< Return to Video

سەرکەوتن و شکستی ئیمپڕاتۆرییەتی مەنگۆلی - ئانا بڕۆدبریج

  • 0:10 - 0:13
    گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی سنوریی یەکگرتوو
    بوو لە مێژوودا—
  • 0:13 - 0:18
    لە کۆریادا درێژ دەبێتەوە تاوەکو ئۆکرانیا و
    لە سیبریاوە تا باشووری چین،
  • 0:18 - 0:21
    و سنوورەکانی تا دۆڵە کراوەکان بوو.
  • 0:21 - 0:25
    لە سەدەی ١٢ی پێش زایینی، پێش
    درووست بوونی ئیمپراتۆرییەتی مەنگۆلی،
  • 0:25 - 0:28
    دۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا شوێنی ڕەسەنی
    کۆمەڵە پەرتوبڵاوەکانی مەغۆلەکان
  • 0:28 - 0:32
    و گوندەوارە دەشتەکییەکانی تورکن
    کە خانەکان سەرۆکاییەتییان دەکردن.
  • 0:32 - 0:36
    خەڵکەکەی مەڕ، گا و حوشتریان بەخێو دەکرد.
  • 0:36 - 0:41
    لەناو خێمەدا دەژیان و
    گەرمێن و کوێستانیان دەکرد.
  • 0:41 - 0:43
    ئافرەتە دەشتەکییەکان خاوەن دەسەڵات بوون،
  • 0:43 - 0:47
    ئافرەتەکانییان کۆچکردنەکان و
    بازرگانییەکانیان ڕێک دەخست.
  • 0:47 - 0:50
    لە هەمان کاتدا، پیاوەکان لە شەری
    شاخاویەکان تایبەتمەندبوون.
  • 0:50 - 0:53
    ئەم دەشتەکییانە زۆر جار
    شەڕیان لەنێوان خۆیاندا دەکرد.
  • 0:53 - 0:59
    تیمۆجین کە لە خێزانێکی ئەرستۆکراتی بوو،
    گۆڕانکاری بەسەر ئەمەدا هێنا.
  • 0:59 - 1:02
    سەرەڕای ئەوەی کە لە منداڵییدا باوکی
    لە دەست دا و بە هەژاری گەورە دەبێت،
  • 1:02 - 1:08
    توانی زوو دەسەڵات بگرێتە دەست لە ڕێگەی
    دانانی پلانی ستراتیجی لەگەڵ سەرۆکەکانی تر.
  • 1:08 - 1:12
    بە پێچەوانەی خانەکانی تر، تیمۆجین پلەی
    لەسەر بنەمایی لێهاتووی دەدا بە سەربازەکانی
  • 1:12 - 1:15
    و دەستکەوتەکانی بە یەکسانی
    بەسەریاندا دابەش دەکرد.
  • 1:15 - 1:19
    زیرەکترین جووڵەی پەرت کردنی
    ئەو دەشتاییانە بوو کە داگیری دەکرن
  • 1:19 - 1:23
    بە سەر سەربازەکانی
    بۆ ئەوەی لە دژی نەوەستنەوە.
  • 1:23 - 1:26
    ئەم هەڵسوکەوتانە وای لێکرد کە نەبەزێنرێت،
  • 1:26 - 1:30
    لە ساڵی ١٢٠٦، توانی خەڵکی ناو خێمەکان
    کۆبکاتەوە و یەكیان بخات
  • 1:30 - 1:33
    بەمەش بوو بە جەنگیز خان.
  • 1:33 - 1:35
    مەنگۆلیەکان شامانی بوون،
  • 1:35 - 1:38
    باوەڕیان وابوو کە گیانی سروشت و
    گیانی باپیرانیان
  • 1:38 - 1:40
    لە جیهانی دەوروبەریان ئامادەگیان هەیە.
  • 1:40 - 1:43
    کە خودای ئاسمان (تینجێری) درووستی کردووە.
  • 1:43 - 1:47
    جەنگیز خان پێی وابوو کە تینجێری
    داوای لێ دەکات لە ژێر ناوی خۆی هەموو
  • 1:47 - 1:49
    جیهان داگیر بکات.
  • 1:49 - 1:52
    لەگەڵ یەكڕیزی مەغۆلە دەشتەکییەکان،
  • 1:52 - 1:54
    ئەمە ئاسان دیار بوو.
  • 1:54 - 1:58
    هەر ڕێگریەك لە مەنگۆلەکان
    ڕێگریکردن بوو لە خواستی تینجێری،
  • 1:58 - 2:01
    سەرئەنجامی ڕێگرییش، مردن بوو.
  • 2:01 - 2:02
    بە سەرکرداییەتی جەنگیزخان،
  • 2:02 - 2:07
    سەرەتا، مەغۆلەکان باکووری چین و
    ڕۆژهەڵاتی ناوچە ئیسلامییەکانیان داگیرکرد.
  • 2:07 - 2:09
    پاش مردنی لە ١٢٢٧،
  • 2:09 - 2:14
    ڕاسپاردەیی خودا گواسترایەوە بۆ خێزانەکەی،
    یاخود بنەماڵەی زێڕین.
  • 2:14 - 2:18
    لە سییەکانی سەدەیی سێزدەهەم،
    کوڕ و کچەکانی جەنگیز خان
  • 2:18 - 2:21
    تورکەکانی ئاسیایی ناوەڕاست و میرەکانی
    ڕوسیایان داگیر کرد،
  • 2:21 - 2:25
    لە دوای ئەمەش لە ساڵی ١٢٤١ دوو سوپایی
    ئەوروپییان تێک شکاند.
  • 2:25 - 2:30
    لە پەنجاکانی سەدەی سێزدەهەم، مەغۆلەکان
    تا بەغداد ناوچە ئیسلامییەکانیان داگیر کرد،
  • 2:30 - 2:36
    لە ڕۆژھەڵاتیش لە ١٢٧٩ دەسەڵاتیان
    گەیشتە باشووری چین .
  • 2:36 - 2:40
    ژیان لەناو ئیمپراتۆرییەتی مەغۆلی،
    تەنها جەنگ و تاڵان و وێرانکاری نەبوو.
  • 2:40 - 2:45
    مەغۆلەکان کە ناوچەییەکیان داگیر دەکرد،
    وازیان لە سیاسەتی ناوچەکە دەهێنا
  • 2:45 - 2:48
    و یەکێک لەخۆیان ڕادەسپارد بۆ
    بەڕێوەبردنی ناوچەکە.
  • 2:48 - 2:54
    مەغۆلەکان ڕێگەیان بە هەموو ئاینەکان دەدا،
    مادام سەرۆکەکان بۆ ئەوان نزا دەکەن.
  • 2:54 - 2:57
    هەرچەندە ئەوان بەردەوام پیشەساز و
    تەلارساز و زاناکانییان دەگرت،
  • 2:57 - 2:59
    بەڵام ڕێزیان لە کارەکانیان
    ئەم چینانە دەگرت و
  • 2:59 - 3:03
    بەزۆر ئەوانیان نیشتەجێی ناوچەکانی ئاسیا
    دەکرد تا لە کارەکانیان بەردەوام بن.
  • 3:03 - 3:07
    بە نرخترین بەرهەم لە ئیمپراتۆریەتەکە
    قوماشی ڕەنگ زێڕی بوو،
  • 3:07 - 3:12
    کە پێك دەهات لە ئاوریشمی چینی،
    زێری تیبت، چیخیش لە بەغدا.
  • 3:12 - 3:16
    قوماشی ڕەنگ زێڕی بۆ سەرۆکەکان و
    ئەسپەکانیان و هەروەها
  • 3:16 - 3:18
    داپۆشینی چادرەکانییان بەکار دەهات.
  • 3:18 - 3:22
    مەغۆلەکان پسپۆری باروتە چینییەکانیان
    بە تایبەت خەڵات کرد.
  • 3:22 - 3:28
    لەگەڵ یەك گرتنی سیاسی ئاسیا و ئەوروپا،
    بازرگانی لە ڕێگەی ئاوریشم گەشەی کرد،
  • 3:28 - 3:32
    ئەمەش بە بەکارهێنانی ئەسپەکان بۆ
    گواستنەوەی کەل و پەلەکان.
  • 3:32 - 3:37
    ئەم بازرگانییە لە دەریاشدا بەردەوام بوو
    بە تایبەت لە پۆرسەلینی شین و سپی،
  • 3:37 - 3:43
    کە تێکەڵ کرابوو لە قاپی سپی مەغۆلی-چینی
    لەگەڵ بۆیەکی شینی مەغۆلی-ئێرانی.
  • 3:43 - 3:45
    بەڵام ئەمە تا هەتاییە بەردەوام نەبوو.
  • 3:45 - 3:49
    دەستاودەست کردنی دەسەڵات لە خانەوە
    ڕاستەوخۆ نە گوازرایەوە بۆ کوڕە گەورەکەیی،
  • 3:49 - 3:53
    بەڵکو ڕێگەی بە براکان و ئامۆزاکان و
    خێزانی پێشووی خانەکان درا
  • 3:53 - 3:57
    ململانێ بکەن بۆ وەرگرتنی دەسەڵات.
  • 3:57 - 3:58
    لە شەستەکانی سەدەی سێزدەهەم،
  • 3:58 - 4:03
    نەوەکانی جەنگیزخان، لەسەر میرات
    دەستیان بە شەڕی ناوخۆ کرد
  • 4:03 - 4:06
    و شانشینەکەیان بۆ چوار
    ئیمپراتۆرییەت دابەش کرد.
  • 4:06 - 4:09
    لە چین، خێزانی دەسەڵاتداری کوبلای خان
  • 4:09 - 4:12
    بە سەردەمی زێرینی زانست و
    کەلتور هەژمار دەکرێت.
  • 4:12 - 4:16
    خانەکانی ئێران، دەستیان بە گەشەپێدانی
  • 4:16 - 4:20
    تەلارسازی نوێ و
    نەخشاندنی فارسی کرد.
  • 4:20 - 4:24
    لە ئاسیای ناوەڕاست، خانەکانی شاگاتی، چوار
    سەرکردەیان بە جیهان بەخشی وەکو تەیمور
  • 4:24 - 4:29
    و بابوری کوڕەزایی، کە ئیپڕاتۆرییەتی
    مەغۆلی لە هیندستان دامەزراند.
  • 4:29 - 4:33
    لە ڕوژھەلاتی ئەوروپا،
    بۆ چەند ساڵێک "هۆزی زێڕین" دەسەڵاتی هەبوو
  • 4:33 - 4:39
    هەتا سەنتەرێکی بازرگانی بە ناوی مۆسکۆڤی
    گەشەی سەند و بوو بە هێزێکی جیهانی.
  • 4:39 - 4:42
    هەرچەندە ئیمپراتۆریەتەکە زۆری نەخایەند،
  • 4:42 - 4:48
    بەڵام کاریگەرییەکی باشیان لەسەر جیهان
    بەجێهێشت کە تا ئێستا شێوەیی نەبووە.
Title:
سەرکەوتن و شکستی ئیمپڕاتۆرییەتی مەنگۆلی - ئانا بڕۆدبریج
Speaker:
ئانا بڕۆدبریج
Description:

بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بە: https://ed.ted.com/lessons/the-rise-and-fall-of-the-mongol-empire-anne-f-broadbridge

ئیمپڕاتۆرییەتی مەنگۆلی گەورەترین ئیمپڕاتۆرییەت بوون لە جیهاندا - کە لە کۆرییاوە دەستی پێدەکرد تا ئۆکرانییا، و لە سیبریاوە تا باشووری چین. لە سەدەی ١٢دا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ماڵی ڕەسەنی ئەوان بوو کە کۆمەڵەیەک گوندی دەشتەکی بوون، لە ساڵی ١٢٠٦دا، لە ژێڕ دەسەڵاتی پیاوێکی لێهاتوو، بە ناوی تیمۆجین یەکیان گرت. ئانا بڕۆدبریج باس لە سەرکەوتن و شکستی ئیمپڕاتۆرییەتەکە دەکات.

ئامادەکردنی ئانا بڕۆدبریج، دەرهێنانی ستۆدیۆی گلۆبیزکۆ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:48

Kurdish (Central) subtitles

Revisions