< Return to Video

تواناکان بۆ پەیوەندییەکی رۆمانتیکی تەندروست

  • 0:11 - 0:14
    تێکەڵاوبوون، سەلامەتی، ڕێز،
  • 0:14 - 0:17
    پەیوەندییەکی قسەکردنی باش،
    هەستی بە نرخ بوون.
  • 0:17 - 0:20
    ئەمانە هەندێکن لەو شتانەی
    زۆربەی کەسەکان هاوڕان لەسەری
  • 0:20 - 0:22
    بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی تەندروست.
  • 0:22 - 0:24
    ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان لەسەری
  • 0:24 - 0:28
    بڕێکی زۆر لە ئەدەب هەیە
    لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی
  • 0:28 - 0:31
    کە نیشانەکانی پەیوەندییەکی خۆشەویستی
    تەندروستی دیاری کردووە
  • 0:31 - 0:34
    و ئەو لیستەی من دابینم کردووە
    پێکهاتووە لە زۆربەیان
  • 0:34 - 0:36
    ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان
  • 0:36 - 0:39
    لەسەر ئەوەی چی پەیوەندیەکی ناتەندروست
    دروست دەکات-
  • 0:39 - 0:43
    شتی وەک ئەوەی هەمیشە شەڕکردن
    و نەگەیشتن بە ئەنجام؛
  • 0:43 - 0:46
    و نەتوانیت بچیت بۆلای
    هاوبەشەکەت بۆ پشتگیری کاتێک کە پێویستتە
  • 0:46 - 0:50
    بە سوک سەیرکردن،
    رەخنە لێ گرتن، دووبەرەکی، توندوتیژی.
  • 0:50 - 0:53
    کاتێک کە ئەم کێشانە ڕوودەدەن لە پەیوەندیدا،
  • 0:53 - 0:56
    ئەتوانن ببنە هۆکاری ناخۆشییەکی گەورە.
  • 0:56 - 0:59
    ئەتوانن ببنە هۆکاری کۆتایی هێنانی
    پەیوەندی و لێک جیابوونەوە،
  • 0:59 - 1:04
    و ئەتوانن کەسەکان نەخۆشبخەن
    لە هەردوو لایەنی جەستەیی و دەروونی.
  • 1:04 - 1:08
    لەبەر ئەمەیە کە زۆر هەستیارە
    خەڵکەکان پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت.
  • 1:08 - 1:10
    بەڵام کێشەیەک هەیە:
  • 1:11 - 1:12
    چەنێک کەس ئەزانن،
  • 1:12 - 1:16
    مەبەستم، بە ڕاستی ئەزانن
    پێویستە ڕۆژانە چیبکەن،
  • 1:16 - 1:19
    بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست؟
  • 1:20 - 1:24
    مەبەستی من ئەمەیە: لەوانەیە بزانین
    پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە،
  • 1:24 - 1:27
    بەڵام زۆربەی کەسەکان
    نازانن چۆن بەدەستی بهێنن،
  • 1:27 - 1:30
    و کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن وا بکەین.
  • 1:30 - 1:34
    پێویستە ئێمە خەڵک فێر بکەین چۆن
    پەیوەندییەکی تەندروست بەدەست بهێنن.
  • 1:35 - 1:38
    ئێستا، ئەزانن چی کاتێک ئەوە ئەکەین؟
    دوای ئەوەی زۆر درەنگ ئەبێت.
  • 1:38 - 1:41
    پێی دەوترێ چارەسەر بۆ هاوژین.
  • 1:41 - 1:44
    من چارەسەر بۆ هاوژین ئەکەم،
    و ئەتوانێت شتێکی زۆر باش بێت.
  • 1:44 - 1:46
    بەڵام زۆر کەس یەن بۆ چارەسەر بۆ هاوژین
  • 1:46 - 1:51
    بە چەندین کێشەی چەقبەستوو لە ناخیانا
    کە ناتوانن هیچ بیانگۆڕن.
  • 1:52 - 1:54
    زۆر درەنگ ئەبێت.
  • 1:54 - 1:58
    ئەزانن چی کاتێک هەوڵئەیەین فێری خەڵکی
    بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت؟
  • 1:58 - 2:00
    رێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن.
  • 2:00 - 2:02
    پێی دەوترێ پەروەردەی پێش هاوسەرگیری.
  • 2:03 - 2:05
    و ئەمە بیرۆکەیەکی باشە:
  • 2:05 - 2:07
    خەڵک فێربکەیت کە چۆن
    پەیوەندیەکی باشیان هەبێت
  • 2:07 - 2:10
    کاتێک کە هێشتا وا دەردەکەوێت دڵخۆشبن.
  • 2:10 - 2:11
    ئەتوانێت سەر بگرێت.
  • 2:11 - 2:13
    بەڵام بە بۆچوونی من، هێشتا زۆر درەنگە.
