Return to Video

ئەفسانەی سندوقەکەی پانەدۆڕا. ئیزلوت گیلیسپی

  • 0:07 - 0:08
    ئایا زانخوازی
  • 0:08 - 0:10
    باشە یان خراپە؟
  • 0:10 - 0:12
    سروشتی نەرێنیکراو ئەم سیفەتە
  • 0:12 - 0:14
    لە کەسایەتییەکی کۆنی گریکەکان کۆدەبێتەوە
  • 0:14 - 0:16
    لەو وێنەی ئەفسانەی پاندۆرا.
  • 0:16 - 0:17
    بە پیی ئەفسانەکان،
  • 0:17 - 0:19
    ئەو یەکەم ژنی مردوو بووە.
  • 0:19 - 0:23
    کە کارە زانخوازییەکەی چەندین
    ڕوداو بە دوای خۆیدا دەهێنێت،
  • 0:23 - 0:27
    پەنادۆرا لە لایەن خواوەندی ئاگر،
    هيفايستوس روحی پێ دەبەخشرێت،
  • 0:27 - 0:31
    بە هاوکاری هاوەڵەکانی
    هێزی تایبەتی پێ دەبەخشن.
  • 0:31 - 0:35
    لە ئەفرۆدۆیت، هەستی قوڵی بۆ دەمێنێتەوە:
  • 0:35 - 0:37
    لە هێرمیس، زیرەکی و
    فێربوونی زمانی بۆ دەمێنێتەوە،
  • 0:37 - 0:42
    لە ئەسینا، دەست ڕەنگینی
    و وردبوونەوەی بۆ دەمێنێتەوە،
  • 0:42 - 0:45
    هێرمیس ناوی پانادۆرای پێدەبەخشێت.
  • 0:45 - 0:48
    زیۆس دوو دیاری دەبەخشێتە پانەدۆرا.
  • 0:48 - 0:50
    دیاری یەکەم، زانخوازییە،
  • 0:50 - 0:55
    کە لە ناخی جێگیر
    دەبێت و بە زەویدا دەگەڕێت.
  • 0:55 - 0:59
    دیاری دووەم، سندوقێکی قورسی نەخشێنراو
  • 0:59 - 1:01
    کە بە باشی داخراو دەبێت.
  • 1:01 - 1:05
    بەڵام هەر شتێک لە ناو سندوقەکەیە بۆ
    چاوی مرۆڤ ناشێت، زیوس ئاگاداری دەکاتەوە.
  • 1:05 - 1:09
    پێویست بوو بە هیچ جۆرێک نەکرێتەوە.
  • 1:09 - 1:13
    لە سەر زەوی، پانادۆرە دەکەوێتە
    خۆشەویستی لەگەڵ تایتانی لێهاتوو ئبيمتيوس
  • 1:13 - 1:17
    کە ئەرکی دیزاینکردنی سروشتی زەوی
    لە لایەن زیۆسەوە پێ سپێردرا بوو.
  • 1:17 - 1:20
    لەگەڵ براکەی پرۆمیسیوس ئیشیان دەکرد،
  • 1:20 - 1:22
    کە یەکەم مرۆڤ دروست دەکات
  • 1:22 - 1:25
    بەڵام تاهەتایە سزادەدرێت بەهۆی دزینی ئاگر.
  • 1:25 - 1:27
    ئبيمتيوس بێ هیوایانە بیری براکەی دەکرد،
  • 1:27 - 1:32
    بەڵام پاندۆرا ئەم
    بێهیواییەی خامۆش دەکاتەوە.
  • 1:32 - 1:34
    پانەدۆڕا بە دڵخۆشی و
    سەرسامانە بە زەویدا دەگەڕا.
  • 1:34 - 1:38
    بەڵام زۆر بە سانایی سەرنجی
    بۆ شتەکان دەچوو و بێ ئارام دەبوو،
  • 1:38 - 1:42
    پرسیاری لە هەموو شتێکی دەوروبەری خۆی
    دەکرد بۆ ئەوەی دەربارەی هەموو شتێک بزانێت.
  • 1:42 - 1:46
    زۆربەی جار، مێشکی بە
    ناوەڕۆکی سندوقەکەوە سەر قاڵ دەبوو.
  • 1:46 - 1:50
    ئەم گەنجینەیە دەبێت چی بێت
    کە چاوی مرۆڤ نابێت سەیری بکات،
  • 1:50 - 1:52
    بۆچی زیۆس بە ئەوی بەخشیوە.
  • 1:52 - 1:54
    پەنجەکانی تامەزرۆی کردنەوەی سندوقەکە بوون.
  • 1:54 - 1:57
    جار جار دڵنیا بوو کە گوێبیستی
    دەنگە دەنگی ناو سندوقەکە دەبێت
  • 1:57 - 1:59
    ناوەڕۆکی سندوقەکە
    دێن و دەچن،
  • 1:59 - 2:01
    وەک ئەوەی هەوڵ بدەن ئازاد بکرێن.
  • 2:01 - 2:05
    ناڕونی بارودۆخی سندوقەکە
    پانەدۆرای شێت کردبوو.
  • 2:05 - 2:09
    بە تێپەڕبوونی کات، پانەدۆرا زیاتر
    شێتی سندوقەکە و ناوەڕۆکەکەی دەبێت،
  • 2:09 - 2:12
    وەک ئەوەی هێزێکی دەرەکی هانی
    بدات بۆ ئەوەی زیاتر خولیای بێت ،
  • 2:12 - 2:16
    کە ناوی بەرزتر و بەرزتر دەهێنا.
  • 2:16 - 2:18
    ڕۆژێک ئارامی نامێنێت.
  • 2:18 - 2:19
    خۆی لە ئبيمتيوس دەشارێتەوە،
  • 2:19 - 2:22
    سەیری سندوقە سەیرەکە دەکات.
