چۆن زمان لە لەناوچوون بپارێزرێن؟
-
0:00 - 0:04زمانەکان تەنھا بە شێوەیەکی سروشتی نامرن.
-
0:05 - 0:08خەڵکی واز لە زمانی دایکیان دەھێنن
چونکە زۆریان لێ دەکرێت. -
0:09 - 0:11زۆرجار، فشارەكە سياسيیە.
-
0:11 - 0:13لە ١٨٩٢،
-
0:13 - 0:14جەنەڕاڵ
پرات -
0:15 - 0:18گووتی کە
کوشتنی کلتووری دانیشتوانە ڕەسەنەکان -
0:18 - 0:21تاکە شوێنگرەوەیە بۆ
کوشتنی دانیشتووە ڕەسەنەکان -
0:22 - 0:25ئەو گوتی، "ھیندییەکە بکوژە،"
"بەڵام مرۆڤەکە بپارێزە." -
0:26 - 0:29و تا ١٩٧٨، حکومەت ئەوەی ئەنجامدا کە،
-
0:29 - 0:32منداڵە ڕەسەنەکانی لە خێزانەکانیان دابڕاند
-
0:32 - 0:36و زۆریان لێکرا بۆ چوونە خوێندنگەی دەرەکی
کە لەوێ ناوی ئینگلیزییان لێ دانرا -
0:36 - 0:38و سزا دەدران لەسەر
قسەکردن بە زمانی خۆیان. -
0:39 - 0:42و توانەوەیان لەم کەلتورە
شێوازێک بوو لە کۆمەڵکوژی. -
0:44 - 0:46لە ئەمڕۆدا حەوت ھەزار زمان زیندوو
هەن، -
0:46 - 0:49بەڵام کەمێکیان لەلایەن
حکومەتەکەیان دانیان پێدانراوە -
0:49 - 0:50یان لەسەرھێڵ پشتگیری دەکرێن.
-
0:51 - 0:53بۆیە بۆ خەڵکی زۆربەی زۆری کلتوورەکان،
-
0:53 - 0:56جیهانگیری وەک گۆشەگیری دێتەبەرچاو.
-
0:57 - 1:00واتا واز ھێنان لە زمانی خۆت
بۆ زمانی کەسێکیتر. -
1:01 - 1:03و ئەگەر ھیچ شتێک نەگۆڕا،
-
1:03 - 1:07لە ٨٠ ساڵی داهاتوودا،
دەکرێ نزیکەی ٣٠٠٠ زمان ون بن. -
1:08 - 1:10بەڵام شتەکان دەگۆڕێن.
-
1:10 - 1:12لە سەرانسەری جیھان،
-
1:12 - 1:14خەڵکی زمانی باووباپیرانیان
زیندوو دەکەنەوە -
1:14 - 1:16و کلتووری خۆیان بنیاد دەنێنەوە.
-
1:17 - 1:19ئەوەندەی ئێمە بەزانین،
-
1:19 - 1:23زیندووکردنەوەی زمان لە ١٨٠٠ دەستی پێکرد
لە کاتی ھەستانەوەی دژە سامییەکان، -
1:23 - 1:27کۆمەڵگە جولەکەکان سەیری
زمانی باووباپیرانیان کرد، زمانی عیبری، -
1:27 - 1:29وەکو ڕێگەیەکی زیندوو کردنەوەی کلتووری.
-
1:30 - 1:33و ھەرچەندە بۆ زیاتر لە
١٠٠٠ ساڵ دەنگی نەما، -
1:33 - 1:36لە پەرتووکی ئاینی جولەکە و فەلسەفەدا
زۆر باش پارێزرابوو. -
1:37 - 1:40بۆیە چالاکوانە جولەکەکان
خوێندیان و فێری منداڵەکانیان کرد، -
1:40 - 1:43بەخێوکردنی یەکەم قسەکەرە
خۆییەکان لە ناو ١٠٠ وەچەدا. -
1:44 - 1:48ئەمڕۆ، ئەمە زمانی
دایکی پێنج ملیۆن جولەکەیە. -
1:48 - 1:50و بە لایەنی کەمەوە بۆ من،
-
1:50 - 1:53وەک جوولەکەیەکی ونی
تواوە لە ناو کەلتوری ئینگلیزی، -
1:53 - 1:56کۆڵەکەیەکی سەروەری کلتوورییە.
