41 - 28:46
    و دەرئەنجامێکی زانستی نییە کە تیایدا
    بەڵگە زانستییەکان پێشڕەوی کردبن بۆی.
  • 28:46 - 28:49
    =کەواتە، ئەی جێگرەوەی پەرەسەندنی
    مرۆڤ چییە لە بوونەوەرە نزمەکان؟
  • 28:49 - 28:53
    الله بە خەلق کردنێکی سەربەخۆ
    خەلقی کردوون بە زانین و ویستەوە.
  • 28:53 - 28:57
    =ئەمە لێکدانەوەیەکی زانستی نییە
  • 28:57 - 29:00
    -لێکدانەوەی زانستی مانای چییە؟
  • 29:00 - 29:02
    =ئەوەیە کە ملکەچ ببێت بۆ چاودێری و
    تاقیکردنەوە و دووبارە بەرهەمهێنانەوە.
  • 29:02 - 29:03
    -ئەها، ئەی کەواتە پەرەسەندی مرۆڤ لە بوونەوەری نزمەوە شتێکە کە ئێوە
    چاودێریتان کردووە و تاقیتان کردۆتەوە و دووبارە بەرهەمتان هێناوەتەوە؟!
  • 29:03 - 29:07
    پێشتر ئەوەمان ڕوونکردەوە کە دەرکەوتنی یەکەمی بوونەوەران
    شتێکی غەیبییە ناکرێت ملکەچی هەست و تاقیکردنەوە ببێت
  • 29:07 - 29:14
    هەربۆیە لە بواری کارکردنی زانستی چاودێری
    تاقیکردنەوەیی نییە (Science)، لە پسپۆڕیدا نییە،
  • 29:15 - 29:22
    هەربۆیە گەڕان بەدوای بەڵگەیەکدا لە (Science)
    بۆ ڕوونکردنەوەی دەرکەوتنی یەکەمی بوونەوەران
  • 29:22 - 29:28
    بەکارهێنانی ئامڕازێکی هەڵەیە
    لە بەڵگە هێنانەوەدا.
  • 29:28 - 29:33
    و لە ئەڵقەکانی (49-51-52)ی
    گەشتی دڵنیایدا ئەوەمان خستە ڕوو
  • 29:33 - 29:37
    کە بۆچی زانست تەسک ناکرێتەوە
    لە (Science)دا
  • 29:37 - 29:41
    ئەو غەیبەی کە هەواڵە ڕاستییەکە
    هێناویەتیە کایەوە لە زانستە.
  • 29:41 - 29:44
    چۆن دەزانین ئەم هەواڵە ڕاستە؟
  • 29:44 - 29:47
    بە سەلماندنی ڕاستگۆیی قورئان و سوونەت
    بە بەڵگە فیتری و هەستی و مێشکییەکان،
  • 29:47 - 29:49
    هەربۆیە بەڵگە لەسەر بنەڕەتی مرۆڤی یەکەم لە
    (Science) داوا ناکرێت؛ چونکە لە پسپۆڕی ئەو نییە،
  • 29:49 - 29:55
    شتێکە کە نە دەکەوێتە ژێر چاودێری و نە تاقیکردنەوە،
    و نە دەکرێت دووبارە بەرهەم بهێنرێتەوە،
  • 29:55 - 30:00
    هەربۆیە بە دڵنیاییەوە دەبێت بەڵگەکە زانستیانە و ڕاگەیاندنی بێت،
    کە باس لەو شتانەی ئەو کاتە بکات کە ئێمە لێی بێ ئاگاین.
  • 30:00 - 30:05
    لەوانەیە پێم بڵێیت : هێشتا من دانم بە درووستی قورئان
    و سوننەتدا نەناوە، و تۆش بۆمت نەسەلماندوەە.
  • 30:05 - 30:11
    کێشە نییە، بەڵام تاوەکو دەگەین بەو
    وێستگەیە لە (گەشتی دڵنیایی)
  • 30:12 - 30:16
    پێم مەڵێ کە پەرەسەندنی مرۆڤ زانستێکی
    پاڵپشت کراوە بە بەڵگەی زانستی،
  • 30:16 - 30:20
    بەڵکو تەنها باوەڕێکی کوێرانەیە بە کۆمەڵێک
    لێکدانەوەی خەیالی کە لە قوڵایی مێژووی داوە.
