Return to Video

.چۆن هاوڕێیه‌تیمان لە پێچەوانەی بۆچوونی سیاسیمان ڕزگاری بوو

  • 0:01 - 0:04
    كەیتلین كواترۆمانی: هەڵبژاردنەكانی
    ٢٠١٦ جیاواز بوو.
  • 0:05 - 0:08
    مشتومره سیاسیەكان لەگەڵ
    خێزان و هاوڕێكانمان
  • 0:08 - 0:09
    ئاستێكی جەمسەرگیری دەرخست
  • 0:09 - 0:12
    كه زۆربەمان پێشتر ئەزمونمان نەكردبوو.
  • 0:13 - 0:16
    ئەو كەسانەی هەمیشه پێمان وابوو
    بەرپسیار و زیرەكن
  • 0:16 - 0:18
    وەک نامۆ دەرکەوتن.
  • 0:18 - 0:20
    بەخۆمان گووت
    چۆن دەبێت وەها بیربكەیتەوه؟
  • 0:21 - 0:22
    پێم وابوو زیرەكیت.
  • 0:22 - 0:26
    لەورێن ئەرلیج: من و كەیتلین
    لە هاوینی ٢٠١١ یەکمان ناسی،
  • 0:26 - 0:28
    ئیشكردن دایكایەتی
    پێکیەوەی دەبەستینەوە
  • 0:28 - 0:31
    هەوڵمان دەدا كوڕه زیتەڵەكانمان
    سەرقاڵ بكەین.
  • 0:31 - 0:34
    هەر زوو هەستمان بەوه كرد زۆر شتی
    هاوبەشمان هەیە.
  • 0:34 - 0:38
    .له خۆشەویستیمان بۆ كۆلۆرادۆ تا سوشی،
  • 0:38 - 0:40
    شتێكی ئەوتۆ نەبوو كۆك نەبین لەسەری.
  • 0:41 - 0:44
    هەستمان بەوەكرد خۆشەویستیەكی
    قوڵمان هەیه بۆ ئەم ووڵاته
  • 0:44 - 0:47
    هەستمان بە بەرپرسیارەتی کرد
    تا لە ڕوی سیاسییەوە چالاکبین.
  • 0:47 - 0:49
    بەڵام هیچ كەس نایاب نیه --
  • 0:49 - 0:50
    (پێكەنین)
  • 0:50 - 0:54
    هەر زوو دەربارەی دوو شتی
    کەیتڵین، بێهیوابووم.
  • 0:54 - 0:57
    یەكەم، ڕقی له كامپینگ بوو.
  • 0:57 - 0:59
    ک.ك: پێم وایه گامپینگ خراپترین شته.
  • 0:59 - 1:02
    ل.ئ: ئینجا هیچ كامپێكمان
    نابێت له داهاتوو.
  • 1:03 - 1:07
    دووەم شت، كەسێكی چالاكه له سیاسەتدا --
  • 1:07 - 1:08
    وەكو پارێزگاركارێك.
  • 1:09 - 1:12
    ک.ك: لەوانەیه ڕقم له كامپینگ بێت،
    بەڵام سیاسەتم خۆش دەوێت.
  • 1:12 - 1:15
    ڕۆژانه له ڕادیۆ گوێ
    له بابەتی پارێزگاركاری دەگرم،
  • 1:15 - 1:19
    و خۆبەخشانه كارم كردووه له
    چەند كامپێنێكی پارێزگاركارەكان.
  • 1:19 - 1:22
    ل.ئ: و من كەمێك بەرەو چەپڕەویم،
  • 1:22 - 1:23
    مەبەستم ئەوەیە، زۆر چەپم.
  • 1:23 - 1:25
    (پێكەنین)
  • 1:25 - 1:27
    هەمیشه حەزم له سیاسەت بووه.
  • 1:27 - 1:28
    پسپۆڕیشم لە زانسته سیاسیەكانه،
  • 1:28 - 1:32
    كارم كردووه وەكو ڕێكخەری كۆمەڵەیەك
    و كامپینی كۆنگرێس.
  • 1:32 - 1:35
    ك.ك: كاتێ من و لەورێن یەكمانناسی،
  • 1:35 - 1:38
    له ناوەڕاستی كەمپینی
    سەرۆكایەتی ٢٠١٦ بوو،
  • 1:38 - 1:40
    زۆربەی ئاخاوتنه سیاسیەكانی پێشومان
  • 1:40 - 1:43
    لەسەر بنەمای گاڵتە وگەپ بوو.
  • 1:43 - 1:46
    بۆنمونه، من شاشەی كۆمپیوتەرەكەی
    لەورێنم دەگۆڕی
  • 1:46 - 1:48
    به وێنەی میت ڕۆمینی،
  • 1:48 - 1:51
    یان ئەو ماگنێتی كەمپنی ئۆبامای
    له پشتەوەی ئۆتۆمبیلەكەم دەدا.
  • 1:51 - 1:52
    (پێكەنین)
  • 1:52 - 1:54
    ل.ئ: ئۆتۆمبیل نەك پاسی بچووک.
  • 1:54 - 1:57
    ك.ك: به تێپەربوونی كات
    ئەو گفتوگۆیانه جدی تر بوون
  • 1:57 - 2:00
    و بوونه ناواخنی هاوڕێیەتیەكەمان.
  • 2:00 - 2:01
    شوێنێك به درێژای هێڵەكه،
  • 2:01 - 2:05
    بڕیارماندا هیچ شتی سنوردار نەكەین و
    گفتوگۆ لەسەر هەموو شت،
  • 2:05 - 2:10
    تەنانەت گەر پاڵمان بنێنە دەرەوەی
    ناوچەی ئارامی هاورێییەتییەکەمانەوە.
  • 2:10 - 2:11
    ل.ئ: بۆ زۆربەمان،
  • 2:11 - 2:14
    مشتومڕی سیاسی یاریەكی بێ ئەنجامه.
  • 2:14 - 2:16
    دۆڕاو و براوە هەن.
  • 2:16 - 2:19
    هێرش دەكەین و خاڵی لاواز
    له بەرامبەرەكەماندا دەدۆزینەوه.
  • 2:19 - 2:21
    ئەمەش گرنگترین بەشه:
  • 2:21 - 2:24
    دەمانەوێت هەموو كۆمێنت و
    بۆچوونێك وەرگرین
  • 2:24 - 2:27
    وەك هەوڵێكی كەسی
    له پێناو نرخ و بەهای خۆمان.
  • 2:28 - 2:31
    بەڵام چی دەبێت گەر بۆچونمان بگۆرین
    دەربارەی ئاخاوتنەكانمان؟
  • 2:31 - 2:33
    ئەی ئەگەر له ساتی ڕق لێبوونەوه،
  • 2:34 - 2:36
    دایەلۆگ هەڵبژێرین له بڕی مشتومڕ؟
  • 2:37 - 2:40
    كاتێ دایەلۆگ دەكەین
    دەستنوسەكه دەگۆڕین.
  • 2:40 - 2:43
    حەز و خۆ پەسەندیمان بۆ سەركەتن
    دەگۆڕێ
  • 2:43 - 2:45
    به هاوسۆزی و تێگەیشتن
  • 2:45 - 2:47
    و حەزی فێربوون.
  • 2:47 - 2:49
    لەبڕی شوێنی بڕیاردان،
  • 2:49 - 2:53
    بەڕاستی حەز دەكەین
    ئەزمونی كەسانی تر بكەین،
  • 2:53 - 2:55
    گرنگی و بەهایان.
  • 2:55 - 2:57
    ک.ك: تۆ زۆر به سادەیی باسی
    دەکەیت لەوران.
  • 2:58 - 3:01
    بەڵام گەیشتن به خاڵی دیالۆگ زەحمەته،
  • 3:01 - 3:03
    به تایبەت كاتێ باسی سیاسەت دەكەین.
  • 3:03 - 3:06
    زۆر به ئاسانی هەڵدەچین
  • 3:06 - 3:08
    دەربارەی ئەو بابەتانەی
    سۆزمان هەیه بۆیان،
  • 3:08 - 3:11
    و دەتوانین وا له خۆپەسەندی خۆمان
    بكەین بەڕاستی
  • 3:11 - 3:13
    بۆچونی خەڵكانی دیكه ببیستێت.
  • 3:13 - 3:15
    لەم كەشه شێتانەیەی
    ئێستای سیاسەتدا،
  • 3:15 - 3:18
    بەداخەوە، ئێمه ئەوپەری دەرئەنجامی
  • 3:18 - 3:20
    مشتومری سیاسی توند دەبینین،
  • 3:20 - 3:24
    بەجۆرێ خەڵكی حەز دەكەن
    لەپەیوەندیەكانیان دوربکەونەوە.
  • 3:24 - 3:27
    ڕاسمسن سەرەتای ئەمساڵ
    ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە
  • 3:27 - 3:32
    دەڵێ سەدا ٤٠ خەڵك گوتویانه
    هەڵبژاردنی ٢٠١٦
  • 3:32 - 3:35
    كاریگەری نەرێنی هەبووه لەسەر
    پەیوەندیه كەسیەكانیان،
  • 3:35 - 3:38
    ڕۆژنامەی كۆگنیتیڤ
    نیۆرۆساینس پێمان دەڵێت
  • 3:38 - 3:40
    خەڵك پارێزگاری له
    بیروباوەڕیان دەكەن
  • 3:40 - 3:43
    بەهۆی هەست و سۆزیان
    زیاتر له ژیریان،
  • 3:43 - 3:45
    کاتێک هەست و ژیری بەریەك دەكەون،
  • 3:45 - 3:48
    به دڵنیایەوه هەست سەردەكەوێ.
  • 3:48 - 3:50
    بەبێ سەرسورمان، باسکردنی ئەم بابەتانە
    زۆر قورسه.
  • 3:50 - 3:52
    ل.ئ: سەیركه ئێمه دوو هاورێی ئاساین
  • 3:52 - 3:55
    .ڕێكەوتی كردووه زۆر جیاواز بیركەنەوه
  • 3:55 - 3:58
    لەسەر سیاسەت و ڕۆڵی
    حكومەت لەسەر ژیانمان.
  • 3:58 - 4:01
    هەوومان پێمان دەگوترێت
    باسی سیاسەت نەكەین
  • 4:01 - 4:03
    چونكه لەگەڵ ڕەوشت ناگونجێ،
  • 4:03 - 4:04
    بەڵام پێویسته بتوانین
    باسی بکەین.
  • 4:04 - 4:08
    چونكه گرنگه بۆمان و بەهشێكه
    له بوونمان.
  • 4:08 - 4:10
    ک.ك: بڕیارمان داوه
    .مشتومڕ لەسەر سیاسەت نەكەین
  • 4:10 - 4:13
    له بڕی ئەوه دیالۆگ بكەین
  • 4:13 - 4:15
    بۆ ئەوەی ئەو شتە بپارێزین
    کە ناومان ناوە
  • 4:15 - 4:17
    هاوڕێیەتی و سازانی
    دوولایەنە.
  • 4:17 - 4:19
    (پێكەنین)
  • 4:19 - 4:22
    ل.ئ: ئهەو هەڵبژاردنه و ئەو
    گێژاوەی بەدووی خۆیدا هێنای
  • 4:22 - 4:25
    زۆر هەلی باشی پێبەخشین
    تا كار بەم لێزانینەمان بكەین.
  • 4:25 - 4:27
    (پێكەنین)
  • 4:27 - 4:29
    با لە شوبات و ڕێپێوانی ژنانەوە
    دەست پێبکەین.
  • 4:29 - 4:32
    لەهم خاڵەدا، دەتوانین پێشبینی بكەی
    كێ له ئێمه بەشداری كردووه.
  • 4:32 - 4:34
    (پێكەنین)
  • 4:34 - 4:36
    س.ك: ئۆو، ڕێپێوانی ژنان.
  • 4:36 - 4:39
    به درێژای ڕۆژەكه
    بێزار و وەرەس بووم،
  • 4:39 - 4:40
    بەڕاستی لەبەر دوو شت.
  • 4:40 - 4:43
    یەكەم، ناوەكەی "ڕێپێوانی ئافرەتان."
  • 4:43 - 4:45
    وەهكو ئافرەتێكی پارێزگاركار،
  • 4:45 - 4:48
    پلاتفۆرمی ڕێپێوانەكه
    نوێنەرایەتی منی نەدەکرد،
  • 4:48 - 4:49
    ئەوه باشه،
  • 4:49 - 4:52
    بەڵام به بیستنی ئەوەی
    كه ئەم خۆپیشاندانه بۆخوشكایەتی
  • 4:52 - 4:54
    و پاڵپشتی هەموو ژنانه
  • 4:54 - 4:55
    بۆ من ڕاست نەبوو.
  • 4:55 - 4:58
    بەشێكی دیكه كاتی ڕووداوەكەیه،
  • 4:58 - 5:01
    له ڕاستیدا ئەمه ڕۆژێك دوای
    دەست بەكاربوونی سەرۆك بوو.
  • 5:01 - 5:04
    وا هەستم دەكرد تەنانەت
    بەرێوەبەرایەتی نوێ
  • 5:04 - 5:06
    هیچ كارێكیان نەكردووه
    باش یان خراپ،
  • 5:06 - 5:09
    پێش ئەوەی خەڵك درك به
    پێویستی خۆپێشاندان بكەن دژی.
  • 5:09 - 5:12
    ل.ئ: له هەلومەرجی ئاساییدا
    .هەمان بۆچوونی كایتەلینم هەیه
  • 5:12 - 5:15
    پێم وایه بەڕێوه بەرایەتیەكه
    شایانی گومانلێکردنە.