  • 2:14 - 2:15
    بۆچی؟
  • 2:16 - 2:18
    چونکە کەسەکان تازە
    هەڵبژاردنی خۆیان کردووە بۆ
  • 2:18 - 2:20
    ئەو کەسەی کە دەیانەوێ
    هەموو ژیانیانی ڵەگەڵدا بەسەربەرن.
  • 2:21 - 2:23
    ئەی ئەگەر بە باشی هەڵیان نەبژاردبێت؟
  • 2:23 - 2:29
    هیچ بڕێک لە پەروەردەی پێش هاوسەرگیری
    ناتوانێت چارەسەری هەڵبژاردنی هاوژینێکی نەگونجاو بکات.
  • 2:31 - 2:36
    بۆیە ئەو رێگایانەی ئێمە هەوڵمانداوە فێری
    خەلکی بکەین کە چۆن پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت
  • 2:36 - 2:37
    دیاریکراون،
  • 2:37 - 2:40
    چونکە شکست ئەهێنن لە دەستنیشانکردنی
    سێ شتی گرنگ؛
  • 2:41 - 2:46
    بەڕاستی زانینی چیت ئەوێت و پێویستت بە
    چییە کە هەبێت لە هاوژینەکەت و لە پەیوەندیەکەت،
  • 2:46 - 2:48
    هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو،
  • 2:48 - 2:52
    و پەرەپێدان و بەکارهێنانی تواناکان
    لە سەرەتاوە.
  • 2:52 - 2:55
    مەبەستم لە سەرەتای هەموو
    پەیوەندیەکی دیاریکراو نییە.
  • 2:55 - 2:58
    مەبەستم لە سەرەتای-سەرەتاییە،
    زووترین کات کە دەشێت.
  • 2:59 - 3:02
    پێویستە ئێمە فێری خەڵکی بکەین،
    بە تایبەتی گەنجەکان،
  • 3:02 - 3:05
    کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت.
  • 3:05 - 3:09
    ئێستا، بەرەو ئەم کۆتاییە،
    من و هاوپیشەکانم شتێکمان بەرهەم هێناوە
  • 3:09 - 3:12
    نموونەیەکی پشت بەستراو بە توانا
    بۆ بەرەوپێش چوونی پەیوەندی
  • 3:12 - 3:14
    کە ئێمە پێمان وایە
    ئەتوانێت یارمەتی خەلکی بدات
  • 3:14 - 3:17
    بۆ دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو
    پەیوەندیەکی تەندروستت دەبەن
  • 3:17 - 3:21
    و کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی
    بەرەو پەیوەندیەکی ناتەندروستت دەبەن
  • 3:21 - 3:24
    ئێمە سێ توانامان دیاریکردووا-
  • 3:24 - 3:27
    وردبینی، دوولایەنی، و رێکخستنی هەڵچوون-
  • 3:27 - 3:32
    کە بنچینەی شتێک پێک دەهێنێت ئێمە
    پێی دەڵێین توانستی ڕۆمانس.
  • 3:32 - 3:36
    توانستی ڕۆمانس
    توانای کارکردنە بە خۆگونجاندن
  • 3:36 - 3:41
    بەسەر هەموو بوارەکان یان هەموو شێوەکانی
    پڕۆسەی پەیوەندییەکە،
  • 3:41 - 3:43
    لەوەی دۆزینەوەی پێویستت بە چییە،
  • 3:43 - 3:47
    بۆ دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو،
    بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی تەندروست،
  • 3:47 - 3:51
    و دەرچوون لەو پەیوەندیانەی کە ناتەندرووستن.
  • 3:51 - 3:53
    خولەکێکی تر زیاترتان بۆ باس ئەکەم
    لەبارەی ئەو توانایانەوە،
  • 3:53 - 3:57
    بەڵام سەرەتا، رێگەم بدە پێت بڵێم کە
    ئێمە لەخۆمانەوە ئەمەمان دروست نەکردووە.
  • 3:57 - 3:59
    ئێمە تواناکانمان دەستنیشانکردووە
  • 3:59 - 4:02
    بە پشتبەستن بە پێداچوونەوەیەکی پوخت
    دەربارەی بیردۆز و توێژینەوە.
  • 4:02 - 4:06
    تواناکانی بەڕاستی خاڵە هاوبەشەکان
    نیشان ئەیەن
  • 4:06 - 4:09
    لەنێوان بیردۆزە هەمەجۆرەکان
    و دۆزراوەی توێژینەوەکان
  • 4:09 - 4:10
    لەبارەی پەیوەندییەکی تەندروست.
  • 4:11 - 4:14
    لەبەر ئەوەی تایبەتمەندییە
    هاوبەشەکان نیشان ئەیەن،
  • 4:14 - 4:16
    ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە بەراستی
    ئەتوانن یارمەتی خەڵکی بدەن
  • 4:16 - 4:20
    بە هەموو بەشە جیاوازەکانی
    پڕۆسەی پەیوەندی، و
  • 4:20 - 4:25
    بە هەموو جۆرە کەسەکانەوە -
    ئەوانەی لە پەیوەندییا بن یان نا.
