< Return to Video

: فێربوون لە بزوتنەوەیەکی پێ پەتییەوە

  • 0:00 - 0:04
    حەز دەکەم بتانبەم بۆ دنیایەکی تر
  • 0:04 - 0:06
    و باسی
  • 0:06 - 0:10
    چیرۆکی خۆشەویستییەکی 45 ساڵەتان بۆ بکەم
  • 0:10 - 0:13
    لەگەڵ هەژاراندا
  • 0:13 - 0:16
    ئەوانەی کە رۆژانە کەمتر لە یەک دۆلار داهاتیانە.
  • 0:18 - 0:22
    من لە قوتابخانەیەکی زۆر دەستەبژێر
  • 0:22 - 0:26
    و زۆر گران و بەناوبانگی هیندستان خوێندومە
  • 0:26 - 0:29
    و ئەوەش بە نزیکەیی منی لەناو برد
  • 0:31 - 0:33
    من هەمو ئامادەییەکم تیابو
  • 0:33 - 0:36
    ببم بە دیپلۆمات، بە مامۆستا، بە دکتۆر -
  • 0:36 - 0:40
    هەموییم لەبەر دەستدا بوو
  • 0:40 - 0:43
    پاشان، هەرچەندا حەزم لێ نییە، بووم بە
    پاڵەوانی نەتەوەیی هیندستان لە یاری سکواش دا
  • 0:43 - 0:45
    بۆ ماوەی سێ ساڵ پاڵەوان بووم
  • 0:45 - 0:47
    (پێکەنین)
  • 0:47 - 0:50
    هەموو جیهان لەبەر دەستمدا بوو
  • 0:50 - 0:52
    .هەموو شتێک لەبەر پێمدا بوو
  • 0:52 - 0:55
    نەمدەتوانی هیچ هەڵەیەک بکەم
  • 0:55 - 0:57
    پاشان لە حەزکردنمەوە بە زانین بیرم کردەوە
  • 0:57 - 0:59
    کە دەمەوێت بچم بژیم و کار بکەم
  • 0:59 - 1:01
    و بزانم لادێ چۆنە.
  • 1:01 - 1:03
    ئەوەبو لە ساڵی 1965 دا
  • 1:03 - 1:07
    چوم بۆ ئەو شوێنەی بە خراپترین قاتوقڕی بیهار ناودەبرێت لە هیندستان
  • 1:07 - 1:10
    و برسێتی و مردنم بینی
  • 1:10 - 1:13
    بۆ یەکەمجار ئەوەم بینی کە خەڵک لە برسان دەمرن
  • 1:13 - 1:16
    ئەمە ژیانمی گۆڕی
  • 1:16 - 1:18
    گەڕامەوە ماڵەوە
  • 1:18 - 1:20
    بە دایکمم وت
  • 1:20 - 1:23
    حەز دەکەم لە لادێ بژیم و کار بکەم
  • 1:23 - 1:25
    دایکم لە هۆش خۆی چو
  • 1:25 - 1:28
    -پێکەنین-
  • 1:28 - 1:30
    ئەوە چیە؟
  • 1:30 - 1:33
    هەمو جیهانت لەبەر دەستدایە، هەمو ئیشە باشەکانت لەبەر دەستدایە
  • 1:33 - 1:35
    کەچی تۆ دەتەوێ بچیت لە لادێ ئیش بکەیت؟
  • 1:35 - 1:37
    مەبەستم ئەوەیە، هیچ کێشەیەکت هەیە؟
  • 1:37 - 1:39
    وتم نا، من باشترین خوێندنم خوێندووە
  • 1:39 - 1:41
    ئەمە وای لێ کردوم بیر بکەمەوە
  • 1:41 - 1:44
    و دەمویست شتێک ببەخشم لە بەرامبەردا
  • 1:44 - 1:46
    بە رێگەیەکی تایبەت بە خۆم.
  • 1:46 - 1:48
    - دەتەوێ چی بکەی لە لادێ؟
  • 1:48 - 1:50
    کار نیە، پارە نیە
  • 1:50 - 1:52
    ئاسایش نیە، هیوا نیە.
  • 1:52 - 1:54
    وتم دەمەوێ بژیم
  • 1:54 - 1:57
    و بۆ ماوەی پێنج ساڵ بیر هەڵکەنم.
  • 1:57 - 1:59
    - پێنج ساڵ بیر هەڵکەنیت؟
  • 1:59 - 2:02
    تۆ چویت بۆ گرانترین خوێندنگە و کۆلێجی هندستان و
  • 2:02 - 2:04
    ئێستاش دەتەوێ بچیت بۆ ماوەی پێنج ساڵ بیر هەڵکەنیت؟
  • 2:04 - 2:08
    دایکم ماوەیەکی زۆر قسەی لەگەڵ نەکردم
  • 2:08 - 2:11
    چونکە وای دەزانی
    خێزانەکەمان شەرمەزار دەکەم.
  • 2:13 - 2:15
    بەڵام دواتر
  • 2:15 - 2:18
    ئەو نایابترین زانین و شارەزاییەم بەدەست هێنا
  • 2:18 - 2:20
    کە خەڵکە هەرە هەژارەکە هەیانبو
  • 2:20 - 2:23
    کە هیچ کاتێ نەهێنراونەتە پێشەوە -
  • 2:23 - 2:25
    کە هەرگیز ناناسێنرێت، رێزی لێ ناگیرێت
  • 2:25 - 2:27
    و لەسەر ئاستێکی گەورە کاری پێ ناکرێت.
  • 2:27 - 2:29
    ئینجا بیرم کردەوە کە کۆلێجی بێر فوت - پێپەتی دابمەزرێنم
  • 2:29 - 2:31
    کۆلێجێک بێت تەنیا بۆ هەژاران.
  • 2:31 - 2:33
    ئەو شتانەی کە خەڵکی هەژار بە گرنگی دەزانن
  • 2:33 - 2:36
    لەو کۆلێجەدا رەنگ دەداتەوە
  • 2:37 - 2:39
    بۆ یەکەمجار چوم بۆ ئەم گوندە
  • 2:39 - 2:41
    بەتەمەنەکان هاتن بۆ لام
  • 2:41 - 2:43
    وتیان: لە دەست پۆلیس راتکردووە؟
  • 2:43 - 2:45
    وتم: نا.
  • 2:45 - 2:48
    -پێکەنین-
  • 2:49 - 2:51
    - لە تاقیکردنەوە دەرنەچویت؟
  • 2:51 - 2:53
    وتم: نا.
  • 2:53 - 2:56
    - لە حکومەت دانامەزرێیت؟ وتم: نا
  • 2:56 - 2:58
    - چی دەکەیت لێرە؟
  • 2:58 - 3:00
    بۆچی لێرەیت؟\
  • 3:00 - 3:02
    سیستمی پەروەردە لە هیندستان
  • 3:02 - 3:05
    وات لێ دەکات بڕوانیتە پاریس و نیودەلهی و زوریخ
  • 3:05 - 3:07
    چی دەکەیت لەم لادێیە؟
  • 3:07 - 3:10
    کێشەیەکت هەیە کە پێمانی ناڵێیت؟
  • 3:10 - 3:13
    وتم: نا، دەمەوێت کۆلێجێک دابمەزرێنم
  • 3:13 - 3:15
    تەنیا بۆ هەژاران.
  • 3:15 - 3:18
    ئەو شتانەی هەژاران بە گرنگی بزانن لەم کۆلێجەدا رەنگ دەداتەوە
  • 3:18 - 3:22
    بەمجۆرە بەتەمەنەکان چەند
    ئامۆژگارییەکەی باش و بەجێیان کردم.
  • 3:22 - 3:24
    وتیان: تکایە
  • 3:24 - 3:27
    کەسی خاوەن بڕوانامە مەهێنە
  • 3:27 - 3:29
    بۆ ناو کۆلێجەکەت.
  • 3:29 - 3:32
    ئەوە تاکە کۆلێجە لە هندستان
  • 3:32 - 3:35
    کە ئەگەر دکتۆرا یان ماستەرت هەبێت
  • 3:35 - 3:37
    مەرجی ئەوەت نابێت بچیت.
  • 3:37 - 3:42
    پێویستە شکستخواردو بیت و وازت لە خوێندن هێنابێت
  • 3:42 - 3:45
    بۆ ئەوەی بتوانیت بێیت بۆ کۆلێجەکەمان.
  • 3:45 - 3:47
    پێویستە بە دەستەکانت کار بکەیت
  • 3:47 - 3:49
    پێویستە شەرەفی کارکردنت هەبێت
  • 3:49 - 3:52
    پێویستە ئەوە دەربخەیت کە شارەزاییەکت هەیە دەتوانیت ببیەخشیت بە کۆمەڵگەکەت
  • 3:52 - 3:55
    و خزمەتێک بە کۆمەڵگەکە بگەیەنیت.
  • 3:55 - 3:58
    بەمجۆرە کۆلێجی بێر فوتمان دامەزراند
  • 3:58 - 4:00
    و پیشەگەرییمان سەر لەنوێ پێناسە کردەوە
  • 4:00 - 4:02
    کێ پیشەگەرە؟
  • 4:02 - 4:04
    پیشەگەر ئەو کەسەیە
  • 4:04 - 4:06
    کە کۆمەڵێک لێهاتوویی و
  • 4:06 - 4:09
    متمانە و بڕوای هەیە.
  • 4:09 - 4:12
    پیرۆزکاری ئاو کەسێکی پیشەگەرە
  • 4:12 - 4:14
    مامانێکی شەعبی
  • 4:14 - 4:16
    کەسێکی پیشەگەرە
  • 4:16 - 4:19
    جەڕاحی شەعبی پیشەگەرە
  • 4:19 - 4:21
    ئەمانە لە هەمو جیهاندا پیشەگەرن
  • 4:21 - 4:25
    دەتوانیت لە هەمو گوندە دورەدەستەکانی جیهاندا بیاندۆزیتەوە
  • 4:25 - 4:28
    و ئێمە بیرمانکردەوە کە پێویستە ئەم کەسانە بێنە پێشەوە
  • 4:28 - 4:31
    و دەری بخەن کە ئەو زانین و شارەزاییەی هەیانە
  • 4:31 - 4:33
    شتێکی گەردونییە.
  • 4:33 - 4:35
    پێویستە بەکار بهێنرێت، پیادە بکرێت
  • 4:35 - 4:37
    پێویستە نیشانی جیهانی دەرەوە بدرێت
  • 4:37 - 4:39
    کە ئەم زانین و شارەزاییانە
  • 4:39 - 4:43
    پەیوەندییان بەمڕۆوە هەیە
  • 4:43 - 4:45
    بەم شێوەیە کۆلێجەکە
  • 4:45 - 4:49
    شێوازی ژیان و شێوازی کارکردنی مهاتما گاندی گرتۆتە بەر.
