.چۆن هاوڕێیهتیمان لە پێچەوانەی بۆچوونی سیاسیمان ڕزگاری بوو
-
0:01 - 0:04كەیتلین كواترۆمانی: هەڵبژاردنەكانی
٢٠١٦ جیاواز بوو. -
0:05 - 0:08مشتومره سیاسیەكان لەگەڵ
خێزان و هاوڕێكانمان -
0:08 - 0:09ئاستێكی جەمسەرگیری دەرخست
-
0:09 - 0:12كه زۆربەمان پێشتر ئەزمونمان نەكردبوو.
-
0:13 - 0:16ئەو كەسانەی هەمیشه پێمان وابوو
بەرپسیار و زیرەكن -
0:16 - 0:18وەک نامۆ دەرکەوتن.
-
0:18 - 0:20بەخۆمان گووت
چۆن دەبێت وەها بیربكەیتەوه؟ -
0:21 - 0:22پێم وابوو زیرەكیت.
-
0:22 - 0:26لەورێن ئەرلیج: من و كەیتلین
لە هاوینی ٢٠١١ یەکمان ناسی، -
0:26 - 0:28ئیشكردن دایكایەتی
پێکیەوەی دەبەستینەوە -
0:28 - 0:31هەوڵمان دەدا كوڕه زیتەڵەكانمان
سەرقاڵ بكەین. -
0:31 - 0:34هەر زوو هەستمان بەوه كرد زۆر شتی
هاوبەشمان هەیە. -
0:34 - 0:38.له خۆشەویستیمان بۆ كۆلۆرادۆ تا سوشی،
-
0:38 - 0:40شتێكی ئەوتۆ نەبوو كۆك نەبین لەسەری.
-
0:41 - 0:44هەستمان بەوەكرد خۆشەویستیەكی
قوڵمان هەیه بۆ ئەم ووڵاته -
0:44 - 0:47هەستمان بە بەرپرسیارەتی کرد
تا لە ڕوی سیاسییەوە چالاکبین. -
0:47 - 0:49بەڵام هیچ كەس نایاب نیه --
-
0:49 - 0:50(پێكەنین)
-
0:50 - 0:54هەر زوو دەربارەی دوو شتی
کەیتڵین، بێهیوابووم. -
0:54 - 0:57یەكەم، ڕقی له كامپینگ بوو.
-
0:57 - 0:59ک.ك: پێم وایه گامپینگ خراپترین شته.
-
0:59 - 1:02ل.ئ: ئینجا هیچ كامپێكمان
نابێت له داهاتوو. -
1:03 - 1:07دووەم شت، كەسێكی چالاكه له سیاسەتدا --
-
1:07 - 1:08وەكو پارێزگاركارێك.
-
1:09 - 1:12ک.ك: لەوانەیه ڕقم له كامپینگ بێت،
بەڵام سیاسەتم خۆش دەوێت. -
1:12 - 1:15ڕۆژانه له ڕادیۆ گوێ
له بابەتی پارێزگاركاری دەگرم، -
1:15 - 1:19و خۆبەخشانه كارم كردووه له
چەند كامپێنێكی پارێزگاركارەكان. -
1:19 - 1:22ل.ئ: و من كەمێك بەرەو چەپڕەویم،
-
1:22 - 1:23مەبەستم ئەوەیە، زۆر چەپم.
-
1:23 - 1:25(پێكەنین)
-
1:25 - 1:27هەمیشه حەزم له سیاسەت بووه.
-
1:27 - 1:28پسپۆڕیشم لە زانسته سیاسیەكانه،
-
1:28 - 1:32كارم كردووه وەكو ڕێكخەری كۆمەڵەیەك
و كامپینی كۆنگرێس. -
1:32 - 1:35ك.ك: كاتێ من و لەورێن یەكمانناسی،
-
1:35 - 1:38له ناوەڕاستی كەمپینی
سەرۆكایەتی ٢٠١٦ بوو، -
1:38 - 1:40زۆربەی ئاخاوتنه سیاسیەكانی پێشومان
-
1:40 - 1:43لەسەر بنەمای گاڵتە وگەپ بوو.
-
1:43 - 1:46بۆنمونه، من شاشەی كۆمپیوتەرەكەی
لەورێنم دەگۆڕی -
1:46 - 1:48به وێنەی میت ڕۆمینی،
-
1:48 - 1:51یان ئەو ماگنێتی كەمپنی ئۆبامای
له پشتەوەی ئۆتۆمبیلەكەم دەدا. -
1:51 - 1:52(پێكەنین)
-
1:52 - 1:54ل.ئ: ئۆتۆمبیل نەك پاسی بچووک.
-
1:54 - 1:57ك.ك: به تێپەربوونی كات
ئەو گفتوگۆیانه جدی تر بوون -
1:57 - 2:00و بوونه ناواخنی هاوڕێیەتیەكەمان.
-
2:00 - 2:01شوێنێك به درێژای هێڵەكه،
-
2:01 - 2:05بڕیارماندا هیچ شتی سنوردار نەكەین و
گفتوگۆ لەسەر هەموو شت، -
2:05 - 2:10تەنانەت گەر پاڵمان بنێنە دەرەوەی
ناوچەی ئارامی هاورێییەتییەکەمانەوە. -
2:10 - 2:11ل.ئ: بۆ زۆربەمان،
-
2:11 - 2:14مشتومڕی سیاسی یاریەكی بێ ئەنجامه.
-
2:14 - 2:16دۆڕاو و براوە هەن.
-
2:16 - 2:19هێرش دەكەین و خاڵی لاواز
له بەرامبەرەكەماندا دەدۆزینەوه. -
2:19 - 2:21ئەمەش گرنگترین بەشه:
-
2:21 - 2:24دەمانەوێت هەموو كۆمێنت و
بۆچوونێك وەرگرین -
2:24 - 2:27وەك هەوڵێكی كەسی
له پێناو نرخ و بەهای خۆمان. -
2:28 - 2:31بەڵام چی دەبێت گەر بۆچونمان بگۆرین
دەربارەی ئاخاوتنەكانمان؟ -
2:31 - 2:33ئەی ئەگەر له ساتی ڕق لێبوونەوه،
-
2:34 - 2:36دایەلۆگ هەڵبژێرین له بڕی مشتومڕ؟
-
2:37 - 2:40كاتێ دایەلۆگ دەكەین
دەستنوسەكه دەگۆڕین. -
2:40 - 2:43حەز و خۆ پەسەندیمان بۆ سەركەتن
دەگۆڕێ -
2:43 - 2:45به هاوسۆزی و تێگەیشتن
-
2:45 - 2:47و حەزی فێربوون.
-
2:47 - 2:49لەبڕی شوێنی بڕیاردان،
-
2:49 - 2:53بەڕاستی حەز دەكەین
ئەزمونی كەسانی تر بكەین، -
2:53 - 2:55گرنگی و بەهایان.
-
2:55 - 2:57ک.ك: تۆ زۆر به سادەیی باسی
دەکەیت لەوران. -
2:58 - 3:01بەڵام گەیشتن به خاڵی دیالۆگ زەحمەته،
-
3:01 - 3:03به تایبەت كاتێ باسی سیاسەت دەكەین.
-
3:03 - 3:06زۆر به ئاسانی هەڵدەچین
-
3:06 - 3:08دەربارەی ئەو بابەتانەی
سۆزمان هەیه بۆیان، -
3:08 - 3:11و دەتوانین وا له خۆپەسەندی خۆمان
بكەین بەڕاستی -
3:11 - 3:13بۆچونی خەڵكانی دیكه ببیستێت.
-
3:13 - 3:15لەم كەشه شێتانەیەی
ئێستای سیاسەتدا، -
3:15 - 3:18بەداخەوە، ئێمه ئەوپەری دەرئەنجامی
-
3:18 - 3:20مشتومری سیاسی توند دەبینین،
-
3:20 - 3:24بەجۆرێ خەڵكی حەز دەكەن
لەپەیوەندیەكانیان دوربکەونەوە. -
3:24 - 3:27ڕاسمسن سەرەتای ئەمساڵ
ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە -
3:27 - 3:32دەڵێ سەدا ٤٠ خەڵك گوتویانه
هەڵبژاردنی ٢٠١٦ -
3:32 - 3:35كاریگەری نەرێنی هەبووه لەسەر
پەیوەندیه كەسیەكانیان، -
3:35 - 3:38ڕۆژنامەی كۆگنیتیڤ
نیۆرۆساینس پێمان دەڵێت -
3:38 - 3:40خەڵك پارێزگاری له
بیروباوەڕیان دەكەن -
3:40 - 3:43بەهۆی هەست و سۆزیان
زیاتر له ژیریان، -
3:43 - 3:45کاتێک هەست و ژیری بەریەك دەكەون،
-
3:45 - 3:48به دڵنیایەوه هەست سەردەكەوێ.
-
3:48 - 3:50بەبێ سەرسورمان، باسکردنی ئەم بابەتانە
زۆر قورسه. -
3:50 - 3:52ل.ئ: سەیركه ئێمه دوو هاورێی ئاساین
-
3:52 - 3:55.ڕێكەوتی كردووه زۆر جیاواز بیركەنەوه
-
3:55 - 3:58لەسەر سیاسەت و ڕۆڵی
حكومەت لەسەر ژیانمان. -
3:58 - 4:01هەوومان پێمان دەگوترێت
باسی سیاسەت نەكەین -
4:01 - 4:03چونكه لەگەڵ ڕەوشت ناگونجێ،
-
4:03 - 4:04بەڵام پێویسته بتوانین
باسی بکەین. -
4:04 - 4:08چونكه گرنگه بۆمان و بەهشێكه
له بوونمان. -
4:08 - 4:10ک.ك: بڕیارمان داوه
.مشتومڕ لەسەر سیاسەت نەكەین -
4:10 - 4:13له بڕی ئەوه دیالۆگ بكەین
-
4:13 - 4:15بۆ ئەوەی ئەو شتە بپارێزین
کە ناومان ناوە -
4:15 - 4:17هاوڕێیەتی و سازانی
دوولایەنە. -
4:17 - 4:19(پێكەنین)
-
4:19 - 4:22ل.ئ: ئهەو هەڵبژاردنه و ئەو
گێژاوەی بەدووی خۆیدا هێنای -
4:22 - 4:25زۆر هەلی باشی پێبەخشین
تا كار بەم لێزانینەمان بكەین. -
4:25 - 4:27(پێكەنین)
-
4:27 - 4:29با لە شوبات و ڕێپێوانی ژنانەوە
دەست پێبکەین. -
4:29 - 4:32لەهم خاڵەدا، دەتوانین پێشبینی بكەی
كێ له ئێمه بەشداری كردووه. -
4:32 - 4:34(پێكەنین)
-
4:34 - 4:36س.ك: ئۆو، ڕێپێوانی ژنان.
-
4:36 - 4:39به درێژای ڕۆژەكه
بێزار و وەرەس بووم، -
4:39 - 4:40بەڕاستی لەبەر دوو شت.
-
4:40 - 4:43یەكەم، ناوەكەی "ڕێپێوانی ئافرەتان."
-
4:43 - 4:45وەهكو ئافرەتێكی پارێزگاركار،
-
4:45 - 4:48پلاتفۆرمی ڕێپێوانەكه
نوێنەرایەتی منی نەدەکرد، -
4:48 - 4:49ئەوه باشه،
-
4:49 - 4:52بەڵام به بیستنی ئەوەی
كه ئەم خۆپیشاندانه بۆخوشكایەتی -
4:52 - 4:54و پاڵپشتی هەموو ژنانه
-
4:54 - 4:55بۆ من ڕاست نەبوو.
-
4:55 - 4:58بەشێكی دیكه كاتی ڕووداوەكەیه،
-
4:58 - 5:01له ڕاستیدا ئەمه ڕۆژێك دوای
دەست بەكاربوونی سەرۆك بوو. -
5:01 - 5:04وا هەستم دەكرد تەنانەت
بەرێوەبەرایەتی نوێ -
5:04 - 5:06هیچ كارێكیان نەكردووه
باش یان خراپ، -
5:06 - 5:09پێش ئەوەی خەڵك درك به
پێویستی خۆپێشاندان بكەن دژی. -
5:09 - 5:12ل.ئ: له هەلومەرجی ئاساییدا
.هەمان بۆچوونی كایتەلینم هەیه -
5:12 - 5:15پێم وایه بەڕێوه بەرایەتیەكه
شایانی گومانلێکردنە. -
5:15 - 5:18لهەم بارەدا، ڕێپێوانم دەكرد بۆ ئەوەی
دڵسۆزی خۆم نیشان بدەم -
5:18 - 5:22كه پیاوێك بەو هەموو پێشینه خراپەی
لەگەڵ ژن و گروپەكاتی ترهەیەتی -
5:22 - 5:23هەڵبژێردراوه وەكو سەرۆك.