-
1:57 - 2:00دوای دوو هەزار ساڵ،
-
2:00 - 2:01ئێمە هێشتا لێرەین.
-
2:03 - 2:04ئێستا، تا ئەم دواییانە،
-
2:04 - 2:07دووبارە ڕاپەڕاندنەوەی
زمانی عیبری شتێکی سەیر بوو. -
2:07 - 2:09کەم زمان ھێندەی
زمانەکەی ئێمە بە باشی پارێزراون، -
2:09 - 2:11و دروستکردنی ئیسرائیل،
-
2:11 - 2:14یەکەم دەوڵەتی جولەکە لە
سەرووی ١٠٠٠ ساڵەوە، -
2:14 - 2:16بواری بۆ بەکارھێنانی
ڕۆژانەی زمانی عیبری ڕەخساند. -
2:17 - 2:21بە شێوەیەکیتر، زۆربەی
کلتوورەکان چانسێکیان پێنەدرا. -
2:21 - 2:23(ڤیدیۆ)
ئێوارە باش، من ئێلیزابێثم -
2:23 - 2:25و من خەڵکی کۆڕن واڵم.
-
2:25 - 2:26ئەوە زمانی کۆڕنی بوو،
-
2:26 - 2:28زمانی باووباپیرانی کۆڕن واڵ،
-
2:28 - 2:32کە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی تەکنیکی
وڵاتێکە لە ئینگلتەرای باشوور. -
2:33 - 2:36لە ١٩٠٠، چالاکوانانی کۆڕنی
بۆ کلتووری خۆیان جەنگان. -
2:37 - 2:39زمانەکە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ دەنگی نەما,
-
2:39 - 2:43بەڵام پەرتووک و شانۆی کۆنیان
بەکارھێنا بۆ فێرکردنی منداڵەکانیان. -
2:43 - 2:46ھەرچۆنێک بێت، ئەم وەچە
نوێیەی قسەکەرانی زمانی کۆڕنی -
2:46 - 2:47بە درێژای کۆڕن واڵ دابەشکران
-
2:47 - 2:50و زمانەکە بە ئازادی بەکار نەدەھات.
-
2:51 - 2:54لە ١٩٩٠، زمانی کۆڕنی زیندوکرایەوە،
-
2:54 - 2:55بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
-
2:57 - 3:01دواتر، لە سەرەتایی ٢٠٠٠ەکان، قسەکەرانی
لەسەر هێڵی ئینتەرنێت یەکتریان دۆزیەوە -
3:01 - 3:05گفتوگۆی سەرهێڵیان
گواستەوە بۆ قسەکردنی ڕۆژانە. -
3:06 - 3:09لەوێ، بۆنەیی هەفتانە
و مانگانەکانیان ڕێکدەخست -
3:09 - 3:11دەیانتوانی کۆببنەوە
و لە ناو خەڵکی قسە بکەن. -
3:12 - 3:15ئەمڕۆ، ھەندێ خوێندنگە
زمانی کۆڕنی فێر دەکەن. -
3:15 - 3:17زمانی هێمایی کۆرنی هەیە،
-
3:17 - 3:19ڕیکلامی بازرگانی
ئایسکرێم هەیە، -
3:19 - 3:21ویکیپێدیا، و هەتا میمەکانیش.
-
3:22 - 3:24(پێکەنین)
-
3:26 - 3:30(پێکەنین)
-
3:30 - 3:33و جارێکی تر لەگەڵ سەلامەتی زمانەکەیان,
-
3:33 - 3:35خەڵکی کۆڕن واڵ
تێگەشتنی خۆیان پاراست -
3:35 - 3:38وەکو نەتەوەیەکی سێڵتی
بە درێژایی ئێرلەندا، سکۆتلەندا و وەیڵس. -
3:39 - 3:41هەوڵی توانەوە
لە کەلتوری ئینگلیزییان تێکشکاند. -
3:41 - 3:44و گوتیان ، "ئێمە وڵاتێک نین لە ئینگلتەرا.
