< Return to Video

ئایا دەتوانی لە گەردیلەی ناوەکی تیشکدەر ڕزگارت بێت؟

  • 0:07 - 0:12
    مەودای تەواوی بۆمبێکی ئەتۆمی
    بە خەیاڵدا نایەت.
  • 0:12 - 0:17
    بەهیوای ئەوەی کەس جارێکی تر
    ئەم ڕووداوە کوشندانە نەبێنێتەوە.
  • 0:17 - 0:21
    بەڵام پلانێکی کرداری و زانستی هەیە
  • 0:21 - 0:23
    کە دەکرێت ژیانی
    هەزارەها خەڵک ڕزگار بکات
  • 0:23 - 0:26
    لە ناوچەکانی دەوری تەقینەوەکە.
  • 0:26 - 0:27
    کەواتە پلانەکە چییە؟
  • 0:27 - 0:30
    ئێمەش لەچی دەپارێزێت؟
  • 0:30 - 0:32
    بۆ ئەوەی تەقینەوەی ئەتۆمی ڕووبدات،
  • 0:32 - 0:36
    ئەم چەکانە کۆنترۆڵی هێزی
    شەق بوونی ناوەکی دەکەن،
  • 0:36 - 0:39
    کە بەهۆیەوە گەردیلە کەرت دەبێت.
  • 0:39 - 0:43
    ئەم کردارە بڕێکی یەکجار زۆر
    لە هێز درووست دەکات،
  • 0:43 - 0:47
    لە هەندێک تەندا ئەو نیوترۆنانەی
    بەهۆی شەق بوونەکە درووست بوون
  • 0:47 - 0:49
    بەرەو گەردیلە نزیکەکان دەچن،
  • 0:49 - 0:52
    بەهۆیەوە کەرتی تر درووست دەبن.
  • 0:52 - 0:56
    دەرەنجام ئەم کارلێکانە تەقینەوە
    دروست دەکەن،
  • 0:56 - 1:01
    بەڵام با بڵێین تەقینەوەکە یەکسانە
    بە 10,000 تەن لە بارووت.
  • 1:01 - 1:03
    تەقینەوەیەک لەم جۆرە
  • 1:03 - 1:07
    ئاگرێک دروست دەکات
    دەتوانێت نیوەی شارێک لەناو ببات
  • 1:07 - 1:11
    لەگەڵ ڕوودانی بومەلەرزەیەک
    کە بۆ چەندین کیلۆمەتر کاریگەری دەبێت.
  • 1:11 - 1:13
    هیچ شتێکیش نییە کە بکرێت
  • 1:13 - 1:16
    تاکو ئەوانەی لە مەودای تەقینەوەکەن
    ڕزگار بکرێن.
  • 1:16 - 1:19
    بەڵام ئەوانەی لە مەودای بومەلەرزەکان
    یاخود دورتر،
  • 1:19 - 1:23
    پلانە زانستییەکەمان دەکرێت
    ڕزگاریان بکات.
  • 1:23 - 1:25
    هەرچەندە شتێکی سەرسورهێنەر دەبێت،
  • 1:25 - 1:31
    باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە پێش و
    لەپاش و لەکاتی بۆمبی ئەتۆمیدا،
  • 1:31 - 1:33
    بە چوونە ژوورەوەیە.
  • 1:33 - 1:36
    وەک چۆن خۆت دەپارێزیت لە
    گەردەلوول،
  • 1:36 - 1:40
    مانەوە لە باڵەخانەیەکی بەهێز
    دەتپارێزێت
  • 1:40 - 1:44
    لە هێزی تەقینەوەکە، گەرمی و
    تیشکە زیان بەخشەکان
  • 1:44 - 1:46
    هێزی تەقینەوەکە دوای چەند خولەکێک
  • 1:46 - 1:51
    بۆ چەندین کیلۆمەتر لە سەرچاوەکەیەوە
    دەگوازرێتەوە.
  • 1:51 - 1:55
    باڵەخانە بەهێزەکان لەم مەودایە
    دەبێت بەرگەی هێزی تەقینەوەکە بگرن،
  • 1:55 - 1:59
    هەورەوها مانەوە لە ناوەڕاست
    یاخود لەژێر زەمینی ماڵەکان
  • 1:59 - 2:03
    دەتپارێزێت لە گەرمی و
    کەل وپەلە هەڵدراوەکان.
  • 2:04 - 2:09
    دۆزینەوەی پەناگەیەک گرنگە
    گەر بۆمبەکە لە زەوی نزیک بوو،
  • 2:09 - 2:12
    چونکە هەزارەها پاشماوە
    و پیسی هەڵدەگرێت و
  • 2:12 - 2:15
    بەرەو بەرگی هەوای دەبات.
  • 2:15 - 2:17
    دوای نەمانی ئاگرەکە،
  • 2:17 - 2:22
    گەردیلە ناجێگیرەکانی بۆمبەکە
    تێکەڵی پاشماوەکان دەبن
  • 2:22 - 2:26
    تاکو کاریگەریەکی درێژخایەنی ترسناک
    دروست بکەن بەناوی:
  • 2:26 - 2:29
    تێکشکانی گەردیلەی ناوەکی تیشکدەر.
  • 2:29 - 2:33
    ئەم گەردیلە بچووکانە
    تیشکی ئایۆنی دەبەخشن،
  • 2:33 - 2:37
    کە دەتوانن ئەلیکترۆن لە
    گەردیلەکان جیا بکاتەوە.
  • 2:37 - 2:42
    بەرکەوتن بە ڕێژەیەکی زۆر لەم تیشکە
    زیان بە خانەکان دەگەیێنێت،
  • 2:42 - 2:47
    برینی تیشکی، نەخۆشی تیشکی،
    شێرپەنجە تەنانەت مردنیش.
  • 2:47 - 2:49
    لەکاتی بەرز بوونەوەی بۆ ئاسمان،
  • 2:49 - 2:52
    بڕێکی مەترسیدار لەم گەردیلانە
  • 2:52 - 2:55
    بەهۆی هەواوە دەگوازرێنەوە،
  • 2:55 - 2:58
    دەرەنجام بڕێکی زۆر
    لە گەردیلە تیشکدارەکان بڵاو دەبێتەوە
  • 2:58 - 3:02
    بە درێژای دەیان کیلۆمەتر
    بەسەر ناوچاەکاندا.
  • 3:02 - 3:05
    سوپاسگوزەرانە، هەمان ئەو شوێنانەی
    پارێزی دەبەخشن لە تەقینەوەکە
  • 3:05 - 3:09
    تەنانەت باشتر دەتپارێزن لە
    گەردیلە تیشکدارەکان.
  • 3:09 - 3:13
    تیشکدانەوە کەم دەبێتەوە کاتێک
    بەناو بۆشایی و بارستاییدا تێدەپەڕێت.
  • 3:13 - 3:15
    بۆیە گەر پەنجەرەیەکی شکاو یان داخراو
  • 3:15 - 3:18
    هەمان کاریگەریان هەبێت بۆ ڕێگری گرتن،
  • 3:18 - 3:22
    کەواتە چینێکی ئەستوورلە ئاسن، کۆنکریت
    یاخود قوڕ
  • 3:22 - 3:25
    دەتوانێت پاراستنێکی باش ببەخشێت.
  • 3:25 - 3:29
    لەبەرئەوەی گەردیلەکان لە یەکەم کاتژمێردا
    نیوەی وزەکە لەدەست دەدەن
  • 3:29 - 3:31
    لە سەدا 80ش لە یەکەم ڕۆژی،
  • 3:31 - 3:35
    مانەوە لە ژوورەوە بۆ 24 کاتژمێر
    ڕێژەی پاراستن
  • 3:35 - 3:39
    لە کاریگەری تیشکە مەترسیدارەکە
    زیاد دەکات،
  • 3:39 - 3:43
    لەکاتی تەقینەوەکە بەئەگەری کەم
    15 خولەکت هەیە بۆ دۆزینەوەی پەناگەیەک
  • 3:43 - 3:45
    پێش ئەوەی دەرهاویشتەکە دەست پێبکات.
  • 3:45 - 3:48
    لەبەر ئەوەی گەردیلە تیشکدارەکان
    قورسترینە،
  • 3:48 - 3:50
    لە هەوادا دەمێننەوە
  • 3:50 - 3:52
    لە شەقام و باڵەخانەکان کۆدەبنەوە،
  • 3:52 - 3:58
    وادەکەن پەناگەکانی ژێر زەمین
    یاخود نێوان باڵەخانەکان نایاب بێت.
  • 3:58 - 4:01
    بەڵام گەر کەسێک بەر گەردیلە
    تیشکدارەکان کەوتبێت،
  • 4:01 - 4:03
    چەند ڕێگا چارەک هەیە دەبێت بیگرن.
  • 4:03 - 4:04
    دوای دۆزینەوەی پەناگەیەک،
  • 4:04 - 4:07
    دەبێت جلک و پێڵاوەکان دابکەنن،
  • 4:07 - 4:09
    شووشتنی جەستە،
  • 4:09 - 4:13
    دوور فڕێ دانی جلە تیشکاوییەکان.
  • 4:13 - 4:14
    کاتێک لە ژوورەوەیت،
  • 4:14 - 4:17
    هەوڵبدە بۆ 24 کاتژمێر بمێنیتەوە.
  • 4:17 - 4:21
    گەر پەناگەکە کۆن بوو، یان
    کەسێک پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەبوو،
  • 4:21 - 4:24
    هەوڵبدە دوای کاتژمێرێک
    بەدوای یارمەتی بگەڕێیت.
  • 4:24 - 4:25
    بەڵام واباشترە،
  • 4:25 - 4:30
    لە ژوورەوە بمێنە و چاوەڕوانی
    هەواڵەکانی دەرەوە ببە.
  • 4:30 - 4:34
    لەکاتێک کە وزەی کارەبا، هێڵی پەیوەندی
    و ئینتەرنێت رادەوەستن،
  • 4:34 - 4:36
    هێڵی ڕادیۆ ئەگەری کار کردنیان هەیە.
  • 4:36 - 4:39
    بۆیە گوێ بۆ فریاکەوتن بگرە
  • 4:39 - 4:42
    تاکو پارێزراوترین ڕێگاچارە بگریت.
  • 4:42 - 4:46
    چەکە ئەتۆمییەکان یەکێکە لە بەهێزترین
    ئامێرەکانی وێرانکردن لە جیهان،
  • 4:46 - 4:50
    هەرچەندە شتێکی نامۆیە
    پشت بەم ڕێساییانەی پاراستن ببەستیت.
  • 4:50 - 4:53
    بەڵام توێژینەوەکان و تاقیکردنەوەکان
    بەردەوام پیشانیان داوە
  • 4:53 - 4:55
    سوودی مانەوە لە ژوورەوە.
  • 4:55 - 4:57
    لەکاتێکدا هیواخوازین هەرگیز ئەمە ڕوونەدات،
  • 4:57 - 5:02
    لەبەرت بێت بڕۆیتە ژوورەوە،
    لەژوورەوە بمێنیت و ئاگاداری هەواڵ بیت.
Title:
ئایا دەتوانی لە گەردیلەی ناوەکی تیشکدەر ڕزگارت بێت؟
Speaker:
برووک بودیمیر و جێسیکا وایدەر
Description:

چەکە ئەتۆمیەکان یەکێکن لە بەهێزترین ئامێرەکانی لەناوبردن لە جیهاندا، هەروەها مەودای تەواوی تەقینەوەیەکی ئەتۆمی بە خەیاڵدا نایەت.
سەرەڕای ئەمەش، پلانێکی زانستی و کرداری هەیە کە دەتوانێت ژیانی هەزارەها خەڵک ڕزگار بکات.
ئەم پلانە چییە و ئێمە لەچی دەپارێزێت؟
برووک بودیمیر لەگەڵ جێسیکا وایدیر لە ئەگەری ڕزگار بوون لە تەقینەوەیەکی ئەتۆمی دەپشکنن

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:03

Kurdish (Central) subtitles

Revisions