جیهانێکی دادپەروەرترت ئەوێت؟ ببە بە هاوپەیمانێکی چاوەڕوان نەکراو
-
0:01 - 0:05ئەتوانی لە هەر کەسێکت بوێ بپرسیت، و
-
0:05 - 0:06ئەوانیش پێت ئەڵێن
-
0:06 - 0:11ماندوو بێزاربوون لە شەڕکردن بۆ دادپەروەری.
-
0:12 - 0:19خەڵکی ڕەنگەکانی تر و کۆمەڵگا
هاوڕەگەزباز و هاوشێوەکان بێزارن -
0:19 - 0:22لە هەڵگرتنی بارگرانی قسەکردن و
-
0:22 - 0:23هاتنە پێشەوە
-
0:23 - 0:25تەنانەت دوای بێدەنگ کردنیان و
-
0:26 - 0:28پاڵپێوەنانیان بۆ دواوە. و
-
0:28 - 0:29هاوپەیمانە سپی پێستەکان و
-
0:30 - 0:32بەرەکانی تریش بێزارن.
-
0:33 - 0:36بێزاربوون لەوەی پێیان ئەوترێت
کە هەڵە ئەیکەن -
0:36 - 0:40یان تەنانەت شوێنی ئەوانیش نییە
کە دەرکەون. -
0:41 - 0:45ئەم شەکەتییە کاریکردۆتە سەر هەموومان.
-
0:45 - 0:46ڕاستییەکەشی،
-
0:46 - 0:49باوەڕم وایە سەرکەوتوو نابین
-
0:49 - 0:53هەتا ئەوکاتەی بە ڕێگایەکی نوێ
لە دادپەروەری نزیک ئەبینەوە. -
0:54 - 0:58من لە ناوەڕاستی جوڵەی
مافی شارستانییا گەورەبووم -
0:58 - 1:00لە باشوورە جیاکراوەکە.
-
1:01 - 1:03وەک کچێکی پێنج ساڵ،
-
1:03 - 1:06زۆرم حەز لە بالێ بوو.
-
1:06 - 1:11لە کاری باوی کچە پێنج ساڵانەکان ئەچوو
لە ١٩٦٠ەکاندا. -
1:12 - 1:15دایکم بردمی بۆ قوتابخانەیەکی بالێ.
-
1:16 - 1:18ئەزانن ئەو جۆرە قوتابخانانەی
کە مامۆستایان هەبوو -
1:18 - 1:20کە باسی بەهرەکانیان ئەکردین
-
1:20 - 1:22ئەشیانزانی کە هەرگیز نابین
بە سەماکەری بالێ. -
1:22 - 1:24(پێکەنین)
-
1:24 - 1:26کە گەشتین،
-
1:26 - 1:30بەشێوەیەکی جوان وتیان کە
"ڕەش پێست وەرناگرن." -
1:31 - 1:35وا چووینەوە ناو ئوتومبێلەکە
وەک ئەوەی لە کۆگای خواردن بوبێتین و -
1:35 - 1:37کۆگاکە شەربەتی پرتەقاڵی نەبووبێت.
-
1:38 - 1:41هیچمان نەوت ...
-
1:41 - 1:43چووین بۆ قوتابخانەی دواتری بالێ.
-
1:44 - 1:49وتیان، "ڕەش پێست وەرناگرین."
-
1:50 - 1:52باشە، سەرم لێشێوا. و
-
1:52 - 1:55لە دایکمم پرسی بۆچی منیان ناوێت. و
-
1:56 - 2:01ئەویش وتی، "ئەوان تەنیا وەک پێویست
زیرەک نین ئێستا وەرتگرن، و -
2:01 - 2:03نازانن کە چەندێک بەتوانایت."
-
2:03 - 2:04(هاندان)
-
2:04 - 2:08(چەپڵە و هاندان)
-
2:09 - 2:13نەمزانی ئەوە واتای چییە.