  • 4:25 - 4:27
    بۆیە ڕێگەم پێبدەن باسی
    ئەو شارەزاییەتان بۆ بکەم.
  • 4:28 - 4:30
    یەکەمیان ڕوون ناسییە.
  • 4:30 - 4:35
    ڕوونناسی، هۆشیارییە، تێگەشتنە، و فێربوونە.
  • 4:35 - 4:41
    بۆیە ڵەگەل ڕووناسی، تۆ بیرۆکەیەکی باشترت ئەبێت
    لەسەر ئەوەی تۆ کێیت، و پێویستت بە چییە،
  • 4:41 - 4:44
    چیت ئەوێت،
    بۆچی ئەو شتانە ئەکەیت کە ئەیکەیت.
  • 4:44 - 4:47
    با وادابنێین تۆ زۆر هەڵەشەیت
    لەگەڵ هاوژینەکەت.
  • 4:47 - 4:50
    لەگەڵ ڕوونناسی، لەوانەیە تێبینی
    یان هەست بکەیت
  • 4:50 - 4:53
    کە ئەوە هاوژینەکەت نییە کە شتێک دەکات،
  • 4:53 - 4:55
    بەڵای لە راستیا ئەوە تۆیت کە زۆر
    ماندویت بەهۆی کارەکەتەوە.
  • 4:55 - 4:57
    ئەوەی کە بەڕاستی پێویستتە ئەوەیە کە
    کەمێک بحەسێیتەوە،
  • 4:57 - 5:00
    بۆ ئەوەی ئەو ماندووبونە نەڕژێتە
    ناو پەیوەندیەکەت.
  • 5:01 - 5:04
    ڕوونناسی هەروەها وات لێدەکات هاوژینەکەت
    باشتر بناسیت.
  • 5:04 - 5:06
    با وا دابنێین هاوژینەکەت درەنگ
    دەردەکەوێت بۆ ژوانێک.
  • 5:06 - 5:09
    لەگەڵ ڕوونناسی، دەزانیت بۆ.
  • 5:09 - 5:11
    بۆ نموونە، لەوانەیە هاوژینەکەت
    بۆ هەموو شتێک درەنگ دەرکەوێت.
  • 5:11 - 5:14
    نە لەبارەی تۆوەیە
    نە پەیوەندییەکە.
  • 5:14 - 5:16
    هاوژینەکەت بەو شێوەیەیە.
  • 5:16 - 5:19
    لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانی مەزەندەی بکەیت
  • 5:19 - 5:22
    مەزەندەی سەرەنجامی هەڵسوکەوتە ئەرێنی و نەرێنیەکان.
  • 5:23 - 5:27
    بۆ نموونە، ئەزانیت
    ئەگەر نامەیەکی نەشیاو بنێریت،
  • 5:27 - 5:29
    شتەکان بە باشی ناڕۆن.
  • 5:29 - 5:31
    لەوانەیە باشتر بێت ئەگەر
    پەیوەندییەکی تەلەفونی بکەیت.
  • 5:32 - 5:35
    لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانیت
    کە لە هەڵەکانتەوە فێر ببیت
  • 5:35 - 5:39
    بە شێوەیەک کە وات لێبکات بە شێوەیەکی
    جیاواز رەفتار بکەیت لە داهاتوو.
  • 5:39 - 5:41
    بۆیە لەوانەیە تۆ هەست بەوە بکەیت
    کە تۆ لەو جۆرە کەسەیت
  • 5:41 - 5:43
    کە زۆر بە خێرایی باز ئەدەیتە ناو بابەتەکە -
  • 5:43 - 5:46
    تێکەڵ ئەبیت لەگەڵ رۆمانسییەتی شتەکان و
  • 5:46 - 5:48
    دواتر شتەکان باش نابن.
  • 5:48 - 5:50
    بۆیە لەوانەیە تۆ بتوانیت بڵێیت،
  • 5:50 - 5:51
    "باشە، ئەزانیت چی بۆ جاری داهاتوو
  • 5:51 - 5:54
    بە لەسەرخۆیی لەگەڵ شتەکان ئەڕۆم
  • 5:54 - 5:56
    و هەمان ئەو هەڵانە دووبارە ناکەمەوە."
  • 5:57 - 6:00
    و لەگەڵ ڕوونناسی،
    تێگەیشتنێکی باشترت دەبێت
  • 6:00 - 6:04
    دەربارەی چی بەڕاستی ڕاستە بۆ تۆ
    لە پەیوەندییەکدا.
  • 6:04 - 6:05
    لەوانیەی تۆ لەو جۆرە کەسە بیت
  • 6:05 - 6:07
    کە بەڕاستی پێویستی بە
    پەیوەندیەکی یەک خۆشەویست هەیە.
  • 6:07 - 6:11
    تۆ ڕازی نیت لەسەر ئەوەی هاوژینەکەت
    کەسانی تر ببینێت.
  • 6:11 - 6:14
    یان لەوانەیە هەست بەوە بکەیت
    کە بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە،
  • 6:14 - 6:15
    کە تۆ هێشتا ئامادە نیت جێگیر ببیت،
  • 6:15 - 6:18
    و تۆ پێویستت بە هاوژینێکە
    کە ئەوەی بەلاوە ئاساییە.
  • 6:18 - 6:20
    کەواتە ئەوە ڕوونناسییە.
  • 6:20 - 6:23
    توانای دووەم دوولایەنییە.
  • 6:23 - 6:26
    دوولایەنی دەربارەی ئەوەیە بزانیت
    کە هەردوو کەسەکە پێویستییان هەیە، و
  • 6:26 - 6:30
    کە هەردوو پێویستییەکان گرنگن.
  • 6:30 - 6:31
    لەگەڵ دوولایەنی
  • 6:31 - 6:35
    تۆ ئەتوانیت پێویستیەکانت بگوازیتەوە بە
    شێوەیەکی ڕاستەوخۆی ڕوون
  • 6:35 - 6:38
    ئەوەش ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە
    وایان لێبکەیت بەدیبێن.
  • 6:38 - 6:41
    با وا دابنێین کە تۆ پێویستە بڕۆیت بۆ
    بۆنەیەکی خێزانی پڕ سترێس، و
  • 6:41 - 6:43
    تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لەگەڵت بێت.
  • 6:43 - 6:45
    لەوانەیە تۆ بە راستەوخۆی بڵێیت:
  • 6:45 - 6:47
    "تۆ دەزانیت کە ئەمە زۆر
    پڕ سترێس ئەبێت بۆم.
  • 6:47 - 6:49
    زۆر حەز دەکەم تۆش ئامادە بیت؛
  • 6:49 - 6:51
    کەمێک سوکی ئەکەیت لەسەرم.
  • 6:51 - 6:54
    هیچ ڕێگایەک هەیە کە تۆ بتوانیت
    خشتەی کاتەکەت بۆ من بەتاڵ بکەیت و بێیت لەگەڵم؟"
  • 6:55 - 6:57
    لەگەڵ دوولایەنی،
  • 6:57 - 7:01
    تۆ ئامادە دەبیت بۆ ئەوەی پێویستیەکانی
    هاوژینەکەت لەبەرچاو بگریت.
  • 7:01 - 7:05
    با وا دابنێین کە تۆ ئەزانیت هاوژینەکەت زۆر
    حەز دەکات بچێت بۆ هۆڵی لەش جوانی
  • 7:05 - 7:06
    یەکەم شت لە بەیانیاندا،
  • 7:06 - 7:09
    وا لە هاوژینەکەت دەکات هەست بە دڵخۆشی بکات
    بۆ تەواوی رۆژەکە.
  • 7:09 - 7:13
    دوولایەنی وات لێدەکات ئامادە بیت بۆ
    پشتگیری لە هاوژینەکەت لەمەدا،
  • 7:13 - 7:17
    هەرچەنە کە تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لە ماڵ
    بمێنێتەوە لەگەڵت، لەناو جێگا لەگەڵ تۆ.
  • 7:18 - 7:22
    دوولایەنی وات لێدەکات گرنگی بدەیت بە
    پێویستیەکانی هەردوو کەسەکە
  • 7:22 - 7:26
    لەکاتی هەموو بڕیاردانێک لەسەر پەیوەندییەکەت.
  • 7:26 - 7:29
    با وا دابنێین کە کارێکی باش هەیە
    کە دەتەوێت وەری بگریت،
  • 7:29 - 7:31
    بەڵام تۆ دەزانیت کە ئەمە مانای ئەوەیە
    کە پێویستە تۆ زیاتر کار بکەیت،
  • 7:31 - 7:33
    تۆ دەزانیت کە چەند گرنگە
  • 7:33 - 7:36
    کە تۆ و هاوژینەکەت
    کات بەیەکەوە بەسەر بەرن.
  • 7:36 - 7:39
    لەگەڵ بەرەوپێشچوونێکی دوولایەنانە،
    لەوانەیە بڵێیت،
  • 7:39 - 7:41
    "تۆ دەزانیت، من زۆر حەز دەکەم
    ئەم کارە بەدەست بهێنم،
  • 7:41 - 7:42
    زۆر گرنگە بۆ من،
  • 7:42 - 7:46
    بەڵام من هەروەها زۆر بە پەرۆشم
    دەربارەی کات بەیەکەوە بەسەربردنی ئێمە.
  • 7:46 - 7:49
    ئەگەر من بەڵێن بدەم کە
    هەندێک کات بهێڵمەوە بۆخۆمان،
  • 7:49 - 7:52
    ئایا تۆ بەلاتەوە ئاسایی دەبێت
    من ئەم کارە وەربگرم؟"
  • 7:52 - 7:54
    ئەوە بەرەوپێشچوونی دوولایەنانەیە بۆ پەیوەندی.