  • 5:15 - 5:18
    لهەم بارەدا، ڕێپێوانم دەكرد بۆ ئەوەی
    دڵسۆزی خۆم نیشان بدەم
  • 5:18 - 5:22
    كه پیاوێك بەو هەموو پێشینه خراپەی
    لەگەڵ ژن و گروپەكاتی ترهەیەتی
  • 5:22 - 5:23
    هەڵبژێردراوه وەكو سەرۆك.
  • 5:24 - 5:26
    پێویسته بەشێك بم
    لەو دەنگه گشتگیره.
  • 5:26 - 5:29
    كه دەیانویست پەیامێكی ڕوون بنێرن
    بۆ سەرۆكه نوێیەكه
  • 5:29 - 5:31
    که ئێمه قبوڵمان نیه و خۆشنابین
  • 5:31 - 5:34
    لە هەڵسوكەوت و خۆبەزلزانینەکەی
    كاتی هەڵبژاردن.
  • 5:34 - 5:37
    ك.ك: من هەست به جۆرێ له
    توڕەبوون دەكەم،
  • 5:37 - 5:41
    ئینجا فەیسبوكەكەی لەورێن
    دەبینم به بابەتی نوێوه.
  • 5:41 - 5:42
    (پێكەنین)
  • 5:42 - 5:45
    دەهبینم كوڕەكەی لەورێن له ڕێپێوانەكه
    دروشمی هەڵگرتووه
  • 5:45 - 5:49
    ئەمە بە ڕێگەیەکی خراپ
    منی بردە ئاستێکی دیکەوە،
  • 5:49 - 5:50
    چونكه ئەم كوڕانه دەناسم،
  • 5:50 - 5:52
    ئەو كوڕانەم خۆش دەوێن،
  • 5:52 - 5:54
    و هەست ناكەم تەمەنیان گونجاو بێت
  • 5:54 - 5:56
    بۆ ئەوەی تێبگەن ڕێپێوان
    مانای چییه.
  • 5:56 - 5:58
    تێناگەم بۆ لەورێن ڕیگەیدان
  • 5:58 - 6:00
    بەم جۆرە بەشداری بکەن
  • 6:00 - 6:03
    وەها تێدەگەم ئەمه هەڵبژاردەی
    كوڕەكان نییه.
  • 6:03 - 6:05
    هەروەها لەورێنیش دەناسم.
  • 6:05 - 6:07
    تۆ دایکێکی زۆر باشیت
  • 6:07 - 6:09
    هەرگیز كوڕەكانت بەمجۆرە
    بەكار ناهێنیت،
  • 6:09 - 6:11
    پێویستبوو هەڵوستەیەك بكەم
    پشکنینی خۆم بكەم.
  • 6:11 - 6:13
    دەبوو بڕیارێك بدەم.
  • 6:13 - 6:15
    دەمتوانی ڕێگە ئاسانەکە
    هەڵبژێرم بۆ هەڵهاتن
  • 6:15 - 6:17
    هیچ شـێكیش بەو نەڵێم،
  • 6:17 - 6:19
    له بری ئەوه توڕەییەكەم
    هێور بێتەوه،
  • 6:19 - 6:23
    یان لەبارەی هۆکارەکانییەوە
    پرسیاری لێبكەم.
  • 6:23 - 6:25
    ل.ئ: لەگەڵ كەیتلین قسەم كرد
  • 6:25 - 6:27
    باسی ڕێپێوانەکەمان كرد
  • 6:27 - 6:29
    چەن هەفتەیەك پێشتر
    بەشدار بووین.
  • 6:29 - 6:32
    كوڕەكانم زۆر تامەزرۆ بوون
    بۆ بۆنەکە ڕێكدەخرا،
  • 6:32 - 6:35
    ئەمە ڕایکێشاینە ناو چەند بابەتێکی
    خێزانیی سەرەنجڕاکێشەوە.
  • 6:36 - 6:39
    قسەمان لەسەر ماف و ئیمتییازەکانی
    ئەم وڵاتە کرد
  • 6:39 - 6:42
    بۆ خۆپێشاندان له دژی ئەو شتانەی
    هاوڕانین لەگەڵی،
  • 6:42 - 6:45
    هاوسەرەكەم پێیانی ڕاگەیاند
    گرنگی ئەوە لە کوێدایە
  • 6:45 - 6:47
    پیاوان بەشداری ڕێپێوانی
    ئافرەتان بكەن.
  • 6:47 - 6:50
    بەڵام له هەمووی گرنگتر
    وەكو خێزانێك ڕێپێوانمان كرد
  • 6:50 - 6:53
    ڕێگایەك بوو بۆ شەرەفمەندی
    سپاردەی دایك وباوكمان.