-
3:44 - 3:46ئێمە خەڵکێکین خاوەن مافین.
-
3:46 - 3:47و ھێشتا لێرەین."
-
3:48 - 3:49و ئەوان بە تەنھا نین.
-
3:49 - 3:54ھۆزی تونیکا-بیلۆکسی لویزیانا
زمانی باوو باپیرانیان زیندوو دەکەنەوە. -
3:54 - 3:56(ڤیدیۆ)
من ناوم تییانایە. -
3:56 - 3:59ھاوڕێکانم، بە "زریانی ھێمن" بانگم دەکەن.
-
4:00 - 4:02ئەمە لە ١٩٨٠کان دەستی پێ کرد،
-
4:02 - 4:04کاتێک دۆنا پیێریت و خێزانەکەی
-
4:04 - 4:06دەستیان بە گەشت کردن کرد
بۆ باتن ڕووژ و نیو ئۆڕلانس -
4:06 - 4:10بۆ لەبەرگرتنەوەی ئەو فەرھەنگە کۆنەکانی ناو
ئەرشیفی زانکۆ. -
4:11 - 4:13ئامانجەکە بۆ خوێندنی تونیکا بوو
-
4:13 - 4:17و بۆ فێرکردنی منداڵەکان و
بڵاوکردنەوەی بوو لەگەڵ کۆمەڵگە. -
4:17 - 4:21ئەمڕۆ، ئەوان ڕابەرایەتی
ژیانەوەی تونیکا دەکەن. -
4:21 - 4:26لە ٢٠١٤ەوە، نزیکەی ١٠٠ قسەکەر
لە پۆلەکان وانە دەخوێنن، -
4:26 - 4:29و بە گوێرەی ھەژمارێکی دانیشتوانی ٢٠١٧،
-
4:29 - 4:32٣٢ قسەکەری زمان ڕەوان،
-
4:32 - 4:34ھەندێک لەوان، وەکو ئێلیزابێثی خوشکی دۆنا،
-
4:34 - 4:36تونیکا فێری منداڵەکانیان دەکەن.
-
4:36 - 4:38ئەو قسەکەرە نوێیانە ناوەڕۆک دروست دەکەن.
-
4:38 - 4:41ڤیدیۆی فەیسبووک و ھەروەھا میمەکان.
-
4:41 - 4:43(پێکەنین)
-
4:44 - 4:46(پێکەنین)
-
4:47 - 4:49(پێکەنین)
-
4:49 - 4:50و تا زیاتر بڵاو بکەنەوە،
-
4:50 - 4:53زیاتر ئیلھام دەبەخشن بە خەڵکی تونیکا
بۆ ئەوەی بەشدار بن. -
4:54 - 4:58لەم دواییانە، ئەندامی ھۆزێک کە لە تێکساس
دەژی لە فەیسبووک بۆ ئێلیزابێثی نووسی، -
4:58 - 5:01دەیپرسی چۆن بڵێم "خویە
ڕەحم بەم زەوییە بکە." -
5:02 - 5:03ئەوە بۆ ھێمای گۆڕەپانێک بوو،
-
5:03 - 5:06بەمە دەیتوانی ئەوە پیشانی دراوسێکانی
بدات کە کلتوورەکەی زیندووە -
5:07 - 5:08و ڕزگار دەبێت.
-
5:09 - 5:11ئێستا، زمانی عیبری، کۆڕنی، تونیکا
-
5:11 - 5:15سێ نمونەن لە شەپۆلی خەباتی
زمانی ھەر کیشوەرێک. -
5:16 - 5:19و ئەگەر ئەوان قسەکەری جێریایی
دەربەندی دوورگەکان بن، -
5:19 - 5:23یان قسەکەری زمانی ھێمای
کینی لە نایرۆبی بن، -
5:23 - 5:26ھەموو کۆمەڵگەکان ئیش بۆ پاراستن
و چاککردنەوەی زمانێک دەکەن -
5:26 - 5:29بە شێوەیەکی گشتی یەک شتیان ھەیە: میدیا،
-
5:29 - 5:31بەمە زمانەکەیان دەکرێ
بڵاو بکرێتەوە و فێر بکرێت. -
5:32 - 5:34و کە ئینتەرنێت گەشە دەکات،
-
5:34 - 5:36ڕێگە و داھێنانی میدیا فراوان دەکات،
-
5:38 - 5:41ڕێگەخۆشکردن بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی
زمانی باووباپیران -
5:41 - 5:43ئێستا زیاتر لە ھەموو کاتێک گونجاوترە.
-
5:44 - 5:46کەواتە زمانی باووباپیرانی تۆ چییە؟
-
5:46 - 5:49ھی من عیبری، ییدی، ھەنگاری،
ئێرلەندی و سکۆتلەندی، -
5:49 - 5:51لەگەڵ ئەوەشدا من بە ئینگلیزی گەورە بووم.
-
5:52 - 5:56و لە بەختی باشی من، ھەر یەکێک
لەو زمانانە لەسەر ھێڵ بوونی ھەیە. -
5:56 - 5:58بەتایبەت عیبری --
لە ئایفۆنەکەمدا دام بەزاندووە، -
5:58 - 6:00و پشتگیری کراوە لەلایەن
وەرگێڕانی گوگڵ، -
6:00 - 6:02ھەتا ڕاستکردنەوەی
خۆکارانەشی ھەیە. -
6:02 - 6:05و کاتێک زمانەکەت بەم شێوە
فراوانە پشتگیری نەکرا، -
6:05 - 6:07ھانتان دەدەم بۆ ئەوەی بیپشکنن،
-
6:07 - 6:11،چونکە شانسەکان بریتین لە، کەسێک، شوێنێک
کە لەسەر ھێڵ دەستی پێی کردووە. -
6:11 - 6:17چاککردنەوەی زمانەکەت و
لە ئامێز گرتنی کلتوورەکەت -
6:17 - 6:21ڕێگەیەکی بەھێزە بۆ ئەوەی ببی
بە خۆت لە سەردەمی جیھانگەری، -
6:21 - 6:24چونکە وەک لەو دواییانەدا
فێربووم کە بەزمانی عیبری بڵێم، -
6:24 - 6:27"'nḥnw 'dyyn k'n" --
-
6:27 - 6:28ئێمە ھێشتا لێرەین.
-
6:29 - 6:30سوپاس.
-
6:30 - 6:34(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن زمان لە لەناوچوون بپارێزرێن؟
- Speaker:
- دانییاڵ بۆگر یودڵ
- Description:
-
لە ٨٠ ساڵی داھاتوودا، نزیکەی ٣٠٠٠ زمان لەناو دەچن. ھەمووی بەھۆی بێدەنگبوونی کلتوورەکانیانەوە. لەم قسە کردنە خێرایەدا، چالاکوانی زمان دانیاڵ بوگرێ یودێڵ پیشانمان دەدات چۆن خەڵکی لە سەرانسەری جیھان ڕێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ زیندووکردنەوەی زمانی باووباپیرانیان و سەر لە نوێ بنیاد نانەوەی نەریت و کلتوورەکەیان. لەگەڵ ئەوەشدا ھەموومان ھان دەدات بۆ گەڕان بە دوای زمانی باپیرانمان. دەڵێت، "چاککردنەوەی زمانەکەتان و لە ئامێز گرتنی کلتوورەکەتان، ڕێگەیەکی بەھێزە بۆ بوون بە خۆت”
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:46
halo fariq approved Kurdish subtitles for How to save a language from extinction | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How to save a language from extinction | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How to save a language from extinction | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How to save a language from extinction | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How to save a language from extinction | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How to save a language from extinction | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to save a language from extinction | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to save a language from extinction |