  • 7:55 - 7:58
    توانای سێیەم رێکخستنی هەڵچوونە.
  • 7:58 - 8:01
    و رێکخستنی هەڵچوون دەربارەی
    رێکخستنی هەستەکانتە
  • 8:01 - 8:05
    لە وەڵامی ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن
    لە پەیوەندیەکەتدا.
  • 8:05 - 8:10
    لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
    تۆ ئەتوانیت...
  • 8:11 - 8:12
    هەستەکانت هێمن رابگریت و
  • 8:12 - 8:16
    ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکە
    لەبەرچاو بگریت.
  • 8:17 - 8:19
    بۆیە لەوانەیە بیر بکەیتەوە:"ئای خوایە.
  • 8:19 - 8:22
    ئەمە کارەساتە!
    ئەمە خراپترین شتە کە ڕووبدات!
  • 8:22 - 8:24
    من چۆن بەرگەی ئەمە بگرم؟"
  • 8:24 - 8:26
    لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، وا بیر دەکەیتەوە:
  • 8:26 - 8:29
    "ئەزانیت چی، من دەتوانم بەرگەی ئەمە بگرم.
  • 8:29 - 8:30
    هەموو شتێک باش دەبێت.
  • 8:30 - 8:33
    ڕێگەیەک هەیە بۆ چارەسەری ئەمە.
    من ئەو ڕێگەیە دەدۆزمەوە.
  • 8:33 - 8:35
    هەموو شتێک باش دەبێت."
  • 8:35 - 8:37
    لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
  • 8:37 - 8:40
    تۆ دەتوانیت بەرگەی
    هەستە نائاسوودەکان بگریت
  • 8:40 - 8:43
    و کردەوەیەکی سەرەڕۆیانە نەکەیت لە بارەیانەوە،
  • 8:43 - 8:46
    بۆیە دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕوونتر بە
    بڕیارەکەتدا بچیتەوە.
  • 8:46 - 8:49
    با بڵێین تۆ چاوەڕێی هاوژینەکەتیت کە
    وەڵامی نامەکەت بداتەوە.
  • 8:49 - 8:52
    نامەکە هەر نایەت؛
    تۆ زۆر نیگەران دەبیت؛
  • 8:52 - 8:54
    هەموو دوو خوولەکێک سەیری
    مۆبایلەکەت ئەکەیتەوە.
  • 8:54 - 8:57
    لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
    تۆ دەتوانیت بە خۆت بڵێیت،
  • 8:57 - 8:58
    "ئەزانیت چی؟
    هێمن بەرەوە.
  • 8:58 - 9:00
    نامەکە دەگات.
  • 9:00 - 9:02
    پێویست بەوە ناکات هەموو دوو خولەکێک
    سەیری نامەکە بکەم؛
  • 9:02 - 9:06
    لەخۆمی دوور ئەخەمەوە و
    ئەچمەوە سەر کارەکەی بەردەستم." و
  • 9:07 - 9:09
    لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
  • 9:09 - 9:12
    ئەتوانیت هەست بە ڕێزگرتن لەخود
    لەگەڵ
  • 9:12 - 9:13
    پەیوەست بوون بە پێویستییەکانتەوە
    ڕابرگیت، و
  • 9:13 - 9:16
    تەنانەت ئەگەر شتی خراپیش
    رووبدات لە پەیوەندیەکەتاندا.
  • 9:17 - 9:18
    با وابڵێین ئێوە جیادەبنەوە.
  • 9:18 - 9:23
    تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت؛
    تۆ زۆر بیری هاوژینەکەت دەکەیت.
  • 9:23 - 9:24
    لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
  • 9:24 - 9:27
    تۆ دەتوانیت درک بەوە بکەیت کە
    ئەمە ئاساییە؛
  • 9:27 - 9:29
    کە، بەڵێ، تۆ هەست بە
    خەمۆکی دەکەیت،
  • 9:29 - 9:31
    بەڵام تۆ بەسەریدا زاڵ دەبیت،
    و تێی دەپەڕێنیت.
  • 9:31 - 9:34
    ئەگەر تۆ بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی دووبارە
    بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر،
  • 9:34 - 9:36
    تۆ هەست بە باشی ناکەیت لەبارەی خۆتەوە،
  • 9:36 - 9:38
    و تەنانەت تۆ ناتەوێت لە پەیوەندییەکدا بیت
  • 9:38 - 9:39
    کە باش نەبوو بۆ تۆ
  • 9:40 - 9:44
    بۆیە ووردبینی، دوولایەنی،
    و ڕێکخستنی هەڵچوون.
  • 9:44 - 9:50
    من باوەڕم وایە ئەوە توانای کەسەکانە بۆ
    ڕۆژانە بەکارهێنانی ئەو توانایانە
  • 9:50 - 9:53
    کە وایان لێدەکات پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت.
