-
السلام علیکم
-
"مرۆڤ لە بوونەوەرە خواروەکانەوە پەرەی سەندووە"
بەم شێوەیە تیۆری پەرەسەندن ئیدیعا دەکات،
-
بەڵام قورئان دەڵێت ئێمە نەوەی ئادەمین
کە خودا بە دەستی خۆی دروستی کردووە و ژنەکەیشی لێ دروست کردووە،
-
بەم شێوەیە ئاڕاستەکانی باوەڕداران جۆراوجۆر بوون
سەبارەت بە بیردۆزی پەرەسەندن لە نێو ڕۆڵەی مسوڵمانان
-
1. هەندێکیان وتیان : پێویستە دووبارە تەفسیری ئایەتەکانی قورئان
بکرێتەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ بیردۆزی پەرەسەندن بگونجێت.
-
2. و هەندێکیان وتیان : ئێمە دەڵێین کە
چیرۆکی ئادەم لە قورئاندا چیرۆکێکی ئاماژەییە
-
3. و هەندێکی تریان گووتیان : ئێمە قورئان
بە درۆ دەخەینەوە و باوەڕمان بە زانستە.
-
لەم ئەڵقەیەدا بە توێژینەوە زانستییەکان ئەم پێشەکییە
تاووتوێ دەکەین کە ئەوان بە بەڵگە نەویستی دادەنێن
-
پەرەسەندنی مرۆڤ ڕاستییەکی زانستییە
-
و هەوڵ دەدەین پێکەوە ڕووکارەکانی بەرنامەی زانستی
درووست وێنا بکەین، بەشکوم ببینە ئەهلی وتەی الله تەعالا :
-
ئهوسا خوا هیدایهت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینهوهی حهق و پهیڕهوی
کردنی له نێوان ئهو مهسهلانهی که ئهوان کێشهیان له سهری ههبوو
-
وخوا ڕێنموویی ههرکهسێک دهکات که بیهوێت و
(شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
-
لەگەڵمان بن...
-
ئەوەی کە شوێنکەوتووانی بیردۆزی پەرەسەندن بڵاوی
دەکەنەوە لە ناودارترین گۆڤار و کتێب و ماڵپەڕە "زانستی"
-
و وانە "پەروەردەییەکانیان " بۆ خەڵکی گشتی،
-
ئەوەیە کە مرۆڤ لە ڕەگی هاوبەشی
لەگەڵ گیانەوەراندا پەرەی سەندووە
-
بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە
لە بوونەوەری نیمچەمرۆیی
-
تاوەکو گەیشتوە بەو مرۆڤە سەردەمییەی
کە بە (Homosapiens) ناوی دەبەن
-
و هەروەها ئەم مرۆڤە سەردەمییە بۆ یەکەمجار
پێش نزیکەی 195 هەزار ساڵ لە ئیسیۆبیا دەرکەوتووە
-
هەروەکو لەم پەڕەیەدا ئاماژەی پێکراوە کە لە
گۆڤاری Nature دا بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی 2005
-
پاشان دوای دەیان هەزار ساڵ نەوەکانی ئەم
مرۆڤە بەرەو بەشەکانی تری جیهان دەرچوون
-
و هەروەها ئەم بوونەوەرانە کە وا
دادەنرێن مرۆڤ لەوانەوە پەرەی سەندبێت.
-
کۆمەڵێک تایبەتمەندی گواستراوەی هەیە کە
لەگەڵ ماوەی کاتییەکەی دۆزینەوەکەیدا دەگونجێت
-
لەڕووی شێوە و قەبارەی کەلەسەر
و ئێسکە پەیکەر و بۆماوە ماددە،
-
بانگەشەکارانی بیردۆزی پەرەسەندن لە عەرەبەکان ئەم
وێنەیە وەکو باکگراوندێک بۆ وانە و وتارەکانیان دادەنێن.
-
ئەهاا! کەواتە ئێوە دەڵێن کە کە ئێمە
– کۆمەڵانی مرۆڤ – لەم شێوەیەی ئێستاماندا
-
یەکەم دەرکەوتنمان پێش 195 هەزار
ساڵ بووە لە ئیسیۆبیا.... ئەی وانییە؟
-
“بەڵێ ،مەبەستم نزیکەی 5 هەزار ساڵە "
-
ئەها! لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەیەکی ڕوون لە باپیرانی مرۆڤدا هەیە بە
شێوەیەک کە لەگەڵ مەودا کاتییەکەیدا دەگونجێت لە هێڵە پەرەسەندنیەکەدا؟
-
" بێگوومان بێگوومان"
-
-و هەر بەبەردبوویەکیشمان دۆزیبێتەوە پشتگیری
ئەو زنجیرەیە دەکات کە گریمانمان کردبووە پێش هەبوونی
-
و ئەمانەش لەو چوارچێوەیە دەرناچن
ئەی وانییە؟
-
=بەڵێ بێگومان
-
ئەها! باشە ئەی چی لەو بەبەردبووە مرۆڤیانە
دەکەن کە لە ساڵی 2017 لە مەغریب دۆزرانەوە
-
کە بۆ نزیکەی 300 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە
بە پێی پێشبینییەکانی شارەزایان،
-
بە جۆرێک کە ناویان لێنراون بە ناونیشانی :
-
(بەبەردبوویەکی دۆزراوە لە مەغریب کە درەختی
خێزانی Homosapiens دووبارە ڕێکدەخاتەوە -
-
" ئااا.. کێشە نییە کەواتە درێژکردنەوەیەکی
کەم دەکەین بەرەو دواوە
-
و دەڵێین کە یەکەم مرۆڤ پێش نزیکەی
300 هەزار ساڵ دەرکەوتووە
-
هەروەکو لە ماڵپەڕی Smithsonian دا هاتووە
-
-باشە وەرن با بگەڕێینە دواوە :
-
ئەی چی دەربارەی ئەو بەبەردبووانەی کە ساڵی 1955 ز
لە ئیسپانیا دۆزراونەتەوە لە پاشماوەی کەلەسەر و ئێسکە پەیکەر
-
خەمڵێنراوە کە لە 780,000 ساڵ کۆنتربن؟!
-
واتە زۆر کۆنتر لەو 300 هەزار
ساڵەی کە وای دادەنێن
-
بە جۆرێک کە مرۆڤ پێش ئەو بوونەوەرە نیمچە مرۆڤەوە
دەرکەوتوە کەوا دادەنرێت مرۆڤ لەوەوە پەرەی سەندبێت،
-
تاوای لێهات کە دۆزەرەوەی کەلەسەرەکەJuan Arsuaga
بڵێت کە ئەمە زۆر چاوەڕوان نەکراوە!
-
پێویستە دووبارە بڕوانینەوە پەرەسەندنی مرۆڤ
تاوەکو لەگەڵ ڕووخسارە دۆزراوەیدا بگونجێت.
-
چونکە تەمەنی 800 هەزار ساڵە، و لەگەڵ ئەوەشدا
بە دڵنیاییەوە دیارە هەروەکو ڕووخساری ئێمەیە
-
لە ڕوونکردنەوەی ئەمەدا زۆر سەریان لێشێوا و
-
بڕیاریاندا کە بە بوونەوەرێکی
نیمچە مرۆڤی دابنێن.
-
و ناوی Homo antecessor یان لێنا.
-
و پەتی خەیاڵیان بەردا تاوەکو بە بوونەوەرێکی سەرەتایی
پیشانی بدەن هەروەکو ئەم پەیکەرە لە مۆزەخانەی ئوسترالیدا.
-
تا ئێستاش لە ڕوونکردنەوەیدا سەردەشێوی،
-
چونکە چەند مانگێکی کەم دەبیت کە
گۆڤاری Nature توێژینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە
-
کە دووبارە دان بەوەدا دەنێت کە ڕوخساری ئەوەی ناویان
دەبرد بە Homo antecessor هەروەکو ڕوخساری ئێمەیە،
-
هەروەها گۆڤاری Science ئیش لەسەر ئەو سەرلێشێواوییە
قسەی کردووە کە ئایا دەبێت لە کوێی زنجیرەی پەرەسەندندا دابنرێت.
-
باشە هەرچییەک بکەن بۆ ڕوونکردنەوەی
ئەم جیاوازییانە بە سەدان هەزار ساڵ،
-
چی لەو کەلەسەرە دەکەن کە لە ساڵی 2001دا
لەگەڵ کینیا دۆزرایەوە؟
-
ئەوەی ناوێکیان لێینا بە واتای
(پیاوی کینیای ڕوخسار تەخت)
-
و تەمەنی کەلەسەرەکەیان خەمڵاند
بە 3.5 ملیۆن ساڵ،
-
تاوەکو بابەتێک لە گۆڤارێی Nature دا شۆکی توندی خستەڕوو
(خۆی خستەڕوو دەربارەی و بابەتێکی بلاوکردەوە کە تیایدا هاتبوو :
-
" مێژووی پەرەسەندنی مرۆڤ ئاڵۆزە
و ڕووکارەکانی ڕوون نین،
-
ئەمڕۆش وادیارە کە دەیەوێت
سەرلێشێواوی زیاتر دروستبکات
-
بەهۆی دۆزینەوەی جۆرێکی نوێ
کە بۆ سێ ملیۆن ساڵ و نیو دەگەڕێتەوە"
-
و بەهەمان شێوە گۆڤاری Science
لە بابەتێکدا بە ناونیشانی:
-
( کەلەسەرێک ناڕوونی زیاتر درووست
دەکات لەسەر بنچینەی مرۆڤ)
-
لە پێشەکییەکەیدا دەڵێت :
" دۆزینەوەی کەلەسەرێک
-
و پاشماوەی بەبەردبوو کە تەمەنیان 3.5 ملیۆن ساڵ دەبێت لە
باکووری کینیا درەختی پەرەسەندنی مرۆڤ لە ڕەگەوە دەهەژێنێت "
-
و گۆڤاری Scince یش بەهەمان شێوە
لە بابەتێکی تردا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت :
-
پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەو ڕایەی
-
کە ئەم بەبەردبووە کارەکانی بەدواداچوونی
ڕێڕەوی پەرەسەندنی مرۆڤ ئاڵۆزتر دەکەن"
-
“هاوڕان ".... لەگەڵ ئەوەدا بانگەشەکارانی
عەرەبی بیردۆزی پەرەسەندن
-
قسەکانیان وا دەگەیەنێت کە پسپۆڕان" هاوڕان"
لەسەر زنجیرەیەکی ڕوون بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ
-
هەرەوەها، داروینییەکان – لە ئەنجامدا –
ئەم بەبەردبووەیان بە مرۆڤ دانەناوە،
-
بەڵام سەریان لێشێواوە چونکە تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ ئەم قۆناغە
کاتییەدا ڕێک ناکەوێت بەپێی ئەوەی پێی دەڵێن هێڵی پەرەسەندنی.
-
داروینییەکان لەم شەپەی
ساڵی 2001 ڕاست نەبوونەوە
-
تاوەکو شەپێکی تریان پێگەیشت لە ساڵی 2002دا ئەویش بە
دۆزینەوەی کۆمەڵێک کەلەسەر لە چاد کە بە تومای (Toumai) ناویان نا
-
تەمەنیان بە 6ـ7ملیۆن ساڵ خەمڵاند هەروەکو
لە گۆڤاری Nature دا بڵاوکراوەتەوە
-
بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە لەگەڵ ئەو قۆناغە کاتییە
ناگونجێت بە پێی ئەوەی پێیان دەگوت هێڵی پەرەسەندنی،
-
چونکە نزیکیان لە کەلەسەری مرۆڤ وایان لێدەکات
کە لە کاتێکی ڕێژەیی درەنگدا دەرکەوتبن،
-
هەربۆیە ئەگەر ڕازی بوون بەوەی
کە تەمەنی 6ـ7ملیۆن ساڵە
-
ناتوانرێت بەوە ڕازی بن کە زۆرێک
لە جۆرە درەنگەکانی دوای Toumai
-
باوانی مرۆڤ بن و سەر بە هەمان
زنجیرەی پەرەسەندن بن،
-
چونکە ئەم جۆرانە کەمتر بە کەلەسەری
مرۆڤی سەردەم دەکەن وەک لە Toumai.
-
واتا ناکرێت ڕەگەزی کۆنتر زیاتر بە مرۆڤ
بچێت وەک لە ڕەگەزی ناوەڕاست،
-
هەروەها ئەم بابەتە لە Nature دا دەڵێت :
“ Toumai سەری لووتکەی ئەم چیا بەفرینەیە،
-
کە لەوانەیە بیرۆکەکانی ئێستامان بۆ
نقووم بکات دەربارەی پەرەسەندنی مرۆڤ"
-
Bernard Wood پسپۆڕی
بواری ئەنترۆپۆلۆژیا دەڵێت :
-
" کاتێک لە ساڵی 1963دا ڕۆیشتم بۆ کۆلێژی پزیشکی
پەرەسەندنی مرۆڤ وەکو پەیژە دەردەکەوت...
-
دوابەدوای ئەو بابەتە : "ئێستا پەرەسەندن
وەکو دارێکی لقدار دەردەکەوێت...
-
پەیوەندی نێوان ئەم بەبەردبووانە چین؟
-
و کامەیان باوانی مرۆڤن؟
ئەوە ئەگەر لە بنەڕەتدا باوانی مرۆڤ بن!
-
هەموو ئەمانە تا ئێستاش جێگای ناکۆکین"
-
تێبینی بکەرەوە دووبارە :
ئەمە بابەتێکە لەNature
-
یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڤارە جیهانییەکان، کە لە
هەموو زیاتر پشتگیری ئەفسانەی پەرەسەندن دەکات:
-
" پەیوەندی نێوان ئەم بەبەردبووانە چین؟
-
و کامەیان باوانی مرۆڤە؟
ئەوە ئەگەر لە بنەڕەتدا باوانی مرۆڤ بن!
-
هەموو ئەمانە تا ئێستاش جێگای ناکۆکین".
-
هەر بۆیە – بڕا-هەر کاتێک بینیت کەسێک
ئەم جۆرە وێنە هەزەلییانەت بۆ دەخاتە ڕوو
-
کە پەرەسەندنی مرۆڤ وەکو
هێڵێکی پتەو پیشان دەدەن،
-
ئەوە بزانە کە زانیارییەکانی
لە ساڵی1963وە تازە نەکراونەتەوە،
-
هەر لەو ڕۆژانەی کە بێرنارد
وود ڕۆیشتووە بۆ کۆلێژی پزیشکی.
-
و دواتریش لە 2005 Nature
بابەتێکی بڵاوکردەوە تیایدا دەیگووت :
-
“ تا ئەم چەند ساڵە کەمەی پێشوودا،
-
وا دەزانرا کە مێژووی پەرەسەندنی ئێمەی
مرۆڤ تا ڕادەیەک ڕاستەوخۆیە و سادەیە...
-
تا وتی : بەڵام لەم دواییانەدا، دڵەڕاوکێ لە
درەختی پەرەسەندنی مرۆڤدا دروست بووە".
-
پاشان بابەتەکە کەوتە باسکردنی ئەو دۆزینەوانەی
کە بوونە هۆی دروست بوونی ئەم دڵەڕاوکێیە.
-
پاشان لە ساڵی 2015 دا ئێسک لە (تەنزانیا) دۆزرایەوە کە لە ئێسکی
دەستی مرۆڤی سەردەم دەچوو و ئەمەش زیاتر سەری لێ شێواندن،
-
کە تەمەنی بە زیاتر لە 1.84 ملیۆن ساڵ
خەمڵێنران، و Nature ش لەسەری بڵاوی کردەوە.
-
و لە هەمان ساڵدا – لە 2015 دا –
-
بەبەردبوویەک لە ئیسیوبیا دۆزرایەوە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی
کە لەگەڵ ئەو هێڵە پەرەسەندنەگریمان کراوەدا ناگونجێت
-
و Nature ش لەسەری بڵاوی کردەوە
-
و پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆژیا لێدوانی لەسەریدا
Colin Groves گوتی :
-
“ نازانین کە چەند جۆر بوونی هەیە– واتا لە باوانی مرۆڤی گریمانکراو -
و نازانین کە کامەیان لەدوای کامەیان دێن "و لەسەر ئەم بەبەردبووە
-
گوتی :"really upsets the apple cart"
-
واتا : "وەکو ئەوە وایە عەرەبانەی
سێوەکەی سەرەوژێر کردبێت"
-
=باشە، ئایا ئەگەر نییە کە وێنەکە لەم
سێ ساڵەی دواییدا ڕوونتر بووبێت؟
-
ـ نەخێر، بەڵکو کۆمەڵێک دۆزینەوەی
سەرلێشێوێن تیایدا دۆزراونەتەوە
-
تاوەکو پۆل ڕینکۆن Paul Rincon
سەرنووسەری زانستی ماڵپەڕی BBC لێدوانێکیدا
-
لە بابەتەکەی کە چەند مانگێکە بڵاوکراوەتەوە
لە 2-4-2020 تیایدا دەڵیت :
-
“ماوەیەک، وا بیرمان دەکردەوە کە پەرەسەندنی
مرۆڤ بە شێوەیەکی هێڵی دەڕوات،
-
کە تیایدا مرۆڤی سەردەم لە کۆتایی هێڵەکەدا
دەردەکەوێت بە دانانی بە لووتکەی پێشکەوتنی پەرەسەندن،
-
بەڵام ئێستا لە هەر جێیەکەوە تەماشا
بکەین بە شێوەیەکی زۆر دەبینین
-
کە وێنە ڕاستییەکە زۆر لەمە
ناڕێکتر بووە (much messier)".
-
ئەوە یەکلاکرابووەوە لای داروینییەکان و بۆ ماوەیەکی
درێژ کە مرۆڤ یەکەمجار لە ئیتیۆپیا دەرکەوتووە،
-
و چیرۆکی دەرچوون و گواستنەوەی
نەوەکانیان بۆ ناوچەکانی تری جیهان کێشا،
-
بەڵام ئەم یەکلایی کردنەوەیە بە شێوەیەکی یەکجاری تێکچوو
بەو دۆزینەوانەی کە لە مەغریب و کینیا و چاد و تەنزانیا دەرکەوتن.
-
گووتیان : کەواتە با بڵێین کە بنەڕەتی مرۆڤ
بە شێوەیەکی گشتی لە ئەفریقا بووە،
-
چونکە ئەم وڵاتانە هەمووی لە ئەفریقان.
-
ـ لە ئەفریقا؟! ئەی چی دەڵێن دەربارەی ئەو بە
بەردبووانەی چین کە لە 2017 دا لەسەریان بڵاوکرایەوە
-
و NewScientist :دەربارەیان ئەوەی خستەڕوو
-
بەبەردبووی نامۆ لە چین دۆزراوەتەوە کە بنەڕەتی
ئاسیایی دەردەخەن بۆ ئەم جۆرەی ئێمەی مرۆڤ
-
و دووبارە چیرۆکی پەرەسەندنی
مرۆڤ دەنووسنەوە".
-
=چین؟! کێشە نییە، ڕاستە کە
لەهەمان کیشوەرەکەی ئەتیۆپیا نییە،
-
بەڵام لایەنی کەم لە هەمان هەسارەن!.
-
و ئەم بابەتەش لە مانگەکانی 2020دا
بڵاوکراوەتەوە، لە ژێر ناونیشانی :
-
(دۆزینەوەی سەردەمانە کە چاکسازی سەرەکی لە
بیرکردنەوەمان دەربارەی :مرۆڤ لە کوێوە هاتووە؟ و کەی؟)
-
و دەڵیت کە :" لەگەڵ دۆزینەوە سەردەمییەکان
-
زۆرێک لە بیرۆکەکانی پێشوومان دەربارەی :
ئێمە کێین؟ و لە کوێوە هاتووین؟ دەرکەوت کە هەڵەن "
-
ئەمانە هەموو توێژینەوە و لێدوانن لە زاری بانگەشەکەرانی
پەرەسەندن و لە ناودارترین گۆڤارەکانیاندا،
-
و ئەمە بریتییە لە ڕووی ڕاستی
سیناریۆکانی پەرەسەندنی مرۆڤ :
-
پەم بوو، سەرلێشێوێن، لار، ئاڵۆز،
نادیار، ناڕێک، لەریون لە ڕەگەوە،
-
“وەکو عارەبانەیەکی سێوی سەراوژێر بوو "،
-
بە دەربڕینی خودی بانگەشەکەرانی پەرەسەندن!
-
دەربڕینەکانیان وام لێدەکات کە بیهێنمە پێش چاوی خۆم کە شوێنکەوتووانی
ئەم خورافاتە ڕادەکەن وەکو ئەو بوونەوەرە خەیاڵیانەی کە گریمانیان کردبوو،
-
لە پشت سەرابی خورافاتی خۆیان
بە هەناسە بڕکێ ڕادەکەن..
-
باشە ئیتر چی دەکەن بەو پێیەی کە هەموو هێڵێکی پەرەسەندنی
مرۆڤ دادەڕووخێت لەگەڵ هەر دۆزینەوەیەکی نوێ؟
-
وایان لێهات پەنایان دەبردە
بەر وێنەکێشانی درەختی لقدار،
-
بە جۆرێک لە ئەگەری دۆزینەوەی
هەر شتێکی نوێدا
-
لقێکیان لە درەختەکە دەکردەوە و بە
بەردبووەکەیان لەسەر دادەنا، و هەر ئەوەندە.
-
و کێشانی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان
بوونەوەرێک و بوونەوەرێکی تردا فەرامۆش دەکەن،
-
ئەم خۆلادانەش زۆر گرنگە لەسەری بوەستین.
-
واتا ئەو بەبەردبووانەی کە خەیاڵەکانی
پێشووی لێ تێکدابوون
-
و بێزاری خۆیان لێی دەردەبڕی
-
وای لێهات کە لە شوێنێکی
درەختەکەدا زیادی بکەن،
-
کاتێک سەیر دەکەیت، ناوێکی زۆر و
کۆمەڵێک ڕووخساری خەیاڵاوی دەبینیت،
-
بۆیە وادەزانیت کە ئەمانە هەموو "بەڵگەن لەسەر پەرەسەندنی
مرۆڤ"، لەگەڵ ئەوەی کە بە تەواوی بە پێچەوانەوەن .
-
بۆیە هەستان بە گۆڕینی ئەو بەڵگانەی کە
پەرەسەندن دەڕووخێنن بۆ بەڵگەی پەرەسەندن،
-
بەو ڕێگەیەی کە بەڵگەیەکی
زۆرمان بۆ هێنایەوە.
-
ئەم درەختانە دەگۆڕێن لە شوێنێکەوە بۆ
شوێنێکی تر بە پێی دەرپەڕینی خەیاڵیان،
-
هەروەکو لەم وێنانەدا لە (human origins)
و(Nature) و(Science)
-
و گۆڤاری(Earth)ی ناودار
-
و ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی
(Encylopaedia Britannica)
-
و ماڵپەڕی مۆزەخانەی ئوسترالی
و چەندی تریش.
-
بە درەخت کردن واتا چی؟
-
بۆ نموونە دەڵین :" مرۆڤ و شەمپانزی
لە بنەڕەتێکی هاوبەشەوە پەرەیان سەندووە،
-
بۆیە هەندێک کەس وا دەزانن کە ئەم بنەڕەتە
هاوبەشە بوونەوەرێکی ناسراوە لای ئەوان
-
بەبەردبوو هەیە کە هەبوونی
بسەلمێنێت لە مێژوودا،
-
هەرگیز، بەڵکو ئەوە بوونەوەری
خەیاڵیە هەروەکو چۆن لە Nature دا
-
گریمانی بوونیان کردبوو
و ناوێکیان پێی دابوو (HC-LCA):
-
(کۆتا باوانی هاوبەش
لە نێوان مرۆڤ و شەمپانزی).
-
هیچ بەڵگەیەکی زانستی هەیە
لەسەری؟ هیچ زانیارییەک؟
-
هەرگیز، بەڵکو پێویست بووە کە
بهێنرێتەوە بوونەوە بە پێی پەرەسەندن.
-
ئەمە لەگەڵ ئەوەشدا کە چەند مانگێک دەبێت توێژینەوەیەک
لە Science Advances) ی سەر بە کۆمەلەی Science بڵاوکرایەوە
-
ڕستەی دەستپێکی بریتی بوو لە :" مێشکی مرۆڤ
بە سێ جار گەورەترە
-
و ڕێکخراوە بە شێوەیەکی جیاواز لە مێشکی نزیکترین
کەسوکاری زیندووی – کە ئەویش شەمپانزییە -
-
ئەویش تایبەتمەندییەکی گرنگە لە هێزی درک
پێکردن و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی مرۆڤ ،
-
بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بنەڕەتی پەرەسەندنی
ئەم تایبەتمەندیانە نادیارن".
-
چونکە مرۆڤ جیاوازییەکی زۆری هەیە
لەگەڵ شەمپانزیدا،
-
و "پەرەسەندن" چۆن توانی بەم کارە هەستێت؟
دیار نییە،
-
و باوانی هاوبەشی نێوان
ئەو و شەمپانزیش دیار نییە،
-
گرنگ ئەوەیە کە پەرەی سەندووە و تەواو
-
بەبەردبووی Ardi لە خێزانی (Ardipithecus)
-
یاخود بەبەردبووی Lucy
لە خێزانی (Australopithecu)
-
کە پێشتر بە باوانی مرۆڤ و
هێمایەکی پەرەسەندنیان دادەنا،
-
ئێستاش خۆیان دەدزنەوە لە کێشانی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ
لە نێوان ئەو و مرۆڤ و لە بانگەشەکردنی باوان بوونی بۆی.
-
بەڵکو دەڵێن کە لەوانەیە ئەو و باوانەکانی "ما"ی مرۆڤ لە بنەڕەتی
هاوبەشی "ما" وە لە لقیان گرتبێت هەروەک چۆن لە Science دا هاتووە
-
و هەموو ئەوانەی دەیبینن لە ژمارەکان بوونەوەری
پەرەسەندنین کە وا دادەنرێت دۆزرابنەوە;
-
"Hypothesized to have occurred".
-
هەربۆیە درەختەکانیان بوون بە
کۆمەڵە هێلانەکەی جیاجیا
-
کە بێجگە لە کۆمەڵە بنەڕەتێکی خەیاڵی
بێ بەڵگە هیچی تر نایان بەستێتەوە بە یەکتر
-
هەربۆیە وایان لێهات زۆربەی جار خۆیان دوور
دەگرت لە وشەی (human ancestors) باوانی مرۆڤ.
-
و لەجیاتی ئەوە (relatives – خزم
(کەسوکار)) یان بەکاردەهێنا.
-
= جۆرە خزمایەتییەک هەیە
-
ـ چۆن؟ کەی؟ بەڵگە چییە؟
-
= نازانین، بەڵام هەر دەبێت
جۆرە خزمایەتییەک هەبێت.
-
ئێستاش، براکانم دوای ئەوەی
کە بۆمان ڕوون کردنەوە
-
کە دۆزینەوە نوێیەکان هێڵی
پەرەسەندنی گریمان کراو دەشێوێنن،
-
وەرن تا بۆتان ڕوون بکەینەوە کە
پێکهاتەکانی ئەم هێڵانە یاخود ئەم درەختانە
-
واتا ئەوەی ناویان لێ نابوو
" هێماکانی پەرەسەندن"،
-
ئەو بەبەردبووانەی کە بەڵگەن بەڵگەیەکی
ڕەتنەکراو لەسەر ڕوودانی پەرەسەندن
-
هیچ پەیوەندییەکیان نییە نە بە گۆڕانی پەرەسەندنی و نە بە بوونەوەرە
گوێزراوەکان و نە بە لەیەکچووەکانی مرۆڤ و نە بە هاوشێوەکانی ئەمانیش،
-
بەڵکو – بە سادەیی – لای ئێمە بەبەردبووی
( مەیموونن) و بەبەردبووی (مرۆڤن).
-
بەبەردبووەکانی مەیموونەکان هی مەیموونی
شێوە جۆراوجۆرن، بەڵام هەر مەیموونن،
-
و ئەو بەبەردبووانەی گریمانیان دەکرد کە لێکچووی مرۆڤ بن لە ڕاستیدا بەبەردبووی مرۆڤن
و لە نێوانیاندا هەمەجۆری هەیە هەروەکو ئەوەی لە نێوان مرۆڤەکانی ئێستادا هەیە
-
و چەند بەشێکی کەلەسەر
و ئێسکە پەیکەرمان لایە
-
کە ناکرێت بوترێت هی مرۆڤن
یاخود مەیموون یان هی تریش
-
کە لەسەریان کۆمەڵە چیرۆک و وێنەیەک بنیات بنرێت تەنیا بە
کۆمەڵێک خەیاڵ و وەهم وەکو کەلەسەری گوێدرێژ و ددانی بەراز،
-
و لەوانەیە هی بوونەوەری لەناوچوو بن
-
لێرەشدا لە مەیموون مەبەستمان لە (Apes) ە و
جیاوازییەک هەیە لە نێوان ئەوان و (Monkeys)
-
هەردوو وشەکە لە عەرەبیدا وەرگێڕانی
بۆ دەکرێت بۆ (قردة ) مەیموون ،
-
داروینییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێمە لەگەڵ
(Monkeys) دا بنەڕەتێکی هاوبەشمان هەیە،
-
پاشان دەربارەی (Apes) ناکۆک دەبن : ئایا باوانی مرۆڤن،
یاخود لە بنەڕەتێکی هاوبەشدا "ما" هاوبەشی لەگەڵدا دەکات.
-
کەواتە با چیرۆکی ( هێما پەرەسەندنیەکان)
وەربگرین
-
و با ئەو هێڵە پەرەسەندنیە وەربگرین کە تاوەکو
ئەمڕۆ ئاب (ئۆگەستس) ی ساڵی 2020 بوونی هەیە
-
لە ماڵپەڕی ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی
بە ناونیشانی (هێڵی پەرەسەندنی مرۆڤ):
-
یەکەم : (Australopithecus afarensis)
مەیموونی عەفاری باشووریی،
-
ئەوەی کە ناودارترین بەبەردبووی
ناونرا بە (Lucy).
-
ئەوەی کە زۆرێک نایزانن ئەوەیە کە لووسی
بریتییە لە کۆمەلێک ئێسکی پەرتەوازە
-
لە دامێنی گردێک کە بەر
زریانی باران دەکەوێت،
-
کۆمەڵە ئێسکێک کە بەیەکەوە نەبەسترابوون
لە ماوەی سێ هەفتەدا کۆکرانەوە...
-
چەناگەیەک لێرە، ئێسکی ڕانێک لەوێ، و دوای چەند هەفتەیەک
بڕبڕەیەک لە بڕبڕەی پشت لە شوێنێکی ترەوە... و بەم شێوەیە
-
هەربۆیە توێژەرەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی
کە ئەم ئێسکانە دەگەڕێنەوە بۆ هەمان بوونەوەر،
-
هەروەکو لە کتێبی ( لوسی : دەستپێکی ڕەگەزی
مرۆڤ)ی لێکۆڵەری ئێسک Donald Johanson،
-
و هەروەها لە ماڵپەری زانکۆی ئاریزۆنا.
-
چونکە ئەم ئێسکانە دەکرێت هی
هەمان بوونەوەرە بن و دەکرێت وا نەبن،
-
گریمانیان کرد کە هی هەمان بوونەوەر بن،
-
و کە سیفەتی گوێزراوەیان تێدایە
لە نێوان مرۆڤ و مەیمون،
-
هەربۆیە خەیاڵی شوێنکەوتوانی ئەفسانەکە دەرپەڕی
تاوەکو لەسەر بنەمای ئەم ئێسکانە هەڵبستن
-
بە کێشانی ژمارەیەکی زەبەلاح
لە وێنە و پەیکەرەکان
-
لە مۆزەخانە و فیلمە دۆکیومێنتاریەکان
و کتێبەکانی قوتابخانە و زانکۆکان،
-
و وێنەی وایان بۆ درووستکرد کە وات لێدەکات
بیری دایکە یەکەمیە گریمانکراوەکەت بکەیت.
-
و کۆمەلێک دۆکیومێنتاری و بەرنامەیان
بڵاوکردەوە لەسەر ئەوەی کە چۆن لوسی مردووە،
-
تاوەکو بوونی ببێتە ڕاستییەکی بەڵگەنەویست و
تەنیا پرسیار لە وردەکارییەکانی ژیانی بکرێت،
-
بە شێوەیەک ئەگەر هاتوو گوێت لە (لوسی)بوو
-
وا بیربکەیتەوە کە ئەوان لە هەڵکۆڵینەکاندا هەستاون بە
دەرکردنی ئەم بوونەوەرە بەبەردبووە پێست و گۆشت کامڵە،
-
و ڤیدیۆیەکی تەمەن 3 ملیۆن ساڵی لەگەڵدایە
کە وردەکارییەکانی ژیانی لوسی دەردەخات،
-
کە لە ڕاستیدا هیچ نین جگە لە کۆمەڵێک ئێسکی پەرتەوازە
کە گومان دەکرێت لەوەی کە هی هەمان بوونەوەر بن.
-
و ئەوەی کە زۆرێک نایزانن ئەوەیە کە ڕاگەیاندنی ئەفسانەکە
خۆی کوێر کردووە بەرانبەر بڕێکی زۆر لە توێژینەوە
-
کە گومان دەکەن لە بەشێکی زۆری ئەو
دەرئەنجامانەی کە هەر زوو لەسەر لووسی بنیاد نران،
-
و هەروەها ئەو توێژینەوانەی کە بەیەکجاری ڕەتدەکەنەوە کە
لووسی و خێزانەکەی لە مەیموونە عەفارییەکانی باوانی مرۆڤ بن،
-
تەنانەت گۆڤاری فەڕەنسی (Science &vie)
-
ناونیشانی سەرەکی بەرگی ژمارەی دەرچوو
لە مانگی پێنجی ساڵی 1996 دا کرد بە :
-
( بە نیازی دیدار لووسی)
-
و لە بابەتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو
کە هەموو خێزانی(Australopithecus)
-
کە لوسی سەر بە ئەوانە
-
دەبێت لە درەختی خێزانی مرۆڤ لاببرێت.
-
و لە ساڵی 2007دا گۆڤاری
ئەمریکی بەناوبانگ PNAS
-
بابەتێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئەو هۆکارانە دەخستە ڕوو کە گومان
دەکرێت مەیمونی عەفاری – کە لووسی لەوە – باوانی مرۆڤ بێت.
-
و هەر لەم ماوەیەدا – لەم چەند
مانگەی پێشوودا – لە نیسانی2020 دا،
-
گۆڤارێکی سەر بە کۆمەڵەیScience
توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە
-
کە پشتی بە کەلەسەری لوسی و کۆمەڵێک لە کەلەسەری
مەیموونی عەفاری دەبەست بۆ وێناکردنی شێوەی مێشک،
-
و هەروەها توێژەران لە دەرەنجامدا گوتیان :
-
" بە پێچەوانەی ئیددیعاکانی پێشووەوە پێکهاتەی مێشکی
مەیموونی عەفاری هەروەکو مێشکی مەیموونەکانە
-
و هیچ تایبەتمەندییەکی نییە کە
بەرەو خەسڵەتی مرۆڤ بچێت "،
-
واتا نە گوێزراوەیە نە هیچ.
-
و زۆرێک لە توێژینەوەی تر هەن ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە
مەیموونی عەفاری و لەوانیش لووسی باوانی مرۆڤ بن،
-
و وای لێهاتووە گۆڤارە زانستیەکان وەکو درەختێک دەیکێشن
کە لەگەڵ مرۆڤدا جۆرە باوانێکی هاوبەشی هەبێت،
-
هەروەکو لە Nature و Science دا
بینیمان
-
و لەگەڵ ئەوەشدا ئێستاش کتێبە زانکۆیی و خوێندنگەییەکان
و ماڵپەڕە "زانستیەکان" و " ڕۆشنبیرانی" عەرەب
-
وەکو(هێما) یەک بەکاری دەهێنن
بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ.
-
دواتر....
-
دووەم :Homo habilis
یاخود ئەوەی پێی دەڵێن (مرۆڤی شارەزا )،
-
و دەڵێن کە نیمچە مرۆڤە
-
یەکێک لە قۆناغەکانی گواستنەوە
لە نێوان مەیموونی باشووری و مرۆڤی سەردەم :
-
و جارێکی تر ، ئەوەی دۆزیانەوە ئەم بوونەوەرە نەبوو،
بەڵکو ئێسکێک بوو کە خەیاڵیان تێیدا بەردابوو.
-
گۆڤاری Scince لە ساڵی 1999دا
-
توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا تایبەتمەندییەکانی ئەم هەڵکۆڵینانەی
دەرخستبوو کە پێشتر پۆڵێن کرابوون بەوەی کە هی نیمچە مرۆڤەکان بن
-
ئەویش وەکو تایبەتمەندیەکانی
مەیموونە باشووریەکانن،
-
و دواتر دەبێت دەربکرێن لە پۆڵێنی (Homo)
واتا (هاوشێوەکانی مرۆڤ)ە گریمانکراوەکان
-
پاشان لە ساڵی 2000 دا گۆڤاری
بایۆلۆجی گەردی و پەرەسەندن
-
توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا (Homo habilis)ی ڕەت دەکردەوە
وەکو ئەڵقەیەکی بەیەک گەیاندن لە نێوان مەیمونی باشووری و مرۆڤدا،
-
لەگەڵ ئەوەی کە ئەم باوەڕە بۆ ماوەی سی
ساڵ بڵاوبوو هەروەکو توێژینەوەکە باس دەکات.
-
پاشان لە ساڵی ٢٠١١دا گۆڤاری Science
توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی :
-
(Homo habilis) کێ بوو؟
و ئایا بە ڕاستی لە هاوشێوەکانی مرۆڤ بوون؟،
-
یەکەم ڕستەی توێژینەوەکە دەڵێت :
-
“لە دە ساڵی رابردوودا، پێگەی (Homo habilis)
وەکو یەکەم تاکی جۆرەکەی ئێمە لاواز بوو".
-
دواتر توێژینەوەکە باس لەو لە لێکچوونی
(Homo habilis)دەکات لەگەڵ مەیموونی باشووری.
-
دەیان ساڵ لە ڕەتکردنەوەی توێژینەوەکانی
ئەم بیرۆکەی نیمچە مرۆڤە،
-
تا ئێستاش وێنەکانی وەکو هێمایەکی
پەرەسەندنی مرۆڤ بڵاو دەکرێنەوە
-
دواتر....
-
سێیەم : (Homo erectus)، ئەوەی کە ناوی دەبەن بە
( مرۆڤی ڕێک ) و دەڵێن کە ئەویش نیمچە مرۆڤە :
-
ئەم بوونەوەرە خەیاڵییە بە سەرەکی
و گرنگی دادەنێن لە پەرەسەندندا.
-
و زۆرێک لە نیمچە مرۆڤە گریمان کراوەکانی
پێشووی وەکو (Homo rudolfensis) و(ergaster)
-
هەیە کە دەیبەستێتەوە بەم نیمچە مرۆڤە ڕێکە
گریمان کراوە هەروەکو لەم توێژینەوەیەی Science دا
-
هەربۆیە ئایا بە ڕاستی ئەوە هێمای پەرەسەندن و بەڵگەیەکی
ڕەت نەکراوەتە کە بە ڕاستی ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە؟
-
ئەمە توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە
لە گۆڤاری ئەڵمانی ئینگلیزی
-
(Courier Forschungsinstitut Senckenberg)
ساڵی 1944 بە ناونیشانی :
-
(پاساوەکان بۆ خنکاندنی مرۆڤی ڕێک)؛
واتا هەڵوەشاندنەوەی بیرۆکەکەی.
-
تێیدا توێژەرەکان دەڵێن – کە ئەمریکی
و ئوسترالی و چینی و چیکین -:
-
“سنووری جیاکەرەوە نییە لە نێوان مرۆڤی ڕێک
و مرۆڤی هۆشیار، نە لە کات و نە لە شوێندا.
-
و کرداری جۆرایەتیش (speciation) نییە
لە هەڵکەوتنی مرۆڤی هۆشیار لە مرۆڤی ڕێکەوە،
-
ئەم هۆکارانە وا پێویست دەکەن
کە بە یەک جۆری پەرەسەندنی دابنرێن"
-
و ئەمە توێژینەوەیەکە
لە گۆڤاری Nature دا کە
-
دەدوێت لەسەر ئەگەری پۆڵێن کردنی (Homo erectus)
وەکو ئەوەی کە زنجیرەیەک یان جۆرێک(race)بێت
-
لە جۆری ناسراوی ئێمەی مرۆڤ،
-
واتا بێ قۆناغی گواستنەوە و شتی لەو شێوەیە.
-
کەسێک دەڵێت : بەڵام خوولەکێک!
-
ئایا ئەم توێژینەوانە بابەتەکەیان یەکلایی کردۆتەوە ؟
یاخود توێژینەوەی تر هەن کە وڵامیان دابێتەوە؟
-
ئایا زانایانی پەرەسەندن ڕێککەوتوون
لەسەر لابردنی(Homo erectus) بۆ نموونە
-
لە ڕێڕەوی پەرەسەندنی مرۆڤ؟
-
دەڵێین – براکانم : ئەو داروینیانە خەریکە
لەسەر هیچ شتێک ڕێک نەکەون,
-
بەڵکو یەکتر بە هەڵەدا دەدەنەوە
و گاڵتە بە یەکتر دەکەن،
-
بەڵام لەسەر شتێک کۆکن؛
ڕەتکردنەوەی درووستکردن (خەلق).
-
لەم بابەتەدا لە ماڵپەڕی (LIVESCIENCE)ی
داروینی بە هەمان شێوە
-
دەدوێت دەربارەی ناکۆکی داروینییەکان لەسەر
مرۆڤی ڕێک (هۆمۆئرێکتس) ، و دەڵێت :
-
“ڕەچەڵەک و مێژووی پەرەسەندنیی مرۆڤی
ڕێک و نیمچە مرۆڤەکانی تر ڕوون نین
-
و بە دۆزینەوە نوێیەکانیش زیاتر قوڕاوی
بوونە (muddied further)".
-
قوڕاوی، جڵیتاو ،( بە شەش سەد قوڕ پەڵەدار
کراوە) دەردی برا میسرییەکانمان دەڵێن،
-
پاشان بابەتەکە ئەم دەستەواژانە
بەکار دەهێنێت:
-
“ناکۆکییەکی زۆر هەیە ", “ دڵەڕاوکێیەکی
زیاتر", “زاناکان کۆک نین "...
-
هەر بۆیە بەڵێ، لەسەر
هەموو شتێک ناکۆکی هەیە،
-
و ئەو توێژینەوانەی کە بە تۆی نیشان دەدەین
کە لە هێماکانی پەرەسەندن دەدات -
-
لە بەرزترین گۆڤارە پۆڵێن کراوەکانن وەکو
ـ(PNAS) و(ٍScience) و(Nature)،
-
لەگەڵ ئەوەشدا قسەی بانگەشە کارانی عەرەبی
بیردۆزی پەرەسەندن وا نیشان دەدات کە سیناریۆکە تەواوە،
-
بەڵگەکان پتەون، و زاناکان هاودەنگن.
-
دواتر...
-
چوارەم :مرۆڤی نیاندەرتاڵ :
-
لە ئەڵقەی (بیردۆزی پانکێک) دا
ئەم پەڕاوە زانستییەمان پێشاندا
-
کە تیایدا پێداچوونەوەیەکی گشتگیر کراوە
بۆ 151 توێژینەوە لەسەر نیاندرتاڵ،
-
و ئەوەی سەلماندووە کە ئەوان
لە هیچ شتێکدا لە ئێمە کەمتر نین،
-
و باوانێکی گەمژە و دڕندەی
مرۆڤ نین وەک چۆن دەوترا،
-
ئەمەش ئێستا لای ڕای گشتی
داروینییەکان پەسەند کراوە،
-
و توێژینەوەیەکی زۆریش لەسەری بڵاو کراوەتەوە،
کۆتا دانەیان توێژینەوەیەکی جینی بوو کە بەر لە دوو مانگ بڵاو کرایەوە
-
ئەوەی پیشان دەدا کە جیاوازییە
جینییەکان لە(الميتوكندريا)دا
-
لە نێوان نیاندەرتاڵ و مرۆڤی ئێستا
-
کەمترە لە جیاوازیەکانی نێوان نێوان
ورچی جەمسەری و ورچی قاوەیی،
-
و هەروەها جووتبوونێک ڕووی داوە
لە نێوان مرۆڤی ناسراو و نیاندەرتاڵ،
-
هەربۆیە بە پوختی :
(Australopithecus afarensis)
-
وەکو مەیموونە باشوورییەکانە، تایبەتمەندی
گواستراوەی تێدا نییە بۆ مرۆڤ،
-
و ئەوەی ناونراوە بە (Homo habilis)
بە هەمان شێوە نیمچە مرۆڤ نییە
-
بەڵکو مەیموونی باشوورییە
بەوەی کە دەریدەخات.
-
و هەموو ئەوانەی پێشتر گریمان
دەکران نیمچە مرۆڤ بن هەر مرۆڤن
-
جیاوازییەکانی نێوان ئەوان و ئێسکە پەیکەری
مرۆڤ کە بەراوردی پێ دەکرێت
-
وەکو جیاوازییەکانی نێوان جۆرەکانی
مرۆڤی ئێستا یان نزیک لەوانن،
-
بەو شێوەیە دووبارە دەبینیت کە
-
بۆچی سیناریۆکانی پەرەسەندنی مرۆڤ پەرتەوازەیە
نقووم بووە، سەرلێشێوێنە، لارە، ئاڵۆزە،
-
نادیارە، پەرش و بڵاوە، لە ڕەگەوە لەقیوە،
"وەکو عەرەبانەیەکی سێوی سەرەوژێر کراو "
-
و دەبینیت بۆچی ئەم وێنە خەیاڵییە
گەمژەییانە هیچ بەهایەکی نییە،
-
تەنها فێڵ و بەلاڕێدا بردن و
و درۆکردنە بە زانستێکی ساختەوە،
-
کە کتێبە خوێندنگەیی و زانکۆییەکان
لەسەری دەخەون
-
و ماڵپەڕەکانی سادەکردنی زانستە بیانی و
عەرەبییەکان بۆ ماوەی دەیان ساڵ لەسەری بنیاد نراون،
-
هەروەک چۆن خۆی لەسەر درۆیەک بنایدنرابوو
( ئێسکەکانی پشتەوە بێ سوودن لە نەهەنگدا)
-
هەروەک لە ئەڵقەی (هەستە لە خەو)
دا ڕوونمان کردەوە،
-
یاخود (وێنەکانی ئێسکە پەیکەری کۆرپەلە)
هەروەکو لە لە ئەڵقەی (تەڕەزان) دا ڕوونمان کردەوە.
-
هەموو ئەو توێژینەوانەی کە ئاماژەمان پێدان
– براکانم – هی داروێنییەکانن،
-
و هیچ یەکێک لە نووسەرەکانیان دان نانێن
بە کەوتنی ئەفسانەی پەرەسەندنی مرۆڤ،
-
هەر جارێک کە یەکێک لە هێماکانیان
دەکەوێت دەڵێن :
-
=گرنگ نییە، بەڵگەی زۆر هەیە
لەسەر پەرەسەندن،
-
هەروەکو لە ئەڵقەی (تەڕەزان) دا
ڕوونمان کردەوە،
-
هەربۆیە جێگرەوەکەی – کە ئەویش خولقاندنی داناییانەیە -
هەر لە سەرەتاوە ڕەت کراوەتەوە و ناکرێت بیری لێ بکرێتەوە.
-
ئەوەی دەیکەین کۆکردنەوەی وێنە
گشتییەکەیە کە ئەوان دانی پێدا نانێن،
-
و هەروەها دەرخستنی شێواوییانە، بەوەی لە بنەڕەتدا بیر
ناکەنەوە لە دەرچوون لە سندوقی باوەڕی کوێرانەی داروینی؛
-
ئەوان خۆیان پابەند کردووە بە "جۆرە"
چیرۆکێک لە جیاتی خولقاندن،
-
هەربۆیە پێویستە دووبارە سیناریۆی چیرۆکەکە
بنووسرێتەوە بەو شێوەیەی کە ئەوان خۆیان وەسفی دەکەن،
-
و کێشانی درەختە بێسوود و بەرامەکان،
-
و بەڕەڵا کردنی خەیاڵ و ئەفسانەکان
و ئەنجامدانی هەر شتێک!
-
تەنها دان نەنێن بە هەبوونی خولقێنەرێک
-
(Ernst Mayer) لە زانکۆی هارڤەرد،
یەکێکە لە گەورە داروینییەکان لە کتێبەکەیدا دەڵێت :
-
( چی وا لە زیندەزانی
دەکات ناوازە بێت) چاپی ساڵی 2004:
-
کۆنترین هەڵکۆڵینەکانی (Homo)
-واتا هی مرۆڤ و هاوشێوە گریمان کراوەکانیان -....
-
کە ئەویش هەڵکۆڵینەکانی
(Homo rudolfensis) و(Homo erectus) ...
-
جیان لە مەیموونە باشووریەکان بە بۆشاییەکی
گەورەی خاڵی لە هەڵکۆڵینەکان،...
-
چۆن دەتوانین ئەمە ڕوون بکەینەوە؟
-
لە نەبوونی ئەو هەڵکۆڵینانەی کە
ڕۆڵی شێوە گواستراوەکە دەبینن،...
-
چونکە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕێگانەی
کە دەناسرێنەوە لە زانستەکانی مێژوو،...
-
کەئەویش بریتییە لە بنیاتنانی گێڕانەوەیەکی
مێژوویی (historical narrative)".
-
“بنیادنانی گێڕانەوەیەکی مێژوویی " واتا: داهێنانی
" جۆرە" چیرۆکێک بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە،
-
پاشان تێڕوانین تێیدا کە ئایا ئەم چیرۆکە
بەڵگە هەیە دژی بێت یاخود نا،
-
و پاشان زۆربەی ئەوەی کە داروینییەکان دەیخەنە
ڕوو گێڕانەوەی مێژوویین بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان.
-
جێی سەرسوڕمان نییە، چونکە (Mayer) خۆی
دەڵێت کە بایلۆژیای پەرەسەندن
-
لە زۆرێک لە لایەنەکانیدا نزیکترە لە زانستە
مرۆییەکان وەک لە زانستی چاودێری تاقیکاری ڕاستی
-
(exact sciences).
-
پێناسەی زانستی ڕاستەقینەیان لە زانستی
چاودێری تاقیکاریدا تەسک کردۆتەوە،
-
و غەیبیشیان ڕەت کردۆتەوە چونکە
لە بەردەستی ئەم زانستەدا نییە،
-
پاشان کە شکستیان هێنا لە ڕوونکردنەوەی خەلق پێی
هەستان بە پەناگرتنە بەر کۆمەڵێک غەیبیاتی خەیاڵی
-
کە هیچ دەلیلێکیان لەسەر نییە نە لە چاودێری
و نە لە تاقیکردنەوە و نە لە مێشک و نە فیترەتیش.
-
هەموو ئەمە و نامانەوێ ئەوە دووبارە بکەینەوە کە بنیاتمان نابوو
لەوەی بیرۆکەی کێشانی تەواوی بوونەوەرێک چەندە بێمانایە
-
و بەرهەمهێنانی فیلم و دۆکیومێنتاری لەسەری بە پشت بەستن
بە چەند بەشێکی کەلە سەر یاخود کۆمەڵە ئێسکێکی پەرتەوازە
-
هەروەکو پێشتر ڕوونمان کردەوە لە شەرمەزاریی وێنەی
(نیمچە مرۆڤی نیبراسکا) بە پشت بەستن بە کاکیلەیەک،
-
و توێژینەوەیەکی لەسەر بڵاوکرایەوە لە Science
-
پاشان گۆڤارەکە دوای چەند ساڵێک گەڕایەوە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی تر
ئەم ددانە ددانی بەرازە، نەک نیمچە مرۆڤ.
-
لێرەدا بابەتەکە زۆر زۆر زۆر زۆر گرنگە :
-
ئەویش ئەوەیە هەموو ئەوەی باسکراوە
گرنگترین شتی بابەتەکە نییە؛
-
مەبەستم ئەوەیە :ئەگەر ئەوان هەڵکۆڵینەکانی
بوونەوەری سیفەت هاوبەشیانیش دۆزیبایەوە
-
لە ڕووی زانستییەوە چی ئەوە دەسەلمێنێ
کە ئێمە لەوانەوە پەرەمان سەندووە؟
-
ئەم بابەتە زۆر گرنگە – براکانم؛ چونکە ئێمە
زۆربەی جار لە وردەکارییەکان تێنەکەوین ،
-
بە جۆرێک شوێنکەوتوانی وا دەزانن کە ئەگەر سەلمێنرا
بۆ نموونە (لوسی) سیفاتی هاوبەشی هەبووە،
-
ئەوا ئەمە دەیسەلمێنێت کە
ئێمە لەوەوە پەرەمان سەندووە،
-
وەک ئەوەی کە ئارگیومێنتەکە لەسەر هەڵکۆڵینێکی دیاریکراو بێت ئەویش ئارگیومێنتێکە کە ئەگەر
یەکلایی کرایەوە ئەوا لە بەرژەوەندی پەرەسەندنی مرۆڤ یەکلایی دەکرێتەوە یان لە دژی،
-
هەرگیز... و پێویستە لە وردەکارییەکانی
وێنە گشتییەکەدا تێنەکەوین.
-
شوێنکەوتوانی ئەفسانەکە دەڵێن :
-
شتی شاراوەتر هەن کە پسپۆڕان دەیزانن، وەکو
زنجیرەی دوابەدوا هاتوو لە ماددە بۆماوەییەکان،
-
بۆیە دەڵێین : ئەمەشیان ڕاست نییە؛
-
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری
بایۆلۆژیای گەردی و پەرەسەندنکە
-
ئەوە دەردەخات کە جیاوازی جینی زەبەلاح هەن
لە نێوان مرۆڤ و مەیموونە باشوورییەکان
-
لەگەڵ پەرەسەندنی
دوابەدواییەکی لەسەرخۆ ناگونجێن،
-
و هەروەها کۆمەڵێک ناتەواوی لە سیفەتدا
هەیە کە لە پڕێکا دەرکەوتن و پێشتر نەبوون.
-
باشە ئەی ڕوونکردنەوەی ئێوە چییە؟
-
وتیان :
ڕوودانی شۆڕشێکی جینی (Genetic Revolution).
-
ئەویش ناونانێکە کە بە زانستی دەکات بۆ
بیرۆکەیەکی هەزەلی کە قسەمان کرد لەسەری،
-
ناوەڕۆکەکەی ئەوەیە کە گۆڕانە هەڕەمەکییەکان
گەلێک زۆرن بە شێوەیەکی ڕێک ڕوویان داوە
-
بە بێ شێواندنی بۆماوە ماددەکانی تر کە وای کردووە بوونەورەکە
کۆمەلێک سیفاتی باڵا وەربگرێت و بیگۆڕێت بۆ مرۆڤ،
-
و ئەمانەش هەمووی بە ڕێکەوت ڕوویان داوە.
-
باشە، هەربۆیە ئەی بۆچی بیرۆکەی
شۆڕشی جینی دەگرنەخۆ
-
یاخود ئەوەی هەندێک ناوی دەبەن بە
(rapid evolution) پەرەسەندنی خێرا ؟
-
بە چی حەقێک وای دادەنێن کە مرۆڤ
لە بوونەوەری نزمترەوە پەرەی سەندووە
-
لەگەڵ ئەوەی کە هەڵکەندنەکان ڕزگارتان ناکەن و لەگەڵ
ئەوەی کە مرۆڤ جیاوازە بە تایبەتمەندی و جینەکانی؟
-
= ئا..لەبەر ئەوەی دەبێت مرۆڤ پەرەی
سەندبێت لە بوونەوەرێک جگە لە خۆی ".
-
-بۆچی؟
-
= تاوەکو ڕوونکردنەوەکە زانستییەکە کامڵ ببێت...
بوونەوەرە نزمەکان لە بوونەوەری جگە لە خۆیان پەرەیان سەندووە،
-
ئەمەش لە خۆیدا لە خانەیەکی سەرەتاییەوە پەرەی سەندووە کە
هەر لەخۆیەوە بە ڕێکەوت درووست بووە بە شێوەیەک لە شێوەکان"
-
-ئەها، کەواتە پەرەسەندنی مرۆڤ لە جگە لە
خۆی گریمانەیەکی پێشوەختەیە (prejudice)
-
کە تیایدا دۆزینەوەکان دەخەنە خزمەتی
و بەرگی زانستی لەبەر دەکەن،
-
و دەرئەنجامێکی زانستی نییە کە تیایدا
بەڵگە زانستییەکان پێشڕەوی کردبن بۆی.
-
=کەواتە، ئەی جێگرەوەی پەرەسەندنی
مرۆڤ چییە لە بوونەوەرە نزمەکان؟
-
الله بە خەلق کردنێکی سەربەخۆ
خەلقی کردوون بە زانین و ویستەوە.
-
=ئەمە لێکدانەوەیەکی زانستی نییە
-
-لێکدانەوەی زانستی مانای چییە؟
-
=ئەوەیە کە ملکەچ ببێت بۆ چاودێری و
تاقیکردنەوە و دووبارە بەرهەمهێنانەوە.
-
-ئەها، ئەی کەواتە پەرەسەندی مرۆڤ لە بوونەوەری نزمەوە شتێکە کە ئێوە
چاودێریتان کردووە و تاقیتان کردۆتەوە و دووبارە بەرهەمتان هێناوەتەوە؟!
-
پێشتر ئەوەمان ڕوونکردەوە کە دەرکەوتنی یەکەمی بوونەوەران
شتێکی غەیبییە ناکرێت ملکەچی هەست و تاقیکردنەوە ببێت
-
هەربۆیە لە بواری کارکردنی زانستی چاودێری
تاقیکردنەوەیی نییە (Science)، لە پسپۆڕیدا نییە،
-
هەربۆیە گەڕان بەدوای بەڵگەیەکدا لە (Science)
بۆ ڕوونکردنەوەی دەرکەوتنی یەکەمی بوونەوەران
-
بەکارهێنانی ئامڕازێکی هەڵەیە
لە بەڵگە هێنانەوەدا.
-
و لە ئەڵقەکانی (49-51-52)ی
گەشتی دڵنیایدا ئەوەمان خستە ڕوو
-
کە بۆچی زانست تەسک ناکرێتەوە
لە (Science)دا
-
ئەو غەیبەی کە هەواڵە ڕاستییەکە
هێناویەتیە کایەوە لە زانستە.
-
چۆن دەزانین ئەم هەواڵە ڕاستە؟
-
بە سەلماندنی ڕاستگۆیی قورئان و سوونەت
بە بەڵگە فیتری و هەستی و مێشکییەکان،
-
هەربۆیە بەڵگە لەسەر بنەڕەتی مرۆڤی یەکەم لە
(Science) داوا ناکرێت؛ چونکە لە پسپۆڕی ئەو نییە،
-
شتێکە کە نە دەکەوێتە ژێر چاودێری و نە تاقیکردنەوە،
و نە دەکرێت دووبارە بەرهەم بهێنرێتەوە،
-
هەربۆیە بە دڵنیاییەوە دەبێت بەڵگەکە زانستیانە و ڕاگەیاندنی بێت،
کە باس لەو شتانەی ئەو کاتە بکات کە ئێمە لێی بێ ئاگاین.
-
لەوانەیە پێم بڵێیت : هێشتا من دانم بە درووستی قورئان
و سوننەتدا نەناوە، و تۆش بۆمت نەسەلماندوە
-
کێشە نییە، بەڵام تاوەکو دەگەین بەو
وێستگەیە لە (گەشتی دڵنیایی)
-
پێم مەڵێ کە پەرەسەندنی مرۆڤ زانستێکی
پاڵپشت کراوە بە بەڵگەی زانستی،
-
بەڵکو تەنها باوەڕێکی کوێرانەیە بە کۆمەڵێک
لێکدانەوەی خەیالی کە لە قوڵایی مێژووی داوە.
-
شتێکی تری زۆر زۆر گرنگ :
-
ئەوەیە کە گۆڕانی بوونەوەرێک بۆ یەکێکی تر
-
پێویستە لەسەر ئەوە بنیاد بنرێت کە یەکێک هەیە ئەم
گۆڕانە بە ئەنجام دەگەیەنێت بە مەبەست و ویست،
-
چونکە پەرەسەندنی بە ڕێکەوتی بێ مەبەست
و ئامانج بوونەوەرێک ناگۆڕێت بۆ یەکێکی تر،
-
ئەگەر زەوی و ئاسمانیش پڕ بن
لە هەوڵدانە هەڕەمەکییەکان،
-
هەروەکو بە وردەکاریەوە لە ئەڵقەی
(وەکو منداڵان لەگەڵیان بدوێ) ڕوونمان کردەوە
-
کاتێک پێویستیییەکانی گۆڕانێکی ساکارمان لە خودی
بوونەوەرەکەدا دەرخست وەکو درێژکردنی ملی زەڕافە،
-
و بەستمانەوە بە نموونەی ئەو منداڵانەی
کە بە هەڕەمەکی لە کیبۆرد دەدەن،
-
و ئەو گۆڕانکارییانەی کە پێویستە بکرێت لە فایلی
(Word)ەکەدا هاوکات بەبێ تێکدانی پاراگرافە ڕەسەنەکان.
-
و هەروەکو لە ئەڵقەی (کێ ملێۆنەکەی دزی)
دەرمان خست کە ئەگەر ئەوەشمان تێپەڕاند
-
ئەوا چینەکانی زەوی پڕ دەبن لە هەڵکۆڵینی
بوونەوەرە گواستراوە گریمان کراوەکان
-
و لەگەڵیاندا هەڵکۆڵینی بوونەوەرە شکستخواردووەکانی
ئەنجامی گۆڕانکارییە هەڕەمەکییەکان،
-
ئەوانیش دوو ئەڵقەی زۆر گرنگن بۆ دەرخستنی بێمانایی بیرۆکەی گۆڕان
لە بوونەوەرێکەوە بئ یەکێکی دیکە بە ڕێکەوت
-
لە ڕێگەی گۆڕانکارییە هەڕەمەکییەکان
و هەڵبژاردنی کوێرانە،
-
و بێ مانایی دانانی هەڵکۆڵینێک وەکو
بەڵگەیەک بۆ ڕوودانی پەرەسەندن،
-
و زاراوەکانی وەکو (بوونەوەری گواستراوە)
و (ئەڵقەی گەیەنەر) زاراوەی سەرلێشێوێنن
-
چونکە بنیاد نراوە لەسەر مەبەست و ویست بۆ گۆڕانی بوونەوەرێک
بۆ یەکێکی تر، لەگەڵ ئەوەی کە ئەوان مەبەست و ویست ڕەت دەکەنەوە.
-
هەموو ئەمانە – ئازیزان-و هێشتا
قسەمان نەکردووە لەسەر
-
بێ مانایی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم خەمڵاندنانەی کراون
بۆ تەمەنی بوونەوەران بە ملیۆنان ساڵ
-
وەکو ئەوەی ژمارەی پیرۆز بن کە ڕێژەیەکی بەرزی
وردیی تێدا بێت، بەڵام تەنها نموونەیەکت بەسە :
-
نزیکەی ساڵی 1992 هەڵکۆڵینێکیان
دۆزییەوە لە ئەتیۆپیا،
-
و دوای 17 ساڵ ڕاگەیاندن
ئەم دۆزینەوەیەی زەبەلاح کرد
-
و Science کردی بە بابەتی
بەرگەکەی بە ناونیشانی :
-
دۆزینەوەی ساڵ Ardipithecus ramidus)
و ناسرا بە (Ardi)
-
و Science بابەتێکی لەسەر بڵاوکردەوە،
-
و National Geographicیش لەسەری بڵاویکردەوە بە ناونیشانی :
(دۆزینەوەی کۆنترین ئێسکە پەیکەری باوانی مرۆڤ)،
-
و شوێنێکیان بۆ دانا لە هێڵی پەرەسەندنی
گریمان کراو پێش 4.4 ملیۆن ساڵ،
-
خۆی 4.387 ملیۆن ساڵە ±0.031 ملیۆن
ساڵ هەروەکو لە Nature دا هاتووە؛
-
لە مەودای کاتیی گونجاو
بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ.
-
بەڵام گۆڤاری Scienceڕانەوەستا
و ساڵی دواتر بابەتێکی بڵاوکردەوە
-
کە دەدەن لەو بەڵگانەی کە دەڵێن
ئاردی باوانی مرۆڤە،
-
و Timeچاوپێکەوتنێکی بڵاوکردەوە
لەگەڵ پسپۆڕێکدا
-
کە تیایدا ئەوەی خستە ڕوو کە خاوەنانی بانگەوازییەکە
ڕێگای نازانستیان بەکارهێناوە بۆ سەرخستنی بانگەوازەکە،
-
و Nature یش بەهەمان شێوە توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە
دژی ئەم بانگەوازە دەوەستێتەوە – کە ئاردی باوانی مرۆڤە.
-
شوێنی شایەتحاڵ:
-
خۆم ڕاسپارد بەوەی بگەڕێمەوە بۆ ئەو توێژینەوەیەی کە تیایدا
ئاماژەیان بە خەمڵاندنی تەمەنی ئاردی کردبوو لە گۆڤاری Nature،
-
بۆم دەرکەوت کە توێژەران تەمەنی دەخەمڵێنن بە پێی
ئەو چینە نیشتووانەی کە تیایدا دۆزراونەتەوە
-
و دەڵێن : “ زۆربەی سامپلەکان پیسبوون، هەربۆیە تەمەنێکی
گەورەتر دەردەخەن بە نزیکەی (23.5)ملیۆن ساڵ...
-
یەکێک لە سامپلەکان – لەگەڵ ئەوەی کە بەهەمان شێوە
پیسبووە – تەمەنی (4.387) ملیۆن ساڵ دراوە پێی...
-
ئەم تەمەنە بە باشترین خەمڵاندنی سامپڵەکە دەکات،
هەربۆیە بەرزترین ڕێژە دەدات بەم پاشماوانە،.
-
و نۆ تۆوەکەی دیکە لە هەمان سامپڵ بریتین
لە پاشماوەی تەمەن 23.6 ملیۆن ساڵ".
-
بەم شێوەیە بە پوختی :ئێمە وای دەبینین
کە 4.4 ملیۆن ساڵ گونجاوترە،
-
و سامپڵەکانی 23.6 ملیۆن ساڵەکە جیادەکەینەوە لەگەڵ
ئەوەی کە هەردوو سامپڵەکە – بە دانپێدانی ئێمە – پیس بووە،
-
چونکە تەمەنی هەڵکۆڵینی
ئاردی لەوانەیە 4.4 ملیۆن ساڵ بێت،
-
لەوانەیە 23.6 ملیۆن ساڵیش بێت،
واتا نزیکەی پێنج جار،
-
لەوایە کەمتر یان زیاتر بێت..
-
و لە کۆمێنتەکاندا کۆمەلێک
بەستەری وتار دادەنێین
-
کە ڕادەی بێمانایی ئەو بیرۆکەیە دەردەخەن کە ئەم خەمڵاندنانە
-بە ملیۆنان و ملیاران ساڵ - ژمارەی وردن.
-
ئەمەیە ڕاستی "بەڵگەی زانستی"
لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ.
-
لەوانەیە بڵێیت : = نا، نا، تەنها هەڵکۆڵینەکان
نین، بەڵکو بەڵگەی جینیش هەیە،...
-
چونکە بۆماوە ماددەی مرۆڤ بە ڕێژەی
98.8% بە جینەکانی شەمپانزی دەکات.
-
نادروستی ئەم ئەم بانگەوازانەمان دەرخست بە ڕوونکردنەوەی زانستی
لە هەردوو ئەڵقەی (گزیکار) و (زەید گۆشتی سەگەکەی خوارد)
-
لەوانەیە بڵێیت : = بەڵام بەڵگەی لێکچوون هەیە
لە نێوان توێکاری مرۆڤ و بوونەوەرانی تر.
-
نیشانمان دا کە ئەمە ئاماژە
بە بنەڕەتی هاوبەش ناکات بە وردیی
-
لە ئەڵقەی (ئەو کلکەت کە زۆری
لەسەر نازانیت).
-
لەوانەیە بڵێیت : = بەڵام بەڵگە هەیە لەسەر هەڵە لە
دیزاینی هەندێک لە بەشەکانی مرۆڤ وەکو تۆڕی چاو.
-
ئەم نادروستییەمان بە وردی ڕوون کردەوە
لە ئەڵقەی: (شەرمەزارم کردی).
-
ئێمە -ئازیزان – لە دەیان ئەڵقەدا نادروستی "بیردۆزی پەرەسەندنمان"
ڕوون کردەوە لە ڕەگەوە بە ڕوونکردنەوەی زانستی،
-
و نادروستی بنەماکانیمان دەرخست، لەگەڵ ئەو شێوانەی کە
شوێنکەوتووانی دەیگرنە بەر بۆ بانگەشەکردنی بۆ خەڵکی،
-
هەربۆیە ئەوەی تەماشای ئەڵقەکانی
پێشووی نەکردووە پێویستە بزانێت
-
ئەوەی ئەمڕۆ پیشانی دەدەین تەنها بەشێکی
بچووکی لە گفتوگۆیەکی دوورودرێژی ڕوونکراوە.
-
کەواتە ئەمە ڕاستی بەڵگەی زانستییە لەسەر
پەرەسەندنی مرۆڤ لە بوونەوەری نزمترەوە :
-
1. کۆمەڵێک سیناریۆ کە دۆزینەوە سەردەمییەکان
پووچەڵیان کردەوە تاوەکو پەرتەوازە، نقوومبوو
-
و لەرزیو بوون لە ڕەگەوە بە لێدوانەکانی
خودی پەرەسەندنییەکان.
-
2. و هێماکانی ئەم سیناریۆیانە بە
درۆخراونەتەوە دانە بە دانە بەبێ جیاکاری.
-
3. کۆمەڵێک بەڵگە کە فۆتۆشۆپ و فانتازیای فیلمەکانی
هۆلیوود بەکاردەهێنن لەسەر بنەمای ئێسکی پەرش و بڵاو.
-
4. بە گریمان وا دادەنێت کە مرۆڤ لە بوونەوەری
ترەوە بە بێ بەڵگەی زانستی پەڕەی سەندووە.
-
5. بنیادنراوە لەسەر هەوڵدانی ڕەتکردنەوەی
بیرۆکەی خەلق بەهەر نرخێک بێت.
-
6. وە لاسەر داوای ئامرازێکی ڕێنیشاندەری
هەڵە لەسەر پرسێکی غەیبی
-
7. دەرئەنجامەکانی ڕێکەوت و بێ مەبەستی پشتگوێ
دەخات کە ناتوانێت بوونەوەرێک بگۆڕێت بۆ بوونەوەرێکی تر .
-
8. و بە شێوەیەکی گەورە نا وردی پشتگوێ
دەخات لە تەمەنی هەڵکۆڵینەکاندا.
-
﴿ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ
إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ۗ...
-
وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا
فَمَا لَهُ مِن نُّورٍ﴾ [القرآن 24: 40]
-
بیروباوەڕێکی داروینی کوێرانە.
-
وەرن ئێستا – ئازیزان – با پێکەوە مامەلەی هەندێک
لە قسەکەرانی عەرەب لەگەڵ بابەتەکەدا ببینین.
-
و لە سەرەتادا ڕێگەم پێ بدەن
کە جەخت بکەمەوە لە سەر شتێک :
-
ئەو سێ کەسەی کە لە
سەرەتادا وتەکانیان باس دەکەین
-
وای دادەنێین کە بە مەبەست
لە حەق لایان نەداوە لەم بابەتەدا،
-
بەلام ئەوەی کە پێویست بووە نەیگۆڕیوە بۆ
گەیشتن بە حەق هەربۆیە بە هەڵەدا بردوویەتی،
-
و یەک بە یەک پەیوەندیم پێوە کردوون بۆ گفتوگۆکردن
وەکو ڕێزێک بەوەی کە دەمانبەستێتەوە لە گرتنەبەری ئیسلام،
-
و هەندێکیان بە ئەدەب و ڕەوشتەوە وەلامیان دایەوە بە داوای
لێبووردنەوە لەوەی کە ناتوانن لەم کاتەدا گفتوگۆ بکەن،
-
و هەندێکیان هەر لە بنەڕەتدا ئەوەیان هەڵبژارد کە
ولام نەدەنەوە؛ بەڵکو پەنابردنە بەر درۆ و بوختان.
-
با بمبوورن کە من پێویست بوو
ئەم شتە بە ئاشکرا دەربخەم،
-
چونکە ئەو هەڵانەی کە تێی کەوتوون
لەم بابەتەدا بە ئاشکرا زۆر گەورەن،
-
ئەمەش کاریگەریەکی زۆر نەرێنی هەیە.
-
لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە خودا دەکەم هیدایەتی ئێمە و
ئەوانیش بدات بەو شێوەیەی کە حەز دەکات و پێی ڕازییە،
-
و داوا لە برایانم دەکەم هەوڵ بدەن کاریگەری درووست
بکەن لەسەر ئەو کەسایەتییانەی کە باسکران بە ئامۆژگاری و وەبیرهێنانەوە،
-
نەک بە هێرش و بریندار کردن.
-
دکتۆر (نیزال قەسسوم) لە ئەڵقەیەکی بەرنامەکەیدا
(لەگەڵمدا بیر بکەرەوە) بە ناونیشانی :
-
(بیردۆزی پەرەسەندن و بەڵگە زانستییەکانی)
دەڵێت :
-
“پێت دەڵێت: (باشە، ئەی ئەو ئەڵقە ونبووانەی
نێوانیان لە کوێن؟
-
ئەم جۆرانە لە کوێن؛ پەیکەرەکان، کە دەڵێن
لە نێوان مرۆڤ و مەیمونی کۆندایە؟
-
کوان؟ تۆ ئەو حاڵەتەم پێ پیشان بدە کە
دەری دەخات مرۆڤ شتێک بووە پێش مرۆڤ،
-
و کە بە ڕاستی لە مەیموون یاخود مەیموونە گەورەکانەوە
هاتووە – کە هەندێک جار بە Apes ناودەبرێت،...
-
ژمارەیەکی زۆر لەم جۆرە هەڵکۆڵینانە هەیە،
باوەڕ بکەن یان نا!"
-
“دەبینین کە ئەم کەلەسەرانە تەمەنیان
-
لە نێوان نزیکەی دوو ملیۆن ساڵ دەبێت تاوەکو کۆتا دانەو نوێترینیان،
کە نزیکەی سێیەکی ملیۆن ساڵێک دەبێت (300,000) ...
-
و بە ڕاستی کاتێک دێینە سەر هەر یەکێک لەم شەش
دانەیە و تەماشای قەبارە و تەمەنیان دەکەین...
-
دەبینین کە بە ڕاستی لە کۆنترینەوە بەرەو
نوێترین ڕیزبەندن و لە مرۆڤ نزیک دەبن".
-
نا ببوورە دکتۆر... ئەم بانگەشانەی شوێنکەوتوانی پەرەسەندن
زۆر کۆنن، لە ساڵی 1963ەوە هەن وەک چۆن ڕوونمان کردەوە،
-
منیش نازانم – ڕاستن – لە کوێوە
زانیارییەکانت وەردەگری،
-
بە تایبەتیش کە لەگەڵ هەر زانیارییەک
هیچ سەرچاوەیەک دانانێیت.
-
باشە،ئەی چی بکەین – دکتۆر نیزاڵ –
لە ئایاتەکانی الله لە قورئاندا،
-
کە لەسەر درووستکردنی ئادەم بە دەستەکانی
خودا دەدوێن؟
-
دکتۆرەکە وڵامت دەداتەوە :
-
"یەکەم من حوکم دەکەم لەسەر هەر بیردۆزێک جا پەرەسەندن
بێت یان (بینگ بانگ) یاخود کێشکردنی ئاینشتاین...
-
یاخود (کوانتەم میکانیکس) یان گەردیلەیی و ناوەکی...
من بە بەڵگەی زانستی حوکمیان لەسەر دەکەم،...
-
بە کتێبی ئاینی حوکمیان لەسەر نادەم، چونکە دواتر
پڕۆسەکە دەکرێتەوە بەرەو ڕووی هەر ئەگەرێکی تر کە
-
لە کتێبێکی ترەوە بێت، یەکێک حوکم دەکات لە کتێبێکی
هیندۆسی، یەکێک لە تەوراتەوە بۆم دەنووسێت،...
-
یەکێک لە تەلمۆدەوە، یەکێک حوکم دەکاتە سەر بیردۆزەکە
بە قورئان، یەک دانە.... بەم جۆرە تەواو نابێت".
-
ناکرێت قورئان لە یەک سەبەتەدا لەگەڵ کتێبی
ئاینە نادرووست و شێوێندراوەکاندا دابنرێت،
-
وەکو کتێبی هیندۆس و تەورات و تەلمۆد،
ئەی وانییە دکتۆر؟
-
و پێت دەڵێت :
-
" چارەیەکمان هەیە لە دووان : پێی دەڵێین : (نەخێر نەخێر
ڕاستە کە کتێبەکەت وا دەڵێت، بەڵام کتێبەکەت هەڵەیە)،
-
یاخود پێی دەڵێین :( نەخێر، نەخێر
بەم شێوەیە وەری مەگرە،
-
کە مرۆڤ هەڵی بژاردووە، جا موسوڵمانان بن
یان تەنانەت گاور و جووەکان،
-
ئایا ئایەتەکان بەم شێوەیە تێناگەین...
بەڵکو دووبارە تەفسیری بۆ دەکەین)
-
و ئایا جوولەکە و گاورەکان لەگەڵ
مسوڵماناندا یەک شتێکن؟
-
و ئایا قورئان وەکو کتێبەکانی ئەوانە لە لەخۆگرتنی
هەڵەکان و ڕێک نەکەوتنی مێشک و زانست
-
تاوەکو پێمان بڵێیت وەکو ئەوان
بکەین دکتۆر نیزاڵ؟
-
- “هەر بۆیە ئەم بیردۆزە... ئەم ڕاستیانە
لەسەر پەرەسەندن جێگیرن لە زەویدا...
-
پەیوەندی نییە بە (قبووڵ دەکەیت،
قبووڵ ناکەیت) تۆ ئازادی،
-
ئێستا – هەروەکو پێشتر پێم وتی -
لە کتێبە ئاینییەکاندا هاتووە
-
– لە قورئان و ئەوانی تردا– کە لەسەر مرۆڤ
و بنەڕەتی مرۆڤ و خەلقی مرۆڤ قسە دەکەن...
-
خەڵکی دێن، و ئاساییە کە پرسیار بکەن :
-
باشە، ئەم ئایەتانە چۆن لێیان تێبگەم لەبەر
ڕوناکی ئەوەی کە ئێوە زانا دەیڵێن؟...
-
ئایا ئەگەرێک هەیە کە لەم ئایەتانە تێبگەین بە شێوەیەکی هاوشێوە لەگەڵ .
بە شێوەیەک کە هاوڕێک بێت لەگەڵ ئەوەی زانست دەیڵێت؟
-
من دەڵێم :بەڵێ..
" =” لێکدانەوە بکەین بۆ دەقەکە ".
-
- “لێکدانەوەی ئەو بەشانە دەکەین کە وا دەردەکەوێت- ئەگەر
حەرفیەن وەربگیرێن – دژیەک دەبێت لەگەڵ زانستدا ".
-
مەبەستمان چییە لە (لێکدانەوەی قورئان)؟
-
واتا دکتۆر دان دەنێت بە خەلقی مرۆڤدا
هەروەکو چۆن ڕوونە لە قورئان و سوننەتدا
-
و بەو شێوەیەی کە ئوممەتەکە لێی تێگەیشتوون بە
درێژایی مێژوو، ئەمەش تێگەیشتنێکی ڕووکەشییانەیە.
-
"کاتێک تەماشای ئایەتەکانی قورئان دەکەین – ئەگەر
بە ڕووکەشیانە و بە حەرفیانە تەماشای بکەین -
-
دەبینین کە مرۆڤ وەکو ئەوە وایە کە تەواو
بەسەربەخۆیی لە خەلق کراوانی دیکە خەلق کرابێت".
-
(د. نێزاڵ) قسە دەکات لەسەر مرۆڤێکی سەرەتایی
وەکو فیلمە هۆلیۆدییە پەرەسەندنییەکان، دەڵێت :
-
“ئەمە مێژووی مرۆڤە، یەکەمجار مرۆڤێکی
سەرەتایی بوو،
-
لە هیچ تێناگەیشت، تێناگەیشت، وایدەزانی کە ئەو
شتانەی لە دەورووبەری ڕوودەدەن هەمووی ترسناکن،
-
وایدەزانی کۆمەڵە خودایەکی زۆر هەن، و هەموو خودایەکان
لە ئاسماندا شەڕ دەکەن ئەم خودایانە... و بەمشێوەیە...
-
دواتر دەستی کرد بە هەندێک
پەرسەندن لەگەڵ خۆیدا،
-
و دەستیکرد بە بیرکردنەوە :من مانایەکم هەیە،
و بوونم مانایەکی هەیە، ژیانم لێرە کۆمەڵە ڕێسایەکی هەیە،
-
ئەو کەسانە کێن... باشە، و ئەمە ئەوەیە
کە شتێکی تر دەڵێت دەربارەم و... و...".
-
ئەمانە تەوەرەی جیاوازییەکانمانن لەگەل بانگەشەکارانی
بیرۆکەی بیردۆزی پەرەسەندنی مرۆڤ لە بوونەوەری نزمترەوە :
-
1. هیچ میتۆدێک نییە بۆ جیاکاری لە نێوان
زانستی ڕاستەقینە و خورافات دا.
-
2. نەبوونی میتۆدێک بۆ مامەلە کردن لەگەڵ
قورئاندا، و بەڵکو بوێری باسکردنی بە بێ زانین.
-
3. و نەبوونی میتۆدێک بۆ ڕێکخستنی
نێوان سرووش و زانستە سروشتییەکان.
-
و دەرئەنجامەکەی لای ئەوان :پەرەسەندنی
مرۆڤ ڕاستییە،
-
و تاکە ڕێگا بۆ پاراستنی قورئان ئەوەیە کە دووبارە تەفسیری
بکەینەوە بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ "ڕاستی پەرەسەندن"
-
هەروەکو چۆن خاوەن ئاینەکانی تر دەیکەن،
-
و خۆزگە دکتۆر سەیری ئەم ئەڵقەیە
و ئەوانی پێشووی بکات تا بزانێت
-
کە ئەو "زانست"ەی کە دەیەوێت لە پێناویدا قورئان دووبارە
تەفسیر بکاتەوە بێجگە لە کۆمەڵێک خەیاڵاتی هۆلیۆدی
-
و سیناریۆ هیچی تر نین کە تاریکییە
کەڵەکەبووەکەیمان بینی.
-
لە شێوەکانی دووبارە تەفسیرکردنەوە ئەمەیە کە یەکێک
لە دکتۆرەکانی بواری بایۆلۆژی ئاماژەی پێکردووە
-
کە لە پارچەیەکی هەشت خولەکیدا دەستەواژەی (پەرەسەندن
ڕاستییە.... پەرەسەندن ڕاستییە) ی هەشت جار دووبارە کردەوە!
-
پاشان وتی :
-
کەواتە؛ ئادام کێیە؟
-
کەس وەڵامی ئەم پرسیارە نازانێت
وە بەدڵنیاییەوە من وەڵامی ئەو پرسیارەم لانیە
-
بەڵام ئەوەی پێشنیاری دەکەم،
ئەمەش بۆچونی شخسی خۆمە
-
کەوا ئادەم کە لە قورئان باسکراوە تەنها
دەربڕینێک یان مەجازێک بۆ مرۆڤایەتی
-
هێمایەکە بۆ مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی گشتی،
-
کەواتە دکتۆرەکە وا دەزانێت کە ئادەم – سەلامی
خودای لێبێت – تەنها دەربڕینێکە (metaphor)،
-
هێمایەکە بۆ مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی گشتی، و
بوونەوەرێکی دیاریکراوی سەربەخۆی ڕاستەقینە نییە.
-
دووبارە پرسیاری لێکرایەوە ئەویش
جەختی کردەوە و وتی :
-
کەواتە بە پێی دکتۆرەکە ئادەم بریتییە لە
مەجازێک بۆ کۆمەڵێک مرۆڤ
-
کە توانای مێشکی و دڕک پێکردنیان
و هاوشێوەیانیان پەڕەی سەندووە.
-
و بۆمان هەیە کە لە دکتۆرەکە بپرسین :
-
دکتۆرە ئەگەر ئادەم تەنها دەربڕینێک یان مەجازێک
بوایە بوونەوەرێکی دیاریکراوی ڕاستەقینە نەبوایە
-
ئەوا چۆن لە تێبگەین
لەو وتەیەی الله – تعالى -
-
﴿يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا
أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ﴾ [القرآن 7: 27]
-
وقولَه تعالى: ﴿فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَٰذَا
عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ﴾ [القرآن 20: 117]
-
و چەندەها ئایەتی زۆر زۆرتر
-
و چەندین فەرمودەی سەحیحی زۆر زیاتر لە فەرموودەکان
دەربارەی ئادەم – سەلامی خوای لەسەر بێت.
-
بێ گومان ئەوانەی بەم شێوەیە بوێری قورئانیان
هەبێت ئەوا لەسەر سوونەت بوێرترن،
-
چی ڕێگرە لەبەردەم خاوەن تەفسیرە شاراوەکانی
قورئان لە تەفسیری قورئان بەو شێوەیەی دەیانەوێت،
-
بە جۆرێک هەر کەسێک چی
بوێت دایدەهێنێت لە ماناکان،
-
و وا پیشان دەدات کە مەبەست لە ئایەتەکان
ئەوانەیە و نەک مانا ڕوونە دیارەکانی،
-
وەکو ئەوەی ڕوویدا لەگەل جووڵانەوە
شاراوەکان لە مێژووی ئیسلامدا؟!
-
ئەگەر ئادەم – کە قورئان چیرۆکەکەی بە وردەکاریەوە
جیا کردۆتەوە – تەنها هێما و مەجازێک بێی،
-
ئەوا چی ڕێگرە لەوەی کە بەهەشتیش تەنها مەجاز بێت؟
و ئاگر مەجاز بێت، و ڕۆژی دواییش مەجاز بێت...
-
ئەی بۆ الله – عز وجل – تەنها مەجاز نەبێت؟!
-
ئەوەتان لەبیر بێت – براکانم – لە پێناو
چیدا دەست دەخرێتە قورئان بەم شێوەیە.
-
لە پێناو خورافات؛ کۆمەڵێک
تاریکی لەسەر یەک.
-
دکتۆری ڕۆماننووس (ئەحمەد خەیری ئەلعومری) بە هەمان شێوە بانگەشە
دەکات بۆ بیرۆکەی تێگەیشتنی ئایەتەکان لەسەر بنەمای بیردۆزی پەرەسەندن،
-
و کتێبەکەی بڵاوبوویەوە :
(با مێشکم ئارام بێت)
-
کە تێیدا هەمان دەرئەنجامەکانی سایتە باوەکانی
لەسەر درووستی پەرەسەندن دووبارە کردەوە،
-
بێگومان بە بێ ئاوڕدانەوە لە وەڵامدانەوەکانمان
و وەڵامی زانستی وردی زۆر کەسی تر لەسەر هەریەکەیان،
-
پاشان بەردەوام دا بە بەڵگەکان بە ووتەی:
-
ڕەنگە پێویست بێت بڵێین هیچ تیۆرێکی زانستی
ناتوانێت جێگرەوەی تیۆری پەرەسەندن بێت...
-
پێش ئەوەی یەکەمجار بە جددی وەریبگریت
و لێکۆلینەوەیەکی زانستی چڕی بۆ بکەیت...
-
بەتایبەتیش کە ئەو تۆمارەی هەڵکۆڵینانەی کە بیردۆزی
پەرەسەندن بەکاری دەهێنێت بە ملیۆنان هەلکۆڵین لەخۆ دەگرێت
-
گەر بە ملیارات نەبێت".
-
ڕستەیەکە داڕێژراوە بەشێوەیەک کە وا
دەزانیت ملیۆنان
-
یان ملیاران بەڵگە هەن
لەسەر خورافاتی هەڵکۆڵینەکان،
-
"تۆماری هەڵکۆڵینەکان کە بیردۆزی
پەرەسەندن بەکاری دەهێنێت".
-
بێجگە لەو زیادەڕۆییەی کە لە ژمارەکانی
-
ئەم تۆمارە پڕ لە هەڵکۆڵینەکاندا کراوە
-
بۆ پەیکەری مرۆڤ و گیانەوەرە هاوشێوە
ناسراوەکانی کە ئێستا لە نێوانماندا هەن،
-
کەس تەنانەت گەورە بانگەشەکارانی ئەفسانەکەش ئیددیعای
ئەوەیان نەکردووە کە بەڵگە بێت لەسەر پەرەسەندن،
-
بەڵکو قسەکە لەسەر کۆمەڵە
هەڵکۆڵینێکی دیاریکراوە
-
کە پێمان پیشان دان
– ئەمڕۆ و لە ئەڵقەکانی پێشوودا
-
بە وردەکاری زانستی و لە پەڕەکانی خۆیان – ئەوەی
کە بەڵگەکانی لەسەر پەرەسەندن بە درۆ دەخاتەوە.
-
لە بەرامبەردا دکتۆر عەمری کە زنجیرەکەی
لە خۆپاراستن لە ئیلحاد بە ناونیشانی (Anti-إلحاد)
-
کێشەی هەیە لە پێناسەکردنی خودی باوەڕ،
دەڵێت :
-
" لە ڕاستیدا باوەڕ بە هەر شتێک پێویستی
بەم بازدانە هەیە (Leap)،
-
باوەڕت بە شتێک بێت بە بێ هەموو
بەڵگە یەکلاکەرەوەکان ".
-
دەستەواژەی لەم جۆرە و دەستەواژەکانی تر
-
وادەکەن باوەڕبوون بە بوونی خودا -و بە غەیب
بە گشتی – ببێتە شتێکی زۆرینە نەک شتێکی دڵنیا،
-
ئەمیش ئەوەیە کە بە تەواوی نادرووستیمان ڕوونکردنەوە لە
ئەلقەی (الله غەیبە، ئایا واتای ئەوەیە کە بوونی شتێکی نادڵنیا بێت؟)
-
و ئەڵقەی (ئایا دەکرێت بوونی خودا زانستییانە
بسەلمێنرێت؟) و ئەڵقەی تریش لە گەشتی دڵنیایی.
-
هەربۆیە کاتێک پەرەسەندنی مرۆڤ پاڵپشتی بکرێت بە
بەڵگەی بەهێزی زانستی – هەروەکو دکتۆر عەمری دەیڵێت،
-
لە کاتێکدا کە خودی باوەڕبوون بە خودا ناتوانرێت بە شێوەیەکی
یەکجاری بەڵگەی بۆ بهێنرێتەوە، پێویستی بە بازێکە بۆشاییەکدا
-
هەربۆیە جێگای سەرسوڕمان نییە کە قورئان لێک
بدرێتەوە تاوەکو بگونجێت لەگەڵ پەرەسەندنی مرۆڤ.
-
هەرچەندە دکتۆر عەدنان ئیبراهیمە ئەوا ڕێگەکەیمان
ڕوونکردەوە بۆ بانگەشەکردنی ئەفسانەی پەرەسەندن بە گشتی
-
لە ئەڵقەی : (بۆچی شوێنکەوتوانی
عەدنان ئیبراهیم مولحید دەبن؟) ،
-
و لە ئەڵقەکەی ئەمڕۆدا ئەوەی کە بانگەشەکانی
هەڵدەوەشێنێتەوە لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ.
-
منیش لە کۆتاییدا پرسیار لە بانگەشەکارانی
ئەم خورافاتە دەکەم لە عەرەبەکان
-
ئایا ئێوە پەڕە زانستییەکان دەخوێننەوە؟
-
ئایا دەگەڕێنەوە بۆ توێژینەوە بنەڕەتییەکە
و دەیخوێننەوە بە زمانە بنەڕەتییەکەی
-
بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی زانیارییەکان
و دروستی دەرەنجامەکانی؟
-
یاخود سەرچاوەی زانیارییەکانتان ئەو ماڵپەڕانەیە کە
شوێنکەوتووانی پەرەسەندن لە ڕێگەیەوە بە خەلک پێدەکەنن،
-
و لەگەڵ ئەو وێنانەی کە بانگەشەکارە
میللیەکانی خورافاتەکە بەکاری دەهێنن؛
-
لێیانەوە دەگوازنەوە وەک ئەوەی
کەسی باوەڕ پێکراوی دەستپاک بن؟
-
ئایا لە پێناوی ئەم خورافاتە کۆنانەدا دەتانەوێت
کە یاری بە تەفسیری کتێبی الله – تعالى – بکەین
-
و فەرمودە سەحیحەکانیش پشت گوێ بخەین؟
-
کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ قورئان تاوەکو دەقەکانی بخەیتە
خزمەت ئەوەی دەگونجێ لە عیلمە ناڕاستییەکان،
-
وەکو ئەوەی قورئان شل و جیڕ بێت، بتوانیت
بە پێی داواکاری شێوەی پێ بدەی،
-
ئایا تۆ بەم شێوەیە ڕاستییەک لە نێوان
زانستی تاقیکاری و قورئاندا ڕێکدەخەیت؟
-
یاخود شکۆی قورئان لە دڵی مسوڵمانان
دەکەوێنیت بە کردنی بە شوێنکەوتوویەکی ناسک؟
-
ئەم قورئانەش شکۆدارە؛
-
﴿وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ
لَّا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ ۖ
-
تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ﴾ [القرآن 41: 41-42]
-
لەگەڵ درۆ تێکەڵ ناکرێت، بە درۆ
لێک نادرێتەوە و ملکەچی درۆ نابێت .
-
کتێبێکی باڵادەستە، حوکم دەکات نەک حوکم
بکرێت ، سەرکردەیە نەک سەرکردایەتی بکرێت؛
-
﴿إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ﴾
[القرآن 86: 13-14]
-
ئەگەر هەموو ئەمانەت زانی – برا و خوشکم –
خورافاتی ئەم زانستە درۆینەیە لەخۆت دوور بخەرەوە،
-
و بە بیستن و خودی بوونت گوێ بگرە لە لە پەروەردگارت
– سبحانه – ئەو بنەڕەتی خۆت بە بیر دەخاتەوە،
-
بە قسەیەکی یەکلاکەرەوە
کە نە تێکەڵی تێدایە نە ناڕوونی،
-
تاوەکو دوای ئەوە مانایەک بۆ ژیانت دروست بکات،
و سیستمێکی ئەخلاقی لەسەر بنیاد دەنێت،
-
چونکە دەزانێت بۆ بۆ لای خۆی
دەگەڕێیتەوە بۆیە دەفەرموێت :
-
﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم
مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا
-
وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ۚ
-
وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ۚ
إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا
-
وَآتُوا الْيَتَامَىٰ أَمْوَالَهُمْ ۖ
وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ ۖ
-
وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَىٰ أَمْوَالِكُمْ ۚ
إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا﴾ [القرآن 4: 1-2]
-
داوا لە الله – تعالى – دەکەین هەموومان و ئەوەی
دژمانە هیدایەت بدات بەوەی حەز دەکات و ڕازییە
-
والسلام عليكم ورحمة الله .