< Return to Video

كامێرایه‌ك كه‌ ده‌توانێت لێواری گۆشه‌كان ببینێت

  • 0:01 - 0:02
    له‌ داهاتوودا،
  • 0:02 - 0:06
    ئۆتۆمبێله‌ خۆ لێخوڕه‌كان سه‌لامه‌تتر و
    زیاتر باوه‌رپێكراو ده‌بن له‌ مرۆڤ.
  • 0:06 - 0:07
    به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ڕووبدات،
  • 0:07 - 0:11
    پێویستمان به‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ هه‌یه‌
    كه‌ ڕێگه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ده‌ن
  • 0:11 - 0:12
    خێراتر له‌ مرۆڤ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌،
  • 0:12 - 0:16
    پێویستمان به‌و ئه‌ڵگۆریزمانه‌ هه‌یه‌
    كه‌ ده‌توانن باشتر له‌ مرۆڤ لێبخوڕن
  • 0:16 - 0:20
    و پێویستمان به‌و كامێرایانه‌ هه‌یه‌ كه‌
    توانایان له‌ توانای بینینی مرۆڤ زیاتر بێت.
  • 0:20 - 0:25
    بۆ نموونه‌، ئۆتۆمبێلێكی خۆلێخوڕ بێنه‌ به‌ر
    چاوت كه‌ خه‌ریكی سووڕانه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌كه‌،
  • 0:25 - 0:26
    و ئۆتۆمبێلێك وا دێت
  • 0:26 - 0:29
    یاخود منداڵێك وا ده‌یه‌وێت
    بۆ شه‌قامه‌كه‌ ڕابكات.
  • 0:29 - 0:33
    خۆشبه‌ختانه‌، ئۆتۆمبێلی داهاتوومان
    ئه‌م توانا له‌ ڕادده‌به‌ده‌ره‌ی ده‌بێت،
  • 0:33 - 0:37
    كامێرایه‌ك ده‌توانێت گۆشه‌كان ببینێت بۆ
    ئاشكرا كردنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ شاراوانه‌.
  • 0:37 - 0:40
    له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو وه‌كو
    قوتابییه‌كی دكتۆرا
  • 0:40 - 0:42
    له‌ تاقیگه‌ی وێنه‌كردنی ژماره‌یی
    له‌ زانكۆی ستانفۆرد،
  • 0:42 - 0:45
    له‌سه‌ر كامێرایه‌ك كارمده‌كرد
    كه‌ ده‌یتوانی هه‌ر ئه‌مه‌ بكات--
  • 0:45 - 0:48
    كامێرایه‌ك ده‌توانێت وێنه‌ی ته‌نی
    شاراوه‌ بكات له‌ ده‌وری گۆشه‌كان
  • 0:48 - 0:51
    یاخود له‌ هێڵی بینینی ڕاسته‌وخۆ گیراون.
  • 0:51 - 0:55
    بۆیه‌ با نموونه‌یه‌كتان پێبڵێم له‌ باره‌ی
    كامێراكه‌مان ده‌توانێت چی ببینێت.
  • 0:55 - 0:57
    ئه‌مه‌ ئه‌زموونێكی ده‌ره‌كی
    مەیدانییە كه‌ پێی هه‌ڵساین
  • 0:57 - 1:01
    كه‌ سیسته‌می كامێراكه‌مان چاودێریی لای
    ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ ده‌كات به‌ به‌كارهێنانی
  • 1:01 - 1:04
    لێزه‌ر و ئه‌و دیمه‌نه‌ی كه‌
    ده‌مانه‌وێت وێنه‌ی بگرین
  • 1:04 - 1:06
    له‌ نزیكی گۆشه‌كه‌ له‌ پشت
    په‌رده‌كه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌.
  • 1:06 - 1:09
    بۆیه‌ ڕاستییه‌كه‌ی سیسته‌می كامێراكه‌مان
    ناتوانێت ڕاسته‌وخۆ بیبینێت،
  • 1:10 - 1:11
    و هێشتا، هه‌رچۆنێك بێت،
  • 1:11 - 1:15
    كامێراكانمان توانای وێنه‌گرتنی ئه‌ندازه‌یی
    سێ دووریی ئه‌م دیمه‌نه‌یان هه‌یه‌.
