چی بکەین ئەگەر دژەبەکتریاکان چیتر کار نەکەن؟
-
0:01 - 0:03ئەمە مامى باوكمە
-
0:03 - 0:06برا بچوکەکەی باپیرم
-
0:06 - 0:08ناوی جۆ مەکێنا بوو
-
0:08 - 0:13مێردێکی گەنج و یاریزانێکی
باسکەی نیمچە پیشەگەر بوو -
0:13 - 0:16کارمەندی ئاگرکوژاندنەوەی نیویۆرک بوو
-
0:17 - 0:20مێژووی خێزانەکە دەریدەخات کە
حەزی لە پیشەکەی بووە، -
0:20 - 0:24ئيتر لە سالَى 1938، لەڕۆژيَكى پشوويدا
-
0:24 - 0:26خۆى تەرخان كرد وەک چاودێرى فەرمانگەكە بمێنێتەوە.
-
0:27 - 0:31بۆ ئەوەى سوودێكى هەبێت ئەو رِۆژە
دەستى كرد بە پۆليش كردنى هەموو مسەكان، و -
0:31 - 0:35پليكانەكانى ئۆتۆمبيلى ئاگر كوژيَێەرەوەكە،
كەرەستەى ناو فەرمانگەکە، -
0:35 - 0:37وە يەكێك لەسەرە سۆندەكان،
-
0:37 - 0:39كە پارچەيەك ئاسنى گەورە بوو
-
0:39 - 0:43لە تاقێك كەوتە خوارەوە و بەرى كەوت.
-
0:44 - 0:47پاش چەند رِۆژيَك، شانى دەستى كرد بە ئازار.
-
0:47 - 0:49پاش دوو رِۆژ، تاى لێهات.
-
0:51 - 0:53تاكەی هەر بەرز دەبووەوە
-
0:53 - 0:55خێزانەكەى چاودێرى دەكرد،
-
0:55 - 0:59بەڵام هەر چى دەكرد گۆڕانكارى
دروست نەدەكرد، و کاتێک پزيشكەكەيان هێنا، -
0:59 - 1:02ئەويش چى دەكرد چارەى نەبوو.
-
1:02 - 1:05تەكسييەكيان گرت و برديان بۆ نەخۆشخانە.
-
1:06 - 1:10پەرستارەكان دەست بە جێ ناسييانەوە
كە هەوکردنی بەکتریایی هەیە، -
1:10 - 1:14كە لەو كاتەدا پێیان دەگووت " ژەهراوى بوونی خوێن"
-
1:14 - 1:16وە هەر چەندە ڕەنگە نەيانگووتبێت،
-
1:16 - 1:18بەڵام دەستبەجێ دەيانزانى.
-
1:18 - 1:21هيچ لە دەسەڵاتيياندا نەبوو بيكەن
-
1:22 - 1:25هيچ دەسەڵاتێكيان نەبوو چونكە ئەو شتانەى ئێستا
-
1:25 - 1:27بۆ چارەسەرى بەکتریا بەكارى دەهێنين هێشتا نەبوون
-
1:28 - 1:31یەکەم تاقی کردنەوەی پەنسیلین یەکەم دژە بەکتریا
-
1:31 - 1:34سێ ساڵى مابوو.
-
1:34 - 1:39ئەو كەسانەى تووشی میکرۆب دەبوون
ئەگەر بەختیان هەبووایە چاک دەبوونەوە، -
1:39 - 1:40یان دەمردن.
-
1:40 - 1:42مامى باوكم بەختەوەر نەبوو.
-
1:42 - 1:46هەفتەيەك لە نەخۆشخانە مايەوە، لەرزى لێدەهات،
-
1:46 - 1:48وشك بووبووەوە و ورِێنەى دەكرد،
-
1:48 - 1:50بێ هۆش بوو و ئەندامەكانى لەشى لە كار كەوتن.
-
1:50 - 1:53هێندە دۆخەكەى بێ هيوا بووكە
-
1:53 - 1:57كە هاوپيشەكانى بەڕیز وەستابوون خوێن بدەن
-
1:57 - 2:01بە هيواى ئەوەى خوێنە
ژەهراوييەكەى ڕوون بكەنەوە -
2:01 - 2:05هیچ شتێک سوودی نەبوو. گیانی لەدەستدا.
