-
(مۆسیقا)
-
مارف: شیلان خوا عەلیمە بەوسەرەوانێ
-
مارف: وتم وەرە خوایە بە قوربانی ئەو بەشەو بم،
-
مارف: ئاخر بەعزە ئافرەتێک هەیە ئەمەنە بە شەخسێت، کورە ئەمەنە ڕێک و پێک،
-
مارف: ئەمەنە موحتەرەم، ئەمەنە پاک و تەمیز و بە زەوق و سەلیقە لە ماڵا،
-
مارف: تێئەگەی؟ ئا ئەوەت داوە بەوە، دە خوایە بە قوربانی چاوو بم،
-
مارف: بە قوربانی، بە قوربانی گەورەیی و بم.
-
شیلان: دەسی شکاوم بۆ ناییا بە ئێمە؟
-
مارف: ئاا، ئاا تێئەگەی؟ کورە.
-
شیلان: ئەمە پێ و وتن، بۆ ئەوان باسکرد؟
-
مارف: تو شەرەف و ناموس، یانی من ئەمەنە کەرم، تێئەگەی؟
-
شیلان: دوو لە تۆ، دوو لە تۆ، لەدڵی خۆتا.
-
مارف: دە تۆ لە دڵی خۆما وتم، ئا لە دڵی خۆما.
-
مارف: لە دڵی خۆما وتم، وتم، وتم، ئاخخخخ،
-
مارف: تێئەگەی؟ خۆزگە بە خۆزگەیەتی ئەو خوایە
-
مارف: ئەو شیلانە ئێستا ئا، ئەم مەنضەرەیەی بدیایە.
-
مارف: کورە وتم وەرە من ئا ئەو ماڵە کۆڵەی کوتاوم،
-
مارف: دەبا خوا ماڵێکی ئاوام باتێ، بزانە چی بۆ ئەو شیلانە ئەکەم؟
-
شیلان: ئەڵێم؟
-
مارف: چی بۆ دا ئەنێم.
-
شیلان: لە مێشکی خۆتا موقارەنەی من و ئەو ژنەتەکرد؟
-
مارف: کورە عەرز و عاسمانتان فەرقە، خۆت نەخەیتە مستەوای ئەوە.
-
شیلان: باشە چوزانم.
-
مارف: کورە ئافرەتی زۆر ڕێک و پێک هەیە،
-
مارف: کورە ئافرەتی زۆر بە زەوق و بە سەلیقە هەیە،
-
مارف: ئافرەتی زۆر زۆر پاک و تەمیز هەیە،
-
مارف: بەڵام سەیری حەیاتەکەیان ئەکەی چونکە موقنیعن،
-
مارف: تێ ئەگەی؟ وەکو ئەو نەوعانە نین نیانە لە ماڵا،
-
مارف: والله ماڵی وا هەیە کە ئەچم نییە ماڵەکەیان
-
مارف: ئەمەنە بچۆلەیە، بەڵام کە تەماشایەکەی
-
مارف: نییە لێت ئەبێ بە ئەزانی چییە؟ لێت دەبێ بە بیت الأبيض.
-
شیلان: ئەزانم.
-
مارف: ئەمەنە جوانە، ئەمەنە ڕێک و پێکە.
-
شیلان: دەسی شکاوم خوا ئەو ماڵە جوانانە
-
شیلان: ئەیا بەو ئافرەتە پیس و پۆخەڵانە.
-
مارف: هەی کورە کورە تۆ، تۆ بە شەرەفم شای ژنیت،
-
مارف: بەس کوێرایی شەیتان دایە.
-
مارف: ههه خخخ، کوێرایی شەیتان دایە کە نیمە پڕ بە دڵی خۆم،
-
مارف: ئەوەی تۆ حەزی لێ ئەکەی، بۆت بهێنمە ئا، ئا ناو ئەم ماڵەوانێ.
-
شیلان: گوێشی مەیەرێ، ئاشتێکەی بەینمان هەموو شتێکە ئەهێنێ.
-
مارف: ئەی ئای ڕەحمەت لە، لە قەبری ئەژداو و ئابات.
-
شیلان: گوڵە، گوڵە، سەرگوڵی براژن و، شەو و ڕۆژ شەڕیانە.
-
مارف: ئەوە ئەوە پاتاڵە ئەوە، ئەوە، ئەوە نییە
-
مارف: خوا تا کێو نەبینێ بەفری تێ ناکا.
-
شیلان: ئەرە بە خوا ئافەرم.
مارف: تێ ئەگەی؟ دایمە.
-
شیلان: کورە بە خوا تۆ زیرەکی.
-
مارف: ئا ئاوا ئەکا، ئا ئاوا، ئەڵێي دووپشک یاوێتی بە لچێوانێ دایمە شینەڵێ.
-
شیلان: ئەو کاکە عارف چی ئیشەکا ئەم ئافرەتە ئەییا بە سوراو و سپیاو.
-
مارف: ئا، ئا، ئا، ئا ئەوە خوێڕێتی براکەی خۆمە، یاوێتی بە دەمێوانێ
-
مارف: تێئەگەی؟ خۆ ئێمەش ئەها خۆ هەر وەکو ئەوین ئەها،
-
مارف: کورە وتم خێزانی خۆم نەبێ موحتەرەم،
-
مارف: بە سەلیقە، پاک و تەمیز.
شیلان: بە ساقەوبم.
-
مارف: کورە جا چی هههه.
-
شیلان: کورە هەر تۆ ڕازی بی، ئیتر من هیچی ترم ناوێ.
-
مارف: ئا، ئا، ئا، بامێکە کچێ بامێکە، ئئئئئ.