  • 1:16 - 1:17
    بۆیه‌ چۆن ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین؟
  • 1:17 - 1:20
    سیحره‌كه‌ لێره‌ له‌و سیسته‌می
    كامێرایه‌ ڕووده‌دات.
  • 1:20 - 1:24
    ده‌توانیت وه‌كو جۆرێك له‌ كامێرای
    خێرایی زۆر بیری لێ بكه‌یته‌وه‌.
  • 1:24 - 1:27
    نه‌ك یه‌كێك كه‌ له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا
    1000 چوارچێوه‌ دەخاتە کار،
  • 1:27 - 1:30
    یاخود ته‌نانه‌ت له‌ چركه‌یه‌كدا
    ملیۆنێك چوارچێوه‌،
  • 1:30 - 1:32
    به‌ڵكو تلیارێك چوارچێوه‌
    له‌ چركه‌یه‌كدا.
  • 1:33 - 1:38
    ئه‌وه‌نده‌ خێرایه‌ كه‌ ده‌توانێت وێنه‌ی
    جووڵه‌كانی ڕووناكییه‌كه‌ خۆی بگرێت.
  • 1:39 - 1:42
    بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كتان پێ بده‌م له‌سه‌ر
    چه‌ند خێرا ڕووناكیی گه‌شت ده‌كات،
  • 1:42 - 1:47
    با له‌گه‌ڵ خێرایی پاڵه‌وانێكی خێراڕاكه‌ری
    په‌رتووكی كۆمیدی به‌راوردی بكه‌ین
  • 1:47 - 1:49
    كه‌ ده‌توانێت سێجار
    زیاتر له‌ خێرایی ده‌نگ بجووڵێت.
  • 1:50 - 1:54
    ترپه‌یه‌كی ڕووناكیی 3.3 ملیارله‌
    چركه‌یه‌ك ده‌بات،
  • 1:54 - 1:56
    یاخود 3.3 نانۆسێكند،
  • 1:56 - 1:58
    بۆ گه‌شت كردن له‌ دووریی مه‌ترێك.
  • 1:58 - 2:00
    زۆر باشه‌، له‌ هه‌مان ئه‌و كاته‌دا،
  • 2:00 - 2:04
    پاڵه‌وانه‌كه‌مان كه‌متر له‌ پانیی
    تاڵه‌ قژێكی مرۆڤ جووڵه‌ی كرد.
  • 2:05 - 2:06
    ئه‌وه‌ زۆر خێرایه‌.
  • 2:06 - 2:09
    به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی، پێویسته‌
    زۆر خێراتر وێنه‌ بكه‌ین
  • 2:09 - 2:12
    گه‌ر بمانه‌وێت وێنه‌ی جووڵی ڕووناكیی
    به‌ پێوه‌ری سانتیمه‌تری لاوه‌كی بگرین.
  • 2:13 - 2:15
    بۆیه‌ كامێراكه‌مان ده‌توانێت
    وێنه‌ی فۆتۆن بگرێت
  • 2:15 - 2:19
    له‌ چوارچێوه‌ی كاتیی بۆ ته‌نیا
    50 ترلیۆن له‌ چركه‌یه‌كدا،
  • 2:19 - 2:21
    یاخود 50 پیكۆسێكند.
  • 2:22 - 2:24
    بۆیه‌ ئه‌و كامێرا سه‌روو
    خێراییه‌ زۆره‌ هه‌ڵده‌گرین
  • 2:24 - 2:28
    له‌گه‌ڵ لێزه‌رێك كه‌وا ترپه‌ی كورتی
    ڕووناكیی ده‌نێرێت جووتی ده‌كه‌ین،
  • 2:28 - 2:31
    هه‌ر ترپه‌یه‌ك بۆ ئه‌م دیواره‌
    بینراوه‌ گه‌شت ده‌كات
  • 2:31 - 2:33
    و هه‌ندێك ڕووناكیی
    بۆ كامێراكه‌مان بڵاوده‌بێته‌وه‌،
  • 2:33 - 2:37
    به‌ڵام دیواره‌كه‌ش به‌كار ده‌هێنین بۆ بڵاو
    بوونه‌وه‌ی ڕووناكیی له‌ ده‌وری گۆشه‌كه‌
  • 2:37 - 2:39
    بۆ ته‌نه‌ شاراوه‌كه‌ و بۆ پشته‌وه‌.
