< Return to Video

فینۆلۆجی و گۆڕانی تەرازووەکانی سروشت. ڕێجینا برینکەر

  • 0:14 - 0:16
    لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوە بکە.
  • 0:16 - 0:18
    لە چ وەرزێکدای؟
  • 0:18 - 0:19
    چۆن دەزانیت؟
  • 0:19 - 0:22
    لەوانەیە، سەیری درەخت و ڕووەکت کردبێت
  • 0:22 - 0:24
    و سەرنجی وردەکاری گەڵاکانت دابێت
  • 0:24 - 0:28
    و کوالێتی تیشکی خۆرەکەی
    دەرەوەت هەڵسەنگاندبێت.
  • 0:28 - 0:30
    تێبینیکردنی کاتی ڕووداوە زیندەوەریەکان
  • 0:30 - 0:33
    پەیوەندی بە گۆڕانکاریەکانی وەرز و
    كەش وهەواوە هەییە
  • 0:33 - 0:35
    ناسراوە بە"فینۆلۆجی"
  • 0:35 - 0:38
    کاتێک تێبینی چرۆکانی نێرگزێک دەکەیت
    کە لەناو بەفرەکە دێنەدەرەوە
  • 0:38 - 0:39
    و هەست دەکەیت بەهار بەڕێوەییە،
  • 0:39 - 0:42
    ئەوکاتەش تۆ فینۆلۆجیت بەکارهێناوە.
  • 0:42 - 0:44
    کاتێک دەبینیت گەڵاکان ڕەنگیان
    لە سەوزەوە بۆ سور دەگۆڕێت
  • 0:44 - 0:47
    و دەبینیت باڵندە کۆچەریەکان بە سەر سەرتەوە
    دەفڕن و کۆچ دەکەن،
  • 0:47 - 0:49
    و هەست دەکەیت هاوین کۆتای پێدێت،
    پایز بەڕێوەییە،
  • 0:49 - 0:52
    تۆ فینۆلۆجیت بەکارهێناوە.
  • 0:52 - 0:54
    بە تەواوەتی واتا: زانستی دەرکەوتن،"
  • 0:54 - 0:56
    وشەی فینۆلۆجی لە دوو وشەی یۆنانی وەرگیراوە
  • 0:56 - 0:58
    "فینۆ" واتا پیشاندان یان دەرکەوتن،
  • 0:58 - 1:01
    و "لۆجس"واتا خوێندن.
  • 1:01 - 1:03
    مرۆڤ پشتی بە فینۆلۆجی بەستووە
  • 1:03 - 1:05
    هەر لەسەردەمی ڕاوکەرەکان و دروێنەکەرەکان.
  • 1:05 - 1:07
    چاودێری گۆڕانکاری وەرزەکانمان کردوە
  • 1:07 - 1:09
    تا بزانین کەی کاتی ڕووه‌ک ناشتنە و
    کاتی دوورینەوەییە
  • 1:09 - 1:12
    و کەی شوێنی گیاندارە کۆچەریەکان بکەوین.
  • 1:12 - 1:15
    زاناکان تێبینیانکردوە و گۆڕانکاری وەرزی
    سروشتیان دیکۆمێنت کردوە
  • 1:15 - 1:19
    و بەدوای بنچینە بنەڕەتیەکانی کاتی
    ڕووداوە وەرزیەکان گەڕاون.
  • 1:19 - 1:23
    کاتی ئەم ئاماژە سروشتیانە تا ئەم دوایانە
    بە چەق بەستووی مابوونەوە.
  • 1:23 - 1:27
    بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی
    ئەوەی هاوسەنگیەکانی سروشت بگۆڕێن.
  • 1:28 - 1:32
    چرۆ دەپشکوتێت، کاتێک درەخت و
    گەڵای ڕووەک یان گوڵ چرۆکانیان دەبنەوە،
  • 1:32 - 1:36
    بۆ هەندێک جۆر لە ساڵەکه‌یا
    زۆر زوو ڕوودەدەن.
  • 1:36 - 1:39
    بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیەوە،
  • 1:39 - 1:43
    پێنج ڕۆژ زووتر لە کاتی ئاسایی
    چرۆ دەپشکوتێت.
  • 1:43 - 1:46
    جیاوازیەکانی کات تەنها
    کاریگەری لەسەر ڕووەکەکان ناکات، به‌ڵكو
  • 1:46 - 1:49
    کاریگەری لەو مێرو و باڵندانەی بۆ خۆراک
    پشت بە ڕووەکەکان دەبەستن دەکات.
  • 1:49 - 1:53
    بۆ نموونە دار بەڕووەکان دارستانی ئارنهامی
    هۆڵندا
  • 1:53 - 1:55
    ئێستا دە ڕۆژ زووتر چرۆ دەکه‌ن،
  • 1:55 - 1:58
    بە بەراورد بە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا.
  • 1:58 - 2:02
    گەڵا نوێکانی دار بەڕو خۆراکی دڵخوازی
    کرمۆکەی زستانەن.
  • 2:02 - 2:04
    تا بەردەوامبن لە ژیان، کرۆمۆکە
  • 2:04 - 2:06
    لەگەڵ گۆڕانکاری کاتی دارەکە
    خۆی دەگونجێنێت،