  • 6:53 - 6:55
    هەموو کارەکانیان لە پێناو
  • 6:55 - 6:59
    پارێزگاری كردن له مافی
    هاولاتیانی بێ دەسەڵات بوو،
  • 6:59 - 7:01
    ئەهم بەهایانەیان بۆ
    من و براكەم جێهێشت،
  • 7:01 - 7:04
    ئێمەش دەمانەوێت هەمان شت
    بكەین بۆ كوڕەكانمان.
  • 7:04 - 7:05
    ک.ك: پاش قسەكردن
    لەگەڵ لەورێن،
  • 7:05 - 7:09
    تێگەیشتم نەك تەنها
    له گرنگی ڕێپێوانەكه لای ئەو،
  • 7:09 - 7:11
    بەڵكو بۆ كوڕەكانیشی لەگەڵ بووه.
  • 7:11 - 7:13
    ڕاشكاەوانه دەڵێم،
    گریمانەكنم هەڵه بوون.
  • 7:13 - 7:15
    كوڕەكان
    دەیانویست ڕێپێوان بكەن
  • 7:15 - 7:17
    پاش ئەوەی وەک خێزانێک
    قسەیان لەسەر کردبوو.
  • 7:17 - 7:19
    بەڵام له هەمووی گرنگتر
    لەسەر ئەم نمونەیه
  • 7:19 - 7:22
    ئەوەیه بیر له
    بژاردەكانی دیکە بكەینەوه.
  • 7:22 - 7:23
    گەر قسەمان لەسەری نەکردایە،
  • 7:23 - 7:25
    بێزار دەبووم لەگەڵ ئەو،
  • 7:25 - 7:27
    لە ئەنجامدا كۆمەڵێك
    بێرێزی لێدەكەوتەوه
  • 7:27 - 7:29
    كاری له هاوڕێیەتیمان دەكرد.
  • 7:29 - 7:32
    بەڵام بەپرسیار كردن له لەورێن،
    دیالۆگمان بەكارهێنا
  • 7:32 - 7:34
    بۆ ئەوەی لەیەكتر بگەین.
  • 7:34 - 7:36
    ئێستا، ڕوونتر بڵێم،
  • 7:36 - 7:40
    گفتوگۆكەمان هیچ بۆچوونی نەگۆڕیم لەسەر
    بیرکردنەوەی من بۆ ڕێپێوانەكه،
  • 7:40 - 7:44
    بەڵام بەدڵنیایەوه بۆچوونم
    گۆڕا لەسەر بردنی كوڕەكانی.
  • 7:44 - 7:47
    بۆ هەردووكمان
    دیالۆگ وایكرد له یەكتر بگەین
  • 7:47 - 7:49
    ڕای یەكتر بزانین لەسەر
    ڕێپێوانی ئافرەتان
  • 7:49 - 7:51
    هەرچەند كۆكیش نەبین.
  • 7:51 - 7:55
    ل.ئ: دووەم بابەت كه ئاستەنگی
    دروست كردووه له بەردەم دیالۆگدا
  • 7:55 - 7:57
    ویستی من بوو بۆ تێگەیشتن لەوەی
  • 7:57 - 7:59
    چۆن كەیتلین دەنگی به ترەمپ داوه.
  • 7:59 - 8:05
    (پێكەنین)
  • 8:05 - 8:09
    كەیتلین ئافرەتێكی سەركەوتووه
  • 8:09 - 8:12
    كه زۆر بەسۆزه و گرنگی دەدات،
  • 8:12 - 8:13
    ئەم كەیتلینەی من دەیناسم
  • 8:13 - 8:16
    هەرگیز رێگە نادات
    هیچ پیاوێك قسه لەسەر ژن بكات
  • 8:16 - 8:18
    بەوجۆرەی ترەمپ
    كاتی كەمپینەكه دەیکرد.
  • 8:19 - 8:22
    قورس بوو ئەو دوو شته
    جێگایان بێتەوه له مێشكم.
  • 8:22 - 8:24
    چۆن دەڕوانیته ئەو شتانه؟
  • 8:25 - 8:28
    ك.ك: پێم وایه من تاكه كەسێك نیم
    بەم جۆره بیر بكەمەوه
  • 8:28 - 8:31
    ئێمه هەڵبژاردەی باشترمان
    نەبوو بۆ هەڵبژاردنی ساڵی پار.
  • 8:31 - 8:33
    (پێكەنین)
  • 8:33 - 8:37
    كاندیدی كۆماریەكان كه من پاڵپشتیم
    دەكرد ناسراو نەبوو،
  • 8:37 - 8:39
    كه هاته ساتی دەنگدان
    پێویست بوو بڕیار بدەم.
  • 8:40 - 8:42
    ڕاست دەكەیت
    زۆر شتی ناخۆش هەبوون
  • 8:42 - 8:44
    له كاتی بانگەشەی ترەمپ،
  • 8:44 - 8:47
    خەریك بوو بریار بدەم
    و نەچم بۆ دەنگدان
  • 8:47 - 8:48
    دەنگ نەدەم بۆ سەرۆك،
  • 8:48 - 8:51
    شتێك كه پێشتر هەرگیز بیرم
    لێ نەكردووەتەوه بیكەم.
  • 8:51 - 8:53
    بەڵام دواتر دەنگم به ترەمپ دا،
  • 8:53 - 8:57
    بۆ من دەنگدان بوو به حزب نەك به كەس،
  • 8:57 - 9:01
    دەمزانی هەڵبژاردنی
    سەرۆكایەتی چەنده گرنگه
  • 9:01 - 9:03
    كاریگەری هەیه لەسەر دادگەری.
  • 9:03 - 9:07
    بەڵام به لەورێنم گووت
    ململانێنم دەكرد لەگەڵ ئەم بڕیاره،
  • 9:07 - 9:08
    به سانایی نەم دا.
  • 9:09 - 9:12
    ل.ئ: دوای گفتوگۆكەمان
    به چەند شتێك كاریگەر بووم.
  • 9:12 - 9:16
    یەكەم بوومه قوربانی
    چەسپاندنی لایەنگیری خۆم.
  • 9:16 - 9:18
    بەهۆی هەستە بەتینەكەم بۆ ترەمپ،
  • 9:18 - 9:21
    هەمان باوەڕم هەبوو
    لەسەر دەنگدەرانی ترەمپ،
  • 9:21 - 9:23
    کەسیان میهرەبان نین.
  • 9:23 - 9:24
    (پێكەنین)
  • 9:24 - 9:27
    بەڵام ناسینی كەیتلین
    وای لێكردم پرسیار بكەم
  • 9:28 - 9:31
    دەنگدەرانی ترەمپ نیگەرانی چین؟
  • 9:31 - 9:34
    له ژێر ئەم هەموو زمانی دووبەرەكییه،
    چی ڕوودهدات؟
  • 9:34 - 9:37
    دەتوانین چی بزانین لەسەر
    خۆمان و وڵاتەكەمان
  • 9:37 - 9:38
    لەوم ڕوداوە نەخوازراوەوە؟
  • 9:39 - 9:44
    پێم وایه هەمان هەستی بێهیوای
    بەش دەكەین لەم هەڵبژاردنه،
  • 9:44 - 9:47
    هەر دووكمان نیگەرانین لەو
    سیستەمی دوو حیزبه سیاسییە.
  • 9:48 - 9:50
    بەڵام له هەمووی گرنگتر
    دەربارەی ئەم ئاخاوتنەمان
  • 9:50 - 9:52
    ڕوویان داوه.
  • 9:53 - 9:56
    بەبێ دیالۆگێكی كراوه و ڕاستگۆیانه
    له نێوان هەردووکماندا،
  • 9:56 - 9:59
    ئەم هەڵبژاردنه دەبووه
    كێشەیەكی گەوره
  • 9:59 - 10:02
    بۆ چوار ساڵی داهاتوو
    مەبەستم ڕەگەزدۆزیه.
  • 10:02 - 10:06
    (پێكەنین)
  • 10:06 - 10:07
    ک.ك: تەماشا كه---
  • 10:07 - 10:10
    (پێكەنین)
  • 10:10 - 10:13
    تەماشا كه--- دەزانین
    كاری دەوێ بۆ ئەوەی ئەو سەرسەختیانه،
  • 10:13 - 10:16
    تێپەڕێنین وهەندێ جار هەڵچونه
    سۆزداریەكانی
  • 10:16 - 10:19
    مشتومڕەكان لەسەر بابەتەكانی
    وەكو ڕێپێوانی ئافرەتان
  • 10:19 - 10:23
    یان بۆچی هاوڕێكەت دەنگی داوه
    به كاندیدێكی نەشیاو.
  • 10:23 - 10:25
    بەڵام پێویسته ئەم گفتوگۆیانه هەبێت.
  • 10:25 - 10:28
    توانامان بۆ گۆڕینی مشتومڕی سیاسی
  • 10:28 - 10:30
    بۆ دیالۆگی ڕاستەقینه
  • 10:30 - 10:33
    هونەرێكی گرنگه هەموومان
    دەبێت گرنگی پێبدەین،
  • 10:33 - 10:35
    به تایبەت لەگەڵ ئەو خەڵكانەی
    گرنگن له لامان.
  • 10:36 - 10:39
    ل.ئ: تەنها گەورەکان پێویستیان
    بەم هەوڵسوکەوتە نییە.
  • 10:39 - 10:42
    بەڵكو گرنگە هەمان شت
    لەگەڵ منداڵەکانیشمان بکەین.
