Return to Video

مێژوو بەرامبەر بە ئۆگەستس، پیتا گرینفیڵد- ئەڵێکس جێندڵه‌ر

  • 0:07 - 0:11
    فەرمانڕەوایەتیەکەی دەستپێکی یەکێک
    لە مەزنترین ئیمپڕاتۆریەتەکانی مێژوو بووە
  • 0:11 - 0:14
    و کۆتای یەکێک لە سەره‌تایترین
    کۆمارەکان بووە.
  • 0:14 - 0:15
    ئایە یەكەم ئیمپڕاتۆری ڕۆم
  • 0:15 - 0:20
    سەرکردەیەکی نموونەی بووە کەوا پێگه‌ی
    شارستانیەتی خۆی لە مێژوو دەستەبەرکردوە
  • 0:20 - 0:23
    یاخود ستەمکارێک بووە هەموو
    به‌ها ئەخڵاقیەکانی لەناوبردوە؟
  • 0:23 - 0:26
    لە مێژوو بەرامبەر ئۆگەستس بزانە.
  • 0:26 - 0:28
    بێدەنگی، بێدەنگی.
  • 0:28 - 0:32
    بانگکراوی ئەمڕۆ بۆ دادگا گایس ئۆکتاڤیسە؟
  • 0:32 - 0:34
    گایس جولیەس قەیسەر یان ئۆگەستس...
  • 0:34 - 0:35
    ئایە پیاوێکی هەڵەمان هەییە؟
  • 0:35 - 0:36
    نەخێر، بەڕێز دادوەر.
  • 0:36 - 0:42
    گایس ئۆکتاڤیس لە ساڵی ٦٣ پێش زاین لەدایک
    بووه‌، برازای گەورەی جولیەس قەیسەر بووە.
  • 0:42 - 0:44
    بوو بە گایس جولیەس قەیسەر
  • 0:44 - 0:48
    مامی هەڵیگرتۆتەوە وەکو کوڕ ومیراتگری خۆی.
  • 0:48 - 0:51
    لە ٢٧ پێش زانین نازناوی
    ئۆگەستسی پێبەخشراوە
  • 0:51 - 0:54
    کاتێک ئەنجومەنی پیران پلەی
    شەره‌فی زیاتریان پێبەخشی.
  • 0:54 - 0:59
    مەبەستت ئەوەیە کاتێک دەسەڵاتی تاکەکەسی
    دامەزراند و بوو بە ئیمپڕاتۆری ڕۆم.
  • 0:59 - 0:59
    ئایە ئەمه‌ خراپە؟
  • 0:59 - 1:02
    ئایە لە کۆن هەموو شوێنێک
    پادشا و ئیمڕاتۆری خۆیان نەبووە؟
  • 1:02 - 1:04
    ڕاست دەکەیت، بەڕێز دادوەر،
  • 1:04 - 1:07
    خەڵکی ڕۆم چەند سەدەیەک پێشتر
    دەسەڵاتی پادشاکانیان لەناوبردبوو
  • 1:07 - 1:09
    تا کۆمارێک دابمەزرێنن،
  • 1:09 - 1:14
    حکومەتێک ده‌بوو خزمەتی هەموو خەڵک بکات،
    نەک بەتەنها یەک خانەوادەی دەسەڵاتدار.
  • 1:14 - 1:17
    و ئەوە ئۆکتاڤیس بوو ئەم
    نەریتەی لەناوبرد.
  • 1:17 - 1:19
    ئۆکتاڤیس نموونەی نۆکەری گشتی بوو.
  • 1:19 - 1:22
    لە تەمەنی ١٦ساڵیدا، بۆ دەستەی
    پاپا هەڵبژێردرا
  • 1:22 - 1:24
    کەوا سەرپەرشتی پەرستی ئاینی دەکرد
  • 1:24 - 1:28
    لە هیسپانیا شانبەشانی مامی قەیسەر
    بۆ ڕۆم جەنگاوە
  • 1:28 - 1:31
    و بەرپرسیاری تۆڵەسەندنەوەی مردنی
    قەیسەریشی گرتە ئەستۆ
  • 1:31 - 1:36
    کاتێک ئۆلیگاریشییە گەندەڵەکان لە
    ئه‌نجوومه‌ندا ناپاکیان لێکرد و کوشتیان.
  • 1:36 - 1:39
    قەیسەر ستەمکارێکی برسی دەسەڵاتبووو
    کەوا هەوڵیدا خۆیبکات بە پادشا
  • 1:39 - 1:43
    لەکاتێکدا لەگەڵ شاژنی میسری کلیۆپاترا
    پەیمانی هاوسەرگیری دەبەست.
  • 1:43 - 1:44
    دوای مردنی،
  • 1:44 - 1:46
    ئۆکتاڤیس پەیوەندی بە فەرماندەکەی
    مارک ئەنتۆنی یەوە کرد
  • 1:46 - 1:49
    لە دەسپێکی شەڕی ناوخۆ
    کەوا ڕۆمی پارچە پارچەکرد،
  • 1:49 - 1:54
    پادشان لە دواوە خەنجەری لە هاوپەیمانەکەی
    دا تا دەسەڵاتی خۆی زیاد بکات.
  • 1:54 - 1:55
    ئەنتۆنی گەمژەیەک بوو.
  • 1:55 - 1:57
    هەڵمەتێکی بەدی لە پارشا بەرپاکرد
  • 1:57 - 2:00
    و پلانی دانا هەرێمەکانی ڕۆم بۆ
  • 2:00 - 2:03
    بۆ شانشینی کەسی بۆ خۆی
    و کلیۆپاترا بگۆڕێت.
  • 2:03 - 2:06
    ئایە قەیسەر بەوانە
    تۆمەتبارکرابوو؟
  • 2:06 - 2:06
    باشە...
  • 2:06 - 2:09
    کەواتە ئۆکتاڤیس ئەنتۆنی لەناوبرد
    بەهۆی ئەوەی هەوڵیدەدا ببێت بە پادشا
  • 2:09 - 2:11
    و پاشان خۆی بوو بە پادشا؟
  • 2:11 - 2:12
    ڕاستە.
  • 2:12 - 2:17
    تەنانەت دەتوانیت لە نازناوە هەڵگیراوەکەی
    "کەسە بلیمەتەکە" نخۆشی خۆبەزل زانی ببینیت.
  • 2:17 - 2:19
    ئەوە شەرەفێکی ئاینی بوو.
  • 2:19 - 2:21
    ئۆگەستس لە پێناوی خۆی
    بە دوای دەسەڵات نە دەگەڕا.
  • 2:21 - 2:25
    وەکو براوەی شەڕی ناوخۆ
    و فەرماندەی زۆربەی سوپاکان،
  • 2:25 - 2:28
    ئەرکی ئەوە تا یاسا و
    فەرمان بۆ ڕۆم بگەڕێنێتەوە
  • 2:28 - 2:30
    تاببێتە هۆی ئەوەی دەستەکانی دیکە
    واز لە شەرکردن بێنن.
  • 2:30 - 2:34
    ئەو یاسای نەگەڕاندەوە بەڵکو
    وای لە یاساکرد تا لە پەرژەوەندی ئەو دابێت!
  • 2:34 - 2:35
    ڕاست نییە.
  • 2:35 - 2:37
    ئۆگەستس کاری کرد تا پێگەی
    ئەنجوومەنی پیران بگەڕێنێتەوە،
  • 2:37 - 2:40
    ئاسایشی خۆراکی بەرەوەپێشەوەبرد
    بۆ چینە نزمە کۆمەڵایەتیەکان،
  • 2:40 - 2:44
    و دەستی لە فەرماندەی سوپا کشاندوە
    کاتێک دەست بەرداری پێگە ئەنجومەنیەکەی بوو.
  • 2:44 - 2:46
    ئەو قسانە هەمووی خه‌یاڵە.
  • 2:46 - 2:48
    کاریگەریە سەربازیەکەی و
    سامانی کەسی بەکارهێنا
  • 2:48 - 2:51
    تا ئەنجومەنی پیران پاڵپشتی بکەن،
  • 2:51 - 2:53
    کاتێکدا پارێزگاری لە پێگەکانی
    دەسەڵات دەکرد
  • 2:53 - 2:56
    و مافی ئاهەنگێڕان بۆ
    سەرکەوتنی سەربازی.
  • 2:56 - 2:59
    بە بە‌هێزترین سوپا کۆنتڕۆڵی
    هەرێمەكانی دەکرد.
  • 2:59 - 3:00
    و ئەگەر ئەوەندە بەس نەبووبێت،
  • 3:00 - 3:05
    پێگە ئەنجوومەنیەکی دووجار زیاتر به‌كار
    هێناوە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی کوڕه‌زاكانی.
  • 3:05 - 3:08
    بەئاشکرا هەوڵیدەدا دەسەڵاتی
    بنەماڵەیی دابمەزرێنێت.
  • 3:08 - 3:10
    بەڵام بەم هەموو دەسەڵاتە چی کرد؟
  • 3:10 - 3:12
    خۆشحاڵم ئەم پرسیارەت کرد
    بەڕێز دادوەر.
  • 3:12 - 3:15
    دەستکەوتەکانی ئۆگەستس زۆر
    زیاترن لەوەی باسی دەکەین.
  • 3:15 - 3:18
    بەشێوەیەکی یەکسان باجی
    بەسەر هەموو هەرێمەکان سەپاند،
  • 3:18 - 3:21
    کۆتایی بە چەوساندنەوەی تایبەتی
    بەڕێوبەرەکانی باجی ناوخۆی هێنا.
  • 3:21 - 3:25
    خودی خۆی پشتگیری دارایی تۆڕی ڕێگاکان و
    دامەزرانی پەیامنێرانی کردوە
  • 3:25 - 3:29
    بۆئەوەی هەواڵەکان و سوپاکان بتوانن
    بەئاسانی بە هەموو شانیشنەکە بگو.ازرێنه‌وه‌
  • 3:29 - 3:31
    و هەرلەژێر دەسەڵاتی ئەو بوو
  • 3:31 - 3:34
    کە زۆربەی بینا بەناوبانگەکانی ڕۆما
    دروستکراون.
  • 3:34 - 3:38
    زۆربەی نووسەرانی ئەو سەردەمە بەشێوەیەکی
    گشتی زۆربەیان ستایشی دەسەڵاداریەکەی دەکەن.
  • 3:38 - 3:40
    ئایە نووسەرەکان هەڵبژاردنی دیکەیان هەبوو؟
  • 3:40 - 3:44
    ئۆگەستس زۆر خەڵکی بە تاوانبارکردنی
    ئاڵۆز و نادیار دوورده‌خسته‌وه‌،
  • 3:44 - 3:47
    لەنێوانیان ئۆڤید،
    یەکێک لە مەزنترین شاعیرەکانی ڕۆم.
  • 3:47 - 3:52
    و لەبیرتچو باسی یاسای خۆتێهەڵقورتاندن بکەی
    کە پەیوەستە بە ژیانی هاونشتیمانیانەوە-
  • 3:52 - 3:53
    سزای داوێن پیسی،
  • 3:53 - 3:55
    قەدەخەکردنی هاوسەرگیری لەنێوان
    چینەکانی کۆمەڵگە،
  • 3:55 - 3:58
    تەنانەت هەرکەسێک هاوسەرگیری
    نەکردایە سزای دەدا.
  • 3:58 - 4:02
    هەوڵیدەدا تا برەو بە هاونیشتیمانیەتی بدات
    و حکومەتێکی ڕێکوپێک دابمەزرێنیت.
  • 4:02 - 4:03
    و سەرکەوتووش بوو.
  • 4:03 - 4:05
    میراته‌كه‌یی خۆی دەدوێت:
  • 4:05 - 4:07
    ٤٠ ساڵ سەقامگیری ناوخۆیی،
  • 4:07 - 4:12
    سوپایەکی تایبەت کەوا هەموو سنووره‌كانی
    ڕۆمی لە هەموو ئاڕاستەکانەوە فراونکرد،
  • 4:12 - 4:15
    و حکومەتێك هێشتا وەکو نمونەیەکی
    چاکەکاری شارستانی بیری ده‌كرێته‌وه‌.
  • 4:15 - 4:17
    سپارده‌کەی ئیمپڕاتۆریەتێک بوو
  • 4:17 - 4:21
    کەوا لە داگیرکاری بێ کۆتا بەردەوام بوو
    تا ڕووخا،
  • 4:21 - 4:24
    و نەریتی تاک ڕەوی سوپا.
  • 4:24 - 4:27
    هەرکاتێک دیکتاتۆرێک لە پۆشاکی فەرمی
    فەرماندەیەک بوو حوکمی تاک ڕەوی جێبەجێکرد
  • 4:27 - 4:30
    لەکاتێکیشدا داوای ئەوەی دەکرد لە جێگای
    خەڵک ڕەفتار بکات،
  • 4:30 - 4:33
    ئۆگەستسی قەیسەرمان هەیە تا سوپاسی بکەین.
  • 4:33 - 4:35
    کەواتە دەڵێیت ئۆگەستس
    ئیمپڕاتۆرێکی باش بووە،
  • 4:35 - 4:38
    و تۆش دەڵێیت شتی وا لە گۆڕێ نییە؟
  • 4:38 - 4:41
    ڕاهاتووین تا ئاهەنگ بۆ
    سەرکردە مێژووییەکان بگێڕین
  • 4:41 - 4:43
    بۆ دەستکەوتەکانیان و سەرکەوتنەکانیان.
  • 4:43 - 4:47
    بەڵام دەکرێت کەسێک هەرلەسەرەتاوە
    دەسەڵاتێکی وه‌های هەبێت
  • 4:47 - 4:50
    تا خودی مێژوو بخاتە دادگاوە.
Title:
مێژوو بەرامبەر بە ئۆگەستس، پیتا گرینفیڵد- ئەڵێکس جێندڵه‌ر
Speaker:
پیتا گرینفیڵد- ئەڵێکس جێندڵه‌ر
Description:

بۆ بینینی تەواوی وانەکە کرتە لەسەر ئەم بەستەرەیە بکە
:https://ed.ted.com/lessons/history-vs-augustus-alex-gendler-and-peta-greenfield

فەرمانڕەوایەتیەکەی دەستپێکی یەكێک لە مەزنترین ئیمپڕاتۆریەتیەکانی مێژوو بوو... و کۆتایی یەكێک لە سەرەتایترین کۆمارەکان بوو، ئایە یەکەم ئیمپڕاتۆری ڕۆم سەرکردەیەکی نموونەی بوو کەوا پێگەی شارستانیەتی لە مێژوودا دەستەبەرکردوە یاخود ستەمکارێک بووە کەوا هەموو به‌ها ئەخڵاقیەکانی لەناوبردوە؟ پیتا گرینفیڵد- ئەڵێکس جێندڵه‌ر ئەم بابەتە گرینگە دەبەنە ناو دادگای مێژوو بەرامبەر بە ئۆگەستس.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:05

Kurdish (Central) subtitles

Revisions