مێژووی قێزەون: ڕەشەکوژی ساڵی ١٩٣٧ی هایتی- ئیدوارد پاوڵینۆ
-
0:08 - 0:12کاتێک مێژوونووسان لەبارەی
دڕندەیی سەدەی ٢٠ قسەدەکەن، -
0:12 - 0:18زیاتر ڕووداوەکانی نێوان جەنگی
جیهانی ١ و ٢ دێتە یاد. -
0:18 - 0:20لەگەڵ جینۆسایدی ئەرمەنییەکان
لەلایەن تورکیاوە، -
0:20 - 0:23هەروەها دەستدرێژیکردنە
سەر شاری نانکینگی چین، -
0:23 - 0:26هەروەها تووندوتیژی نازییەکان لە
دژی جوولەکەکان لە ئەڵمانیا، -
0:26 - 0:28هەڵمەتێکی ترسناکی تری پاککردنەوە دەرکەوت
-
0:28 - 0:33لەسەر دوورگەیەک لەنێوان زەریای
ئەتڵەسی و دەریای کاریبیی. -
0:33 - 0:36ڕەگوڕیشەی ئەم ناکۆکییە
دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٤٩٢، -
0:36 - 0:39کاتێک کریستۆڤەر کۆڵۆمبۆس
دەستیگرت بەسەر دوورگەی کاریبیی -
0:39 - 0:46کە ناوی بوویە هیسپانیۆڵا، بەهۆی ئەوەوە
شەپۆڵی داگیرکاری ئەورووپی دەستیپێکرد -
0:46 - 0:51خەڵکە نیشتەجێبووە ڕەسەنەکەی دوورگەکە
تووشی تووندوتیژی و نەخۆشی بوون -
0:51 - 0:55ئەورووپییەکان ژمارەیەکی زۆریان
کۆیلەی ئەفریقی هێنابوو. -
0:55 - 0:58لە کێڵگەکانی شەکر تا کاریگران ئەنجامبدەن.
-
0:58 - 1:01لە ساڵی ١٧٧٧، دوورگەکە دابەشکرا
-
1:01 - 1:06لەنێوان فەڕەنسا کە خورئاوایان گرت
ئیسپانیا کە خورهەڵاتیان گرت. -
1:06 - 1:11لەڕێگەی شۆڕشی کۆیلەکانەوە هایتی سەربەخۆی
خۆی لە فەڕەنسا وەرگرت لە ساڵی ١٨٠٤ -
1:11 - 1:14بووە یەکەم کۆماری سەربەخۆی
ڕەشپێستانی جیهان. -
1:14 - 1:17بەڵام کۆمارە نوێیەکە باجێکی قوڕسیدا،
-
1:17 - 1:22دەرکرا لە ئابووری جیهان و بێچارەیی
بەهۆی سەرکردە کۆنەکانییەوە. -
1:22 - 1:25لەهەمانکاتتدا، کۆماری دۆمینیکا
سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند -
1:25 - 1:29لەرێگەی پەیڕەوکردنی یاساکانی هایتی
لە خۆرهەڵاتی هیسپانیۆڵا -
1:29 - 1:32لەدوای ئەویش یاساکانی داگیرکاری
ئیسپانیا و ئەمریکا دەهاتن. -
1:32 - 1:36سەرباری ئەو مێژووی هاوکارییە
بەردەوامەکانی نێوان ئەم ٢ وڵاتە، -
1:36 - 1:40زۆرێک لە هەڵبژاردەکانی دۆمینیک هایتیان
وەک هەڕەشە نەژادی دەبینی -
1:40 - 1:46تووشی مەترسی پەیوەندی سیاسیی و بازرگانیان
دەکات لەگەڵ وڵاتە سپیپێستە ڕۆژئاواییەکان. -
1:46 - 1:48دوای ساڵانی جەنگی جیهانی یەکەم،
-
1:48 - 1:51ویلایەتە یەکگرتووەکان هەردوو
بەشی دوورکەی داگیرکرد. -
1:51 - 1:55ئەم کارەی بۆ گرەنتیکردنی هێزی
خۆی لە نیوەگۆی خۆرئاوا ئەنجامدا -
1:55 - 1:59لەڕێگەی وێرانکردنی بەرگرییە ناوچەییەکان
حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی هاوڕێ. -
1:59 - 2:03سروشتی دڕندەیی و نەژادپەرستی
داگیرکاری ویلایەتە یەکگرتووە، -
2:03 - 2:06بەتایبەتیی بەدرێژایی سنوور دوورەکانی
دۆمینیکا و هایتی، -
2:06 - 2:11بەرەو وەحشیگەری دوای یەکگرتنەکەی بردن.