  • 30:20 - 30:24
    شتێکی تری زۆر زۆر گرنگ :
  • 30:24 - 30:30
    ئەوەیە کە گۆڕانی بوونەوەرێک بۆ یەکێکی تر
  • 30:30 - 30:33
    پێویستە لەسەر ئەوە بنیاد بنرێت کە یەکێک هەیە ئەم
    گۆڕانە بە ئەنجام دەگەیەنێت بە مەبەست و ویست،
  • 30:33 - 30:35
    چونکە پەرەسەندنی بە ڕێکەوتی بێ مەبەست
    و ئامانج بوونەوەرێک ناگۆڕێت بۆ یەکێکی تر،
  • 30:35 - 30:41
    ئەگەر زەوی و ئاسمانیش پڕ بن
    لە هەوڵدانە هەڕەمەکییەکان،
  • 30:41 - 30:45
    هەروەکو بە وردەکاریەوە لە ئەڵقەی
    (وەکو منداڵان لەگەڵیان بدوێ) ڕوونمان کردەوە
  • 30:45 - 30:49
    کاتێک پێویستیییەکانی گۆڕانێکی ساکارمان لە خودی
    بوونەوەرەکەدا دەرخست وەکو درێژکردنی ملی زەڕافە،
  • 30:49 - 30:52
    و بەستمانەوە بە نموونەی ئەو منداڵانەی
    کە بە هەڕەمەکی لە کیبۆرد دەدەن،
  • 30:53 - 30:58
    و ئەو گۆڕانکارییانەی کە پێویستە بکرێت لە فایلی
    (Word)ەکەدا هاوکات بەبێ تێکدانی پاراگرافە ڕەسەنەکان.
  • 30:58 - 31:03
    و هەروەکو لە ئەڵقەی (کێ ملێۆنەکەی دزی)
    دەرمان خست کە ئەگەر ئەوەشمان تێپەڕاند
  • 31:03 - 31:08
    ئەوا چینەکانی زەوی پڕ دەبن لە هەڵکۆڵینی
    بوونەوەرە گواستراوە گریمان کراوەکان
  • 31:08 - 31:13
    و لەگەڵیاندا هەڵکۆڵینی بوونەوەرە شکستخواردووەکانی
    ئەنجامی گۆڕانکارییە هەڕەمەکییەکان،
  • 31:13 - 31:18
    ئەوانیش دوو ئەڵقەی زۆر گرنگن بۆ دەرخستنی بێمانایی بیرۆکەی گۆڕان
    لە بوونەوەرێکەوە بئ یەکێکی دیکە بە ڕێکەوت
  • 31:18 - 31:23
    لە ڕێگەی گۆڕانکارییە هەڕەمەکییەکان
    و هەڵبژاردنی کوێرانە،
  • 31:23 - 31:30
    و بێ مانایی دانانی هەڵکۆڵینێک وەکو
    بەڵگەیەک بۆ ڕوودانی پەرەسەندن،
  • 31:30 - 31:32
    و زاراوەکانی وەکو (بوونەوەری گواستراوە)
    و (ئەڵقەی گەیەنەر) زاراوەی سەرلێشێوێنن
  • 31:32 - 31:36
    چونکە بنیاد نراوە لەسەر مەبەست و ویست بۆ گۆڕانی بوونەوەرێک
    بۆ یەکێکی تر، لەگەڵ ئەوەی کە ئەوان مەبەست و ویست ڕەت دەکەنەوە.
  • 31:36 - 31:41
    هەموو ئەمانە – ئازیزان-و هێشتا
    قسەمان نەکردووە لەسەر
  • 31:41 - 31:49
    بێ مانایی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم خەمڵاندنانەی کراون
    بۆ تەمەنی بوونەوەران بە ملیۆنان ساڵ
  • 31:49 - 31:51
    وەکو ئەوەی ژمارەی پیرۆز بن کە ڕێژەیەکی بەرزی
    وردیی تێدا بێت، بەڵام تەنها نموونەیەکت بەسە :
  • 31:51 - 31:56
    نزیکەی ساڵی 1992 هەڵکۆڵینێکیان
    دۆزییەوە لە ئەتیۆپیا،
  • 31:56 - 32:02
    و دوای 17 ساڵ ڕاگەیاندن
    ئەم دۆزینەوەیەی زەبەلاح کرد
  • 32:02 - 32:05
    و Science کردی بە بابەتی
    بەرگەکەی بە ناونیشانی :
  • 32:06 - 32:10
    دۆزینەوەی ساڵ Ardipithecus ramidus)
    و ناسرا بە (Ardi)
  • 32:10 - 32:13
    و Science بابەتێکی لەسەر بڵاوکردەوە،
  • 32:13 - 32:17
    و National Geographicیش لەسەری بڵاویکردەوە بە ناونیشانی :
    (دۆزینەوەی کۆنترین ئێسکە پەیکەری باوانی مرۆڤ)،
  • 32:17 - 32:19
    و شوێنێکیان بۆ دانا لە هێڵی پەرەسەندنی
    گریمان کراو پێش 4.4 ملیۆن ساڵ،
  • 32:19 - 32:25
    خۆی 4.387 ملیۆن ساڵە ±0.031 ملیۆن
    ساڵ هەروەکو لە Nature دا هاتووە؛
  • 32:25 - 32:31
    لە مەودای کاتیی گونجاو
    بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ.
  • 32:31 - 32:41
    بەڵام گۆڤاری Scienceڕانەوەستا
    و ساڵی دواتر بابەتێکی بڵاوکردەوە
  • 32:41 - 32:44
    کە دەدەن لەو بەڵگانەی کە دەڵێن
    ئاردی باوانی مرۆڤە،
  • 32:44 - 32:48
    و Timeچاوپێکەوتنێکی بڵاوکردەوە
    لەگەڵ پسپۆڕێکدا
  • 32:48 - 32:51
    کە تیایدا ئەوەی خستە ڕوو کە خاوەنانی بانگەوازییەکە
    ڕێگای نازانستیان بەکارهێناوە بۆ سەرخستنی بانگەوازەکە،
  • 32:51 - 32:54
    و Nature یش بەهەمان شێوە توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە
    دژی ئەم بانگەوازە دەوەستێتەوە – کە ئاردی باوانی مرۆڤە.
  • 32:54 - 32:56
    شوێنی شایەتحاڵ:
  • 32:56 - 32:59
    خۆم ڕاسپارد بەوەی بگەڕێمەوە بۆ ئەو توێژینەوەیەی کە تیایدا
    ئاماژەیان بە خەمڵاندنی تەمەنی ئاردی کردبوو لە گۆڤاری Nature،
  • 32:59 - 33:04
    بۆم دەرکەوت کە توێژەران تەمەنی دەخەمڵێنن بە پێی
    ئەو چینە نیشتووانەی کە تیایدا دۆزراونەتەوە
  • 33:04 - 33:05
    و دەڵێن : “ زۆربەی سامپلەکان پیسبوون، هەربۆیە تەمەنێکی
    گەورەتر دەردەخەن بە نزیکەی (23.5)ملیۆن ساڵ...
  • 33:05 - 33:10
    یەکێک لە سامپلەکان – لەگەڵ ئەوەی کە بەهەمان شێوە
    پیسبووە – تەمەنی (4.387) ملیۆن ساڵ دراوە پێی...
  • 33:10 - 33:16
    ئەم تەمەنە بە باشترین خەمڵاندنی سامپڵەکە دەکات،
    هەربۆیە بەرزترین ڕێژە دەدات بەم پاشماوانە،.
  • 33:16 - 33:25
    و نۆ تۆوەکەی دیکە لە هەمان سامپڵ بریتین
    لە پاشماوەی تەمەن 23.6 ملیۆن ساڵ".
  • 33:25 - 33:32
    بەم شێوەیە بە پوختی :ئێمە وای دەبینین
    کە 4.4 ملیۆن ساڵ گونجاوترە،
  • 33:32 - 33:38
    و سامپڵەکانی 23.6 ملیۆن ساڵەکە جیادەکەینەوە لەگەڵ
    ئەوەی کە هەردوو سامپڵەکە – بە دانپێدانی ئێمە – پیس بووە،
  • 33:38 - 33:46
    چونکە تەمەنی هەڵکۆڵینی
    ئاردی لەوانەیە 4.4 ملیۆن ساڵ بێت،
  • 33:46 - 33:51
    لەوانەیە 23.6 ملیۆن ساڵیش بێت،
    واتا نزیکەی پێنج جار،
  • 33:51 - 33:59
    لەوایە کەمتر یان زیاتر بێت..
  • 33:59 - 34:02
    و لە کۆمێنتەکاندا کۆمەلێک
    بەستەری وتار دادەنێین
  • 34:02 - 34:07
    کە ڕادەی بێمانایی ئەو بیرۆکەیە دەردەخەن کە ئەم خەمڵاندنانە
    -بە ملیۆنان و ملیاران ساڵ - ژمارەی وردن.
  • 34:07 - 34:09
    ئەمەیە ڕاستی "بەڵگەی زانستی"
    لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ.
  • 34:09 - 34:11
    لەوانەیە بڵێیت : = نا، نا، تەنها هەڵکۆڵینەکان
    نین، بەڵکو بەڵگەی جینیش هەیە،...
  • 34:11 - 34:18
    چونکە بۆماوە ماددەی مرۆڤ بە ڕێژەی
    98.8% بە جینەکانی شەمپانزی دەکات.
