ژیانە شاراوەکەی ڕۆزا پارکس- ڕیچێی دی ڕێچاردسۆن
-
0:08 - 0:13لەساڵی ١٩٩٤، ١١ ساڵ بەر لە بڕیارە
ڕەشبینەکەی لە پاسێکی مۆنتگۆمێری، -
0:13 - 0:16ڕۆزا پاركس لە تاوانێکی دڕندانەی دەکۆڵیەوە.
-
0:16 - 0:18وەک پۆلیسێکی نهێنی بۆ کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی
-
0:18 - 0:20بۆ پەرەسەندنی خەڵکە ڕەنگدارەکان،
-
0:20 - 0:24بۆ بینینی رێسی تایلۆر
گەشتی بۆ لادێی ئەلاباما کرد، -
0:24 - 0:28ئافرەتێکی گەنج کە لەلایەن ٦ پیاوی
سپی پێستەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر. -
0:28 - 0:31ئەوە قورس دەبێت کە
دادگای ئەلاباما ڕازی بکەیت -
0:31 - 0:33کە تەنانەت یەکێك لەو پیاوانە تاوانبارە،
-
0:33 - 0:35بەڵام ڕۆزا هیچ ڕێگیری نەبوو.
-
0:35 - 0:37لە دادگا لیژنەیەکی بۆ بەرگریکردن
لە رێسی پێکهێنا، -
0:37 - 0:39پڕ کردنی ڕاگەیاندنەکان
لە گەواهیدەر -
0:39 - 0:41و هاندانی ناڕەزایی دەربڕین
لەسەر تاسەری باشوور. -
0:41 - 0:44کاتێك گەواهیدەرەکان لە دیاریکردنی
هێرشبەرەکان شکستیان هێنا -
0:44 - 0:47پارکس داوای لە دادوەرەکە کرد
کۆمەڵە گەواهیدەرێکی نوێ کۆبکاتەوە. -
0:47 - 0:51نوسی، "من دەزانم تۆ شکست ناهێنی
لەوەی بە خەڵکی ئەلاباما ڕابگەیەنی -
0:51 - 0:55کە دادگەریەکی یەکسان بۆ هەموو
هاونیشتمانیەکانمان هەیە." -
0:55 - 0:59بەدرێژایی ژیانی، پارکس جەندین جار
بەرەنگاری توندوتیژی ڕەگەزی و -
0:59 - 1:02و سیستەمەکانی پێشوتر بۆ پارێزگاری
کردن لە تاوانکارەکان بووە. -
1:02 - 1:05بەڵام ئەو کارە بووە مەترسیەکی گەورە،
-
1:05 - 1:09و نرخێکی کەسی.
-
1:09 - 1:14لە ساڵی ۱۹۱۳ لە دایک بووە، رۆزا لەلایەن
دایکیو باوانیەوە لە ئەلاباما گەورە کراوە. -
1:14 - 1:19بەڵام لە دەرەوەی ئەو خانووە دڵگیرە، ترس لە
توندوتیژی ڕەگەزی باڵی بەسەردا دەکێشێت. -
1:19 - 1:22زۆرجار کو کلوکس کلان
ماڵەکەی ئەوانی بەڕێوە دەبرد، -
1:22 - 1:26و یاساکانی جیم کرۆو بۆشاییە
گشتیەکان جیادەکاتەوە. -
1:26 - 1:30لە ١٩ ساڵی لە مۆنتگۆمێری نیشتەجێ دەبێت و
هاوسەرگیری لەگەڵ رایمۆند پارکسدا دەکات، -
1:30 - 1:33سەرتاشێک کە توڕە بوو لە
زۆرداری ڕەگەزپەرستی. -
1:33 - 1:37بەشداری لە NAACP
؛بەشە ناوخۆییەکانی کردبوو -
1:37 - 1:40ڕۆڵێکە کە زۆرینە لەترسی زۆرداری
لێی دووردەکەوتنەوە. -
1:40 - 1:43لەسەرەتادا ڕایمۆند بە
پەرۆشیەوە ڕۆزای لە مەترسیە -
1:43 - 1:45شاراوەکانی خەبات دەپاراست.
