< Return to Video

بزانە شایەنی چیت، پاشان داوای بکە

  • 0:01 - 0:03
    کەس وەکو ئەوەی شایەنی
    نرخت پێ نادات.
  • 0:06 - 0:08
    هەرگیز هیچ کەسێک ئەو نرخەت
  • 0:08 - 0:09
    بۆ دانانێت کە شایەنی.
  • 0:12 - 0:14
    ئەوان بە پێی بیرکردنەوەیان
  • 0:14 - 0:15
    نرخ بۆ تۆ دادەنێن.
  • 0:16 - 0:18
    و تۆش کۆنتڕۆڵی بیرکردنەوەیانیت،
  • 0:20 - 0:21
    بەڵام بەم شێوەیە نا،
  • 0:22 - 0:23
    هەرچەندە ئەوە خۆش دەبێت.
  • 0:23 - 0:24
    (پێکەنین)
  • 0:25 - 0:26
    بەڕاستی ئەوە خۆش دەبێت.
  • 0:27 - 0:29
    لە جیاتە ئەمە، وەکو ئەمە:
  • 0:29 - 0:34
    بە ڕونی پێناسەکردن و پێشیاندانی بەهاکانت
    کاری سەرەکیتن
  • 0:34 - 0:36
    بۆ ئەوەی نرخەت پێ بدرێت کە شایەنیت.
  • 0:37 - 0:38
    کەس دەیەوێت نرخی باشی بۆ دابنرێت؟
  • 0:39 - 0:41
    باشە،
  • 0:41 - 0:42
    بۆیە ئەم وتارە بۆ هەموو کەسێکە.
  • 0:43 - 0:45
    ئەمە شتێکی جیهانی کارپێکراوە.
  • 0:45 - 0:48
    ئەگەر خاوەن بازرگانی خۆتیت،
    ئەگەر تۆ کارمەندێکیت،
  • 0:49 - 0:50
    ئەگەر بە دوای کاردا دەگەڕێیت.
  • 0:50 - 0:52
    ئەگەر تۆ پیاوی یان ئافرەت.
  • 0:53 - 0:56
    ئێستا، باسی ئەمە دەکەین
    لە ڕوانگەی ژنە بازرگانێکەوە،
  • 0:56 - 1:00
    چونکە من چاودێری ئەوەم دەکرد کە
    ئافرەتان بێ بایەخترن لە چاو پیاوان.
  • 1:01 - 1:04
    ئەم شەڕی جیاوازی ڕەگەزییە
    چێرۆکێکی باوی ئەم وڵاتەیە
  • 1:04 - 1:06
    بە پێی نوسینگەی ئاماری کار بێت،
  • 1:06 - 1:11
    ئافرەتێک تەنها ٨٣ سەنت وەردەگرێت
    بۆ هەر دۆلارێک کە پیاو وەری دەگرێت.
  • 1:11 - 1:13
    ئەوەی توشی سەرسوڕمانت دەکات
  • 1:13 - 1:16
    کە ئەمە لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
    تەنانەت لە بەشی بەڵێندەرایەتیشدا.
  • 1:16 - 1:21
    ژنە بازرگانێک کە خاوەن ئیشی خۆیەتی
    ٨٠ سەنتی هەیە بۆ هەر دۆلارێکی پیاو هەیەتی.
  • 1:21 - 1:24
    لە کارەکەمدا، بەزۆری گوێم لە ئافرەتان بووە
  • 1:24 - 1:27
    کە دەڵێن ئاسوودەنین بەرامبەر
    ئەو مووچەی کە پێیان دەدرێت،
  • 1:27 - 1:29
    بە تایەبەت لە دواییانەدا لە
    بازرگانی خۆیەتیدا.
  • 1:30 - 1:31
    ئەوان دەڵێن،
  • 1:32 - 1:33
    "من نامەوێت باسی خۆم بکەم."
  • 1:34 - 1:36
    "بەڵکو دەمەوێت لە کارەکەمدا ڕەنگ بداتەوە."
  • 1:37 - 1:39
    "نامەوێت باسی دەستکەوتەکانم بکەم."
