-
السلام علیکم
-
"مرۆڤ لە بوونەوەرە خواروەکانەوە پەرەی سەندووە"
بەم شێوەیە تیۆری پەرەسەندن ئیدیعا دەکات،
-
بەڵام قورئان دەڵێت ئێمە نەوەی ئادەمین
کە خودا بە دەستی خۆی دروستی کردووە و ژنەکەیشی لێ دروست کردووە،
-
بەم شێوەیە ئاڕاستەکانی باوەڕداران جۆراوجۆر بوون
سەبارەت بە بیردۆزی پەرەسەندن لە نێو ڕۆڵەی مسوڵمانان
-
1. هەندێکیان وتیان : پێویستە دووبارە تەفسیری ئایەتەکانی قورئان
بکرێتەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ بیردۆزی پەرەسەندن بگونجێت.
-
2. و هەندێکیان وتیان : ئێمە دەڵێین کە
چیرۆکی ئادەم لە قورئاندا چیرۆکێکی ئاماژەییە
-
3. و هەندێکی تریان گووتیان : ئێمە قورئان
بە درۆ دەخەینەوە و باوەڕمان بە زانستە.
-
لەم ئەڵقەیەدا بە توێژینەوە زانستییەکان ئەم پێشەکییە
تاووتوێ دەکەین کە ئەوان بە بەڵگە نەویستی دادەنێن
-
پەرەسەندنی مرۆڤ ڕاستییەکی زانستییە
-
و هەوڵ دەدەین پێکەوە ڕووکارەکانی بەرنامەی زانستی
درووست وێنا بکەین، بەشکوم ببینە ئەهلی وتەی الله تەعالا :
-
ئهوسا خوا هیدایهت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینهوهی حهق و پهیڕهوی
کردنی له نێوان ئهو مهسهلانهی که ئهوان کێشهیان له سهری ههبوو
-
وخوا ڕێنموویی ههرکهسێک دهکات که بیهوێت و
(شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
-
لەگەڵمان بن...
-
ئەوەی کە شوێنکەوتووانی بیردۆزی پەرەسەندن بڵاوی
دەکەنەوە لە ناودارترین گۆڤار و کتێب و ماڵپەڕە "زانستی"
-
و وانە "پەروەردەییەکانیان " بۆ خەڵکی گشتی،
-
ئەوەیە کە مرۆڤ لە ڕەگی هاوبەشی
لەگەڵ گیانەوەراندا پەرەی سەندووە
-
بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە
لە بوونەوەری نیمچەمرۆیی
-
تاوەکو گەیشتوە بەو مرۆڤە سەردەمییەی
کە بە (Homosapiens) ناوی دەبەن
-
و هەروەها ئەم مرۆڤە سەردەمییە بۆ یەکەمجار
پێش نزیکەی 195 هەزار ساڵ لە ئیسیۆبیا دەرکەوتووە
-
هەروەکو لەم پەڕەیەدا ئاماژەی پێکراوە کە لە
گۆڤاری Nature دا بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی 2005
-
پاشان دوای دەیان هەزار ساڵ نەوەکانی ئەم
مرۆڤە بەرەو بەشەکانی تری جیهان دەرچوون
-
و هەروەها ئەم بوونەوەرانە کە وا
دادەنرێن مرۆڤ لەوانەوە پەرەی سەندبێت.
-
کۆمەڵێک تایبەتمەندی گواستراوەی هەیە کە
لەگەڵ ماوەی کاتییەکەی دۆزینەوەکەیدا دەگونجێت
-
لەڕووی شێوە و قەبارەی کەلەسەر
و ئێسکە پەیکەر و بۆماوە ماددە،
-
بانگەشەکارانی بیردۆزی پەرەسەندن لە عەرەبەکان ئەم
وێنەیە وەکو باکگراوندێک بۆ وانە و وتارەکانیان دادەنێن.
-
ئەهاا! کەواتە ئێوە دەڵێن کە کە ئێمە
– کۆمەڵانی مرۆڤ – لەم شێوەیەی ئێستاماندا
-
یەکەم دەرکەوتنمان پێش 195 هەزار
ساڵ بووە لە ئیسیۆبیا.... ئەی وانییە؟
-
“بەڵێ ،مەبەستم نزیکەی 5 هەزار ساڵە "
-
ئەها! لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەیەکی ڕوون لە باپیرانی مرۆڤدا هەیە بە
شێوەیەک کە لەگەڵ مەودا کاتییەکەیدا دەگونجێت لە هێڵە پەرەسەندنیەکەدا؟
-
" بێگوومان بێگوومان"
-
-و هەر بەبەردبوویەکیشمان دۆزیبێتەوە پشتگیری
ئەو زنجیرەیە دەکات کە گریمانمان کردبووە پێش هەبوونی
-
و ئەمانەش لەو چوارچێوەیە دەرناچن
ئەی وانییە؟
-
=بەڵێ بێگومان
-
ئەها! باشە ئەی چی لەو بەبەردبووە مرۆڤیانە
دەکەن کە لە ساڵی 2017 لە مەغریب دۆزرانەوە
-
کە بۆ نزیکەی 300 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە
بە پێی پێشبینییەکانی شارەزایان،
-
بە جۆرێک کە ناویان لێنراون بە ناونیشانی :
-
(بەبەردبوویەکی دۆزراوە لە مەغریب کە درەختی
خێزانی Homosapiens دووبارە ڕێکدەخاتەوە -
-
" ئااا.. کێشە نییە کەواتە درێژکردنەوەیەکی
کەم دەکەین بەرەو دواوە
-
و دەڵێین کە یەکەم مرۆڤ پێش نزیکەی
300 هەزار ساڵ دەرکەوتووە
-
هەروەکو لە ماڵپەڕی Smithsonian دا هاتووە
-
-باشە وەرن با بگەڕێینە دواوە :
-
ئەی چی دەربارەی ئەو بەبەردبووانەی کە ساڵی 1955 ز
لە ئیسپانیا دۆزراونەتەوە لە پاشماوەی کەلەسەر و ئێسکە پەیکەر
-
خەمڵێنراوە کە لە 780,000 ساڵ کۆنتربن؟!