  • 2:39 - 2:42
    ئه‌م پێوانه‌ كردنه‌ چه‌ندین جار
    دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌
  • 2:42 - 2:44
    بۆ وێنه‌گرتنی كاته‌كانی
    گه‌یشتنی چه‌ندین فۆتۆن
  • 2:44 - 2:46
    له‌ شوێنی جیاواز له‌سه‌ر دیواره‌كه‌.
  • 2:46 - 2:49
    و پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌م پێوانه‌ كردنانه‌
    ده‌گرین، ده‌توانین
  • 2:49 - 2:53
    ڤیدیۆیه‌كی ترلیۆن چوارچێوه‌ له‌ چركه‌یه‌ك
    له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ دروست بكه‌ین
  • 2:53 - 2:56
    له‌ كاتێكدا له‌وانه‌یه‌ ئه‌م دیواره‌
    ئاسایی دیاربێت له‌ پێش چاومان،
  • 2:56 - 3:00
    له‌ ترلیۆنێك چوارچێوه‌ له‌ چركه‌یه‌ك،
    ده‌توانین شتێكی باوه‌ڕ پێنه‌كراو ببینین.
  • 3:00 - 3:05
    ده‌توانین شه‌پۆله‌كانی ڕووناكیی ببینین
    له‌ دیمه‌نه‌ شاراوه‌كه‌ په‌رش ده‌بنه‌وه‌
  • 3:05 - 3:07
    و له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ ده‌پرژێن.
  • 3:07 - 3:10
    و هه‌ر یه‌ك له‌و شه‌پۆلانه‌
    زانیاری هه‌ڵده‌گرن
  • 3:10 - 3:12
    له‌باره‌ی ته‌نه‌ شاراوه‌كه‌ كه‌
    شه‌پۆله‌كه‌ی نارد.
  • 3:12 - 3:14
    بۆیه‌ ده‌توانین ئه‌و
    پێوانه‌ كردنانه‌ هه‌ڵگرین
  • 3:14 - 3:17
    و تێبپه‌ڕێنین بۆ ئه‌لگۆریزمی
    دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌
  • 3:17 - 3:20
    پاشان بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌یی
    سێ دووریی ئه‌م دیمه‌نه‌ شاراوه‌یه‌.
  • 3:21 - 3:25
    ده‌مه‌وێت نموونه‌یه‌كی ترتان پێشان بده‌م
    له‌ دیمه‌نێكی ناوه‌كیی كه‌ وێنه‌مان گرت،
  • 3:25 - 3:28
    ئه‌مجاره‌ به‌ چه‌ندین جۆری جیاواز
    له‌ ته‌نی شاراوه‌.
  • 3:28 - 3:30
    و ئه‌م ته‌نانه‌ شێوه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌،
  • 3:30 - 3:33
    بۆیه‌ به‌رپه‌چی ڕووناكی
    به‌ جیاوازی ده‌ده‌نه‌وه‌.
  • 3:33 - 3:36
    بۆ نموونه‌، ئه‌م په‌یكه‌ری ئه‌ژدیها
    دره‌وشاوه‌یە جیاواز به‌رپه‌چی ڕووناكی
  • 3:36 - 3:38
    ده‌داته‌وه‌ وه‌ك له‌ ئاوێنه‌ی
    تۆپی دیسكۆكه
  • 3:38 - 3:41
    یاخود په‌یكه‌ری ده‌ست هاویشتنه‌ سپییه‌كه‌.
  • 3:41 - 3:44
    ده‌توانین له‌ ڕووناكییه‌ به‌رپەر‌چبووه‌كه‌
    جیاوازییه‌كان ببینین
  • 3:44 - 3:47
    له‌ ڕێگه‌ی هێنانه‌ به‌رچاوی
    وه‌كو ئه‌م قه‌باره‌ سێ دوورییه‌،
  • 3:47 - 3:51
    له‌و شوێنه‌ی كه‌ چوارچێوه‌كانی ڤیدیۆكه‌مان
    هه‌ڵگرتوه‌و به‌ یه‌كه‌وه‌ كۆمه‌ڵمان كردوون
  • 3:51 - 3:55
    و كات لێره‌ وه‌كو دوورییه‌ قووڵه‌كه‌ی
    ئه‌م شه‌شپاڵووه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو.
  • 3:56 - 3:59
    ئه‌م خاڵه‌ گه‌شاوانه‌ كه‌ ده‌یبینن
    به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕووناكیین
  • 3:59 - 4:02
    له‌ هه‌ریه‌ك له‌ لایه‌كانی ئاوێنه‌كه‌
    له‌ تۆپی دیسكۆكه‌،
  • 4:02 - 4:04
    به‌ تێپه‌ڕبوونی كات به‌سه‌ر
    دیواره‌كه‌ په‌رش ده‌بن.
  • 4:04 - 4:08
    هێڵه‌ بریسكه‌داره‌كانی ڕووناكی كه‌
    ده‌یانبینیت به‌ زووترین كات ده‌گه‌ن
  • 4:08 - 4:12
    له‌لایه‌ن په‌یكه‌ری ئه‌ژدیها گه‌شاوه‌كه‌
    كه‌ نزیكترینه‌ له‌ دیواره‌كه‌،
  • 4:12 - 4:16
    هێڵه‌كانی تری ڕووناكی له‌ به‌رپه‌رچ
    دانه‌وه‌ی ڕووناكیی دێن له‌ دۆڵابه‌كه‌
  • 4:16 - 4:17
    و له‌ په‌یكه‌ره‌كه‌.
  • 4:18 - 4:22
    هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌و پێوانه‌ كردنانه‌
    چوارچێوه‌ به‌ چوارچێوه‌ بێنینه‌ به‌رچاومان
  • 4:22 - 4:22
    وه‌كو ڤیدیۆیه‌ك.
  • 4:22 - 4:25
    بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕووناكییه‌
    بڵاوبووه‌كه‌ ببینین،
  • 4:25 - 4:29
    دووباره‌، لێره‌ ده‌بینین، یه‌كه‌م،
    به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ڕووناكیی له‌ ئه‌ژدیهاكه‌
  • 4:29 - 4:31
    كه‌ نزیكترینه‌ له‌ دیواره‌كه‌،
  • 4:31 - 4:34
    خاڵه‌ بریسكه‌داره‌كان له‌ تۆپی
    دیسكۆكه‌ به‌ دوای دێن
  • 4:34 - 4:37
    به‌رپه‌چدانه‌وه‌كانی تریش له‌ دۆڵابه‌كه‌.
  • 4:37 - 4:41
    و له‌ كۆتاییدا، شه‌پۆڵه‌ بڵاوبووه‌كان له‌
    په‌یكه‌ره‌كه‌ ده‌بینین.
  • 4:42 - 4:45
    ئه‌م شه‌پۆلانه‌ی رووناكیی
    دیواره‌كه‌ ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه‌
  • 4:45 - 4:49
    وه‌كو ئاگری ڕه‌نگینن كه‌ ته‌نیا
    له‌ ترلیۆنێكی چركه‌یه‌كدا ده‌مێننه‌وه‌.
  • 4:53 - 4:57
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ ئه‌م ته‌نانه‌
    جیاواز به‌رپه‌چی ڕووناكیی ده‌ده‌نه‌وه‌،
  • 4:57 - 5:00
    هێشتا ده‌توانین دووباره‌
    شێوه‌كانیان دروست بكه‌ینه‌وه‌.
  • 5:00 - 5:02
    ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت
    له‌ لێواری گۆشه‌كان بیبینیت.
  • 5:04 - 5:07
    ئێستا ، ده‌مه‌وێت نموونه‌یه‌كی تریشتان
    پێشان بده‌م كه‌ كه‌مێك جیاوازه‌.
  • 5:07 - 5:10
    له‌م ڤیدیۆیه‌، ده‌مبینن كه‌ ئه‌م
    به‌رگه‌ به‌رپه‌رچییه‌م پۆشیوه‌
  • 5:10 - 5:15
    سیسته‌می كامێراكه‌مان دیواره‌كه‌ ده‌پشكنێت
    به‌ تێكڕای چوارجار له‌ چركه‌یه‌كدا.
  • 5:15 - 5:16
    جله‌كه‌ به‌رپه‌رچییه‌،
  • 5:16 - 5:19
    بۆیه‌ به‌ڕاستیی ده‌توانین وێنه‌ی
    فۆتۆنی پێویست بگرین
  • 5:19 - 5:23
    و ده‌توانین ببیبنین من
    له‌ كوێم و چی ده‌كه‌م،
  • 5:23 - 5:26
    به‌بێ كامێراكه‌ كه‌
    ڕاسته‌وخۆ وێنه‌م ده‌گرێت.
  • 5:26 - 5:30
    به‌ وێنه‌گرتنی ئه‌و فۆتۆنانه‌ی كه‌ له‌
    دیواره‌كه‌ بۆ جله‌كه‌م بڵاو ده‌بێته‌وه‌،
  • 5:30 - 5:32
    ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دیواره‌كه‌ و كامێراكه‌،
  • 5:32 - 5:36
    ده‌توانین وێنه‌ی ئه‌و ڤیدیۆ ناڕاسته‌وخۆیه‌
    له‌ كاتی ڕاسته‌قینەدا بگرین.
  • 5:37 - 5:40
    و وابیرده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ی
    وێنه‌گرتنی كرداریی بێ هێڵی بینینه‌
  • 5:40 - 5:44
    ده‌توانرێت به‌ سوودبێت بۆ به‌رنامه‌كان
    له‌ نێویاندا بۆ ئۆتۆمبێله‌ خۆلیخوڕه‌كان،
  • 5:44 - 5:46
    هه‌روه‌ها بۆ وێنه‌گرتنی
    پزیشكی زینده‌وه‌ریی،
  • 5:46 - 5:50
    كه‌ پێویستمانه‌ بۆ بینینی
    پێكهاته‌ ورده‌كانی جه‌سته‌.
  • 5:50 - 5:53
    ڕه‌نگه‌ بتوانین سیسته‌می كامێرای
    هاوشێوه‌ له‌ ڕۆبۆته‌كان دابنێین
  • 5:53 - 5:56
    كه‌ ده‌یاننێرین بۆ گه‌ڕان
    به‌ دوای هه‌ساره‌كانی تر.
  • 5:56 - 5:59
    له‌وانه‌یه‌ پێشتر له‌ باره‌ی بینینی
    لێواری گۆشه‌كان بیستبێتتان،
  • 5:59 - 6:02
    به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێشانی ئێوه‌مدا
    ده‌كرا مه‌حاڵ بووبێت
  • 6:02 - 6:03
    ته‌نیا دوو ساڵ پێش ئێستا
  • 6:03 - 6:07
    بۆ نموونه‌، ئێستا ده‌توانین وێنه‌ی
    دیمه‌نی شاراوه‌ی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی ژوور
  • 6:07 - 6:09
    بگرین و له‌ تێكڕای كاته‌ ڕاسته‌قینه‌كان،
  • 6:09 - 6:14
    پێشكه‌وتنێكی گرنگمان به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ
    ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی كرداری
  • 6:14 - 6:16
    كه‌ به‌ڕاستی ده‌توانیت ڕۆژێك
    له‌ ئۆتۆمبێلێك بیبینیت.
  • 6:16 - 6:19
    به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌، هێشتا
    به‌ره‌نگاریی ده‌مێنێته‌وه‌.
  • 6:19 - 6:23
    بۆ نموونه‌، ئایا ده‌توانین وێنه‌ی دیمه‌نی
    شاراوه‌ له‌ دووری زۆر بگرین
  • 6:23 - 6:26
    له‌و شوێنه‌ی كه‌ زۆر
    كه‌م فۆتۆن كۆده‌كه‌ینه‌وه‌،
  • 6:26 - 6:29
    له‌گه‌ڵ ئه‌و لێزه‌رانه‌ی كه‌ وزه‌یان
    كه‌مه‌ و بۆ چاو سه‌لامه‌تن .
  • 6:30 - 6:32
    یاخود ده‌توانین له‌ فۆتۆنه‌كان
    وێنه‌ دروست بكه‌ین
  • 6:32 - 6:34
    كه‌ چه‌ندین جار له‌ ده‌وری
    خۆی بڵاوده‌بێته‌وه‌
  • 6:34 - 6:37
    وه‌ك له‌ ته‌نیا وێنه ‌ده‌ركردنێك
    له‌ لێواری گۆشه‌كه‌؟
  • 6:37 - 6:41
    ده‌توانین سیسته‌می نموونه‌ی تاقیگه‌ریی
    خۆمان وه‌رگرین ، كه‌ ئێستا گه‌وره‌یه‌
  • 6:41 - 6:44
    و بچووكی بكه‌ینه‌وه‌ بۆ شتێك
    كه‌ ده‌توانرێت سوودبه‌خش بێت
  • 6:44 - 6:45
    بۆ وێنه‌گرتنی پزیشكیی زینده‌وه‌ریی
  • 6:45 - 6:48
    یان ڕه‌نگه‌ جۆرێك له‌ سیسته‌می
    ئاسایشی ماڵ،
  • 6:48 - 6:53
    یان ده‌توانین ئه‌م ڕێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌
    نوێیه‌ وه‌رگرین بۆ به‌كارهێنانه‌كانی تر؟
  • 6:53 - 6:56
    وابیر ده‌كه‌مه‌وه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی
    نوێی دڵخۆشكه‌ره‌
  • 6:56 - 6:59
    ده‌توانرێت شتی تریش هه‌بێت
    كه‌ هێشتا بیرمان لێ نه‌كردبێته‌وه‌
  • 6:59 - 7:00
    بۆ ئه‌وه‌ی بۆی به‌كاربێنین.
  • 7:00 - 7:02
    و هه‌ر بۆیه‌، داهاتوویه‌ك له‌گه‌ڵ
    ئۆتۆمبێلی خۆلێخوڕ
  • 7:02 - 7:04
    ڕه‌نگه‌ ئێستا بۆ ئێمه‌ دووردیار بێت--
  • 7:04 - 7:07
    ئێمه‌ به‌ ڕاستیی
    ته‌كنه‌لۆژیایه‌كان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین
  • 7:07 - 7:09
    كه‌ ده‌كرێت ئۆتۆمبێله‌كان
    سه‌لامه‌تتر و زیره‌كتر بكات،
  • 7:10 - 7:13
    و له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی خێرای داهێنان و
    دۆزینه‌وه‌ی زانستیی،
  • 7:13 - 7:16
    ئێوه‌ هه‌رگیز نازانن كه‌ توانا
    نوێ و دڵخۆشكه‌ره‌كان
  • 7:16 - 7:18
    ده‌كرێت له‌ لێواری گۆشه‌كان بن.
  • 7:19 - 7:22
    (چه‌پڵه‌)
Title:
كامێرایه‌ك كه‌ ده‌توانێت لێواری گۆشه‌كان ببینێت
Speaker:
ده‌یڤد لیندێڵ
Description:

ئه‌ندازیاری كاره‌بایی ده‌یڤد لیندێڵ ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌لامه‌تیی كار بكه‌ن، ئۆتۆمبێله‌ خۆلێخوڕه‌كان پێویسته‌ له‌ ئاسته‌نگه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌--ئه‌وانه‌ش كه‌ نابینرێن. و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ڕوو بدات، پێویستمان به‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كه‌ كه‌ باشتر له‌ مرۆڤه‌كان ببینێت. بۆ پێشاندانێكی تاقیكراوه‌ی خێرای ته‌كنه‌لۆژیا ئاماده‌به‌ هه‌ر كه‌ لیندێڵ توانا گه‌وره‌و هه‌مه‌جۆره‌كانی به‌كارهێنانی كامێرایه‌كی خێرایی زۆر ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت ته‌نه‌ شاراوه‌كان ئاشكرا بكات كه‌ له‌ لێواری گۆشه‌كانن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
07:34

Kurdish (Central) subtitles

Revisions