< Return to Video

ڕۆشنبیری لەسەر خواردن فێری هەموو منداڵێک بکەن

  • 0:01 - 0:03
    بەداخەوە،
  • 0:03 - 0:06
    لە ١٨ خولەکی دواتری ماوەی
    قسەکردنەکەماندا،
  • 0:06 - 0:09
    چوار ئەمریکی کە لە ژیاندان
  • 0:09 - 0:12
    بەهۆی ئەو خواردنەوەی دەیخۆن دەمرن.
  • 0:15 - 0:16
    ناوم جەیمی ئۆلیڤەرە.
  • 0:16 - 0:17
    تەمەنم ٣٤ ساڵە.
  • 0:18 - 0:20
    خەڵکی ئێسێکسم لە ئینگلتەرا و
  • 0:20 - 0:23
    بۆ حەوت ساڵی ڕابردوو
  • 0:23 - 0:28
    بێ وچان بە شێوازی خۆم
    کارمکردووە بۆ ڕزگارکردنی خەڵک.
  • 0:29 - 0:31
    من پزیشک نیم؛
  • 0:31 - 0:32
    من چێشتلێنەرم،
  • 0:32 - 0:35
    ئامرازی گرانبەهام نییە
  • 0:35 - 0:36
    یان دەرمان.
  • 0:36 - 0:38
    زانیاری، و فێرکردن بەکاردەهێنم.
  • 0:39 - 0:42
    زۆر باوەڕم بەوەیە کە
    هێزی خواردن
  • 0:42 - 0:45
    شوێنێکی سەرەکی هەیە لە ماڵەکانماندا
  • 0:45 - 0:50
    کە دەمانبەستێتەوە بە باشترین
    بەشەکانی ژیانەوە.
  • 0:52 - 0:57
    لە ئێستادا ڕاستییەکی زۆر زۆر تاڵمان هەیە.
  • 0:59 - 1:01
    ئەمریکا، تۆ لە لوتکەی یارییەکەی خۆتدایت.
  • 1:02 - 1:05
    ئەمە یەکێکە لە ناتەندروستترین
    وڵاتەکانی جیهان.
  • 1:06 - 1:08
    تکایە ئەتوانن دەستتان بەرز بکەنەوە
  • 1:08 - 1:11
    ئەوانەی لێرەن و مناڵتان هەیە؟
  • 1:11 - 1:12
    دەستتان بەرزکەنەوە.
  • 1:12 - 1:16
    دەتوانن بەردەوامبن لە دەست بەرزکردنەوە،
    ئەوانەش کە خاڵ، مام یان پورن.
  • 1:16 - 1:18
    زۆربەتان. زۆرباشە.
  • 1:18 - 1:21
    ئێمە، گەورەکانی چوار نەوەی پێشوو،
  • 1:21 - 1:24
    چارەنوسێکمان یاوە بە مناڵەکانمان
  • 1:24 - 1:28
    بە ژیانێکی کورتر لە دایک و باوکی خۆیان.
  • 1:30 - 1:35
    مناڵەکەت ژیانێک دەباتە سەر
    کە دە ساڵ لە ئێوە کەمتر دەژی
  • 1:35 - 1:38
    بەهۆی ئەو تێڕوانینە لەسەر
    خواردن کە دروستمانکردووە بەچواردەوریانەوە.
  • 1:39 - 1:41
    دوو لەسەر سێی ئەم ژوورە،
  • 1:41 - 1:44
    لەمڕۆدا لە ئەمریکادا، بەپێی
    سەرژمێری کێشیان زیاد یان قەڵەون.
  • 1:44 - 1:45
    ئێوە، کێشەتان نییە،
  • 1:45 - 1:47
    بەڵام ئێوەش هەر قەڵەو دەبن، خەمتان نەبێت.
  • 1:47 - 1:49
    (پێکەنین)
  • 1:49 - 1:52
    سەرژمێرییەکانی خراپی تەندروستی ڕوونن،
  • 1:52 - 1:53
    زۆر ڕوونە.
  • 1:54 - 1:57
    تەواوی ژیانمان بەسەر دەبەین بە ترسمان
    لە مردن، کوشتن،
  • 1:57 - 2:01
    هەر شتێکی تر؛ لە پەڕەی پێشەوەی هەموو
    ڕۆژنامەیەکە، لەسەر سی ئێن ئێنە.
  • 2:01 - 2:03
    سەیرکە کوشتن لە خواری خوارەوەیە،
    بۆخاتری خوا.
  • 2:04 - 2:05
    وانییە؟
  • 2:05 - 2:07
    (پێکەنین)
  • 2:07 - 2:12
    (چەپڵەلێدان)
  • 2:12 - 2:16
    هەموو ئەوانەی سورن نەخۆشییەکە
    پەیوەندی بە خواردنەوە هەیە.
  • 2:16 - 2:19
    هەر پزیشکێک، یان پسپۆڕێک
    بێنی ئەوەت پێدەڵێت.
  • 2:19 - 2:22
    ڕاستی: نەخۆشی پەیوەندیدار بە خواردن
    گەورەترین بکووژە
  • 2:22 - 2:25
    لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئێستادا،
    لەم ڕۆژەدا.
  • 2:28 - 2:30
    ئەمە کێشەیەکی جیهانییە.
  • 2:31 - 2:32
    کارەساتێکی گەورەیە.
  • 2:32 - 2:33
    بەسەر جیهاندا هاتووە.
  • 2:33 - 2:35
    وەک هەمووکات ئینگلتەرا ڕێک
    بەدوای ئێوەدا دێت.
  • 2:36 - 2:40
    (پێکەنین)
  • 2:40 - 2:42
    دەزانم نزیک بوون،
    بەڵام ئەوەندە نزیک نا.
  • 2:43 - 2:44
    پێویستمان بە شۆڕشێکە.
  • 2:44 - 2:47
    مەکسیک، ئوسترالیا، ئەڵمانیا،
  • 2:47 - 2:48
    هیندستان، چین،
  • 2:48 - 2:51
    هەموو کێشەی گەورەیان هەیە
    لەگەڵ قەڵەوی و خراپی تەندروستی.
  • 2:53 - 2:54
    بیر لە جگەرە کێشان بکەرەوە.
  • 2:55 - 2:57
    لە ئێستادا تێچوونی
    لە قەڵەوی کەمترە.
  • 2:58 - 3:03
    قەڵەوی نزیکەی لەسەدا ١٠ی تێچوونی
    دڵنیایی تەندروستیتان دەبات،
  • 3:03 - 3:05
    ساڵانە ١٥٠ ملیار دۆلار.
  • 3:07 - 3:09
    ١٠ ساڵی تر، دەبێ بە دوو هێندە:
  • 3:09 - 3:10
    ساڵی ٣٠٠ ملیار دۆلار.