-
شیلان: ئەوە چییە مارف؟
-
مارف: شیلان لە کوێی؟
-
شیلان: مارف ئەوە چییە؟
-
شیلان: ئەوە لە قوڕگ پەڕی خواردنەکە؟
-
شیلان: دە ئاو بخۆ ئاو بخۆ ها، ها، ها، ها ئاو بخۆ،
-
شیلان: ئەیەڕۆ ئەوە چییە پیاوەکە؟
-
شیلان: ئەرێ ئەوە چییە دە قسە بکە؟
-
شیلان: ئەرێ دە قسە بکە دڵم تەقی؟
-
مارف: ئۆۆۆۆوەیییییی گڕم فڕێ یا.
-
شيلان: لە قوڕگ پەڕی خواردنەکە؟
-
شيلان: دانتەیەشێ؟
-
شیلان: گاز گرت لە زمان؟
-
مارف: حەییییف، حەیییییف لەو ساکەوە وەسف و سەناتەکەم.
-
شیلان: ئەرێ ئەوە چییە کابرا خۆ شێت نەبووی ئەوە چییە؟
-
مارف: من بە کەر ئەزانی؟
-
شیلان: گاز گرت لە زمان؟
-
مارف: زمانم ساغە، من بە چییە زانی، من بە بزنە زانی؟
-
مارف: من بە چییە زانی؟ بەس پێم بڵێ؟
-
شیلان: واللە خوایە.
مارف: من بە چبیە زانی بەس پێم بڵێ؟
-
مارف: من بە چییە زانی؟ لێی بخۆ، لێی بخۆ، لێی بخۆ بزانە ئەوە چییە؟
-
شیلان: لە کامەیان؟
-
مارف: لێی بخۆ بزانە ئەوە مەملەحەیە؟
-
مارف: لێی بخۆ بزانە ئەوە بامێیە؟ بۆ واو لەو چێشتە کردووە؟
-
مارف: لەوساکەوە وەسف و سەناتەکەم، پێغەمەر هەر دە پەنجەکەت ئا ئاوا.
-
شیلان: هێواش دە گوێیان لێیە.
-
مارف: ووووزز.
-
شیلان: هێواش سەرگوڵ گوێی لێیە،
-
شیلان: بۆستە بزانم چیم لێیکردووە.
مارف: ووزز
-
مارف: با ئەو کەوچکە نەکەم بە قوڕ قوڕاگەتا،
-
مارف: بۆ زەرەرم لێ ئەیەی؟ بۆ ماڵم کاولەکەی؟ ئەوە هەمووی دینارە.
-
مارف: بیخۆ، بیخۆ، بیخۆ ئەیخۆی، بیخۆ ئەیخۆی.
-
شیلان: خواردم عارف، کورە مارف، وەی باوکەڕۆ نەبێ! ئەوە چی بوو؟
-
مارف: درۆ ئەکەم؟ درۆ ئەکەم؟ درۆ ئەکەم؟
-
شیلان: دە تۆ گوێ بگرە نا دوور لە تۆ، بە خوا وا نەبووە،
-
شیلان: لێم خوارد وەاللە بە باللەیی لێم خوارد پیش ئەوە.
-
مارف: ئەی کێ تێی کرد خوێێێ؟ کێ واى لێ كرد، پوورم هاو تێی قڵپان؟
-
شیلان: تۆ بڵێی جنۆکەمان نەبێ؟
-
مارف: تۆ جنۆکەیت، تۆ بەشەری؟
-
شیلان: دە واللەیی بە خوا مارف بە چاوی هەردووکمان خواردم وا نەبوو.
-
مارف: لەو ساکەوە وەسف و سەناتەکەم، توشەرەفت.
-
شیلان: دە (إن شاء اللە) بە خەسار نەچووە وەاللەیی وا نەبووە
-
شیلان: کەی چێشتی من وا بوو، وا بووە؟ کورە پیاوەکە دە قسە بکە، وا بووە؟
-
مارف: بە هەژدیهام ئەزانی، یەعنی ئەتەوێ بیخۆم؟ نایخۆم.
-
شیلان: مەیخۆ دە مەیخۆ.
-
مارف: دەس مەگۆڕە، دەس مەگۆڕە ڕجاو لێ ئەکەم.
-
شیلان: ئێ واللەیی قابیلە هەر خۆمم کێ هەیە؟
-
شیلان: کێ هەیە؟ خۆ بیست کابانی تیا نییە ئەم ماڵە، دانیشە.
-
مارف: بیکەم بە سەر و چاوتا؟
-
شیلان: هێواش توخوا با سەرگوڵ گوێی لێ نەبێ.
-
مارف: گوێ بگرە، جوێ بگرە زەرەرم لێ مەیە،
-
مارف: من هەتا ئێوارە بۆنی تەپ تۆز و بۆنی ئیسپرتۆ و
-
مارف: بۆنی بۆیاخ ئەچێ بە کونی لوتما.
-
شیلان: هێواش با گوێی لێ نەبێ، ئەمە بخۆ ئەوانە مەخۆ ئەوانە بخۆ.
-
مارف: ئەوە لاییە بۆ خۆ و.
شیلان: دە بەسە، دە بەسە، دە بەسە.
-
شیلان: ئاو بخۆ ها،
-
شیلان: بە خوا نازانم بە چی، وەاللە لێم خوارد بە خوا لێم خوارد.
-
مارف: وسس، وس، ئەمە ئەخیر جار بێ.
-
شیلان: باش، باش، بە قوربانبم.
-
(مۆسیقا)
-
شیلان: ئەوە چییە؟
-
شیلان: ئادەی ئەوە چيیە پێو؟
-
سەرگوڵ: هیچ بە خوا.
-
شیلان: ئێ دە بزانم چییە با سەری کەم؟
-
سەرگوڵ: هیچ نییە.
-
شیلان: چییە ئادەی بێنە؟
-
سەرگوڵ: بە خوا خوێیە ئەوە تۆزێ هینە، وتم هەموو جارێ
-
سەرگوڵ: ئەها بیرتەچێ خوێ بکەیتە چێشتەکەوە.
-
شیلان: من بیرمەچێ خوێ بکەمە چێشتەکەوە؟
-
سەرگوڵ: ئا، ئەها هەموو جارێ بیرتەچێ.
-
شیلان: ئەمە جاری پێشوش جەناب و بووی خوێ و کردبۆوە چێشتەکەی منەوە.
-
شیلان: مارف خەری بوو بیکا بە سەرما، خوێیکە بکەمە، چاڵی چاوتەوە؟
-
شیلان: ها؟
سەرگوڵ: وەی دەس شکێ.
-
شیلان: عەیب ناکەی؟ شەرم ناکەی؟ تۆ بەشەری؟ تۆ چیت؟
-
سەرگوڵ: ئێ ئەو دەنگە دەنگەی بۆ چییە؟
-
سەرگوڵ: پەتاتەیەکی تێکە ئێسا هەموو خوێیەکە هەڵەمژێ.
-
شیلان: ئێستا ئەچم بە مارف ئەڵێم بۆ و.
-
-
شيلان: باش؟
سەرگوڵ: نا، تۆ عاقڵی شتی وانەکەی
-
-
سەرگوڵ: نەچی پێی نەڵێی، بە قوربان و بم.
-
شیلان: نەیکەم؟
-
سەرگوڵ: نەواللە.
-
شیلان: شتی وا نەکەم؟
-
سەرگوڵ: نەء.
-
شیلان: هەر پێیەڵێم.
-
سەرگوڵ: ئێ دە بڕۆ پێی بڵێ، بزانە دوایە من کێشە دروستەکەم
-
سەرگوڵ: یا تۆ کێشە ئەنێیتەوە، بزانە ئەو دوو برایە چۆن ئەیەی بە شەڕا؟
-
سەرگوڵ: خۆش باشە زانی عارف چەن عەسەبیە،
-
سەرگوڵ: بە خوا مەگەر بەس خۆم بزانم شەقەکانی چەن بە قوەتە، ئازاری زۆرە.
-
شیلان: چاو، چاو، چەن دەمیشی گەرمە!
-
شیلان: ئەوە لەبەر خاتری ئەو خوایە پێ و ناڵێم،
-
شیلان: ئەم جارەیان ئەو لچ و لێوەتەکەم ها، برۆ دەرەوە لێرە نەوبینم.
-
سەرگوڵ: شکڵ مرێ.
شیلان: دەی، بڕۆ دەرەوە.
-
شیلان: عەمر نەمێنێ، تومەس ئەمە مارف بۆیە لە من توڕە ئەبێ،
-
شیلان: خانمە، خوێ ئەکاتە جێشتەکەمەوە.
-
شیلان: باشە تێشی نەکردووە.
-
شیلان: من و مارف کوا شەڕمان ئەبێت؟
-
شیلان: لەبەر خوێکەی خانم نەبێ.
-
عارف: یاخوا بەخێربێن.
مارف: یاخوا بەخێربێن یاخوا.
-
وەلي، عومەر: خۆشبی یاخوا.
-
عارف: یاخوا بەخێربێن.
-
مارف: یاخوا بەخێربێن گەورەتان کردین.
-
وەلي، عومەر: بەڕێزن، زۆر، زۆر سوپاستانەکەین.
-
عارف: مارف.
-
مارف: کاکە؟
-
عارف: جوان دانیشە.
-
مارف: یاخوا بەخێربێن.
-
مارف: بەخێربێن یاخوا.
-
وەلي، عومەر: خۆشبی یاخوا سەلامەتبی، سەلامەتبی.
-
عارف: قاچت داگرە عەیبە.
-
مارف: کاکە؟
-
عارف: قاچت داگرە.
-
عارف: یاخوا بەخێربێن، بەخێربێن، ئاگامان لە خۆمان نەماوە.
-
مارف: بە خوا، بە خوا ئیتر.
-
وەلي: کاکە وەزعتان چۆنە، باشن شکور؟
-
عارف، مارف: باشین.
-
وەلي: ئێ (الحمدلله) (الحمدلله).
-
مارف: دە وەاللەیی نابوایە ئەو عەزێتەتان بکێشایە.
-
وەلي: کورە عەزێتی چی چیمان کردووە کاکە.
-
مارف: ئەی، ئەی.
-
عارف: با بچم شتێ بێنم دەمە تەقێیە بکەین.
مارف: بە خوا ناچیت.
-
وەلي، عومەر: بە خوا ناڕۆي.
مارف: بە خوا کاکە ناچیت، بە خوا ناچیت.
-
عارف: دەی بە خوا تۆش ناچیت.
-
مارف: دە ئیتر سوێنەکە و با نەکەوێت و تەواو.
-
مارف: بەخێربێن سەر چاو.
-
وەلي، عومەر: خۆشبی يەخوا.
-
وە لي: ئێوە چۆنن باشن؟
-
مارف: سەلامەو بی گیان یاخوا بێوەی بی.
-
وەلي: زۆر سوپاستەکەم.
-
مارف: پرسیارێ بکەم، خۆ عەیب نییە؟
-
وەلي: نە وەاللە، نە وەاللە، برای گەورەی.
-
مارف: کاکە گیان ژنی هێناوە؟
-
وەلي: وەاللە، نە وەاللە.
-
مارف: هههە، یاخوا پیرۆزی بێ (إن شاء اللە) ئەی هێنێ،.
-
مارف: وەاللەهی ئەوە بۆیە ئەو پرسارەم کرد،
-
مارف: ئ، وەلەو شتەکەش جائیز نەبوو لەو وەختەیا،
-
مارف: چونکە خۆتان ئەزانن بە خوا ئیتر
-
مارف: ئەوە وەزعەکەی ئێمەیە ئێمە وێرانین.
