< Return to Video

ئەو مێشولەیەی کە پاشەڕۆی شیرینی دەردەکات - جیۆرج زیدان

  • 0:07 - 0:09
    ئەمە مەیبلە.
  • 0:09 - 0:15
    مەیبل سنێکە، مێروویەکی بچووکە لە هەمان
    پۆلی خێزانی مێرووە زیانبەخشەکان،
  • 0:15 - 0:17
    مێروویەکی بێ باڵی خوێن مژە.
  • 0:17 - 0:21
    هەموو ئەم مێرووانە نێچیرەکانیان کوون
    دەکەن و شلەمەنییە بەسوودەکان دەمژن.
  • 0:21 - 0:23
    سنەکان ڕووەکەکان دەکەنە ئامانج
  • 0:23 - 0:26
    ئەوەی سن لە ڕووەکەکان بۆی دەگەڕێت،
  • 0:26 - 0:30
    دەچێتە ناو بۆرییەکانەوە کە
    لە ڕیزێک خانە پێک هاتوون.
  • 0:30 - 0:34
    هەموو ئەمانە پێیان دەڵێن بۆری پاڵێوەر
    بەیەکەوە سیستمی بۆڕیەکانی ئاو پێک دەهێنن
  • 0:34 - 0:38
    گرینگترین سەرچاوەی ڕووەکەکان:
    ئاووگی سروشتییە.
  • 0:38 - 0:40
    ئاووگ ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو و شەکری تێدایە.
  • 0:40 - 0:43
    هەندێ جۆری ئاووگ ڕێژەی شەکر تێیدا
    یەک لیترە لە هەر قتوویەکدا.
  • 0:43 - 0:45
    ڕۆشنەپێکهاتن بە بەردەوامی
    شەکر بەرهەم دەهێنێت. دەتوانی
  • 0:45 - 0:50
    وەکو ترومپای کیمیایی سەیری بکەیت،
    بەشێوەی باوەڕپێنەکراو پەستان دروست دەکات
  • 0:50 - 0:55
    پەستان لە بۆریە پاڵێوەرەکاندا زیاتر لە ۹
    هێندەی پەستانەیە لە تایەی ئوتومبێلدا هەیە.
  • 0:55 - 0:58
    مەیبڵ بۆ خواردنی خۆی، پشت بە
    قەدەکەی دەبەستێت، کە باریک و درێژە.
  • 0:58 - 1:02
    بە هێواشی دەچێتە ناو شانەکانەوە،
    لە نێوان خانەی ڕووەکەکان،
  • 1:02 - 1:05
    تاوەکو یەکێک لە بۆریە
    پاڵێوەرەکان کون دەکات.
  • 1:05 - 1:08
    چونکە ئاووگەکە لەژێر
    پەستانێکی زۆردا دەبێت،
  • 1:08 - 1:10
    مەیبڵ پێویستی بەوە نییە
    خۆی ڕووەکەکە بمژێت.
  • 1:10 - 1:15
    دەرچەی ناو سەری دەکاتەوە، بە پەستانێکی
    زۆر ئاووگەکە ڕادەکێشێت
  • 1:15 - 1:17
    بۆ ناو کۆئەندامی هەرسی.
  • 1:17 - 1:20
    دواتر دەبینین لە بەشی دواوەی
    چ شتێک دێتە دەرەوە، بەڵام ئێستا،
  • 1:20 - 1:23
    دەبێت بزانیت کە ئەم ڕووەکانە نایانەوێت
    کون بکرێن و پەنچەر بکرێن.
  • 1:23 - 1:25
    بۆیە هەوڵ دەدەن بەرگری لەخۆیان بکەن.
  • 1:25 - 1:27
    یەکێک لەو بەرگریکارانە ئاووگ خۆیەتی.
  • 1:27 - 1:30
    بۆ بینینی ئەو کردارەش،
    با بە شێوەیەکی خەیاڵی
  • 1:30 - 1:35
    سەرنج بدەینە سیستمی کۆئەندامی مێرووەکانی
    تر بۆ بەردەوام دەرچوونی ئەم ئاووگە.
  • 1:35 - 1:38
    کاتێک ئاووگەکە بەر خانەی مێرووەکە
    دەکەوێت بڕێکی زۆر شەکر
  • 1:38 - 1:42
    هانی ئاو دەدات بە کرداری
    دەڵاندن بێتە دەرەوە...
  • 1:42 - 1:46
    هاوشێوەی ئەوەی خوێ هانی دەرهاتنی
    ئاو لە کرمە لیقە سەوزەکانەوە بدات.
  • 1:46 - 1:50
    چەند ئاووگی زیاتر بە ناو لاشەی مێرووەکاندا
    بڕوات، ئاوی زیاتر لە دەست دەدات.
  • 1:50 - 1:53
    سەرەنجام، دەچێتەوە یەک و دەمرێت
  • 1:53 - 1:56
    ڕیخۆڵەی مەیبڵ، پڕ دەبێت لە
    ئەنزیم پێی دەڵێن سوکرەیس...
  • 1:56 - 2:00
    کە دوو گەردی سوکەرۆز هەڵ دەگرێت و
    دەیگۆڕێت بۆ یەک گەردی
  • 2:00 - 2:04
    شەکری میوە و...
    شەکری سیانی.
  • 2:04 - 2:09
    مەیبڵ شەکری میوە دەسووتێنێت بۆ ووزە،
    و شەکری سیانی بە جێدەهێڵێت.
  • 2:09 - 2:11
    ئێستا، چۆن ئەوە یارمەتی دەدات؟
  • 2:11 - 2:14
    هەرچەند گەردی شەکری تواوە
    لە ناو ئاووگەکەدا زیاتر بێت،
  • 2:14 - 2:17
    ڕێژەی مژینی ئاو لە خانەی
    مەیبڵ زیاتر دەبێت.
  • 2:17 - 2:20
    بە کەم کردنەوەی ژمارەی گەردەکانی
    شەکر لە ناو ئاووگەکەدا،
  • 2:20 - 2:23
    مەیبڵ توانای مژینی ئاوی کەم دەبێتەوە.
  • 2:23 - 2:25
    ئاووگی ناو ڕووەکەکان هاوسەنگ دەکرێت.
    واتە مەیبڵ
  • 2:25 - 2:29
    خۆراکی چەند ڕۆژێکی دەست دەکەوێت،
    ووزە بە دەست بهێنێت
  • 2:29 - 2:32
    پێویستی بە دووبارە بەرهەم هێنانەوەیە.
  • 2:32 - 2:35
    هەندێ جۆری سن
    سوڕی ژیانیان زۆر سەر سووڕهێنەرە.
  • 2:35 - 2:37
    بۆ نموونە، سنی قۆخی سەوز.
  • 2:37 - 2:41
    لە کاتی جووت بووندا، نێرەکان و مێیەکان
    هاوەڵی یەک دەبن، مێیەکان هێلکە دادەنێن.
  • 2:41 - 2:47
    بەڵام لە بەهاردا، کاتێک هێلکەکان هەڵ دێن،
    هەموو کرمۆکەکان مێ دەبن.
  • 2:47 - 2:51
    کاتێک ئەو مێیانە دەگەنە قۆناغی پێگەیشتن،
    هێلکە ناکەن.
  • 2:51 - 2:56
    لە بری ئەوە، وەچەی تازە دروست دەکەن،
    کە لەبەرگیراوەی خۆیانن.
  • 2:56 - 3:01
    لەگەڵ خانە لەبەرگیراوەکانی
    خۆیان دووگیان دەبن.
  • 3:01 - 3:06
    ئەم سنە مێیانە دوو وەچە لە سنی
    لەبەرگیراوە بەرهەم دەهێنن
  • 3:06 - 3:09
    لە هەمان کاتدا لە ناوەوەی خۆیاندا
    شێوە وەردەگرن.
  • 3:09 - 3:12
    زانایان بەم جۆرە زۆر بوونە دەڵێن
    زۆربوونی تەلیسکۆبی.
  • 3:12 - 3:15
    ئەمەش مانای وایە سنەکان
    بە خێرایی زۆر دەبن—
  • 3:15 - 3:18
    لە ماوەی یەک وەرزدا
    دەتوانن ٢٠ وەچە بخەنەوە—
  • 3:18 - 3:21
    مانای وایە ڕێژەی پاشەڕۆیان زۆرە.
  • 3:21 - 3:25
    مەیبڵ هەموو دوو کاتژمێر جارێک لاشەی
    لە پاشەڕۆ خاڵی دەکاتەوە،
  • 3:25 - 3:28
    ئەمەش وای لێدەکات زۆرترین
    پاشەڕۆی هەبێت لەسەر هەسارەکە.
  • 3:28 - 3:33
    هەندێک سن دەتوانن بە ڕێژەیی
    سەد کیلۆگرام لە فەدانێکدا پاشەڕۆ بکەن.
  • 3:33 - 3:36
    پاشەڕۆی سن، وەک پاشەڕۆی مرۆڤ نییە.
  • 3:36 - 3:38
    کیمیاییانە جیاوازیەکی وەهای
    ؛لەگەڵ ئاووگدا نییە
  • 3:38 - 3:41
    ڕوونە و بێ ڕەنگ و شیرینە،
    واتا شلەیەکی شیرینە.
  • 3:41 - 3:45
    لەوانەیە ئێوە ناوێکی تری لێ بنێن: گەزۆ.
  • 3:45 - 3:47
    جۆرەکانی تر حەزیان لە گەزۆیە.
  • 3:47 - 3:49
    هەندێک جۆری مێروولە زۆر حەزیان
    لێیەتی و کۆی دەکەنەوە
  • 3:49 - 3:53
    کۆی دەکەنەوە و لە ناوەوەی شارە
    مێروولەکاندا دەیپارێزن.
  • 3:53 - 3:56
    مێروولەکان ڕێژەیەکی جێگیری گەزۆی
    شیرینیان دەست دەکەوێت،
  • 3:56 - 3:59
    ڕاستەوخۆ دەتوانن لە بەشی
    دواوەی سنەکەدا بیخۆنەوە.
  • 3:59 - 4:00
    بەشی دواوەی بەرز دەکاتەوە!
  • 4:00 - 4:02
    مرۆڤیش بەهەمان شێوە
    حەزی لە گەزۆیە
  • 4:02 - 4:05
    زۆربەی هەرێمی ئەمەریکییەکان
    لە قامیشە درێژەکاندا کۆیدەکەنەوە
  • 4:05 - 4:06
    لە ناو کێکدا بەکاریدەهێنن.
  • 4:06 - 4:09
    هەندێک جۆری هەنگ لەو گەزۆیە
    هەنگوین دروست دەکەن،
  • 4:09 - 4:12
    کە دواتر مرۆڤەکان کۆی دەکەنەوە و دەیخۆن.
  • 4:12 - 4:16
    کەواتە ڕووەکەکان ئاووگ بەرهەم دێنن،
    پاشان لە لایەن سنەوە دەخورێت و دەردەدرێت،
  • 4:16 - 4:19
    لە لایەن هەنگەکانەوە هەرس دەکرێت
    مرۆڤەکانیش ئەم بەروو بوومە کۆدەکەنەوە،
  • 4:19 - 4:22
    و دەیخەنە ناو کوپێکی چای ئێڕاڵ گرێی.
Title:
ئەو مێشولەیەی کە پاشەڕۆی شیرینی دەردەکات - جیۆرج زیدان
Speaker:
جیۆرج زیدان
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-bug-that-poops-candy-george-zaidan

سن دەتوانێت زۆر بە خێرایی وەچە بخاتەوە، دەتوانێت لە ماوەی یەک وەرزدا ٢٠ وەچە بخاتەوە، مانای وایە پاشەڕۆیەکی زۆری دەبێت. هەندێک لە سنەکان دەتوانن سەد کیلۆگرام پاشەڕۆ لە فەدانێکدا بەرهەم بهێنن، بەمەش دەبنە دروستکەرێکی چالاکی پاشەڕۆ. دەزانین ئەم پاشەڕۆیە شلەیەکی شیرینە پێیدەڵێن گەزۆ.
جیۆرج زیدان بە دوای ژیانی نامۆی سندا دەگەڕێت.

وانەیەک لە لایەن جیۆرج زیدان، دەرهێنانی لە لایەن هایپ سی جی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:23

Kurdish (Central) subtitles

Revisions