  • 3:10 - 3:13
    با ڕاشکاو بین خەڵکینە،
    ئێوە ئەو پارەیەتان نییە.
  • 3:13 - 3:16
    (پێکەنین)
  • 3:17 - 3:23
    من هاتووم بۆ دەسپێکردنی شۆڕشێکی
    خۆراکی کە زۆرم باوەڕ پێیەتی.
  • 3:23 - 3:25
    پێویستمان پێیەتی. ئێستا کاتێتی.
  • 3:25 - 3:27
    لە ساتێکی یەکلاکەرەوەداین.
  • 3:27 - 3:29
    ئەوە حەوت ساڵە خەریکی ئەوەم.
  • 3:29 - 3:31
    ئەوە ماوەی حەوت ساڵە لە ئەمریکام.
  • 3:31 - 3:35
    ئێستا کاتی ئەوەیە پێبگات --
    پێبگات بۆ لێکردنەوە.
  • 3:35 - 3:37
    چووم بۆ ناوچەقی گێژەڵۆکەکە.
  • 3:37 - 3:40
    چووم بۆ ڤێرجینیای خۆرئاوا،
    ناتەندروستترین ویلایەتی ئەمریکا.
  • 3:40 - 3:41
    یان کە ساڵی پار وابوو.
  • 3:41 - 3:44
    ئەمساڵ ویلایەتێکی تر واهییە،
    بەڵام وەرزی دواتر کار لەسەر ئەوە دەکەین.
  • 3:44 - 3:46
    (پێکەنین)
  • 3:46 - 3:48
    هەنتینگتۆن، ڤێرجینیای خۆرئاوا.
    شارۆچکەیەکی جوانە.
  • 3:48 - 3:52
    دەمویست دڵ، و ڕۆح و خەڵکەکەتان،
  • 3:52 - 3:53
    خەڵکە گشتییەکە،
  • 3:53 - 3:57
    کۆکەمەوە بەچواردەوری سەرژمێرییەکەی
    کە زۆر ڕاهاتووین لەسەری.
  • 3:57 - 4:00
    ویستم بتانناسێنم بە هەندێک
    لەو کەسانەی گرنگیان پێدەدەم:
  • 4:00 - 4:02
    خەڵکەکەتان، منداڵەکانتان.
  • 4:02 - 4:05
    ویستم وێنەیەکی بریتنی
    هاوڕێمتان نیشان بەم.
  • 4:05 - 4:06
    تەمەنی ١٦ ساڵە.
  • 4:07 - 4:10
    شەش ساڵی ماوە لە ژیاندا
  • 4:10 - 4:13
    بەهۆی خواردنەکەوە کە خواردوێتی.
  • 4:13 - 4:15
    سێیەم نەوەی ئەمریکییەکانە
  • 4:15 - 4:18
    کە لە ژینگەیەکی خۆراکی
    وادا گەورەنەبووە
  • 4:18 - 4:20
    کە لە ماڵەوە یان قوتابخانە
    یان دایکی، یان دایکی دایکی
  • 4:20 - 4:22
    فێری خواردن بووبێت.
  • 4:22 - 4:24
    شەش ساڵی ماوە لە ژیاندا.
  • 4:26 - 4:28
    ئەوەندە خواردوێتی جگەری
    پەکی کەوتووە.
  • 4:28 - 4:30
    ستەیسی، خێزانی ئێواردەکان.
  • 4:30 - 4:32
    ئەمە خێزانێکی ئاساییە خەڵکینە.
  • 4:33 - 4:36
    ستەیسی ئەوەی لەتوانایدا بێ دەیکات،
    بەڵام ئەویش نەوەی سێهەمە؛
  • 4:36 - 4:38
    لە ماڵەوە یان لە قووتابخانە
    فێری چێشتلێنان نەکراوە.
  • 4:38 - 4:39
    قەڵەوی خێزانەکەیە.
  • 4:39 - 4:42
    جەستن لێرەدا، ١٢ ساڵانە
    ٣٥٠ پاوەندە.
  • 4:42 - 4:44
    گاڵتەی پێدەکەن، بۆخاتری خوا.
  • 4:44 - 4:46
    ئەو کچەیان لەویا، کەیتی،
    تەمەنی چوار ساڵە.
  • 4:46 - 4:49
    پێش ئەوەی بچێتە قووتابخانە
    هێڵی قەڵەوی تێپەڕاندووە.
  • 4:49 - 4:52
    ماریسا، ئەو باشە،
    وەک ئێوە وایە.
  • 4:52 - 4:53
    بەڵام ئەزانن چی؟
  • 4:53 - 4:57
    باوکی، کە قەڵەو بوو،
    لە باوەشی ئەودا مرد، و
  • 4:57 - 4:59
    ئینجا دووەم گرنگترین پیاو
    لە ژیانیدا،
  • 4:59 - 5:02
    مامی، بەهۆی قەڵەوییەوە مرد، و
  • 5:02 - 5:04
    ئێستا باوەپیارەکەشی قەڵەوە.
  • 5:05 - 5:06
    دەزانن چۆنە
  • 5:07 - 5:09
    قەڵەوی و نەخۆشی پەیوەندیدار بە خۆراک
  • 5:09 - 5:11
    تەنیا زیانی بۆ ئەو
    کەسانە نییە کە هەیانە؛
  • 5:11 - 5:14
    هەموو هاوڕێکانیان، خێزانەکانیان،
    خوشک و براکانیان دەگرێتەوە.
  • 5:15 - 5:17
    قەشە ستیڤ:
  • 5:17 - 5:18
    پیاوێکی ئیلهام بەخش،
  • 5:18 - 5:21
    یەکێک لە هاوپەیمانە دێرینەکانم
    لە هەنتینگتۆن، ڤێرجینیای خۆرئاوا.
  • 5:21 - 5:25
    ئەویش لە لا تیژەکەی
    ئەم کێشەیەیە.
  • 5:25 - 5:27
    ئەبێت ئەو خەڵکەکە بنێژێت، دەزانن؟
  • 5:28 - 5:29
    ئەو بێزاربووە لەو شتە.
  • 5:29 - 5:32
    بێزاربووە لە ناشتنی هاوڕێکانی،
    خێزانی، خەڵکی کۆمەڵگاکەی.
  • 5:32 - 5:35
    زستان وەرە، سێ هێندەی
    ئەوە خەڵک دەمرن.
  • 5:35 - 5:37
    بێزار بووە لەوە.
  • 5:37 - 5:40
    ئەمە نەخۆشییەکە ڕێگەی لێدەگیرێ.
    بەهەدەردانی ژیانە.
  • 5:40 - 5:42
    بەهەرحاڵ، ئەوان
    لەمەیا دەنێژرێن.
  • 5:43 - 5:45
    بۆ ئەوە ئامادەنەکراوین ئەمە بکەین.
  • 5:46 - 5:49
    ناتوانین لە دەرگاکەش بیانبەینە دەر، و
    من زۆر بەڕاستیشمە.
  • 5:49 - 5:50
    تەنانەت ناشتوانین بیانبەینە ئەوێ.
    بۆ فۆرکلیفد
  • 5:51 - 5:54
    باشە، وەک سێگۆشەیەک دەیبینم، باش؟
  • 5:54 - 5:55
    ئەمە تێڕوانینمانە لەسەر خواردن.
  • 5:55 - 5:57
    دەمەوێت لێی تێبگەن.
  • 5:57 - 5:59
    لەوانەیە پێشتر هەموو
    ئەمەتان بیستبێت.
  • 5:59 - 6:00
    بەدرێژایی سی ساڵی پێشوو،
  • 6:00 - 6:03
    چی ڕوویداوە کە دڵی
    ئەم وڵاتەی دەرکردووە؟
  • 6:03 - 6:04
    با ڕاشکاو و ڕاستگۆ بین.
  • 6:05 - 6:08
    ژیانی سەردەمی نوێ.
  • 6:08 - 6:09
    با لە شەقامی سەرەکییەوە دەستپێکەین.
  • 6:10 - 6:13
    خواردنی خێرا دەستی بەسەر
    هەموو وڵاتدا گرتووە: ئەوە دەزانین.
  • 6:13 - 6:16
    براندە گەورەکان هەندێکن
    لە گرنگترین زلهێزەکان،
  • 6:16 - 6:17
    زلهێزەکانی ئەم وڵاتە.
  • 6:18 - 6:19
    (هەناسەهەڵکێشان)
  • 6:19 - 6:20
    سووپەرمارکێتەکانیش.
  • 6:21 - 6:23
    کۆمپانیا گەورەکان. کۆمپانیا گەورەکان.
  • 6:23 - 6:26
    سی ساڵ لەمەوبەر، زۆربەی خۆراک
  • 6:26 - 6:29
    بەزۆری ناوخۆیی و تازەبوون.
  • 6:29 - 6:32
    ئیستا بەزۆری لەقتوو نراوە و
    پڕرە لە ماددەی زیادکراو،
  • 6:32 - 6:35
    پێکهاتەی زیادە، و
    خۆتان بەشەکەی تری دەزانن.
  • 6:35 - 6:38
    قەبارەی ژەمەکان کێشەیەکی
    گەورەیە، زۆر گەورە.
  • 6:40 - 6:41
    نوسین لەسەر خۆراکەکان
    کێشەیەکی گەورەیە.
  • 6:42 - 6:44
    نوسینی سەر خواردنەکان
    لەم وڵاتە ئابڕووچوونە.
  • 6:45 - 6:50
    پیشەسازییەکە دەیەوێت خۆی
    چاودێر بێت بەسەر خۆیەوە.
  • 6:51 - 6:53
    چی، لەم جۆرە ژینگەیەیا؟
    شایەنی ئەوە نین.
  • 6:54 - 6:57
    چۆن بە شتێک ئەڵێیت چەوری کەمە
    لەکاتێکدا پڕە لە شەکر؟
  • 6:58 - 6:59
    ماڵەوە.
  • 7:01 - 7:03
    گەورەترین کێشەی ماڵەوە ئەوەیە
  • 7:03 - 7:08
    ئەوەیە کە پێشتر دڵی گواستنەوەی
    کلتوری خۆراک بووە،
  • 7:08 - 7:10
    ئەوەی کۆمەڵگای دروستکردووە.
  • 7:10 - 7:12
    ئەوە چیتر ڕوونادات.
  • 7:12 - 7:15
    وەک دەشزانن، کاتێک
    دەچین بۆ ئیش و لەگەڵ گۆڕانکاری ژیان، و
  • 7:15 - 7:17
    لەگەڵ پەرەسەندنی بەردەوامی ژیان،
  • 7:17 - 7:19
    پێویستە وەک یەک
    ئەندامی تەواوەتی سەیری بکەین --
  • 7:19 - 7:21
    بۆ ساتێک بچۆرە دواوە، و
    دووبارە هاوسەنگییەکە دیاریکەرەوە.
  • 7:21 - 7:23
    ماوەی ٣٠ ساڵە ڕووینەداوە، باشە؟
  • 7:24 - 7:28
    ئەمەوێ دۆخێکتان نیشان بەم
  • 7:28 - 7:31
    کە لە ئێستادا زۆر ئاساییە:
    خێزانی ئێدواردەکان
  • 7:32 - 7:34
    جەیمی: با قسە بکەین.
  • 7:34 - 7:38
    ئەم شتە هەموو هەفتەیەک بە
    لەشی خۆت و خێزانەکەتدا دەڕوات.
  • 7:38 - 7:40
    دەشمەوێت بزانیت
  • 7:40 - 7:44
    کە ئەمە زوو منداڵەکانت دەکوژێت.
  • 7:45 - 7:46
    هەست بەچی دەکەیت؟
  • 7:47 - 7:50
    ستەیسی: ئێستا هەست بە ناخۆشی و
    دڵتەنگییەکی زۆر دەکەم.
  • 7:51 - 7:54
    بەڵام، دەزانیت، دەمەوێ
    منداڵەکانم سەرکەوتوو بن لە ژیاندا و
  • 7:54 - 7:56
    ئەمەش نایانگەیەنێت بەوە.
  • 7:57 - 7:58
    بەڵام من خەریکە دەیانکوژم.
  • 8:00 - 8:03
    جەیمی: بەڵێ وایە. خەریکە.
  • 8:03 - 8:04
    بەڵام دەتوانین ئەوە بوەستێنین.
  • 8:08 - 8:09
    ئاساییە.
  • 8:10 - 8:12
    با بچینە سەر قوتابخانەکان،
  • 8:12 - 8:15
    شتێکە کە من زۆر
    پسپۆڕم تێیدا.
  • 8:15 - 8:16
    باشە، قوتابخانە.
  • 8:17 - 8:20
    قوتابخانە چییە؟ کێ دایهێنا؟
    ئامانجی قوتابخانە چییە؟
  • 8:20 - 8:23
    قوتابخانە هەمووکات بۆ ئەوە
    داهێنراوە ئامرازی پێویستمان باتێ
  • 8:23 - 8:26
    بۆ ئەوەی وامان لێبکات
    داهێنەر بین، شتی سەرسوڕهێنەر بکەین،
  • 8:26 - 8:28
    بتوانین ژیانمان دابین بکەین.
  • 8:28 - 8:32
    دەزانن. ماوەیەکی زۆرە وەک
    سندوقێکی داخراوی چەسپیوی لێهاتووە؟
  • 8:33 - 8:35
    بەڵام ئێمە بەڕاستی
    پەرەمان پێنەداوە
  • 8:35 - 8:38
    بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کارەساتە
    تەندروستییەکانی ئەمریکا، باشە؟
  • 8:38 - 8:41
    خواردنی قوتابخانە شتێکە
  • 8:41 - 8:44
    کە زۆربەی منداڵان --
    ٣١ ملیۆن لە ڕۆژێکدا ڕاستییەکەی--
  • 8:44 - 8:49
    ڕۆژی دووجار دەیخۆن، زۆربەیکات،
    نانی بەیانی و نیوەڕۆ،
  • 8:49 - 8:51
    ١٨٠ ڕۆژ لە ساڵێکدا.
  • 8:51 - 8:54
    کەواتە دەتوانن بڵێن خواردنی
    قوتابخانە زۆر گرنگە بەڕاستی.
  • 8:54 - 8:55
    بە بڕیاردان لەسەر هەلومەرجەکان.
  • 8:55 - 8:59
    (پێکەنین)
  • 9:00 - 9:03
    پێش ئەوەی باسی بۆچوونە
    نەرێنییەکانی خۆم بکەم،
  • 9:03 - 9:05
    کە دڵنیام ئێوە چاوەڕێی دەکەن --
  • 9:05 - 9:08
    (پێکەنین)
  • 9:08 - 9:10
    دەمەوێ شتێک بڵێم، و
    شتێکی زۆر گرنگە
  • 9:10 - 9:13
    لەو، جادوەی ڕوودەدات و
    دەکرێتەوانێ
  • 9:13 - 9:14
    لە سێ مانگی داهاتوودا.
  • 9:15 - 9:18
    چێشتلێنەری قووتابخانەکان، خانمە
    چێشتلێنەرەکانی قوتابخانەکانی ئەمریکا --
  • 9:18 - 9:22
    خۆمیان پێشکەش دەکەم وەک باڵوێزێک.
  • 9:22 - 9:23
    من هیچ سەرزەنشتیان ناکەم.
  • 9:23 - 9:25
    ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیکەن.
  • 9:28 - 9:29
    باشترینی ئەوەی لە توانایاندایە.
  • 9:30 - 9:32
    بەڵام ئەوە دەکەن کە پێیان دەوترێت، و
  • 9:32 - 9:34
    ئەوەی پێیان دەوترێت بیکەن هەڵەیە.
  • 9:34 - 9:38
    سیستمەکە بەزۆری لەلایەن
    ژمێریارەکانەوە بەڕێوەدەبرێ؛
  • 9:38 - 9:42
    کەسانی پێویست یان خاوەن زانیاری
    لەسەر خواردن نییە لە کارەکەدا.
  • 9:42 - 9:43
    کێشەیەک هەیە:
  • 9:43 - 9:46
    ئەگەر پسپۆڕی خواردن نەبیت، و
    بودجەیەکی دیاریکراو هەبێت و
  • 9:46 - 9:49
    هەر لە کەمکردنەوەدا بێت،
    کەواتە ناتوانی داهێنەر بیت،
  • 9:49 - 9:52
    ناتوانیت بەدڵی خۆت بکەیت و
    بەدڵی خۆت شت بنوسیت.
  • 9:52 - 9:54
    ئەگەر ژمێریار بیت، پارەت لابێت،
  • 9:54 - 9:56
    تەنیا شت بیکەیت لە
    هەلومەرجێکی لەو جۆرەدا
  • 9:56 - 9:57
    کڕینی شتی هەرزانە.
  • 9:57 - 9:59
    ڕاستییەکە ئەوەیە،
  • 9:59 - 10:02
    خواردنەکانی منداڵەکانتان دەیخۆن
    ڕۆژانە، خواردنی خێرایە،
  • 10:02 - 10:03
    هەموو لەقتوونراوە،
  • 10:04 - 10:06
    هیچ خواردنی تازەی پێویست
    لەو ژەمانەدا نیە.
  • 10:06 - 10:08
    دەزانن، ژمارەی پێکهاتە
    زیادکراوەکان، بڕێکی زۆر
  • 10:08 - 10:10
    پێکهاتە باوەڕی پێناکەن --
  • 10:10 - 10:11
    هیچ سەوزەی پێویستی تێدا نییە.
  • 10:11 - 10:13
    پەتاتەی سورۆکراو بە سەوزە سەیردەکرێت.
  • 10:13 - 10:16
    پیتزا بۆ بەیانیان. تەنانەت
    پێویستی نانخواردنیش.
  • 10:16 - 10:18
    چەقۆ و چەتاڵ؟
    نەخێر، ئەوانە مەترسیدارن.
  • 10:19 - 10:21
    مقەستیان هەیە لە پۆلەکانیانا،
  • 10:21 - 10:22
    بەڵام چەقۆ و چەتاڵ؟ نا نابێت.
  • 10:22 - 10:24
    بە بۆچوونی منیش:
  • 10:24 - 10:26
    ئەگەر چەقۆ و چەتاڵی خواردن
    نەبێت لە قوتابخانە،
  • 10:26 - 10:28
    ئەوا بە تەواوەتی،
  • 10:28 - 10:31
    تۆ خواردنی خێرا دابین دەکەی
    چونکە بە دەست دەخورێت.
  • 10:31 - 10:33
    وە بەڵێ، بەهەرحاڵ، خواردنی خێرایە:
  • 10:33 - 10:34
    لەفەیە، هەمبەرگرە،
  • 10:34 - 10:37
    سۆسەجە، پیتزایە،
    هەر ئەو جۆرە شتانە.
  • 10:38 - 10:40
    (هەناسەهەڵکێشان)
  • 10:40 - 10:43
    لەسەدا دەی ئەوەی سەرفی دەکەین
    بۆ چاودێری تەندروستی، وەک وتم،
  • 10:43 - 10:46
    بۆ قەڵەوییە، و دەبێ بە دوو هێندە.
  • 10:47 - 10:49
    هیچ فێری مناڵەکانمان ناکەین.
  • 10:49 - 10:51
    هیچ ڕێگەپێدانێک نییە بۆ
    ئەوەی منداڵان فێری خواردن بکرێن،
  • 10:51 - 10:53
    قووتابخانەی سەرەتایی یان ناوەندی، باشە؟
  • 10:53 - 10:55
    هیچ لەسەر خواردن فێری
    منداڵەکان ناکەین، وانییە؟
  • 10:55 - 10:58
    ئەمەش گرتە ڤیدیۆیەکی
    خوێندنگەیەکی سەرەتاییە،
  • 10:58 - 10:59
    کە زۆر باوە لە ئینگلتەرا.
  • 11:02 - 11:03
    کێ دەزانێ ئەمە چییە؟
  • 11:03 - 11:05
    منداڵ: پەتاتە.
  • 11:05 - 11:07
    جەیمی: پەتاتە؟
    کەواتە پێتان وایە ئەمە پەتاتە بێ؟
  • 11:07 - 11:08
    ئەزانن ئەمە چییە؟
  • 11:09 - 11:10
    ئەزانن ئەوە چییە؟
  • 11:10 - 11:11
    منداڵ: برۆکۆلی؟
  • 11:11 - 11:13
    جەیمی: ئەی ئەمە؟ ئەم هاوڕێ کۆنەمان.
  • 11:13 - 11:15
    منداڵ: کەرەوز.
  • 11:15 - 11:17
    جەیمی: نەخێر. پێتوایە ئەمە چی بێت؟
  • 11:17 - 11:18
    منداڵ: پیاز.
    جەیمی: پیاز؟ نەخێر.
  • 11:18 - 11:21
    جەیمی: یەکسەر بە ڕوونی
    لەوە تێدەگەیت و دەڵێی
  • 11:21 - 11:24
    ئایا منداڵان هیچ دەزانن لەسەر"
    ئەوەی خواردن لەکوێوە دێت؟"
  • 11:24 - 11:26
    کێ ئەزانێت ئەوە چییە؟
    منداڵ: ئاه، هەرمێ؟
  • 11:26 - 11:28
    جەیمی: پێتوایە ئەمە چی بێت؟
    منداڵ: نازانم
  • 11:28 - 11:30
    جەیمی: ئەگەر منداڵەکان نەزانن
    شتێک چییە،
  • 11:30 - 11:32
    ئەوا قەت نایخۆن.
  • 11:34 - 11:35
    (پێکەنین)
  • 11:35 - 11:38
    جەیمی: ئاساییە. ئینگلتەرا و ئەمریکا،
  • 11:38 - 11:39
    ئینگلتەرا و ئەمریکا.
  • 11:40 - 11:42
    بیرکەنەوە چی ئەوەی چاککردەوە.
  • 11:42 - 11:44
    دوو وانەی یەک کاتژمێری.
  • 11:45 - 11:49
    پێویستە ئیتر لە قوتابخانەکان وانە
    لەسەر خواردن بە مناڵان بڵێینەوە، تەواو
  • 11:49 - 11:55
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:55 - 11:59
    دەمەوێ باسی شتێکتان بۆ بکەم
  • 11:59 - 12:03
    کە پوختەیەکمان دەداتێ لەسەر
    کێشەکەی تێیداین، باشە؟
  • 12:03 - 12:06
    دەمەوێت باسی شتێکی هێندە
    بنچینەیی وەک شیرتان بۆ بکەم.
  • 12:07 - 12:09
    هەموو منداڵێک شیری پێدەدرێ لە قوتابخانە.
  • 12:09 - 12:12
    منداڵەکانتان لە قوتابخانە لەکاتی
    نانی بەیانی و نیوەڕۆدا شیریان دەبێ، وانییە؟
  • 12:12 - 12:14
    دوو بتڵیان دەدرێتێ، وانییە؟
  • 12:14 - 12:16
    زۆربەی منداڵانیش دەیخۆنەوە.
  • 12:16 - 12:18
    بەڵام شیر چیتر باش نییە.
  • 12:18 - 12:21
    بەهەڵە لێم تێمەگەن، لەگەڵ
    نەخواردنی شیردا نیم --
  • 12:21 - 12:23
    بەڵام کەسێک لە لیژنەی
    پیشەسازی شیر
  • 12:23 - 12:26
    لەوانەیە پارەیەکی زۆری دابێت
    بۆ ڕێگەدان بە بیرۆکەی،
  • 12:26 - 12:28
    کە ئەگەر تامی زۆری تێبکەیت،
  • 12:28 - 12:29
    لەگەڵ ڕەنگ و شەکر،
  • 12:29 - 12:30
    منداڵی زیاتر دەیخۆنەوە.
  • 12:32 - 12:33
    بەڵێ.
  • 12:33 - 12:35
    ئاشکرایە ئەوە تەشەنە دەسەنێت
  • 12:35 - 12:37
    بۆ نموونە بەرپرسانی پیشەسازی
    سێویش دەلێن
  • 12:37 - 12:40
    ئەگەر سێوی ڕووپۆشکراو بە قاوە یان
    شەکر دروستکەن زیاتر دەفرۆشرێ.
  • 12:40 - 12:41
    دەزانن مەبەستم چییە؟
  • 12:41 - 12:44
    بەلای منەوە، هیچ پێویست ناکات
    تامی شیر بگۆڕیت.
  • 12:44 - 12:46
    باشە؟ شەکر لە هەموو شتێکدا هەیە.
  • 12:46 - 12:48
    هەموو شتێک لەسەر ئەو
    پێکهاتە خۆراکیانە دەزانم.
  • 12:48 - 12:50
    لە هەموو شتێکدان.
  • 12:50 - 12:53
    تەنانەت شیریش بێبەری نەبووە
    لە کێشەکانی ئەم سەردەمە.
  • 12:53 - 12:55
    ئەوە شیرەکەمانە. ئەوەش کارتۆنەکەمانە.
  • 12:55 - 12:59
    لەوەدا هێندەی یەکێک لە خواردنەوە
    غازییەکانی حەزتان لێیە شەکر هەیە، و
  • 12:59 - 13:01
    منداڵانیش ڕۆژی دووان دەخۆنەوە.
  • 13:01 - 13:02
    کەواتە با نیشانتان بەم.
  • 13:02 - 13:05
    ئەمە منداڵێکمان لایە --
  • 13:07 - 13:11
    کە وەک دەزانن ڕۆژی
    هەشت کەوچکی چا شەکر دەخۆن.
  • 13:12 - 13:14
    ئینجا دەزانن، ئەوەش هەفتەکەتانە.
  • 13:14 - 13:16
    ئەوەش مانگەکەتانە. و
  • 13:18 - 13:20
    ئینجا منیش دەمەوێت نیشانتان بەم
  • 13:20 - 13:23
    ماوەی پێنج ساڵی قوتابخانە
    منداڵان چەندێک شەکر دەخۆن،
  • 13:26 - 13:28
    تەنیا بە شیر.
  • 13:31 - 13:33
    ئێستا بۆ ئێوە نازانم خەڵکینە،
  • 13:33 - 13:36
    بەڵام بڕیاردان لەسەر بارودۆخەکە،
  • 13:36 - 13:38
    هەر دادوەرێک بهێنیت لە جیهاندا،
  • 13:38 - 13:40
    ئەگەر سەیری سەرژمێرییەکان و
    بەڵگەکان بکات
  • 13:40 - 13:44
    دەبینن کە هەموو حکومەتێک بەرپرسیارن
    لە ئەشکەنجەدانی منداڵان.
  • 13:44 - 13:45
    ئەوە باوەڕی منە.
  • 13:45 - 13:48
    (چەپڵەلێدان)
  • 13:52 - 13:54
    (چەپڵەلێدان)
  • 13:54 - 13:57
    ئێستا ئەگەر بێمە ئێرە و، خۆزگە ئەمتوانی
    ئەمڕۆ ئەوەم بکردایە و
  • 13:57 - 14:00
    چارەسەری ئایدز یان شێرپەنجە
    پێشکەش بکەم،
  • 14:00 - 14:02
    شەڕ دەکەن لەسەری تا
    دەگەنە لام بۆ دەستکەوتنی.
  • 14:03 - 14:06
    ئەمە، هەموو ئەم هەواڵە ناخۆشە،
    ڕێگەی لێدەگیرێت.
  • 14:07 - 14:08
    ئەوە هەواڵە باشەکەیە.
  • 14:08 - 14:10
    زۆر باش ڕێگەی لێدەگیرێت.
  • 14:11 - 14:14
    کەواتە با بیری لێبکەینەوە،
    کێشەیەکمان هەیە لێرەیا،
  • 14:14 - 14:15
    پێویستە بچینەوە سەرەتا.
  • 14:16 - 14:19
    کەواتە، لە جیهانەکەمدا،
    پێویستە چی بکەین؟
  • 14:19 - 14:21
    ڕاستییەکە ئەوەیە،
  • 14:21 - 14:23
    ناکرێت لە یەک سەرچاوەوە بێت.
  • 14:23 - 14:26
    بۆ گەڕانەوە بۆ سەرەتا و ئەنجامدانی
    گۆڕانکاری بەرچاو،
  • 14:26 - 14:29
    گۆڕانکاری ڕاستەقینە، بۆ ئەوەی بتوانم
    سەیری چاوەکانتان بکەم و
  • 14:29 - 14:31
    بڵێم، "دە ساڵی تر،
  • 14:31 - 14:33
    مێژووی ژیانی منداڵەکانتان،
  • 14:33 - 14:36
    پڕدەبێ لە دڵخۆشی-- و با بیرمان نەچێت،
    زیرەکیت ئەگەر خواردنی باش بخۆی،
  • 14:36 - 14:38
    دەزانن کە زیاتر لە ژیاندا دەبن --
  • 14:38 - 14:41
    هەموو ئەو شتانە شێوەیەکی
    جیایان دەبێت. باشە؟"
  • 14:42 - 14:43
    ئینجا، سوپەرمارکێتەکان.
  • 14:43 - 14:45
    یان هەر شوێنێکی تر کە
    زۆر شتی لێدەکڕیت؟
  • 14:45 - 14:46
    هەفتە لەدوای هەفتە.
  • 14:46 - 14:50
    لە ژیانتاندا چەندێک پارە لە
    سوپەرمارکێتدا سەرف دەکەن؟
  • 14:50 - 14:51
    خۆشتان بوێت.
  • 14:51 - 14:53
    ئەوەمان پێدەفرۆشن کە دەمانەوێت.
    کێشە نییە.
  • 14:53 - 14:57
    قەرزاری ئێمەن و پێویستە پسپۆڕی
    خۆراک لە سوپەرمارکێتە سەرەکییەکان دانێن.
  • 14:58 - 14:59
    پێویستە یارمەتیمان بەن لە شت کڕیندا.
  • 14:59 - 15:03
    پێویستە نیشانمان بدەن چۆن
    ژەمی خێرا، و بەتام و تەندروست دروستکەین
  • 15:03 - 15:05
    بۆ ئەو کەسانەی سەرقاڵن.
  • 15:05 - 15:07
    ئەمە گران نییە.
  • 15:07 - 15:10
    لە هەندێکیان دەکرێت، و
    پێویستە لە هەموویدا بکرێت
  • 15:10 - 15:11
    لە ئەمریکا، بەم نزیکانە و خێرا.
  • 15:12 - 15:15
    مارکە گەورەکان، مارکە خۆراکییەکان،
  • 15:15 - 15:19
    پێویستە ڕۆشنبیری خواردن بخەنە
    ناوجەرگەی ئیشەکەیانەوە.
  • 15:19 - 15:20
    ئەزانم، وتنی لە کردنی ئاسانترە.
  • 15:20 - 15:23
    ئەوە داهاتووە. تەنیا ڕێگەیە.
  • 15:23 - 15:24
    خواردنی خێرا.
  • 15:24 - 15:27
    بە هەبوونی خواردنی خێرا
  • 15:27 - 15:29
    ئەوە زۆر قورستر دەبێت.
  • 15:29 - 15:31
    چەندین کاغەز و مامەڵەکردنی
    نهێنیم لابوو
  • 15:31 - 15:33
    هی رێستۆرانتەکانی خواردنی خێرایان هەیە.
  • 15:33 - 15:35
    دەزانم چۆن ئەو کارە ئەکەن.
  • 15:35 - 15:37
    مەبەستم ئەوەیە هەڵیان
    خەڵەتاندوین
  • 15:37 - 15:40
    بۆ ئەم تێکەڵەی شەکر و خوێ و
    چەوری و پێکهاتانەی تر و
  • 15:40 - 15:42
    هەمووان حەزیان لێیە وانییە؟
  • 15:42 - 15:45
    کەواتە ئەمانیش دەبێت
    بەشێک بن لە چارەسەرەکە.
  • 15:45 - 15:47
    بەڵام پێویستە حکومەت بخەینە کار
  • 15:47 - 15:50
    لەگەڵ هەموو هەموو دابینکەری پێداویستی
    خواردنە خێراکان و رێستۆرانتەکان، و
  • 15:50 - 15:52
    بە درێژای پێنج بۆ حەوت ساڵ
  • 15:52 - 15:54
    بڕێکی زۆرمان بۆ کەم بکەنەوە
  • 15:54 - 15:58
    لە چەوری، شەکر، و هەموو
    پێکهاتە زیانبەخشەکانی تر.
  • 15:58 - 16:00
    ئێستا، با بگەڕێینەوە سەر مارکە گەورەکان:
  • 16:00 - 16:03
    نوسینی سەر خواردن، وەک پێشتر وتم
    هەڵخەڵەتاندنی تەواوە و
  • 16:03 - 16:05
    پێویستە چارەسەر بکرێت.
  • 16:06 - 16:08
    باشە، قوتابخانە.
  • 16:08 - 16:11
    بێگومان، لە قوتابخانە، ئێمە پێویستە
    دلنیابینەوە ئەوان
  • 16:11 - 16:13
    ئەو ١٨٠ ڕۆژەی ساڵ،
  • 16:13 - 16:15
    لە تەمەنی چوار ساڵییەوە،
  • 16:15 - 16:17
    هەتا ١٨، ٢٠، و ٢٤،
  • 16:17 - 16:22
    پێویستە خواردنی تازە و
    باش لێنراو ئامادە بکەن
  • 16:22 - 16:24
    کە بەرهەمی تازەی ناوخۆ بێت، باشە؟
  • 16:24 - 16:26
    پێویستە ستانداردێکی نوێ دانرێت
    بۆ خواردنی تازە و گونجاو
  • 16:26 - 16:28
    بۆ منداڵەکانتان، باشە؟
  • 16:28 - 16:32
    (چەپڵەلێدان)
  • 16:32 - 16:36
    بەهۆی ئەم هەلومەرجەی ئێستاوە،
    شتێکی زۆر گرنگە
  • 16:36 - 16:38
    هەر مناڵێکی ئەمریکی کاتێک
    قوتابخانە بەجێدەهێڵێت
  • 16:38 - 16:40
    بزانێت چۆن ١٠ خواردن لێبنێت
  • 16:40 - 16:42
    کە ژیانی ڕزگار بکات.
  • 16:43 - 16:44
    شارەزاییەکاین ژیان.
  • 16:44 - 16:46
    (چەپڵەلێدان)
  • 16:46 - 16:49
    ئەوەش واتای ئەوەیە بتوانن
    خوێندکار، و دایک و باوکێکی گەنجیش بن، و
  • 16:49 - 16:54
    بتوانن بنچینەکانی خواردن
    درووست کردن بەکاربهێنن
  • 16:54 - 16:56
    بێگوێدانە ئەوەی جاری دواتر
    توشی چ قەیرانێک دەبن.
  • 16:56 - 16:58
    ئەگەر چێشتلێنان بزانی، پارە
    کەمبوونەوە گرنگ نییە.
  • 16:58 - 17:01
    ئەگەر چێشتلێنان بزانیت، کات گرنگ نییە.
  • 17:02 - 17:05
    شوێنی ئیشکردن، جارێکە
    باسی ئەوەمان نەکردووە.
  • 17:05 - 17:08
    ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمپانیاکان
    بەرپرسیارانە مامەڵەکەن
  • 17:08 - 17:12
    سەیربکەن بزانن چی ئەیەن
    بە ستافەکانیان و چیان بۆ دابین دەکەن.
  • 17:12 - 17:16
    ستافەکە دایک و باوکی منداڵانی ئەمریکان.
  • 17:16 - 17:18
    ماریسا، کە باوکی لەناو دەستیا مرد،
  • 17:18 - 17:20
    پێموابێت ئەو زۆر دڵخۆش دەبێت
  • 17:20 - 17:23
    ئەگەر کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەستکەن
    بەوەی خواردنی باش بەن بە ستافەکەیان.
  • 17:23 - 17:25
    بەدڵنیاییەوە نابێ فەرامۆش بکرێن.
  • 17:25 - 17:27
    با بچینەوە سەر ناو ماڵ.
  • 17:27 - 17:29
    ئێستا، سەیرکەن، ئەگەر هەموو
    ئەم شتانە بکەین، و دەشتوانین،
  • 17:29 - 17:30
    بەدی دەهێنرێت.
  • 17:30 - 17:32
    دەتوانیت خواردنی باش دابین
    بکەیت و زۆری تێنەچێ.
  • 17:32 - 17:33
    بەدڵنیاییەوە.
  • 17:33 - 17:38
    بەڵام بەدڵنیاییەوە ماڵەکەن پێویستیان
    بەوەیە خواردن فێری یەکتر بکەن.
  • 17:38 - 17:40
    وەک فەلسەفەیەک فێری یەکی بکەن.
  • 17:40 - 17:42
    بۆ من، ئەوە زۆر ڕۆمانسییە،
  • 17:42 - 17:44
    بەڵام ئەگەر کەسێک سیان
    فێری ئەوە بکات
  • 17:44 - 17:46
    چۆن خواردنێک لێبنێن، و
  • 17:46 - 17:48
    ئینجا ئەوانیش فێری سێ
    هاوڕێی تری خۆیانی بکەن،
  • 17:48 - 17:50
    ئەوە پێویستە ٢٥ جار دووبارە بێتەوە و
  • 17:50 - 17:52
    هەموو دانیشتووانی ئەمریکا دەکات.
  • 17:52 - 17:57
    ڕۆمانسییە بەڵێ، بەڵام
    لەهەموی گرنگتر،
  • 17:57 - 17:59
    بۆ ئەوەیە هەموو خەڵک درک بەوە بکەن
  • 17:59 - 18:02
    کە هەر هەوڵێکی تاکە کەسییان
    جیاوازی دروست دەکات.
  • 18:02 - 18:05
    پێویستە ئەوە چاک بکەینەوە
    کە لەدەست چووە.
  • 18:05 - 18:06
    چێشتخانەکەی هەنتینگتۆن.
  • 18:07 - 18:09
    هەنتینگتۆن، ئەو شوێنەی
    ئەم پرۆگرامەمان لێدروست کرد،
  • 18:09 - 18:11
    ئەم پرۆگرامە پڕبینەرەمان دەرکرد
  • 18:11 - 18:14
    کە هیوادارین ئیلهام بە خەڵک
    بگەیەنێت ئەم گۆڕانکارییە بکات.
  • 18:14 - 18:16
    بەڕاستی باوەڕم وایە ئەو
    گۆڕانکارییە ڕووبدات.
  • 18:16 - 18:18
    چێشتخانەی هەنتینگتۆن.
    لەگەڵ کۆمەڵگایەکدا کار دەکەم.
  • 18:18 - 18:20
    لە قوتابخانەکاندا کارم کرد.
  • 18:20 - 18:22
    پارەی پێویستم دەستکەوت
    لەلایەن خەڵکەوە
  • 18:22 - 18:26
    بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانەی ناوچەکە
    لە خواردنی خراپەوە بخەمە سەر خواردنی تازە:
  • 18:26 - 18:28
    هەر قوتابخانەیەی ٦٥٠٠ دۆلاری دەویست.
  • 18:29 - 18:30
    (چەپڵەلێدان)
  • 18:30 - 18:33
    پێویستی هەر بەوەیە،
    قوتابخانەی ٦٥٠٠ دۆلار.
  • 18:33 - 18:35
    چێشتخانەکە مانگی ٢٥٠٠٠ دۆلار. باشە؟
  • 18:35 - 18:38
    کە بەشی ساڵێکی ٥٠٠٠ کەس دەکات،
  • 18:38 - 18:40
    کە لەسەدا ١٠ی دانیشتووانەکەیەتی، و
  • 18:40 - 18:42
    بەردەوام لە تەشەنەسەندایە.
  • 18:42 - 18:44
    چێشتلێنەرەکانی ناوچەکە
    خەڵکەکە فێر دەکەن.
  • 18:44 - 18:47
    وانەی چێشتلێنانی بێبەرامبەرە خەڵکێنە
    لەسەر شەقامی سەرەکی.
  • 18:48 - 18:52
    ئەمە گۆڕانکاری ڕاستەقینە و گرنگە،
    گۆڕانکاری ڕاستەقینە و گەورە.
  • 18:52 - 18:55
    لە ئەمریکایا، ئەگەر ئێستا
    بڕوانینەوە پێشتر،
  • 18:55 - 18:58
    زۆر شتی سەرسوڕهێنەر ڕوودەدات.
  • 18:59 - 19:01
    زۆر شتی جوان ڕوودەدات.
  • 19:01 - 19:04
    زۆر فریشتەی مەزن لە
    ئەمریکادان شتی مەزن دەکەن
  • 19:04 - 19:07
    لە کڕینی سەوزە و میوەی تازە
    بۆ قوتابخانەکان،
  • 19:07 - 19:09
    فێرکردنی ڕێکخستنی باخی
    سەوزەی ماڵەوە --
  • 19:09 - 19:12
    کەسانێکی سەرسوڕهێنەر هەن
    خەریکی ئەنجامدانی ئەوەن.
  • 19:12 - 19:14
    کێشەکە ئەوەیە دەزانن چی بکەن
  • 19:14 - 19:16
    بۆ قووتابخانەی دواتر،
  • 19:16 - 19:17
    بەڵام پارەی پێویست نییە.
  • 19:18 - 19:22
    پێویستە بەخێرایی ئەو کەسە پسپۆڕ و
    فریشتانە بناسینەوە،
  • 19:22 - 19:25
    دیاریان بکەین، و سەرچاوەی
    پێویستیان بۆ بەردەست بخەین
  • 19:25 - 19:27
    بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن
    لەو کارەی دەیکەن، و
  • 19:27 - 19:28
    بە باشی بیکەن.
  • 19:29 - 19:31
    بازرگانەکانی ئەمریکا پێویستە
    هاوکاری پێشکەشکەن
  • 19:31 - 19:34
    بۆ خاتوو ئۆباما بۆ ئەوەی ئەو
    شتانە بکات کە دەیەوێت.
  • 19:34 - 19:40
    (چەپڵەلێدان)
  • 19:40 - 19:42
    سەیرکەن، ئەزانم سەیرە
  • 19:42 - 19:45
    کەسێکی ئینگلیز لێرە بووەستێت
    لەبەردەمتانا
  • 19:45 - 19:46
    باسی ئەمانە بکات.
  • 19:46 - 19:48
    دەتوانم بڵێم: گرنگە بەلامەوە.
  • 19:48 - 19:50
    من باوکێکم، و
  • 19:50 - 19:51
    ئەم وڵاتەم خۆشدەوێت. و
  • 19:52 - 19:55
    بەڕاستی باوەڕم وایە
  • 19:55 - 19:57
    ئەگەر گۆڕانکاری لەم وڵاتەیا بکرێت،
  • 19:57 - 20:00
    شتی زۆر جوانیش ڕوودەدات
    لە سەرانسەری جیهاندا.
  • 20:00 - 20:02
    ئەگەر ئەمریکا بیکات، خەڵکی
    تریش شوێنیان دەکەون.
  • 20:02 - 20:03
    شتێکی زۆر گرنگە.
  • 20:04 - 20:05
    بەڵێ!
  • 20:05 - 20:10
    (چەپڵەلێدان)
  • 20:10 - 20:12
    کە لە هەنتینگتۆن بووم،
  • 20:12 - 20:14
    دەمویست هەندێک شت بکرێت
    کە پێشتر نەدەکرا،
  • 20:14 - 20:20
    دەومت " ئەگەر دارێکی جادووگەریم
    پێبێت دەزانن چیم دەکرد؟"
  • 20:20 - 20:21
    بیرمکردەوە و وتم، "دەزانیت چی؟
  • 20:21 - 20:24
    حەزم دەکرد بتوانم قسە بۆ
    هەندێک لە سەرسوڕهێنەرترین کەسە
  • 20:24 - 20:26
    خاوەن کاریگەرییەکانی ئەمریکا بکەم."
  • 20:27 - 20:30
    مانگێکیش دواتر، تێد تەلەفونیان بۆ کردم و
    ئەم پاداشتەیان پێبەخشیم.
  • 20:32 - 20:33
    من لێرەم.
  • 20:35 - 20:37
    ئاواتەکەم هاتە دی.
  • 20:42 - 20:43
    کێشەی خوێندنەوەم هەیە، کەمێک خاوم.
  • 20:49 - 20:51
    ئاواتەکەم ئەوەیە
  • 20:51 - 20:55
    ئێوە یارمەتیدەربن بۆ جوڵەیەکی
    بەهێزی بەردەوام
  • 20:55 - 20:59
    بۆ فێرکردنی هەموو منداڵێک
  • 20:59 - 21:01
    دەربارەی خواردن،
  • 21:01 - 21:05
    ئیلهام ببەخشن بە خێزانەکان
    دووبارە خواردنی خۆیان لێبنێن، و
  • 21:05 - 21:07
    لە هەموو شوێنێک هێز بە خەڵک بەن
  • 21:07 - 21:09
    لەگەڵ قەڵەوی بجەنگن.
  • 21:10 - 21:13
    (چەپڵەلێدان)
  • 21:20 - 21:21
    زۆر سوپاس.
  • 21:21 - 21:24
    (چەپڵەلێدان)
Title:
ڕۆشنبیری لەسەر خواردن فێری هەموو منداڵێک بکەن
Speaker:
جەیمی ئۆلیڤەر
Description:

جەیمی ئۆلیڤەری براوەی خەڵاتی تێد چیرۆکە بەهێزەکانی ناو پرۆژەی دژە قەڵەوییەکەی خۆیمان بۆ باسدەکات لە هەنتینگتۆن، ڤێرجینیای خۆرئاوا و باسی فەرامۆشکردنی خواردن دەکات لەلایەن هەمووانەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
21:37
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Teach every child about food
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Teach every child about food
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Teach every child about food
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Teach every child about food
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Teach every child about food
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Teach every child about food
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Teach every child about food
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Teach every child about food

Kurdish subtitles

Revisions