-
1:45 - 1:50بەڵام هەتا توڕەییەکەی زیاتر دەبوو لەو بیرو
ڕا دیاریکراوە بەسەر ئەمریکیە ئەفریقیەکان، -
1:50 - 1:52چیتر ئارامی نەما.
-
1:52 - 1:56لەساڵی١٩٤٣ کاتێك بە
شێوەیەکی فەرمی چووە پاڵNAACP. -
1:56 - 2:01پارکس و جۆنی رێبێکا کار تاکە
ئافرەت بوون لە ئەنجومەنی مۆنتگۆمێری. -
2:01 - 2:04کاتی بۆ چاوپێکەوتنەکەیان دەژمارد،
-
2:04 - 2:07و زوو خۆی لە هەڵبژاردەی
سکرتێری ئەنجومەنەکە دۆزیەوە، -
2:07 - 2:09بە فەرمی دەستی بە ژیانە
دووانیە نهێنیەکەی کرد. -
2:09 - 2:13لە ڕۆژدا ڕۆزا وەک بەرگدروو کاری دەکرد بۆ
پاڵپشتکردنی دایک و هاسەرەکەی. -
2:13 - 2:16لە شەودا توێژینەوە و بەڵگەی لەسەر
لە کەیسەکانی مافی مرۆڤ کۆدەکردەوە، -
2:16 - 2:24لە بەگژداچوونە ڕامیارییە ناوخۆییەکان بۆ
ژیاننامە بەرزەکانی کوشتن و تاوانە ڕقیەکان -
2:24 - 2:26وەک سکرتێرێک،
وەڵامدانەوە گشتییەکانی ئامادە دەکرد -
2:26 - 2:31بە ناوی ئەنجومەنی مۆنتگۆمێری،
دژ بە ڕەقترین بڕیاڕەکان دەجەنگا، -
2:31 - 2:37هەڵمەتی بە هەڵە تاوانبارکردن ولەکەدارکردن
دژی ئەمریکیە ئەفریقیەکان بەکارهێنراون -
2:37 - 2:40لەپاڵ کارە یاساییەکەی، پارکس ستراتیژ
ناسێکی ناوخۆیی زۆر زیرەك بوو. -
2:40 - 2:44وەك ڕاوێژکار بۆ
ئەنجومەنی گروپی گەنجانی NAACP، -
2:44 - 2:47یارمەتی خەڵکانی گەنجی داوە تاکو
ڕابەری بەرنامەی جیاکاری بکەن -
2:47 - 2:50لەگەڵیدا تۆماری دەنگدەران و
کتێبخانەکانی تایبەت بە سپیەکان. -
2:50 - 2:53لەماوەی داپۆشینی NAACP،
-
2:53 - 2:57پارکس خەباتی بۆ ئاشکراکردنی چالاکیە
نهێنیەکانی مافی مەدەنی دەکرد -
2:57 - 3:00لایەنگری مەشقکردنی
یاخیبوونی مەدەنی کرد -
3:00 - 3:05و دژی توندوتیژی ڕەگەزی قسەی دەکرد
بە تایبەتی کوشتنی ئێمێت تیڵ. -
3:05 - 3:09لەساڵی ١٩٥٥، ڕەتکردنەوەی چوون بۆ دواوەی
پاسە جیاکراوەکە -
3:09 - 3:13یارمەتی هەڵگیرسانی جوڵانەوی دانیشتوانە
ڕەسەنەکەیدا کە ئاواتی بۆ دەخواست. -
3:13 - 3:16پارکس بەهۆی ناڕەزایەتی وەک ئافرەتێک
دەستگیر کرا و زیندانی کرا -
3:16 - 3:18کە لەلایەن چالاکوانە
ناوخۆییەکانەوە سەردانی دەکرا. -
3:18 - 3:22بەیەکەوە پلانیان دانا بۆ ماوەی
۲٤ کاتژمێر بایکۆتی پاس بکەن. -
3:22 - 3:26بۆ ماوەی سێ سەد و هەشتا
و یەك ڕۆژ درێژەی کێشا. -
3:26 - 3:30یاسا سادەکەی پارك خەباتی مافەکانی
مەدەنی ساوای گۆڕی -
3:30 - 3:31بەرەو بزووتنەوەیەکی نیشتمانی.
