ئەفسانەی تایلنۆ نەفرەتی درووست کراو- بیڵ کیگان
-
0:07 - 0:09پێش ئەوەی جیهانی مرۆڤ دەست پێبکات،
-
0:09 - 0:15جیهانی خواوەندەکان هەبوو، کە لە دەشت،
شاخ و باخەکان پێکهات بوو. -
0:15 - 0:18چوار برا لەم جیهانە ئاسمانییە دەسوڕانە.
-
0:18 - 0:20جگە لە خۆیان هیچ خێزانێکیان نەبوو.
-
0:20 - 0:23تەنانەت نەیاندەزانی کە باوانییان کێن.
-
0:23 - 0:26یەکێک لە براکان ناوی دیمینان بوو،
لە براکانی جیاواز بوو. -
0:26 - 0:29پێستی بە برینی بە ئازار داپۆشرا بوو،
-
0:29 - 0:33تێنەدەگەیشت کە بۆچی
تەنها ئەو پێستی بەم جۆرەیە. -
0:33 - 0:37ڕۆژێک، روحی باڵا، یایا،
لە دەرەوەی باخچەکەی بوو، -
0:37 - 0:41دیمینان و براکانی خۆیان خستە ماڵی یایا.
-
0:41 - 0:46دوای نان خواردن و سوڕانەوە، کولەکەیەکی
شەش مانگی زەبەلاحیان لە سوچێکدا دیت. -
0:46 - 0:49بەڵام کاتێک ویستیان سەیری ناوەوەی
کولەکەکە بکەن لە دەستیان کەوتە خوارەوە. -
0:49 - 0:53کولەکەکە تێکشکاو و بووە هۆی درووست بوونی
لافاوێک کە چوار براکەی ڕاماڵی، -
0:53 - 0:57و بۆ هەمیشە لە خاکی ئاسمانییەکان
جیای کردنەوە. -
0:57 - 1:01ئاوی ناو کولەکەکە جیهانێکی
تازەی درووست کرد. -
1:01 - 1:06ئەم جیهانە بە زەریاکان داپۆشرابوو و
لە جیهانی خواوەندەکان نەبوو. -
1:06 - 1:08ئەم جیهانە ئاوییانە پڕ بوون
لە ماسی، بوونەوەریتر، -
1:08 - 1:11دورگە و شاخ.
-
1:11 - 1:16جیهانی ئاوەکان بە تەواوەتی لە
جیهانی ئاسمانییەکان جیاکرابووەوە، -
1:16 - 1:18برایەکان بە بێ ئامانج دەسوڕانەوە،
-
1:18 - 1:21و لە هەموو کاتێک زیاتر ونبووبوون.
-
1:21 - 1:25ڕۆژێک، سێ لە برایەکان لە
سەر ماڵێک گیرسانەوە. -
1:25 - 1:30بایامانوکو خاوەنی ماڵەکە، کەسێکی
بە تەمەن بوو و بانگێشتی کردن بۆ ماڵەکەی. -
1:30 - 1:34کاتێک دیمینان دواتر گەیشتە ماڵەکە،
ئەویش چووە ماڵەکە. -
1:34 - 1:38بایامانوکو بە براکان دەڵێت
من باپیرە گەورەتانم -
1:38 - 1:41دیارییەکی تایبەتیان پێ دەبەخشێت
کە پارچە سەمونێکی کاساڤا بوو. -
1:41 - 1:44مێژووی خێزانەکەیانیان
بۆ براکان ئاشکرا کرد: -
1:44 - 1:48خواوەندی دایکە زەوی، ئیتیب، کاهوبابایە
-
1:48 - 1:50لە کاتی لە دایکبوونی براکان مردووە.
-
1:50 - 1:55براکان سوپاسی پیاوەکەیان کرد بۆ
مێواندارێتی و ئاشکرا کردنی ڕابردوویان. -
1:55 - 1:59پێش ئەوەی بڕۆن، بایاماکاکۆ
سەیری دیمینانی کرد، -
1:59 - 2:03دوکەڵی توتنی ناو سییەکانی
بە پشتی دیمینان کرد. -
2:03 - 2:09ئەو بەشەی کە دوکەڵەکەی بەرکەوت،
زوورایەو بۆنی ناخۆشی دەرکرد. -
2:09 - 2:11دیمینان زۆر زوو بێهۆش بوو
-
2:11 - 2:15و پشتی زۆر ئازاری هەبوو بەجۆرێک براکانی
پێان وابوو دەمرێت. -
2:15 - 2:19نەیاندەزانی چی بکەن، برینەکەیان کردەوە.
-
2:19 - 2:23کیسەڵێک هاتە دەرەوە و ڕای کرد.
-
2:23 - 2:27بە ئاسانی لە نێوان زەریا و
وشکانییەکان هاتووچۆی دەکرد. -
2:27 - 2:30کاتێک دیمینان بە هۆش هاتەوە،
-
2:30 - 2:34لە کۆتاییدا تێگەیشت نەخۆشییەکەی چییە:
-
2:34 - 2:39تایبەتمەندی کاراکاراکوڵی هەبوو،
دەیتوانی لەگەڵ خواوەندەکان پەیوەندی بگرێت. -
2:39 - 2:44ئەو ئەڵقەی پەیوەندی نێوان جیهانی
ئاسمانەکان و زەوی بوو. -
2:44 - 2:49دیمینان یەکەم کەس بوو لە کۆمەڵێک
کەس کە ئەم تایبەتمەندیان هەبوو. -
2:49 - 2:54جیهانی زەریاکان، ئەو جیهانەی دیمینان و
براکانی لە ئاوی کولەکەکە درووستیان کرد -
2:54 - 2:55دەبێتە جیهانی مرۆڤەکان،
-
2:55 - 2:59ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندی کاراکاراکۆلیان
هەیە و دوای دیمینان کەوتن و توانیان -
2:59 - 3:01پارسەنگی نێوان خواوەند و مرۆڤ ڕابگرن.
-
3:01 - 3:04بەڵام ئەم تایبەتمەندییە
دەگمەنە گران لە سەریان وەستا: -
3:04 - 3:07دیمینان و گشت پەیڕەوکەرانی
-
3:07 - 3:12بە دەست هەمان ئەو ئازارە دەگمەنانەی
دیمینانەوە دەیان ناڵاند، -
3:12 - 3:15تاتۆی تایانۆ و کارەکتەریتر
لە سەر لاشەیان دەردەکەوێت -
3:15 - 3:18و پشتی چەماوە و
بازوی بێهێزیان دەناسرێنەوە، -
3:18 - 3:24کاراکاراکۆل هەم نەفرەت و
هەم خواپێدراوییە لە نێوان جیهانەکان.
- Title:
- ئەفسانەی تایلنۆ نەفرەتی درووست کراو- بیڵ کیگان
- Speaker:
- بیڵ کیگان
- Description:
-
تەواوی وانەکە بەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-taino-myth-of-the-cursed-creator-bill-keeganپێش ئەوەی جیهانی مرۆڤەکان دەست پێبکات، جیهانی خواوەندەکان هەبوو. چوار برا لەم جیهانە ئاسمانییە دەسوڕانەوە. ڕۆژێک براکان چونە ماڵێکی ڕوحانی و لەوێ کولەکەیەکی زەبەلاحیان لە سوچێکدا بینی. بەڵام کاتێک ویستیان سەیری ناوەوەی کولەکەکە بکەن، لە دەستیان بەربووەوە و شکا. لە شکانیدا، ئاوی ناو کولەکەکە لافاوێکی دروست کرد و هەر چوار براکەی ڕاماڵی و جیهانێکی نوێ درووست کرد. بیڵ کیگان باسی ئەفسانەی تاینۆ و دامینان و زەریاکان دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:24
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The Taino myth of the cursed creator | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for The Taino myth of the cursed creator | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Taino myth of the cursed creator | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Taino myth of the cursed creator |