-
2:05 - 2:08تەمەنى سى ساڵ بوو.
-
2:08 - 2:10ئەگەر تەماشاى رِابردوو بكەيت،
-
2:10 - 2:13دەبينيت زۆربەى كەسەكان بە
هەمان شێوەى مامى باوكم مردوون -
2:13 - 2:16زۆربەى كەس بە هۆى نەخۆشى
شێرپەنجە و دڵەوە نەمردوون، -
2:16 - 2:20ئەو نەخۆشييانەى ئەمرِۆ لە رِۆژئاوادا
بەهۆى شيَوازى ژيانەوە دووچارى دەبين -
2:20 - 2:24بەو نەخۆشييانە نەدەمردن چونكە هێندە نەدەژيان
-
2:24 - 2:26تا تووشى ببن
-
2:26 - 2:28بە برين دەمردن –
-
2:28 - 2:31گایەک برينداری دەکردن،
-
2:31 - 2:33لە مەيدانى شەڕدا تەقەيان لێدەكرا،
-
2:33 - 2:36لە يەكێك لە كارگە نوێيەكانى
شۆڕشی پيشەسازيدا وورد دەبوون و -
2:36 - 2:40زۆربەی کاتیش هەوکردنی بەکتریایی،
-
2:40 - 2:43کە ئەوەی تەواودەکرد کە ئەو
برینانە دەستیان پێکردبوو. -
2:44 - 2:48هەموو ئەوانە گۆڕان
کاتێک دژەبەكتريا پەيدابوو. -
2:49 - 2:52لەپڕ ئەو بەکتریایانەی دەبوونە هۆى مردن
-
2:52 - 2:56بوون بە شتێک کە بە چەند
رۆژێک باش ئەبوویتەوە لێیان. -
2:56 - 2:59وەك موعجيزە وابوو
-
2:59 - 3:05وە لەو كاتەوە لە ناو سەردەمی ئاڵتوونی
دەرمانە موعجيزەكاندا دەژين. -
3:05 - 3:09ئێستاش خەریکە دەگەینە کۆتایی ئەو سەردەمە.
-
3:09 - 3:14مامی باوکم لە کۆتا ساڵەکانی سەردەمی
نەبوونی دژەبەکتریادا مرد. -
3:14 - 3:19ئەمڕۆ لەسەر لێواری سەردەمی
دوای دژەبەکتریا وەستاوین، -
3:19 - 3:23لە سەرەتاى رِۆژانێكين كە دەکرێت
هەوكردنێکی بەکتریایی سادە -
3:23 - 3:28وەك ئەوەى جۆ هەيبوو جارێکی تر خەڵك بكوژێت.
-
3:29 - 3:32لە رِاستيدا، خەریکە خەڵك دەكوژێت.
-
3:33 - 3:36خەڵک بەهۆی دیاردەیەکەوە بەهۆی
هەوکردنی بەکتریایەوە گیان لەدەست دەدەن -
3:36 - 3:38كە پێي دەگووترێت بەرگری بۆ دژەبەكتريا.
-
3:38 - 3:40بە كورتى، بەم شێوەيە كار دەکات.
-
3:40 - 3:45بەكتريا لە دژى يەكتر بۆ
خواردن و سەرچاوە کێبڕکێ دەكەن -
3:45 - 3:50لە ڕێگەی درووستکردنی ماددەی کووشندە
کە دژی یەکتر درووستی دەکەن. -
3:50 - 3:52بەكترياى تر، بۆ بەرگرى كردن لە خۆيان،
-
3:52 - 3:55بەرگرى دژى ئەو هێرشە بەرهەم دێنن
-
3:55 - 3:58كە يەكەم جار دژەبەكتريامان دروست کرد،
-
3:58 - 4:02ئەو ماددانەمان بردە تاقيگە و ماددەی
خۆمانمان لێ بەرهەم هێنان، و -
4:02 - 4:06بەکاریاکانیش بەهەمان شێوەی سرووشتی
خۆیان وەڵامی هێرشەکانیان داینەوە. -
4:08 - 4:10دواتر ئەمە ڕوويدا:
-
4:10 - 4:13پەنسلين لە سالَى ١٩٤٣ بڵاوكرايەوە،
-
4:13 - 4:19وە لە ١٩٤٥ بەرگرییەکی
فراوان بۆ پەنسلین پەيدا بوو -
4:19 - 4:22ڤانكۆمايسين لە سالَى ١٩٧٢ پەيدابوو،
-
4:22 - 4:25بەرگرییەکەی لە ١٩٨٨.
