< Return to Video

سوننەتەکانی ڕۆژی هەینی

  • 0:01 - 0:06
    [چۆن هەر هەنگاوێکت یەکسان دەکەیت بە پەرستنی ساڵێك لە ڕۆژی و نوێژ]
  • 0:06 - 0:13
    زۆرێک لە ئێمە چاوەڕێی بۆنەکان دەکات، چاوەڕێی بۆنە ساڵانەییەکان دەکات
    لە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان، وە لە جەژن بۆ جەژن
  • 0:13 - 0:19
    .هەندێک لە ئێمە چاوەڕێی شەوی قەدر و دە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزان دەکات
    هەموو ئەوانە پیرۆزن و خێریان هەیە
  • 0:19 - 0:27
    بەڵام بۆنەیەک هەیە کە خودای گەورە هەموو ئەو شتانەی دەمانەوێت لە بۆنەکانی تر
    لەو بۆنەیەی داناوە
  • 0:27 - 0:32
    هەموویان بوونیان هەیە لەو بۆنەیە؛ هەموویان کە ئەویش ڕۆژی هەینییە
  • 0:32 - 0:37
    : هەروەک پێغەمبەر (ص) فەرموویەتی
    "چاکترین ڕۆژێ کە خۆری تێدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینییە"
  • 0:37 - 0:43
    خودای گەورە ڕۆژی هەینی تایبەت کردووە بۆ ئێمە
    خودای گەورە ئەو ڕۆژەی بەرز ڕاگرتووە
  • 0:43 - 0:53
    زانایان دەڵێن هیچ ڕۆژێک نیە لە ساڵێکدا لە ڕۆژی هەینی چاکتر بێت
    جگە لە ڕۆژی عرفە و ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان
  • 0:53 - 1:03
    تەنانەت چاکترە لە ڕۆژەکانی ڕەمەزان، ئەو مانگەی کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین ساڵانە
    وە هەریەک لە ئێمە چاوەڕێی دە ڕۆژی کۆتایی دەکات
  • 1:03 - 1:06
    ڕۆژی هەینی چاکترە لە ڕۆژەکانی ڕەمەزان
  • 1:06 - 1:10
    [فەرموودەی پێغەمبەر (ص) دەربارەی ڕۆژی هەینی]
  • 1:10 - 1:22
    پێغەمبەر (ص) فەرموویەتی: "هەر کەسێک خۆی بشوات، زوو بەڕێکەوێت
    بڕوات بە پێکانی نەک بە سواری خۆی نزیک بکاتەوە لە ئیمام و بێدەنگ بێت
  • 1:22 - 1:28
    "ئەوا بۆ هەر هەنگاوێکی پاداشتی کاری یەک ساڵی لە ڕۆژی و نوێژی بۆ دەنوسرێت
  • 1:28 - 1:35
    :دەتوانین ئادابەکانی کۆبکەینەوە بۆ بە دەستهێنانی ئەم سیفەتە چاکە و ئەوانیتر
  • 1:35 - 1:42
    پێنج ئاداب بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەینی و پێنج ئاداب بۆ کاتی هەینی
  • 1:42 - 1:45
    [ئادابەکانی خۆ ئامادەکردن بۆ هەینی]
  • 1:45 - 1:49
    پێنج ئادابی خۆ ئامادەکردن بۆ هەینی: خۆ شۆردن
  • 1:49 - 1:58
    وەکو هەندێک لە زانایان دەڵێن مەرجە چونکە پێغەمبەر (ص) فەرموویەتی
    "خۆ شۆردنی ڕۆژی هەینی مەرجە لەسەر هەموو باڵغێک"
  • 1:58 - 2:08
    وە پۆشینی باشترین جل و بەرگ وە هەڵگرتنی باشترین جل و بەرگ بۆ ڕۆژی هەینی
    وە چاکترە ئەگەر ڕەنگی سپی بێت چونکە ئەوە سوننەتە و پێغەمبەر (ص) حەزی بە ڕەنگی سپی کردووە
  • 2:08 - 2:14
    سێیەمیان خۆ بۆن خۆشکردن. جا عەتر، بۆن، یا بخور بێت
  • 2:14 - 2:21
    چوارەمیان نینۆککردن و قژبڕین... هتد
  • 2:21 - 2:27
    پێنجەمیان بەکارهێنانی ڕۆن بۆ پرچ و دەست جا لە شەوی پێش هەینی یان ڕۆژی هەینی بێت
  • 2:27 - 2:32
    ئەگەر ئەم پێنج کارانەی کرد ئەوا سوننەتی خۆ ئامادەکردن بۆ هەینی جێبەجێ کردووە
  • 2:32 - 2:35
    [ئادابەکانی چوون بۆ مزگەوت]
  • 2:35 - 2:41
    دواتر دەرچوو بۆ مزگەوت؛ بۆ دەرچوون بۆ مزگەوت بە هەمان شێوە پێنج ئاداب هەیە
  • 2:41 - 2:51
    یەکەمیان ڕۆیشتن بە پێ ئەگەر بتوانی و مزگەوتەکە نزیک بوو، یان دەتوانی هەندێک
    بە سواری بڕوات ئینجا لە شوێنی ئۆتۆمبێلەکەیەوە بە پێ بڕوات بۆ مزگەوت
  • 2:51 - 2:57
    ان شاء اللە خوای گەورە پاداشتێکی گەورەی بۆ دەنوسێ بە هۆی ڕۆیشتنەکەیەوە
  • 2:57 - 3:05
    دووەمیان زوو گەیشتن بە دەرگاکانی مزگەوت پێش سەرکەوتنی ئیمام بۆ شوێنی ووتاردان
  • 3:05 - 3:09
    لێرە واتایەکی زۆر جوان هەیە کە هەردەم کارم تێدەکات
  • 3:09 - 3:17
    ئەو فەرموودەی پێغەمبەر (ص) کە دەڵێت: "لەسەر هەر دەرگایەکی مزگەوت فریشتەیەک هەیە
  • 3:17 - 3:28
    ناوی هەر کەسێک دەنووسن کە دەچێتە ژوورەوە بەدوایەک. هەر کاتێک ئیمام سەرکەوت
    "بۆ شوێنی ووتاردان پەڕەکان هەڵدەگرنەوە و دادەنیشن و گوێ لە ئیمام دەگرن
  • 3:28 - 3:31
    سوننەتی سێیەم بریتیە لە سڵاوکردن لە مزگەوت
  • 3:31 - 3:36
    پێغەمبەر (ص) فەرمانمان پێدەکات کە دانەنیشین هەتا دوو
    ڕەکات نوێژی سوننەتی سڵاوکردن لە مزگەوت نەکەین
  • 3:36 - 3:46
    هەرچەندە ئەگەر ئیمام سەرکەوتبێت بۆ شوێنی ووتاردان یان ئیمام دەستی
    بە خوێندنەوەی ووتار کردبوو، بۆیە کردنی نوێژی سڵاوکردن لە مزگەوت هەر پێشنیارکراوە
  • 3:46 - 3:50
    وە سوننەتی نزیک بوونەوە لە ئیمام
  • 3:50 - 3:59
    من بە شتێکی غەریبی دەزانم کە هەندێک کەس لەوانەیە زوو بێن بۆ مزگەوت
    و دواتر دەچن بۆ بەشی دواوەی مزگەوت و پاڵ بە دیواری دواوەی مزگەوت دەدەنەوە
  • 3:59 - 4:09
    بەڵام سوننەت وایە کە چووە ژوورەوە بگەڕێت لە نزیکترین شوێن لە ئیمام
    هەروەک پێغەمبەر (ص) فەرموویەتی: نزیک بووەوە لە ئیمام و بێدەنگ بوو
  • 4:09 - 4:18
    سوننەتی پێنجەم بریتیە لە بێدەنگ بوون بۆ ئەوەی گوێت لە ووتارەکە بێت
    هەندێک خەڵک، بۆ نموونە، دەخەون بە درێژایی ووتارەکە
  • 4:18 - 4:28
    ما شاء اللە ئارامی خەو بۆیان نایەت تەنها لە کاتی ووتار نەبێت
    سبحان اللە هەندێک جار دەبینی خەڵکێکی زۆر نووستوون لەم کاتەدا
  • 4:28 - 4:31
    بەمەش پاداشتێکی گەورەیان لەدەست دەچێت
  • 4:31 - 4:37
    بۆیە بێدەنگی گرینگە وە هەروەها وازهێنان لە قسەکردن، چونکە
    هەندێک شت هەیە کە خەڵکی هەڵەی تێدا دەکەن
  • 4:37 - 4:44
    هەندێک خەڵک قسە دەکەن یان بۆ نموونە خەریکی نامەی مۆبایلن لە کاتی ووتار
  • 4:44 - 4:52
    پێغەمبەر (ص) ئاماژە دەکات بۆ ئەوەی کە بەردێک بجوڵێنێت لەکاتی ووتار
    ئەوە قسەی کردووە، ئەوەی قسەش بکات هەینی بۆ نیە
  • 4:52 - 4:56
    وەکو یەکێک بە یەکێکیتر بڵێت بێدەنگبە، ئەوە قسەی کردووە، ئەوەی قسەش بکات هەینی بۆ نیە
  • 4:56 - 4:59
    [ئادابەکانی ڕۆژ و شەوی هەینی]
  • 4:59 - 5:06
    ڕۆژ و شەوی هەینی چەند ئادابێکی تێدایە جگە لە ئادابەکانی نوێژی هەینی
  • 5:06 - 5:11
    یەکەمیان خوێندنەوەی سورەتی الکهف وەک پێغەمبەر (ص) ئاماژەی بۆ دەکات
    لە فەرموودەیەکی
  • 5:11 - 5:17
    هەر کەسێک سورەتی الکهف بخوێنێت لە ڕۆژی هەینی ڕووناکی بە دەوریەوە دەبێت هەتا هەینی دواتر
  • 5:17 - 5:27
    وە پارێزراو دەبێت لە دەجال و فیتنەی دەجال - خودای گەورە بمانپارێزێت
    لە فیتنەکەی و پێشهاتەکانی فیتنەکەی
  • 5:27 - 5:37
    دووەم ئاداب لە ئادابەکانی ڕۆژ و شەوی هەینی شتێکە کە پێغەمبەر (ص) داوای لێکردوین لە لایەن خۆیەوە
  • 5:37 - 5:44
    فەرمووی: سەڵاوات زۆر بنێرن بۆم لە شەو و ڕۆژی هەینی
  • 5:44 - 5:52
    ئەگەر یەک سەڵاوات بنێرین بۆ پێغەمبەر (ص) خودای گەورە دە سەڵاوات
    دەنێرێت بۆ ئێمە وە سەڵاوات لە خوداوە بەزەییە
  • 5:52 - 5:59
    سوننەتی سێیەم کە پەیوەندی بە ڕۆژی هەینیەوە هەیە زۆر پاڕانەوە و چاوەڕوانی کاتی وەڵامدانەوە
  • 5:59 - 6:07
    پێغەمبەر (ص) دەفەرمووێ پێمان: کاتێک هەیە لە ڕۆژی هەینی، ئەگەر
    موسڵمان داوا بکات لە خودا لەو کاتە، بە دڵنیایەوە خودای گەورە پێی دەبەخشێت
  • 6:07 - 6:23
    وە ئەم کاتە ناونراوە بە (کاتی وەڵامدانەوە)؛ زۆربەی زانایان وە زۆربەی هاوەڵانی پێغەمبەر (ص) لە
    ناویاندا ئیمام علی وە فاطمە زهرا دەڵێن کاتی وەڵامدانەوە بریتیە لە ساتەکانی پێش ئاوابوونی خۆر
  • 6:23 - 6:28
    یەکێک لە شتە گرینگەکان کە پێویستە مرۆڤ ڕەچاوی بکات
    لە بەدواداچونی بە ڕێگەی پێغەمبەر(ص)
  • 6:28 - 6:38
    ئەوەیە هەستکردن بە مانای خۆشەویستی خودای گەورە بۆ ئێمە
    وە خۆشەویستی ئێمە بۆ خودای گەورە لەم ڕۆژەدا
  • 6:38 - 6:45
    کە بنەڕەتە بۆ ئەو پەیڕەوەی کە سەروەرمان پێغەمبەر (ص) لەسەری دامەزراوە
  • 6:45 -
    خودای گەورە دەفەرمووێ: "ئەی پێغەمبەر (ص) بە ئیمانداران بڵێ؛ ئەگەر ئێوە خوداتان خۆش دەوێت
    (دە شوێنی من بکەون، ئەوکاتە خوایش ئێوەی خۆش دەوێت" (آلعمران : ٣١
Title:
سوننەتەکانی ڕۆژی هەینی
Description:

سوننەتەکانی ڕۆژی هەینی

ئەگەر ژێرنووسەکە بە جوانی نابینیت دەتوانیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
- کلیکی CC بکە
- بڕۆ بۆ Settings
- جۆری Font بگۆڕە بۆ Arial یان هەر فۆنتێکی کوردی تر
- + / - بەکاربێنە بۆ زیادکردن و کەمکردنی قەبارەی فۆنت
- کلیکی Done بکە

more » « less
Duration:
07:11
Amara Bot edited Kurdish subtitles for سوننەتەکانی ڕۆژی هەینی
Amara Bot added a translation

Kurdish subtitles

Revisions