-
3:31 - 3:35لە ساڵی١٩٥٦، بایکۆتەکە کۆتایی
پێهات کاتێك دادگای باڵا -
3:35 - 3:39بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی جیاکاری
لە گواستنەوە گشتییەکاندا. -
3:39 - 3:42بەڵام ئەو سەرکەوتنە بۆ
بزووتنەوەکە بەهایەکی نایابی هەبوو. -
3:42 - 3:46بە درێژایی هەڵمەتەکە ڕۆزا هەڕەشی
کوشتنی دڕندانەی بۆ دەهات، -
3:46 - 3:50و نەیدەتوانی کار بدۆزێتەوە لە
مۆنتگۆمێری بەهۆی ناوبانگە ڕامیارییەکەی. -
3:50 - 3:55لەساڵی ١٩٥٧، بۆ درێژەدان بە کار کردن
وەکو بەرگدوورێك چوو بۆ دێترۆیت، -
3:55 - 3:58تا لەلایەن ئەندامی کۆنگرە
جۆن کۆنێرز دامەزرا -
3:58 - 4:00بۆ پاڵپشتی کردنی هەڵمەتە
پەرەسەندووەکانی مافی مەدەنی. -
4:00 - 4:03هەموو کاتێك لە شەڕی دژی بە
جیاوازییە ڕەگەزییە بە ئاگابوون، -
4:03 - 4:06بۆماوەی٤٠ ساڵی تر پارکس بە چالاکی مایەوە.
-
4:06 - 4:08چەندین پەرتووکی نووسی،
-
4:08 - 4:11گەشتی کرد بە ناوچەکەدا بۆ پێدانی
وتار بۆ پشتگیری کردنی چالاکوانەکانی تر، -
4:11 - 4:15و پەیمانگایەکی دامەزراند بۆ
پەروەردە کردنی هاوڵاتیە گەنجەکان -
4:15 - 4:17بە یادی هاوسەرە خوالێخۆشبووەکەی.
-
4:17 - 4:21ئەمڕۆ، ڕۆزا پارکس وەکو
شۆرشگێڕێکی ئازا یادی دەکرێتەوە -
4:21 - 4:24کە دژی بەهێزترین خەڵک
و سیاسەتەکان جەنگاوە. -
4:24 - 4:27هەتا ئێستا بانگهێشت کردنەکەی
بۆ ئەو کارە دەنگدانەوەی هەیە: -
4:27 - 4:30"زانینی ئەوەی پێویستە بکرێت
دوور لە ترس دەکرێت."
- Title:
- ژیانە شاراوەکەی ڕۆزا پارکس- ڕیچێی دی ڕێچاردسۆن
- Speaker:
- ڕیچێی دی ڕێچاردسۆن
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-hidden-life-of-rosa-parks-riche-d-richardson
بەدرێژایی ژیانی، رۆزا پارکس چەندین جار بەرەنگاری توندوتیژی ڕەگەزی و سیستەمی پێشوەختە بووە کە تاوانکارانیان دەپاراست. ڕەتکردنەوەکەی بۆ ڕۆشتن بۆ دواوەی پاسە جیاکراوەکە بایکۆتێکی هەڵگیرساند کە ماوەی ٣٨١ ڕۆژی خایاند و یارمەتی گۆڕانی بزوتنەوەی مافی مەدەنی دا بۆ بزوتنەوەیەکی ناوخۆ. بەڵام ئەو کارە مەترسیەکی گەورە و بەهایەکی کەسی هێنا.
ڕیچێ دی ڕیچاردسۆن وردەکاری ژیانی ڕۆزا پارکس دەخاتەڕوو.وانەیەک لەلایەن ڕیچێی دی ڕێچاردسۆن. دەرهێنانی لەلایەن ئیدۆ
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:39
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The hidden life of Rosa Parks | |
![]() |
Aga Ismael accepted Kurdish (Central) subtitles for The hidden life of Rosa Parks | |
![]() |
Aga Ismael edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden life of Rosa Parks | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden life of Rosa Parks | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden life of Rosa Parks | |
![]() |
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for The hidden life of Rosa Parks |