ئەفسانەی میسڕی ئیزیەس و حەوت دووپشکەکە
-
0:11 - 0:17ژنێکێکی عەبا لەسەر لەناو زەلکاوێک
دەردەکەوێت کە حەوت دوپشکی لە دەورە. -
0:17 - 0:22منداڵێکی لە دەستە و ڕوو دەکاتە
نزیکترین گوند بۆ ئەوەی داوای خواردن بکات. -
0:22 - 0:24لە کۆشکێکی مەزن نزیک دەبێتەوە،
-
0:24 - 0:28بەڵام خاوەنی کۆشک سەیرێکی بەرگی
پیسی ژنەکە و هاوەڵە ناسروشتییەکانی -
0:28 - 0:32دەکات و دەرگەکەی بە ڕوودا دادەخات.
-
0:32 - 0:37ژنەکە بەری ڕێگە دەگرێت و دەگاتە کوخێک.
-
0:37 - 0:40ژنێک لە کوخەکە بەزەیی بە ژنەکە دێتەوە و
هەر چی لە بەردەستە پێشکەشی دەکات: -
0:40 - 0:44ژەمێکی سادە و پێخەفێکی
لە پوش دروستکراو. -
0:44 - 0:47ژنەکە سواڵکەرێکی ئاسایی نابێت.
-
0:47 - 0:51ئەو ئیزیەسە، بەهێزترین خواوەندی میسرە.
-
0:51 - 0:54ئیزیەس خۆی لە براکەی ئەنوبیەس دەشارێتەوە،
-
0:54 - 0:59کە هاوسەری ئیزیەس دەکوژێت و
بەنیازە کوڕەکەشی، حوروس، بکوژێت. -
0:59 - 1:03ئەنوبیەسیش خواوەندێکی بەهێز بوو،
بە دوای خوشک و خوشکەزاکەی وێڵ بوو. -
1:03 - 1:07بۆئەوەی خۆی بشارێتەوە،
ئیزیەس دەبوو ببێتە کەسێکیتر -
1:07 - 1:09لە بەکارهێنانی
هێزە بێشومارەکەی خۆی ببورێت. -
1:09 - 1:11بەڵام ئیزیەس تەنیا نەبوو.
-
1:11 - 1:14سیرکێت، خواوەندی ئاژەڵە خاوەن
ژەهرەکان، هاوکاری ئیزیەس دەبێت، -
1:14 - 1:20و حەوت لە هارترین خزمەتکارەکانی
بۆ پارستنی ئیزیەس دەنێرێت. -
1:20 - 1:24دوای ئەوەی ئیزیەس و حوروس
لە کوخێکی ئاسایی دەحەسێنەوە، -
1:24 - 1:29دووپشکەکان لە هەڵسوکەوتی ژنە
دەوڵەمەندەکە بەرامبەر بە ئیزیس توڕە دەبن. -
1:29 - 1:34ژەهرەکانیان کۆ کردەوە و
بەخشیانە یەکێکیان بە ناوی تیفان. -
1:34 - 1:37لە درەنگەکانی شەودا،
تیفان دەچێتە ناو کۆشکەکە. -
1:37 - 1:39کاتێک لە ژێر دەرگاکەوە
دەچێتە ناو کۆشکەکە، -
1:39 - 1:42چاوی دەکەوێتە سەر کوڕێکی
بچووک کە بە ئارامی خەوتووە -
1:42 - 1:45و پێوەی دەدات.
-
1:45 - 1:49ئیزیەس و خانەخوێیەکەی بە هۆی دەنگێکی
گەورە و ترسهێنەر بەخەبەر دێن. -
1:49 - 1:52کاتێک گەیشتنە بەر دەرگە،
-
1:52 - 1:54ژنێک لە شەقامەکە ڕای دەکرد،
-
1:54 - 1:57منداڵەکەی لە ئامێز بوو و دەگریا.
-
1:57 - 2:00کاتێک ئیزیەس ژنەکەی ناسیەوە کە
پێشووتر دەرگەکەی بە ڕوویدا داخست، -
2:00 - 2:03تێگەیشت کە دوپشکەکانی چیان کردووە.
-
2:03 - 2:09ئیزیەس کوڕەکەی لە ئامێز گرت،
وردە وردە جادووی خوێند، -
2:09 - 2:13ئۆ ژەهری تیفان، لە جەستەی کورەکە وەرە
دەرەوە و خۆت بخە سەر زەوی. -
2:13 - 2:18ژەهری تیفان، لە جەستەی کوڕەکە
بکشێوە، پێشڕەوی مەکە، وەرە دەرەوە، -
2:18 - 2:21و خۆت بخە سەر زەوی.
-
2:21 - 2:26چونکە من ئیزیەسم و خاوەن جادووم.
-
2:26 - 2:31خۆت بەردەوە، ژەهری ماستیت
کاریگەریت پوچەڵ بکەوە! -
2:31 - 2:39ژەهری پیتیت و تیتیت بەرز مەبەوە،
ژەهری ماتیت نزیک مەبەوە! -
2:39 - 2:45لەگەڵ ناوهێنانی هەر یەک لە دوپشکەکان،
کاریگەری ژەهرەکانیان دەوەستا. -
2:45 - 2:48منداڵەکە دەهاتەوە هۆش خۆی و دایکەکەش
بە دەم گریانەوە سوپاسگوزاری دەردەبڕی -
2:48 - 2:51لە دڵرەقی پێشووی پەشیمان بوو،
-
2:51 - 2:56سەرجەم سامانەکەی پێشکەشی ئیزیەس کرد
وەک پەشیمان بوونەوە لە دڵرەقی خۆی. -
2:56 - 2:59ژنەکەی کە پێشوتر ئیزیەسی لە خۆ گرتبوو،
بە ترسەوە سەیری دەکرد -
2:59 - 3:02هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە کێی داڵدە داوە.
-
3:02 - 3:05لەم ڕۆژە بە دواوە،
-
3:05 - 3:08خەڵک فێری چۆنیەتی چارەسەر
کردنی ژەهری پێوەدانی دوپشک دەبن، -
3:08 - 3:12بە گوتنەوەی چەند جادویەک
بەو شێوەی خواوەند ئیزیەس کردی.
- Title:
- ئەفسانەی میسڕی ئیزیەس و حەوت دووپشکەکە
- Speaker:
- ئەلێکس جیندڵەر
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-egyptian-myth-of-isis-and-the-seven-scorpions-alex-gendlerژنێکێکی عەبا لەسەر لەناو زەلکاوێک دەردەکەوێت و حەوت دوپشکی لە دەورە. لە کۆشکێکی مەزن نزیک دەبێتەوە و داوای خواردن دەکات. بەڵام خاوەنی کۆشکەکە کاتێک چاوی بە بەرگە پیسەکەی ژنەکە و هاوەڵانی دەکەوێت، دەرگەکە بەڕویاندا دادەخات. خاوەن کۆشکەکە نەیدەزانی کە ئیزیەس سواڵکەرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ئەو بەدەسەڵاترین خواوەندی میسڕە.
وانەکە لە لایەن ئەلێکس جیندڵەرەوە ئامادە کراوە و لە لایەن لۆپێز زیپیدا کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:19
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of Isis and the seven scorpions | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of Isis and the seven scorpions | |
![]() |
Mardin Abdalqadir accepted Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of Isis and the seven scorpions | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of Isis and the seven scorpions | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of Isis and the seven scorpions | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Egyptian myth of Isis and the seven scorpions |