-
4:25 - 4:27ئیمیپێنیم لە ١٩٨٥،
-
4:27 - 4:30بەرگرییەکەی لە ١٩٩٨.
-
4:30 - 4:34داپتۆمايسين، يەكێك لە دەرمانە
هەرە نوێيەكان، لە ساڵى ٢٠٠٣ و -
4:34 - 4:38بەرهەڵستی بۆی تەنها دواى ساڵيَك، لە ٢٠٠٤.
-
4:39 - 4:42ماوەى ٧٠ ساڵ يارى بازبازێنمان كرد
-
4:42 - 4:45دەرمانى ئێمە و بەرگری ئەوان
-
4:45 - 4:49دەرمانێكى تر، و دووبارە بەرهەڵستی -
-
4:49 - 4:51وە ئێستا يارييەكە خەریکە كۆتايي دێت.
-
4:51 - 4:55بەكتريا هێندە زوو بەرگرى لە دژی
دەرمانەكان بەرهەم دێنيَت -
4:55 - 5:00کە کۆمپانیاکانی دەرمان بڕیاریان داوە کە
درووستکردنی دژەبەکتریا لە قازانجیان نییە -
5:00 - 5:03بۆيە هەوكردنى وا لە جيهاندا هەيە
-
5:03 - 5:06كە لە زیاتر لە ١٠٠ دژەبەكتريا
-
5:06 - 5:08کە لە بازاردا هەیە
-
5:08 - 5:12٢ دەرمان ڕەنگە بە هەندێك
زيانيشەوە ئينجا كارى لێبكات -
5:12 - 5:14،یان تەنیا يەك دەرمان
-
5:14 - 5:16یان هيچيان
-
5:16 - 5:18بەم شێوەيە ئەبێت.
-
5:18 - 5:22لە ساڵى ٢٠٠٠، سەنتەرى چاودێرى و
خۆپاراستن لە نەخۆشى، سي دی سي -
5:22 - 5:25يەك حاڵەتى نەخۆشی دیاریکرد
-
5:25 - 5:27لە نەخۆشخانەيەك لە کارۆلاینای باکور
-
5:27 - 5:30كە بەرهەلَستى بۆ هەموو
دەرمانێك هەبوو جگە لە دووان -
5:31 - 5:35ئەمرِۆ ئەو هەوکردنە بەکتریاییە،
كە ناسراوە بە کەی پی سی، -
5:35 - 5:38بڵاو بۆتەوە بۆ هەموو ویلایەتەکان
جگە لە سیانیان، و -
5:38 - 5:40هەروەها بۆ ئەمريكاى خواروو، ئەوروپا و
-
5:40 - 5:42ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش.
-
5:43 - 5:45لە ساڵى ٢٠٠٨، لە وڵاتى سويد، پزيشكەكان
-
5:45 - 5:48هەوکردنێکی بەکتریایی پیاوێکی
هیندیان دۆزییەوە -
5:48 - 5:52كە بەرهەڵستى تەنها لە دژى يەك دەرمان نەبوو.
-
5:52 - 5:54ئەو جينەى ئەو بەرهەلَستە دروست دەكات،
-
5:54 - 6:00ناسراوە بە ئێن دی ئێم، ئێستا بڵاوبووەتەوە
لە هیندستانەوە بۆ چین، ئاسیا، ئەفریقا، -
6:00 - 6:05ئەوروپا، كەنەدا، و ويلايەتە يەكگرتووەكان.
-
6:05 - 6:08ئاسايي دەبوو هیوا بخوازیت
-
6:08 - 6:11ئەم نەخۆشييانە حاڵەتى دەگمەن بوونايە،
-
6:11 - 6:13بەڵام لە رِاستيدا،
-
6:13 - 6:16لە ويلايەتە يەكگرتوووكان و ئەوروپا،
-
6:16 - 6:18٥٠,٠٠٠ كەس لە ساڵێكدا
-
6:18 - 6:22بەهۆى هەوکردنێکەوە دەمرن كە هيچ
دەرمانێك ناتوانێت چارەى بكات. -
6:23 - 6:26كە لە لايەن حكومەتى بەريتانى دەستپێكراوە،
-
6:26 - 6:30ناسراو بە پياچوونەوە
بەسەر بەرگری بۆ دژەبەكتريا -
6:30 - 6:37بەپێی خەمڵاندنەکان ساڵانە دەبێتە هۆی
نزیکەی ٧٠٠,٠٠٠ مردن. -
6:38 - 6:42ئەوە رِێژەيەكى زۆرى مردنە،
-
6:42 - 6:46هێشتا، زۆر بۆى هەيە كە تۆ
هەست بە مەترسى نەكەيت -
6:46 - 6:49وا بیهێنیتە بەرچاوت ئەم کەسانە
نەخۆشی نەخۆشخانە بوون -
6:49 - 6:51لە یەکەکانی چاودێری ورددا
-
6:51 - 6:55یان کەسانێک بوون لە ماڵەوە بوون
لە کۆتاییەکانی ژیانیاندا، -
6:55 - 6:58ئەو كەسانەى نەخۆشييەكانيان لێمان دوورن،
-
6:58 - 7:01کە ئێمە ناکرێت تووشی ببین.
-
7:02 - 7:06ئەوەی کە بیرتان لێنەکردۆتەوە،
زۆربەشمان بیرمان لێنەکردۆتەوە، -
7:06 - 7:11ئەوەیە کە دژەبەکتریاکان
هاوکارییە بۆ زۆربەی زۆری ژیانی سەردەم. -
7:12 - 7:14ئەگەر دژەبەكترياکان لەدەست بدەین،
-
7:14 - 7:15ئەمانەشمان لە دەست دەچێت:
-
7:16 - 7:20یەکەم، پاراستنێک بۆ ئەو کەسانەی
کۆئەندامی بەرگریان لاواز بووە -- -
7:20 - 7:23نەخۆشانى شێرپەنجە،
نەخۆشەکانی ئایدزیان هەیە، -
7:23 - 7:28وەرگرانی ئەندامێکی لەش،
منداڵانی نەباکام. -
7:28 - 7:32دواتر هەر چارەسەرێك كە
شێيَكى دەرەكى لە لەشدا دادەنيَـت -
7:32 - 7:36شەبەكە و باڵۆن بۆ جەڵتەى مێشک، ئامێرى پێدانى
ئەنسولين بۆ نەخۆشی شەكرە -
7:36 - 7:40دەیلەزە، جوومگەى دەستکرد.
-
7:40 - 7:44چەند وەرزشوانى پێگەشتوو هەن كە پێويستيان
بە سمت و ئەژنۆى دەستكرد هەيە؟ -
7:44 - 7:47تويَژينەوەيەكى ئەم دواييە
دەريخستووە كە بە بێ دژەبەكتريا، -
7:47 - 7:50يەك لە شەش كەس گيان لە دەست دەدات.
-
7:51 - 7:54دواتر، رِەنگە چیتر نەشتوانین
نەشتەرگەری بکەین. -
7:54 - 7:56پێش زۆر نەشتەرگەری
-
7:56 - 7:59بڕێک دژەبەکتریای
ڕێگەگر لە هەوکردن دەدرێت -
7:59 - 8:01بە بێ ئەو پاراستنە،
-
8:01 - 8:05تواناى كردنەوەى شوێنە شاراوەكانى
لەشى مرۆڤ لە دەست دەدەين، -
8:05 - 8:08كەواتە نە نەشتەرگەرى دڵ دەکرێت،
-
8:08 - 8:11نە وەرگرتنی نموونە لە پرۆستات،
-
8:11 - 8:13نە نەشتەرگەرى منداڵبوون.
-
8:14 - 8:18دەبێت لەو نەخۆشييانەش بترسين
كە ئيَستا ناگرنگ دیارن. -
8:19 - 8:23قورگ ئاوسان پێشتر دەبووە
هۆى لا وازبوونی دڵ. -
8:23 - 8:25هەوکردنێکی بەکتریایی پيَست دەبووە
هۆى برِينەوەى پەلێک مرۆڤ، -
8:26 - 8:29منداڵبوون لە خاوێنترین نەخۆشخانەکان،
-
8:29 - 8:31لە هەر ١٠٠ ژنێك يەكێكى دەكوشت.
-
8:32 - 8:37هەوکردنی سییەکان لە دە منداڵ
سیانی دەکردە قووربانی. -
8:37 - 8:39لە هەموو شتێك زياتر،
-
8:39 - 8:44ناتوانین بەشێوەیەک ژیانی
ڕۆژانەمان بەسەربەرین و لەهیچ نەترسین. -
8:45 - 8:49ئەگەر بتزانیایە كە برينێك دەکرێت بتكوژێت،
-
8:49 - 8:52ئايا ماتۆڕت لێدەخورِى،
-
8:52 - 8:56لە شاخێکى بەفراوی خليسكيَنەت دەكرد،
-
8:56 - 8:59دەچوويتە سەر پەیژەيەك بۆ ئەوەى
گڵۆپى داری کریسمس هەڵبواسيت، -
8:59 - 9:03رِێگات دەدا مندالَەكەت يارى بەيسبۆڵ بكات؟
-
9:04 - 9:07دواى ئەوە، يەكەم كەس كە پەنسلينى وەرگرت
-
9:07 - 9:11پۆليسێكى بەريتانى بوو
بەناوى ئالبێرت ئەلكساندر، -
9:11 - 9:15کە هەوکردنە بەکتریاییەکەی ئەوەندە پیسبوو
کێم لە سەرییەوە دەهاتە دەرەوە و -
9:15 - 9:18پزیشکەکانیش دەبوو چاوێکی دەربهێنن،
-
9:18 - 9:21بە هۆى ئەنجامدانی شتێکی
سادە تووشى ئەو هەوكردنە بوو، -
9:22 - 9:27چووبووە ناو باخەكەى و
سەرى بەر دڕكێك كەوتبوو. -
9:29 - 9:32ئەو پرۆژە بەریتانیەی نیشانمدا کە دەڵێت
قووربانیانی ئەو دیاردەیە -
9:32 - 9:36لە ئێستادا ٧٠٠,٠٠٠ مردنە لە سالێکدا
-
9:36 - 9:43پێشبينى دەكات ئەگەر ئەمە
تا سالَى ٢٠٥٠ كۆنترۆل نەکەين، -
9:43 - 9:50زۆری پێناچێت، ڕێژەی مردن لە جیهاندا
لە ساڵێکدا دەگاتە ١٠ ملیۆن کەس. -
9:50 - 9:53چۆن گەيشتينە ئەم ئاستەى
-
9:53 - 9:55کە ئەو داهاتووەی چاوەڕێی ئەکەین
-
9:55 - 9:58ئەم ژمارە ترسناکانە بن؟
-
9:58 - 10:03وەڵامە قوورسەکە ئەوەيە كە
خۆمان بە خۆمانمان كرد. -
10:03 - 10:06بەرگری پرۆسەيەكى ڕێگەلێنەگیراوی سرووشتييە
-
10:06 - 10:10بەڵام ئێمە بەرپرسين لە خێراکردنی.
-
10:10 - 10:14ئەمەمان بە خراپ بەکارهێنانی
دژەبەکتریاکان کرد -
10:14 - 10:18بە بەکارهێنانێکی ناپێویست
کە ئێستا زۆر مەترسیدار بووە. -
10:19 - 10:23پەنسلين تا كۆتايى ساڵى ١٩٥٠کان
بە بێ رِەچەتەى پزيشك دەفرۆشرا. -
10:23 - 10:27لە زۆربەى جيهان هیشتا زۆربەى
دژەبەكتريا وەها دەفرۆشرێن. -
10:27 - 10:31لە ويلايەتە يەكگرتووەكان %٥٠ی،
-
10:31 - 10:35دژەبەکتریاکانی لە نەخۆشخانەکاندا
دەدرێت ناپێویستن. -
10:35 - 10:39لە سەدا چلی ئەو دژە بەکتریایانەی
لە نوسینگەی پزیشکدا دەنوسرێت -
10:39 - 10:43بۆ ئەو دۆخانەن کە دژەبەکتریا سوودی نییە.