  • 34:18 - 34:22
    نادروستی ئەم ئەم بانگەوازانەمان دەرخست بە ڕوونکردنەوەی زانستی
    لە هەردوو ئەڵقەی (گزیکار) و (زەید گۆشتی سەگەکەی خوارد)
  • 34:22 - 34:26
    لەوانەیە بڵێیت : = بەڵام بەڵگەی لێکچوون هەیە
    لە نێوان توێکاری مرۆڤ و بوونەوەرانی تر.
  • 34:26 - 34:33
    نیشانمان دا کە ئەمە ئاماژە بە بنەڕەتی
    هاوبەش ناکات بە وردیی
  • 34:34 - 34:41
    لە ئەڵقەی (ئەو کلکەت کە زۆری
    لەسەر نازانیت).
  • 34:41 - 34:43
    لەوانەیە بڵێیت : = بەڵام بەڵگە هەیە لەسەر هەڵە لە
    دیزاینی هەندێک لە بەشەکانی مرۆڤ وەکو تۆڕی چاو.
  • 34:43 - 34:45
    ئەم نادروستییەمان بە وردی ڕوون کردەوە
    لە ئەڵقەی: (شەرمەزارم کردی).
  • 34:46 - 34:48
    ئێمە -ئازیزان – لە دەیان ئەڵقەدا نادروستی "بیردۆزی پەرەسەندنمان"
    ڕوون کردەوە لە ڕەگەوە بە ڕوونکردنەوەی زانستی،
  • 34:48 - 34:50
    و نادروستی بنەماکانیمان دەرخست، لەگەڵ ئەو شێوانەی کە
    شوێنکەوتووانی دەیگرنە بەر بۆ بانگەشەکردنی بۆ خەڵکی،
  • 34:50 - 34:53
    هەربۆیە ئەوەی تەماشای ئەڵقەکانی پێشووی نەکردووە
    پێویستە بزانێت ئەوەی ئەمڕۆ پیشانی دەدەین
  • 34:53 - 34:58
    تەنها بەشێکی بچووکی لە گفتوگۆیەکی
    دوورودرێژی ڕوونکراوە.
  • 34:58 - 35:02
    کەواتە ئەمە ڕاستی بەڵگەی زانستییە لەسەر
    پەرەسەندنی مرۆڤ لە بوونەوەری نزمترەوە :
  • 35:02 - 35:09
    1. کۆمەڵێک سیناریۆ کە دۆزینەوە سەردەمییەکان
    پووچەڵیان کردەوە تاوەکو پەرتەوازە، نقوومبوو
  • 35:10 - 35:15
    و لەرزیو بوون لە ڕەگەوە بە لێدوانەکانی
    خودی پەرەسەندنییەکان.
  • 35:15 - 35:19
    2. و هێماکانی ئەم سیناریۆیانە بە
    درۆخراونەتەوە دانە بە دانە بەبێ جیاکاری.
  • 35:19 - 35:24
    3. کۆمەڵێک بەڵگە کە فۆتۆشۆپ و فانتازیای فیلمەکانی
    هۆلیوود بەکاردەهێنن لەسەر بنەمای ئێسکی پەرش و بڵاو.
  • 35:25 - 35:31
    4. بە گریمان وا دادەنێت کە مرۆڤ لە بوونەوەری
    ترەوە بە بێ بەڵگەی زانستی پەڕەی سەندووە.
  • 35:31 - 35:36
    5. بنیادنراوە لەسەر هەوڵدانی ڕەتکردنەوەی
    بیرۆکەی خەلق بەهەر نرخێک بێت.
  • 35:36 - 35:39
    6. وە لاسەر داوای ئامرازێکی ڕێنیشاندەری
    هەڵە لەسەر پرسێکی غەیبی
  • 35:39 - 35:43
    7. دەرئەنجامەکانی ڕێکەوت و بێ مەبەستی پشتگوێ
    دەخات کە ناتوانێت بوونەوەرێک بگۆڕێت بۆ بوونەوەرێکی تر .
  • 35:43 - 35:48
    8. و بە شێوەیەکی گەورە نا وردی پشتگوێ
    دەخات لە تەمەنی هەڵکۆڵینەکاندا.
  • 35:48 - 35:53
    ﴿ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ
    إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ۗ...
  • 35:53 - 35:57
    وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا
    فَمَا لَهُ مِن نُّورٍ﴾ [القرآن 24: 40]
  • 35:57 - 36:01
    بیروباوەڕێکی داروینی کوێرانە.
  • 36:01 - 36:07
    وەرن ئێستا – ئازیزان – با پێکەوە مامەلەی هەندێک
    لە قسەکەرانی عەرەب لەگەڵ بابەتەکەدا ببینین.
  • 36:07 - 36:11
    و لە سەرەتادا ڕێگەم پێ بدەن
    کە جەخت بکەمەوە لە سەر شتێک :
  • 36:11 - 36:16
    ئەو سێ کەسەی کە لە
    سەرەتادا وتەکانیان باس دەکەین
  • 36:16 - 36:20
    وای دادەنێین کە بە مەبەست
    لە حەق لایان نەداوە لەم بابەتەدا،
  • 36:20 - 36:23
    بەلام ئەوەی کە پێویست بووە نەیگۆڕیوە بۆ
    گەیشتن بە حەق هەربۆیە بە هەڵەدا بردوویەتی،
  • 36:23 - 36:28
    و یەک بە یەک پەیوەندیم پێوە کردوون بۆ گفتوگۆکردن
    وەکو ڕێزێک بەوەی کە دەمانبەستێتەوە لە گرتنەبەری ئیسلام،
  • 36:28 - 36:30
    و هەندێکیان بە ئەدەب و ڕەوشتەوە وەلامیان دایەوە بە داوای
    لێبووردنەوە لەوەی کە ناتوانن لەم کاتەدا گفتوگۆ بکەن،
  • 36:30 - 36:33
    و هەندێکیان هەر لە بنەڕەتدا ئەوەیان هەڵبژارد کە
    ولام نەدەنەوە؛ بەڵکو پەنابردنە بەر درۆ و بوختان.
  • 36:33 - 36:37
    با بمبوورن کە من پێویست بوو
    ئەم شتە بە ئاشکرا دەربخەم،
  • 36:37 - 36:41
    چونکە ئەو هەڵانەی کە تێی کەوتوون
    لەم بابەتەدا بە ئاشکرا زۆر گەورەن،
  • 36:41 - 36:49
    ئەمەش کاریگەریەکی زۆر نەرێنی هەیە.
  • 36:49 - 36:53
    لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە خودا دەکەم هیدایەتی ئێمە و
    ئەوانیش بدات بەو شێوەیەی کە حەز دەکات و پێی ڕازییە،
  • 36:53 - 36:58
    و داوا لە برایانم دەکەم هەوڵ بدەن کاریگەری درووست
    بکەن لەسەر ئەو کەسایەتییانەی کە باسکران بە ئامۆژگاری و وەبیرهێنانەوە،
  • 36:58 - 37:02
    نەک بە هێرش و بریندار کردن.
  • 37:02 - 37:07
    دکتۆر (نیزال قەسسوم) لە ئەڵقەیەکی بەرنامەکەیدا
    (لەگەڵمدا بیر بکەرەوە) بە ناونیشانی :
  • 37:07 - 37:10
    (بیردۆزی پەرەسەندن و بەڵگە زانستییەکانی)
    دەڵێت :
  • 37:10 - 37:14
    “پێت دەڵێت: (باشە، ئەی ئەو ئەڵقە ونبووانەی
    نێوانیان لە کوێن؟
  • 37:14 - 37:19
    ئەم جۆرانە لە کوێن؛ پەیکەرەکان، کە دەڵێن
    لە نێوان مرۆڤ و مەیمونی کۆندایە؟
  • 37:19 - 37:21
    کوان؟ تۆ ئەو حاڵەتەم پێ پیشان بدە کە
    دەری دەخات مرۆڤ شتێک بووە پێش مرۆڤ،
  • 37:21 - 37:25
    و کە بە ڕاستی لە مەیموون یاخود مەیموونە گەورەکانەوە
    هاتووە – کە هەندێک جار بە Apes ناودەبرێت،...
  • 37:26 - 37:29
    ژمارەیەکی زۆر لەم جۆرە هەڵکۆڵینانە هەیە،
    باوەڕ بکەن یان نا!"
  • 37:29 - 37:32
    “دەبینین کە ئەم کەلەسەرانە تەمەنیان
  • 37:32 - 37:40
    لە نێوان نزیکەی دوو ملیۆن ساڵ دەبێت تاوەکو کۆتا دانەو نوێترینیان،
    کە نزیکەی سێیەکی ملیۆن ساڵێک دەبێت (300,000) ...
  • 37:40 - 37:47
    و بە ڕاستی کاتێک دێینە سەر هەر یەکێک لەم شەش
    دانەیە و تەماشای قەبارە و تەمەنیان دەکەین...
  • 37:47 - 37:53
    دەبینین کە بە ڕاستی لە کۆنترینەوە بەرەو
    نوێترین ڕیزبەندن و لە مرۆڤ نزیک دەبن".
  • 37:53 - 37:59
    نا ببوورە دکتۆر... ئەم بانگەشانەی شوێنکەوتوانی پەرەسەندن
    زۆر کۆنن، لە ساڵی 1963ەوە هەن وەک چۆن ڕوونمان کردەوە،
  • 37:59 - 38:02
    منیش نازانم – ڕاستن – لە کوێوە
    زانیارییەکانت وەردەگری،
  • 38:03 - 38:12
    بە تایبەتیش کە لەگەڵ هەر زانیارییەک
    هیچ سەرچاوەیەک دانانێیت.
  • 38:12 - 38:17
    باشە،ئەی چی بکەین – دکتۆر نیزاڵ –
    لە ئایاتەکانی الله لە قورئاندا،
  • 38:17 - 38:24
    کە لەسەر درووستکردنی ئادەم بە دەستەکانی
    خودا دەدوێن؟
  • 38:25 - 38:32
    دکتۆرەکە وڵامت دەداتەوە :
  • 38:32 - 38:35
    "یەکەم من حوکم دەکەم لەسەر هەر بیردۆزێک جا پەرەسەندن
    بێت یان (بینگ بانگ) یاخود کێشکردنی ئاینشتاین...
  • 38:35 - 38:38
    یاخود (کوانتەم میکانیکس) یان گەردیلەیی و ناوەکی...
    من بە بەڵگەی زانستی حوکمیان لەسەر دەکەم،...
  • 38:38 - 38:41
    بە کتێبی ئاینی حوکمیان لەسەر نادەم، چونکە دواتر
    پڕۆسەکە دەکرێتەوە بەرەو ڕووی هەر ئەگەرێکی تر کە
  • 38:41 - 38:45
    لە کتێبێکی ترەوە بێت، یەکێک حوکم دەکات لە کتێبێکی
    هیندۆسی، یەکێک لە تەوراتەوە بۆم دەنووسێت،...
  • 38:45 - 38:46
    یەکێک لە تەلمۆدەوە، یەکێک حوکم دەکاتە سەر بیردۆزەکە
    بە قورئان، یەک دانە.... بەم جۆرە تەواو نابێت".
  • 38:46 - 38:52
    ناکرێت قورئان لە یەک سەبەتەدا لەگەڵ کتێبی
    ئاینە نادرووست و شێوێندراوەکاندا دابنرێت،
  • 38:52 - 38:58
    وەکو کتێبی هیندۆس و تەورات و تەلمۆد،
    ئەی وانییە دکتۆر؟
  • 38:58 - 39:04
    و پێت دەڵێت :
  • 39:04 - 39:09
    " چارەیەکمان هەیە لە دووان : پێی دەڵێین : (نەخێر نەخێر
    ڕاستە کە کتێبەکەت وا دەڵێت، بەڵام کتێبەکەت هەڵەیە)،
  • 39:09 - 39:13
    یاخود پێی دەڵێین :( نەخێر، نەخێر
    بەم شێوەیە وەری مەگرە،
  • 39:14 - 39:19
    کە مرۆڤ هەڵی بژاردووە، جا موسوڵمانان بن
    یان تەنانەت گاور و جووەکان،
  • 39:19 - 39:23
    ئایا ئایەتەکان بەم شێوەیە تێناگەین...
    بەڵکو دووبارە تەفسیری بۆ دەکەین)
  • 39:23 - 39:24
    و ئایا جوولەکە و گاورەکان لەگەڵ
    مسوڵماناندا یەک شتێکن؟
  • 39:25 - 39:31
    و ئایا قورئان وەکو کتێبەکانی ئەوانە لە لەخۆگرتنی
    هەڵەکان و ڕێک نەکەوتنی مێشک و زانست
  • 39:31 - 39:34
    تاوەکو پێمان بڵێیت وەکو ئەوان
    بکەین دکتۆر نیزاڵ؟
  • 39:34 - 39:38
    - “هەر بۆیە ئەم بیردۆزە... ئەم ڕاستیانە
    لەسەر پەرەسەندن جێگیرن لە زەویدا...
  • 39:39 - 39:44
    پەیوەندی نییە بە (قبووڵ دەکەیت،
    قبووڵ ناکەیت) تۆ ئازادی،
  • 39:44 - 39:46
    ئێستا – هەروەکو پێشتر پێم وتی -
    لە کتێبە ئاینییەکاندا هاتووە
  • 39:46 - 39:49
    – لە قورئان و ئەوانی تردا– کە لەسەر مرۆڤ
    و بنەڕەتی مرۆڤ و خەلقی مرۆڤ قسە دەکەن...
  • 39:49 - 39:50
    خەڵکی دێن، و ئاساییە کە پرسیار بکەن :
  • 39:50 - 39:51
    باشە، ئەم ئایەتانە چۆن لێیان تێبگەم لەبەر
    ڕوناکی ئەوەی کە ئێوە زانا دەیڵێن؟...
  • 39:51 - 39:54
    ئایا ئەگەرێک هەیە کە لەم ئایەتانە تێبگەین بە شێوەیەکی هاوشێوە لەگەڵ .
    بە شێوەیەک کە هاوڕێک بێت لەگەڵ ئەوەی زانست دەیڵێت؟
  • 39:54 - 39:59
    من دەڵێم :بەڵێ"
    =” لێکدانەوە بکەین بۆ دەقەکە ".
  • 39:59 - 40:02
    - “لێکدانەوەی ئەو بەشانە دەکەین کە وا دەردەکەوێت- ئەگەر
    حەرفیەن وەربگیرێن – دژیەک دەبێت لەگەڵ زانستدا ".
  • 40:03 - 40:07
    مەبەستمان چییە لە (لێکدانەوەی قورئان)؟
  • 40:08 - 40:10
    واتا دکتۆر دان دەنێت بە خەلقی مرۆڤدا
    هەروەکو چۆن ڕوونە لە قورئان و سوننەتدا
  • 40:10 - 40:11
    و بەو شێوەیەی کە ئوممەتەکە لێی تێگەیشتوون بە
    درێژایی مێژوو، ئەمەش تێگەیشتنێکی ڕووکەشییانەیە.
  • 40:11 - 40:12
    “کاتێک تەماشای ئایەتەکانی قورئان دەکەین – ئەگەر
    بە ڕووکەشیانە و بە حەرفیانە تەماشای بکەین -
  • 40:12 - 40:12
    دەبینین کە مرۆڤ وەکو ئەوە وایە کە تەواو
    بەسەربەخۆیی لە خەلق کراوانی دیکە خەلق کرابێت".
  • 40:12 - 40:13
    (د. نێزاڵ) قسە دەکات لەسەر مرۆڤێکی سەرەتایی
    وەکو فیلمە هۆلیۆدییە پەرەسەندنییەکان، دەڵێت :
  • 40:13 - 40:14
    “ئەمە مێژووی مرۆڤە، یەکەمجار مرۆڤێکی
    سەرەتایی بوو،
  • 40:14 - 40:16
    لە هیچ تێناگەیشت، تێناگەیشت، وایدەزانی کە ئەو
    شتانەی لە دەورووبەری ڕوودەدەن هەمووی ترسناکن،
  • 40:16 - 40:20
    وایدەزانی کۆمەڵە خودایەکی زۆر هەن، و هەموو خودایەکان
    لە ئاسماندا شەڕ دەکەن ئەم خودایانە... و بەمشێوەیە...
  • 40:20 - 40:28
    دواتر دەستی کرد بە هەندێک
    پەرسەندن لەگەڵ خۆیدا،
  • 40:28 - 40:29
    و دەستیکرد بە بیرکردنەوە :من مانایەکم هەیە،
    و بوونم مانایەکی هەیە، ژیانم لێرە کۆمەڵە ڕێسایەکی هەیە،
  • 40:29 - 40:30
    ئەو کەسانە کێن... باشە، و ئەمە ئەوەیە
    کە شتێکی تر دەڵێت دەربارەم و... و...".
  • 40:30 - 40:31
    ئەمانە تەوەرەی جیاوازییەکانمانن لەگەل بانگەشەکارانی
    بیرۆکەی بیردۆزی پەرەسەندنی مرۆڤ لە بوونەوەری نزمترەوە :
  • 40:31 - 40:31
    1. هیچ میتۆدێک نییە بۆ جیاکاری لە نێوان
    زانستی ڕاستەقینە و خورافات دا.
  • 40:31 - 40:35
    2. نەبوونی میتۆدێک بۆ مامەلە کردن لەگەڵ
    قورئاندا، و بەڵکو بوێری باسکردنی بە بێ زانین.
  • 40:35 - 40:39
    3. و نەبوونی میتۆدێک بۆ ڕێکخستنی
    نێوان سرووش و زانستە سروشتییەکان.
  • 40:40 - 40:42
    و دەرئەنجامەکەی لای ئەوان :پەرەسەندنی
    مرۆڤ ڕاستییە،
  • 40:42 - 40:47
    و تاکە ڕێگا بۆ پاراستنی قورئان ئەوەیە کە دووبارە تەفسیری
    بکەینەوە بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ "ڕاستی پەرەسەندن"
  • 40:47 - 40:51
    هەروەکو چۆن خاوەن ئاینەکانی تر دەیکەن،
  • 40:52 - 40:56
    و خۆزگە دکتۆر سەیری ئەم ئەڵقەیە
    و ئەوانی پێشووی بکات تا بزانێت
  • 40:56 - 41:01
    کە ئەو "زانست"ەی کە دەیەوێت لە پێناویدا قورئان دووبارە تەفسیر بکاتەوە
    بێجگە لە کۆمەڵێک خەیاڵاتی هۆلیۆدی
  • 41:01 - 41:07
    و سیناریۆ هیچی تر نین کە تاریکییە
    کەڵەکەبووەکەیمان بینی.
  • 41:07 - 41:10
    لە شێوەکانی دووبارە تەفسیرکردنەوە ئەمەیە کە یەکێک
    لە دکتۆرەکانی بواری بایۆلۆژی ئاماژەی پێکردووە
  • 41:10 - 41:15
    کە لە پارچەیەکی هەشت خولەکیدا دەستەواژەی (پەرەسەندن
    ڕاستییە.... پەرەسەندن ڕاستییە) ی هەشت جار دووبارە کردەوە!
  • 41:15 - 41:20
    پاشان وتی :
  • 41:20 - 41:22
    کەواتە دکتۆرەکە وا دەزانێت کە ئادەم – سەلامی
    خودای لێبێت – تەنها دەربڕینێکە (metaphor)،
  • 41:22 - 41:28
    هێمایەکە بۆ مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی گشتی، و
    بوونەوەرێکی دیاریکراوی سەربەخۆی ڕاستەقینە نییە.
  • 41:28 - 41:32
    دووبارە پرسیاری لێکرایەوە ئەویش
    جەختی کردەوە و وتی :
  • 41:32 - 41:39
  • 41:39 - 41:42
  • 41:42 - 41:47
  • 41:47 - 41:51
  • 41:51 - 41:55
  • 41:55 - 42:01
  • 42:01 - 42:03
  • 42:03 - 42:08
  • 42:08 - 42:14
  • 42:14 - 42:16
  • 42:17 - 42:22
  • 42:22 - 42:29
  • 42:29 - 42:30
  • 42:48 - 42:54
  • 42:54 - 42:59
  • 42:59 - 43:02
  • 43:25 - 43:29
  • 43:29 - 43:32
  • 43:32 - 43:34
  • 43:34 - 43:39
  • 43:39 - 43:41
  • 43:41 - 43:47
  • 43:47 - 43:52
  • 43:52 - 43:55
  • 43:55 - 44:00
  • 44:00 - 44:04
  • 44:05 - 44:09
  • 44:09 - 44:12
  • 44:12 - 44:18
  • 44:18 - 44:21
  • 44:21 - 44:26
  • 44:27 - 44:32
  • 44:32 - 44:35
  • 44:35 - 44:39
  • 44:39 - 44:43
  • 44:43 - 44:50
  • 44:50 - 44:53
  • 44:53 - 44:58
  • 44:58 - 45:03
  • 45:04 - 45:06
  • 45:06 - 45:13
  • 45:13 - 45:18
  • 45:19 - 45:27
  • 45:27 - 45:30
  • 45:30 - 45:34
  • 45:34 - 45:38
  • 45:38 - 45:41
  • 45:41 - 45:44
  • 45:44 - 45:46
  • 45:46 - 45:52
  • 45:52 - 45:58
  • 45:58 - 46:00
  • 46:00 - 46:02
  • 46:02 - 46:07
  • 46:07 - 46:13
  • 46:13 - 46:16
  • 46:16 - 46:21
  • 46:21 - 46:24
  • 46:24 - 46:27
  • 46:27 - 46:34
  • 46:34 - 46:40
  • 46:40 - 46:45
  • 46:45 - 46:51
  • 46:51 - 46:57
  • 46:57 - 47:01
  • 47:01 - 47:06
  • 47:06 - 47:10
  • 47:10 - 47:14
  • 47:14 - 47:17
  • 47:18 - 47:20
  • 47:20 - 47:24
  • 47:24 - 47:27
  • 47:27 - 47:32
  • 47:33 - 47:36
  • 47:36 - 47:39
  • 47:39 - 47:44
  • 47:44 - 47:46
  • 47:46 - 47:51
  • 47:51 - 47:55
  • 47:55 - 47:59
  • 47:59 - 48:04
  • 48:04 - 48:05
  • 48:05 - 48:10
  • 48:10 - 48:12
  • 48:12 - 48:17
  • 48:17 - 48:21
  • 48:21 - 48:25
  • 48:25 - 48:29
  • 48:29 - 48:34
  • 48:35 - 48:38
  • 48:38 - 48:43
  • 48:43 - 48:46
  • 48:46 - 48:53
  • 48:53 - 48:57
  • 48:57 - 49:03
  • 49:04 - 49:08
  • 49:09 - 49:14
  • 49:14 - 49:20
  • 49:20 - 49:21
Title:
رحلة اليقين ٥٤: أصل الإنسان بين "نظرية التطور" والقرآن
Description:

more » « less
Video Language:
Egyptian Arabic
Duration:
49:22

Kurdish (Central) subtitles

Incomplete

Revisions Compare revisions