-
واتە زۆر کۆنتر لەو 300 هەزار
ساڵەی کە وای دادەنێن
-
بە جۆرێک کە مرۆڤ پێش ئەو بوونەوەرە نیمچە مرۆڤەوە
دەرکەوتوە کەوا دادەنرێت مرۆڤ لەوەوە پەرەی سەندبێت،
-
تاوای لێهات کە دۆزەرەوەی کەلەسەرەکەJuan Arsuaga
بڵێت کە ئەمە زۆر چاوەڕوان نەکراوە!
-
پێویستە دووبارە بڕوانینەوە پەرەسەندنی مرۆڤ
تاوەکو لەگەڵ ڕووخسارە دۆزراوەیدا بگونجێت.
-
چونکە تەمەنی 800 هەزار ساڵە، و لەگەڵ ئەوەشدا
بە دڵنیاییەوە دیارە هەروەکو ڕووخساری ئێمەیە
-
لە ڕوونکردنەوەی ئەمەدا زۆر سەریان لێشێوا و
-
بڕیاریاندا کە بە بوونەوەرێکی
نیمچە مرۆڤی دابنێن.
-
و ناوی Homo antecessor یان لێنا.
-
و پەتی خەیاڵیان بەردا تاوەکو بە بوونەوەرێکی سەرەتایی
پیشانی بدەن هەروەکو ئەم پەیکەرە لە مۆزەخانەی ئوسترالیدا.
-
تا ئێستاش لە ڕوونکردنەوەیدا سەردەشێوی،
-
چونکە چەند مانگێکی کەم دەبیت کە
گۆڤاری Nature توێژینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە
-
کە دووبارە دان بەوەدا دەنێت کە ڕوخساری ئەوەی ناویان
دەبرد بە Homo antecessor هەروەکو ڕوخساری ئێمەیە،
-
هەروەها گۆڤاری Science ئیش لەسەر ئەو سەرلێشێواوییە
قسەی کردووە کە ئایا دەبێت لە کوێی زنجیرەی پەرەسەندندا دابنرێت.
-
باشە هەرچییەک بکەن بۆ ڕوونکردنەوەی
ئەم جیاوازییانە بە سەدان هەزار ساڵ،
-
چی لەو کەلەسەرە دەکەن کە لە ساڵی 2001دا
لەگەڵ کینیا دۆزرایەوە؟
-
ئەوەی ناوێکیان لێینا بە واتای
(پیاوی کینیای ڕوخسار تەخت)
-
و تەمەنی کەلەسەرەکەیان خەمڵاند
بە 3.5 ملیۆن ساڵ،
-
تاوەکو بابەتێک لە گۆڤارێی Nature دا شۆکی توندی خستەڕوو
(خۆی خستەڕوو دەربارەی و بابەتێکی بلاوکردەوە کە تیایدا هاتبوو :
-
" مێژووی پەرەسەندنی مرۆڤ ئاڵۆزە
و ڕووکارەکانی ڕوون نین،
-
ئەمڕۆش وادیارە کە دەیەوێت
سەرلێشێواوی زیاتر دروستبکات
-
بەهۆی دۆزینەوەی جۆرێکی نوێ
کە بۆ سێ ملیۆن ساڵ و نیو دەگەڕێتەوە"
-
و بەهەمان شێوە گۆڤاری Science
لە بابەتێکدا بە ناونیشانی:
-
( کەلەسەرێک ناڕوونی زیاتر درووست
دەکات لەسەر بنچینەی مرۆڤ)
-
لە پێشەکییەکەیدا دەڵێت :
" دۆزینەوەی کەلەسەرێک
-
و پاشماوەی بەبەردبوو کە تەمەنیان 3.5 ملیۆن ساڵ دەبێت لە
باکووری کینیا درەختی پەرەسەندنی مرۆڤ لە ڕەگەوە دەهەژێنێت "
-
و گۆڤاری Scince یش بەهەمان شێوە
لە بابەتێکی تردا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت :
-
پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەو ڕایەی
-
کە ئەم بەبەردبووە کارەکانی بەدواداچوونی
ڕێڕەوی پەرەسەندنی مرۆڤ ئاڵۆزتر دەکەن"
-
“هاوڕان ".... لەگەڵ ئەوەدا بانگەشەکارانی
عەرەبی بیردۆزی پەرەسەندن
-
قسەکانیان وا دەگەیەنێت کە پسپۆڕان" هاوڕان"
لەسەر زنجیرەیەکی ڕوون بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ
-
هەرەوەها، داروینییەکان – لە ئەنجامدا –
ئەم بەبەردبووەیان بە مرۆڤ دانەناوە،
-
بەڵام سەریان لێشێواوە چونکە تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ ئەم قۆناغە
کاتییەدا ڕێک ناکەوێت بەپێی ئەوەی پێی دەڵێن هێڵی پەرەسەندنی.