  • 4:49 - 4:53
    لەسەر زەوی نان دەخۆیت، لەسەر زەوی دەخەویت، لەسەر زەوی کار دەکەیت.
  • 4:53 - 4:55
    هیچ گرێبەستێک نیە، هیچ گرێبەستێکی نوسراو نیە.
  • 4:55 - 4:58
    دەتوانیت ٢٠ ساڵ لەگەڵم بمێنیتەوە، یان سبەینێ بڕۆیت.
  • 4:58 - 5:01
    و کەس مانگانەکەی لە ١٠٠ دۆلار زیاتر نیە.
  • 5:01 - 5:04
    ئەگەر بۆ پارە بێیت، نایەیت بۆ کۆلێجە بێر فوت
  • 5:04 - 5:06
    بۆ کار کردن و روبەڕوبونەوەی سەختی دێیت
  • 5:06 - 5:08
    دێیت بۆ کۆلێجە بێر فوت.
  • 5:08 - 5:11
    ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەمانەوێت بیرۆکەی شێتانەی تیادا تاقی بکەینەوە
  • 5:11 - 5:13
    هەر بیرۆکەیەکت هەیە، بیهێنە و تاقی بکەرەوە
  • 5:13 - 5:15
    گرنگ نیە ئەگەر سەرکەوتو نەبیت
  • 5:15 - 5:18
    شکست بهێنیت، دوبارە دەست پێ دەکەیتەوە
  • 5:18 - 5:21
    ئەوە تاکە کۆلێجە کە مامۆستاکە فێرخوازە
  • 5:21 - 5:24
    و فێرخوازەکە مامۆستایە
  • 5:24 - 5:27
    و تاکە کۆلێجیشە کە بڕوانامە نابەخشێت
  • 5:27 - 5:30
    بڕوانامەکەت ئەو کۆمەڵگەیە پێتی دەبەخشێت کە خزمەتی دەکەیت
  • 5:30 - 5:32
    پێویستت بە وەرەقە نیە بە دیوارەکەتدا هەڵیواسیت
  • 5:32 - 5:35
    بۆ ئەوەی دەریبخەیت کە ئەندازیاریت
  • 5:37 - 5:39
    بۆیە کە وام وت
  • 5:39 - 5:42
    وتیان: نیشانمان بدە چی دەکرێت؟ تۆ چی دەکەیت؟
  • 5:42 - 5:46
    ئەگەر نەتوانیت شتەکانت لەسەر ئەرزی واقیع دەربخەیت قسەکانت هیچ بایەخیان نیە
  • 5:46 - 5:49
    یەکەم کۆلێجی بێر فوتمان دامەزراند
  • 5:49 - 5:52
    لە سالی 1986
  • 5:52 - 5:54
    12 ئەندازیاری بێر فوت دروستیان کرد
  • 5:54 - 5:56
    کە نەخوێندەوار بون
  • 5:56 - 5:59
    یەک پێ دوجایان بە دۆلار و نیوێک دروست کرد
  • 5:59 - 6:03
    150 کەس لەوێ ژیان، لەوێ کاریان کرد
  • 6:03 - 6:06
    لە ساڵی 2002 خەڵاتی ئەندازیاریی ئاغا خانیان وەرگرت
  • 6:06 - 6:09
    بەڵام گومانیان کرد، وتیان رەنگە ئەندازیارێک لەپشت ئەم کارەوە بوبێت
  • 6:09 - 6:11
    وتم: بەڵێ، ئەندازیار نەخشەکەی کێشاوە
  • 6:11 - 6:15
    بەڵام ئەندازیارە بێرفوتەکان کۆلێجەکەیان دروست کردووە
  • 6:16 - 6:19
    ئێمە تەنیا کەس بوین کە خاڵاتە 50 هەزار دۆلارییەکەمان گێڕاوەتەوە
  • 6:19 - 6:21
    چونکە بڕوایان پێ نەکردین
  • 6:21 - 6:25
    ئێمەش وامان زانی کە ئەوان بێڕێزی دەکەن
  • 6:25 - 6:28
    بەرامبەر ئەندازیارە بێرفوتەکانی تیلۆنیا.
  • 6:28 - 6:30
    لە پسپۆڕێکی دارستانم پرسی
  • 6:30 - 6:33
    کە بەتوانا و شارەزایەکی خاوەن بڕوانامەی رەسمی بو
  • 6:33 - 6:36
    لێم پرسی: تۆ بیت لەم جێگەیە چی دروست دەکەیت؟
  • 6:36 - 6:38
    تەماشایەکی خاکەکەی کرد و وتی: فەرامۆشی بکە، ئەستەمە
  • 6:38 - 6:40
    ئەوە ناهێنێت.
  • 6:40 - 6:42
    ئاو نیە، زەوییەکەی بەردینە.
  • 6:42 - 6:44
    لە جێگەیەکدا بوم
  • 6:44 - 6:46
    وتم: باشە دەچم بۆلای پیاوە پیرەکەی لادێ
  • 6:46 - 6:49
    و دەڵێم: لەم شوێنەدا پێویستە چی بچێنم؟
  • 6:49 - 6:51
    بە بێدەنگی تەماشای کردم و وتی
  • 6:51 - 6:53
    ئەمە بکە و ئەوە بکە و ئەوەی تێکە، سەرکەوتو دەبێت
  • 6:53 - 6:56
    ئێستا بەم شێوەیەیە.
