< Return to Video

٣ فێڵی دەرونی بۆ یارمەتیدانی پاشەکەوتکردنی پارە

  • 0:00 - 0:02
    هەموومان دەزانین پاشەکەوت کردن گرینگە
  • 0:02 - 0:04
    و شتێکە کە پێویستە ئەنجامی بدەین.
  • 0:04 - 0:07
    و تا ئێستا، بە تێکڕای،
    کەمتر و کەمتر ئەنجامی دەدەین.
  • 0:07 - 0:09
    [ڕێگەی کار کردنمان]
  • 0:11 - 0:12
    ئێمە دەزانین
    پێویستە چ بکەین.
  • 0:12 - 0:15
    پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ئەنجامی دەدەین؟:
  • 0:15 - 0:16
    و من لێرەم بۆ ئەوەی فێرتان بکەم.
  • 0:16 - 0:19
    ڕەوشتی پاشەکەوت کردنت
    نیشاندەری زیرەکی تۆ نییە
  • 0:19 - 0:21
    یان چەندێک هێزی ئیرادەت هەیە.
  • 0:21 - 0:24
    ئەو بڕەی پاشەکەوتی دەکەین پشت
    بەو ئامارە ژینگەیەی دەوروبەرمان دەبەستێت.
  • 0:24 - 0:26
    با نمونەیەکتان پێبدەم.
  • 0:26 - 0:28
    ئێمە لە ژورێکی خوێندندا، کە یەک گروپين،
  • 0:28 - 0:31
    داهاتەکانیانمان مانگانە پیشانی خەڵکی دا.
  • 0:31 - 0:35
    لە گروپێکی تر داهاتەکانیانمان،
    هەفتانە پیشانی خەڵکی دا.
  • 0:35 - 0:39
    و بۆمان دەرکەوت کە ئەو خەڵکانەی
    داهاتەکانیان هەفتانەیە
  • 0:39 - 0:41
    ئامادەیان تێدایە بۆ بودجێکی
    باشتر بە درێژای مانگەکە.
  • 0:41 - 0:43
    ئێستا ئەوە گرینگە بزانین،
  • 0:43 - 0:45
    کە هیچ گۆڕانکاریەکمان لەو
    پارەیە نەکرد کە خەڵکی وەریدەگرن.
  • 0:46 - 0:49
    ئێمە تەنیا ژینگەکەمان گۆڕی
    کە ئەوان لە داهاتەکانیان تێگەیشتبوون.
  • 0:49 - 0:51
    و ئاماژەی ژینگەی وەک ئەمە کاریگەری هەیە.
  • 0:51 - 0:54
    کەواتە من فێڵەکە بڵاوناکەمەوە
    کە تۆ لە پێش زانیوتە.
  • 0:54 - 0:57
    من پێت ناڵێم چۆن حیساب بانکی بکەیتەوە
  • 0:57 - 0:59
    یان چۆن دەست بکەیت
    بە پاشەکەوتکردن بۆ خانەنشینیەکەت.
  • 0:59 - 1:02
    ئەوەی من پێت دەڵێم ئەوەیە
    کە چۆن ئەم پەیوەندیە دروست بکەی
  • 1:02 - 1:04
    بەمەبەستی پاشەکەوتکردن
  • 1:04 - 1:05
    و پەیڕەو لێکردنی.
  • 1:05 - 1:06
    تۆ ئامادەی؟
  • 1:06 - 1:08
    ژمارە یەک:
  • 1:08 - 1:09
    سود وەرگرتن لە هێزی پابەندبوون.
  • 1:09 - 1:12
    لە بنەڕەتەوە ئێمە بە دوو ڕێگەی،
    جیاواز بیر لە خۆمان دەکەینەوە:
  • 1:12 - 1:15
    ئێستایی ئێمە و داهاتووی ئێمە.
  • 1:15 - 1:17
    لە داهاتوودا، ئێمە بێکەم و کوڕین.
  • 1:17 - 1:19
    لە داهاتوودا ئێمە پاشەکەوت،
    بۆ خانەنشینی دەکەین،
  • 1:19 - 1:20
    ئێمە کێشمان دادەبەزێنین،
  • 1:20 - 1:22
    ئێمە زیاتر پەیوەندی بە
    دایک و باوکمان دەکەین.
  • 1:22 - 1:24
    بەڵام زۆرجار داهاتوومان لەبیر دەکەین
  • 1:24 - 1:27
    کە بەتەواوی هەمان کەسین
    کە لەکاتی ئێستایی خۆمانین.