-
داروینییەکان لەم شەپەی
ساڵی 2001 ڕاست نەبوونەوە
-
تاوەکو شەپێکی تریان پێگەیشت لە ساڵی 2002دا ئەویش بە
دۆزینەوەی کۆمەڵێک کەلەسەر لە چاد کە بە تومای (Toumai) ناویان نا
-
تەمەنیان بە 6ـ7ملیۆن ساڵ خەمڵاند هەروەکو
لە گۆڤاری Nature دا بڵاوکراوەتەوە
-
بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە لەگەڵ ئەو قۆناغە کاتییە
ناگونجێت بە پێی ئەوەی پێیان دەگوت هێڵی پەرەسەندنی،
-
چونکە نزیکیان لە کەلەسەری مرۆڤ وایان لێدەکات
کە لە کاتێکی ڕێژەیی درەنگدا دەرکەوتبن،
-
هەربۆیە ئەگەر ڕازی بوون بەوەی
کە تەمەنی 6ـ7ملیۆن ساڵە
-
ناتوانرێت بەوە ڕازی بن کە زۆرێک
لە جۆرە درەنگەکانی دوای Toumai
-
باوانی مرۆڤ بن و سەر بە هەمان
زنجیرەی پەرەسەندن بن،
-
چونکە ئەم جۆرانە کەمتر بە کەلەسەری
مرۆڤی سەردەم دەکەن وەک لە Toumai.
-
واتا ناکرێت ڕەگەزی کۆنتر زیاتر بە مرۆڤ
بچێت وەک لە ڕەگەزی ناوەڕاست،
-
هەروەها ئەم بابەتە لە Nature دا دەڵێت :
“ Toumai سەری لووتکەی ئەم چیا بەفرینەیە،
-
کە لەوانەیە بیرۆکەکانی ئێستامان بۆ
نقووم بکات دەربارەی پەرەسەندنی مرۆڤ"
-
Bernard Wood پسپۆڕی
بواری ئەنترۆپۆلۆژیا دەڵێت :
-
" کاتێک لە ساڵی 1963دا ڕۆیشتم بۆ کۆلێژی پزیشکی
پەرەسەندنی مرۆڤ وەکو پەیژە دەردەکەوت...
-
دوابەدوای ئەو بابەتە : "ئێستا پەرەسەندن
وەکو دارێکی لقدار دەردەکەوێت...
-
پەیوەندی نێوان ئەم بەبەردبووانە چین؟
-
و کامەیان باوانی مرۆڤن؟
ئەوە ئەگەر لە بنەڕەتدا باوانی مرۆڤ بن!
-
هەموو ئەمانە تا ئێستاش جێگای ناکۆکین"
-
تێبینی بکەرەوە دووبارە :
ئەمە بابەتێکە لەNature
-
یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڤارە جیهانییەکان، کە لە
هەموو زیاتر پشتگیری ئەفسانەی پەرەسەندن دەکات:
-
" پەیوەندی نێوان ئەم بەبەردبووانە چین؟
-
و کامەیان باوانی مرۆڤە؟
ئەوە ئەگەر لە بنەڕەتدا باوانی مرۆڤ بن!
-
هەموو ئەمانە تا ئێستاش جێگای ناکۆکین".
-
هەر بۆیە – بڕا-هەر کاتێک بینیت کەسێک
ئەم جۆرە وێنە هەزەلییانەت بۆ دەخاتە ڕوو
-
کە پەرەسەندنی مرۆڤ وەکو
هێڵێکی پتەو پیشان دەدەن،
-
ئەوە بزانە کە زانیارییەکانی
لە ساڵی1963وە تازە نەکراونەتەوە،
-
هەر لەو ڕۆژانەی کە بێرنارد
وود ڕۆیشتووە بۆ کۆلێژی پزیشکی.
-
و دواتریش لە 2005 Nature
بابەتێکی بڵاوکردەوە تیایدا دەیگووت :
-
“ تا ئەم چەند ساڵە کەمەی پێشوودا،
-
وا دەزانرا کە مێژووی پەرەسەندنی ئێمەی
مرۆڤ تا ڕادەیەک ڕاستەوخۆیە و سادەیە...