-
وەلي: ئەزانم قەيچێکە برای گەورەی ئەون.
-
مارف: وێرانین وێران.
-
مارف: وەزعی شڕڕڕ، حاڵی شڕڕڕ، تەختەیەکی بێ گیان لەویا کەوتووە.
-
عارف: خوا ڕەحم بە ئيماني بکا.
-
وەلي: ئامین.
-
عارف: خوا لەوە زەلیل تری نەکا.
-
مارف: ئەرە وەاللە هەر لە خەستەخانە کەوتووە.
-
عارف: کاکە گیان کە لێی یاوە،
-
عارف: ئیتر نییە حەوز و مەوزی هەموو کردووە بە ئاو.
-
وەلي: ئاخر چی لێی یاوە کاکە چی؟
-
عارف، مارف: ئەو سەیارەیە کە لێی یاوە.
-
عارف: ئیتر کاکە ئێسقانی هەموو ورد کردووە.
-
عومەر: ئێستە لە کوێیە؟
-
مارف: لە خەستەخانەیە قوربان، خۆ عەرزم کردی لە خەستەخانەیە.
-
وەلي: ئەوە منیش ئەوەی ڕاستی بێ هاتم بۆ ئەو مەوزوعە
-
وەلي: وتم با سۆراغێکی بکەم و هەواڵێکی باوکتان بپرسم و کوڕەکەشم نارد
-
وەلي: بۆ خەستەخانە، وتم بزانە هەواڵێکی چییە.
-
عارف: بەڵێ بەڵێ ئەرە وەاللە.
-
وەلي: ئێ چویت؟
-
عومەر: بە خوا هەرچی خەستەخانە هەیە گەڕاوم
-
عومەر: ناو مەعروفی هەر تیا نەبووە.
-
(پێکەنین)
-
عارف: لێرە؟
-
عارف: جا ئەمە وڵاتە؟
-
عومەر: ئەرە وەاللە
-
عارف: ئەو تەنجیلەو هەر چانەکرد، ها.
-
مارف: بە خوا کاکە بردم بۆ کابرا، وتی دە بڕۆ کاکە با بێ ئێرە
-
مارف: بە چەقۆ و غانی تێو نەکەوم، ئەوە کەی هی چاکردنە دە بڕۆ لایبە.
-
عارف: ئەوەتا وڵاتێ تەنجیلێکی تیا چا ناکرێ هههه.
-
مارف: جا ئیتر زەلامی چ چۆن تیا چا ئەکرێ؟
-
عارف: وەاللەهی کاکە گیان خزمان لەو دیوەوە هاتن،
-
عارف: وتیان بابە ئێوە چییەکەن بە تەنها، بە خوا هەر ئەفەوتێن،
-
عارف: وەاللە ئیتر بردیان لەگەڵ خۆیاناو، بۆ تاران.
مارف: لە خوا بەزیابێ لە خوا بەزیابێ.
-
وەلي: خێریان بنوسێ.
-
مارف: ئێمە وەختی خۆی هەر لە ڕە ڕەوەکەوانێ تۆزێ دۆستایەتیمان هەیە
-
مارف: خەڵکی باشمان هەیە.
-
عارف: بە خوا پیاون.
-
مارف: ئەحباب و ئەقریبا و، وتیان کاکە نابێ،
-
مارف: بیهێنن بۆ ئێرە، وەاللە ئیتر فڕانیان بۆ ئەوێ.
-
وەلي: بەڵێ.
-
مارف: وتیان (إن شاء اللە) با لەوێ بێ و دکتۆری باشی لێیە و پیشانی ئەیەین و
-
مارف: (إن شاء اللە) وا خەمتان نەبێ و بۆتان ئەکەین بە گوێزی ساغ.
-
عارف: (إن شاء اللە)
مارف: وتی ئەمەش ئەمە دنیایە ئەگەر سوتفە تێ ئەگەی؟
-
مارف: بڵێين عیلاجی لەوێ نەبوو،
-
مارف: تێ ئەگەی؟
-
مارف: دە بەسە، بەسە دڵی خۆو تەنگ مەکە.
-
مارف: وتی عیلاجی نەبوو، ڕێک ڤیزەیەکی بۆ وەرگرە و بۆ ئەردەن.
-
مارف: ڕێک ڤیزەیەکی بۆ وەرگرە و بۆ ئەردەن.
-
عومەر: ئەی ئێوە کەستان نەچوون لەگەڵی؟
-
مارف: کورە ئەوە وەزعي ئێمەيە؟ بۆ کۆێ بچین، بۆ کوێ؟
-
عومەر: ئێ قسەتان کردایە ئێمە یەکێ لەم برایانە ئەچوین لەگەڵی.
-
مارف: بە قوربانبم، خۆ ئێمەش لە خوا بەزیابێ کەمتەرخەمیم ئێمە باوکمانە.
-
وەلي، عومەر: بەڵی، بەڵێ وایە.
-
مارف: بەڵام دۆست و خۆشەویستەکەت لەوێی
-
مارف: ئیتر وا ئەزانین خۆمان لەوێین، ئارە وەاللە.
-
عارف: بۆنی باوکمی لێ ێی.
-
مارف: ئارە وەاللە، ئارە وەاللە بە قوربانتانبم، جا کاکە یاخوا بەخێربێن.
-
وەلي: خۆشبی یاخوا بە قوربانتانبم، ئەوەنە دڵی خۆتان تەنگ مەکەن باوکەکەم.
-
عارف: ئینجا ڕاستێکەی وتیان ئەبێ حەواڵەمان بۆ بکەن، ئیتر خەریکین.
-
مارف: مردین بە دەس حەواڵە کردنەوە.
-
عارف: ئیتر چیبکەین، ئەی کاکە نەخۆشە و پارەی ئەوێ
-
عارف: وتمان ئەو چواردە دەفتەرەی ئێوەش دوای ئەوە
-
عارف: ئەگەر خۆمان هەرچیەکمان هەبوو
-
عارف: هینێکەین، ئەوە ماڵەکەیە ئەوە ماڵەکەیە، کە ئەیبینن.
-
مارف: بە خوا ئەم ماڵەی ئەو شەوە، ئا، خوا عەلیمە بەو سەرەوانێ
-
مارف: ئەو شەوە کە هاتن خەریبوو بە ناخی عەرزە ئەچومە خوارەوە،
-
مارف: ماڵێک تۆپ نەیەبرد! کەوتە فرۆشتنی، ئەم ماڵەی تۆ کە ئەی بینی
-
مارف: ئا، ئا لێرەیا مەکتەبەیە ئا ئاوا خولی خواردبۆوانێ
-
مارف: بۆ ئەو دیو و دیسانەوە پێچی کردبۆوە.
-
وەلي: ئەرێ گەرمە گەرم، یەعنی گەرمی کرد.
-
عارف: هینە مۆلیدەیە، دەسڕ تەوزیعکە دەسڕیان بەرێ.
-
وەلي: نازانم ئێمە ئێرە گەرمە، هەست بە گەرمی ئەکەم.
-
عارف: م هینە مۆلیدەیە.
-
مارف: بە خوا لەو شەوەوە.
-
عومەر: ئەمە هەر بۆ مەسرەفی باوکتان ئەم شتانەتان فرۆشت؟
عارف: بەڵێ، بەڵێ
-
عارف: جا بۆ پەرداخێکمان تیا هێشتبۆوە؟
-
عارف: ئەوەتا ئەو شەوە نەوبینی بە سەفەری هین.
-
وەلي، عومەر: ڕاستە، ڕاستە.
-
عارف: تياي نييە.
-
مارف: ئەم هەموو کتێبە، تێ ئەگەی؟
-
مارف: خستبوومە ناو ئەو مەکتەبەوە بۆ کاکم، کاکم ئەی خوێنێتەوە.
-
مارف: فرۆشرا.
-
وەلي، عومەر: بەڵێ.
-
عارف: هیچی نەما، هیچی نەما.
-
عومەر: کاک عارف، کاک مارف؟
-
عارف، مارف: بەڵێ.
-
عومەر: وەاللەیی ناشزانم کامتان گەورەترن،
-
عومەر: داوای لێبوردنەکەم.
عارف: من نۆ دەقە لەو گەورەترم.
-
عومەر: ئەم؟
-
عارف: بەڵێ.
-
عومەر: نۆ دەقە؟
-
مارف: ئارە وەاللە.
-
عومەر: تەبعەن بە ئیجازەی ئێوە، باوە گیان؟
-
عومەر: ئیجازە هەیە من یەک قسە بکەم؟
-
وەلي: بەس قسەی پیاوانە، بزانە.
-
مارف: لە بری باوکت من ئیجازەت ئەیەمێ.
-
عومەر: باشە مەمنونتم، وەاللەیی ئەوەی ڕاستی بێ
-
عومەر: ئەو پارەیەی ئێوە داواتان کردووە زۆر زۆرە.
-
مارف: بۆ؟
-
مارف: بۆچی زۆرە؟ بە ساقەوبم ئەوە خوێنی زەلامێکە
-
مارف: خوێنی زەلامێک یەعنی ئەوە ناهێنێ؟
-
عومەر: بە قورعان بۆمان هەڵناسوڕێت.
-
وەلي: دە خێرا قسەکەو تەواو بکە باوکم.
-
عومەر: ئەڵێم بۆ بۆمان ناکەن بە قیستی بیست ساڵ؟
-
عومەر: بەس توخوا زیایەی مەخەنە سەر، بە قورعان حەرامەبێ.
-
وەلي: نۆش ئەوە نۆشی کرد، بابە...
-
عارف: وەي باوكە گي.
-
سەرگوڵ: دەک بەملی شکاو بێن، ئاگا لێیە؟
-
سەرگوڵ: ئەوە ئیستا ئەزانی بۆچی هاتوون؟ دائەنیشن ئەکڕوزێنەوانێ
-
سەرگوڵ: چواردە دەفتەریان نییە، بە خوا دەسیان کورتە،
-
سەرگوڵ: ئەی باشە کە تۆ پارە و نییە؟
-
سەرگوڵ: نازانی ڕۆژێک يێ کە سەیارە بکڕیت،
-
سەرگوڵ: ڕۆژێکی ئا ئاواو بەسەر یەت لە خەڵک بەی؟
-
سەرگوڵ: ئەزانی ئەو چۆنی یاوە لە خەزورم؟ خوا ڕەمی پێکرووە
-
سەرگوڵ: بە خوا وەکو کۆتر، دووسە تەقلەی پێ لێیابوو .
-
شیلان: کچێ ئەی ئەوەش نا،
-
شیلان: ئەی نابینی هەموو ڕۆژێ کردوویانە بە ڕێگای حەمام
-
شیلان: جرت فرت، جرت فرت.
-
شیلان: ئەی ئەو شوتیە بۆ ناڵێی؟ ڕاستە ڕەنگەکەی سور بوو،
-
شیلان: بەڵام، بە خوا ئەسڵەن تامی تیا نەبوو،
-
شیلان: عەلاگەیەک میوە ڕزیوەیان هێناوە،
-
شیلان: دەبەیەکی ئا ئەمەنە ئاو، ئا ئەوە کێکە؟
-
شیلان: ئەوە کێکە؟ ئێمە کێکمان بۆ چییە، ئێمە خۆمان ئافرەت نیین؟
-
سەرگوڵ: هەمووی سوتاوە، کچێ تۆ واز لەوە بێنە،
-
سەرگوڵ: ئەو ئاوە چییە ئەو هێناوێتێ؟ من سێ چوار سینی بەس ئاوم بۆبردن،
-
سەرگوڵ: بە ناوی خوا ئەمجارە یەک قەترە ئاویان بۆ نابەم.