  • 9:53 - 9:56
    بۆیە با من نموونەیەکت بدەمێ
    لەسەر ئەوەی ئەمە چۆن کار دەکات.
  • 9:56 - 9:58
    ڕۆژێک گفتوگۆم لەگەڵ کەسێک دەکرد،
    و ئەویش وتی
  • 9:58 - 10:02
    کە کاتێک هاوژینەکەی پرسیاری لێ کردووە
    کە ئەو چی دەوێت بۆ یادی لەدایکبوونەکەی،
  • 10:02 - 10:04
    ئەم پێی وت کە هیچی ناوێت.
  • 10:04 - 10:06
    بۆیە بڵێ چی؟ ئەم هیچی بەدەست نەهێنا.
  • 10:06 - 10:09
    و زۆر توڕە بووە،
    و شەڕێکی گەورەیان کردووە.
  • 10:09 - 10:10
    بۆچی؟
  • 10:10 - 10:13
    چونکە ئەو بە ڕاستی دیاریەکی دەویست،
    بەڵام تەنها نەیدەویست بەو بڵێت؛
  • 10:13 - 10:16
    ئەو ئەیوست بە شێوەیەک خۆی تێبگات و بزانێت.
  • 10:16 - 10:17
    پێی دەوترێت هزر خوێندنەوە.
  • 10:17 - 10:20
    بیرۆکەیەکی زۆر خراپە؛ هەرگیز کار ناکات.
  • 10:20 - 10:23
    ئەگەر ئەو تواناکانی بەکار بهێنایە،
  • 10:23 - 10:26
    ووردبینی وای لێدەکرد خۆی باشتر
    بناسیایە و هەستی بەوە بکردایە
  • 10:26 - 10:28
    کە ئەو بەڕاستی شتێکی دەویست،
  • 10:28 - 10:31
    و ئەگەر بەدەستی نەهێنایە،
    توڕە دەبوو.
  • 10:31 - 10:35
    ووردبینی هەروەها وای لێدەکرد بزانێت
    کە هاوژینەکەی لەو جۆرە کەسەیە
  • 10:35 - 10:38
    کە قسەکانی ئەوی بەڕاستی وەردەگرت
    بەبێ ئەوەی بزانێت بەڕاستی مەبەستی چییە.
  • 10:39 - 10:44
    دوولایەنی وای لێدەکرد بە ڕاشکاووی
    داوای ئەو شتە بکات کە دەیەویست،
  • 10:44 - 10:46
    بە ڕاستەوخۆی و بە ڕوونی.
  • 10:46 - 10:51
    و ڕێکخستنی هەڵچوون وای لێدەکرد دەستبەرداری
    ئەو هەستانە بێت کە هەیبوو
  • 10:51 - 10:53
    کە وای لێدەکرد ڕێگر بێت لە کردنی ئەو شتە.
  • 10:53 - 10:55
    بۆیە لەوانەیە کەمێک نیگەران بوبێت:
  • 10:55 - 10:58
    ئایا ئەو بیر لە چی دەکاتەوە
    ئەگەر من داوای ئەو شتە بکەم کە دەمەوێت؟
  • 10:58 - 11:00
    یان لەوانەیە هەستی بە تاوانباری بکردایە.
  • 11:00 - 11:02
    ئەزانێت کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ ئەو گەشتە گەورەیە،
  • 11:02 - 11:06
    و وای دەزانی کە هاوژینەکەی وا بیر دەکاتەوە
    کە ئەم چاوبرسیە یان شتێک.
  • 11:08 - 11:11
    ئەگەر ئەو تواناکەی باکاربهێنایە،
    دەیتوانی بڵێت،
  • 11:11 - 11:12
    "دەزانیت چی؟
  • 11:12 - 11:14
    من دەزانم پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەو گەشتە،
  • 11:14 - 11:16
    بەڵام من زۆرم حەز لەو ملوانکەیەیە
    کە ئەو ڕۆژە بینیمان،
  • 11:16 - 11:18
    و ئەوەندەش گران نەبوو."
  • 11:18 - 11:20
    هاوژینەکەی بۆی دابین دەکرد.
  • 11:20 - 11:23
    ئەمیش هەستی ئەکرد ڕێزی لێبگیرێت و
    بەنرخ بێت.
  • 11:23 - 11:24
    هاوژینەکەشی ئاسوودە دەبوو.
  • 11:24 - 11:26
    هەردووکیان زیاتر هەستیان بە نزیکی دەکرد.
  • 11:26 - 11:30
    ئەم دیاری یادی لەدایک بوونە
    دەکرا باش بڕوات،
  • 11:30 - 11:31
    لەجیاتی ئەوەی کۆتایی بێت بە شەڕێک
  • 11:31 - 11:34
    کە بەڕاستی دەتوانێت
    ئازاری پەیوەندیەکەیان بدات.
  • 11:35 - 11:37
    ئێستا، ئەمە تەنها سەرگوزەشتەیەک بوو.
  • 11:37 - 11:40
    ئێمە ئامارمان هەیە کە پشتگیری ئەمە دەکات.
  • 11:41 - 11:43
    من توانستی ڕۆمانسم دەخوێند،
  • 11:43 - 11:47
    توانای کەسەکان بۆ بەکارهێنانی ووردبینی،
    دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون،
  • 11:48 - 11:49
    لەناو کەسانی گەنجدا.
  • 11:49 - 11:51
    لە یەکێک لە توێژینەوەکانماندا،
  • 11:51 - 11:54
    سەیری کچانی تەمەن ١٣ و ١٤ ساڵمان کرد،
    کچانی هەرزەکار،
  • 11:54 - 11:59
    و بۆمان دەرکەوت کە ئەو کچانەی
    کە زیاتر توانستی ڕۆمانسیان هەیە
  • 12:00 - 12:02
    زیاتر هەستیان بە پارێزراوی
    دەکرد لە پەیوەندییەکەیاندا.
  • 12:02 - 12:04
    هەستیان بە ئاسوودەیی دەکرد
    کە نزیک بوون لە کەسانی تر،
  • 12:04 - 12:08
    دەیانتوانی باوەڕ بە کەسانی تر بکەن،
    نەدەترسان لە ڕەتکردنەوە.
  • 12:09 - 12:12
    ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاترە
    نیشانەی خەمۆکیان کەمتر تێدا دەرکەوتووە،
  • 12:12 - 12:14
    تەندرووستیەکی دەروونی باشتریان هەبووە.
  • 12:15 - 12:17
    و هەروەها زیاتر ئەرێنی بوون
  • 12:17 - 12:20
    دەربارەی پێشبینییەکانیان
    دەربارەی هاوسەرگیری لە داهاتوو؛
  • 12:20 - 12:23
    زیاتر گەشبین بوون
    لەوەی کە دەتوانێت باش بڕوات.
  • 12:23 - 12:26
    کچان لەگەڵ توانستی ڕۆمانسێکی گەورەتر
  • 12:26 - 12:31
    زیاتر تێکەڵی کاری دڵداری دەبوون
    سەرەڕای تەمەنیان،
  • 12:31 - 12:35
    ئەو شتانەی کە پێوانەیی بوون،
    وەکو ژوان بەستن و دڵداری کردن
  • 12:35 - 12:38
    و ڕەوشتی دڵ نەرمی
    وەکو باوەش کردن و ماچ کردن.
  • 12:39 - 12:42
    و ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بوو
  • 12:42 - 12:44
    کەمتر تێکەڵی ...
  • 12:45 - 12:49
    نائاسایی، چالاکی سێکسی،
    وەکو پەیوەندی سێکسی، دەبوون
  • 12:49 - 12:53
    کە دەتوانرێت مەترسیدار دابنرێت
    بۆ کچێکی ١٣ و ١٤ ساڵ.
  • 12:53 - 12:57
    بۆیە کەواتە لە تەمەنێکی مناڵی،
    ١٣ و ١٤ ساڵ،
  • 12:57 - 13:00
    لە کاتێکدا کە ئەم کچانە زۆربەیان
    تەنانەت لە پەیوەندیشدا نەبوون،
  • 13:00 - 13:03
    هەتا توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بووایە،
  • 13:04 - 13:07
    پەیوەندییەکی گونجاوتریان نیشان دەدا،
  • 13:07 - 13:09
    و تەندروستیەکی دەروونی باشتریان نیشان دەدا.
  • 13:10 - 13:15
    ئێمە هەمان شت دەبینین
    لە نێوان کەسانی گەنجدا، ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ:
  • 13:15 - 13:21
    پیاوان و ئافرەتانی توانستی رۆمانسیان زیاترە
    زیاتر هەست بە پارێزراوی دەکەن لە پەیوەندیدا.
  • 13:21 - 13:24
    وە بڕیارە گونجاوەکان ئەیەن،
  • 13:24 - 13:27
    نیشانە وریاکەرەوەکان دەبینن
    کاتێک شتەکان باش نابن
  • 13:27 - 13:29
    و بڕیاری هۆشیار دەدەن
    بە باوەڕەوە
  • 13:30 - 13:35
    و هەروەها باشترن لە گەڕان
    و دەستەبەرکردنی پشتگیری بۆ هاوژینەکانیان.
  • 13:35 - 13:38
    بۆیە، زیاتر ئامادەن کە داوای
    ئەو شتە بکەن کە پێویستیان پێیەتی
  • 13:38 - 13:40
    ئەوە بەکاربهێنن کە هاوژینەکەیان پێیانی دەدات.
  • 13:40 - 13:44
    باشترن لە دەستەبەرکردنی
    پشتگیری یارمەتیدەدەر لەکاتی پێویستی. و
  • 13:44 - 13:46
    ئەمە تەنها شت نییە کە پێیان وتوین،
  • 13:46 - 13:48
    ئێمە تێبینی ئەوانمان کرد ئەمە بکەن
    لە تاقیگەکەماندا،
  • 13:48 - 13:53
    کاتێک کە پێمان وتن قسە لەگەڵ یەکدی بکەن
    سەبارەت بە کێشە تایبەتیەکان.
  • 13:55 - 13:58
    ئەو گەنجانەی کە
    توانستی رۆمانسیان زیاتر بوو
  • 13:58 - 14:01
    هەروەها ئاسوودەتر بوون
    لە پەیوەندیەکەیاندا،
  • 14:01 - 14:02
    دڵخۆشتربوون.
  • 14:02 - 14:05
    و دیسانەوە، نیشانەی خەمۆکی
    کەمتریان تێدا دەستنیشان دەکرا
  • 14:05 - 14:08
    هەروەها نیشانەی نیگەرانی کەمتریش.
  • 14:08 - 14:10
    بۆیە بە گشتی،
  • 14:11 - 14:13
    توانستی رۆمانسیت هەبێت لە تەمەنێکی گەنجەوە
  • 14:13 - 14:18
    هاوبەشە لەگەڵ پەیوەندیەکی
    گونجاوی کارای گەورەتر و
  • 14:18 - 14:20
    باشتر بوونی تاکەکەسی. و
  • 14:21 - 14:23
    ئەمە دەمهێنێتەوە سەر خاڵەکەم
  • 14:23 - 14:28
    کە ئێمە پێویستە فێری خەڵکی بکەین
    کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت.
  • 14:29 - 14:31
    بۆیە، وەکو پێشتر وتم،
  • 14:31 - 14:34
    ئێمە لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی
    تەندروست شێوەی چۆنە،
  • 14:34 - 14:37
    بەڵام زۆربەی کەسەکان
    نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، و
  • 14:37 - 14:40
    کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن. و
  • 14:40 - 14:41
    ئەمە کێشەکەیە.
  • 14:41 - 14:47
    ئێمە پێویستە بە راستی یارمەتی خەلکی بدەین بزانن
    چییان دەوێت و چییان پێویستە لە پەیوەندییەکدا.
  • 14:47 - 14:50
    پێویستە یارمەتییان بدەین
    هاوژینێکی گونجاو دەستنیشان بکەن.
  • 14:50 - 14:53
    پێویستە یارمەتییان بدەین بڕیاری باش بدەن و
  • 14:53 - 14:56
    زاڵ بن بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەی
    کە پەیوەندییەکە لەگەڵ خۆی دەیهێنێت.
  • 14:57 - 15:00
    پێویستە یارمەتییان بدەین
    توانا بنیادبنێنن و هەر لە سەرەتاوە
  • 15:00 - 15:02
    ڕاست بەکاریبهێنن
  • 15:02 - 15:06
    بیرۆکەی توانستی رۆمانسی هەمووی
    دەربارەی ئەمەیە.
  • 15:07 - 15:11
    هەمووی دەربارەی بەکارهێنانی ووردبینی،
    دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوونە.
  • 15:11 - 15:15
    بۆ کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی
    بەرەو پەیوەندییەکی نا تەندروستت دەبەن،
  • 15:15 - 15:18
    وەکو شەرکردن، و پشتگیری لاواز، و
  • 15:18 - 15:22
    نەیاری، و رەخنەگرتن، و
    ڕیسواکردن، و توندوتیژی.
  • 15:22 - 15:26
    و دروستکردنی ئەو شتانەی
    بەرەو پەیوەندییەکی تەندروستت دەبات،
  • 15:26 - 15:30
    وەکو تێکەڵاوبوون، پارێزراوی، ڕێزگرتن و،
    پێکەوە قسەکردنێکی باش، و
  • 15:30 - 15:33
    هەستی بەنرخ بوون.
  • 15:33 - 15:36
    و ئایا هەموو پەیوەندییەکانمان
    سوود لەمە وەرناگرن؟
  • 15:36 - 15:38
    من بڕوام وایە سوودی لێ وەردەگرن.
  • 15:38 - 15:39
    سوپاس.
  • 15:39 - 15:42
    (چەپڵە)
Title:
تواناکان بۆ پەیوەندییەکی رۆمانتیکی تەندروست
Description:

لەوانەیە خەڵک بزانن پەیوەندییەکی رۆمانتیکی بەهێز لەچی ئەچێت، بەڵام زۆربەیان نازانن چۆن دەستیان بکەوێت. دەروون ناس و توێژەرەوە جۆوان داڤیلا باسی ئەوە ئەکات چۆن ئەو شتانە دروست بکەین کە دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی تەندروست و کەمکردنەوەی ئەو شتانەی دەبنە هۆی پەیوەندی ناتەندروست بە بەکارهێنانی سێ توانا کە توێژینەوەیان لەسەر کراوە -- ڕوون ناسی، دوو لایەنی، ڕێکخستنی هەڵچوون.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
15:53

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions