Return to Video

خۆپیشاندانی مێژوویی ژنان بۆ داوکردنی مافی دەنگدان لە واشنتۆن- میشیێل مێهرتینس

  • 0:07 - 0:09
    لە ٣ ئاداری ١٩١٣دا،
  • 0:09 - 0:12
    خۆپیشاندەران ڕێگەیان بۆ
    ژنێکی سپی پۆش کردەوە:
  • 0:12 - 0:16
    پۆشاکێکی سپی پان و پۆڕی پۆشیبوو و
    سواری ئەسپێکی سپی بوو بوو،
  • 0:16 - 0:19
    بەئاسانی دەناسرایەوە چالاکوان
    ئینس میڵهۆڵند بوو.
  • 0:19 - 0:22
    ئەو لە پێشەوەی ڕێپێوانی
    مافی دەنگدانی ژنان بوو-
  • 0:22 - 0:27
    یەکەم خۆپیشاندانی بە کۆمەڵ بوو لەسەر ئاستی
    نەتەوەیی ژنان دوای مافی دەنگدانیان دەکرد.
  • 0:27 - 0:30
    دوای چەند مانگێک لە دانانی
    پلانی ستراتیچی و گفتوگۆکردن،
  • 0:30 - 0:32
    هەزارەها ژن لە واشنتۆنی پایتەخت کۆبوونەوە.
  • 0:32 - 0:38
    لەوێ، داوای هەموارکردنەوەی دەستورتیان
    دەکرد تاکو مافی دەنگدانیان پێبدرێت.
  • 0:38 - 0:42
    تا ساڵی ١٩١٣دا، چالاکوانانی مافی ژنان بۆ
    چەند دەیەیەک خەباتیان گێڕاوە.
  • 0:42 - 0:44
    وەکو کۆمەڵەیەکی پشتگوێخراو،
  • 0:44 - 0:49
    ژنان هیچ کاریگەریەکیان لە یاساکاندا نەبوو کە
    کاریگەری لەسەرخۆیان یان ژیانی کەسانی ترهەبوو.
  • 0:49 - 0:54
    هەرچۆنێک بێت، خەباتیان دەکرد تا پارێزگاری
    لە پاڵپشتی فراوانتر بکەن بۆ یەکسانی سیاسی.
  • 0:54 - 0:57
    هیچ سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست نەهێنا
    تا ساڵی ١٨٦٦،
  • 0:57 - 1:00
    کاتێک ژنانی یوتا و ئایدەهۆ
    داوای مافی دەنگدانیان کرد.
  • 1:00 - 1:04
    ئەم ڕووداوە کە هەموو ویلایەتەکانی گرتووە
    کە مافی دەنگدانی ژنانیان ناساند
  • 1:04 - 1:05
    بۆ چوار.
  • 1:05 - 1:09
    کەسایەتیەکی نوێ و خاوەن ئەزموون
    لەکاری میدیایی بەناوی ئاڵیس پاوڵ دەرکەوت.
  • 1:09 - 1:12
    ئەو ئیلهامی لە چالاکوانانی
    بەریتانیایەوە سەرچاوەی گرتبوو،
  • 1:12 - 1:16
    لە سەرەتاکانی ١٩٠٠ مانی لە خواردن گرت و
    بە زیندانیکردنیشی ئارامیگرت.
  • 1:16 - 1:20
    لەجیاتی ئەوەی هەڵمەتی باجدار لە ویلایەتێک
    و بۆ ویلایەتێکی تر ئەنجام بدات،
  • 1:20 - 1:24
    پاوڵ بەدوای کاریگەری درێژخایەنی
    هەموارکردنەوەی دەستور گەڕا،
  • 1:24 - 1:27
    کەوا پارێزگاری لە مافی دەنگدانی
    تەواوی ژنانی نەتەوەوەکە دەکرد.
  • 1:27 - 1:31
    وەکو ئەندامی دەستەی داکۆکیکار لە داواکردنی
    مافی دەنگدانی بۆ ژنانی نەتەوەی ئەمریکا،
  • 1:31 - 1:35
    پاوڵ پێشنیاری ڕێپێوانێکی مەزنی کرد تا پاڵپشتی
    زیاتر پەیدا بکەن و گەشە بە جوڵانەوەکە بدەن.
  • 1:35 - 1:38
    سەرەتا دەسەڵاتدارانی واشنتەن
    پلانەکەیان ڕەتکردەوە -
  • 1:38 - 1:41
    و هەوڵیاندا شوێنی ڕێپێوانەکە بۆ
    شەقامە لاوەکییەکان بگوازنەوە.
  • 1:41 - 1:44
    بەڵام پاوڵ ئەم بڕیارانەی هەڵوەشاندەدوە
  • 1:44 - 1:47
    و دوپاتیکردەوە ڕێپێوانەکە ڕۆژی پێش
    دەسبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێ
  • 1:47 - 1:49
    وودڕۆ ویڵسون ئەنجام دەدرێت.
  • 1:49 - 1:51
    ئەمش سەرنجی میدیا گەورەکان ڕادەکێشێت
  • 1:51 - 1:54
    و سەرنجی ئەو قەڕەباڵغییەی خەڵک
    لە شارۆچکەکەن ڕادەکێشێت.
  • 1:54 - 1:56
    هەرچۆنێکبێت، لە پلاندانانی ڕێپێوانەکەدا،
  • 1:56 - 2:00
    پاول بەتەواوەتی سەرنجی ژنە سپی پێستەکان
    دەدا لە هەموو باگراوندەکان.
  • 2:00 - 2:02
    تەنانەت ئەوانەشی کە ڕەگەزپەرست بوون،
  • 2:02 - 2:04
    چالاکانە چالاکوانە ئەفریقیە ئەمریکیەکانی
    سستکردبوو
  • 2:04 - 2:07
    و ڕێکخراوەکانی بەشداری کردن-
  • 2:07 - 2:10
    و ڕایگەیاند کە ئەوانەی بەشداری
    ئەو پۆلێنانە دەکەن لە هێلی دواوە بڕۆن.
  • 2:10 - 2:13
    بەڵام ژنە ڕەش پێشتەکان لە جوڵانەوە
    نەتەوەیەکە نادیار نەبوون
  • 2:13 - 2:14
    ڕۆڵی خۆیان گێڕا.
  • 2:14 - 2:16
    لە ڕۆژی ڕێپێوانەکە،
  • 2:16 - 2:17
    ئایدە بی، وێڵس بارنێت،
  • 2:17 - 2:21
    ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی
    دژی لە سێدارە دان،
  • 2:21 - 2:26
    ڕەتیکردەوە لە هێڵی دواوە بێت بەشانازییەوە
    لە ژێر ئاڵای ئیلینۆیس ڕێپێوانی کرد.
  • 2:26 - 2:29
    هاودامەزرێنەری NAACP
    کەنیسەی ماری تێریڵ،
  • 2:29 - 2:34
    لەگەڵ ٢٢ دامەزرێنەری یانەی ژنانی دێلتا
    سیگما سیتا بەشداری ڕێپێوانەکەی کرد،
  • 2:34 - 2:38
    ڕێکخراوێک لەلایەن خوێندکارە ژنەکانی
    زانکۆ هاوردەوە دروستکرا.
  • 2:38 - 2:39
    بەم شێوانەوە و زیاتریش،
  • 2:39 - 2:41
    ژنانی ڕەش پێست سەرەڕای
    دوژمنایەتییەکی توند لە لایەن
  • 2:41 - 2:43
    ژنانی سپی پێست لە
    جوڵانەوەکە بەردەوام بوون،
  • 2:43 - 2:46
    و هەڕەشەی جەستەی و سیاسی گەورە.
  • 2:46 - 2:48
    لە ڕۆژی ڕێپێوانەکە،
  • 2:48 - 2:51
    خۆپیشاندەران کۆبوونەوە تا خۆپیشاندانێکی
    ڕێکوپێک و بەهێز ئەنجام بدەن.
  • 2:51 - 2:54
    ئەو کەسانەی لە ڕێپێوانەکە بەژداریان کردبوو
    بریتیبوون لە چالاکوانانی نێودەوڵەتی،
  • 2:54 - 2:57
    هونەرمەندان، خانمە
    ئەکتەرەکان و بازرگانەکان.
  • 2:57 - 3:00
    گاڵیسکە ئاڵتونیەکان لە شێوەی بازنەی
    یەک بە دوای یەک دەهاتن،
  • 3:00 - 3:04
    زەنگی ئازادی گەورە، و نەخشەی ئەو
    وڵاتانەی مافی دەنگدانیان بە ژنان دابوو.
  • 3:04 - 3:06
    لەبەردەم بینای وەزارەتی
    دارای تێدەپەڕن،
  • 3:06 - 3:11
    هونەرمەندان نمایشی دەسکەوتە مێژووییەکانی
    ژنانیان بەشێوەی ڕاستەوخۆی ئۆکێسترا نمایش دەکرد.
  • 3:11 - 3:14
    خۆپیشاندەران بەردەوام ىبوون تەنانەت
    لەلایەن جەماوەرێکی تورە ڕێگەیان لێگیرا،
  • 3:14 - 3:17
    سوکایەتیان پێکرا و تفیان لێکرا،
  • 3:17 - 3:20
    جگەرەیان تێدەگرتن و ئازاری
    جەستەیی خۆپیشاندەرانیان دەدا.
  • 3:20 - 3:22
    پۆلیس هیچ تەداخولی نەکرد،
  • 3:22 - 3:25
    و لە کۆتاییەکەی زیاتر لە ١٠٠
    ژن ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
  • 3:25 - 3:28
    خەراپ مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان،
    لە تەواوی وڵات بڵاوبویەوە،
  • 3:28 - 3:31
    پێگەی ڕێپێوانەکە لەناو
    ڕای گشتی دەنگیدایەوە-
  • 3:31 - 3:33
    خۆپیشاندەران هەست و سۆزی
    زیاتریان بەدەستهێنا،
  • 3:33 - 3:36
    ڕۆژنامە نەتەوەییەکان
    ڕەخنەی توندیان لە پۆلیس گرت،
  • 3:36 - 3:39
    ئەندامانی ئەنجوومەن لێکۆڵینەوەیان لە
    کردارەکانی خۆیان دەکرد لەماوەی ڕێپێوانەکە.
  • 3:39 - 3:42
    دوای خۆپیشاندانەکە، "ڕۆژنامەی ژنان"
    بەیانی کرد،
  • 3:42 - 3:47
    "ئەوەی ڕویداوە بۆ واشنتۆن ئایرۆچوون بوو،
    خۆپیشاندەران سەرکەوتنێکی مەزنیان بەدەستهێناوە."
  • 3:47 - 3:48
    لەم ڕیگەیەوە،
  • 3:48 - 3:52
    ڕێپێوانەکە یارمەتیدەر بوو بۆ بەهێزکردنی
    پشتیوانی داواکردنی مافی دەنگدانی ژنان
  • 3:52 - 3:53
    کە لە ساڵی دواتردا بەردەوام بوو.
  • 3:53 - 3:56
    چالاکوانان بەردەوام بوون لە
    فشار خستنە سەر نوێنەرەکانیان،
  • 3:56 - 4:00
    لە کۆبوونەوەکان بەژداربوون، و
    سکاڵاین دژ بە کۆشکی سپی تۆمار کرد.
  • 4:00 - 4:02
    ئێنیز میڵهۆڵاند، ئەو ژنەی لەسەر
    ئەسپە سپیەکە بوو،
  • 4:02 - 4:05
    بەبێ وەستان لە تەواوی ویلایەتە
    یەکگرتووەکان خەباتی دەگێڕا،
  • 4:05 - 4:08
    سەرەڕای ئەوە بەدەست نەخۆشی
    درێژخایەنەوە دەیناڵاند.
  • 4:08 - 4:11
    مەرگ ڕێگەی نەدا تا بەرهەمی
    ڕەنج و ماندووبوونەکانی ببینیت.
  • 4:11 - 4:12
    لەساڵی ١٩١٦دا،
  • 4:12 - 4:17
    لەکاتی وتاردان بۆ خۆپیشاندەران کەوت
    و یەکسەر کۆچی دوایکرد.
  • 4:17 - 4:18
    بەگوێرەی ڕاپۆرتە بەناوبانگەکان،
  • 4:18 - 4:20
    کۆتا قسەی ئەو ئەوە بوو،
  • 4:20 - 4:24
    "بەڕێز، سەرۆکی وەزیران، دەبێ ژنان تاکەی
    چاوەڕێی ئازادی بن؟"
  • 4:24 - 4:27
    لەگەڵ ئەوەی چەند دەیەیەکی خایاند تا
    ژنان مافی دەنگدانیان پێدرا،
  • 4:27 - 4:30
    لە ساڵی ١٩٢٠، ئەنجوومەن یاسای ژمارە
    ١٩ دەستوری هەموارکردەوە،
  • 4:30 - 4:34
    لەکۆتاییەکەی ژنان مافی دانگدانیان پێدرا.
Title:
خۆپیشاندانی مێژوویی ژنان بۆ داوکردنی مافی دەنگدان لە واشنتۆن- میشیێل مێهرتینس
Speaker:
میشیێل مێهرتینس
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە: https://ed.ted.com/lessons/the-historic-women-s-suffrage-march-on-washington-michelle-mehrtens

لە ٣ ئاداری ١٩١٣ دا دوای چەند مانگێک لە پلاندانی ستراتیجی و گفتوگۆکردن هەزارەها ژن لە واشنتۆنی پایتەخت کۆبوونەوە تا ڕێپێوان بکەن بۆ داواکردنی مافی دەنگدان- یەکەم خۆپیشاندانی بەکۆمەڵ بوو بۆ داواکردنی مافی دەنگدان بە ژنان، میشیێل میهرتینس بە وردەکارییەوە باسی دەکات کە چۆن ڕێپێوانەکە توانی لە پێناو یاسای ژمارە ١٩ دەستور بجەنگێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:34

Kurdish (Central) subtitles

Revisions