  • 6:57 - 6:59
    چوم بۆ سەربان
  • 6:59 - 7:01
    هەمو ژنەکان وتیان: چۆڵی کە
  • 7:01 - 7:04
    هەمو پیاوان پێویستە ئێرە بەجێ بهێڵن چونکە نامانەوێ ئەم تەکنەلۆجیایە فێر ببن.
  • 7:04 - 7:06
    ئەمە سەقفێکە ئاو دانادات
  • 7:06 - 7:08
    -پێکەنین-
  • 7:08 - 7:11
    کەمێک شەکری بۆر و کەمێک میز و
  • 7:11 - 7:13
    کەمێک شتی تری تیایە کە من نایزانم
  • 7:13 - 7:15
    بەڵام بە راستی ئاو دانادات
  • 7:15 - 7:18
    لە ساڵی 1986ەوە ئاوی دانەداوە
  • 7:18 - 7:21
    ئەم تەکنەلۆجیایە ژنان فێری پیاوانی ناکەن
  • 7:21 - 7:24
    -پێکەنین-
  • 7:24 - 7:26
    تاکە کۆلێجە
  • 7:26 - 7:30
    کە کارەباکەی بەتەواوی پشت بە وزەی خۆر دەبەستێت
  • 7:30 - 7:32
    هەمو وزەکە لە خۆرەوە وەردەگرێت
  • 7:32 - 7:34
    لەسەر سەقفەکە بەشی 45 کیلۆ وات پانێڵ دانراوە
  • 7:34 - 7:36
    و تا 25 ساڵی تر هەمو شتێک بە خۆر کاردەکات
  • 7:36 - 7:38
    کەواتە تا ئەو کاتەی خۆر دەدرەوشێتەوە
  • 7:38 - 7:40
    کێشەی وزەی کارەبامان نابێت
  • 7:40 - 7:42
    بەڵام جوانییەکە لەوەدایە
  • 7:42 - 7:45
    کە ئەوەی کارەباکەی دانا
  • 7:45 - 7:48
    پیاوێکی ئایینی بو، پیاوێکی ئایینی هندو
  • 7:48 - 7:51
    کە تەنیا 8 قۆناغی بنەڕەتی خوێندبو
  • 7:51 - 7:54
    و نەچوبووە خۆێندنگا و نەچوبووە کۆلێج
  • 7:54 - 7:56
    دڵیناتان دەکەم ئەو لە هەمو کەس زیاتر
  • 7:56 - 8:00
    لە وزەی خۆر دەزانێت لە جیهاندا
  • 8:02 - 8:04
    خۆراک، ئەگەر تۆ بێیت بۆ کۆلێجی بێر فوت
  • 8:04 - 8:07
    خۆراکەکە بە وزەی خۆر لێ دەنرێت
  • 8:07 - 8:10
    بەڵام ئەو کەسانەی کە ئەم چێشتلێنەری وزەی خۆرەیان دروستکردووە
  • 8:10 - 8:13
    ژنانن
  • 8:13 - 8:15
    ژنانی نەخوێندەوار
  • 8:15 - 8:17
    کە لە راستیدا
  • 8:17 - 8:19
    ئاڵۆزترین چێشتلێنەری وزەی خۆریان دروست کردووە
  • 8:19 - 8:22
    چێشتلێنەرێکی قوپاوی شێفلەری وزوی خۆرە
  • 8:25 - 8:29
    بە داخەوە نزیکەی نیوەی ئامێرەکە ئەڵمانییە
  • 8:29 - 8:31
    زۆر وردە
  • 8:31 - 8:33
    -پێکەنین-
  • 8:33 - 8:36
    هەرگیز ژنی هندی بەو وردییە نادۆزیتەوە
  • 8:37 - 8:39
    تا دوا ئەندازە وردە
  • 8:39 - 8:41
    ئەوان دەتوانن ئەو چێشتلێنەرە دروست بکەن
  • 8:41 - 8:43
    و رۆژی دو جار بەشی ٦٠ کەس خواردن ئامادە دەکەین
  • 8:43 - 8:45
    بە چێشتلێنەری وزەی خۆر
  • 8:45 - 8:47
    دانسازێکمان هەیە
  • 8:47 - 8:50
    دانسازەکەمان داپیرەیە، نەخوێندەوارە
  • 8:50 - 8:52
    لە راستیدا چاودێری ددانی
  • 8:52 - 8:55
    7000 منداڵ دەکات
  • 8:56 - 8:58
    تەکنەلۆجیای بێر فوت:
  • 8:58 - 9:01
    لە ساڵی 1986 کە هیچ ئەندازیار و نەخشەسازێک بیری لێ نەکردبۆوە
  • 9:01 - 9:04
    ئێمە باران کۆدەکەینەوە
  • 9:04 - 9:06
    ئاوێکی زۆر کەم بە هەدەر دەڕوات
  • 9:06 - 9:08
    هەمو سەربانەکان لە ژێر زەویدا بەیەکەوە بەستراون
  • 9:08 - 9:10
    بۆ ناو تانکییەکی 400 هەزار لیتری
  • 9:10 - 9:12
    و هیچ ئاوێک خەسار نابێت
  • 9:12 - 9:15
    ئەگەر چوار ساڵ وشکەساڵیمان هەبێت هێشتا لە کەمپەکەدا ئاومان دەبێت
  • 9:15 - 9:17
    چونکە ئێمە ئاوی باران کۆدەکەینەوە
  • 9:17 - 9:20
    سەدی 60ی مناڵان ناچن بۆ قوتابخانە
  • 9:20 - 9:22
    چونکە پێویستە چاودێری ئاژەڵەکان بکەن
  • 9:22 - 9:24
    مەڕ و بزن
  • 9:24 - 9:26
    و کاری ناوماڵ ئەنجام بدەن
  • 9:26 - 9:29
    بۆیە بیرمان لەوە کردەوە قوتابخانەیەک دابمەزرێنین
  • 9:29 - 9:31
    بۆ مناڵان کە شەوان بکرێتەوە
  • 9:31 - 9:33
    بەهۆی قوتابخانەکانی شەوی تیلۆنیاوە
  • 9:33 - 9:36
    زیاد لە 75 هەزار مناڵ بەم قوتابخانەی شەوانەدا تێپەڕیون
  • 9:36 - 9:38
    چونکە ئەمە بۆ رەزامەندی مناڵەکەیە
  • 9:38 - 9:40
    نەک بۆ رەزامەندی مامۆستاکە.