-
5:24 - 5:26پێویسته بەشێك بم
لەو دەنگه گشتگیره. -
5:26 - 5:29كه دەیانویست پەیامێكی ڕوون بنێرن
بۆ سەرۆكه نوێیەكه -
5:29 - 5:31که ئێمه قبوڵمان نیه و خۆشنابین
-
5:31 - 5:34لە هەڵسوكەوت و خۆبەزلزانینەکەی
كاتی هەڵبژاردن. -
5:34 - 5:37ك.ك: من هەست به جۆرێ له
توڕەبوون دەكەم، -
5:37 - 5:41ئینجا فەیسبوكەكەی لەورێن
دەبینم به بابەتی نوێوه. -
5:41 - 5:42(پێكەنین)
-
5:42 - 5:45دەهبینم كوڕەكەی لەورێن له ڕێپێوانەكه
دروشمی هەڵگرتووه -
5:45 - 5:49ئەمە بە ڕێگەیەکی خراپ
منی بردە ئاستێکی دیکەوە، -
5:49 - 5:50چونكه ئەم كوڕانه دەناسم،
-
5:50 - 5:52ئەو كوڕانەم خۆش دەوێن،
-
5:52 - 5:54و هەست ناكەم تەمەنیان گونجاو بێت
-
5:54 - 5:56بۆ ئەوەی تێبگەن ڕێپێوان
مانای چییه. -
5:56 - 5:58تێناگەم بۆ لەورێن ڕیگەیدان
-
5:58 - 6:00بەم جۆرە بەشداری بکەن
-
6:00 - 6:03وەها تێدەگەم ئەمه هەڵبژاردەی
كوڕەكان نییه. -
6:03 - 6:05هەروەها لەورێنیش دەناسم.
-
6:05 - 6:07تۆ دایکێکی زۆر باشیت
-
6:07 - 6:09هەرگیز كوڕەكانت بەمجۆرە
بەكار ناهێنیت، -
6:09 - 6:11پێویستبوو هەڵوستەیەك بكەم
پشکنینی خۆم بكەم. -
6:11 - 6:13دەبوو بڕیارێك بدەم.
-
6:13 - 6:15دەمتوانی ڕێگە ئاسانەکە
هەڵبژێرم بۆ هەڵهاتن -
6:15 - 6:17هیچ شـێكیش بەو نەڵێم،
-
6:17 - 6:19له بری ئەوه توڕەییەكەم
هێور بێتەوه، -
6:19 - 6:23یان لەبارەی هۆکارەکانییەوە
پرسیاری لێبكەم. -
6:23 - 6:25ل.ئ: لەگەڵ كەیتلین قسەم كرد
-
6:25 - 6:27باسی ڕێپێوانەکەمان كرد
-
6:27 - 6:29چەن هەفتەیەك پێشتر
بەشدار بووین. -
6:29 - 6:32كوڕەكانم زۆر تامەزرۆ بوون
بۆ بۆنەکە ڕێكدەخرا، -
6:32 - 6:35ئەمە ڕایکێشاینە ناو چەند بابەتێکی
خێزانیی سەرەنجڕاکێشەوە. -
6:36 - 6:39قسەمان لەسەر ماف و ئیمتییازەکانی
ئەم وڵاتە کرد -
6:39 - 6:42بۆ خۆپێشاندان له دژی ئەو شتانەی
هاوڕانین لەگەڵی، -
6:42 - 6:45هاوسەرەكەم پێیانی ڕاگەیاند
گرنگی ئەوە لە کوێدایە -
6:45 - 6:47پیاوان بەشداری ڕێپێوانی
ئافرەتان بكەن. -
6:47 - 6:50بەڵام له هەمووی گرنگتر
وەكو خێزانێك ڕێپێوانمان كرد -
6:50 - 6:53ڕێگایەك بوو بۆ شەرەفمەندی
سپاردەی دایك وباوكمان. -
6:53 - 6:55هەموو کارەکانیان لە پێناو
-
6:55 - 6:59پارێزگاری كردن له مافی
هاولاتیانی بێ دەسەڵات بوو، -
6:59 - 7:01ئەهم بەهایانەیان بۆ
من و براكەم جێهێشت، -
7:01 - 7:04ئێمەش دەمانەوێت هەمان شت
بكەین بۆ كوڕەكانمان. -
7:04 - 7:05ک.ك: پاش قسەكردن
لەگەڵ لەورێن، -
7:05 - 7:09تێگەیشتم نەك تەنها
له گرنگی ڕێپێوانەكه لای ئەو، -
7:09 - 7:11بەڵكو بۆ كوڕەكانیشی لەگەڵ بووه.
-
7:11 - 7:13ڕاشكاەوانه دەڵێم،
گریمانەكنم هەڵه بوون. -
7:13 - 7:15كوڕەكان
دەیانویست ڕێپێوان بكەن -
7:15 - 7:17پاش ئەوەی وەک خێزانێک
قسەیان لەسەر کردبوو. -
7:17 - 7:19بەڵام له هەمووی گرنگتر
لەسەر ئەم نمونەیه -
7:19 - 7:22ئەوەیه بیر له
بژاردەكانی دیکە بكەینەوه. -
7:22 - 7:23گەر قسەمان لەسەری نەکردایە،
-
7:23 - 7:25بێزار دەبووم لەگەڵ ئەو،
-
7:25 - 7:27لە ئەنجامدا كۆمەڵێك
بێرێزی لێدەكەوتەوه -
7:27 - 7:29كاری له هاوڕێیەتیمان دەكرد.
-
7:29 - 7:32بەڵام بەپرسیار كردن له لەورێن،
دیالۆگمان بەكارهێنا -
7:32 - 7:34بۆ ئەوەی لەیەكتر بگەین.
-
7:34 - 7:36ئێستا، ڕوونتر بڵێم،
-
7:36 - 7:40گفتوگۆكەمان هیچ بۆچوونی نەگۆڕیم لەسەر
بیرکردنەوەی من بۆ ڕێپێوانەكه، -
7:40 - 7:44بەڵام بەدڵنیایەوه بۆچوونم
گۆڕا لەسەر بردنی كوڕەكانی. -
7:44 - 7:47بۆ هەردووكمان
دیالۆگ وایكرد له یەكتر بگەین -
7:47 - 7:49ڕای یەكتر بزانین لەسەر
ڕێپێوانی ئافرەتان -
7:49 - 7:51هەرچەند كۆكیش نەبین.
-
7:51 - 7:55ل.ئ: دووەم بابەت كه ئاستەنگی
دروست كردووه له بەردەم دیالۆگدا -
7:55 - 7:57ویستی من بوو بۆ تێگەیشتن لەوەی
-
7:57 - 7:59چۆن كەیتلین دەنگی به ترەمپ داوه.
-
7:59 - 8:05(پێكەنین)
-
8:05 - 8:09كەیتلین ئافرەتێكی سەركەوتووه
-
8:09 - 8:12كه زۆر بەسۆزه و گرنگی دەدات،
-
8:12 - 8:13ئەم كەیتلینەی من دەیناسم
-
8:13 - 8:16هەرگیز رێگە نادات
هیچ پیاوێك قسه لەسەر ژن بكات -
8:16 - 8:18بەوجۆرەی ترەمپ
كاتی كەمپینەكه دەیکرد. -
8:19 - 8:22قورس بوو ئەو دوو شته
جێگایان بێتەوه له مێشكم. -
8:22 - 8:24چۆن دەڕوانیته ئەو شتانه؟
-
8:25 - 8:28ك.ك: پێم وایه من تاكه كەسێك نیم
بەم جۆره بیر بكەمەوه -
8:28 - 8:31ئێمه هەڵبژاردەی باشترمان
نەبوو بۆ هەڵبژاردنی ساڵی پار. -
8:31 - 8:33(پێكەنین)
-
8:33 - 8:37كاندیدی كۆماریەكان كه من پاڵپشتیم
دەكرد ناسراو نەبوو، -
8:37 - 8:39كه هاته ساتی دەنگدان
پێویست بوو بڕیار بدەم. -
8:40 - 8:42ڕاست دەكەیت
زۆر شتی ناخۆش هەبوون -
8:42 - 8:44له كاتی بانگەشەی ترەمپ،
-
8:44 - 8:47خەریك بوو بریار بدەم
و نەچم بۆ دەنگدان -
8:47 - 8:48دەنگ نەدەم بۆ سەرۆك،
-
8:48 - 8:51شتێك كه پێشتر هەرگیز بیرم
لێ نەكردووەتەوه بیكەم. -
8:51 - 8:53بەڵام دواتر دەنگم به ترەمپ دا،
-
8:53 - 8:57بۆ من دەنگدان بوو به حزب نەك به كەس،
-
8:57 - 9:01دەمزانی هەڵبژاردنی
سەرۆكایەتی چەنده گرنگه -
9:01 - 9:03كاریگەری هەیه لەسەر دادگەری.
-
9:03 - 9:07بەڵام به لەورێنم گووت
ململانێنم دەكرد لەگەڵ ئەم بڕیاره، -
9:07 - 9:08به سانایی نەم دا.
-
9:09 - 9:12ل.ئ: دوای گفتوگۆكەمان
به چەند شتێك كاریگەر بووم. -
9:12 - 9:16یەكەم بوومه قوربانی
چەسپاندنی لایەنگیری خۆم. -
9:16 - 9:18بەهۆی هەستە بەتینەكەم بۆ ترەمپ،
-
9:18 - 9:21هەمان باوەڕم هەبوو
لەسەر دەنگدەرانی ترەمپ، -
9:21 - 9:23کەسیان میهرەبان نین.
-
9:23 - 9:24(پێكەنین)
-
9:24 - 9:27بەڵام ناسینی كەیتلین
وای لێكردم پرسیار بكەم -
9:28 - 9:31دەنگدەرانی ترەمپ نیگەرانی چین؟
-
9:31 - 9:34له ژێر ئەم هەموو زمانی دووبەرەكییه،
چی ڕوودهدات؟ -
9:34 - 9:37دەتوانین چی بزانین لەسەر
خۆمان و وڵاتەكەمان -
9:37 - 9:38لەوم ڕوداوە نەخوازراوەوە؟
-
9:39 - 9:44پێم وایه هەمان هەستی بێهیوای
بەش دەكەین لەم هەڵبژاردنه، -
9:44 - 9:47هەر دووكمان نیگەرانین لەو
سیستەمی دوو حیزبه سیاسییە. -
9:48 - 9:50بەڵام له هەمووی گرنگتر
دەربارەی ئەم ئاخاوتنەمان -
9:50 - 9:52ڕوویان داوه.
-
9:53 - 9:56بەبێ دیالۆگێكی كراوه و ڕاستگۆیانه
له نێوان هەردووکماندا، -
9:56 - 9:59ئەم هەڵبژاردنه دەبووه
كێشەیەكی گەوره -
9:59 - 10:02بۆ چوار ساڵی داهاتوو
مەبەستم ڕەگەزدۆزیه. -
10:02 - 10:06(پێكەنین)
-
10:06 - 10:07ک.ك: تەماشا كه---
-
10:07 - 10:10(پێكەنین)
-
10:10 - 10:13تەماشا كه--- دەزانین
كاری دەوێ بۆ ئەوەی ئەو سەرسەختیانه، -
10:13 - 10:16تێپەڕێنین وهەندێ جار هەڵچونه
سۆزداریەكانی -
10:16 - 10:19مشتومڕەكان لەسەر بابەتەكانی
وەكو ڕێپێوانی ئافرەتان -
10:19 - 10:23یان بۆچی هاوڕێكەت دەنگی داوه
به كاندیدێكی نەشیاو. -
10:23 - 10:25بەڵام پێویسته ئەم گفتوگۆیانه هەبێت.
-
10:25 - 10:28توانامان بۆ گۆڕینی مشتومڕی سیاسی
-
10:28 - 10:30بۆ دیالۆگی ڕاستەقینه
-
10:30 - 10:33هونەرێكی گرنگه هەموومان
دەبێت گرنگی پێبدەین، -
10:33 - 10:35به تایبەت لەگەڵ ئەو خەڵكانەی
گرنگن له لامان. -
10:36 - 10:39ل.ئ: تەنها گەورەکان پێویستیان
بەم هەوڵسوکەوتە نییە. -
10:39 - 10:42بەڵكو گرنگە هەمان شت
لەگەڵ منداڵەکانیشمان بکەین. -
10:42 - 10:45كوڕەكانم بێزاربوون بەهۆی
ئەم هەڵبژاردنەوه. -
10:45 - 10:47گوێبستی هەواڵەكان دەبووین
له بەیانیاندا، -
10:47 - 10:50باسی ئەم بابەتەیان دەكرد لەگەڵ
هاوڕێكانیان له قوتابخانه. -
10:51 - 10:55نيگەران بووم چونكه زۆر زانیاری
ناراستی جەمسەرگیریان وەەردەگرت، -
10:55 - 10:58ترسیان زیاتر دەبوو به
سەرۆكایەتی ترەمپ. -
10:59 - 11:03تا ڕۆژێك له دوای هەڵبژاردن،
كوڕەكانم دەبرده قوتابخانه، -
11:03 - 11:06كوڕه گچكەكەم زۆر
له ناکات گوتی، -
11:06 - 11:11دایكه، هیچ كەسێ ناناسین
دەنگی به ترەمپ دابێت، وانییه؟ -
11:11 - 11:14(پێكەنین)
-
11:14 - 11:18وەستام و هەناسەیەكی
قوڵم هەڵكێشا. -
11:18 - 11:19"بەڵێ، دەیناسین."
-
11:19 - 11:20(پێكەنین)
-
11:20 - 11:22"كواترۆمانیس."
-
11:22 - 11:24وەڵامەكەی زۆر سەرسورهێنەر بوو.
-
11:24 - 11:27به جۆرێ سەری لێتێكچوو،
و گووتی... -
11:28 - 11:29بەڵام ئەوانمان خۆشدەوێت.
-
11:29 - 11:32(پێكەنین)
-
11:32 - 11:34وەڵامم داوه، "بەڵێ خۆشمان دەوێن."
-
11:34 - 11:35(پێكەنین)
-
11:35 - 11:38پاشان گووتی
"بۆچی ئەوان دەنگیان به ئەو دا؟" -
11:38 - 11:40لەبیرم دێ وەساتم و بیرم كردەوه
-
11:40 - 11:43زۆر گرنگ بوو چۆن
وەڵامی ئەو پرسیارەم داوه. -
11:44 - 11:46بەجۆرێ دەبوایه ڕێز له
بەهاكانی خێزانەكەم بگرم -
11:46 - 11:48و ڕێز پیشان بدەم
بۆ هاوڕێكانم. -
11:49 - 11:50له كۆتاییدا گووتم،
-
11:50 - 11:53"پێیان وایه ئەمه ڕێگەیەكی
ڕاسته بۆ ئەم وڵاته." -
11:53 - 11:56پێش ئەوەی هەموو
ڕستەكەم تەواو بكەم، -
11:56 - 11:59ڕۆیشت بۆ یاری تۆپی پێ
یاری دەكرد له كاتی پشوەكەی. -
11:59 - 12:00.ك.ك: ژیان لەگەڵ كوڕەكان
-
12:00 - 12:01(پێكەنین)
-
12:01 - 12:05ئەوەی ەورێن و من بینیمان
له ڕێگەی هاوڕێیەتییه دولایەنەكەمان -
12:05 - 12:08دەتوانین بە گفتوگۆ بژین.
-
12:08 - 12:10ئێمه خۆمان هەڵمانبژارد
ڕاستگۆیانه زانینخواز بین -
12:10 - 12:13دەربارەی بۆچوون و تێڕوانینی یەكدی
-
12:13 - 12:17و حەزبكەین گوێ له یەكتر بگرین
تەنانەت ئەوكاتەی كۆكیش نین. -
12:17 - 12:20و بەخستنەلاوەی خۆپەسەندی و
بۆچوونی لایەنگیرانه، -
12:20 - 12:22دهستپێكێكی بێسنورمان
بۆ فێربوون كردەوه. -
12:23 - 12:26لەوەش گرنگتر بۆ هاوڕێییەتیەكەمان،
-
12:26 - 12:28بەڵێنی خۆپەیوەستکردنمان بەیەک دا
-
12:28 - 12:31كه هاوڕێییەتیەكەمان زۆر گرنگتره
-
12:31 - 12:35له بردنەوه و خۆبەڕاست دانان
له گفتووگۆیەك لەسەر سیاسەت. -
12:35 - 12:38ئەمرۆ ئێمه داواتان لێدەكەین
گفتوگۆ بكەن. -
12:38 - 12:41قسه لەگەڵ كەسێك كه
لەدەرەوەی حزبەكەت -
12:41 - 12:42ڕەنگه دژی
بیركردنەوەكانت بێتەوه. -
12:42 - 12:44هەوڵ بده كەسێك سەرقاڵ بكەیت
-
12:44 - 12:47كه به تایبەت خۆت له گفتوگۆی
سیاسی لێ بەدوور دەگری. -
12:47 - 12:50بەڵام لەبیرت بێت،
ئامانجەكه ئەوه نییه ببەیتەوه، -
12:50 - 12:53ئامانجەكه گوێگرتنه و تێگەیشتن و
-
12:53 - 12:55ویستی فێربوونی شتی نوێیە.
-
12:56 - 12:58ل.ئ: با بەگەرێینەوه شەوی هەڵبژاردن.
-
12:58 - 12:59كاتێ دەنگدان دادەخرا
-
12:59 - 13:03ڕوون دەبویەوه ترەمپ دەبێته
سەرۆكه نوێیەكەمان، -
13:03 - 13:04من وێران بووبووم.
-
13:05 - 13:07خەمبار و سەرلێشێواو،
-
13:07 - 13:09ڕاستگۆ تر--- توڕه بووم.
-
13:10 - 13:12ئینجا كەمێك پێش نیوەشەو،
-
13:12 - 13:14نامەیەكم له كەیتلینەوه بۆهات.
-
13:14 - 13:18(دەزانم شەوێكی سەخته بۆ ئێوه.
-
13:18 - 13:21بیر له ئێوه دەكەینەوه. خۆشم دەوێی.)
-
13:21 - 13:24زۆر سانا بوو چەند
هەفتەیەك و مانگێكی ناخۆش -
13:24 - 13:27و بێ قسەی نەخوازراو، ئەمەیه --
-
13:28 - 13:31هاوسۆزی ڕەگی لە هاوڕێیەتییەکەماندا
داکوتابوو. -
13:32 - 13:35دەمزانی لەم ساتەدا، كه
بەم ڕێگایەمان دا برد. -
13:36 - 13:39ك.ك: پێویسته ڕێگەیەك بدۆزینەوه
بۆ ئەوەی گفتوگۆی مانادار بكەین -
13:39 - 13:42كه بەرەو پێشەوەمان دەبات
وەك نەتەوەیەك، -
13:42 - 13:43ناتوانین زیاتر چاوەڕێ بین
-
13:43 - 13:47بۆ هەڵبژێرداوه ڕەسمییەكان
بۆ بەرزكردنەوەی وتاری نەتەوەیی. -
13:47 - 13:50ل.ئ: ئاستەنگەكانی پێشمان
پێویستی به هەموان هەیه -
13:50 - 13:53بۆ بەشداری كردنێكی
قوڵتر و مانادارتر ... -
13:54 - 13:56و لە هەر یەکەمانەوە دەست پێدەکات
-
13:56 - 13:58پەیوەندییەكانمان لەسەر
دیالۆگ بنیاتبنێین -
13:58 - 14:02له پەیوەندییەكانمان و كۆمەڵگەکانمان
-
14:02 - 14:03وەک یەک وڵاتیش.
-
14:04 - 14:05زۆر سوپاس.
-
14:05 - 14:12(چەپڵه لێدان)
- Title:
- .چۆن هاوڕێیهتیمان لە پێچەوانەی بۆچوونی سیاسیمان ڕزگاری بوو
- Speaker:
- كهیتلین كواترۆمانی و لهورێن ئهرلێج
- Description:
-
هێشتا دهتوانی برادهر بیت لهگهڵ كهسێك كه بە هەمان شێوەی تۆ دهنگی نهداوه؟ بۆكهیتلین كواترۆمانی و لهورێن ئهرلێج كه دوو هاوڕێی نزیكن زۆر جیاواز بیر دهكهنهوه لهسهر سیاسهت، له دهرئهنجامی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهمهریكا دهكرا بێڕێز و نهیار بونایه. لهبری ئهوه دیالۆگیان ههڵبژارد-- و چهند تاكتیكێكی سادهمان فێر دهكهن كه .بهكاری دههێنن بۆ ئهوهی هاوڕێیهتییه دوڵایهنیهكهیان بپارێزن
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:12
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How our friendship survives our opposing politics | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for How our friendship survives our opposing politics | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How our friendship survives our opposing politics | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How our friendship survives our opposing politics | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How our friendship survives our opposing politics | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How our friendship survives our opposing politics | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How our friendship survives our opposing politics | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How our friendship survives our opposing politics |