-
تا وتی : بەڵام لەم دواییانەدا، دڵەڕاوکێ لە
درەختی پەرەسەندنی مرۆڤدا دروست بووە".
-
پاشان بابەتەکە کەوتە باسکردنی ئەو دۆزینەوانەی
کە بوونە هۆی دروست بوونی ئەم دڵەڕاوکێیە.
-
پاشان لە ساڵی 2015 دا ئێسک لە (تەنزانیا) دۆزرایەوە کە لە ئێسکی
دەستی مرۆڤی سەردەم دەچوو و ئەمەش زیاتر سەری لێ شێواندن،
-
کە تەمەنی بە زیاتر لە 1.84 ملیۆن ساڵ
خەمڵێنران، و Nature ش لەسەری بڵاوی کردەوە.
-
و لە هەمان ساڵدا – لە 2015 دا –
-
بەبەردبوویەک لە ئیسیوبیا دۆزرایەوە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی
کە لەگەڵ ئەو هێڵە پەرەسەندنەگریمان کراوەدا ناگونجێت
-
و Nature ش لەسەری بڵاوی کردەوە
-
و پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆژیاColin Groves
لێدوانی لەسەریدا گوتی :
-
“ نازانین کە چەند جۆر بوونی هەیە– واتا لە باوانی مرۆڤی
گریمانکراو - و نازانین کە کامەیان لەدوای کامەیان دێن "
-
و لەسەر ئەم بەبەردبووە گوتی :
"really upsets the apple cart"
-
واتا : "وەکو ئەوە وایە عەرەبانەی
سێوەکەی سەرەوژێر کردبێت".
-
=باشە، ئایا ئەگەر نییە کە وێنەکە لەم
سێ ساڵەی دواییدا ڕوونتر بووبێت؟
-
ـ نەخێر، بەڵکو کۆمەڵێک دۆزینەوەی
سەرلێشێوێن تیایدا دۆزراونەتەوە
-
تاوەکو پۆل ڕینکۆن Paul Rincon
سەرنووسەری زانستی ماڵپەڕی BBC لێدوانێکیدا
-
لە بابەتەکەی کە چەند مانگێکە بڵاوکراوەتەوە
لە 2-4-2020 تیایدا دەڵیت :
-
“ماوەیەک، وا بیرمان دەکردەوە کە پەرەسەندنی
مرۆڤ بە شێوەیەکی هێڵی دەڕوات،
-
کە تیایدا مرۆڤی سەردەم لە کۆتایی هێڵەکەدا
دەردەکەوێت بە دانانی بە لووتکەی پێشکەوتنی پەرەسەندن،
-
بەڵام ئێستا لە هەر جێیەکەوە تەماشا
بکەین بە شێوەیەکی زۆر دەبینین
-
کە وێنە ڕاستییەکە زۆر لەمە
ناڕێکتر بووە (much messier)".
-
ئەوە یەکلاکرابووەوە لای داروینییەکان و بۆ ماوەیەکی
درێژ کە مرۆڤ یەکەمجار لە ئیتیۆپیا دەرکەوتووە،
-
و چیرۆکی دەرچوون و گواستنەوەی
نەوەکانیان بۆ ناوچەکانی تری جیهان کێشا،
-
بەڵام ئەم یەکلایی کردنەوەیە بە شێوەیەکی یەکجاری تێکچوو
بەو دۆزینەوانەی کە لە مەغریب و کینیا و چاد و تەنزانیا دەرکەوتن.
-
گووتیان : کەواتە با بڵێین کە بنەڕەتی مرۆڤ
بە شێوەیەکی گشتی لە ئەفریقا بووە،
-
چونکە ئەم وڵاتانە هەمووی لە ئەفریقان.
-
ـ لە ئەفریقا؟! ئەی چی دەڵێن دەربارەی ئەو بە
بەردبووانەی چین کە لە 2017 دا لەسەریان بڵاوکرایەوە
-
و NewScientist :دەربارەیان ئەوەی خستەڕوو
-
بەبەردبووی نامۆ لە چین دۆزراوەتەوە کە بنەڕەتی
ئاسیایی دەردەخەن بۆ ئەم جۆرەی ئێمەی مرۆڤ
-
و دووبارە چیرۆکی پەرەسەندنی
مرۆڤ دەنووسنەوە".
-
=چین؟! کێشە نییە، ڕاستە کە
لەهەمان کیشوەرەکەی ئەتیۆپیا نییە،
-
بەڵام لایەنی کەم لە هەمان هەسارەن!.