  • 9:40 - 9:42
    چی لەم قوتابخانانەدا دەڵێینەوە؟
  • 9:42 - 9:44
    دیموکراسی، هاوڵاتیبون
  • 9:44 - 9:47
    دەبێت چۆن زەوییەکەت بپێویت
  • 9:47 - 9:49
    چی دەکەیت ئەگەر دەستگیر کرایت
  • 9:49 - 9:53
    چی دەکەیت ئەگەر ئاژەڵێکت نەخۆش کەوت
  • 9:53 - 9:55
    ئەمانە ئەو شتانەن لە قوتابخانەی شەودا دەیانڵێینەوە
  • 9:55 - 9:58
    بەڵام هەمو ئەم قوتابخانانە بە وزەی خۆر روناککراونەتەوە
  • 9:58 - 10:00
    هەمو پێنج ساڵ جارێک
  • 10:00 - 10:02
    هەڵبژاردنێک دەکەین
  • 10:02 - 10:06
    بۆ مناڵانی 6 - 14 ساڵ
  • 10:06 - 10:09
    بەشداری پرۆسەیەکی دیموکراسی دەکەن
  • 10:09 - 10:13
    و سەرۆک وەزیر هەڵدەبژێرن
  • 10:13 - 10:16
    سەرۆک وەزیر تەمەنی 12 ساڵە
  • 10:17 - 10:19
    بەیانیان چاودێری 20 بزن دەکات
  • 10:19 - 10:22
    بەڵام پاش نیوەڕوان سەرۆک وەزیرە
  • 10:22 - 10:24
    کابینەیەکی هەیە
  • 10:24 - 10:27
    وەزیری پەروەردە، وەزیری وزە، وەزیری تەندروستی
  • 10:27 - 10:29
    و ئەوان بە راستی چاودێری و سەرپەرشتی
  • 10:29 - 10:32
    150 خوێندنگە و 7000 مناڵ دەکەن
  • 10:34 - 10:36
    پێنج ساڵ لەمەوبەر خەڵاتی مناڵانی جیهانی وەرگرت
  • 10:36 - 10:38
    و چو بو سوید
  • 10:38 - 10:40
    یەکەمجار بو لادێیەکەی خۆی بەجێ بهێڵێت
  • 10:40 - 10:43
    هەرگیز سویدی نەدیبو
  • 10:43 - 10:45
    بە هیچ جۆرێک بە روداوەکە سەری نەسوڕمابو
  • 10:45 - 10:47
    و شاژنی سوید کە لەوێدایە
  • 10:47 - 10:50
    روی تێکردم و وتی "دەتوانی لەم مناڵە بپرسیت ئەم متمانە بەخۆبونەی لەکوێوە هێناوە؟
  • 10:50 - 10:52
    تەمەنی تەنیا 12 ساڵە
  • 10:52 - 10:55
    و بە هیچ شتێک سەرسام نیە.
  • 10:55 - 10:58
    و کچەکە، کە لە لای چەپی شاژنەوەیە
  • 10:58 - 11:01
    روی تێ کردم و تەماشای ناو چاوی شاژنی کرد
  • 11:01 - 11:04
    وتی: تکایە پێی بڵێ کە من سەرۆک وەزیرم.
  • 11:04 - 11:06
    -پێکەنین-
  • 11:06 - 11:14
    -چەپڵە-
  • 11:14 - 11:18
    لەو شوێنەی کە رێژەی نەخوێندەواری زۆر بەرزە
  • 11:18 - 11:21
    ئێمە بوکەڵە بەکاردەهێنین
  • 11:21 - 11:24
    بوکەڵەکان رێگەی پەیوەندیکردنەکانمانن
  • 11:30 - 11:33
    ئەوە جۆکهیم چاچایە
  • 11:33 - 11:37
    تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە
  • 11:37 - 11:40
    شیکەرەوەی دەرونیی منە. مامۆستامە
  • 11:40 - 11:42
    پزیشکمە. پارێزەرمە.
  • 11:42 - 11:44
    بەخشەرمە.
  • 11:44 - 11:46
    بەڕاستی کۆمەک کۆ دەکاتەوە
  • 11:46 - 11:49
    کێشەکانم بۆ چارەسەر دەکات
  • 11:49 - 11:52
    کێشەکانی ناو لادێکەم بۆ چارەسەر دەکات
  • 11:52 - 11:54
    ئەگەر لە لادێکە ناکۆکییەک هەبێت
  • 11:54 - 11:56
    ئەگەر رێژەی ئامادەبون لە قوتابخانە دابەزێت
  • 11:56 - 11:58
    و بەریەککەوتن بکەوێتە نێوان مامۆستا و دایک و باوکانەوە
  • 11:58 - 12:01
    بوکەڵەکە مامۆستاکە و دایک و باوکەکە بانگ دەکات و لەبەردەمی هەمو لادێکەدا
  • 12:01 - 12:03
    دەڵێت: تەوقە بکەن
  • 12:03 - 12:05
    پێویستە رێژەی ئامادەبون دانەبەزێت.
  • 12:07 - 12:09
    ئەم بوکەڵانە
  • 12:09 - 12:11
    لە راپۆرتی دوبارە بەکارهاتوی بانکی جیهانی دروست کراوە
  • 12:11 - 12:13
    -پێکەنین-
  • 12:13 - 12:20
    -چەپڵە-
  • 12:20 - 12:24
    کەواتە ئەمە رێگەیەکی نامەرکەزی و ئاشکرای
  • 12:24 - 12:26
    دابینکردنی کارەبایە بە وزەی خۆر بۆ گوندەکان
  • 12:26 - 12:28
    ئێمە هەمو هیندستانمان داپۆشیوە
  • 12:28 - 12:31
    هەر لە لاداکەوە تا بۆتان
  • 12:33 - 12:35
    هەمو ئەو گوندانە کارەبای وزەی خۆریان بۆ دابینکراوە
  • 12:35 - 12:38
    لە لایەن کەسانێکەوە کە راهێنراون.
  • 12:39 - 12:41
    ئێمە چوین بۆ لاداک
  • 12:41 - 12:43
    و لەم ژنەمان پرسی
  • 12:43 - 12:46
    لێرەدا پلەی گەرمی ٤٠ ژێر سەدی بووە و لە سەقفەکەوە هاتە دەرەوە
  • 12:46 - 12:49
    چونکە رێگە نەمابو، هەمو لاکان بە بەفر گیرابو
  • 12:49 - 12:51
    و لەم ژنەمان پرسی
  • 12:51 - 12:53
    چ سودێکت بینیوە
  • 12:53 - 12:55
    لە کارەبای وزەی خۆر؟
  • 12:55 - 12:57
    بۆ ماوەی خولەکێک بیری کردەوە و وتی
  • 12:57 - 13:01
    ئەمە یەکەمجارە بە زستان دەموچاوی هاوسەرەکەم دەبینم.
  • 13:01 - 13:04
    -پێکەنین-
  • 13:04 - 13:06
    چوین بۆ ئەفغانستان
  • 13:06 - 13:11
    وانەیەک کە لە هیندستانەوە فێری بوین ئەوە بو
  • 13:11 - 13:15
    کە پیاوان راناهێنرێن.
  • 13:15 - 13:19
    -پێکەنین-
  • 13:19 - 13:21
    پیاوان بێپشون
  • 13:21 - 13:23
    پیاوان بە تەماحن
  • 13:23 - 13:26
    پیاوان گەڕۆکن
  • 13:26 - 13:28
    و هەمویان بڕوانامەیان دەوێت
  • 13:28 - 13:30
    -پێکەنین-
  • 13:30 - 13:33
    لە هەمو جیهاندا ئەمە دەبینیت
  • 13:33 - 13:35
    کە پیاوان بڕوانامەیان دەوێت
  • 13:35 - 13:38
    بۆچی؟ چونکە دەیانەوێت لادێ بەجێ بهێڵن
  • 13:38 - 13:41
    و بچن بۆ شار، بۆ کار بگەڕێن
  • 13:41 - 13:44
    ئێمە چارەسەرێکی زۆر باشمان دۆزییەوە:
  • 13:44 - 13:46
    راهێنان بە داپیرەکان بکەین.
  • 13:48 - 13:50
    باشترین رێگەی پەیوەندیکردن
  • 13:50 - 13:52
    لەم سەردەمەدا چیە؟
  • 13:52 - 13:54
    تەلەفزیۆن؟ نا.
  • 13:54 - 13:56
    تەلەگراف؟ نا.
  • 13:56 - 13:58
    تەلەفون؟ نا.
  • 13:58 - 14:00
    شتەکە بە ژنێک بڵێ.
  • 14:00 - 14:03
    -پێکەنین-
  • 14:03 - 14:07
    -چەپڵە-
  • 14:07 - 14:09
    بۆ یەکەمجار چوین بۆ ئەفغانستان
  • 14:09 - 14:11
    و سێ ژنمان هەڵبژارد
  • 14:11 - 14:13
    وتمان: دەمانەوێ بیانبەین بۆ هیندستان
  • 14:13 - 14:15
    وتیان: مەحاڵە، تەنانەت ئەوان لە ژورەکانیشیان ناچنە دەرەوە
  • 14:15 - 14:17
    تۆ دەتەوێت بیانبەیت بۆ هیندستان.
