سوودەکانی مەشقی گۆڕینی مێشك
-
0:01 - 0:05چی ئەگەر پێتانم بگووتایە
شتێک هەبوو کەوا دەتوان ئێستا بیکەن -
0:05 - 0:09کەوا ڕاستەوخۆ سودێکی ئەرێنی باشی
بۆ مێشکتان هەییە -
0:09 - 0:12سود بە میزاج و تەرکیزتان دەگەیەنێت؟
-
0:12 - 0:18ئەگەر پێشتان بڵێم هەمان شت دەکرێت
ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە و -
0:18 - 0:20مێشكتان له دۆخى جياواز بپارێزێت
-
0:20 - 0:24وەك خەمۆكى، نەخۆشى ئەلزەهايمەر يان
نەخۆشى پوکانەوەی مێشک دەپارێزێ؟ -
0:24 - 0:26حەز دەكەن بيكەن؟
-
0:26 - 0:27بەڵێ!
-
0:27 - 0:32من باسى كاريگەريى بەهێزى
چالاكييه جەستەييەكان دەكەم. -
0:32 - 0:34تەنیا بە جوڵاندنی جەستەت،
-
0:34 - 0:39سودی یەکسەری، درێژخایەن و
پارێزەری دەبێت بۆ مێشکت. و -
0:40 - 0:42هەتا هەتایە سوودەکانی
بەردەوام دەبێت. -
0:42 - 0:45بۆيه ئەمڕۆ ئەوەى به نيازم بيكەم،
گێڕانەوەى چيرۆكێكه بۆ ئێوه -
0:45 - 0:49كه چۆن تێگەيشتنى قووڵى خۆم له دەمارزانى
بەکارهێنا -
0:49 - 0:51وەك پڕۆفيسۆرێكى دەمارزانى،
-
0:51 - 0:54بۆ ئەوەی یەکەمجار تاقیکردنەوەیەک
لەسەر خۆم بکەم -
0:54 - 0:57كه لەو تاقيكردنەوەيەدا ئەو
زانسته شاراوەيەم ئاشكرا كرد -
0:57 - 1:01کە بۆچی وەرزش کاریگەرترین شتە
-
1:01 - 1:03کە دەتوانی ئێستا بۆ مێشکتی بکەیت.
-
1:03 - 1:07ئێستاش وەك زانايەكى دەمارزانى،
ئەوه دەزانم كه مێشكمان -
1:07 - 1:10ئەو شتەيه كه ئيستاكه لەناو سەرماندايه،
-
1:10 - 1:15ئاڵۆزترين پێكهاتەى هەيه كه
مرۆڤ دركى پێ كردبێت. -
1:15 - 1:18بەڵام قسەكردن دەربارى مێشك شتێكه و
-
1:18 - 1:19بينينى شتێكى ديكەيه.
-
1:20 - 1:23ئەمه مێشكێكى ڕاستەقينەى
پارێزراوى مرۆڤه. -
1:23 - 1:27ئەو دوو بەشە سەرەکییەشمان نیشان دەدات
کە ئەمڕۆ دەمانەوێ باسی بکەین. -
1:27 - 1:31يەكەميان توێكڵى ناوچەوانه پل،
ڕاستەوخۆ دەكەوێته پشتى ناوچەوانەوه، -
1:31 - 1:37زۆر گرنگە بۆ بڕیاردان، تەرکیزکردن،
سەرنجدان و کەسایەتیت. -
1:37 - 1:42دووەمين بەش لاجانگه پله،
ڕێك دەكەويته ئێرەوه. -
1:42 - 1:45دوو لاجانگه پلت له مێشكتدا هەيه،
ڕاست و چەپ، -
1:45 - 1:47هەروەها له قووڵايى لاجانگه پلدا
پێكهاتەيەكى گرنگ هەيه -
1:47 - 1:49زۆر گرنگە بۆ توانای
-
1:49 - 1:54دروستكردن و پاراستنى يادەوەرى درێژخايەن
سەبارەت به ڕاستى و ڕووداوەكان. -
1:54 - 1:57بەم پێكهاتەيه دەوترێت هايپۆكامپەس.
-
1:57 - 2:00من هەميشه هايپۆكامپەس سەرنجى ڕاكێشاوم،
-
2:01 - 2:05چۆن دەکرێت ڕووداوێک تەنیا
چەند ساتێکی خایاندبێت، -
2:05 - 2:08بۆ نموونه يەكەمين ماچ له ژياندا،
-
2:08 - 2:11يەكەمين ساتى لەدايكبوونى يەكەمين منداڵ،
-
2:11 - 2:14یادەوەرییەک درووست بکات کە
تەواو مێشکت بگۆڕێت، -
2:14 - 2:17كه به درێژايى ژيان دەمێنێتەوه؟
-
2:17 - 2:19ئەمە ئەو شتەیە کە ئەمەوێ لێی تێبگەم.
-
2:19 - 2:24ويستم دەست بكەم به تۆماركردنى
چالاكى خانەكانى مێشكى كەسێك ، -
2:24 - 2:25له ناوچەى هاپيۆكامپەس
-
2:25 - 2:28کاتێک کەسەکە یادەوەری
نوێ درووست دەکات. -
2:28 - 2:33بەشێوەیەکی بنەڕەتیش هەوڵبەم و شیبکەمەوە
چۆن ئەو دەردانە کورتەی چالاکی کارەبایی، -
2:33 - 2:36كه لەم ڕێگەيەوه دوو دەمارەخانه
پێكەوه پەيوەندى دەكەن، -
2:36 - 2:41چۆن ئەو دەردانە كورتخايەنانه ڕێگەمان پێ
دەدەن بۆ دروستبوونى يادەوەرى، يان نايدەن -
2:41 - 2:44وەلێ چەند ساڵێك لەمەوبەر، شتگەلێكى زۆر
نائاساييم له زانستدا ئەنجام دا. -
2:44 - 2:46وەك پڕۆفيسۆرێكى تەواو
شارەزا له دەمارزانيدا، -
2:46 - 2:50بڕيارم دا به تەواوەتى
بەرنامەى توێژينەوەكەم بگۆڕم. -
2:51 - 2:55چونكه ڕووبەڕووى شتێكى
زۆر سەرسوڕهێنەر بوومەوه، -
2:55 - 2:58كه دەشێ ژيانى چەندەها كەس بگۆڕێت،
-
2:58 - 2:59بۆيه ناچار بووم لێكۆڵينەوى لەسەر بكەم.
-
3:00 - 3:06ئەوەم بۆ دەركەوت کە مێشك لەژێر كاريگەرى
ڕاهێنانه جەستەيەكاندا گۆڕانى بەسەردا دێت. -
3:06 - 3:10دۆزینەوەکە تەواو بە ڕێکەوت بوو.
-
3:10 - 3:13لەڕاستيدا له ئاستێكى بەرزى كاركردندا بووم
دەربارەى يادەوەرى كه ئيشم لەسەر دەكرد. -
3:13 - 3:15زانيارييەكان به لێشاو دەڕژان،
-
3:15 - 3:20له بوارەكەى خۆمدا ناسراو بووم بەهۆی هەموو
ئەو ئيشانەى له بوارى يادەوەريدا كردبوومن. -
3:20 - 3:23دەبوو كارەكەم وا مەزن بێت.
له ڕووى زانستييەوه هەر واش بوو. -
3:24 - 3:28بهڵام كاتێك سەرم له دەرگاى
تاقيگەكەم برده دەرەوه، -
3:28 - 3:29تێبينى شتێكم كرد.
-
3:29 - 3:31من هيچ ژيانێكى كۆمەڵايەتيم نييه.
-
3:31 - 3:34من كاتێكى زۆرم به تەنيا بەسەر بردووه
له گوێگرتن له خانەكانى مێشك -
3:34 - 3:36له ژوورێكى تاريكدا، بەتەنیا.
-
3:36 - 3:37(پێكەنين)
-
3:37 - 3:40به هيچ شێوەيەك له جێى خۆم نەدەجوڵام.
-
3:40 - 3:42كێشم 25 پاوەند زيادى كردبوو.
-
3:42 - 3:45هەروەها له ڕاستيدا، ساڵانێكى
زۆرم پێ چوو تا دركم بەمه كرد،، -
3:45 - 3:47له ڕاستيدا له دۆخێكدا بووم جێى بەزەيى بوو.
-
3:47 - 3:48كه نەدەبوو وا بم.