-
2:13 - 2:14(پێکەنین)
-
2:14 - 2:17بەڵام دڵنیابووم کە باش نییە،
-
2:17 - 2:20چونکە لە چاوەکانی دایکما ئەمبینی.
-
2:20 - 2:24تووڕە بوو، و
-
2:24 - 2:26لەوە ئەچوو زۆر نزیک بێت
لە فرمێسک ڕشتنەوە. -
2:27 - 2:31هەر ئەوکاتە و لەوییا بڕیارم یا
-
2:31 - 2:33کە بالێ ناخۆشە.
-
2:34 - 2:35(پێکەنین)
-
2:36 - 2:39ئەزموونی لەو شێوەیەم زۆر بووە
بەدرێژایی ژیانم، -
2:39 - 2:41بەڵام لەگەڵ گەورەتر بوونم،
-
2:41 - 2:44خەریک بوو زیاتر تووڕە ئەبووم. و
-
2:44 - 2:48نەک بەتەنیا تووڕەبوون لەو ڕەگەزپەرستی و
نادادپەروەرییەی ئەکرا. -
2:48 - 2:52تووڕە ئەبووم لەو کەسانەی کە ئەوەستان و
هیچ شتێکیان نەئەوت. -
2:53 - 2:58باشە، بۆچی دایک و باوکە سپی پێستەکانی
خوێندنگەی بالێکە ناڵێن -
2:58 - 3:00"ئاه، ئەوە هەڵەیە.
-
3:00 - 3:02با ئەو کچە بچووکەش سەما بکات."
-
3:03 - 3:04یان بۆچی --
-
3:04 - 3:05(چەپڵەلێدان)
-
3:05 - 3:09بۆچی خاوەن کارە سپی پێستەکان
لە رێستۆرانتە جیاکراوەکان نەیانوت -
3:09 - 3:10"هێی، ئەوە ڕاست نییە.
-
3:10 - 3:12با ئەو خێزانەش نان بخۆن."
-
3:13 - 3:15زۆری پێنەچوو درکم بەوە کرد
-
3:15 - 3:19کە نادادپەروەری ڕەگەزی
تەنیا شوێن نەبوو -
3:19 - 3:22کە خەڵکی زۆرینە تیایا
بە بێدەنگی ئەمانەوە. -
3:22 - 3:26کاتێکیش لە کڵێسا دائەنیشم و
گوێم لە تانەی دژ بە هاوڕەگەزبازان ئەبێت -
3:26 - 3:28کە وا ئەوترێت وەک ئەوەی
لە دەقی ئاینییا بێت، -
3:28 - 3:31ئەڵێم، "ببورن،
-
3:31 - 3:35بەڵام بۆچی سەردانکەرەکانی کڵێسە کە زانیارییان هەیە
ئەم قسە پڕووپووچانە ناوەستێنن؟" -
3:35 - 3:38(چەپڵەلێدان)
-
3:38 - 3:39یان ...
-
3:40 - 3:44لە ژوورێکا کە پڕە لە نەوەی چلەکان
هەتا هەشتاکانیش -
3:44 - 3:47کە دەست ئەکەن بە کەمکردنەوە لە بەهای
هاوپیشە گەنجەکانیان -
3:47 - 3:50وایان نیشان ئەیەن نازپێدراو، تەمەڵ، و
زۆر متمانەبەخۆبوو بن، -
3:50 - 3:53ئەڵێم، "بمبورن،
-
3:53 - 3:57بۆچی یەکێکی تەمەنی من هەڵناسێت و بڵێت
ئەم چەمکدارکردنە هەڵەیە بووەستێنن؟" -
3:58 - 3:59(هەواداران) بەڵێ!
-
3:59 - 4:02(چەپڵەلێدان)
-
4:02 - 4:06ڕاهاتبووم لەسەر ئەوەی
بۆ ئەم جۆرە پرسانە بێمە قسە، -
4:06 - 4:09بەڵام بۆچی هەمووان وا نین؟
-
4:10 - 4:12مامۆستاکەی پۆلی پێنجم
-
4:12 - 4:13خاتوو ماک فارلاند،
-
4:13 - 4:19فێری کردم کە دادپەروەری پێویستی بە
کەسێکە بەشدار بێت لەگەڵت. -
4:19 - 4:22هەر کەسێکی ئاساییش نابێت.
-
4:22 - 4:26وتی کە پێویستمان بە هاوپەیمانی
نائاسایی هەیە -
4:26 - 4:30ئەگەر بمانەوێت ڕوودانی گۆڕانکاری
ڕاستەقینە ببینین. -
4:30 - 4:35بۆ ئەوانەشمان کە لە ڕیزی پێشەوەین و
نادادپەروەریمان بەرامبەر ئەکرێت، -
4:35 - 4:38پێویستە ئامادە بین یارمەتی قبوڵکەین،
-
4:38 - 4:41چونکە کە قبوڵی ناکەین،
-
4:41 - 4:43گۆڕانکاری زۆری پێئەچێت.
-
4:44 - 4:48ئەگەر کەسە ئاساییەکان و
هاوڕەگەزبازەکان نەهاتنایەتە پێشەوە -
4:48 - 4:51لەژێر درووشمی یەکسانی هاوسەرگیری.
-
4:51 - 4:53یان ئەگەر سەرۆک کێنێدی
-
4:53 - 4:56گرنگی نەیایە بە جوڵەی
مافە شارستانییەکان؟ -
4:57 - 5:03لەوانەیە زۆربەی جوڵە سەرەکییەکانی
ئەم وڵاتە دوابکەوتنایە -
5:03 - 5:05یان هەر بشمردنایە
-
5:05 - 5:09ئەگەر بەهۆی هەبوونی
هاوپەیمانی بەرەکەی ترەوە نەبوایە. -
5:10 - 5:12کاتێک هەمان کەسەکان قسە ئەکەن
-
5:12 - 5:16بە هەمان ئەو شێوەیەی پێشتر
قسەیان پێکردووە، -
5:16 - 5:18باشترین شت کە دەستیان بکەوێت
هەمان ئەنجامەکانە و -
5:18 - 5:21دووبارە و دووبارە.
-
5:22 - 5:25زۆر جار هاوپەیمانەکان
لە هێڵەکانی لاکانەوە ئەوەستن -
5:25 - 5:27چاوەڕێ ئەکەن بانگ بکرێن.
-
5:27 - 5:32بەڵام چی ئەبێت ئەگەر ئەو هاوپەیمانانە
لە بەشی پێشەوە ڕێبەری بکەن؟ -
5:32 - 5:33بۆ نموونە ...
-
5:33 - 5:37چی ئەبێت ئەگەر ئەمریکییە ڕەش پێست و ڕەسەنەکان
لە بەشی پێشەوەی پرسی کۆچبەراندا بن؟ -
5:39 - 5:41(چەپڵەلێدان)
-
5:42 - 5:47یان ئەگەر سپی پێستەکان سەرکردایەتی بکەن
-
5:47 - 5:49بۆ کۆتاییهێنان بە ڕەگەزپەرستی؟
-
5:49 - 5:53(هاندان و چەپڵەلێدان)
-
5:54 - 5:55یان ...
-
5:55 - 5:59پیاوان سەرکردایەتی داواکردنی
موچەی یەکسان بۆ ژنان بکەن؟ -
6:00 - 6:03(هاندان و چەپڵەلێدان)
-
6:04 - 6:05یان ...
-
6:05 - 6:11ئەگەر خەڵکی ئاسایی لە بەرەی پێشەوەی
کێشەی هاوڕەگەزبازەکان بن؟ -
6:11 - 6:15(هاندان و چەپڵەلێدان)
-
6:15 - 6:19ئەگەر ئەوانەی توانای جەستەیان باشە
داوای ماف بکەن -
6:19 - 6:21بۆ ئەوانەی پێداویستی تایبەتیان هەیە؟
-
6:21 - 6:25(هاندان و چەپڵەلێدان)
-
6:25 - 6:28ئەزانن، ئەتوانین بۆ هەموو پرسەکان
بێینە پێشەوە، -
6:28 - 6:30قورسەیی درووستکەین و
خۆمانی بۆ تەرخانکەین -
6:30 - 6:34تەنانەت ئەگەر واش دەرکەوێت کە ئەو کێشەیە
پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. -
6:35 - 6:36ڕاستییەکەشی،
-
6:36 - 6:40ئەوانە پرسەکانن کە گرنگترینن. و
-
6:40 - 6:41بێگومانیش،
-
6:42 - 6:46خەڵک هیچ بیرۆکەیەکیان نابێت
کە بۆ لەوێیت، -
6:46 - 6:49بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوانەمان
کە ڕووبەڕووی نادادپەروەری ئەبینەوە -
6:49 - 6:52پێویستە ئامادەبین یارمەتی قبوڵکەین.
-
6:52 - 6:55ئەزانن پێویستە شەڕ لەگەڵ نادادپەروەری بکەین
-
6:55 - 6:58بە هۆشیاربوونەوە بۆ نیازپاکی.
-
6:59 - 7:01کاتێک سپی پێستەکان یەنە پێشەوە
بۆ شەڕکردن -
7:01 - 7:05بۆ ئازادکردنی خەڵکە ڕەش پێست و
قاوەییەکان، -
7:05 - 7:09پێویستە خەڵکە ڕەش پێست و قاوەییەکان
ئامادە بن یارمەتییەکەیان قبوڵکەن. -
7:10 - 7:12ئەشزانم ئەوە ئاڵۆزە،
-
7:12 - 7:16بەڵام ئەمە کاری پێکەوەییە و
-
7:16 - 7:21پێویستی بەوەیە هەمووان بەشێک بن لێی.
-
7:22 - 7:25ڕۆژێکیان کە لە باخچەی ساوایان بووم،
-
7:25 - 7:26مامۆستاکەمان ناساندینی
-
7:26 - 7:30بەم خانمە سپی پێستە جوانە
باڵابەرزە بەناوی خاتوو ئان. -
7:31 - 7:34وامزانی جوانترین خانمی سپی پێستە
کە دیبێتم. -
7:35 - 7:36ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان،
-
7:36 - 7:40هەر یەکەم جار بوو خانمێکی سپی پێست
ببینین لە قوتابخانەکەمانا. -
7:40 - 7:41(پێکەنین)
-
7:41 - 7:43خاتوو ئان لەبەردەممانا وەستا، و
-
7:43 - 7:47وتی کە دەست ئەکات بە وتنەوەی
وانەی بالێ -
7:47 - 7:49هەر لەوێ لە قوتابخانەکەمان و
-
7:50 - 7:54وتی کە زۆر شانازی ئەکات بەوەی
ببێت بە مامۆستای سەماکردنمان. -
7:54 - 7:57باوەڕپێنەکراو بوو.
-
7:58 - 8:00هەر لەناکاو --
-
8:00 - 8:03(گۆرانی وتن) چیتر وا بیرم نەئەکردەوە
کە بالێ شتێکی ناخۆش بێت. -
8:03 - 8:05(پێکەنین)
-
8:06 - 8:11ئەزانن چۆنە، ئەوەی ئێستا ئەیزانم ئەوەیە
کە خاتوو ئان بە تەواوەتی ئاگاداربوو -
8:11 - 8:16کە قوتابخانە بالێکانی سپی پێستەکان
کچی ڕەشپێستیان وەرنەئەگرت. -
8:16 - 8:18ئەوە تووڕەی کردبوو.
-
8:18 - 8:21بۆیە هاتبوو بۆ گەڕەکە ڕەشپێستەکە
-
8:21 - 8:24بۆ ئەوەی خۆی وانەی سەماکردن بڵێتەوە. و
-
8:25 - 8:28بۆ ئەوە پێویستی بە خۆشەویستی و
چاونەترسی بوو. -
8:28 - 8:31(چەپڵەلێدان)
-
8:35 - 8:38لەو شوێنەیا کە نادادپەروەری هەبوو،
-
8:38 - 8:40خۆی بنیاتی نا.
-
8:41 - 8:44هەموو ڕزگارمان بوو،
-
8:44 - 8:48چونکە چووینە سەر شانی
باوباپیرە ڕەشپێستەکانمان. -
8:49 - 8:55هەموو ماینەوە، چونکە خاتوو ئان
هاوپەیمانێکی چاوەڕوان نەکراو بوو. -
8:56 - 8:59ئەزانن، کاتێک دەنگی خۆت و
-
8:59 - 9:01کردەوەکانی خۆت زیاد ئەکەیت
-
9:01 - 9:05بۆ بارودۆخێک کە پێتوانییە
لەگەڵتا بگونجێت، -
9:05 - 9:08ئیلهام بە خەڵکی تریش ئەبەخشیت
کە هەمان شت بکەن. -
9:09 - 9:13خاتوو ئان ئیلهامێ پێبەخشیم
کە هەمووکات چاو بگێڕم -
9:13 - 9:17بۆ بارودۆخەکانی کە لەبارەی خۆمەوە نەبوون
-
9:17 - 9:19بەڵکو کە تیایا نادادپەروەری و
-
9:19 - 9:21نایەکسانیم ئەبینی ڕووئەیەن.
-
9:22 - 9:25هیوادارم ئیلهام بە ئێوەش ببەخشن،
-
9:25 - 9:30چونکە بۆ بردنەوەی شەڕ بۆ یەکسانی
-
9:30 - 9:34هەموومان پێویستمان بەوەیە
کە قسە بکەین و -
9:34 - 9:36بێینە پێشەوە.
-
9:36 - 9:39هەموو پێویستمان بەوەیە
کە ئەوە بکەین. و -
9:39 - 9:41هەموو پێویستمان بەوەیە ئەوە بکەین
-
9:41 - 9:43تەنانەت ئەگەر قورسیش بێت و
-
9:43 - 9:46تەنانەت کاتێکیش هەست بکەین
لە دەرەوەی شوێنی خۆمانین، -
9:46 - 9:50چونکە شوێنی ئێوەیە و
-
9:50 - 9:52شوێنی ئێمەشە.
-
9:53 - 9:57دادپەروەری لەسەر شانی هەموومانە.
-
9:57 - 9:59زۆر سوپاس.
-
9:59 - 10:01(هاندان و چەپڵەلێدان)
- Title:
- جیهانێکی دادپەروەرترت ئەوێت؟ ببە بە هاوپەیمانێکی چاوەڕوان نەکراو
- Speaker:
- نیتا مۆسبی تایلەر
- Description:
-
جیهانێکی یەکسانتر لە تۆوە دەستپێئەکات. پارێزەری مافی مرۆڤ نیتا مۆسبی تایلەر بە باسکردنی ژیانی خۆی تیشک ئەخاتە سەر ئەوەی بۆچی هاتنە پێشەوە و شەڕکردن بۆ کەسانی تر کە ڕووبەڕووی نادادپەروەری ئەبنەوە لەسەروو ئەزموونی ژیانی خۆتەوە ئەبێتە هۆی جیهانێکی باشتر و دادپەروەرتر بۆ هەموومان.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:15
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Want a more just world? Be an unlikely ally | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Want a more just world? Be an unlikely ally | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Want a more just world? Be an unlikely ally | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Want a more just world? Be an unlikely ally | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Want a more just world? Be an unlikely ally | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Want a more just world? Be an unlikely ally |