  • 1:40 - 1:43
    گوێم لە زۆر گوتەی جیاوازتر بووە لە
    ئیشکردن لەگەڵ پیاواندا،
  • 1:43 - 1:46
    و پێموایە جیاوازی ٢٠ سەنت دروست
    دەکات بۆ ئافرەت لە هەر دۆلارێکدا.
  • 1:48 - 1:50
    حەز دەکەم چیرۆکی کۆمپانیاییەکی
    ڕاوێژکاریتان پێ بڵێم
  • 1:50 - 1:53
    کە یارمەتی بەشداربووانیان دەدەن
    بۆ بەرزکردنەوەی قازانج.
  • 1:53 - 1:55
    ئەمە کۆمپانیایی منە.
  • 1:56 - 1:59
    دوای ساڵێک لە بازرگانیدا،
    بەرزبوونەوەی قازانجم بینی
  • 1:59 - 2:02
    کە بەشداربووانم درکیان پێدەکرد
    بە کارکردن لەگەڵ من،
  • 2:02 - 2:05
    و بۆم دەرکەوت کە پێویستە
    بەها دابنێمەوە بۆ نرخەکانم.
  • 2:06 - 2:09
    بەڕاستی من کەمترم وەردەگرت
    لەچاو ئەوەی کەمم دەبەخشی.
  • 2:10 - 2:13
    سەختە بۆم دانی پێدابنێم،
    چونکە من ڕاوێژکاری نرخ دانانم.
  • 2:13 - 2:15
    (پێکەنین)
  • 2:15 - 2:16
    ئەمە ئەوەیە کە دەیکەم.
  • 2:16 - 2:18
    یارمەتی نرخەکان دەدەم بۆ بەهاکانیان
  • 2:19 - 2:21
    سەرەڕای ئەوە، ئەمە ئەوەیە کە بینم،
  • 2:21 - 2:25
    و بۆیە من دەستم کرد بە هەڵسەنگاندنی،
    نرخەکانم و بەهاکانم،
  • 2:25 - 2:28
    ئەمەشم لەڕێگەی پرسیارە سەرەکییەکان
  • 2:29 - 2:32
    بەشداربووانم چییان دەوێت
    و من چۆن قسەیان لەگەڵ دەکەم؟
  • 2:32 - 2:36
    ئەو کارامەییەی من چییە کە وای کردووە من
    باشتر مامەڵە لەگەڵ بەشداربووانمدا بکەم؟
  • 2:37 - 2:38
    چی بکەم کە هیچ کەسێکی تر نایکات؟
  • 2:39 - 2:42
    دەبێ چ کێشەیەک چارەسەر
    بکەم بۆ بەشداربووانم؟
  • 2:42 - 2:43
    چ بەهایەک زیاد بکەم؟
  • 2:45 - 2:47
    وەڵامی ئەو پرسیارانەم دایەوە
  • 2:47 - 2:50
    و ئەو بەهایەشم ناساند کە بەشداربووانم
    دەستیان دەکەوێت بە کاردکردن لەگەڵ من،
  • 2:50 - 2:52
    بەرزبوونەوەیانم لە وەبەرهێناندا بینی،
  • 2:52 - 2:55
    و بۆیە بە پێویستم زانی
    نرخەکانم دووهێندە بکەم،
  • 2:56 - 2:57
    دوو هێندە.
  • 2:57 - 3:01
    ئێستا، دان بەوەدا دەنێم، ئەوە منی ترساند.
  • 3:02 - 3:05
    با بڵێم من شارەزام لەم بوارە،
    بەڵام من چارەسەر نیم.
  • 3:06 - 3:07
    دەمزانی بەهاکە لەوێیە.
  • 3:07 - 3:09
    دڵنیابووم کە بەهاکە لەوێیە،
  • 3:09 - 3:11
    کەچی هەر لە زیرەکییەکەم دەترسام.
  • 3:12 - 3:14
    چی ئەگەر بەها بۆ من دانەنێت؟
  • 3:14 - 3:16
    چی ئەگەر بەشداربووان بڵێن، "گاڵتەجاڕییە"
  • 3:16 - 3:17
    تۆ پێکەنیناویت."
  • 3:18 - 3:20
    بەڕاستی شایەنی ئەوە بووم؟
  • 3:21 - 3:23
    کارەکەم نا، سەیربکە، بەڵام من.
  • 3:25 - 3:26
    شایەنی ئەوە بووم؟
  • 3:27 - 3:30
    من دایکی دوو کچی جوانی بچکۆلانەم
    کە پشت بە من دەبەستن.
  • 3:30 - 3:31
    من دایکێکی تەنهام.
  • 3:31 - 3:33
    چی ئەگەر کارەکەم شکست بێنێت؟
  • 3:33 - 3:35
    چی ئەگەر شکست بهێنم؟
  • 3:36 - 3:38
    بەڵام دەزانم چۆن چارەسەری خۆم بکەم،
  • 3:39 - 3:42
    ئەو چارەسەری کە من دەیدەم بە
    بە بەشداربووانم.
  • 3:42 - 3:43
    من ئەرکەکەم تەواو کردووە.
  • 3:43 - 3:45
    دەمزانی کە لەوێ بەهایەک هەیە.
  • 3:46 - 3:47
    کاتێک کە هەڵ هاتە پێش،
  • 3:48 - 3:51
    داواکارییەکانم ئامادەکرد
    بە نرخی بەرزترەوە
  • 3:51 - 3:53
    و بۆم ناردن
  • 3:53 - 3:54
    و بەهاکانم پشاندان.
  • 3:55 - 3:57
    چیرۆکەکە چۆن کۆتایی دێت؟
  • 3:58 - 4:00
    بەشداربووان بەردەوام بوون لە پەسندکردنم
  • 4:00 - 4:02
    دەگەڕانەوە بۆم و پێشنیاریان دەکردم،
    هێشتا لێرەم.
  • 4:04 - 4:05
    و باسی ئەم چیرۆکە دەکەم
  • 4:05 - 4:08
    چونکە گومان و ترس
    سروشتی و ئاسایین.
  • 4:08 - 4:11
    بەڵام پێناسەی بەهاکانمان ناکەن،
  • 4:11 - 4:13
    و نابێت سنوور بۆ تواناکانمان
    دابنێن.
  • 4:16 - 4:17
    حەز دەکەم چیرۆکێکی تر باس بکەم،
  • 4:17 - 4:20
    دەربارەی ژنێک کە فێر بووە
    چۆن باسی بەهاکانی بکات
  • 4:20 - 4:21
    و حۆیی دۆزیەوە.
  • 4:23 - 4:25
    بەڕێوەبەری کۆمپانیاییەکی سەرکوتووی
    گەشەپێدانی وێبە
  • 4:25 - 4:27
    و چەندین کەس دادەمەزرێنێت.
  • 4:28 - 4:31
    کاتێک کە دەستی بە کارەکەی کرد
    و چەند ساڵێک دواتر،
  • 4:31 - 4:34
    گوتی، "کۆمپانیایەکی بچوکی نەخشاندنی
    وێبم هەیە"
  • 4:35 - 4:37
    ئەو وشانەی لەگەڵ بەشداربووانیدا دەهێنا.
  • 4:37 - 4:39
    "کۆمپانیاییەکی بچوکی نەخشاندنم هەیە."
  • 4:40 - 4:42
    بەم ڕێگەیە و چەندین ڕێگەی بچوکی تر،
  • 4:42 - 4:46
    بەهای کۆمپانیاکەی دابەزاند
    لە چاوی کڕیارە بەردەوامەکانی،
  • 4:46 - 4:47
    و خۆشی کەم کردەوە.
  • 4:49 - 4:52
    کاریگەری کردە سەر تواناکانی
    بۆ بە دەست هێنانی ئەوەی شایەنییەتی.
  • 4:53 - 4:56
    پێموایە شێوازی قسەکردنی و ڕەفتاری
  • 4:56 - 4:58
    دەرخەری ئەوەیە کە باوەڕی نییە کە
  • 4:58 - 5:00
    بەهایەکی زۆر پێشکەش دەکات.
  • 5:02 - 5:05
    لە قسەکانی دا، کردارییانە
    وازی لە خزمەتگوزارییەکانی هێنا.
  • 5:06 - 5:08
    و گەشتەکەی دەستپێکرد
  • 5:08 - 5:12
    لە وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی لە
    پشاندانی بەهاکان بە بەشداربووانی
  • 5:12 - 5:13
    و گۆڕینی پەیامەکەی.
  • 5:15 - 5:16
    یەک شت کە لەگەڵیم باس کرد
  • 5:16 - 5:18
    ئەوەیە کە زۆر گرنگە
  • 5:18 - 5:20
    پەیامەکەت بدۆزییەوە،
  • 5:20 - 5:22
    کە جێگەی باوەڕ و ڕاستی بێت بۆت.
  • 5:22 - 5:25
    هەوڵمەدە وەکو خوشکەکەت بکەیت تەنها
    لەبەر ئەوەی کە فرۆشیارێکی سەرکەوتووە
  • 5:25 - 5:29
    یان دراوسێکەت کە نوکتەی خۆش دەکات
    ئەگەر ئەمە لە تۆدا ڕەنگ ناداتەوە.
  • 5:30 - 5:32
    واز لەم بیرۆکەیە بێنە
    کە بەسەر شانوباڵی خۆتدا بڵێت.
  • 5:32 - 5:34
    لە بەشەکانی تردا وا بیر بکەوە.
  • 5:34 - 5:38
    جەخت بکە سەر خزمەتکردن و زیاد کردنی بەها،
    و ئەمەش وەکو بەخۆدا هەڵگوتن نییە.
  • 5:38 - 5:41
    چیت پێخۆشە لەوەی کە دەیکەیت؟
  • 5:41 - 5:43
    چی سەرنجت ڕادەکێشێت
    لە کارەکەت؟
  • 5:43 - 5:47
    ئەگەر پەیوەستی بکەیەت بەمەوە، باسکردنی
    بەهاکانت سروشتییانە پەیدا دەبن.
  • 5:49 - 5:51
    ئەو گەشە بە شێوازەکەی دەدات،
  • 5:51 - 5:53
    پەیامەکەی دۆزییەوە و گۆڕی.
  • 5:54 - 5:58
    چیتر خۆی وەک کۆمپانیایەکی
    بچوکی نەخشاندن نەدەناساند.
  • 5:58 - 6:02
    ئەو وزە و هێزێکی زۆری لە
    ناساندنی پەیامەکەی دەست دەخست.
  • 6:03 - 6:06
    ئێستا سێ ئەوەندەی ئەو کات
    کار لەسەر نەخشاندن دەکات
  • 6:06 - 6:08
    و بازرگانییەکەی پێشدەکەوێت.
  • 6:09 - 6:11
    باسی دوایین کۆبونەوە و
  • 6:11 - 6:13
    قسەی ڕەق و کڕیاڕی خراپی بۆ کردم
  • 6:13 - 6:16
    کە داوای چاوپێکەوتنی دەکرد سەبارەت بە
    دروستکردنی باشترین بزوێنەری گەڕان.
  • 6:17 - 6:19
    لە کۆتا ڕۆژەکاندا گوتی،
  • 6:19 - 6:21
    دەکرا بە ڕاستی چاوپێکەوتنێکی
    مەترسیدار بووبا بۆی،
  • 6:22 - 6:23
    بەڵام بیرکردنەوەی جیاواز بوو.
  • 6:23 - 6:27
    گوتی، زانیارییەکانی ئامادە کردبوو،
    لەگەڵ کڕیارەکە دانیشت،
  • 6:27 - 6:29
    گوتی ئەمە دەربارەی من نییە،
    ئەمە بابەتێکی کەسی نییە،
  • 6:30 - 6:31
    ئەمە دەربارەی کڕیارەکەیە.
  • 6:31 - 6:33
    باسی داتاکانی بۆیان کرد ،
    باسی ژمارەکانی بۆیان کرد،
  • 6:34 - 6:38
    بە دەنگ و شێوازی خۆی
    ئاڕاستە و پڕۆسەکەی بۆیان خستە ڕوو ،
  • 6:38 - 6:41
    بەڵام زۆر بە ڕاشکاوانە گوتی،
    "ئێمە ئەوەمان بۆ کردوویت."
  • 6:41 - 6:44
    کڕیارەکە هەستا و تێبینییەکەی وەرگرت،
    گوتی، "باشە، تێگەیشتم."
  • 6:46 - 6:48
    لە باسکردنی ئەم کۆبونەوەیەدا، گوتی،
  • 6:48 - 6:51
    "هەستم بە ترس یان شڵەژان
  • 6:52 - 6:53
    یان بچوکی نەکرد،
  • 6:54 - 6:55
    کە پێشتر هەستم پێ دەکردن.
  • 6:56 - 6:59
    لە جیاتی ئەوە گوتم، "باشە، تێگەیشتم
  • 7:00 - 7:03
    دەزانم کە چی دەکەم. باوەڕم بە خۆم هەیە."
  • 7:06 - 7:08
    بوون بە خاوەن بەهایەکی گونجاو زۆر گرنگە.
  • 7:08 - 7:10
    دەتوانی لەم چیرۆکەوە فێریبیت.
  • 7:10 - 7:13
    کاریگەری ئەمە زیاترە لە چاو
    دەستکەوتی دارایی
  • 7:13 - 7:17
    لە ناو جیهانی ڕێزگرتنی خۆت
    و باوەڕ بەخۆبوون.
  • 7:18 - 7:22
    من ئەمڕۆ دوو چیرۆکم گێڕایەوە،
    دانەیەک لە بارەی ناسینی بەهاکانمان
  • 7:22 - 7:25
    ئەوەی تریش لە بارەی پشاندانی بەهاکانمان
  • 7:25 - 7:29
    ئەمەش دوو شتن بۆ تێگەیشتن
    لە بەدەست هێنانی تەواوەتی.
  • 7:29 - 7:30
    ئەمەش هاوسەنگییە.
  • 7:31 - 7:33
    ئەگەر تۆ ئەمڕۆ دانیشتووی
  • 7:34 - 7:36
    و ئەو بەهایەت پێ نەدرابێت کە شایەنیت،
  • 7:36 - 7:38
    پێمخۆشە بانگهێشتت بکەم بۆ ئەم هاوسەنگییە.
  • 7:39 - 7:41
    تەنها خەیاڵی ئەوە بکە کە ژیان چۆن دەبوو،
  • 7:41 - 7:43
    دەمانتوانی چەند زیاتر بکەین،
  • 7:43 - 7:45
    دەمانتوانی چەند زیاتر بگەڕێنینەوە،
  • 7:45 - 7:48
    دەمانتوانی چەند زیاتر پلان
    بۆ داهاتوو دابنێین،
  • 7:48 - 7:50
    ئێمە چەندە هەستمان بە ڕێز و پەسندی دەکرد
  • 7:51 - 7:53
    ئەگەر توانیبامان هەموو کارەکانمان
    بەدەست بهێنین،
  • 7:53 - 7:55
    گشت بەهاکانمان بۆ دەربکەوێ.
  • 7:57 - 7:59
    کەس وەکو ئەوەی شایەنی
    نرخت پێ نادات.
  • 7:59 - 8:02
    ئەوان بە پێی بیرکردنەوەیان
    نرخ بۆ تۆ دادەنێن.
  • 8:02 - 8:03
    کۆنتڕۆڵی بیرکردنەوەیان دەکەیت.
  • 8:04 - 8:06
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 8:06 - 8:09
    (چەپڵە )
Title:
بزانە شایەنی چیت، پاشان داوای بکە
Speaker:
کەیسی بڕاون
Description:

لەوانەیە بەڕێوەبەرەکەت ئەوەت پێ نەدات کە شایەنیت -- لە جیاتی ئەمە، ئەوان بە پێی بیرکردنەوەیان نرخت بۆ دادەنێن. هەندێ کات تەرخان بکە چۆن بیرکردنەوەی ئەوان ئاڕاستە بکەیت. کەیسی بڕاونی ڕاوێژکاری نرج چیرۆکە بەسودەکانی باس دەکات لەگەڵمان و یارمەتیت دەدات باشتر بەهاکانت پشان بدەیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:22

Kurdish subtitles

Revisions