-
3:48 - 3:53و بۆ گەشتێكى سەوڵ لێدان له ئاوى ڕوباردا
چووم چونكه هيچ ژيانێكى كۆمەڵايەتيم نەبوو. -
3:53 - 3:54گەڕاشمەوە---
-
3:54 - 3:55(پێکەنین)
-
3:55 - 3:59بيرم دەكردەوه. "ئۆو خوايه گيان،
من لاوازترين كەس بووم لەو گەشتەدا." -
3:59 - 4:00هەروەها به ئەركێكەوه گەڕامەوه.
-
4:00 - 4:03به خۆم وت، "هەرگيز جارێكى ديكه
ڕێگه نادەم ئاوا لاوازترين كەس بم ." -
4:03 - 4:05له گەشتى سەوڵلێدانى ڕوباردا."
-
4:05 - 4:07هەر ئەمەش واى لێ كردم
بۆ هۆڵى وەرزش بڕۆم. -
4:07 - 4:10هەروەها بيرم چڕ كردەوه لەسەر
كەسێتى جۆرى -ئەى-م. -
4:10 - 4:13له چوون بۆ هەموو وانەکانی
ڕاهێنان له هۆڵى وەرزش -
4:13 - 4:15هەموو شتێكم تاقى كردەوه.
-
4:15 - 4:19چووم بۆ يارى کیکبۆکس، سەما، بۆگا،
وەرزشی ئەیرۆبیک، و -
4:19 - 4:21سەرەتا بەڕاستی سەخت بوو.
-
4:21 - 4:26بەڵام تێبينيم كرد له دواى هەر
ڕاهێنانێك كه هەوڵم دەدا و ئارەقم دەكردەوه، -
4:26 - 4:30مەزاجم باشتر دەبوو،
هەروەها وزەيەكى زۆريشم هەبوو. -
4:30 - 4:33هەر ئەمەش بوو واى لێ دەكردم
بەردەوام بۆ هۆڵى وەرزش بگەڕێمەوه. -
4:33 - 4:35ئيدى هەستم كرد بەهێزترم.
-
4:35 - 4:39هەستم كرد باشترم، تەنانەت
ئەو 25 پاوەنده زيادەيەشم لەدەست دا -
4:39 - 4:44ئێستاش ساڵ و نیوێک دوای ئەو
پرۆگرامی وەرزشکردنە بەردەوامە و -
4:45 - 4:48تێبینی شتێکم کرد کە وایلێکردم
دانیشم و لە شتێکی نوێ بکۆڵمەوە. -
4:48 - 4:51لەسەر مێزەکەم دانیشتبووم توێژینەوەی
بەرزکردنەوەی پلەی زانستیم دەنوسی، و -
4:51 - 4:53بيرۆكەيەك به مێشكمدا هات
-
4:53 - 4:56كه پێشتر به هيچ شێوەيەك
به ميشكمدا نەهاتبوو. -
4:56 - 4:58ئەو بيرۆكەيەش ئەوه بوو،
-
4:58 - 5:01نووسينى توێژينەوەى وەرگرتنى منحه لەمڕۆدا
به شێوەيەكى باش بەڕێوه دەچێ. -
5:01 - 5:02هەموو زاناكان--
-
5:02 - 5:03(پێکەنین)
-
5:03 - 5:06بەڵێ، هەموو زاناکان پێدەکەنن
کاتێک ئەوە دەڵێم -
5:06 - 5:08چونکە نوسینی ئەو توێژینەوانە
قەت بە باشی ناڕوات. -
5:08 - 5:11زۆريش سەخته: هەميشه سەروقژت
دەڕنيتەوه لە داخدا، -
5:11 - 5:14هەوڵ دەدەى بيرۆكەيەكی ملیۆن دۆلاری
بە مێشکتدا بێت. -
5:14 - 5:17بەڵام درکم بەوە کرد بۆ من نوسینی
توێژینەوەی پلە بەرزکردنەوەکە باش دەڕوات، -
5:17 - 5:22چونکە دەمتوانی تەرکیز بکەم و
سەرنجی خۆم ئاڕاستە بکەم -
5:22 - 5:24بۆ ماوەيەکى درێژتر له جاران بەێڵمەوه.
-
5:24 - 5:29هەروەها يادەوەرى درێژخايەنم --
كه له تاقيگەكەى خۆمدا ئيشم لەسەر دەكرد -- -
5:29 - 5:31لەوە دەچوو باشتر بێت.
-
5:32 - 5:34لەم کاتەدا بوو شتەکانم کۆکردەوە.
-
5:34 - 5:39دەشێ هەموو ئەو ڕاهێنانهى كه ئەنجامم دان و
بۆ ژيانى خۆمم زیادکرد: -
5:39 - 5:40مێشكميان گۆڕى بێت.
-
5:40 - 5:43لەوانەیە بێ ئەوەی بەخۆم بزانم
تاقیکردنەوەم لەسەر خۆم کردبێت. -
5:43 - 5:45لەبەر ئەوه وەك زانايەكى
بواری دەمارزانی، -
5:45 - 5:49پەنام بردە بەر لایەنی وێژەیی تا بزانم چیم
دەدۆزمەوە دەربارەی ئەوەی دەمانزانی -
5:49 - 5:51سەبارەت به كاريگەرى
ڕاهێنان بۆ سەر مێشك. -
5:51 - 5:55ئەوەی دۆزیمەوە دڵخۆشکەر بوو و
وێژەیەک بوو لە گەشەکردندا بوو -
5:55 - 5:59هەموو ئەوەی تێدا بوو کە من
لە خۆمدا هەستم پێکرد. -
5:59 - 6:03مەزاجێكى باشتر، وزەيەكى باشتر،
يادەوەرييەكى باشتر، سەرنجدانى باشتر. -
6:04 - 6:06چەنده زياتر شت فێر دەبووم،
-
6:06 - 6:09زياتر دركم به گرنگى ڕاهێنانەكان دەكرد.
-
6:09 - 6:12كه دواجار واى لێ كردم بڕيارێكى گەوره بدەم،
-
6:12 - 6:16ئەويش بريتى بوو له به تەواوى
گۆڕينى بوارى توێژينەوەكەم. -
6:16 - 6:21لەبەر ئەوه له دواى چەندين ساڵ له بەڕاستى
سەرنج چڕكردنەوه لەسەر ئەم پرسياره، -
6:21 - 6:24گەيشتم بەم دەرئەنجامه:
-
6:24 - 6:27وەرزش کاریگەرترین شتە
-
6:28 - 6:30کە دەتوانی بۆ مێشکتی بکەیت
-
6:30 - 6:32ئەويش لەبەر سێ هۆكار.
-
6:32 - 6:36يەكەم: كاريگەرييەكى هەنووكەيى
يەكسەرى هەيه لەسەر مێشك. . -
6:36 - 6:38هەر تاكه ڕاهێنانێك كه ئەنجامى دەدەيت،
-
6:38 - 6:41ڕاستەوخۆ يەكسەر ڕێژەی
گوێزەرەوه دەماريهەان زياد دەكات -
6:41 - 6:45وەك دۆپامين، سيرۆتۆنين و نۆرئەدرينالين.
-
6:45 - 6:48بەمەش مەزاجت ڕاستەوخۆ
پاش ڕاهێنان باش دەبێت، -
6:48 - 6:50ڕێک ئەوەی من هەستمپێدەکرد.
-
6:50 - 6:52تاقيگەكەم ئەوەى ئاشكرا كرد
هەر بەتەنيا يەك ڕاهێنان -
6:52 - 6:56دەکرێت تواناى گۆڕين و سەرنج
چڕكردنەوەت بەرەوپێش ببات، -
6:56 - 6:59ئەم باشبونەش لە سەرنجداندا بەلایەنی کەمەوە
بۆ دوو کاتژمێر بەردەوام دەبێت. -
6:59 - 7:01لە کۆتاییشدا، توێژینەوەکان دەریانخستووە
-
7:02 - 7:05کە تەنیا یەکجار وەرزشکردنیش
کاتی کاردانەوەت باشتر دەکات -
7:05 - 7:06ئەمەش واتای ئەوەیە
-
7:06 - 7:09خێراتر ئەو کوپە ستاربەکسە ئەگریتەوە
-
7:09 - 7:11کە لەسەر کەوانتەرەکەوە
دەکەوێتە خوارەوە، -
7:11 - 7:13كه ئەمەش زۆر زۆر گرنگه.
-
7:13 - 7:14(پێکەنین)
-
7:14 - 7:18بەڵام ئەم کاریگەرییە یەکسەرییانە کاتین،
ڕێک دوای ڕاهێنانەکە یارمەتیت ئەیات. -
7:19 - 7:21ئەوەى پێويسته بيكەيت، ئەوەيه كه من كردم
-
7:21 - 7:25ئەويش ئەوەيه سيستمى ڕاهێنانەكانت بگۆڕيت،
بەمه کرداری هەناسەدان و دڵيش باشتر دەبن، -
7:25 - 7:27بۆ ماوەيەكى درێژ ئەم
كاريگەرييانە دەمێنێتەوه. -
7:27 - 7:29ئەم كاريگەرييانە بۆ
ماوەيەكى درێژخايەن دەمێنێتەوه، -
7:29 - 7:34چونكه لەڕاستيدا ڕاهێنانەكان
گۆڕانكارى له توێكارى مێشكدا، -
7:34 - 7:36له فسيۆلۆژى و له فرماندا دروست دەكەن.
-
7:36 - 7:40با بچینە سەر ئەو بەشەی مێشک کە لای
من خوازراوترینە، هایپۆکامپەس. -
7:40 - 7:42هایپۆکامپەس
-
7:42 - 7:46یان لە ڕاستیدا وەرزشکردن خانەی نوێی
مێشک درووست دەکەن، -
7:46 - 7:51خانەی نوێی مێشک لە هایپۆکامپەسدا،
کە قەبارەیان زیاد دەکات، -
7:51 - 7:55هاوكات يادەوەرى درێژخايەنت
بەرەوپيش دەبات، باشە؟ -
7:55 - 7:58ئەمه له ئێوە و منيشدا ڕوو دەدات.
-
7:58 - 8:02دووەم: ديارترين ئەو شته باوانەى كه له
لێكۆڵينەوەكانى دەمارزانيدا دەدۆزرێنەوه،. -
8:02 - 8:05به سەیرکردنی كاريگەرى
درێژخايەنى ڕاهێنانەكان، -
8:05 - 8:09ئەوەيه بەرەوپێشچوون له فرمانى سەرنجدان
پشت دەبەستێت به ناوچەى توێكڵى ناوچەوانه پل -
8:09 - 8:12تۆ تەنيا تەركيز و سەرنجدانێكى
باشترت دەست ناكەوێت، -
8:12 - 8:15بەڵكو قەبارەى هايپۆكامپەسيشت زياد دەكات.
-
8:15 - 8:20دواجار تۆ به هۆى ڕاهێنانەوه تەنيا
باشبوونى ميزاجت دەست ناكەوێت، -
8:20 - 8:23بەڵام ئەوانە بۆ ماوەیەکی
زۆر دەمێننەوە. -
8:23 - 8:27کەواتە زیادبوونی درێژخایەن دەبێت
لەو گەیەنەرە دەماریانەی مەزاجی باشدا. -
8:28 - 8:32بەڵام، له ڕاستيدا، هەره گرنگترين
گۆڕانكارى ڕيشەيى كه ڕاهێنان دەيكات. -
8:33 - 8:36کاریگەری پاراستنە لەسەر مێشک.
-
8:36 - 8:39لێرەدا دەتوانیت وەک ماسولکەیەک
سەیری مێشک بکەیتز -
8:39 - 8:40چەنده زياتر مەشق بكەيت،
-
8:40 - 8:45هایپۆکامپەس و توێکڵی پلی پێشەوەی مێشک
گەورەتر و بەهێزتر دەبن. -
8:46 - 8:47بۆچى ئەمه گرنگه؟
-
8:47 - 8:50چونكه توێكڵى ناوچەوانه پل و
هايپۆكامپەس -
8:50 - 8:56ئەو دوو بەشەن کە زیاتر لەژێر هەڕەشەدان
بۆ نەخۆشییەکانی پووکانەوەی دەماری و -
8:56 - 8:58کەمبوونەوەی توانای درککردن بەهۆی تەمەنەوە.
-
8:59 - 9:02كەواته لەگەڵ زيادكردنى
ڕاهێناندا به درێژايى ژیان، -
9:02 - 9:05بە تەواوەتی چارەسەری نەخۆشیی مێشک پوکانەوە
یان ئەلزەهایمەر ناکەیت، -
9:05 - 9:08بەڵكو كاتێك تۆ ڕاهێنان دەكەيت،
-
9:08 - 9:11هايپۆكامپەس و توێكڵى ناوچەوانه پل
گەورەتر و بەهێزتر دەكەيت، -
9:11 - 9:15کەواتە ئەم نەخۆشییانە درەنگتر
کاریگەری خۆیان درووست ئەکەن. -
9:15 - 9:18كەواته دەتوانى به جۆرێ بير
له ڕاهێنان بكەيتەوه -
9:18 - 9:24وەک ئەوەی شەحنکردنەوەیەکی
خێرا بێت بۆ مێشکت، باشە؟ -
9:24 - 9:27لەوەش باشترە، چونکە بێبەرامبەرە.
-
9:28 - 9:31ئەمە ئەو خاڵەی باسەکەیە کە
تیایدا هەمووان دەڵێن، -
9:31 - 9:33ئەمه سەرنجڕاكێشەر دياره، وێندى"
-
9:33 - 9:35بەڵام له ڕاستيدا من تەنيا
دەمەوێت ئەوه بزانم -
9:36 - 9:39كه كەمترين بڕى ڕاهێنان
چەنده كه پێويستم پێيەتى -
9:39 - 9:41بۆ دەستكەوتنى هەموو ئەم گۆڕانكارييانه."
-
9:41 - 9:42(پێکەنین)
-
9:42 - 9:45بۆیە منیش وەڵامی
ئەو پرسیارەتان پێدەڵێم. -
9:45 - 9:49یەکەم، هەواڵە خۆشەکە: پێویست ناکات ببیت
بە وەرزشەوانێکی قورس بۆ ئەم کاریگەرییانە. -
9:50 - 9:54ياسا نموونەييەكه هەفتەى سێ بۆ چوار
جار ڕاهێنان، -
9:54 - 9:57هەر جارەى به لايەنى كەمەوه نيو کاتژمێر،
-
9:58 - 10:00هەرەها ڕاهێنانى ئيرۆبيكيش له خۆ بگرێ.
-
10:00 - 10:02لێدانی دڵت بەرزدەکاتەوە.
-
10:02 - 10:05هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە پێویست ناکات
بچیت بۆ جیم -
10:05 - 10:07ببيت به ئەندام له هۆڵێكى
وەرزشى گرانبەهادا. -
10:07 - 10:10له دەوروبەرى ماڵەكەى خۆت زياتر به پێ بڕۆ،
-
10:10 - 10:13ئەگەر پلیکانەت بینی --
بە پلیکانەدا سەرکەوە. -
10:13 - 10:17هەروەها ڕاهێنانی بەرزکردنەوەی کێشیش
دەکرێت هێندەی وەرزشی ئەیرۆبیک باشبێت -
10:17 - 10:19كه له هۆڵى وەرزش وەريدەگريت.
-
10:20 - 10:24بەم شێوەیە لە زانایەکی پێشەنگ
لە بواری یادەوەرییەوە -
10:24 - 10:26چوومە سەر لێکۆڵینەوە لە وەرزش.
-
10:26 - 10:29له كاركردن لەسەر قوڵايى مێشكەوه،
-
10:30 - 10:34بۆ هەوڵدان بۆ تێگەيشتن لەوەى چۆن
ڕاهێنان فرمانى مێشكمان بەرەوپێش دەبات، -
10:34 - 10:37هەروەها ئامانجى من
له تاقيگەكەمدا لە ئێستادا -
10:37 - 10:40ئەوەيه بۆ ئەوديوى ئەو ياسا نموونەييه
بڕۆم كه ئێستاكه پێم دان -- -
10:40 - 10:42–سێ بۆ چوار جار له هەفتەيەدا، 30 خولەک- .
-
10:42 - 10:47دەمەوێت لە نمونەیترین ڕەچەتەی
ڕاهێنان کردن تێبگەم -
10:47 - 10:51بۆ ئێوە، و تەمەنی ئێوە و
ئاستی لەباربوونی لەشتان، -
10:51 - 10:53بۆ ئەو باكگراونده بۆماوەيەى كه هەته،
-
10:53 - 10:57بۆ باشترینکردنی کاریگەرییەکانی
ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ و -
10:57 - 11:02هەروەها باشترکردنی مێشکت و
پاراستنی مێشکت بە باشترین شێوە -
11:02 - 11:04هەتا کۆتایی ژیانت.
-
11:04 - 11:08بەڵام قسەكردن دەربارەى ڕاهێنان
شتێكه و ئەنجامدانى شتێكى ديكەيه. -
11:08 - 11:12لەبەر ئەوه هێزى خۆم وەك ڕاهێنەرێكى
خاوەن بڕوانامه بەكار دەهێنم و -
11:12 - 11:13داوا ئەکەم هەموو هەستنە سەر پێ.
-
11:13 - 11:15(پێکەنین)
-
11:15 - 11:17تەنيا يەك خولەک ڕاهێنان دەكەين.
-
11:17 - 11:21تەنیا کردنی ئەوەیە کە دەیڵێم، بۆیە
ئەوە بکەنەوە کە دەیڵێم، و -
11:21 - 11:24هەر ئاگاتان لەوەبێت مست نەکێشن
بە کەسی تەنیشتتان، باشە؟ -
11:24 - 11:25ميوزيك!
-
11:25 - 11:27(موزیکی هيوابەخش)
-
11:27 - 11:31پێنج، شەش، حەوت،
لاى ڕاست، چەپ، ڕاست، چەپ. -
11:31 - 11:36هەروەها من دەڵێم، من ئێستا بەهێزم.
-
11:36 - 11:37دەى با گوێم لێتان بێت.
-
11:37 - 11:40جەماوەر: "من ئێستا بەهێزم."
-
11:40 - 11:44وێندى سوزوكى: خانمان،
من تواناى ژنه سەرسوڕهێنەرەکەم هەيه. -
11:44 - 11:45با گوێم له تۆ بێت!
-
11:45 - 11:48جەماوەر: من تواناى ژنه
سەرسوڕهێنەرەکەم هەيه. -
11:48 - 11:51جوڵەیەکی نوێ -- مست بۆ سەرەوە
ڕاست و چەپ. -
11:51 - 11:55ئیلهامم پێبەخشراوە. دەی بیڵێن!
-
11:55 - 11:58جەماوەر: من ئیلهامم پێبەخشراوە ئێستا.
-
11:58 - 12:02دوایین جوڵە -- ڕایکێشە خوارەوە،
ڕاست و چەپ، ڕاست و چەپ. -
12:02 - 12:07بلێ، زۆر گەرم بووم بۆ ڕاهێنان!
دەی بیڵێن. -
12:07 - 12:10جەماوەر: من گەرمبووم بۆ ڕاهێنان.
-
12:10 - 12:13تەواو! باشە، کارێکی باشتان کرد!
-
12:13 - 12:18(چەپەڵەرێزان)
-
12:18 - 12:20سوپاس.
-
12:20 - 12:22دەمەوێت بەم دوا بيرۆكەيه بەجێتان بێڵم.
-
12:22 - 12:26هەر ئەوەنده و تەواو، هێنانه ناوەوەى
ڕاهێنان بۆ ناو ژيانت، -
12:26 - 12:31تەنيا بەختەوەرى و پاراستنى
زياترت پێنابەخشێت، -
12:31 - 12:35بەڵكو مێشكت له هەموو ئهو نەخۆشييانه
دەپارێزێت كه قابيلى چاكبوونەوه نين. -
12:36 - 12:41هەروەها بهم شێوەيه دەتوانى ڕێڕەوى ژيانت
-
12:41 - 12:42بۆ باشتر بگۆڕيت.
-
12:42 - 12:43زۆر سوپاس.
-
12:43 - 12:46(چەپەڵەڕێزان)
-
12:46 - 12:48سوپاس.
-
12:48 - 12:50(چەپەڵەڕێزان)
- Title:
- سوودەکانی مەشقی گۆڕینی مێشك
- Speaker:
- وێندى سوزوكى
- Description:
-
ئهو شته چييه كه دهتوانى لهمڕۆدا بيكهيت كه گۆڕانكارى ڕيشهيى له مێشكتدا دهكات؟ ڕاهێنان! وێندى سوزوكى زاناى دهمارزانى وا دهڵێت. هانى خۆت بده بۆ چوون بۆ هۆڵى وهرزش وهك سوزوكى باسى ئهو زانسته دهكات كه چۆن مهشق و ڕاهێنان ميزاج و يادهوهريى بههێز دهكات-- ههروهها مێشكت له دژى نهخۆشييه دهمارييه بۆماوهيهكان وهك ئهلزههايمهر دهپارێزێت
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:02
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The brain-changing benefits of exercise | |
![]() |
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for The brain-changing benefits of exercise | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The brain-changing benefits of exercise | |
![]() |
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The brain-changing benefits of exercise | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The brain-changing benefits of exercise | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The brain-changing benefits of exercise | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The brain-changing benefits of exercise | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The brain-changing benefits of exercise |