-
و ئەم بابەتەش لە مانگەکانی 2020دا
بڵاوکراوەتەوە، لە ژێر ناونیشانی :
-
(دۆزینەوەی سەردەمانە کە چاکسازی سەرەکی لە
بیرکردنەوەمان دەربارەی :مرۆڤ لە کوێوە هاتووە؟ و کەی؟)
-
و دەڵیت کە :" لەگەڵ دۆزینەوە سەردەمییەکان
-
زۆرێک لە بیرۆکەکانی پێشوومان دەربارەی :
ئێمە کێین؟ و لە کوێوە هاتووین؟ دەرکەوت کە هەڵەن "
-
ئەمانە هەموو توێژینەوە و لێدوانن لە زاری بانگەشەکەرانی
پەرەسەندن و لە ناودارترین گۆڤارەکانیاندا،
-
و ئەمە بریتییە لە ڕووی ڕاستی
سیناریۆکانی پەرەسەندنی مرۆڤ :
-
پەم بوو، سەرلێشێوێن، لار، ئاڵۆز،
نادیار، ناڕێک، لەریون لە ڕەگەوە،
-
“وەکو عارەبانەیەکی سێوی سەراوژێر بوو "،
-
بە دەربڕینی خودی بانگەشەکەرانی پەرەسەندن!
-
دەربڕینەکانیان وام لێدەکات کە بیهێنمە پێش چاوی خۆم کە شوێنکەوتووانی
ئەم خورافاتە ڕادەکەن وەکو ئەو بوونەوەرە خەیاڵیانەی کە گریمانیان کردبوو،
-
لە پشت سەرابی خورافاتی خۆیان
بە هەناسە بڕکێ ڕادەکەن..
-
باشە ئیتر چی دەکەن بەو پێیەی کە هەموو هێڵێکی پەرەسەندنی
مرۆڤ دادەڕووخێت لەگەڵ هەر دۆزینەوەیەکی نوێ؟
-
وایان لێهات پەنایان دەبردە
بەر وێنەکێشانی درەختی لقدار،
-
بە جۆرێک لە ئەگەری دۆزینەوەی
هەر شتێکی نوێدا
-
لقێکیان لە درەختەکە دەکردەوە و بە
بەردبووەکەیان لەسەر دادەنا، و هەر ئەوەندە.
-
و کێشانی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان
بوونەوەرێک و بوونەوەرێکی تردا فەرامۆش دەکەن،
-
ئەم خۆلادانەش زۆر گرنگە لەسەری بوەستین.
-
واتا ئەو بەبەردبووانەی کە خەیاڵەکانی
پێشووی لێ تێکدابوون
-
و بێزاری خۆیان لێی دەردەبڕی
-
وای لێهات کە لە شوێنێکی
درەختەکەدا زیادی بکەن،
-
کاتێک سەیر دەکەیت، ناوێکی زۆر و
کۆمەڵێک ڕووخساری خەیاڵاوی دەبینیت،
-
بۆیە وادەزانیت کە ئەمانە هەموو "بەڵگەن لەسەر پەرەسەندنی
مرۆڤ"، لەگەڵ ئەوەی کە بە تەواوی بە پێچەوانەوەن .
-
بۆیە هەستان بە گۆڕینی ئەو بەڵگانەی کە
پەرەسەندن دەڕووخێنن بۆ بەڵگەی پەرەسەندن،
-
بەو ڕێگەیەی کە بەڵگەیەکی
زۆرمان بۆ هێنایەوە.
-
ئەم درەختانە دەگۆڕێن لە شوێنێکەوە بۆ
شوێنێکی تر بە پێی دەرپەڕینی خەیاڵیان،
-
هەروەکو لەم وێنانەدا لە (human origins)
و(Nature) و(Science)
-
و گۆڤاری(Earth)ی ناودار
-
و ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی
(Encylopaedia Britannica)
-
و ماڵپەڕی مۆزەخانەی ئوسترالی
و چەندی تریش.
-
بە درەخت کردن واتا چی؟
-
بۆ نموونە دەڵین :" مرۆڤ و شەمپانزی
لە بنەڕەتێکی هاوبەشەوە پەرەیان سەندووە،
-
بۆیە هەندێک کەس وا دەزانن کە ئەم بنەڕەتە
هاوبەشە بوونەوەرێکی ناسراوە لای ئەوان
-
بەبەردبوو هەیە کە هەبوونی
بسەلمێنێت لە مێژوودا،
-
هەرگیز، بەڵکو ئەوە بوونەوەری
خەیاڵیە هەروەکو چۆن لە Nature دا
-
گریمانی بوونیان کردبوو
و ناوێکیان پێی دابوو (HC-LCA):
-
(کۆتا باوانی هاوبەش
لە نێوان مرۆڤ و شەمپانزی).
-
هیچ بەڵگەیەکی زانستی هەیە
لەسەری؟ هیچ زانیارییەک؟
-
هەرگیز، بەڵکو پێویست بووە کە
بهێنرێتەوە بوونەوە بە پێی پەرەسەندن.
-
ئەمە لەگەڵ ئەوەشدا کە چەند مانگێک دەبێت توێژینەوەیەک
لە Science Advances) ی سەر بە کۆمەلەی Science بڵاوکرایەوە
-
ڕستەی دەستپێکی بریتی بوو لە :" مێشکی مرۆڤ
بە سێ جار گەورەترە
-
و ڕێکخراوە بە شێوەیەکی جیاواز لە مێشکی نزیکترین
کەسوکاری زیندووی – کە ئەویش شەمپانزییە -
-
ئەویش تایبەتمەندییەکی گرنگە لە هێزی درک
پێکردن و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی مرۆڤ ،
-
بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بنەڕەتی پەرەسەندنی
ئەم تایبەتمەندیانە نادیارن".
-
چونکە مرۆڤ جیاوازییەکی زۆری هەیە
لەگەڵ شەمپانزیدا،
-
و "پەرەسەندن" چۆن توانی بەم کارە هەستێت؟
دیار نییە،
-
و باوانی هاوبەشی نێوان
ئەو و شەمپانزیش دیار نییە،
-
گرنگ ئەوەیە کە پەرەی سەندووە و تەواو
-
بەبەردبووی Ardi لە خێزانی (Ardipithecus)
-
یاخود بەبەردبووی Lucy
لە خێزانی (Australopithecu)
-
کە پێشتر بە باوانی مرۆڤ و
هێمایەکی پەرەسەندنیان دادەنا،
-
ئێستاش خۆیان دەدزنەوە لە کێشانی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ
لە نێوان ئەو و مرۆڤ و لە بانگەشەکردنی باوان بوونی بۆی.
-
بەڵکو دەڵێن کە لەوانەیە ئەو و باوانەکانی "ما"ی مرۆڤ لە بنەڕەتی
هاوبەشی "ما" وە لە لقیان گرتبێت هەروەک چۆن لە Science دا هاتووە
-
و هەموو ئەوانەی دەیبینن لە ژمارەکان بوونەوەری
پەرەسەندنین کە وا دادەنرێت دۆزرابنەوە؛
-
"hypothesized to have occurred".
-
هەربۆیە درەختەکانیان بوون بە
کۆمەڵە هێلانەکەی جیاجیا
-
کە بێجگە لە کۆمەڵە بنەڕەتێکی خەیاڵی
بێ بەڵگە هیچی تر نایان بەستێتەوە بە یەکتر.
-
هەربۆیە وایان لێهات زۆربەی جار خۆیان دوور
دەگرت لە وشەی (human ancestors) باوانی مرۆڤ.
-
و لەجیاتی ئەوە (relatives – خزم
(کەسوکار)) یان بەکاردەهێنا.
-
= جۆرە خزمایەتییەک هەیە
-
ـ چۆن؟ کەی؟ بەڵگە چییە؟
-
= نازانین، بەڵام هەر دەبێت
جۆرە خزمایەتییەک هەبێت.
-
ئێستاش، براکانم دوای ئەوەی
کە بۆمان ڕوون کردنەوە
-
کە دۆزینەوە نوێیەکان هێڵی
پەرەسەندنی گریمان کراو دەشێوێنن،
-
وەرن تا بۆتان ڕوون بکەینەوە کە
پێکهاتەکانی ئەم هێڵانە یاخود ئەم درەختانە
-
واتا ئەوەی ناویان لێ نابوو
" هێماکانی پەرەسەندن"،
-
ئەو بەبەردبووانەی کە بەڵگەن بەڵگەیەکی
ڕەتنەکراو لەسەر ڕوودانی پەرەسەندن
-
هیچ پەیوەندییەکیان نییە نە بە گۆڕانی پەرەسەندنی و نە بە بوونەوەرە
گوێزراوەکان و نە بە لەیەکچووەکانی مرۆڤ و نە بە هاوشێوەکانی ئەمانیش،
-
بەڵکو – بە سادەیی – لای ئێمە بەبەردبووی
( مەیموونن) و بەبەردبووی (مرۆڤن).
-
بەبەردبووەکانی مەیموونەکان هی مەیموونی
شێوە جۆراوجۆرن، بەڵام هەر مەیموونن،
-
و ئەو بەبەردبووانەی گریمانیان دەکرد کە لێکچووی مرۆڤ بن لە ڕاستیدا بەبەردبووی مرۆڤن
و لە نێوانیاندا هەمەجۆری هەیە هەروەکو ئەوەی لە نێوان مرۆڤەکانی ئێستادا هەیە
-
و چەند بەشێکی کەلەسەر
و ئێسکە پەیکەرمان لایە
-
کە ناکرێت بوترێت هی مرۆڤن
یاخود مەیموون یان هی تریش
-
کە لەسەریان کۆمەڵە چیرۆک و وێنەیەک بنیات بنرێت تەنیا بە
کۆمەڵێک خەیاڵ و وەهم وەکو کەلەسەری گوێدرێژ و ددانی بەراز،
-
و لەوانەیە هی بوونەوەری لەناوچوو بن
-
لێرەشدا لە مەیموون مەبەستمان لە (Apes) ە و
جیاوازییەک هەیە لە نێوان ئەوان و (Monkeys)
-
هەردوو وشەکە لە عەرەبیدا وەرگێڕانی
بۆ دەکرێت بۆ (قردة ) مەیموون ،
-
داروینییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێمە لەگەڵ
(Monkeys) دا بنەڕەتێکی هاوبەشمان هەیە،
-
پاشان دەربارەی (Apes) ناکۆک دەبن : ئایا باوانی مرۆڤن،
یاخود لە بنەڕەتێکی هاوبەشدا "ما" هاوبەشی لەگەڵدا دەکات.
-
کەواتە با چیرۆکی ( هێما پەرەسەندنیەکان)
وەربگرین
-
و با ئەو هێڵە پەرەسەندنیە وەربگرین کە تاوەکو
ئەمڕۆ ئاب (ئۆگەستس) ی ساڵی 2020 بوونی هەیە
-
لە ماڵپەڕی ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی
بە ناونیشانی (هێڵی پەرەسەندنی مرۆڤ):
-
یەکەم : (Australopithecus afarensis)
مەیموونی عەفاری باشووریی،
-
ئەوەی کە ناودارترین بەبەردبووی
ناونرا بە (Lucy).
-
ئەوەی کە زۆرێک نایزانن ئەوەیە کە لووسی
بریتییە لە کۆمەلێک ئێسکی پەرتەوازە
-
لە دامێنی گردێک کە بەر
زریانی باران دەکەوێت،
-
کۆمەڵە ئێسکێک کە بەیەکەوە نەبەسترابوون
لە ماوەی سێ هەفتەدا کۆکرانەوە...
-
چەناگەیەک لێرە، ئێسکی ڕانێک لەوێ، و دوای چەند هەفتەیەک
بڕبڕەیەک لە بڕبڕەی پشت لە شوێنێکی ترەوە... و بەم شێوەیە
-
هەربۆیە توێژەرەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی
کە ئەم ئێسکانە دەگەڕێنەوە بۆ هەمان بوونەوەر،
-
هەروەکو لە کتێبی ( لوسی : دەستپێکی ڕەگەزی
مرۆڤ)ی لێکۆڵەری ئێسک Donald Johanson،
-
و هەروەها لە ماڵپەری زانکۆی ئاریزۆنا.
-
چونکە ئەم ئێسکانە دەکرێت هی
هەمان بوونەوەرە بن و دەکرێت وا نەبن،
-
گریمانیان کرد کە هی هەمان بوونەوەر بن،
-
و کە سیفەتی گوێزراوەیان تێدایە
لە نێوان مرۆڤ و مەیمون،
-
هەربۆیە خەیاڵی شوێنکەوتوانی ئەفسانەکە دەرپەڕی
تاوەکو لەسەر بنەمای ئەم ئێسکانە هەڵبستن
-
بە کێشانی ژمارەیەکی زەبەلاح
لە وێنە و پەیکەرەکان
-
لە مۆزەخانە و فیلمە دۆکیومێنتاریەکان
و کتێبەکانی قوتابخانە و زانکۆکان،
-
و وێنەی وایان بۆ درووستکرد کە وات لێدەکات
بیری دایکە یەکەمیە گریمانکراوەکەت بکەیت.
-
و کۆمەلێک دۆکیومێنتاری و بەرنامەیان
بڵاوکردەوە لەسەر ئەوەی کە چۆن لوسی مردووە،
-
تاوەکو بوونی ببێتە ڕاستییەکی بەڵگەنەویست و
تەنیا پرسیار لە وردەکارییەکانی ژیانی بکرێت،
-
بە شێوەیەک ئەگەر هاتوو گوێت لە (لوسی)بوو
-
وا بیربکەیتەوە کە ئەوان لە هەڵکۆڵینەکاندا هەستاون بە
دەرکردنی ئەم بوونەوەرە بەبەردبووە پێست و گۆشت کامڵە،
-
و ڤیدیۆیەکی تەمەن 3 ملیۆن ساڵی لەگەڵدایە
کە وردەکارییەکانی ژیانی لوسی دەردەخات،
-
کە لە ڕاستیدا هیچ نین جگە لە کۆمەڵێک ئێسکی پەرتەوازە
کە گومان دەکرێت لەوەی کە هی هەمان بوونەوەر بن.
-
و ئەوەی کە زۆرێک نایزانن ئەوەیە کە ڕاگەیاندنی ئەفسانەکە
خۆی کوێر کردووە بەرانبەر بڕێکی زۆر لە توێژینەوە
-
کە گومان دەکەن لە بەشێکی زۆری ئەو
دەرئەنجامانەی کە هەر زوو لەسەر لووسی بنیاد نران،
-
و هەروەها ئەو توێژینەوانەی کە بەیەکجاری ڕەتدەکەنەوە کە
لووسی و خێزانەکەی لە مەیموونە عەفارییەکانی باوانی مرۆڤ بن،
-
تەنانەت گۆڤاری فەڕەنسی (Science &vie)
-
ناونیشانی سەرەکی بەرگی ژمارەی دەرچوو
لە مانگی پێنجی ساڵی 1996 دا کرد بە :
-
( بە نیازی دیدار لووسی)
-
و لە بابەتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو
کە هەموو خێزانی(Australopithecus)
-
کە لوسی سەر بە ئەوانە
-
دەبێت لە درەختی خێزانی مرۆڤ لاببرێت.
-
و لە ساڵی 2007دا گۆڤاری
ئەمریکی بەناوبانگ PNAS
-
بابەتێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئەو هۆکارانە دەخستە ڕوو کە گومان
دەکرێت مەیمونی عەفاری – کە لووسی لەوە – باوانی مرۆڤ بێت.
-
و هەر لەم ماوەیەدا – لەم چەند
مانگەی پێشوودا – لە نیسانی2020 دا،
-
گۆڤارێکی سەر بە کۆمەڵەیScience
توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە
-
کە پشتی بە کەلەسەری لوسی و کۆمەڵێک لە کەلەسەری
مەیموونی عەفاری دەبەست بۆ وێناکردنی شێوەی مێشک،
-
و هەروەها توێژەران لە دەرەنجامدا گوتیان :
-
" بە پێچەوانەی ئیددیعاکانی پێشووەوە پێکهاتەی مێشکی
مەیموونی عەفاری هەروەکو مێشکی مەیموونەکانە
-
و هیچ تایبەتمەندییەکی نییە کە
بەرەو خەسڵەتی مرۆڤ بچێت "،
-
واتا نە گوێزراوەیە نە هیچ.
-
و زۆرێک لە توێژینەوەی تر هەن ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە
مەیموونی عەفاری و لەوانیش لووسی باوانی مرۆڤ بن،
-
و وای لێهاتووە گۆڤارە زانستیەکان وەکو درەختێک دەیکێشن
کە لەگەڵ مرۆڤدا جۆرە باوانێکی هاوبەشی هەبێت،
-
هەروەکو لە Nature و Science دا
-
بینیمان و لەگەڵ ئەوەشدا ئێستاش کتێبە زانکۆیی و
خوێندنگەییەکان و ماڵپەڕە "زانستیەکان" و " ڕۆشنبیرانی" عەرەب
-
وەکو(هێما) یەک بەکاری دەهێنن
بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ.
-
دواتر...
-
دووەم :Homo habilis
یاخود ئەوەی پێی دەڵێن (مرۆڤی شارەزا )،
-
و دەڵێن کە نیمچە مرۆڤە
-
یەکێک لە قۆناغەکانی گواستنەوە
لە نێوان مەیموونی باشووری و مرۆڤی سەردەم :
-
و جارێکی تر ، ئەوەی دۆزیانەوە ئەم بوونەوەرە نەبوو،
بەڵکو ئێسکێک بوو کە خەیاڵیان تێیدا بەردابوو.
-
گۆڤاری Scince لە ساڵی 1999دا
-
توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا تایبەتمەندییەکانی ئەم هەڵکۆڵینانەی
دەرخستبوو کە پێشتر پۆڵێن کرابوون بەوەی کە هی نیمچە مرۆڤەکان بن
-
ئەویش وەکو تایبەتمەندیەکانی
مەیموونە باشووریەکانن،
-
و دواتر دەبێت دەربکرێن لە پۆڵێنی (Homo)
واتا (هاوشێوەکانی مرۆڤ)ە گریمانکراوەکان
-
پاشان لە ساڵی 2000 دا گۆڤاری
بایۆلۆجی گەردی و پەرەسەندن
-
توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا (Homo habilis)ی ڕەت دەکردەوە
وەکو ئەڵقەیەکی بەیەک گەیاندن لە نێوان مەیمونی باشووری و مرۆڤدا،
-
لەگەڵ ئەوەی کە ئەم باوەڕە بۆ ماوەی سی
ساڵ بڵاوبوو هەروەکو توێژینەوەکە باس دەکات.
-
پاشان لە ساڵی ٢٠١١دا گۆڤاری Science
توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی :
-
(Homo habilis) کێ بوو؟
و ئایا بە ڕاستی لە هاوشێوەکانی مرۆڤ بوون؟،
-
یەکەم ڕستەی توێژینەوەکە دەڵێت :
-
“لە دە ساڵی رابردوودا، پێگەی (Homo habilis)
وەکو یەکەم تاکی جۆرەکەی ئێمە لاواز بوو".
-
دواتر توێژینەوەکە باس لەو لە لێکچوونی
(Homo habilis)دەکات لەگەڵ مەیموونی باشووری.
-
دەیان ساڵ لە ڕەتکردنەوەی توێژینەوەکانی
ئەم بیرۆکەی نیمچە مرۆڤە،
-
تا ئێستاش وێنەکانی وەکو هێمایەکی
پەرەسەندنی مرۆڤ بڵاو دەکرێنەوە
-
دواتر....
-
سێیەم : (Homo erectus)، ئەوەی کە ناوی دەبەن بە
( مرۆڤی ڕێک ) و دەڵێن کە ئەویش نیمچە مرۆڤە :
-
ئەم بوونەوەرە خەیاڵییە بە سەرەکی
و گرنگی دادەنێن لە پەرەسەندندا.
-
و زۆرێک لە نیمچە مرۆڤە گریمان کراوەکانی
پێشووی وەکو (Homo rudolfensis) و(ergaster)
-
هەیە کە دەیبەستێتەوە بەم نیمچە مرۆڤە ڕێکە
گریمان کراوە هەروەکو لەم توێژینەوەیەی Science دا
-
هەربۆیە ئایا بە ڕاستی ئەوە هێمای پەرەسەندن و بەڵگەیەکی
ڕەت نەکراوەتە کە بە ڕاستی ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە؟
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-