  • 1:27 - 1:31
    دەزانین کە باشترین کات بۆ پاشەکەوتکردن
    کاتێکە کە باجەکەت بۆ دەگەڕێتەوە.
  • 1:31 - 1:33
    هەوڵماندا تاقیکردنەوەی
    ئەی/بی ئەنجام بدەین.
  • 1:33 - 1:36
    لە گروپی یەکەمدا نامەمان لە سەرەتایی
    مانگی شوبات بۆ خەڵک نارد،
  • 1:36 - 1:38
    خۆشبەختانە پێش ئەوەی ئەوان
    باجەکانیان پڕکردبێتەوە.
  • 1:39 - 1:40
    و پرسیارمان لێکردن،
  • 1:40 - 1:43
    ئەگەر پارەی باجەکەت بۆ بگەڕێتەوە
    حەزت لێیە سەدا چەندی لێ پاشەکەوت بکەی؟
  • 1:43 - 1:45
    ئیستا ئەوە پرسیارێکی قورسە.
  • 1:45 - 1:48
    نەیاندەزانی ئەگەر پارەی باجەکانیان
    بۆ بگەڕێتەوە چی بکەن.
  • 1:48 - 1:50
    بەڵام هەر چۆنێک بێت
    پرسیارمان لێکردن.
  • 1:50 - 1:54
    لەگروپی دووەم پرسیارمان لە خەڵکەکە کرد،
    ڕاستەوخۆ لە دوای وەرگرتنی پارەی باجەکە،
  • 1:54 - 1:56
    حەزت لێیە سەدا چەندی لێ پاشەکەوت بکەی؟
  • 1:56 - 1:58
    ئێستا .لێرە ئەوە ڕویدا،
  • 1:58 - 2:02
    لەو بارەی دووەمیان کاتێک خەڵکەکە،
    تەنیا پارەی باجەکانیان وەرگرت،
  • 2:02 - 2:05
    دەیانویست سەدا ١٧ لە پارەی
    وەرگیراوی باجەکە پاشەکەت بکەن.
  • 2:05 - 2:09
    بەڵام لە بارەی کاتێک داوامان لەخەڵک کرد
    پێش ئەوەی باجەکان پڕبکەنەوە،
  • 2:09 - 2:13
    تێکڕای پاشەکەوت
    لە سەدا ١٧ وە بۆ سەدا ٢٧ زیادی کرد
  • 2:13 - 2:15
    کاتێک لە مانگی شوبات
    پرسیارمان لێکردن.
  • 2:15 - 2:16
    بۆچی؟
  • 2:16 - 2:19
    چونکە بۆ داهاتووی خۆت تەرخانی دەکەیت،
  • 2:19 - 2:21
    بە دڵنیایەوە داهاتووت دەکرێ
    سەدا ٢٧ ی پاشەکەوت بکرێت.
  • 2:21 - 2:24
    ئەم گۆڕانکاریە گەورەیە
    لە ڕەوشتی پاشەکەوتکردن
  • 2:24 - 2:27
    لەو ڕاستیەوە دەرکەوت کە ئێمە گۆڕانکاریمان
    لە ژینگەی دروستکردنی بڕیارەوە کرد.
  • 2:27 - 2:30
    دەمانەوێت تۆ سود لەم پلانە وەربگریت.
  • 2:30 - 2:31
    کەوایە یەک چرکە وەربگرە
  • 2:31 - 2:34
    و بیر لەو ڕێگەیانە بکەوە کە دەتوانی
    بەشداری داهاتووی خۆتی پێبکەی
  • 2:34 - 2:37
    بۆ هەندێک شت کە ئەمڕۆ
    دەزانی کەمێک قورس دەبێت.
  • 2:37 - 2:41
    بەشداری داخوازینامەیەک بکە کە ڕێگەت
    بدات بۆ بڕیاردانی پاشەکەوتی پێشکەوتوو.
  • 2:41 - 2:44
    فێڵەکە ئەوەیە تۆ دەبێت ئەم
    ڕێکەوتنامەیە ببەستیت.
  • 2:44 - 2:48
    ژمارە دوو: بەکارهێنانی کاتە
    تێپەڕیوەکانت بۆ بەرژەوەندی خۆت.
  • 2:48 - 2:50
    تاقیکردنەوەیەکمان لەگەڵ
    وێبسایتێک کرد
  • 2:50 - 2:53
    کە یارمەتی کەسانی بەتەمەن دەدات
    لە هاوبەشی پێکردنی ماڵەکانیان.
  • 2:53 - 2:55
    ئێمە دوو ڕیکلامان لە
    ماڵپەرە کۆمەڵایەتی کرد،
  • 2:55 - 2:57
    ئامانجمان خەڵکی تەمەنی ٦٤ ساڵی بوون.
  • 2:57 - 3:00
    لە گروپی یەکەم ،گوتمان"،هێی ئێوە پیربوون،
  • 3:00 - 3:02
    ئامادەن بۆ خانەنشینی؟
  • 3:02 - 3:04
    چۆن دابەشکردنی شوێنی
    نیشتەجێبوون یارمەتیدەرە."
  • 3:04 - 3:06
    لە گروپی دووەم کەمێک تایبەت تر بووین،
  • 3:06 - 3:08
    و گوتمان .ئێوە ٦٤ ساڵن و بۆ ٦٥ دەڕۆن،
  • 3:08 - 3:10
    ئامادەن بۆ خانەنشینی؟
  • 3:10 - 3:12
    دابەشکردنی شوێنی
    نیشتەجێبوون یارمەتیدەرە."
  • 3:12 - 3:13
    ئەوەی کە ئەنجامی دەدەین لە گروپی دووەم
  • 3:13 - 3:16
    خاڵی بنچینەی باسەکەیە
    کە گۆڕانکاری دروست دەکات.
  • 3:16 - 3:16
    لە ناکاو،
  • 3:16 - 3:20
    بینیمان کە تێکڕای کردنی ڕیکلام و،
    تێکڕای بەشداربوون لە کۆتایدا زیادیکرد،
  • 3:20 - 3:21
    کاتێک ئەوەمان بەرچاو کرد
  • 3:21 - 3:24
    لە دەرونزانیدا ئێمە ئەوە ناودەنێین،
    "کاریگەری "نوێی دەستپێکردن.
  • 3:24 - 3:27
    ئەگەر لە ساڵی نوێ یان لە وەرزێکی
    نوێ دەستی پێکردبێت،
  • 3:27 - 3:29
    هاندانی تۆ بۆ ئەم کارە زیاد دەبێت.
  • 3:29 - 3:32
    کەوایە ئێستا داواکاری چاوپێکەوتن،
    لە ساڵنامەکەت دابنێ
  • 3:32 - 3:34
    بۆ ئەو ڕۆژەی پێش ڕۆژی
    دوای لەدایک بوونەکەت.
  • 3:34 - 3:37
    یەک شتی دارایی دیاری بکە
    کە بە زۆری دەتەوێت ئەنجامی بدەیت.
  • 3:37 - 3:39
    و بۆ خۆت چاودێری بکە.
  • 3:39 - 3:41
    سێیەم و کۆتا فێڵ:
  • 3:41 - 3:44
    تێگەیشتن و بەڕێوەبردنی بچووك .کڕینی زۆر،
  • 3:44 - 3:46
    ژمارەیەکی کەمی خوێندنی جیاوازمان بەڕێوەبردووە
  • 3:46 - 3:51
    و بۆمان دەرکەوت ژمارە یەکی کڕین خەڵکی
    دەڵێن ئەوان لەدوای خەرجی بانک لێی پەشیمانن
  • 3:51 - 3:52
    بریتیە لە خواردن لە دەرەوە.
  • 3:52 - 3:55
    کڕینێکی زۆرە و هەموو ڕۆژ ئێمە دەیکەین،
  • 3:55 - 3:57
    ئەوە مردنی هەزار پارچەیە.
  • 3:57 - 3:59
    قاوەیەک لێرە و بێریتۆ،
    (خواردنی مەکسیکیەکانە) لەوێ
  • 3:59 - 4:02
    ئەوە خستنەسەر و کەمکردنەوەی
    تواناکانمانە لە پاشەکەوتکردن.
  • 4:03 - 4:04
    گەڕانەوە کاتێک لەشاری نیویۆڕک دەژیام
  • 4:04 - 4:06
    سەیری تێچونەکانی خۆم کرد
  • 4:06 - 4:10
    و بینیم زیاتر لە ٢،٠٠٠ دۆلارم لە
    بەکارهێنانی دابەشکردنی سواربوون خەرجکردووە
  • 4:10 - 4:12
    زیاتر بوو لە داهاتی ساڵانەی شاری نیویۆڕک.
  • 4:12 - 4:14
    بەڵێنێکی کاریگەرم دا بۆ گۆڕانکاری.
  • 4:14 - 4:17
    و مانگی داهاتوو دووبارە،
    ٢،٠٠٠ دۆلارم خەرجکرد
  • 4:17 - 4:21
    هیچ نەگۆڕا چونکە زانیاری،
    بە تەنیا ڕەفتاری منی نەگۆڕی.
  • 4:21 - 4:22
    من ژینگەکەم نەگۆڕی.
  • 4:22 - 4:26
    کەواتە ئێستا من ٤،٠٠٠ دۆلارم
    لە چاڵ نا .دوو شتم ئەنجام دا،
  • 4:26 - 4:29
    یەکەم هەنگاو ئەوە بوو
    کە کارتی کرێدیتەکەم جیا کردەوە
  • 4:29 - 4:30
    لە بەکارهێنانی دابەشکردنی ئۆتۆمبێل.
  • 4:30 - 4:34
    لە جیاتیان کارتی قەرزکراوم بەست
    کە تەنیا مانگانە ٣٠٠ دۆلار بوو.
  • 4:34 - 4:35
    ئەگەر زیاترم پێویست با،
  • 4:35 - 4:38
    دەبوایە بە هەموو پڕۆسەکەدا
    بچم و کارتێکی نوێ زیاد بکەم،
  • 4:38 - 4:43
    و دەزانین کەوا هەموو کلیکێک ،هەموو،
    بەربەستێک .ڕەفتارمان دەگۆڕێت،
  • 4:43 - 4:44
    ئێمە ئامێر نین.
  • 4:44 - 4:47
    ئێمە هەموو ڕۆژێک ئامێری
    ژماردن بە موروو هەڵناگرین،
  • 4:47 - 4:50
    لە کۆکردنەوەی ئەوەی خەرجی دەکەین
    لە بەرامبەر ئەوەی دەمانەوێت.
  • 4:50 - 4:53
    بەڵام ئەوەی مێشکمان لێی باشە
  • 4:53 - 4:56
    زیادکردنی ژمارەی کاتەکانە
    کە ئێمە شتی تێدا ئەنجام دەدەین.
  • 4:56 - 4:58
    کەوایە سنورێکم بۆخۆم دانا.
  • 4:58 - 5:01
    دەتوانم لە هەفتەیەکدا تەنیا سێ جار بەکارهێنانی
    دابەشکردنی ئۆتۆمبێل بەکاربێنم.
  • 5:01 - 5:04
    ئەوە منی ناچار کرد کە گەشتەکانم بەش بکەم.
  • 5:04 - 5:08
    بەڕێوەبردن لە خەرجیەکانی دابەشکردنی
    ئۆتۆمبێل بۆ سود گەیاندن بە هاوسەرەکەم،
  • 5:08 - 5:10
    لەبەر ئەو گۆڕانکاریە
    ژینگەییەی کە ئەنجامم دا.
  • 5:10 - 5:13
    کەواتە تێگەیشتن لەهەر
    شتێک کە دەیکڕی بۆ خۆت،
  • 5:13 - 5:16
    و ژینگەکەت بگۆڕە بۆ
    ئەنجامدانی کاری سەختتر.
  • 5:16 - 5:18
    ئەوانە فێڵەکانم بوون بۆ ئێوە.
  • 5:18 - 5:20
    بەڵام دەمەوێت یەک شتان لەبیر بێت.
  • 5:20 - 5:24
    وەک مرۆڤ دەتوانین بێهۆش بین،
    کاتێک دێتە سەر پاشەکەوتکردن
  • 5:24 - 5:26
    و خەرجکردن و بودجە.
  • 5:26 - 5:28
    بەڵام خۆشبەختانە،
    ئێمە دەربارەی خۆمان ئەمە دەزانین،
  • 5:28 - 5:32
    و دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە چۆن
    ڕەفتار لە ژێر ژینگەی دیاریکراو بکەین.
  • 5:32 - 5:34
    با ئەوە بکەین لەگەڵ پاشەکەوتکردن.
  • 5:34 - 5:37
    با ژینگەکەمان بگۆڕین بۆ
    یارمەتیدانی داهاتووی خۆمان.
Title:
٣ فێڵی دەرونی بۆ یارمەتیدانی پاشەکەوتکردنی پارە
Speaker:
وێندی دی لا ڕۆزا
Description:

هەموومان دەمانەوێت پارەیەکی زۆر پاشەکەوت بکەین ---بەڵام تێکڕا، خەڵکی ئەمڕۆ کەمتر و کەمتر ئەنجامی دەدەن، لێکۆڵینەوەی زانای ڕەفتار ئامێز وێندی دی لا ڕۆزا کە چۆن خەڵک هەموو ڕۆژێک بڕیار بۆ بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانی داراییان دەدەن. ئەوەی ئەو دۆزیەوە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی بێ ئازار بێت بۆ خستنە ئەستۆی .پاشەکەوتکردنی پارەی زیاتر و کەمتر خەرجکردنی

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
05:50

Kurdish subtitles

Revisions