-
2:11 - 2:15لە ساڵی ١٩٣٠، سەرۆکی لیبڕاڵی
دۆمینیکا هۆڕاسیۆ ڤاسکویز -
2:15 - 2:19لە دەسەڵات لابرا لەلایەن سەرۆکی
سوپاکەی کە ڕافایل تروهیۆ بوو. -
2:19 - 2:22لەگەڵ داگیرکردنی نیوەی هایتی،
-
2:22 - 2:26تروهیۆ سەرۆکی هەردوو
هایتی و دۆمینیکای وەک -
2:26 - 2:28هەڕەشە بۆ هێزی خۆی بینی
-
2:28 - 2:32هەروەها هەڵاتنی سیاسی بۆ شۆڕشی سیاسی.
-
2:32 - 2:36لە گوتارە تووندەکەی ٢ی ئۆکتۆبەری ١٩٣٧،
-
2:36 - 2:39هیچ گومانێکی نەهێشتەوە بۆ
ئارەزووەکانی لەبارەی هەرێمەکە. -
2:39 - 2:43بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەوا جوتیارانی
دۆمینیکا دەپارێزێت لە دزی و تاڵانی، -
2:43 - 2:48تروهیۆ کوژرانی ٣٠٠ کەسی هایتی
ڕاگەیاند لەسەر سنوورەکانی -
2:48 - 2:53بەڵێنی ئەوەی دا ئەوەی کە "چارەسەر"
بە ناویدەبرد بەردەوام دەبێت. -
2:53 - 2:56دوای چەند هەفتەیەک، سوپای دۆمینیکا،
-
2:56 - 2:58بە گوێرەی فەرمانی تروهیۆ ،
-
2:58 - 3:02هەزاران پیاو و ئافرەتی هایتیان کوشت،
-
3:02 - 3:04تەنانەت منداڵە تازەلەدایکبووەکانی
دۆمینیکاش. -
3:04 - 3:07سوپاکە ئامانجی لە دانیشتوانە
ڕەشپێستەکانی هایتی گرت، -
3:07 - 3:11لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە
دۆمینیکییەکان خۆیان ڕەشپێست بوون. -
3:11 - 3:14هەندێک ڕاپۆڕت دەڵێن بۆ
جیاکردنەوەی نیشتەجێبوانی -
3:14 - 3:16وڵاتێک بۆ وڵاتێکی ترە،
-
3:16 - 3:21بکوژەکان قوربانییەکانیان ناچارکرد وشەی
"کەرەوز" بە ئیسپانی بڵێن -
3:21 - 3:25خەڵکی دۆمینیکا کەرەوزی بە پیتی "ر"
ئیسپانی دەخوێندەوە. -
3:25 - 3:31زمانی ڕەسەنی هایتیش بەبێ
"ر" وشەکە دەخوێنێتەوە. -
3:31 - 3:34بۆیە خەڵکەکە دەیانناڵان بەدەست بە
هەڵە خوێندنەوەی وشەی کەرەوز، -
3:34 - 3:37کە هەڵەیاندەکرد یەکسەر دەیانگون ئەمانە
خەڵکی هایتین و دەبێت بکوژرێن. -
3:37 - 3:41کە خوێندنەکانی بەم دواییانە
ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە -
3:41 - 3:44تاکە هۆکاری دیاریکردنی ئەو
کەسانە بوون کە دەبێت بکوژرێن، -
3:44 - 3:48بەتایبەتیی زۆربەی دانیشتوانی
سەرسنوور ٢ زمانیان دەزانی. -
3:48 - 3:52حکومەتی دۆمینیکا چاودێری هەر
هەواڵێکی سەر ئەم ڕەشەکوژییەکە دەکرد، -
3:52 - 3:54لەکاتێکدا جەستەکان
فڕێدەدرانە ناو کەندەکان، -
3:54 - 3:56یاخود ڕووبارەکان،
-
3:56 - 3:58یاخود دەسوتێندران بۆ خۆ
ڕزگارکردن لە بەڵگەکان. -
3:58 - 4:02بۆیە کەس نەیزانی بەتەواوی چەند کەس کوژران،
-
4:02 - 4:08لەگەڵ ئەوەی خەمڵاندنەکانی بەمدواییە
دەڵێن کوژراوەکان ٤،٠٠٠ بۆ ١٥،٠٠٠ -
4:08 - 4:11بەڵام مەودای ڕەشەکوژییەکە دیاربوو
بۆ زۆرێک لە چاودێران. -
4:11 - 4:15لەکاتێکدا باڵیۆزی ویلایەتە
یەکگرتووەکان لەم کاتەدا گوتی -
4:15 - 4:19"تەواوی باکووریخۆرئاوا لەلای داهاپۆن
-
4:19 - 4:22بەتەواوی بەتاڵبوون لە هاتییەکان
-
4:22 - 4:28نەکوژروەکان هەڵاتن و سنورەکانیان بڕی هێشتا
لەناو دارستانەچڕەکان خۆیان شاردووەتەوە." -
4:28 - 4:31حکوومەت هەوڵیدا نگووڵی
لە بەرپرسیاریەتیەکانی بکات -
4:31 - 4:34لۆمەی کوشتنەکان بخاتە
سەر میلیشیا مەدەنییەکان، -
4:34 - 4:37بەڵام بەشێوەیەکی نێونەتەوەیی ناڕەزایی
لەبارانبەری تروهیۆ دەربڕدرا. -
4:37 - 4:39لەم کۆتاییانە، حکومەتی دۆمینیکا
-
4:39 - 4:45ناچارکرا ٥٢٥،٠٠٠ دۆلار وەک قەرەبوو
ببەخشێتە هایتی، -
4:45 - 4:46بەڵام لەبەر بیۆکراتی گەندەڵ،
-
4:46 - 4:51برێکی کەمی پارەکە گەیشتەدەست
ڕزگاربوان و خانەوادەکانیان. -
4:51 - 4:54نە تروهیۆ نە هیچ کەسێکی حکوومەتەکەی
-
4:54 - 4:58هەرگیز بۆ تاوانی دژی مرۆڤاێتی سزانەدران.
-
4:58 - 5:01پاشماوەی ڕەشەکوژییەکە
تا ئێستا سەرچاوەی شڵەژانە -
5:01 - 5:03لەنێونا ٢ وڵاتەکە
-
5:03 - 5:07چالاکوانانی سەر سنووری هەردوولا
هەوڵیاندا برینی ڕابردوو سارێژبکەن. -
5:07 - 5:10بەڵام حکومەتی دۆمینیکا زۆر کەمی وایکرد
ئەگەر هەرشتێک، -
5:10 - 5:14بۆ دووبارە زیندوکردنەوەی ڕەشەکوژییەکە یان
قوربانییەکان بەشێوەیەکی فەرمی ڕووبدات. -
5:14 - 5:19لە هەمانکاتتدا، یادەوەری ڕەشەکوژی هایتی
هەر بە یادەوەریەکی مچوڕکهێن دەمێنێتەوە -
5:19 - 5:22کە چۆن هێزی سەرکردە تووڕەکان
کاردەکاتە سەر خەڵک -
5:22 - 5:25بۆ دژایەتیکردنی هاوسێکەیان
تا تەواوی ژیانیان.
- Title:
- مێژووی قێزەون: ڕەشەکوژی ساڵی ١٩٣٧ی هایتی- ئیدوارد پاوڵینۆ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/ugly-history-the-1937-haitian-massacre-edward-paulino
کاتێک مێژوونووسان لەبارەی دڕندەکانی سەدەی ٢٠ قسەدەکەن، زیاتر ڕووداوەکانی نێوان جەنگی جیهانی ١ و ٢ دێتە یاد. لەگەڵ جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لەلایەن تورکیاوە، هەروەها دەستدرێژیکردنە سەر شاری نانکینگی چین،
هەروەها تووندوتیژی نازییەکان لە دژی جوولەکەکان لە ئەڵمانیا، هەڵمەتێکی ترسناکی تری پاککردنەوە دەرکەوت لەسەر دوورگەیەک لەنێوان زەریای ئەتڵەسی و دەریای کاریبیی. لەلایەن ئیدوارد پاوڵینۆ ڕەشەکوژی ساڵی ١٩٣٧ی هایتی ڕووندەکاتەوە
وانەکە لەلایەن: ئیدوارد پاوڵینۆ
کاری ئەنیمەیشنی لەلایەن تۆماس پیکاردۆ ئیپایڵەت بۆ کراوە. - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:40
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Ugly History: The Haitian Massacre - Edward Paulino | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Ugly History: The Haitian Massacre - Edward Paulino | |
![]() |
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for Ugly History: The Haitian Massacre - Edward Paulino | |
![]() |
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for Ugly History: The Haitian Massacre - Edward Paulino |