< Return to Video

وردبینی بۆ پەردەی خانە لە ڕێگەی پاککەرەوەی قاپ ئیسن پێرلستین -

  • 0:14 - 0:15
    هەموو خانەیەک لە لەشت
  • 0:15 - 0:17
    جیاکراوەتەوە لەوانەی تەنیشتییەوە
  • 0:17 - 0:18
    لە ڕێگەی دوورترین چینییەوە،
  • 0:18 - 0:20
    پەردەکەی.
  • 0:20 - 0:23
    پەردەی خانە دەبێت
    بەهێز و نوشتۆک بێت.
  • 0:23 - 0:26
    پەردەیەک بهێنەرە بەرچاوت
    لە کانزا دروستکرابێت-
  • 0:26 - 0:28
    مەزنە لە هێشتنەوەی
    هەناو لە ناوەوە،
  • 0:28 - 0:31
    بەڵام خراپە لە رێگەپێدان
    بە هاتووچۆکردنی ماددە.
  • 0:31 - 0:33
    بەڵام پەردەیەک لە تۆڕی
    ماسی دروستکرابێت
  • 0:33 - 0:36
    زۆر دوور دەڕوات بە ئاراستەی پێچەوانە-
  • 0:36 - 0:38
    تەشەنەکردووە، بەڵام
    بە ئاسانی دەدڕێت.
  • 0:38 - 0:42
    کەواتە، پەردەیەکی نموونەیی
    لە شوێنێکە لە ناوەراستدا.
  • 0:42 - 0:43
    لەم چەند سەدەی کۆتاییەدا،
  • 0:43 - 0:46
    زۆر شت فێربووین دەربارەی
    چۆنیەتی کارکردنی پەردەکان.
  • 0:46 - 0:49
    چیرۆکەکە لە کۆتایی
    ١٨٠٠ەکان دەستپێدەکات
  • 0:49 - 0:51
    کاتێک، بە پشتبەستن بە داستانێک،
  • 0:51 - 0:54
    ئافرەتێکی ئەڵمانی بەناوی
    ئاگنیس پۆکڵس قاپی دەشۆرد.
  • 0:54 - 0:56
    سەرنجدانەکەی ئەو،
    کە هەموو پاکژکەرەوەیەک
  • 0:56 - 0:58
    چەوری بەهەمان شێوە ناتوێنێتەوە،
  • 0:58 - 0:59
    هانی مەراقکردنی دا،
  • 0:59 - 1:01
    بۆیە پێوانەی هۆشیاریی کرد
  • 1:01 - 1:02
    بۆ قەبارەی بەرگی سابووناوی
  • 1:02 - 1:03
    کە دروست بوو لەسەر ڕووی
  • 1:03 - 1:06
    دەفرێکی کانزایی پڕ لە ئاو
  • 1:06 - 1:09
    دواتر، لە ١٩٢٠ەکان، زانایانی جی ئی
  • 1:09 - 1:12
    ئیرڤینگ لانگمیەر و کاسرین بلۆگێت
  • 1:12 - 1:15
    دووبارە کێشەکەیان تاقیکردەوە
    بە ئامێرێکی زیاتر درێژەپێدراو
  • 1:15 - 1:17
    وە بۆیان دەرکەوت ئەم لووسییە بچوکانە
  • 1:17 - 1:20
    لەڕاستیدا چینێک بوون لە تەنۆلکەی چەوری.
  • 1:20 - 1:22
    هەر تەنۆلەکەیەکی چەوری لایەکی هەیە
  • 1:22 - 1:24
    کە ئارەزووی ئاو دەکات
    و سەرئاو دەکەوێت،
  • 1:24 - 1:26
    و لایەک کە دژ بە ئاوە
  • 1:26 - 1:28
    هەروەها دەردەپەڕێتە ناو هەوا.
  • 1:28 - 1:31
    کەواتە ئەمە چ پەیوەندییەکی
    بە پەردەی خانەوە هەیە؟
  • 1:31 - 1:34
    باشە، لەگەڵ هاتنی سەدەی بیستەم دا،
  • 1:34 - 1:37
    کیمیاگەران چارلس ئۆڤەرتن و هانز مەیەر
  • 1:37 - 1:38
    سەلماندیان کە پەردەی خانە
  • 1:38 - 1:40
    لە چەند ماددەیەکی وا پێکدێت کە،
  • 1:40 - 1:41
    وەک چەوری،
  • 1:41 - 1:42
    بەشێکی ئارەزووکەر بە ئاو
  • 1:42 - 1:44
    بەشێکی دژ بە ئاو
  • 1:44 - 1:47
    ئێستا بەم ماددانە دەڵێین چەوری.
  • 1:47 - 1:50
    لە ساڵی ١٩٢٥، دوو زانا،
  • 1:50 - 1:52
    ئێڤێرت گۆرتەر و فرانسوا گرێندڵ
  • 1:52 - 1:54
    زیاتر جەختیان لە تێگەیشتنمان کردەوە.
  • 1:54 - 1:56
    تاقیکردنەوەیەکیان دروستکرد بۆ پشکنینی
  • 1:56 - 1:57
    ئایا پەردەی خانە
  • 1:57 - 1:59
    تەنها لە یەک چین چەوری پێکهاتووە،
  • 1:59 - 2:01
    چینی یەک گەرد،
  • 2:01 - 2:03
    یان دوو چین کە لەسەر یەک کۆمەڵ کرابن،
  • 2:03 - 2:05
    پێی دەگووترێت دوو قات،
  • 2:05 - 2:07
    گۆرتەر و گرێندڵ خوێنیان وەرگرت
  • 2:07 - 2:08
    لە سەگێک،
  • 2:08 - 2:09
    مەڕێک،
  • 2:09 - 2:09
    کەروێشکێک،
  • 2:09 - 2:10
    بزنێک،
  • 2:10 - 2:11
    بەرازێکی غینیا،
  • 2:11 - 2:13
    و مرۆڤی خۆبەخش.
  • 2:13 - 2:14
    لە هەر یەک لەم نموونانە،
  • 2:14 - 2:16
    هەموو چەورییەکانیان دەرهێنا
  • 2:16 - 2:18
    لە هەموو خرۆکە سوورەکانی خوێن
  • 2:18 - 2:20
    و چەند دڵۆپێک لە دەرهێنراوەکانیان
  • 2:20 - 2:21
    خستە ناو سینییەکی ئاوەوە.
  • 2:21 - 2:24
    وەک چاوەڕێ دەکرا، چەورییەکان، وەک ڕۆن،
  • 2:24 - 2:26
    بەشێوەی یەک چین بڵاوبوونەوە
  • 2:26 - 2:29
    کە گۆرتەر و گرێندل دەیانتوانی
    پێوانەی قەبارەی بکەن
  • 2:29 - 2:32
    ئەگەر بەشی سەرەوەی چینە
    تاک گەردەکە بەراورد بکەن بە
  • 2:32 - 2:35
    بەشی سەرەوەی تەواوی
    خانەی خرۆکە سوورەکان،
  • 2:35 - 2:36
    دەتوانن دەستنیشانی بکەن
  • 2:36 - 2:37
    ئایا پەردەی خانەی خرۆکە سوورەکان
  • 2:37 - 2:39
    یەک یان دوو چین ئەستوورە
  • 2:39 - 2:42
    بۆ تێگەیشتن لە نەخشەی تاقیکردنەوەکەیان،
  • 2:42 - 2:44
    بهێنە بەرچاوت سەیری ژێرەوەی لەفەیەک بکەیت.
  • 2:44 - 2:47
    ئەگەر ناوچەی سەرەوەی ئەو
    شتەی کە دەیبینیت پێوانە بکەیت،
  • 2:47 - 2:50
    ئەوا ڕەهەندی یەک پارچە نانت دەست دەکەوێت
  • 2:50 - 2:51
    لەگەڵ ئەوەی دوو پارچە هەیە،
  • 2:51 - 2:54
    دانەیەک بە ڕێکی خراوەتە سەر ئەوی تر.
  • 2:54 - 2:56
    بەڵام، ئەگەر بابۆڵەکە بکەیتەوە
  • 2:56 - 2:58
    و دوو پارچەکە لەتەنیشت یەکتر دابنێیت،
  • 2:58 - 3:00
    دووهێندەی ناوچەی سەرەوەت دەستدەکەوێت
  • 3:00 - 3:02
    تاقیکردنەوەکەی گۆرتەر و گرێندل
  • 3:02 - 3:04
    بەشێوەیەکی سەرەکی هەمان بیرۆکەیە.
  • 3:04 - 3:06
    بابۆڵە کراوەکە چینێکی یەک گەردە دروستبووە
  • 3:06 - 3:10
    بەهۆی چەوری خانەیی جیاکراوەی
    بڵاوبووەوە لە شێوەی کاغەز.
  • 3:10 - 3:14
    بابۆڵە داخراوەکە پەردەی خانەی
    خرۆکە سورەکانی خوێنە.
  • 3:14 - 3:17
    دوای وردبینی،
    تێبینی ڕێژەیەکی دوو بە یەکیان کرد،
  • 3:17 - 3:19
    سەلماندنی ئەوەی کە
    دوور لە سێبەری گومان
  • 3:19 - 3:21
    پەردەی خانە دوو بەرگە،
  • 3:21 - 3:23
    کاتێک کە جیادەکرێتەوە،
  • 3:23 - 3:25
    یەک بەرگی دووهێندەی
    قەبارەی خۆی دروست دەکات.
  • 3:25 - 3:28
    کەواتە نزیکی ٣٠ ساڵ پێش
    ئەوەی پێکهاتەی دوو لولپێچی
  • 3:28 - 3:30
    دی ئێن ئەی ڕوونکرابێتەوە،
  • 3:30 - 3:31
    یەک تاقیکردنەوە
  • 3:31 - 3:34
    بە لەخۆگرتنی کەلوپەلی ناوماڵی ناوازە
  • 3:34 - 3:35
    تێگەیشتنێکی قووڵی بەدەستەوە دا
  • 3:35 - 3:38
    بۆ پێکهاتەی سەرەکی خانە.
Title:
وردبینی بۆ پەردەی خانە لە ڕێگەی پاککەرەوەی قاپ ئیسن پێرلستین -
Description:

پەردەی خانە، وەک چاکەتێکی باش، خانەکە دەپارێزێت لە هەموو شتێکی دەرەوەی، چۆن لە هەمان کاتدا بەهێز، نوشتۆک، و لەتوانایدا هەیە رێگە بە شتە گونجاوەکان بدات تێ بپەڕن؟ ئیسن پێرلستین دووبارە زاناکان دەدۆزێتەوە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانیان کە رێگەی خوێندنی ئێمەی گۆڕیی بۆ پەردە و خانە بە تەواوی.

وانە لە لەلایەن ئیسن پێرلستین، وێنەی جوڵاو لەلایەن TED-Ed

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:50

Kurdish (Central) subtitles

Revisions