  • 2:06 - 2:10
    و ئێستا ١٥ ڕۆژ زووتر لە کاتی ئاسایی
    بێچو هەڵدێنن.
  • 2:10 - 2:12
    باڵندەی كۆچەری پاید فلایکاچەر،
    هەرچۆنێک بێت
  • 2:12 - 2:14
    بەباشی لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە ناگونجێت.
  • 2:14 - 2:17
    باڵندەکان حەزدەکەن کرمۆکەی زستانە
    بە جوجکەکانیان بدەن.
  • 2:17 - 2:20
    و ئێستاش کرمۆکەکان زووتر بەچکە هەڵدێنێت
  • 2:20 - 2:22
    بەڵام جوجکەی باڵندەکان هێشتا هەڵنەهاتووە.
  • 2:22 - 2:25
    ئەم دواخستنەش کاریگەری
    لەسەر سەرچاوەی خۆراکی باڵندەکان دەکات.
  • 2:25 - 2:27
    پاید فڵایکاچەر ژمارەیان کەمبۆتەوە
  • 2:27 - 2:30
    بۆ ٪٩٠ لە هەموو ناوچەکان وەکو ئەنجامێک.
  • 2:30 - 2:32
    وادەردەکەوێت گۆڕانکاریەکان ڕووداوی سادەبن،
  • 2:32 - 2:33
    گەڵاکان ده‌بنەوە،
  • 2:33 - 2:36
    کاریگەری دوانی هەییە بە درێژایی
    زنجیرەی خۆراک.
  • 2:36 - 2:40
    هەروەها زوو خونچەکردن کاریگەری
    ئابووریشی دەبێت.
  • 2:40 - 2:43
    خونچەی دارە گێڵاسە بەناوبانگەکانی
    واشنتۆن دی سی.
  • 2:43 - 2:46
    پێنج ڕۆژ زووتر لەکاتی ئاسایی
    خونچە دەکەن.
  • 2:46 - 2:48
    لەوکاتەوەی دارە گێڵاسەکان زوو خونچەدەکەن
  • 2:48 - 2:50
    و زووتریش کۆتاییان پێدێت،
  • 2:50 - 2:52
    هەزارەها گەشتیار نائومێد دەکەن کەوا
  • 2:52 - 2:54
    بە مەبەستی فیستیڤاڵی خونچەی
    گێلاس سەردانی دەکەن.
  • 2:54 - 2:56
    هەموو ساڵێک باندی مارشی
    خوێندنگا ئامادەیەکان
  • 2:56 - 2:58
    پلان دادەنێن تا لەو فیستیڤاڵە ئامادەبن
  • 2:58 - 3:00
    و نمایشبکەن، بە تارای سپی
    شکۆمەنداری دەرەودراوە.
  • 3:00 - 3:03
    چەندە نائومێد دەبن کاتێک
    تەنها دارەکان دەبینن
  • 3:03 - 3:05
    لە جیاتی خونچەی گێڵاسە بەناوبانگەکان!
  • 3:06 - 3:10
    ڕووه‌ک و گیانداران کاردانەوەیان بۆ گۆڕان-
    كاری ڕووناکی سروشت و پلەی گەرما دەبێت.
  • 3:10 - 3:14
    بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی ئەوەی
    ڕووەک زووتر لە کاتی ئاسایی خونچە بکات
  • 3:14 - 3:17
    و لەگەڵ مێرو و باڵندەکان لە زنجیرەی خۆراک
    هاودەم دەبن
  • 3:17 - 3:20
    کەواتە، جاری داهاتوو لە پەنجەرەوە
    سەیری دەرەوەت کرد
  • 3:20 - 3:21
    سەرنجی ئەوە بدە کە چ وەرزێکە،
  • 3:21 - 3:24
    لەوانەیە لەلایەن ئەم خونچەی دارەکانەوە
    هەڵخەڕەتێندرابیتی.
  • 3:24 - 3:25
    بیرلە فینۆلۆجی بکەوە،
  • 3:25 - 3:30
    پاشان بیرلەوە بکەوە چۆن دەتوانیت ڕۆڵێک
    بگێڕیت لە هێواشکردنەوەی گۆڕانی کەش وهەوا.
Title:
فینۆلۆجی و گۆڕانی تەرازووەکانی سروشت. ڕێجینا برینکەر
Description:

بۆ بینی تەواوەی وانەکە گرتە لەسەر ئەم بەستەرەیەک بکە: http://ed.ted.com/lessons/phenology-and-nature-s-shifting-

گۆڕانکاریە وه‌رزیەکان لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەخێرای ڕوودەدات، وەکو ئەوەی بەهار بۆ هەندێک جۆری ڕووه‌ک زووتر دێت، کاریگەری دووانەش هەیە لەڕێگای زنجیرەی خۆراک ڕێجینا برینکەر ڕوونی دەکاتەوە چۆن فینۆلۆجی یان بازنەکانی سروشتی ڕووه‌ک و ئاژەڵەکان دەتواندرێت لەلایەن ئەم گۆڕانکاریانەوە کاریگەریان لێ بکرێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:42

Kurdish (Central) subtitles

Revisions