< Return to Video

ئەو هونەرەی کە دەیسەلمێنێت تەکنەلۆژیا ڕاستی ڕێکدەخات

  • 0:01 - 0:03
    من هونەرمەند و ئەندازیارم.
  • 0:03 - 0:09
    بەم دواییانە، زۆر بیرم لەوە کردۆتەوە کە
    چۆن تەکنەلۆجیا میانگیری
  • 0:09 - 0:11
    واقیع بینینی ئێمە دەکات.
  • 0:12 - 0:16
    و ئەمە زۆر بە شاراوەیی و
    نادیاری جێبەجێ دەبێت.
  • 0:17 - 0:21
    تەکنەلۆجیا نەخشێنراوە بۆ ئەوەی
    کاربکاتە سەر هۆشیاری ژیانی ڕاستەقینەمان
  • 0:21 - 0:25
    بەڕووبەندکردنی خۆی وەک
    ئەزموونێکی کرداری جیهان.
  • 0:25 - 0:30
    سەرئەنجام، بێئاگا و بێهۆش دەبین
  • 0:30 - 0:32
    بەڕوودانی ئەمە.
  • 0:33 - 0:36
    بۆ نموونە، چاویلکەیەک بهێنە
    من زۆربەی کات لەچاوی دەکەم.
  • 0:36 - 0:40
    ئەمە بەشێکە لەو ڕێگەیەی کە من بەشێوەیەکی
    ئاسایی ئەزموونی چواردەورم دەکەم.
  • 0:40 - 0:42
    تێبینیان دەکەم،
  • 0:42 - 0:46
    هەرچەندە بۆ من بە بەردەوامی
    چواردەوری ژیانی ڕاستەقینە دەدەن.
  • 0:46 - 0:50
    ئەو تەکنەلۆجیایەی من باسیدەکەم
    نەخشێنراوە بۆئەوەی هەمان کار بکات:
  • 0:50 - 0:53
    ئەوەی دەیبینین و بیری لێدەکەینەوە
    دەیگۆڕێت
  • 0:53 - 0:55
    بەڵام بێئاگایانە تێدەپەڕێت.
  • 0:56 - 0:59
    تاکەجار کە تێبینی چاویلکەکانم
    دەکەم
  • 0:59 - 1:02
    ئەو کاتەیە کە شتێک ڕوودەدات بۆ ئەوەی
    ،سەرنجم بۆ لای خۆی ڕابکێشێت
  • 1:02 - 1:06
    هەروەک کاتێک پیس دەبێت
    یان کاتێک پلەی چاویلەکەم دەگۆڕم.
  • 1:06 - 1:11
    لەبەر ئەوە پرسیارم لەخۆم کرد، "وەک
    هونەرمەندێک، دەتوانم چی درووست دەکەم
  • 1:11 - 1:14
    تا هەمان سەرنج ڕاکێشم بەو ڕێگەیەی
  • 1:14 - 1:20
    ناوەندەکانی میدیای ژمارەیی-- وەک ڕێکخراوە
    هەواڵیەکان، سەکۆی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان،
  • 1:20 - 1:22
    بڵاوکراوەکان و بزوێنەرەکانی گەڕان --
  • 1:22 - 1:24
    "واقعی ئێمە دەکێشن؟
  • 1:25 - 1:30
    لەبەرئەوە زنجیرەیەک ئامێری
    هەستپێکردنم دروست کردووە
  • 1:30 - 1:33
    بۆئەوەی یارمەتیمان بدات لە بەنامۆکردن
    و پرسیارکردن
  • 1:33 - 1:35
    لەو ڕێگایانەی جیهانی پێدەبینین.
  • 1:37 - 1:43
    بۆ نموونە، لە ئەمڕۆدا، زۆرێک لە ئێمە
    ئەم کاردانەوە هەستەوەرییەمان هەیە
  • 1:43 - 1:45
    بۆ ئەو بیرۆکانەی کە
    لە هی خۆمانەوە جیاوازن.