-
10:45 - 10:47ئەوە تەنها لە سيستمى تەندروستیدا.
-
10:47 - 10:52لەسەر ئاستی هەسارەکە، زۆربەی ئاژەڵەکانی بۆ
گۆشت بەخێو ئەکرێن ڕۆژانە دژەبەکتریا وەردەگرن -
10:52 - 10:54بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشی نا،
-
10:54 - 10:58بەڵكو بۆ قەڵەو كردن و پارێزگارى کردن لێیان
-
10:58 - 11:02لە نەخۆشىیەکانی ناو ئەو
كێڵگانەى تێيدا گەورە دەكرێن -
11:02 - 11:05لە ويلايەتە يەكگرتووەكان نزیکەی %٨٠،
-
11:05 - 11:12ئەو دژەبەكتريايانەى ساڵانە دەفرۆشرێن
بۆ ئاژەڵانى كێلَگەيە نەك مرۆڤ، -
11:12 - 11:15بەکتریای بەهێز درووست دەکات
کە لە کێڵگەکە دەچێتە دەرەوە -
11:15 - 11:18لە رِێگاى ئاوەوە، لە ڕێگای خۆڵەوە،
-
11:18 - 11:21لە ڕێگەی گۆشتى ئاژەڵەكە خۆیەوە.
-
11:21 - 11:24كشتوكاڵى ئاویش پشت بە دەرمانى
دژەبەكتريا دەبەستێت، -
11:24 - 11:26بەتايبەتی لە ئاسيا،
-
11:26 - 11:29بەخێوکردنی میوەش
پێویستی بە دژەبەکتریایە -
11:29 - 11:34بۆ پاراستنی سێو، هەرمێ
سندی، دژی نەخۆشی. -
11:34 - 11:40لەبەر ئەوەی بەکتریا توانای گواستنەوەی
دی ئێن ئەیان هەیە بۆ یەکتری -
11:40 - 11:45وەک چۆن گەشتیارێک جانتاکەی
دائەنێت لە فڕۆکەخانە، -
11:45 - 11:49هەر کە هانی درووستبوونی
بەرگرییەکەمان یا، -
11:49 - 11:52ئیتر کەس نازانێت لەکوێ بڵاو دەبێتەوە.
-
11:54 - 11:55ئەمە چاوەڕوانکراو بوو.
-
11:56 - 11:59لە ڕاستيدا، پێشبينى کرابوو
-
11:59 - 12:03لەلایەن ئەلێکساندەر فلێمینگ، ئەو
پیاوەی پەنسیلینی دۆزییەوە. -
12:03 - 12:07ساڵی ١٩٤٥ وەک پێزانینێک
خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت، و -
12:07 - 12:11وە لە چاوپێكەوتنيَكى دواييدا، ئەمەى گووت:
-
12:11 - 12:16"ئەو كەسە بێباكەى گەمە بە
چارەسەرى پەنسلين دەكات -
12:16 - 12:19بەرپرسە لە گيان لە دەست دانى ئەو مرۆڤەى
-
12:19 - 12:21تووشی هەوکردنێکی بەکتریایی دەبێت
-
12:21 - 12:24کە بەرگری هەیە بۆ پەنسیلین."
-
12:24 - 12:28گووتيشى، "هيوادارم ڕێگری
لەم کردەوە خراپە بگیرێت." -
12:29 - 12:32دەتوانين ڕێگەی لێبگرین؟
-
12:32 - 12:36هەندێک کۆمپانیا هەن کار لەسەر
دژەبەکتریای تایبەت دەکەن، -
12:36 - 12:39تەنانەت ئەوانەی بەهێزترین
بەکتریاکانیش ڕووبەڕووی نەبوونەتەوە. -
12:39 - 12:42ئەو دەرمانە نويَيانەمان زۆر پێويستە،
-
12:42 - 12:44پێويستمان بە هاندانە:
-
12:44 - 12:47رِێگەپيَدانى دۆزينەوە، ڕێكردنەوە بۆ كەسەكان،
-
12:47 - 12:53خەڵات كردنيانە، تا سەرنجى كۆمپانياكان
ڕابکێشین بۆ درووستکردنەوەی دژەبەکتریا. -
12:53 - 12:56بەڵام لەوانەیە ئەوە بەس نەبێت.
-
12:56 - 13:00لەبەر ئەمە: پەرەسەندن هەمیشە براوەيە.
-
13:01 - 13:05هەموو ٢٠ خولەك جارێك بەكتريا
نەوەيەكى نوێ پێك دێنيَت -
13:05 - 13:09كيمياى دەرمانسازى ١٠ ساڵى
دەوێت تا دەرمانيَكى نوێ پێك دێنيَت -
13:09 - 13:12هەر كاتێك دەرمانى دژەبەکتريا بەكار دەهێنين،
-
13:12 - 13:16ملیارێک دەرفەت دەدەين بە بەكتريا
-
13:16 - 13:17نهێنییەکانی شکاندنی
-
13:17 - 13:20ئەو بەرگرییە بدۆزنەوە کە پێکمانهێناوە.
-
13:20 - 13:23قەت دەرمانێك نەبووە
-
13:23 - 13:25نەتوانن بیبەزێنن.
-
13:25 - 13:29ئەمە جەنگێکى نایەکسانە،
-
13:29 - 13:33بەڵام دەتوانين ئەنجامەكەى بگۆڕين.
-
13:34 - 13:40دەتوانین سیستمێک پێکبهێنین زانیاری کۆبکەینەوە
خۆی پێمان بڵێت و دیاری بکات بۆمان -
13:40 - 13:43چۆن دەرمانى دژەبەكتريا بەكاردەهێنرێن.
-
13:43 - 13:46دەتوانين سيستمى چاودێرى بۆ
داواكارى دەرمانەكان دابنێين -
13:46 - 13:50تاكو هەر ڕەچەتەیەک دووجار تەماشا بکرێت
-
13:50 - 13:56دەکرێت داوا لە کەرتی کشتوکاڵی بکەین
واز لە بەکارهێنانی دژەبەکتریا بهێنن. -
13:56 - 13:59دەتوانين سيستمى چاودێرى دابنێين
-
13:59 - 14:04تاكو ئاگادارمان بكەنەوە كە لە كوێ
خەريكە بەرگری نوێ سەرهەڵدەدات. -
14:04 - 14:06ئەوانە چارەسەرە پێشكەوتووەكانن.
-
14:06 - 14:09رِەنگە ئەوانيش بەس نەبن،
-
14:09 - 14:12مەگەر ئێمە هاوكار بين.
-
14:16 - 14:18بەرگری بۆ دژەبەكتريا خوێکە.
-
14:18 - 14:22هەموو دەزانین گۆڕینی خوو
چەندێک قوورسە. -
14:22 - 14:26بەڵام وەك كەمەڵگايەك،
لەڕابردوودا ئەوەمان ئەنجام داوە -
14:26 - 14:30لە ڕابردوودا خەڵك خۆڵ و خاشاكى
فرِێ دەدایە سەر شەقامەکان. -
14:30 - 14:32پشتيَنى سەلامەتييان نەدەبەست،
-
14:32 - 14:36لە باڵەخانەى گشتيدا جگەرەيان دەكێشا.
-
14:36 - 14:39ئيَستا ئەو جۆرە كارانە ناكەين.
-
14:39 - 14:41ژینگە پيس ناكەين
-
14:41 - 14:45یان ڕووداوی هاتووچۆی قوورس
-
14:45 - 14:48ياخود كەسانى تر ناخەینە بەر
ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە، -
14:48 - 14:51چونكە برِيارماندا كە
ئەو شتانە نرخيان گرانە، -
14:51 - 14:55رِووخێنەرن، وە لە قازانجمان نين.
-
14:56 - 14:59ئەو شتانەی کۆمەڵگامان گۆڕی کە
ئاسایی بوو لای خەڵک. -
14:59 - 15:03دەتوانین بە ئاسایی وەرگرتنی
بەکارهێنانی دژەبەکتریاش بگۆڕین. -
15:05 - 15:08دەزانم كە ڕێژەى بەرگری بۆ دژەبەكتريا
-
15:08 - 15:10ئێجگار زۆر ديارە،
-
15:10 - 15:13بەڵام ئەگەر جارێک گڵۆپيكى سپيت کڕیبێت
-
15:13 - 15:16لەبەر ئەوەی خەمخۆری گۆڕانی
کەشوهەوات بووبێت، -
15:16 - 15:19یان نوسینەکانی سەر
پاکەتێک پسکیتت خوێندبێتەوە -
15:19 - 15:23چونكە بير لە بڕينەوەى ئەو دارخورمايانە
دەکەیتەوە كە زەيتەكەى پێ دروست كراوە، -
15:23 - 15:26كەواتە دەزانيت ئەو هەستە چۆنە
-
15:26 - 15:31پێویست بە چی دەکات بۆ ئەوەی
هەنگاوێکی بچووک بنێیت بەرەو کێشەیەکی گەورە -
15:32 - 15:36دەتوانین ئەو جۆرە هەنگاوانە بۆ
بەکارهێنانی دژەبەکتریاش بنێین. -
15:36 - 15:44دەکرێت دژەبەکتریایەک ئەگەر لێی
دڵنیا نەبین لەوەی کە درووستەکەیە نەیدەین. -
15:44 - 15:51دەکرێت ئەوەندە سوورنەبین لەسەر نوسینی
دژەبەکتریا بۆ هەوکردنی گوێچکەی مناڵەکەمان -
15:51 - 15:52تا دڵنیانەبین لەوەی بەهۆی چییەوە بووە.
-
15:54 - 15:57دەتوانین داوا لە هەموو چێشتخانەیەک بکەین
-
15:57 - 15:59هەموو سوپەرمارکێتێک،
-
15:59 - 16:00کە گۆشتەکەیان لەکوێوە هاتووە.
-
16:01 - 16:03دەتوانين بەلَێن بە يەكتر بدەين
-
16:03 - 16:07هەرگيز جارێكى تر مريشك یان
رِۆبيان یان ميوەیەک نەكڕين -
16:07 - 16:10ئەگەر هاتوو بە بەكارهيَنانى
دەرمانى دژەبەكتريا گەورە کرابێتن، -
16:10 - 16:12ئەگەر ئەو شتانەشمان کرد،
-
16:12 - 16:17دەتوانین هاتنی جیهانی دوای دژەبەکتریا
خاوتر بکەینەوە. -
16:18 - 16:22بەڵام دەبيَت زوو بيكەين.
-
16:22 - 16:26پەنسلين لە سالَى ١٩٤٣ سەردەمى
دەرمانى دژەبەكترياى دەست پێکرد -
16:26 - 16:32تەنها لە ماوەى ٧٠ ساڵدا،
خۆمان گەياندە لێوارى کارەساتێک. -
16:32 - 16:35٧٠ ساڵى ترمان نابێت
-
16:35 - 16:38تا رِێگاى چوونە دەرەوەمان لەمە بدۆزينەوە.
-
16:39 - 16:40زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
-
16:41 - 16:47(چەپڵە)
- Title:
- چی بکەین ئەگەر دژەبەکتریاکان چیتر کار نەکەن؟
- Speaker:
- مارین ماکینا
- Description:
-
پەنسیلین هەموو شتێکی گۆڕی. هەوکردنە بەکتراییەکانی پێشتر کووشندەبوون لەپڕ چارەسەریان بۆ دۆزرایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستییە تاڵەکەمان پێدەڵێت، ئەو سوودەمان بەفیڕۆداوە کە یەکەمجار ئەو و دواتریش دژەبەکتریاکانی تر پێیان بەخشیوین. هەبوونی بەکتریایەک کە بەرگری هەبێ بۆ دژەبەکتریا وات پێخستنە ناو جیهانی دوای دژەبەکتریا - و بەدڵنیاییەوە جیهانێکی خۆش نابێت. بەڵام، هەندێک شت هەیە پێمان دەکرێت... ئەگەر هەر ئێستا دەستپێبکەین.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:59
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What do we do when antibiotics don't work any more? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What do we do when antibiotics don't work any more? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What do we do when antibiotics don't work any more? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What do we do when antibiotics don't work any more? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What do we do when antibiotics don't work any more? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What do we do when antibiotics don't work any more? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What do we do when antibiotics don't work any more? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What do we do when antibiotics don't work any more? |