-
شیلان: بە خوا منیش بە مارفم وتووە،
-
شیلان: وتومە نایەم سینیە ئاو بگێڕم لەبەر دەمیانە
-
شیلان: ئەوانیش هەموو ڕۆژێ جرت و فرتیان بێ بەسەرمانا،
-
شیلان: جا دوای ئەوە، کچێ من و تۆ قسەمان تیا کردووە،
-
شیلان: بیرتە؟ بەتەمابووین بیەین بەچی؟
-
سەرگوڵ: ئێ، ئێ دەی ئەزانم.
-
شيلان: من و تۆ قسەمان تیا کردووە
-
شيلان: من و تۆ قسەمان تیا کردووە
-
شيلان: بەو خوایە خوای نییە، یەک دانە فلسمان بەرناکەوێت.
-
سەرگوڵ: کچێ منیش وا ئەڵێم بە خوا بەتەمای هیچ نیم،
-
سەرگوڵ: بەڵام ئەڵێم ئەگەر شتێکیشمان بەرکەوێ،
-
سەرگوڵ: با هەردووکمان شتێکی لێ بکەین،
-
سەرگوڵ: من بەتەمام بیەم بە کەلوپەلی ناوماڵ،
-
سەرگوڵ: دوای ئەوە بۆ خۆشم چیم بە دڵ بوو، ئەییەم بە مکیاج،
-
سەرگوڵ: ئەییەم بە جل وبەرگ، تۆش چی لێکەی لێیکە بەشەکەی خۆو.
-
شیلان: کچێ بەو قورعانە من ناوێرم ئەوانەی پێ بکەم
-
شیلان: خۆت مارفە ناسی،
-
شیلان: یەک پڕ پۆڵە بکڕم ئەزانی چیم پێ ئەکأ؟
-
سەرگوڵ: ئێ.
-
شیلان: سی چل وەرەقەیەکی لێ ئەسەنم،
-
سەرگوڵ: ئێ.
-
شیلان: ئەییەم بە لیرە، کچێ باو باوی لیرەیە ئێستا.
-
سەرگوڵ: نە، نە، نە، نە، نە.
-
شیلان: هەم پارەیە و
-
شیلان: هەمیش هیچ زەرەر ناکەم، مارفیش پێی خۆشە.
-
سەرگوڵ: نە، نە، نە، نە، تەگبیری وا نەکەی بە قوربانبم،
-
سەرگوڵ: ئێمە تەگبیرمان پێوە نایا واز لە تەگبیر بێنە
-
سەرگوڵ: بە خوا ناوی من و تۆی تیایە ئا ئەمە ناوچەوانمان نییە
-
سەرگوڵ: ئەگەر سەری گرت، من بە ناوی خۆمەوە بانگ مەکە.
-
شیلان: بەو خوایە ڕاستەکەی، با تەگبیر نەکەین کچێ.
-
وەلي: ئەمەو ئەوە نازانێ گەر، ئاوا قسە ئەکا
-
وەلي: گوێی مەیەرێ.
مارف: ئاخر دە توخوا ئەو قسانە مەکە
-
مارف: ئەو قسانە مەکە.
وەلي: گوێی مەیەرێ، گوێی مەیەرێ.
-
عارف: کاکە برینارین ئێمە برینار بە ساقەوبم.
-
وەلي: ڕاستەکەی، ڕاستەکەی بە قوربان و بم.
-
مارف: کاکە گیان؟
وەلي: دڵی خۆتان تەنگ مەکەن.
-
مارف: من لەبەر حورمەتی ئەوەی کە هاتوون، لەبەر حورمەتی کاکم،
-
مارف: وەلەو، وەلەو جائیزیش نییە تا ئەم ڕاوەستابێ من قسە بکەم.
-
عارف: نا، نا بیڵێ، بیڵێ.
-
مارف: ئەوە قیروسیا بۆت ئەکەم بە هەشت دەفتەر.
-
وەلي: هەشت دەفتەر؟
مارف: هەشت دەفتەرەکە
-
مارف: بێنن و توخوا نەجاتمانبە، با زوو عیلاجەکەی بۆ بکەین.
-
وەلي: ئێ دە منیش هەر بۆ ئا ئەوە هاتبووم،
-
وەلي: خۆ ئێوە لەو ساوە من گوێم
-
وەلي: بەس لە گریان و لوشکە لوشکی ئێوەیە کاکە گیان.
-
عارف: کاکە باوکمانە ئیدارە ناکەین، وەی توخوا باوکەڕۆ!
-
مارف: ئێ، جا ئێوە فەرموو وتتان چی؟
-
وەلي: وەاللەهی کاکە گیان،
-
وەلي: بۆستە باوکم بۆستە باوکە گیان با قسەکانم بکەم.
-
مارف: بەڵێ.
-
عومەر: باوە گیان.
وەلي: ئا.
-
عومەر: بە قسەمکە، بزانە بە قیستەڵێن؟
-
وەلي: توخوا تۆ کەی قسەیە.
عارف: ئەرێ ئەوە چییە؟
-
عارف: کورە قیستی چی؟ (إن شاء اللە) ئەو قسە جوانانە
-
عارف: تەپ، تەپ بەرەبێتەوە لە دەمت.
وەلي: کاکە گیان.
-
عارف: توخوا ئەوە کوڕە گەورەکەشێتی.
-
(گریان)
-
عارف: وەی باوکەڕۆ! وەی باوکە گیان! وەی.
-
مارف: بەڵێ فەرموو قوربان، قسەکەو بکە.
-
وەلي: کاکە گیان بە قوربانتانبم
-
وەلي: ئەوەنە دڵی خۆتەن تەنگ مەکەن، براکەم،
-
وەلي: من ئەوەی ڕاستی بێ کە ئەو شەوەی پێشوو هاتین، ئەو فەترەیە.
-
مارف: بەڵێ.
-
وەلي: ئ نەبوو وتم جواب لە جەنابتان ئەگێڕمەوە؟
مارف: بەڵێ فەرموو.
-
وەلي: ئێ حەزم کرد هاتووم سەرێکتان لێبەم و
-
وەلي: بزانم وەزعی ئێوە چۆنە و باوکتان چۆنە و
مارف: نەتیجەکە.
-
وەلي: نەتیجەکەشتان بەمەوە، باوکەکەم.
مارف: نەتیجەکە.
-
وەلي: من ئەوەی ڕاستی بێ لەگەڵ خزم و کەس و ئەمانە
-
وەلي: کۆبومەوە و بەڕاستی، ئێێێ تەقریبەن دوا بڕیاری خۆمان ناوە و
-
وەلي: دوای ئەوە وتیان بڕۆ سەریکیش لە کوڕەکە بە
-
وەلي: بزانە ئەو ئەڵێ چی لە سجنا،
-
وەلي: کە چوم بۆ لای لە سجن،
-
وەلي: (ماشاءاللە)، (ماشاءاللە) بە قوربانی ئەو غیرەتەی بم .
-
مارف: ئێ، ئێ.
-
وەلي: ئەوە کوڕە، بە غیرەت، بە نەفسیەت، خۆڕاگر،
-
مارف: ئێ.
-
وەلي: ڕێز و سڵاوی هەبوو بۆ ئێوە.
-
مارف: مۆفەق بێ.
-
وەلي: سەلامی لێ ئەکردن.
عارف: عەلەیکومە سەلام
-
عارف: عەلەیکومە سەلام، عەلەیکومە سەلام.
-
وەلي: ئەیو باوکە گیان،
-
وەلي: پێم وت کە داوای پارە و شتتان کردووە و ئەمانە،
-
وەلي: وتی باوکە گیان من لەم سجنەیا دابڕزێم، یەک دیناریان نەیەیتێ.
-
عارف: بۆ؟ بۆ؟
-
وەلي: ئێ لەبەر ئەوەی ئەڵێ کاکە من بە خوا لێم نەیاوە.
-
عارف: ئەی بابە خەلقی تر بۆ ناگیرێ لەسەری؟
-
عارف: ئاخر دە وەرە تۆ وەرە باوکیش بکوژن نەتوانی قسە بکەی؟
-
مارف: گوێ بگرە کاک.
عارف: ئاخر چۆنەبێ کاکە؟
-
مارف: کاکە؟ ئیجازەم ئەیەیتێ؟
-
عارف: بڕۆ فەرموو.
-
مارف: کاکە گیان یەک شتان پێ بڵێم، ئێستا پێم نەوتن بە هەشت دەفتەر؟
-
عارف: با.
-
مارف: ها؟
-
عارف: با.
-
مارف: ئەوە تەخفیساتێکی کەشتان بۆ دانێم.
-
مارف: شەش دەفتەر و ئیتر بڕبەنی لێ ئەکەم نییە
-
مارف: ئیتر جوابەکەشمان بە سەریعی بەنەوانێ بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین.
-
عارف: ئەو پارەیە حەواڵەکەین کاکە،
-
مارف: ئا حساب و کتاب کەین، باشە.
عارف: لەگەڵ پارەی خۆشمانا.
-
وەلي: کاکە گیان باشە بەسەر چاو،
-
وەلي: ئەمەش با بیرێکی لێ بکەینەوە و جوابتان لێ ئەگێڕینەوە.
-
عارف: ئاخر بیرکردنەوەی ناوێ، بیرکردنەوەی بۆ چییە کاکە؟
-
وەلي: بیری ئەوێ.
عومەر: باوە، باوە، باوەگیان.
-
عارف: تۆسەی ئەمە ناکەی، باوە، باوە.
عومەر: بڵێ نیهایەتێتی؟
-
وەلي: تەواوە.
عارف: تۆ ئەڵێی سەلاجە ئەکڕی، کاکە نیهایەتی چی؟
-
عارف: ئەمە چییە لەگەڵ خۆتا ئەیهێنی؟
مارف: پێمان وتی کاکە گیان.
-
وەلي: کوڕمەو ئیتر دڵی بە وەزعەکە ئەسوتێ و،
-
وەلي: دڵی بە براکەی ئەسوتێ لە سجنا، ڕۆڵە ناحەقە ئەوە.
-
مارف: کاکە، کاکە سەلام و عەلەیکوم.
-
وەلي: عەلەیکە سەلام.
-
مارف: چاوەڕوانی جوابی جەنابتانین.
-
وەلي: تەواو.
مارف: تەواو.
-
وەلي: دەی ئێمە ئنجا لە خزمەتتان
-
وەلي: مەراخەسەبین، باشە باوکەکەم.
عارف: باش، باش.
-
وەلي: بەس دڵی خۆتان تەنگ مەکەن.
-
عارف: نا نا.
-
وەلي: یا اللە.
عارف: هەڵمەسە خۆیان ئەڕۆن.
-
وەلي: خوا حافیز.
-
عارف: خوا حافیز بێ.
-
وەلي، عومەر: خوا حافیز.
-
(دەنگی کەڵەشێر)
-
عارف: کاکە سەعی گیان.
-
سەعی: گیان.
-
عارف: ئەمە سەربانەکەیە، تێ ئەگەی لەم سەر بۆ ئەو سەر.
-
سەعی: ئێ.
-
عارف: ئەمە، ژووری نوستنەکەی من و سەرگوڵە،
-
عارف: حەزەکەی با ئێسا بۆت بپێوم بزانم چەنە.
-
سەعی: نا نا کا عارف گیان بۆم مەپێوە.
-
عارف: بۆ؟
-
سەعی: با من خۆم بۆ و شەرحکەم هەمووی.
-
عارف: ئێ.
-
سەعی: ئەمە ژوورەکەی تۆ و براژنە سەرگوڵە.
-
عارف: وایە.
-
سەعی: باشە،
-
سەعی: ئەمە ئەو شوێنەیە کە بۆ فیز داوناوە، هۆڵە بچوکەکە.
-
عارف: ئا هۆڵێکە بۆ فیز دروسمان کردووە.
-
سەعی: ئەمەش هۆڵە گەورەکەیە کە میوانەکەو بێ
-
سەعی: بەنزین لە سەیارەکەیا نەمێنێ لە ماڵی ئێوە ئەخەوێ.
-
سەعی: ئا بڵێین ژووری نوستنەکە؟
-
سەعی: ئا.
-
عارف: ژووری نوستنەکە.
-
سەعی: ئا ئەوەش بەشەکەی مارفە.
-
عارف: ئااهە، ئەوە وەاللەیی چاک هیین کرد، ئەوە چۆن و زانی؟
-
سەعی: ئەی ئەو ڕۆژە نەهاتم هەردووکتان بۆتان باس نەکردم؟
-
عارف: ئاوا ئێوە شتان لە بیر ئەمێنێ؟
-
سەعی: ئەی چۆن ئارە وەاللە.
عارف: وەاللەيی سەیرە،
-
عارف: وەاللەیی سەیرە، کاکە گیان؟ ئیتر بزانم
-
عارف: ئاوا بە سەتحی ئەها بڵێین چۆن، لە لاوە، بزانین چەن ئەکا؟
-
سەعی: کاکە گیان من خەریکە شێت و هارەبم، خەریکە کەلەیی ئەبم
-
سەعی: بۆ خاتری خوا، باوک مابوو وت نایەڵم خوارەوە ببینی،
-
سەعی: ئێ خۆ ئێستە باوک مردووە خوا عەفوویکا یاخوا.
-
عارف: خوا عەفوویکا.
سەعی: ئێستە بۆ نایەڵی؟
-
عارف: کاکە گیان، ئەزانی چییە؟
-
عارف: موشکیلەکە ئەوەیە لەم وڵاتەی ئێمەیا.
-
سەعی: ئێ.
-
عارف: خۆ لەگەڵ یەکێ مرد، فڵق یەکێ ئەچێتەوە شوێنی.
-
سەعی: ئەمە کێ چۆتە شوێنی باوک؟
-
عارف: ئەمە ئێسا مارف شازادەی جێنشینە.
-
سەعی: ئااا، مارف.
-
عارف: ئا.
-
سەعی: ئێ، ئێ.
-
عارف: لەبەر ئەوە ئەڵێم با جارێ ئەو نەزانێ،
-
عارف: ئێسا ئاوا، ئاوا بڵێین چەنەکا؟
-
سەعی: وەاللەهی ئاواا،
عارف: هەرعەقڵى خۆت.
-
سەعی: بە مەزەنەی ئەقڵی من
-
سەعی: مادەم بەس سەربانەکەیە و خوارەوەم نەدیوە،
-
سەعی: حەو دەفتەر ئەکا
-
عارف: تخوا عەیب ناکەی تۆ؟
-
عارف: توخوا عەیب ناکەی؟
-
عارف: یانی نابێ ویژدانەن،
-
عارف: ئەمە هی حەوتیيە؟
-
سەعی: بابە ویژدانانی چی؟ من خوارەوەم نەدیوە،
-
سەعی: ئەمە معامەلەیە.
-
عارف: ئێ باشە قەیناکە، ئاخر وا نیيە بۆ خاتری خوا،
-
عارف: مەساحەیەکی باشی هەیە.
-
سەعی: بڵێین ئەوە خوارەوەشیم بینی،
-
سەعی: ئەگەر بینیم، ئەوپەڕی دە بۆ یانزە بکا.
-
عارف: ڕەحمەت لێ بێ، ئەمە مەعامەلەی پیاوە.
-
سەعی: ئێ.
-
عارف: کاکە گیان، تۆ لە دەفتەرەکەیا لە نوسینگەکەی خۆو
-
عارف: بنوسە، یانزە و مەعامەلە.
-
سەعی: باش.
-
عارف: ئێ کە تۆ وت یانزە و مەعامەلە
-
عارف: ئەوپەڕی یا بیست وەرەقەیە، یا سییە، ئەکسەرەکەی پەنجایە.
-
سەعی: وایە.
-
عارف: تێئەگەی؟ یەعنی دە و نیو.
-
سەعی: دە و نیو.
-
عارف: من بە گەردن ئازایی، بە گەردن ئازایی پەنجا وەرەقەی بۆ خۆت.
-
سەعی: پەنجا وەرەقە ئەیەی بە من؟
عارف: ئا،
-
عارف: ئەی هیلاکەبی، ئەی هاتووی، ئەی هینە، ئەمانە...
-
عارف: بەس من، یەک شت پێ ئەڵێم،
-
عارف: بەس ئەبێ بەینی خۆمان بێ.
-
سەعی: ئادەی.
-
عارف: تێ ئەگەی بە ساقەوبم،
-
عارف: لای مارف بڵێ،
-
عارف: بە حەو دەفتەر فرۆشراوە.
-
(مۆسیقا)