  • 14:17 - 14:19
    وتم: ئیمتیازێکیش دەبەخشم. مێردەکەشی لەگەڵدا دەبەم
  • 14:19 - 14:21
    بۆیە مێرەدەکانیشم برد.
  • 14:21 - 14:24
    بەدڵنیاییەوە ژنەکان زۆر لە پیاوەکان زیرەکتر بون.
  • 14:24 - 14:26
    لە ماوەی شەش مانگدا
  • 14:26 - 14:29
    چۆن راهێنانمان بەم ژنانە کرد؟
  • 14:29 - 14:31
    بە زمانی ئاماژە
  • 14:31 - 14:34
    تۆ وشەی نوسراو هەڵنابژێریت
  • 14:34 - 14:36
    تۆ وشەی وتراو هەڵنابژێریت
  • 14:36 - 14:39
    زمانی ئاماژە بەکاردەهێنیت
  • 14:39 - 14:41
    و لەماوەی شەش مانگدا
  • 14:41 - 14:45
    دەتوانن ببن بە ئەندازیاری وزەی خۆر
  • 14:45 - 14:48
    دەگەڕێنەوە و گوندەکەی خۆیان بە کارەبای وزەی خۆر روناک دەکەنەوە
  • 14:48 - 14:50
    ئەم ژنە گەڕایەوە
  • 14:50 - 14:53
    و بە وزەی خۆر کارەبای بۆ یەکەم گوند دابین کرد
  • 14:53 - 14:55
    وۆرکشۆپێکی دامەزراند
  • 14:55 - 14:58
    ئەمە یەکەم گوندی ئەفغانستان بو کە بە وزەی خۆر کارەبای بۆ دابین بکرێت
  • 14:58 - 15:01
    لە لایەن ئەم ژنەوە بو.
  • 15:01 - 15:03
    ئەم ژنە
  • 15:03 - 15:05
    داپیرەیەکی بێوێنەیە
  • 15:05 - 15:10
    تەمەنی 55 ساڵە، و بە وزەی خۆر کارەبای 200 ماڵی ئەفغانستانی بۆ دابین کردوم
  • 15:10 - 15:13
    و تێک نەچون.
  • 15:13 - 15:16
    لە راستیدا چو بو بۆ بەشی ئەندازیاری لە ئەفغانستان
  • 15:16 - 15:18
    و بە سەرۆکی بەشەکەی وتبو
  • 15:18 - 15:20
    جیاوازی نێوان کارەبای تەوژم گۆڕاو و نەگۆڕ لەچیدایە.
  • 15:20 - 15:22
    سەرۆکەکە نەیدەزانی.
  • 15:22 - 15:25
    ئەو سێ ژنە ٢٧ ژنی تریان فێر کردبو
  • 15:25 - 15:28
    و بە وزەی خۆر کارەبایان بۆ ١٠٠ گوندی ئەفغانستان دابین کرد
  • 15:28 - 15:31
    چوین بۆ ئەفریقا
  • 15:31 - 15:33
    و هەمان کارمان کرد
  • 15:33 - 15:36
    هەمو ئەم ژنانە لە هەشت نۆ وڵاتەوە هاتونەتە سەر ئەم مێزە
  • 15:36 - 15:39
    هەمویان پێکەوە قسە دەکەن و یەک وشەش لە یەکتری تێ ناگەن
  • 15:39 - 15:41
    چونکە هەریەکە و بە زمانێک قسە دەکات
  • 15:41 - 15:43
    بەڵام زمانی جەستەیان زۆر نایاب بو
  • 15:43 - 15:45
    قسەیان بۆ یەکتر دەکرد
  • 15:45 - 15:47
    و بەڕاستی بون بە ئەندازیاری وزەی خۆر
  • 15:47 - 15:50
    چوم بۆ سیرالیۆن
  • 15:50 - 15:53
    ئەم وەزیرەی لێ بو کە بە تاریکایی شەو
  • 15:53 - 15:55
    بە گوندەکەدا تێپەڕ دەبو
  • 15:55 - 15:58
    گەڕایەوە و پرسی: چیرۆکەکە چیە؟
  • 15:58 - 16:00
    وتیان: ئەم دو داپیرەیە..
  • 16:00 - 16:03
    داپیرە؟ وەزیرەکە بڕوای نەدەکرد چی رودەدات.
  • 16:03 - 16:06
    بۆ کوێ چون؟ چون بۆ هیندستان و گەڕاونەتەوە
  • 16:06 - 16:08
    یەکسەر چون بۆ لای سەرۆک
  • 16:08 - 16:10
    وتی: تۆ دەزانیت لە سیرالیۆن گوندێک هەیە بە وزەی خۆر کارەبای بۆ دابینکراوە؟
  • 16:10 - 16:13
    وتی نا. رۆژی دواتر نیوەی کابینەی وەزیران چون بۆ لای داپیرەکان.
  • 16:13 - 16:15
    چیرۆکەکە چیە؟
  • 16:15 - 16:19
    بانگی کردم وتی: ئایا دەتوانیت راهێنانم بە 150 داپیرە بۆ بکەیت>
  • 16:19 - 16:21
    وتم: نەخێر سەرۆک کۆماری بەڕێز
  • 16:21 - 16:23
    بەڵام ئەوان راهێنانیان پێ دەکەن. داپیرەکان دەیکەن.
  • 16:23 - 16:26
    ئەو یەکەم ناوەندی راهێنانی بێر فوتی بۆ کردمەوە لە سیرالیۆن
  • 16:26 - 16:30
    و 150 داپیرە لە سیرالیۆن راهێنانیان پێ کراوە
  • 16:30 - 16:32
    گامبیا:
  • 16:32 - 16:35
    چوین داپیرەیەک لە گامبیا هەڵبژێرین
  • 16:35 - 16:37
    چوین بۆ ئەم گوندە
  • 16:37 - 16:39
    دەمزانی دەمەوێت چ ژنێک هەڵبژێرم
  • 16:39 - 16:42
    کۆمەڵگەکە کۆبونەوە و وتیان: ئەم دو ژنە ببە.
  • 16:42 - 16:44
    وتم: نا دەمەوێت ئەم ژنە ببەم
  • 16:44 - 16:46
    وتیان: بۆچی؟ زمان نازانێت. تۆ نایناسیت.
  • 16:46 - 16:49
    وتم: من زمانی جەستەم بەدڵە. چۆنێتی قسەکردنیم بەدڵە.
  • 16:49 - 16:51
    مێردەکەی رازی نابێت، مەحاڵە
  • 16:51 - 16:53
    مێردەکەم بانگ کرد، هات
  • 16:53 - 16:56
    خۆبەزلزان بو، مۆبایلێکی بەدەستەوە بو. وتی: نابێ
  • 16:56 - 16:59
    بۆچی؟ وتی: سەیر کە ژنەکە چەند جوانە
  • 16:59 - 17:01
    وتم: بەڵێ زۆر جوانە
  • 17:01 - 17:03
    وتی: ئەی ئەگەر دوای پیاوێکی هیندی کەوت؟
  • 17:03 - 17:05
    ئەمە گەورەترین ترسی ئەو بو
  • 17:05 - 17:08
    وتم: دڵخۆش دەبێت. بە مۆبایل قسەت لەگەڵ دەکات
  • 17:08 - 17:11
    وەکو داپیرە رۆیشت
  • 17:11 - 17:13
    وەکو پڵنگێک گەڕایەوە.
  • 17:13 - 17:15
    لە فڕۆکەکە دابەزی
  • 17:15 - 17:18
    و قسەی بۆ راگەیاندنەکان کرد، وەکو سەربازێکی دێرین
  • 17:18 - 17:21
    مامەڵەی لەگەڵ راگەیاندنی نەتەوەییدا کرد
  • 17:21 - 17:23
    و بو بە ئەستێرە
  • 17:23 - 17:26
    دوای شەش مانگ کاتێ گەڕامەوە لێم پرسی: مێردەکەت لەکوێیە؟
  • 17:26 - 17:28
    وتی: لەم ناوەیە. گرنگ نیە.
  • 17:28 - 17:30
    -پێکەنین-
  • 17:30 - 17:32
    ئەمە چیرۆکی سەرکەوتنە.
  • 17:32 - 17:34
    -پێکەنین-
  • 17:34 - 17:37
    -چەپڵە-
  • 17:37 - 17:43
    بەوە کۆتایی دەهێنم کە بڵێم
  • 17:43 - 17:47
    کە بە بڕوای من پێویست ناکات لە دەرەوە بۆ چارەسەر بگەڕێیت
  • 17:47 - 17:49
    لە ناوەوە بۆ چارەسەر بگەڕێ.
  • 17:49 - 17:52
    و گوێ لە خەڵک بگرە. ئەوان لەبەردەمتدا چارەسەریان هەیە.
  • 17:52 - 17:54
    ئەوان لە هەمو شوێنێکی جیهاندان.
  • 17:54 - 17:56
    تەنانەت نیگەرانیش مەبە.
  • 17:56 - 17:59
    گوێ لە بانکی جیهانی مەگرە، گوێ لە خەڵکی مەیدانەکە بگرە
  • 17:59 - 18:02
    ئەوان هەمو چارەسەرەکانی جیهانیان لەلایە
  • 18:02 - 18:05
    بە وتەیەکی مهاتما گاندی کۆتایی دەهێنم کە دەڵێت:
  • 18:05 - 18:07
    یەکەمجار پشتگوێت دەخەن
  • 18:07 - 18:09
    پاشان پێت پێ دەکەنن
  • 18:09 - 18:11
    ئینجا شەڕت لەگەڵ دەکەن
  • 18:11 - 18:13
    ئینجا دەیبەیتەوە.
  • 18:13 - 18:15
    سوپاس
  • 18:15 - 18:46
    -چەپڵە-
Title:
: فێربوون لە بزوتنەوەیەکی پێ پەتییەوە
Speaker:
بەنکەر رۆی
Description:

لە راجستانی هیندستان، خوێندنگەیەکی دەگمەن هەیە کە ژن و پیاوی لادێی - کە زۆربەیان نەخوێندەوارن - فێری ئەوە دەکات ببنە ئەندازیاری وزەی خۆر و سنعەتکار و دانساز و دکتۆری گوندەکەی خۆیان. خوێندنگەکە پێی دەوترێ کۆلێجی بێر فوت - کۆلێجی پێپەتی - و بەنکەر رۆی دامەزرێنەری کۆلێجەکە باسی چۆنێتی کارکردنەکەی دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
18:47

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions