شوێنی کۆمیکەکان لە ناو پۆلەکانی خوێندندایە
-
0:01 - 0:02ئەو کاتەی لە قۆناغی پێنج بووم،
-
0:02 - 0:07ژمارە ٥٧ی کۆمیکی دی سیم کڕی،
-
0:07 - 0:09لە پەڕتووکفرۆشێکی نزیک خۆمان، و
-
0:09 - 0:13ئەو پەڕتووکی کۆمیکە ژیانی گۆڕیم.
-
0:13 - 0:16تێکەڵەی وشە و وێنەکان شتێکی
جوڵاند لە ناو مێشکمدا -
0:17 - 0:18کە قەت پێشتر شتی وام نەدیبوو، و
-
0:18 - 0:22یەکسەر کەوتمە خۆشەویستی
ئەو ناوەندەی کۆمیکەوە. -
0:22 - 0:25بووم بە خوێنەرێکی سەرسەختی کۆمیک،
-
0:25 - 0:27بەڵام قەت نەمدەبرد بۆ قوتابخانە.
-
0:27 - 0:33بەشێوەیەکی غەریزەیی، دەمزانی کە
پەڕتووکی کۆمیک بۆ ناو پۆل نابێت. -
0:33 - 0:35دایک و باوکم بەدڵنیاییەوە زۆر
پشتیوانی ئەوەیان نەدەکرد، و -
0:35 - 0:38دڵنیاش بووم لەوەی کە مامۆستاکانیشم
بە هەمان شێوە دەبن. -
0:38 - 0:40هەرچۆنێک بێت، قەت
بەکاریان نەدەهێنان بۆ وانە وتنەوە، -
0:40 - 0:44پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان
قەت ڕێگەپێدراو نەبوون بۆ خوێندنەوەی بێدەنگ و بەردەوام، و -
0:44 - 0:48قەتیش لە پێشانگای پەڕتووکی
ساڵانەدا نەدەفرۆشران. -
0:48 - 0:50لەگەڵ ئەوەشدا، بەردەوام بووم
لە خوێندنەوەی کۆمیکەکان، و -
0:50 - 0:52تەنانەت دەستیشم کرد
بە درووستکردنیان. -
0:52 - 0:55دەرئەنجام بووم بە بەرهەمهێنەرێکی کارتۆنی،
-
0:55 - 0:58پەڕتووکی کۆمیکم دەکێشا و دەنوسییەوە
بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان. -
0:59 - 1:01هەروەها بووم بە مامۆستای
خوێندنی ئامادەیی. -
1:01 - 1:02لێرە وانەم دەوتەوە:
-
1:02 - 1:05قوتابخانەی بیشۆب ئۆ داود لە
کالیفۆرنیا، ئۆکلاند. -
1:05 - 1:08کەمێک وانەی بیرکاری، و
کەمێکیش هونەرم دەوتەوە، -
1:08 - 1:09بەڵام بە زۆری زانستی کۆمپیوتەر، و
-
1:09 - 1:11ماوەی ١٧ ساڵ لەوێ بووم.
-
1:12 - 1:13ئەوکاتەی مامۆستایەکی نوێ بووم،
-
1:13 - 1:17هەوڵی ئەوەم دەدا پەڕتووکی کۆمیک
بێنمە ناو پۆلەکەمەوە. -
1:17 - 1:20بیرمە یەکەم ڕۆژی هەموو
پۆلێک بە خوێندکارەکانم دەوت -
1:20 - 1:22کە من وێنەکێشی کارتۆنیشم.
-
1:22 - 1:25بۆ ئەوەم نەبوو پلانم هەبێت
فێری کۆمیکیان بکەم، -
1:25 - 1:29زیاتر هیوادار بووم کۆمیکەکان وایان لێبکات
بە کەسێکی سەرسوڕهێنەرم بزانن. -
1:29 - 1:30(پێکەنین)
-
1:30 - 1:32من هەڵە بووم.
-
1:32 - 1:34ئەمە ساڵانی ٩٠ەکان بوو،
-
1:34 - 1:38ئەوکاتە وەک ئێستا کۆمیک نەبووبوو
بە بەشێک لە کلتور. -
1:38 - 1:42خوێندکارەکانم سەرسام نەبوون پێم.
وایان دەزانی کەسێکی بێمێشکم. -
1:42 - 1:45لەوەش خراپتر،
کاتێک شتەکان خراپ دەبوون لە پۆلەکەم، -
1:45 - 1:48پەڕتووکەکانی کۆمیکیان بەکاردەهێنا وەک
ڕێگایەک بۆ بەلاڕێدا بردنم. -
1:48 - 1:51بۆ نموونە دەستیان هەڵدەبڕی و
لێیان دەپرسیم، -
1:51 - 1:53"بەڕێز یانگ، پێتوایە کێ شەڕێک
دەباتەوە لە نێوان، -
1:53 - 1:55سوپەرمان و هەڵکدا؟"
-
1:55 - 1:56(پێکەنین)
-
1:56 - 2:01زۆر زوو درکم بەوە کرد کە پێویستە
وانە وتنەوە و کارتۆن کێشان جیابکەمەوە. -
2:01 - 2:04پێدەچوو غەریزەکەی لە پۆلی
پێنج هەمبوو ڕاست دەرچووبێت. -
2:04 - 2:07پەڕتووکەکانی کۆمیک
بۆ ناو پۆل شیاو نەبوو. -
2:08 - 2:09بەڵام دووبارە، من هەڵە بووم.
-
2:10 - 2:12چەند ساڵێکی تری وانە وتنەوەم تێپەڕی، و
-
2:12 - 2:17هەر زوو درکم بە توانای فێرکردنی
پەڕتووکەکانی کۆمیک کرد. -
2:17 - 2:20لە کاتی خوێندنی وەرزێکدا، داوام لێکرا
ببم بە شوێنگرەوە بۆ وتنەوەی وانەی جەبری ٢. -
2:20 - 2:25داوام لێکرا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن شوێنگرەوە بم، و
وتم زۆرباشە، بەڵام کێشەیەک هەبوو. -
2:25 - 2:28ئەوکاتە، تەکنەلۆجیزانی فێرکاری
هەمان قوتابخانەش بووم، -
2:28 - 2:30واتە هەر دوو هەفتە جارێک
-
2:30 - 2:34ئەبوو یەک دوو وانەی
ئەلجێبرای ٢ لەکیس خۆم بەم -
2:34 - 2:37چونکە لە پۆلێکی تر بووم
یارمەتی مامۆستایەکی ترم ئەیا -
2:37 - 2:39لە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە کۆمپیتەر.
-
2:39 - 2:42بۆ ئەم خوێندکارانەی ئەلجێبرای ٢یان دەخوێند،
ئەمە شتێکی خراپ بوو. -
2:42 - 2:44هەبوونی مامۆستایەکی جێگرەوەی درێژخایەن
خۆی لەخۆیا شتێکی خراپە، -
2:45 - 2:48بەڵام هەبوونی شوێنگرەوە بۆ
ئەو شوێنگرەوەیەش؟ خراپترین شتە. -
2:48 - 2:52لە هەوڵێکدا بۆ دابینکردنی فێربوونێکی
باشتر بۆ خوێندکارەکانم، -
2:52 - 2:55دەستمکرد بە گرتنی ڤیدیۆی خۆم
کاتێک وانە دەڵێمەوە. -
2:55 - 2:59ئینجا ڤیدیۆکانم ئەیا بە مامۆستا
شوێنگرەوەکەم بۆ ئەوەی بۆ خوێندکارەکانی لێباتەوة. -
2:59 - 3:03هەوڵمدەدا هەتا بتوانم کارێک بکەم
ئەم ڤیدیۆیانە سەرنج ڕاکێش بن. -
3:03 - 3:05تەنانەت وردەکاری تایبەتی
بچووکیشم تێکردبوو. -
3:05 - 3:08بۆ نموونە، دوای ئەوەی پرسیارێکم
تەواو دەکرد لەسەر تەختەکە، -
3:08 - 3:10چەپڵەیەکم لێئەیا بەدەستم، و
-
3:10 - 3:12یەکسەر تەختەکە بەشێوەیەکی
جادووگەری خۆی دەسڕدرایەوە. -
3:12 - 3:14(پێکەنین)
-
3:14 - 3:15وامدەزانی شتێکی سەرنجڕاکێشە.
-
3:16 - 3:19زۆر دڵنیابووم لەوەی کە خوێندکارەکانم
حەزیان لەو شتە ئەبێت، -
3:19 - 3:20بەڵام من هەڵەبووم.
-
3:20 - 3:22(پێکەنین)
-
3:22 - 3:25ئەم وانە ڤیدیۆییانە کارەسات بوون.
-
3:25 - 3:27خوێندکاری وام هەبوو دەهاتن بۆلام و
پێیان دەوتم، -
3:27 - 3:29مامۆستا یانگ، وامان دەزانی
تۆ کەسێکی بێزارکەریت، -
3:29 - 3:33بەڵام لەسەر ڤیدیۆیکان، تەنانەت
بەرگەی سەیرکردنیش ناگرین." -
3:33 - 3:35(پێکەنین)
-
3:35 - 3:40بۆیە وەک هەوڵێکی بێچارانەی تر،
دەستمکرد بە کێشانی وانەکان وەک کۆمیک، -
3:40 - 3:42زۆر بەخێرایی ئەمەم کرد و
هیچ پلانێکم بۆ دانەڕشتبوو. -
3:42 - 3:45خێرا جافێکم دەردەکرد، و
یەک لەدوای یەک وێنەم دەکێشا، -
3:45 - 3:48لەگەڵ بەردەوامبوونم بیرمدەکردەوە
دواتر چی بڵێم. -
3:48 - 3:50ئەم وانە کۆمیکییانە زۆربەی جارەکان
-
3:50 - 3:52لە نێوان چوار بۆ پێنج
لاپەڕەدا دەردەچوون، -
3:52 - 3:57ئەمانەم کۆپی دەکرد، و دەمیا بە مامۆستا
شوێنگرەوەکەم بیات بە قوتابییەکان. -
3:57 - 3:59زۆریش سەرسام بووم کاتێک زانیم،
-
3:59 - 4:02ئەم وانە کۆمیکیانە سەرکەوتوو بوون.
-
4:02 - 4:05خوێندکارەکانم داوایان لێدەکردم
ئەمانەیان بۆ درووست بکەم -
4:05 - 4:08تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خۆشمی لێبووم.
-
4:08 - 4:13زیاتر حەزیان بەوە بوو بە شێوەی
کارتۆن بمبینن. -
4:13 - 4:15(پێکەنین)
-
4:15 - 4:18ئەمە سەری سوڕماندم، چونکە خوێندکارەکانم
بەشێکن لە نەوەیەک -
4:18 - 4:20کە بەرامبەر شاشەکان گەورە بوون،
-
4:20 - 4:23بۆیە وام بیردەکردەوە کە حەز بەوە بکەن
لەسەر شاشەکانەوە فێر ببن -
4:24 - 4:26وەک لە فێربوونی سەر کاغەزێک.
-
4:26 - 4:28بەڵام کاتێک قسەم لەگەڵ خوێندکارەکانم کرد
-
4:28 - 4:31دەربارەی ئەوەی بۆچی ئەوەندە
حەزیان لە وانەی کۆمیکی بووە، -
4:31 - 4:35وردە وردە تێگەشتم لە توانای
فێرکردنی کۆمیکەکان. -
4:35 - 4:38یەکەم شت، جیاواز لە کتێبەکانی بیرکاری،
-
4:38 - 4:41ئەم وانە کۆمیکییانە بە شێوەی
وێنە تێیدەگەیاندیت. -
4:41 - 4:43خوێندکارەکانمان لە کلتورێکدا گەورە بوون
کە هەموو شتێک بە بینینە، -
4:43 - 4:46بۆیە ڕاهاتوون لەسەر وەرگرتنی
زانیاری بەشێوەی بینین. -
4:46 - 4:49بەڵام جیاواز لە وانەوتنەوە بینینەکانی تر،
-
4:49 - 4:54وەک فلیم یان تەلەفزیۆن یان
کارتۆنی جوڵاو یان ڤیدیۆ، -
4:54 - 4:57کۆمیکەکان شتێکن من پێیان دەڵێم
درێژخایەن. -
4:57 - 5:02لە کۆمیکێکدا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو
هەموویان لە هەمان لاپەڕەدا جێیدەکرێتەوە. -
5:02 - 5:06ئەمەش واتای ئەوەیە ڕێژەی
وەرگرتنی زانیاری -
5:06 - 5:09بە تەواوی لە دەستی خوێنەرەکەدایە.
-
5:10 - 5:14کاتێک خوێندکارەکانم لە شتێک
تێنەدەگەشتن لە وانەیەکی کۆمیکدا، -
5:14 - 5:18دەیان توانی یەکسەر ئەو بەشە بە خێرایی
یان بەخاوی بخوێننەوە بەپێی ویستی خۆیان. -
5:18 - 5:22وەک ئەوە وابوو کۆنترۆڵێکی دوورەدەستیان بدەمێ
بۆ هەموو زانیارییەکان. -
5:22 - 5:25ئەوە ڕاست نەبوو بۆ وانە ڤیدیۆییەکانم، و
-
5:25 - 5:28تەنانەت بۆ وانەکانی خۆشم دەموتەوە لە پۆلدا.
-
5:28 - 5:32کاتێک قسە دەکەم، بەو خێرایی یان خاوییە
زانیاری دەگەیەنم کە خۆم دەمەوێت. -
5:32 - 5:36بۆیە بۆ هەندێک خوێندکاری دیاریکراو و
هەندێک زانیاری دیاریکراو، -
5:36 - 5:41ئەم دوو لایەنەی ژینگەکەی کۆمیک دەیڕەخسێنێت،
سرووشتە بیناییەکەی و درێژخایەنییەکەی، -
5:41 - 5:44دەیکات بە ئامرازێکی فێربوونی بەهێز.
-
5:44 - 5:46کاتێک وانەی ئەلجێبرای ٢م دەوتەوە،
-
5:46 - 5:51کارم لەسەر خوێندنی ماستەری پەروەردەش دەکرد
لە زانکۆی کالیفۆرنیا. و -
5:51 - 5:55زۆریش سەرسام بووم بەم ئەزموونەی هەمبوو
لەگەڵ ئەم وانە کۆمیکانە -
5:55 - 6:00بۆیە بڕیارمدا دوایین پرۆژەی ماستەرم
لەسەر کۆمیکەکان بێت. -
6:00 - 6:03ویستم بزانم بۆچی فێرکەرە ئەمریکییەکان
-
6:03 - 6:08لە مێژوودا هێندە دوودڵ بوون لە بەکارهێنانی
پەڕتووکی کۆمیک لە پۆلەکانیاندا. -
6:08 - 6:10ئەم شتەم بۆ دەرکەوت.
-
6:10 - 6:13پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی
فراوان ساڵانی ١٩٤٠ەکان دەرکەوت، -
6:13 - 6:15مانگانە ملیۆنەها دانەی لێدەفرۆشرا، و
-
6:15 - 6:17ئەوکاتەش مامۆستایان تێبینیان کرد.
-
6:17 - 6:21چەندین مامۆستای داهێنەر دەستیانکرد
بە هێنانی کۆمیک بۆ پۆلەکانیان -
6:21 - 6:23وەک تاقیکردنەوە.
-
6:23 - 6:27ساڵی ١٩٤٤، "گۆڤاری کۆمەڵناسی
فێرکاری" -
6:27 - 6:30تەنانەت بەرگێکی تەواوی
دابینکرد بۆ ئەم تەوەرەیە. -
6:30 - 6:33خەریکبوو شتەکان بەرەوپێش دەچوون.
-
6:33 - 6:35خەریکبوو مامۆستاکان وردە وردە
لە شتەکان تێدەگەشتن. -
6:35 - 6:37بەڵام پیاوێک هاتە مەسەلەکەوە.
-
6:37 - 6:41دەروون ناسێکی منداڵان ناوی
دکتۆر فریدریک وێرتهام بوو، و -
6:41 - 6:45ساڵی ١٩٥٤، کتێبێکی نوسی بەناوی
"فریودانی بێتاوانەکان،" -
6:45 - 6:50کە تیایدا باسی ئەوە دەکات کە کتێبەکانی
کۆمیک دەبنە هۆی لاساربوونی منداڵ. -
6:50 - 6:51(پێکەنین)
-
6:51 - 6:53ئەو هەڵە بوو.
-
6:53 - 6:55دکتۆر وێرتهام خۆی کەسێکی باش بوو.
-
6:55 - 6:58زۆربەی ماوەی کارکردنی بەسەربرد
لە لێکۆڵینەوە لەسەر لاساری منداڵی، و -
6:58 - 7:03لە کارەکەیدا تێبینی ئەوەی کرد زۆربەی
نەخۆشەکانی کتێبی کۆمیک دەخوێننەوە. -
7:03 - 7:07ئەوەی دکتۆر وێرتهام نەیتوانی
درکی پێبکات ئەوەیە چلەکان و پەنجاکان، -
7:07 - 7:11هەموو منداڵانی ئەمریکا
پەڕتووکی کۆمیکیان دەخوێندەوە. -
7:11 - 7:15دکتۆر وێرتهام کارێکی پڕ گومان دەکات
لە سەلماندنی دۆسییەکەی خۆی، -
7:15 - 7:18بەڵام کتێبەکەی توانی ئیلهام ببەخشێت
بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا -
7:18 - 7:20بۆ ئەوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە ساز بکەن
-
7:20 - 7:24هەتا بزانن ئایا بەڕاستی پەڕتووکەکانی کۆمیک
دەبنە هۆی لاساری منداڵان. -
7:25 - 7:27ئەم کۆبوونەوانە نزیکەی
دوو مانگی خایاند. -
7:27 - 7:32بێ ئەنجام کۆتاییان پێهات،
بەڵام زیانێکی گەورەیان گەیاند -
7:32 - 7:36بە ناوبانگی پەڕتووکەکانی کۆمیک
لەبەر چاوی خەڵکی ئەمریکادا. -
7:36 - 7:41دوای ئەمە، مامۆستا ئەمریکییە
بەتواناکان هەموویان دوورکەوتنەوە، و -
7:41 - 7:42بۆ ماوەی چەندین دەیە
دوورەپەرێز بوون لە کۆمیک. -
7:42 - 7:44هەتا ساڵەکانی ١٩٧٠کان
-
7:44 - 7:47چەند کەسێکی چاونەترس
توانیان ڕێگای خۆیان بکەنەوە. و -
7:47 - 7:49هەتا ئەم ساڵانەی دواییش،
-
7:49 - 7:51لەوانەیە دەیەی پێشوو بێت،
-
7:51 - 7:54کە کۆمیکەکان قبوڵکردنێکی
بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی -
7:54 - 7:56لەنێو فێرکەرە ئەمریکییەکاندا.
-
7:56 - 8:00پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە
وێنەییەکان دواجار ڕێگای خۆیان دەکەنەوە -
8:00 - 8:02بۆ ناو پۆلەکانی ئەمریکا و
-
8:02 - 8:06ئەمە تەنانەت لە خوێندنگەی
بیشۆب ئۆداود ڕوویدا، ئەو شوێنەی وانەی لێدەڵێمەوە. -
8:06 - 8:08بەڕێز سمیس، یەکێک لە هاوپیشەکانم،
-
8:08 - 8:11پەڕتووکی "تێگەشتن لە کۆمیکەکان"ی
سکۆت ماککلاود بەکاردێنێت -
8:11 - 8:15لە وانەی وێژە و فیلمەکانیدا،
چونکە کتێبەکە ئەو زمانە دەدات -
8:15 - 8:20بە خوێندکارەکانی بۆ باسکردنی پەیوەندی
نێوان وشەکان و وێنەکان. -
8:20 - 8:24بەڕێز بێرنس هەموو ساڵێک خوێندکارەکانی
ڕادەسپێرێت وتارێکی کۆمیک بنوسن. -
8:24 - 8:28داوا لە خوێندکارەکانی دەکات
بە بەکارهێنانی وێنە ڕۆمانێک بنوسن، -
8:28 - 8:30بەڕێز بێرنس داوایان لێدەکات
کە بە قوڵی بیر بکەنەوە -
8:30 - 8:32نەک تەنیا دەربارەی چیرۆکەکە
-
8:32 - 8:35بەڵکو دەربارەی ئەوەی چیرۆکەکەش
چۆن دەگێڕدرێتەوە. و -
8:35 - 8:38خاتوو مورۆکیش کتێبەکەی خۆم
چینی لەدایکبووی ئەمریکا" بەکاردێنێت -
8:38 - 8:40بۆ خوێندکارانی ١ی ئینگلیزی.
-
8:40 - 8:42بۆ ئەو، ڕۆمانە وێنەییەکان
-
8:42 - 8:46ڕێگایەکی مەزنە بۆ بەدیهێنانی
ستانداردێکی بنچینەیی هاوبەش. -
8:46 - 8:48ستانداردەکە دەڵێت کە پێویستە خوێندکاران
توانای شیکردنەوەیان هەبێت -
8:48 - 8:54کە چۆن پێکهاتە بیناییەکان رۆڵدەگێڕن لە
واتا، تۆن، و جوانی نوسینەکەدا. -
8:55 - 8:58لە کتێبخانەکە، خاتوو کاونتس
سەرکەوتووانە توانیوێتی -
8:58 - 9:00کۆکراوەیەکی ڕۆمانی وێنەیی بنیات بنێت
بۆ قوتابخانەی بیشۆب ئۆداود. -
9:00 - 9:04خاتوو کاونتس و هەموو هاوپیشەکانی
لە کتێبخانەکەدا بەڕاستی -
9:04 - 9:07لە هێڵی پێشەوەی پاراستنی
کۆمیکەکاندا بوون، -
9:07 - 9:10لە سەرەتاکانی ٨٠کانەوە کاتێک
نوسراوێکی کۆڤاری کتێبخانەی قوتابخانە -
9:10 - 9:14ئەوەی خستە ڕوو کە تەنیا هەبوونی
ڕۆمانی وێنەیی لەناو کتێبخانەدا -
9:14 - 9:17سەردانکردنی بەڕێژەی لە سەدا ٨٠
بەرزدەکاتەوە و -
9:17 - 9:21هەروەها دەشبێتە هۆی زیادکردنی
بەکارهێنانی ماددە ناکۆمیکەکان -
9:21 - 9:23بەڕێژەی لەسەدا ٣٠.
-
9:23 - 9:27بە ئیلهام وەرگرتن لەم حەزە
نوێبوەوەی مامۆستایانی ئەمریکا، -
9:27 - 9:32بەرهەمهێنەرانی کارتوون ئێستا
بەرهەمی فێرکاری زیاتریان هەیە -
9:32 - 9:34بۆ ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنی بنەڕەتیدان.
-
9:34 - 9:38زۆرێک لەمانە ئاڕاستەی
هونەرەکانی زمان کراوە، -
9:38 - 9:40بەڵام هەتا دێت کۆمیک و ڕۆمانی
وێنەیی زیاتر -
9:40 - 9:43کاری شیکردنەوە بۆ تەوەرەکانی
زانست و بیرکاری دەکەن. -
9:43 - 9:48ڕۆمانە وێنەییەکانی کۆمیکەکانی ستێم
وەک ئەم بوارە نەدۆزراوەیە وان، -
9:48 - 9:49ئامادەن بۆ دۆزینەوە.
-
9:50 - 9:52ئەمریکا دواجار خەریکە
بەو ڕاستییە دەزانێت -
9:52 - 9:57کە کتێبە کۆمیکەکان نابنە هۆی
لاساری لە منداڵاندا. -
9:57 - 9:58(پێکەنین)
-
9:58 - 10:02کەوا پێویستە لە جانتای ئامرازەکانی
هەموو مامۆستایاندا هەبێت. -
10:02 - 10:05هیچ هۆکارێکی باش نییە بۆ
دوورخستنەوەی کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی -
10:05 - 10:07لە خوێندکارانی خوێندنی بنەڕەتی.
-
10:07 - 10:09بەشێوەی بینین فێریان دەکەن،
-
10:09 - 10:12ئەو کۆنترۆڵە دوورەدەستە
دەدەنە دەست خوێندکارەکانمان. -
10:13 - 10:15توانا فێرکارییەکەی تێدا هەیە
-
10:15 - 10:17ئامادەیە بەکاربهێنرێت
-
10:17 - 10:19لەلایەن کەسانی داهێنەری وەک ئێوەوە.
-
10:19 - 10:21زۆر سوپاس.
-
10:21 - 10:24(چەپڵەلێدان)
- Title:
- شوێنی کۆمیکەکان لە ناو پۆلەکانی خوێندندایە
- Speaker:
- جین یانگ
- Description:
-
پێویستە کتێبەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان لە جانتای ئامرازەکانی هەموو مامۆستاکاندا بێت، وەک وانەبژێر و بەرهەمهێنەری کارتۆنی جین لوین یانگ ئاماژەی پێدەکات. بە باسکردنی بەسەرهاتە پەیوەندیدارەکان لە ژیانی خۆیدا، یانگ باسی مێژووی کۆمیک دەکات لە بواری پەروەردەی ئەمریکادا و چەند تێڕوانینێکی چاوەڕوان نەکراو دەخاتە ڕوو لەسەر تواناکانی کۆمیک بۆ یارمەتیدانی فێربوونی منداڵان.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:36
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom |