< Return to Video

یارمەتی بۆ منداڵەکانی سیستمی پەروەردە فەرامۆشی کردوون

  • 0:01 - 0:03
    بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ،
  • 0:03 - 0:08
    توێژینەوەم لەسەر ئەو گەنجانە کردووە
    کە وەدەرنراون لە قوتابخانە،
  • 0:08 - 0:10
    ئەوانەی وازئەهێنن.
  • 0:10 - 0:14
    چونکە نائومێد ئەکرێن
    لەلایەن سیستمی پەروەردەوە،
  • 0:14 - 0:17
    ئەکەونە سەر شەقامەکان کە لەوێ
    ئەکەونە بەر مەترسی توندوتیژی،
  • 0:17 - 0:19
    هەراسانکردنی پۆلیس،
  • 0:19 - 0:20
    بێبەزەیی پۆلیس و
  • 0:20 - 0:22
    گرتن.
  • 0:23 - 0:27
    هەندێک جار بۆ چەندین ساڵ
    لەگەڵ ئەم گەنجانەیا ئەڕۆم،
  • 0:27 - 0:29
    بەدرێژایی ڕێکخستنە دامەزراوەییەکان،
  • 0:29 - 0:35
    هەتا هەوڵبەم لەوە تێبگەم کە هەندێکمان
    پێی ئەڵێین "بۆری قوتابخانە بۆ زیندان."
  • 0:37 - 0:39
    کاتێک سەیری وێنەیەکی ئاواهی ئەکەیت،
  • 0:39 - 0:41
    هی گەنجەکانی لە توێژینەوەکەمان ...
  • 0:43 - 0:45
    لەوانەیە کێشە ببینیت.
  • 0:45 - 0:49
    یەکێک لە کوڕەکان بتڵە مەی بەدەستییەوەیەتی،
  • 0:49 - 0:51
    تەمەنی ١٤ ساڵە و
  • 0:51 - 0:53
    ڕۆژی قوتابخانەیە.
  • 0:53 - 0:56
    خەڵکی تر، کاتێک ئەم وێنەیە ئەبینن،
  • 0:56 - 0:58
    لەوانەیە باندێک ببینن،
  • 0:58 - 1:00
    چەتە، مناڵی لاسار --
  • 1:00 - 1:01
    تاوانبار.
  • 1:02 - 1:03
    بەڵام من جیاواز ئەیبینم.
  • 1:04 - 1:07
    لە ڕوانگەیەکەوە ئەم گەنجانە ئەبینم
  • 1:08 - 1:12
    کە سەیری ئەو سامانە ئەکات ئەمان
    ئەتوانن بیهێنن بۆ سیستمی پەروەردە.
  • 1:12 - 1:17
    کەواتە ئێوەش یەنە پاڵم لە گۆڕینی
    پێناسەمان بۆ ئەم کەسە گەنجانە
  • 1:17 - 1:21
    لە "لە-مەترسیدا" بۆ "جێگەی بەڵێنن؟"
  • 1:22 - 1:26
    (چەپڵەلێدان)
  • 1:30 - 1:32
    چۆن بزانم کە ئەم کەسە گەنجانە
  • 1:32 - 1:35
    توانای ئەوەیان هەیە و بەڵێنی
    گۆڕانکارییان پێیە؟
  • 1:35 - 1:38
    ئەوە ئەزانم چونکە من یەکێکم لەوان.
  • 1:39 - 1:43
    ئەزانن، من لەناو هەژارییەکی قورسدا
    گەورە بووم لە ناوەڕاستی شارەکە،
  • 1:43 - 1:44
    بێ باوک --
  • 1:44 - 1:46
    پێش ئەوەی لەدایک بم بەجێیهێشتووم.
  • 1:47 - 1:49
    لەسەر خێر ئەژیاین،
  • 1:49 - 1:50
    هەندێک جار بێ ماڵ بووین،
  • 1:50 - 1:52
    زۆر جاریش برسی بووین.
  • 1:53 - 1:55
    هەتا ئەوکاتەی بووم بە ١٥ ساڵ،
  • 1:55 - 1:59
    سێ جار گیرابووم لەسەر
    سێ تاوانی جیاواز.
  • 2:00 - 2:02
    نزیکترین هاوڕێشم کوژرابوو.
  • 2:04 - 2:05
    زۆریشی پێنەچوو،
  • 2:05 - 2:08
    ئەوکاتەی لە تەنیشت خاڵمەوە وەستابووم،
  • 2:08 - 2:09
    تەقەی لێکرا. و
  • 2:10 - 2:12
    کاتێک چاوەڕێی گەشتنی
    ئوتومبێلی فریاکەوتنم ئەکرد
  • 2:12 - 2:14
    بۆ زیاتر لە کاتژمێرێک ...
  • 2:16 - 2:19
    لەسەر شەقامەکە خوێنی لێ ڕۆشت و مرد.
  • 2:21 - 2:23
    باوەڕ و هیوام بە جیهان لەدەستدا، و
  • 2:24 - 2:28
    کۆڵیشم لە سیستمەکە یا چونکە
    سیستمەکە کۆڵی لەسەر من یا.
  • 2:29 - 2:31
    هیچم نەبوو پێشکەشیکەم و
  • 2:31 - 2:33
    کەسیش هیچی نەبوو پێشکەشمکات.
  • 2:35 - 2:37
    بڕوام بە چارەنووسم هەبوو.
  • 2:37 - 2:40
    تەنانەت لەو باوەڕەشا نەبووم
    بگەمە ساڵیادی لەدایکبوونی ١٨هەمینم.
  • 2:40 - 2:43
    هۆکاری ئەوەی ئەمڕۆ لێرەم
  • 2:43 - 2:47
    لەبەر ئەوەیە مامۆستایەک
    کە گرنگ بوو بەلایەوە دەستی بۆ درێژکردم و
  • 2:47 - 2:50
    توانی دەست بات لە ڕۆحمەوە.
  • 2:51 - 2:52
    ئەم مامۆستایە،
  • 2:52 - 2:55
    خاتوو ڕەس...
  • 2:56 - 3:00
    ئەو جۆرە مامۆستایە بوو کە هەمووکات
    لەناو بزنسەکەتدا بوو.
  • 3:00 - 3:02
    (پێکەنین)
  • 3:02 - 3:04
    لەو جۆرە مامۆستایانە بوو کە بۆ نموونە ئەیوت،
  • 3:04 - 3:08
    "ڤیکتۆر، هەر کاتێک ئامادە بوویت
    من لێرەم بۆت."
  • 3:08 - 3:09
    (پێکەنین)
  • 3:10 - 3:12
    من ئامادە نەبووم.
  • 3:12 - 3:15
    بەڵام لە یەک بنەمای بنچینەیی تێگەشت
    دەربارەی کەسانی گەنجی وەک من.
  • 3:16 - 3:17
    ئێمە وەک گوێچکە ماسین.
  • 3:18 - 3:20
    تەنیا ئەوکاتە ئەکرێینەوە
    کە ئامادەین، و
  • 3:21 - 3:23
    ئەگەر لەوێ نەبیت کاتێک ئامادەین،
  • 3:24 - 3:25
    ئەچینەوە ناو قاوغەکەمان.
  • 3:26 - 3:28
    خاتوو ڕەس لەوێ بوو بۆم.
  • 3:28 - 3:30
    لەڕووی کلتوورییەوە پەیوەندیدار بوو،
  • 3:30 - 3:34
    ڕێزی لە کۆمەڵگاکەم ئەگرت،
    لە کەسەکانم، لە خێزانەکەم.
  • 3:34 - 3:38
    چیرۆکێکم پێوت دەربارەی روبنی خاڵم.
  • 3:38 - 3:41
    لەگەڵ خۆی ئەیبردم بۆ سەر کار
    چونکە بێ کار بووم، و
  • 3:41 - 3:43
    ئەیزانی پێویستم بە هەندێک پارەیە.
  • 3:43 - 3:45
    بتڵە شووشەی کۆئەکردەوە پێی بژی.
  • 3:47 - 3:48
    ڕۆژێکی قوتابخانە چواری بەیانی
  • 3:48 - 3:51
    بتڵە شووشەمان فڕێئەیایە
    ناو پشتی ڤانەکەیەوە، و
  • 3:52 - 3:53
    بتڵەکانیش ئەشکان.
  • 3:54 - 3:56
    منیش دەست و قاچم خوێنی لێئەهات و
  • 3:56 - 4:00
    پێڵاو و پانتۆڵەکەم خوێناوی ئەبوو. و
  • 4:00 - 4:03
    ئەترسام و لە ئازاردا بووم و
    ئەوەستام لە کارکردن. و
  • 4:05 - 4:08
    خاڵیشم، سەیری چاوەکانی ئەکردم، و
    پێی ئەوتم،
  • 4:08 - 4:10
    "میجۆ،
  • 4:10 - 4:12
    ئێستامۆس بوسکاندۆ ڤیدا."
  • 4:13 - 4:16
    "ئێمە بۆ ژیانێکی باشتر ئەگەڕێین،
  • 4:16 - 4:20
    ئەمانەوێت لە هیچ شتێک درووستکەین."
  • 4:21 - 4:24
    خاتوو ڕەس گوێی لە چیرۆکەکەم گرت،
  • 4:24 - 4:26
    پێشوازی لێکرد بۆ پۆلەکە، و وتی،
  • 4:26 - 4:28
    "ڤیکتۆر، ئەمە هێزی تۆیە.
  • 4:29 - 4:30
    ئەمە توانای شاراوەتە.
  • 4:31 - 4:36
    خێزانەکەت، کلتورەکەت، کۆمەڵگاکەت
    ڕەوشتی کاری قورسیان فێرکردوویت و
  • 4:36 - 4:41
    بەکاری ئەهێنیت بۆ هێزدانە بەر خۆت
    لە جیهانی ئەکادیمیا
  • 4:42 - 4:45
    بۆ ئەوەی بتوانی بگەڕێیتەوە و
    هێز بەیتەوە بە بەر کۆمەڵگاکەتدا."
  • 4:47 - 4:48
    بە یارمەتی خاتوو ڕةس،
  • 4:48 - 4:50
    توانیم بگەڕێمەوە قوتابخانە.
  • 4:51 - 4:54
    توانیم لەکاتی خۆیا قەرزەکانم بەمەوە و
  • 4:55 - 4:58
    لەگەڵ پۆلەکەی خۆما تەواوم کرد.
  • 4:58 - 5:01
    (چەپڵەلێدان)
  • 5:06 - 5:08
    بەڵام پێش تەواوکردنەکەم
    خاتوو ڕەس پێی وتم،
  • 5:08 - 5:11
    "ڤیکتۆر، شانازیت پێوە ئەکەم.
  • 5:12 - 5:14
    ئەمزانی پێت ئەکرێت.
  • 5:14 - 5:17
    ئێستا کاتی ئەوەیە بچیت بۆ کۆلێژ."
  • 5:17 - 5:18
    (پێکەنین)
  • 5:19 - 5:21
    من، کۆلێژ؟
  • 5:21 - 5:24
    ئای خوایە، مامۆستاکە چی ئەکێشێت
    وا بیر ئەکاتەوە من بچم بۆ کۆلێژ؟
  • 5:24 - 5:28
    بەو پشتیوانی و ئامۆژگارییەی
    ئەو دابینیکرد داواکاریم پێشکەشکرد،
  • 5:29 - 5:31
    نامەی وەرگرتنم بۆ هاتەوە، و
  • 5:31 - 5:33
    یەکێک لە پەرەگرافەکان نوسرابوو،
  • 5:33 - 5:37
    "لەژێر باری چاودێریدا وەرگیراویت."
  • 5:37 - 5:40
    وتم، "چاودێری؟
    خۆم لەژێر چاودێریدام،
  • 5:40 - 5:41
    ئەوە هیچ گرنگی هەیە؟"
  • 5:41 - 5:42
    (پێکەنین)
  • 5:42 - 5:46
    ئەوە چاودێری ئەکادیمی بوو،
    نەک چاودێری تاوانکاری.
  • 5:47 - 5:51
    بەڵام مامۆستاکانی وەک خاتوو ڕەس
    چی ئەکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن لەگەڵ گەنجەکانی
  • 5:51 - 5:53
    وەک ئەوانەی من لەسەریان ئەخوێنم؟
  • 5:53 - 5:55
    پێشنیاری سێ ستراتیجی ئەکەم.
  • 5:55 - 5:56
    یەکەمیان:
  • 5:57 - 6:01
    با تێڕوانینە بە کەم سەیرکردنەکە
    لەناوبەرین لە پەروەردەیا.
  • 6:01 - 6:03
    "ئەم کەسانە لە کلتورێکی
    توندوتیژییەوە هاتوون،
  • 6:03 - 6:04
    کلتورێکی هەژاری.
  • 6:04 - 6:07
    ئەم کەسانە لە مەترسیدان؛
    ئەمانە کەسانی کەمتەرخەمن.
  • 6:07 - 6:12
    ئەم کەسانە هەڵگری بەتاڵن بۆمان
    هەتا پڕیانکەین لە زانیاری.
  • 6:13 - 6:15
    ئەوان کێشەکانیان هەیە،
  • 6:15 - 6:17
    ئێمە چارەسەرەکان."
  • 6:18 - 6:19
    ژمارە دوو.
  • 6:20 - 6:25
    با ئەو چیرۆکانە بەرز بنرخێنین کە
    ئەم گەنجانە ئەیهێنن بۆ قوتابخانە.
  • 6:26 - 6:31
    چیرۆکەکانیان کە زاڵبوون بەسەر
    ئاستەنگە گەورەکان زۆر بەهێزن. و
  • 6:31 - 6:35
    ئەزانم ئێوەش هەندێک لەم چیرۆکانە ئەزانن.
  • 6:37 - 6:40
    هەر هەمان ئەم چیرۆک و ئەزمونانە
  • 6:40 - 6:45
    خۆیان رۆحێکی بەهێز، کەسایەتی و
    بەرگەگرتنیان تیایە.
  • 6:46 - 6:49
    بۆیە با یارمەتی ئەم گەنجانە بەین
    ئەم چیرۆکانە پووختکەنەوە.
  • 6:49 - 6:51
    با یارمەتییان بەین
    شانازی بەوەوە بکەن کە کێن،
  • 6:51 - 6:55
    چونکە سیستمی پەروەردەمان پێشوازی ئەکات
    لە خێزانەکانیان، کلتورەکانیان،
  • 6:55 - 6:56
    کۆمەڵگاکانیان و
  • 6:56 - 6:59
    شارەزاییەکانی فێری بوون بۆ مانەوە.
  • 7:00 - 7:04
    بێگومان سێیەم ستراتیجیش
    کە لە هەمووی گرنگترە:
  • 7:04 - 7:05
    سەرچاوەکان.
  • 7:05 - 7:09
    پێویستە سەرچاوەی پێویست دابین بکەین
    بۆ کەسە گەنجەکان.
  • 7:10 - 7:13
    رۆحی بەهێز بەتەنیا بەس نییە.
  • 7:14 - 7:16
    ئەتوانی دانیشیت و
    چیت ئەوێ پێمی بڵێیت،
  • 7:16 - 7:19
    "هێی کوڕە، خۆت بە پاژنەی
    پێڵاوەکەت بەرزکەرەوە."
  • 7:19 - 7:22
    بەڵام ئەگەر من بێ پاژنەی پێڵاو
    لەدایک بووبێتم --
  • 7:23 - 7:24
    (پێکەنین)
  • 7:24 - 7:25
    چۆن بتوانم خۆم هەڵگرمەوە؟
  • 7:26 - 7:27
    (چەپڵەلێدان)
  • 7:34 - 7:35
    ڕاهێنان بۆ کار،
  • 7:35 - 7:36
    فێرکردن،
  • 7:36 - 7:38
    ڕاوێژ پێدان ...
  • 7:38 - 7:40
    گەنجەکان فێرکرێن لە هەڵەکانی
    خۆیانەوە فێربن
  • 7:40 - 7:42
    لەجیاتی ئەوەی تاوانبار بکرێن، و
  • 7:42 - 7:46
    وەک ئاژەڵ لە پۆلەکانیان
    ڕاکێشرێنە دەرەوە.
  • 7:47 - 7:49
    ئەمە چۆنە؟
  • 7:49 - 7:54
    پێشنیاری ئەوە ئەکەم یاسای چاککەرەوە
    لە هەموو قوتابخانەیەکی ئامادەیی ئەمریکا دابنێن.
  • 7:54 - 7:57
    (چەپڵەلێدان)
  • 8:01 - 8:07
    بۆیە دەستمان کرد بە تاقیکردنەوەی
    ئەم بیرۆکانە لە کۆمەڵگای واتس لە لۆس ئانجلس
  • 8:07 - 8:10
    لەسەر ٤٠ کەسی گەنج
    کە پاڵیان پێوەنراوە بۆ دەرەوەی قوتابخانە.
  • 8:10 - 8:12
    ویلیام یەکێک بوو لەوان.
  • 8:13 - 8:17
    ویلیام جۆرە مناڵێک بوو کە هەموو
    پێناسەیەکی خراپ کراوە.
  • 8:17 - 8:20
    لە قوتابخانە چۆتە دەر،
    ئەندامی باندێک بووە،
  • 8:20 - 8:21
    تاوانبار بووە. و
  • 8:22 - 8:25
    کاتێک چاومان پێیکەوت
    زۆر بەرگریکەر بوو.
  • 8:25 - 8:27
    بەڵام بیرمە خاتوو ڕەس چی ئەوت.
  • 8:27 - 8:31
    "هێی، کەی ئامادەبیت
    من لێرەم بۆت."
  • 8:31 - 8:32
    (پێکەنین)
  • 8:32 - 8:33
    بۆیە بە تێپەڕبوونی کات ---
  • 8:34 - 8:37
    بە تێپەڕبوونی کات دەستیکرد بە کرانەوە. و
  • 8:37 - 8:39
    بیرمە ڕۆژێک هات گۆڕانکارییەکەی کرد.
  • 8:40 - 8:42
    لە گرووپێکی گەورەیا بووین و
  • 8:42 - 8:45
    خانمێکی گەنج لە پرۆگرامەکەمانا ئەگریا
  • 8:45 - 8:47
    چونکە چیرۆکە بەهێزەکەی خۆی پێوتین
  • 8:49 - 8:52
    دەربارەی کوشتنی باوکی و
  • 8:52 - 8:57
    ئینجا کە چۆن ڕۆژی دواتر تەرمەکەی
    لە ڕۆژنامەیا پیشاندراوە. و
  • 9:00 - 9:02
    کاتێک ئەگریا،
    نەمئەزانی چی بکەم،
  • 9:02 - 9:04
    بۆیە مەودای خۆیم یا پێی و
  • 9:04 - 9:06
    ویلیامیش چیتر پێی نەما.
  • 9:07 - 9:10
    دەستی کێشا بە مێزەکەیا و وتی،
  • 9:10 - 9:14
    "هێی، هەمووتان! باوەشی بە کۆمەڵ! باوەشی بە کۆمەڵ!"
  • 9:16 - 9:18
    (چەپڵەلێدان)
  • 9:23 - 9:29
    فرمێسکەکان و ئازاری ئەم ژنە گەنجە
    بوو بە شادی و پێکەنین
  • 9:29 - 9:34
    کاتێک زانی کۆمەڵگاکەی
    پشتیوانی لێئەکەن، و
  • 9:34 - 9:39
    ویلیامیش فێری ئەوە بوو
    کە ئیتر ئامانجێکی هەیە لە ژیانا:
  • 9:39 - 9:44
    یارمەتیدەر بێت بۆ ساڕێژکردنی
    رۆحەکانی خەڵکەکەی کۆمەڵگاکەی.
  • 9:45 - 9:46
    چیرۆکەکەی خۆی پێوتین.
  • 9:46 - 9:48
    چیرۆکەکەیمان داڕشتەوە
  • 9:48 - 9:53
    هەتا لە چیرۆکی قوربانییەکەوە
    بگۆڕدرێت بۆ چیرۆکی ڕزگاربووێک
  • 9:53 - 9:55
    کە زاڵبووە بەسەر نەهاتییەکاندا.
  • 9:55 - 9:57
    بەهایەکی بەرزمان لەسەر دانا.
  • 9:58 - 10:01
    ویلیام توانی ئامادەیی تەواوکات،
  • 10:02 - 10:07
    بڕوانامەی پاسەوانی سێکیوریتی وەرگرێت و
    ببێت بە پاسەوانێک، و
  • 10:07 - 10:11
    ئێستاش لە قوتابخانەیەکی
    ناوچەکە کار ئەکات.
  • 10:11 - 10:14
    (چەپڵەلێدان)
  • 10:20 - 10:21
    درووشمەکەی خاتوو ڕەس --
  • 10:21 - 10:24
    هەمووکات درووشمەکەی ئەمە بوو،
  • 10:24 - 10:28
    "کاتێک دڵ فێر ئەکەیت،
    مێشکیش شوێن ئەکەوێت."
  • 10:31 - 10:35
    جوبران خەلیلی نوسەری مەزن ئەڵێت،
  • 10:35 - 10:40
    "مەزنترین ڕۆحەکان لە ناڵاندنەوە
    سەریان هەڵداوە.
  • 10:40 - 10:45
    کەسایەتییە بەهێزەکان
    هەموو گیانیان برینە."
  • 10:46 - 10:52
    باوەڕم وایە لەم شۆڕشی پەروەردەیەیا
    کە ئێمە باسی ئەکەین
  • 10:52 - 10:57
    پێویستە ڕۆحی ئەو گەنجانە بانگێشت بکەین
    کە کاریان لەگەڵ ئەکەین، و
  • 10:57 - 10:59
    هەر کە توانیان خۆیان پووختکەنەوە --
  • 10:59 - 11:02
    ڕۆحی بەهێز و بەرگەگرتن و
    کەسایەتییان بناسرێتەوە
  • 11:02 - 11:04
    کە خۆیان پەرەیان پێداوە --
  • 11:05 - 11:09
    ئیتر توانای ئەکادیمیان باشتر ئەبێت.
  • 11:11 - 11:14
    با باوەڕمان بە گەنجەکان هەبێت.
  • 11:14 - 11:17
    با سەرچاوە گونجاوەکانیان بۆ دابینکەین.
  • 11:17 - 11:20
    پێتان ئەڵێم مامۆستاکەم چی بۆ کردم.
  • 11:20 - 11:22
    ئەوەنە باوەڕی پێمبوو
  • 11:23 - 11:27
    هەڵیخەڵەتاندم و وایلێکردم
    باوەڕم بە خۆم بێت.
  • 11:27 - 11:28
    زۆر سوپاس.
  • 11:28 - 11:31
    (چەپڵەلێدان)
Title:
یارمەتی بۆ منداڵەکانی سیستمی پەروەردە فەرامۆشی کردوون
Speaker:
ڤیکتۆر ریۆس
Description:

شارەزای پەروەردە ڤیکتۆر ریۆس دەڵێت پێناسەی قوتابییەکان بەو ڕۆڵە بکە کە دەیگێڕن، نەک بەوەی نییانە -- بەتایبەتی ئەوانەی لە گەورەبوونیانا قورسیان بینیوە. بە تێکەڵکردنی لەگەڵ چیرۆکە کەسییەکەی خۆی لە بەرگەگرتنی وەک گەنجێکی ناو شار، ریۆس سێ ستراتیجی ڕاست و ڕەوان ئەخاتە ڕوو بۆ گۆڕینی هەڵوێستەکان لە پەروەردەیا و داوا لە شارەزایانی تری بواری پەروەردەش ئەکات خوێندکارەکانی "لە مەترسییان" ببینێت وەک لە کەسەکانی پێویستە "بێ خەوش بن" و کە چۆن پڕن لە ڕۆحی بەهێز و کەسایەتی و بەرگەگرتن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:53

Kurdish (Central) subtitles

Revisions