  • 10:42 - 10:45
    كوڕەكانم بێزاربوون بەهۆی
    ئەم هەڵبژاردنەوه.
  • 10:45 - 10:47
    گوێبستی هەواڵەكان دەبووین
    له بەیانیاندا،
  • 10:47 - 10:50
    باسی ئەم بابەتەیان دەكرد لەگەڵ
    هاوڕێكانیان له قوتابخانه.
  • 10:51 - 10:55
    نيگەران بووم چونكه زۆر زانیاری
    ناراستی جەمسەرگیریان وەەردەگرت،
  • 10:55 - 10:58
    ترسیان زیاتر دەبوو به
    سەرۆكایەتی ترەمپ.
  • 10:59 - 11:03
    تا ڕۆژێك له دوای هەڵبژاردن،
    كوڕەكانم دەبرده قوتابخانه،
  • 11:03 - 11:06
    كوڕه گچكەكەم زۆر
    له ناکات گوتی،
  • 11:06 - 11:11
    دایكه، هیچ كەسێ ناناسین
    دەنگی به ترەمپ دابێت، وانییه؟
  • 11:11 - 11:14
    (پێكەنین)
  • 11:14 - 11:18
    وەستام و هەناسەیەكی
    قوڵم هەڵكێشا.
  • 11:18 - 11:19
    "بەڵێ، دەیناسین."
  • 11:19 - 11:20
    (پێكەنین)
  • 11:20 - 11:22
    "كواترۆمانیس."
  • 11:22 - 11:24
    وەڵامەكەی زۆر سەرسورهێنەر بوو.
  • 11:24 - 11:27
    به جۆرێ سەری لێتێكچوو،
    و گووتی...
  • 11:28 - 11:29
    بەڵام ئەوانمان خۆشدەوێت.
  • 11:29 - 11:32
    (پێكەنین)
  • 11:32 - 11:34
    وەڵامم داوه، "بەڵێ خۆشمان دەوێن."
  • 11:34 - 11:35
    (پێكەنین)
  • 11:35 - 11:38
    پاشان گووتی
    "بۆچی ئەوان دەنگیان به ئەو دا؟"
  • 11:38 - 11:40
    لەبیرم دێ وەساتم و بیرم كردەوه
  • 11:40 - 11:43
    زۆر گرنگ بوو چۆن
    وەڵامی ئەو پرسیارەم داوه.
  • 11:44 - 11:46
    بەجۆرێ دەبوایه ڕێز له
    بەهاكانی خێزانەكەم بگرم
  • 11:46 - 11:48
    و ڕێز پیشان بدەم
    بۆ هاوڕێكانم.
  • 11:49 - 11:50
    له كۆتاییدا گووتم،
  • 11:50 - 11:53
    "پێیان وایه ئەمه ڕێگەیەكی
    ڕاسته بۆ ئەم وڵاته."
  • 11:53 - 11:56
    پێش ئەوەی هەموو
    ڕستەكەم تەواو بكەم،
  • 11:56 - 11:59
    ڕۆیشت بۆ یاری تۆپی پێ
    یاری دەكرد له كاتی پشوەكەی.
  • 11:59 - 12:00
    .ك.ك: ژیان لەگەڵ كوڕەكان
  • 12:00 - 12:01
    (پێكەنین)
  • 12:01 - 12:05
    ئەوەی ەورێن و من بینیمان
    له ڕێگەی هاوڕێیەتییه دولایەنەكەمان
  • 12:05 - 12:08
    دەتوانین بە گفتوگۆ بژین.
  • 12:08 - 12:10
    ئێمه خۆمان هەڵمانبژارد
    ڕاستگۆیانه زانینخواز بین
  • 12:10 - 12:13
    دەربارەی بۆچوون و تێڕوانینی یەكدی
  • 12:13 - 12:17
    و حەزبكەین گوێ له یەكتر بگرین
    تەنانەت ئەوكاتەی كۆكیش نین.
  • 12:17 - 12:20
    و بەخستنەلاوەی خۆپەسەندی و
    بۆچوونی لایەنگیرانه،
  • 12:20 - 12:22
    دهستپێكێكی بێسنورمان
    بۆ فێربوون كردەوه.
  • 12:23 - 12:26
    لەوەش گرنگتر بۆ هاوڕێییەتیەكەمان،
  • 12:26 - 12:28
    بەڵێنی خۆپەیوەستکردنمان بەیەک دا
  • 12:28 - 12:31
    كه هاوڕێییەتیەكەمان زۆر گرنگتره
  • 12:31 - 12:35
    له بردنەوه و خۆبەڕاست دانان
    له گفتووگۆیەك لەسەر سیاسەت.
  • 12:35 - 12:38
    ئەمرۆ ئێمه داواتان لێدەكەین
    گفتوگۆ بكەن.
  • 12:38 - 12:41
    قسه لەگەڵ كەسێك كه
    لەدەرەوەی حزبەكەت
  • 12:41 - 12:42
    ڕەنگه دژی
    بیركردنەوەكانت بێتەوه.
  • 12:42 - 12:44
    هەوڵ بده كەسێك سەرقاڵ بكەیت
  • 12:44 - 12:47
    كه به تایبەت خۆت له گفتوگۆی
    سیاسی لێ بەدوور دەگری.
  • 12:47 - 12:50
    بەڵام لەبیرت بێت،
    ئامانجەكه ئەوه نییه ببەیتەوه،
  • 12:50 - 12:53
    ئامانجەكه گوێگرتنه و تێگەیشتن و
  • 12:53 - 12:55
    ویستی فێربوونی شتی نوێیە.
  • 12:56 - 12:58
    ل.ئ: با بەگەرێینەوه شەوی هەڵبژاردن.
  • 12:58 - 12:59
    كاتێ دەنگدان دادەخرا
  • 12:59 - 13:03
    ڕوون دەبویەوه ترەمپ دەبێته
    سەرۆكه نوێیەكەمان،
  • 13:03 - 13:04
    من وێران بووبووم.
  • 13:05 - 13:07
    خەمبار و سەرلێشێواو،
  • 13:07 - 13:09
    ڕاستگۆ تر--- توڕه بووم.
  • 13:10 - 13:12
    ئینجا كەمێك پێش نیوەشەو،
  • 13:12 - 13:14
    نامەیەكم له كەیتلینەوه بۆهات.
  • 13:14 - 13:18
    (دەزانم شەوێكی سەخته بۆ ئێوه.
  • 13:18 - 13:21
    بیر له ئێوه دەكەینەوه. خۆشم دەوێی.)
  • 13:21 - 13:24
    زۆر سانا بوو چەند
    هەفتەیەك و مانگێكی ناخۆش
  • 13:24 - 13:27
    و بێ قسەی نەخوازراو، ئەمەیه --
  • 13:28 - 13:31
    هاوسۆزی ڕەگی لە هاوڕێیەتییەکەماندا
    داکوتابوو.
  • 13:32 - 13:35
    دەمزانی لەم ساتەدا، كه
    بەم ڕێگایەمان دا برد.
  • 13:36 - 13:39
    ك.ك: پێویسته ڕێگەیەك بدۆزینەوه
    بۆ ئەوەی گفتوگۆی مانادار بكەین
  • 13:39 - 13:42
    كه بەرەو پێشەوەمان دەبات
    وەك نەتەوەیەك،
  • 13:42 - 13:43
    ناتوانین زیاتر چاوەڕێ بین
  • 13:43 - 13:47
    بۆ هەڵبژێرداوه ڕەسمییەكان
    بۆ بەرزكردنەوەی وتاری نەتەوەیی.
  • 13:47 - 13:50
    ل.ئ: ئاستەنگەكانی پێشمان
    پێویستی به هەموان هەیه
  • 13:50 - 13:53
    بۆ بەشداری كردنێكی
    قوڵتر و مانادارتر ...
  • 13:54 - 13:56
    و لە هەر یەکەمانەوە دەست پێدەکات
  • 13:56 - 13:58
    پەیوەندییەكانمان لەسەر
    دیالۆگ بنیاتبنێین
  • 13:58 - 14:02
    له پەیوەندییەكانمان و كۆمەڵگەکانمان
  • 14:02 - 14:03
    وەک یەک وڵاتیش.
  • 14:04 - 14:05
    زۆر سوپاس.
  • 14:05 - 14:12
    (چەپڵه لێدان)
Title:
.چۆن هاوڕێیه‌تیمان لە پێچەوانەی بۆچوونی سیاسیمان ڕزگاری بوو
Speaker:
كه‌یتلین كواترۆمانی و له‌ورێن ئه‌رلێج
Description:

هێشتا ده‌توانی براده‌ر بیت له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ بە هەمان شێوەی تۆ ده‌نگی نه‌داوه‌؟ بۆكه‌یتلین كواترۆمانی و له‌ورێن ئه‌رلێج كه‌ دوو هاوڕێی نزیكن زۆر جیاواز بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ت، له‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرا بێڕێز و نه‌یار بونایه‌. له‌بری ئه‌وه‌ دیالۆگیان هه‌ڵبژارد-- و چه‌ند تاكتیكێكی ساده‌مان فێر ده‌كه‌ن كه‌ .به‌كاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تییه‌ دوڵایه‌نیه‌كه‌یان بپارێزن

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:12

Kurdish (Central) subtitles

Revisions