  • 2:22 - 2:24
    دەیویست سەیرێکی خێرای ناوی بکات،
  • 2:24 - 2:27
    دواتر بۆ هەمیشە سەرنجی
    لە سەر ئەم سندوقە لاببات.
  • 2:27 - 2:30
    بەڵام لە یەکم چونە ناوەوەی ڕوناکی،
    سندوقەکە بە تەواوەتی کرایەوە.
  • 2:30 - 2:32
    دەنگی کەمەرشکێن، و ئاژەڵی دڕندە ئاسا
  • 2:32 - 2:37
    وەک هەورێکی دوکەڵدار هاتنە دەرەوە و لە
    دەوری پانەدۆرا کۆبوونەوە و هاواریان دەکرد.
  • 2:37 - 2:38
    ترسا و پەشۆکا،
  • 2:38 - 2:42
    پەنەدۆرا بێهویانە هەوڵی دەدا
    بیانخاتەوە ناو سندوقەکە و زیندانییان بکات.
  • 2:42 - 2:46
    بەڵام زیندەوەرەکان ڕێگەی هاتنە دەرەوەیان
    دۆزییەوە و وەک هەور دەهاتنە دەرێ.
  • 2:46 - 2:50
    لە کاتی دەرچوونی دڕندەکان،
    هەستی بە هاتنی مەترسییەکی گەورە کرد.
  • 2:50 - 2:52
    زیۆس ئەم بۆکسەی وەک زیندان بۆ
  • 2:52 - 2:55
    ئەو ئاژەڵە دڕندانەی کە
    دروستی کردبوون بەکار هێنابوو
  • 2:55 - 2:56
    هەر کاتێک ئازاد بکرێن،
  • 2:56 - 2:58
    ناتوانرێت دووبارە زیندانی بکرێنەوە.
  • 2:58 - 2:59
    لە کاتی ڕشتنی فرمێسکدا،
  • 2:59 - 3:03
    پانەدۆڕا لە ناوەڕۆکی بۆکسەکە تێگەیشت.
  • 3:03 - 3:06
    ئەمە سەدای ئەهریمەنی ترسهێنەر نەبوو،
  • 3:06 - 3:09
    بەڵام دەنگدانەوەی مێشکی بوو
    کە ئەو دەنگەی دروست دەکرد.
  • 3:09 - 3:12
    کاتێک جارێکیتر سەری سندوقەکەی
    کردەووە و سەیری ناوەوەی کرد،
  • 3:12 - 3:16
    ڕوناکییەکی کەم هاتە دەرەوە و دیار نەما.
  • 3:16 - 3:20
    دوای ئازادکردنی ئەم ڕوناکییە کەمەی
    دوا ئازاد کردنی ئەم هەموو دڕندەیە،
  • 3:20 - 3:22
    ئازاری نەختێک کەم بوویەوە.
  • 3:22 - 3:25
    تێگەیشت، کە سندوقەکە بکرێتەوە،
    هیچ کاتێک وەک خۆی لێنایەتەوە
  • 3:25 - 3:29
    هاوشان لەگەڵ خەم و دڵتەنگییەکەی، هیوابەخشی
    بە هانای دەچوو بۆ کەم کردنەوە ئازارەکانی.
  • 3:29 - 3:33
    لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، بۆکسەکەی
    پەنەدۆرا ئاماژەیە بۆ ئەگەری بوونی
  • 3:33 - 3:35
    دەرئەنجامی نەزانراو لە
    کاتی یاریکردن بە ئاگر.
  • 3:35 - 3:39
    بەڵام زانخوازیبوونی پەنەدۆڕا بە هەمان
    شێوە ئاماژەیە بۆ دوو سروشتی
  • 3:39 - 3:41
    کە چەقی مرۆڤ بوونە.
  • 3:41 - 3:43
    ئایا پێویستە لە هەموو
    شتێکی نەزانراو بکۆڵینەوە،
  • 3:43 - 3:46
    بۆ هەڵقۆڵینی زەوی بۆ دەستکەوتنی زیاتر،
  • 3:46 - 3:47
    یان هەندێک نهێنی هەیە
  • 3:47 - 3:49
    کەوا باشترە بە چارەسەرنەکراوی بە جێبهێڵدرێن؟
Title:
ئەفسانەی سندوقەکەی پانەدۆڕا. ئیزلوت گیلیسپی
Speaker:
ئیزلوت گیلیسپی
Description:

لەم بەستەرە کۆی وانەکە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-pandora-s-box-iseult-gillespie

پەنەدۆڕا یەکەم ژنی مرۆڤ دەبێت، ئەو لە لایەن خواوەندی ئاگر، هيفايستوس روحی پێ دەبەخشرێت. خواوەندەکان لێهاتوویی زمان زانین، و هەست و دەست ڕەنگینییان پێ بەخشیبوو. زیۆس دوو دیاری پێدەبەخشێت، یەکەم زانخوازیبوون و دووەم سندوقێکی قورس کە سەرەکەی بە باشی داخراوە و پێویستە هیچ کاتێک نەکرێتەوە، ئەم گەنجینەیە پێویستە هیچ کاتێک نەکرێتەوە و بەر چاوی مرۆڤ نەکەوێت. ئیزلوت گیلیسپی باسی نهێنی بۆکسەکەی پانادۆرا دەکات.

وانەکە لە لایەن ئیزلوت گیلیسپیەوە ئامادە کراوە و لە لایەن سیلڤیا پریتۆڤ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:49

Kurdish (Central) subtitles

Revisions