یەکەم و کۆتا پاشای هایتی - مارلین دۆت
-
0:07 - 0:12کەپڵە شاهانەکەی هایتی بە چەپڵەڕێزانەوە
بەرەو ئاهەنگی تاج لەسەردانان دەڕۆیشتن. -
0:12 - 0:14دوای ئەوەی تاجه ڕازاوەکە و گۆچانی پاشایی
وەردەگرێت، -
0:14 - 0:19هێنری کریستۆف چووە سەر تەختی پاشایی کە
٢٠ مەتر بەرز بوو. -
0:19 - 0:23بەڵام خەڵکێکی زۆر کەم دەیانزانی
کە یەکەم پاشای هایتی -
0:23 - 0:26دەبێتە دوایەمن پاشای هایتی.
-
0:26 - 0:29بە کۆیلەیی لە دورگەی گرینادا لە دایک بوو،
-
0:29 - 0:34تەمەنی منداڵی بە گواستنەوە لە دورگەیەکەوە
بۆ دورگەیەکی تری کاریبی بەسەر بردووە. -
0:34 - 0:36له ساڵی ١٧٧٩ کە تەمەنی تەنها ١٢ ساڵ بوو،
-
0:36 - 0:40یاوەری مامۆستاکەی خۆی کردووە بۆ
یارمەتیدانی شۆڕشگێڕە ئەمریکییەکان -
0:40 - 0:42له جەنگی ساڤانا.
-
0:42 - 0:48بەردەوامی ئابڵوقەی شارەکە، یەکەم ڕووبەڕوو
بوونەوەی کریستۆفەر دەبێت لەگەڵ توندوتیژی -
0:48 - 0:50.چەند تۆمارێکی نووسراوی کەم هەیە
-
0:50 - 0:53دەربارەی ژیانی (کریستۆف) لە دوای جەنگەکه.
-
0:53 - 0:54بەدرێژایی سەدەی دواتر،
-
0:54 - 0:57وەک وەستای بەرد و کارگوزار له هۆتێڵێك
کاری کردووە -
0:57 - 1:01لە سانت-دۆمانگ کە داگیرکراوی فەڕەنسا بوو
و دواتر بە هایتی ناسرا. -
1:01 - 1:05له ساڵی ١٧٩١، کاتێک کۆیلەکان یاخی بوون،
-
1:05 - 1:09کریستۆف هەلێکی تری بۆ ڕەخسا بۆ
شەڕکردن لە پێناو ئازادی. -
1:09 - 1:13یاخی بوونەکە بەسەرکردایەتی توسانت لۆڤەتوخ
بوو، کە دژی خاوەن کێڵگەکان دەجەنگان، -
1:13 - 1:17هەروەها هێزەکانی بەڕیتانیا و
ئیسپانیا هەوڵیاندا دوورگەکه داگیربکەن. -
1:17 - 1:20پلەکانی کریستۆف بەخێرایی بەرز بوەوە،
-
1:20 - 1:23خۆی وەکو باشترینی ناو جەنەڕاڵەکانی تر
پیشان دەدا. -
1:23 - 1:25لە ساڵی ١٧٩٣،
-
1:25 - 1:29لۆڤەتوخ بە سەرکەوتووی هەموو کۆیلەکانی
سانت-دۆمانگی ڕزگار کرد، -
1:29 - 1:34لە ساڵی ١٨٠١ دوورگەیەکی نیمچە سەربەخۆی
دامەزراند. -
1:34 - 1:39بەڵام لەو ماوەیەدا، (ناپڵیۆن پۆناپارت)
دەسەڵاتی خۆی له فەڕەنسا چەسپاند بوو، -
1:39 - 1:42و دەیویست کۆیلایەتی و دەسەڵات بگەڕێنێتەوە
-
1:42 - 1:44له ڕێگەی ئیمپراتۆڕیەتەکەوە.
-
1:44 - 1:48هەوڵی فەڕەنسا بۆ هێنانەوەی کۆیلایەتی
ڕووبەڕووی بەرگرییەکی تووند بووەوە -
1:48 - 1:51لەگەڵ جەنەڕال کریستۆف،
تەنانەت پایەتەختی سوتاند -
1:51 - 1:53بۆ ڕێگریکردن له داگیرکردنی سەربازی.
-
1:53 - 1:57له کۆتاییدا، ياخیگەران و بڵاوبوونەوەی
نەخۆشی تای زەرد -
1:57 - 2:02سەربازە فەڕەنسییەکانی ناچارکردن بکشێنەوه
بەڵام شەڕەکه بەبێ زیانی گیانی نەبوو. -
2:02 - 2:06لۆڤەتوخ دەستگیرکرا و وازیان لێی هێنا
؛له بەندینخانەیەکی فەڕەنسی بمرێت -
2:06 - 2:11ئەمە ئەم چارەنووسەیە کە کوڕە نۆ ساڵانەکەی
کریستۆفیش بەسەری دێت. -
2:11 - 2:12دوابەدوای شۆڕشەکه،
-
2:12 - 2:17کریستۆف و جەنەڕاڵەکانی جین- جاکوێس
دیسەڵین و ئەلیکساندرێ پێتن -
2:17 - 2:20پلەکانییان لە حکومەتی تازەدا بەرزکرایەوە.
-
2:20 - 2:24له ساڵی ١٨٠٤، دیسەڵێنز خۆی وەکو
ئیمپڕاتۆڕی سەربەخۆی (هەیتی) ڕاگەیاند. -
2:24 - 2:29بە خواستی بۆ دەسەڵاتی تاکڕەوی، پشتیوانی
هاوڕێکانی لەدەست دا، -
2:29 - 2:33له کۆتاییدا، فەرمانڕەوایی (دیسەلێنز)
پیلانگێڕییەکی سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا -
2:33 - 2:37که به کووشتنی کۆتایی هات له ساڵی ١٨٠٦.
-
2:37 - 2:42دەسەڵاتی دوای دیسەلێنز شەڕی ناوخۆی هێنایە
کایەوە کە لە ئەنجامدا وڵات بوو بە دوو بەش. -
2:42 - 2:47لە ساڵی ١٨٠٧، (کریستۆف) وەکوو سەرۆکی
باکوری (کاپ-هەیتین) فەرمانڕەوایی دەکرد، -
2:47 - 2:51و (پێتن) فەرمانڕەوایی باشووری
دەکرد له (پۆرت-ئە-پرینس). -
2:51 - 2:54پێتن هەوڵیدا ڕاستگۆ بێت لەگەڵ
شۆڕشگێڕە دیموکراسییە بنەڕەتییەکان -
2:54 - 2:57به بنیاتنانی کۆمارەکەی وەکوو
ویلایەتە یەکگرتووەکان. -
2:57 - 3:01تەنانەت پشتگیری لە دژی داگیرکاری
نەتەوەکانی تریش کرد. -
3:01 - 3:04ئەم سیاسەتانە وای کرد
خۆشەویست بێت لای خەڵکەکەی، -
3:04 - 3:07بەڵام ئەوانه بازرگانی و
بەهێزبوونی ئابوورییان خاو کرد. -
3:07 - 3:11کریستۆف، بە پێچەوانەوه، پلانی دڕندەیی
زیاتری هەبوو بۆ هەیتییەکی سەربەخۆ. -
3:11 - 3:16زەوییەکانی گەڕاندەوە بۆ خەڵک، لەکاتێکدا
کشتوکاڵ بەدەست حکومەت بوو. -
3:16 - 3:19هەروەها بازرگانی لەگەڵ چەندین
وڵاتی بیانی دامەزراند. -
3:19 - 3:21به بەڕیتانیای گەورە و
ویلایەتە یەکگرتووەکانیشەوه، -
3:21 - 3:24و بەڵێنی دا که دەست نەخاتە
سیاسەتە دەرەکییەکانیان. -
3:24 - 3:29تەنانەت قەڵایەکی گەورەی له ئەگەری هەوڵدانی
فەڕەنسییەکان بۆ داگیرکردنیان دروست کرد. -
3:29 - 3:32بۆ ئەوەی کارەکان وەکو خۆی بەڕێوەبچێت،
بە زۆر کاری بە خەڵک دەکرد، -
3:32 - 3:37و بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەهێزتر بکات،
لە ساڵی ١٨١١ خۆی وەکو پاشا ناساند. -
3:37 - 3:41لە ماوەی فەرمانڕەوایدا، له کۆشکێکی
جوان دەژیا بەناوی سانس سۆسی -
3:41 - 3:45لەگەڵ هاوژینەکەی و سێ منداڵ.
-
3:45 - 3:49شانشینەکەی کریستۆف پێشکەوتنێکی بەرچاوی
بینی له ڕووی بازرگانی، شارستانی، ڕۆشنبیری، -
3:49 - 3:51و پەروەردە.
-
3:51 - 3:54هونەرمەندی بەناوبانگی ئەوروپی هێنایە هەیتی
بۆ ئەوەی دیمەنی کلتوری ببینن، -
3:54 - 3:59هەروەها مامۆستای ئەوروپیش بۆ دامەزراندنی
پەروەردە و خوێندنگەی حکومی. -
3:59 - 4:02لە کاتێکدا پاشا بەم شێوە سەرەکییە
بەناوبانگ بوو لەناو خەڵکەکەیدا، -
4:02 - 4:05ئەو کرێکارانەی به زۆر
ئیشیان پێ دەکرا نیشانەیەکی -
4:05 - 4:08بێزارکەری کۆیلایەتی خەڵکی هایتی بوو
کە جەنگان لە پێناو نەهێشتنی -
4:08 - 4:12کات تێدەپەڕی و دەسەڵاتە بەهێزەکەی ئەویش
پشتگیرییەکانی لە دەست دەدا، -
4:12 - 4:15و ڕکابەرە باشورییەکانی
دەسەڵاتیان کەوتە دەست. -
4:15 - 4:20له ئۆکتۆبەری ساڵ ١٨٢٠، فەرمانڕەواییەکەی
گەیشت به کۆتاییەکی تراژیدی. -
4:20 - 4:24دوای چەند مانگێک، جەڵدەی دڵ لێیدا و
نەیتوانی چیتر فەرمانڕەوایی بکات، -
4:24 - 4:28سەرکردە سەربازییەکانی لەگەڵ
هێزەکانی باشوور یەکیان گرت. -
4:28 - 4:32خیانەت لێکراو و نائومێد، پاشا خۆی کووشت.
-
4:32 - 4:36ئەمڕۆ، شوێنەوارەکانی مێژووە
ئاڵۆزەکەی کریستۆف -
4:36 - 4:39دەتوانرێت بدۆزرێنەوه له
کۆشکە وێرانبووەکەی، -
4:39 - 4:45و لە هەوڵی هایتی وەکو یەکەم نەتەوە
کە کۆیلایەتی قەدەغە کرد.
- Title:
- یەکەم و کۆتا پاشای هایتی - مارلین دۆت
- Speaker:
- مارلین دۆت
- Description:
-
لەم بەستەرەوە بینەرەی تەواوی ڤیدیۆکە ببە: https://ed.ted.com/lessons/the-first-and-last-king-of-haiti-marlene-daut
کەپڵە شاهانەکەی هایتی بە چەپڵەڕێزانەوە بەرەو ئاهەنگی تاج لەسەر دانان ڕۆیشتن. دوای ئەوەی تاجی ڕازاوە و گۆچانی پاشایی وەرگرت، هێنری کریستۆف چووە سەر تەختی پاشایی کە٢٠ مەتر بەرز بوو. بەڵام خەڵکێکی زۆر کەم دەیانزانی کە یەکەم پاشای هایتی دەبێتە دوایەمن پاشای هایتی. ئەم شۆڕشگێڕە کێ بوو؟
مارلین دۆت باس لەو پیاوە دەکات کە بە کۆیلەیی لە دایک بوو، بەڵام بوو بە پاشا.ئامادەکردنی: مارلین دۆت، دەرهێنانی کابۆنگ ستۆدیۆس.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:48
halo fariq approved Kurdish subtitles for The first and last king of Haiti | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The first and last king of Haiti | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The first and last king of Haiti | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The first and last king of Haiti | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The first and last king of Haiti | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The first and last king of Haiti | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The first and last king of Haiti | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The first and last king of Haiti |