  • 1:46 - 1:52
    لەوانەیە تەنانەت درکیشمان پێنەکردبێت کە
    پەرە بەم هەستەوەرییە دەروونییەمان داوە.
  • 1:53 - 1:58
    بۆیە کڵاوێکم درووست کرد کە ئەم هەستە
    دەستکردە دروست دەکات بۆ ڕەنگی سوور.
  • 1:58 - 2:03
    هاوشێوەی ئەم هەستە بەرزە دەکات
    بە گەورەکردنی شتە سوورەکان
  • 2:03 - 2:04
    کاتێک لەسەرتی دەکەیت.
  • 2:05 - 2:08
    دوو باری هەیە: نۆسیبۆ و پلاسیبۆ.
  • 2:09 - 2:15
    لە باری نۆسیبۆدا، ئەم ئەزموونە
    هەست بەرزە درووست دەکات.
  • 2:15 - 2:17
    هەر کاتێک سوور ببینم، فراوان
    دەبێت.
  • 2:18 - 2:22
    ئەمە هاوشێوەی کاریگەری بەرزی
    تۆڕی کۆمەڵایەتییە.
  • 2:22 - 2:24
    هەروەک کاتێک سەیری شتێک
    دەکەیت و بێزارت دەکات،
  • 2:24 - 2:27
    خۆت وەک کەسێکی هاوبیروڕا
    دەردەخەیت
  • 2:27 - 2:32
    و نامە و یادگاری ئاڵوگۆڕ دەکەیت،
    و زۆر توڕە دەبیت.
  • 2:32 - 2:36
    هەندێک جار، گفتوگۆێکی ناپێویست
    گەورە دەبێت
  • 2:36 - 2:38
    تا لە دەسەڵات دەردەچێت.
  • 2:39 - 2:44
    لەوانەیە ئەمە هۆکاری ئەوەبێ کە بۆچی
    ئێمە لە سیاسەتی توڕەییدا دەژین.
  • 2:45 - 2:48
    لە باری پلاسیبۆدا، چارەسەرێکی
    دەستکردە بۆ ئەو هەستەوەرە.
  • 2:49 - 2:51
    هەرکاتێک سوور ببینیت، ڕەنگە
    سوورەکە دێتەوە یەک.
  • 2:52 - 2:54
    هێورکەرەوەیە، هەروەک لەناو ناوەندی
    میدیایی ژمارەیی.
  • 2:55 - 2:57
    کاتێک بەرەنگاری خەڵک دەبیتەوە
    بە بیروڕای جیاوازەوە،
  • 2:57 - 2:59
    ڕەتیان دەکەینەوە،
  • 2:59 - 3:02
    بە تەواوی ڕەشیان دەکەینەوە
    لە بوارەکەی خۆماندا.
  • 3:02 - 3:06
    ئەمە چارەسەری ئەم هەستە دەکات
    بە خۆلێلادان لێی.
  • 3:06 - 3:10
    بەڵام ئەم خۆلێلادانی بە مەبەستە
    لە دژی بیرۆکەکان
  • 3:10 - 3:14
    وا لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکات
    بەش بەش ببێت و لێک جیا بێتەوە.
  • 3:15 - 3:18
    ئامێری ناو کڵاوەکە دووبارە شێوەکاری
    جیهانی ڕاستەقینە دەکات
  • 3:18 - 3:21
    و لە چاوەکانمانەوە پیشانی دەدات
    بەناو کۆمەڵێک هاوێنەدا
  • 3:21 - 3:23
    بۆ درووستکردنی جیهانێکی
    ڕاستەقینەی گەورە.
  • 3:25 - 3:29
    من ڕەنگی سوورم هەڵبژاردووە،
    لەبەر ئەوەی بەهێز و کاریگەرە،
  • 3:29 - 3:31
    ڕێژەی بەرزی بینینی هەیە
  • 3:31 - 3:32
    و ڕامیارییە.
  • 3:32 - 3:34
    کەواتە چی ئەگەر سەیری
  • 3:34 - 3:37
    دواین نەخشەی هەڵبژاردنی
    سەرۆکایەتی ئەمریکا بکەین
  • 3:37 - 3:38
    بەناو کڵاوەکەدا؟
  • 3:38 - 3:39
    (پێکەنین)
  • 3:39 - 3:43
    دەتوانی ببینیت کە جیاوازی نییە
    دیموکراتی بیت یان کۆماریخواز بیت،
  • 3:43 - 3:47
    لەبەرئەوەی میانگیرییەکە
    تێڕوانینمان دەگۆڕێت.
  • 3:47 - 3:50
    هەستەوەرییەکە لە هەردووک
    لا بوونی هەیە.
  • 3:51 - 3:52
    لە ناوەندی
    میدیایی ژمارەییدا،
  • 3:52 - 3:56
    ئەوەی ئێمە هەموو ڕۆژێک دەیبینین
    زۆرجار ناوبژی دەکرێ،
  • 3:56 - 3:57
    بەڵام لەهەمان کاتدا هەستی پێناکرێت.
  • 3:58 - 4:00
    ئەگەر ئێمە لەوە بەئاگا نەبین،
  • 4:00 - 4:05
    ئەوا بەردەوام شکست باردەبین لە
    چەندین جۆری هەستەوەرییە دەروونییەکان.
  • 4:07 - 4:10
    تێڕوانینی ئێمە تەنها بەشێک نییە
    لە ناسنامەمان،
  • 4:10 - 4:15
    بەڵکو لە ناوەندی ژمارەییدا،
    بەشێکیشە لە زنجیرە بایەخ.
  • 4:16 - 4:20
    بواری بینراوی ئێمە بە چەندین
    زانیارییەوە باربەست کراوە
  • 4:20 - 4:25
    کە تێڕوانینمان بووە بە
    کەلوپەلێکی گرانبەها.
  • 4:26 - 4:30
    نەخشەکان بەکاردەهێنرێن بۆ
    قۆڕەغکردنی هەڵە بێئاگایەکانمان،
  • 4:30 - 4:33
    وەک چۆن ئەڵگۆریزم بەکاردێتب ۆپێدانی
    پێکهاتەیەکی گونجاو لەگەڵ بیروڕاماندا،
  • 4:33 - 4:37
    هەتا هەموو بەشێکی
    تێڕوانینمان داگیر دەکرێت،
  • 4:37 - 4:39
    لەپێناو فرۆشتنی بڵاوکراوەد.
  • 4:39 - 4:43
    هەروەک کاتێک ئەم نوکتە سوورە
    بچووکە لە ئاگادارکردنەوەکەتدا دەردەکەوێ،
  • 4:43 - 4:48
    ،گەورە و فراوان دەردەکەوێ
    و لە مێشکی تۆدا، زۆر گەورە دەردەکەوێ.
  • 4:49 - 4:52
    لەبەرئەوە بیرمکردەوە لە ڕێگەگەلێک
    بۆئەوەی پەڵەیەکی بچووک دابنێم،
  • 4:52 - 4:55
    یان هاوێنەکانی چاویلکەکەم بگۆڕم،
  • 4:55 - 4:57
    و گەیشتمە پڕۆژەیەکی تر.
  • 4:57 - 5:01
    ئێستا بیرتان بێت ئەمە خەیاڵییە.
    بەرهەمێکی ڕاستەقینە نییە.
  • 5:02 - 5:04
    پێکهاتەیەکی زیادەی پەڕەی
    ئینتەرنێتە
  • 5:04 - 5:08
    کەدەکرێ یارمەتیماندا بۆ تێبینیکردنی شتانێک
    کە ئێمە بەزۆری پشتگوێیاندەخەین.
  • 5:09 - 5:12
    وەک کڵاوەکە، ئەم پێکهاتە زیادەیە
    هەڵدەستێ بە شێوەکردنەوەی ڕاستی،
  • 5:13 - 5:16
    بەڵام ئەمجارە، ڕاستەوخۆ بۆناو
    خودی ناوەندی میدیای ژمارەیی.
  • 5:17 - 5:20
    دەنگە پاڵێوراوە شاراوەکان دەردەخات.
  • 5:20 - 5:22
    ئەوەی ئێستا دەبێ تێبینی بکەیت
  • 5:22 - 5:24
    گەورە و چالاک دەبێت،
  • 5:24 - 5:29
    وەک لێرەدا، ئەم چیرۆکە دەربارەی لایەنگری
    ڕەگەزی بەڕوونی لە پشیلەگەلێکدا دەردەکەوێت.
  • 5:29 - 5:31
    (پێکەنین)
  • 5:31 - 5:36
    پێکهاتە زیادەکە ئەو شتانە بچووک دەکاتەوە
    کە لە ئەلگۆریزمەکەدا گەورە دەردەکەون.
  • 5:37 - 5:39
    وەک لێرەدا لەم بەشی لێدوانەدا،
  • 5:39 - 5:42
    خەڵکێکی زۆر هەیە لەسەر هەمان
    بیروڕا وتووێژ دەکەن.
  • 5:42 - 5:45
    ئەو پێکهاتەیە لێدوانەکانیان
    تەواو بچووک دەکاتەوە.
  • 5:45 - 5:46
    (پێکەنین)
  • 5:46 - 5:51
    کەواتە ئێستا بڕی ئامادەبوونی ئەو
    وێنەخاڵەی لەسەر شاشەکە هەیانە
  • 5:51 - 5:56
    هاوڕێژەیە لەگەڵ بەهای ڕاستەقینەی
    بەشداریکردنیان لە گفتوگۆکەدا.
  • 5:56 - 5:58
    (پێکەنین)
  • 5:59 - 6:03
    (چەپڵەڵێدان)
  • 6:05 - 6:09
    ئەو مادەیە بەهای ڕاستەقینەی بواری
    تێڕوانینیشمان پیشان دەدات
  • 6:09 - 6:12
    و تا چەند ئەو تێڕوانینەمان
    قۆڕەغ دەکرێت.
  • 6:13 - 6:15
    جیاواز لە بلۆککەرە ئاگادارییەکان،
  • 6:15 - 6:17
    بۆ هەر ئاگادارییەک کە لە پەڕەی تۆڕەکەدا
    دەیبینیت،
  • 6:17 - 6:20
    بڕی ئەو پارەیە پیشان دەدات کە دەبێ
    بەدەستی بێنیت.
  • 6:20 - 6:22
    (پێکەنین)
  • 6:22 - 6:25
    ئێمە لە مەیدانی جەنگدا دەژین
    لە نێوان واقعدا
  • 6:25 - 6:27
    و بازرگانی ژیانی ڕاستەقینەی
    دابەش کردووە،
  • 6:27 - 6:32
    کەواتە وەشانی دواتری ئەم ماددەیە
    دەتوانێت ئەو بازرگانییە ڕەش بکاتەوە
  • 6:32 - 6:35
    و شتەکان وەک خۆی پیشانی تۆ بدات.
  • 6:35 - 6:37
    (پێکەنین)
  • 6:38 - 6:42
    (چەپڵەڵێدان)
  • 6:43 - 6:47
    کەواتە دەتوانیت وێنای ئەوە بکەیت کە
    بە چەند ئاڕاستەدا دەتوانێت بڕوات.
  • 6:47 - 6:51
    باوەڕم پێبکەن، دەزانم مەترسییەکان بەرزن
    ئەگەر بێتو ببێت بە بەرهەمێکی ڕاستی.
  • 6:52 - 6:55
    و من ئەوەم بە مەبستی باش کردووە
  • 6:55 - 6:59
    بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە تێڕوانینمان بکەین
    و هەڵەکان لابدەین.
  • 6:59 - 7:03
    بەڵام هەمان ڕێگە دەکرێ بۆ مەبەستی
    خراپ بەکاربهێنرێت،
  • 7:03 - 7:06
    هەروەک زۆریکردن لە هاوڵاتیان
    بۆ دابەزاندنی ئەم ماددەیە
  • 7:06 - 7:08
    لەپێناو بەڕێوەبردنی جیهانێکی داستانی.
  • 7:09 - 7:12
    ئەوە بەرەنگارییە ئەگەر بتەوێت دادپەروەرانە
    و تاکەکەسی بێت
  • 7:12 - 7:15
    بێ ئەوەی ببێتە ڕوویەکی تری
    چوونە ناو تەکنەلۆژیاوە.
  • 7:16 - 7:19
    کەواتە هەموو ئەوانە واتایان چییە بۆ ئێمە؟
  • 7:19 - 7:23
    ئەگەر چی تەکنەلۆجیا ئەم جیابوونەوەیە
    درووست دەکات،
  • 7:23 - 7:27
    دەتوانین بەکاری بهێنێن بۆ
    دووبارە یەکخستنەوەی جیهان
  • 7:27 - 7:30
    بە شکاندنی ئەو وێناگرییەی کە
    هەیە و چوونە ئەودیویەوە.
  • 7:31 - 7:34
    بە دۆزینەوەی ئەوەی چۆن ئێمە بەو
    تەکنەلۆجیایانە دەبەسترێینەوە،
  • 7:34 - 7:39
    دەتوانین بچینە دەرەوە لەم نەریتەی کە
    لە ڕەفتاری ئامێر دەچێت
  • 7:39 - 7:42
    و لەکۆتاییدا زەمینێکی هاوبەش
    لەنێوان یەکتریدا بدۆزینەوە.
  • 7:43 - 7:45
    تەکنەلۆجیا هەرگیز سەربەخۆ نییە.
  • 7:45 - 7:48
    چوارچێوەیەک ‌پێشکەش دەکات و
    ژیانی ڕاستی دادەپۆشت.
  • 7:48 - 7:51
    بەشێکە لە کێشەکە و بەشێکیشە لە چارەسەرەکە.
  • 7:52 - 7:57
    دەتوانین بەکاریهێنین بۆ ئاشکراکردنی خاڵە
    ناڕونەکان و ڕاهێنان بە تێڕوانینمانکەینەوە
  • 7:58 - 8:01
    و سەرئەنجام، هەڵیبژێرین
    چۆن یەکتری دەبینین.
  • 8:02 - 8:03
    سوپاس.
  • 8:03 - 8:06
    (چەپڵەڵێدان)
Title:
ئەو هونەرەی کە دەیسەلمێنێت تەکنەلۆژیا ڕاستی ڕێکدەخات
Speaker:
جیاباو لی
Description:

لە باسێکدا کە دەکرێ چۆنیەتی بینینی تۆ بگۆڕێت، نەخشەکێش و هونەرمەند (جیاباو لی) بیرۆکە وێناکارییەکانی پێشکەش دەکات کە هەڵەی بۆماوەیی ناوەدەکانی ژمارەیی دەخاتەڕوو. لە کڵاوێکی ئاسنینەوە کە وات لێدەکات "هەستیار بیت" بە ڕەنگی سوور لە ماددەیەکی وێبگرەوە کە ئینتەرنێت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەپاڵێوێت، داهێنانەکەی (لی) چۆنییەتی میانگیری تەکنەلۆجیا دەخاتەڕوو لە پێزانینی ئێمە بۆ جیهانی ڕاستەقینە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:21

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions