< Return to Video

"گۆرانی سەگەکە"

  • 0:00 - 0:03
    حەز دەکەم ئەم گۆرانییە
    پێشکەش بکەم بە کارمیلۆ،
  • 0:03 - 0:08
    کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا مرد،
    چونکە زۆر پیر بوو بوو.
  • 0:08 - 0:10
    بەڵام سەگێکی زۆر باش بوو
  • 0:10 - 0:13
    هەمیشە ڕێگەیی بە پشیلەکە دەدا
    لە جێگەکەیدا بخەوێت.
  • 0:17 - 0:21
    ♫ (دەنگی سەگ) ♫
  • 0:21 - 0:27
    ♫ تەنها لەگەڵ سەگەکەم پیاسە دەکەم،
    گۆرانییەکەم دەڵێم، ڕێگەیکی درێژ دەبڕم ♫.
  • 0:27 - 0:35
    ♫تەنها خۆم و سەگەکەمین، خۆمان خستۆتە
    بەر خۆر، هیچ هەڵەیەک ناکەین.♫
  • 0:35 - 0:37
    ♫لە ژیانمدا تەنها و غەمبار بووم.♫
  • 0:38 - 0:41
    ♫ئا، وەکو دەریاوانێک بێ تاقەت بووم.♫
  • 0:42 - 0:45
    ♫و توڕەش بووم♫
  • 0:45 - 0:52
    ♫دواتر تۆ دەرکەوتیت -- ئەو کاتە بوو
    کە من لە گەنجییەتیم دەترسام، ♫
  • 0:52 - 0:58
    ♫ دەمارەکانم هاواریان دەکرد، شەرابی سپی و
    بیرە هێرشیان دەکردمە سەر. ♫
  • 0:58 - 1:00
    ♫بەڵام دواتر سەیری چاوەکانتم کرد♫
  • 1:01 - 1:04
    ♫و چیتر شکستم نەخوارد♫
  • 1:04 - 1:07
    ♫تۆ زۆر گاڵتەچی و زیرەک دەرکەوتیت.♫
  • 1:08 - 1:13
    ♫ دواتر گوتم، "خوایە، من زۆر دڵخۆشم، چونکە
    وا لەگەڵ سەگەکەم پیاسە دەکەم،♫
  • 1:13 - 1:17
    ♫هاتووین هەندێ خۆر لێمان بدات،
    کارێکی هەڵەش ناکەین.♫
  • 1:17 - 1:23
    ♫ تەنها خۆم و سەگەکەمین، پیاسە دەکەین،
    گۆرانییەکەم دەڵێم، ڕێگەیکی درێژ دەبڕم ♫.
  • 1:23 - 1:26
    ♫ چونکە من گرنگی بە ڕق و
    گومانەکانی تۆ نادەم ♫،
  • 1:26 - 1:30
    ♫ و گرنگی بە قسەی سیاسییەکانیش نادەم ♫.
  • 1:30 - 1:33
    ♫ ئەگەر پێویستت بە هاوڕێە، بۆ،
    بڕۆ بۆ شوێنی سەگ و پشیلەکان، ♫
  • 1:33 - 1:36
    ♫ و سەگێک بۆ خۆت بێنە، و سەگەکە
    دڵ خۆش بکە♫
  • 1:36 - 1:39
    ♫چونکە هەر ئەوەیە♫
  • 1:43 - 1:46
    ♫(دەنگی سەگ)♫
  • 1:46 - 1:50
    ♫ ژیانم تراژیدی و دڵتەنگی بوو. ♫
  • 1:50 - 1:53
    ♫ سەرتۆپی دۆڕاوەکان بووم. ♫
  • 1:53 - 1:57
    ♫ من زۆر ناشرین بووم ♫
  • 1:57 - 2:02
    ♫ دواتر تۆ هاتیت، لە کاتی خۆیدا بوو،
    کلکت دەلەقاند ♫
  • 2:02 - 2:05
    ♫ لە جوانترین ساتدا کە لە قەفەزدا بوویت. ♫
  • 2:05 - 2:10
    ♫ پێم گوتی، "ببە بە هی من" و تۆش بوویت ♫
  • 2:11 - 2:13
    ♫ منیش چیتر تەنها نەمام.♫
  • 2:13 - 2:15
    ♫ و چیتر سەرخۆش نەمام. ♫
  • 2:16 - 2:18
    ♫ بەیەکەوە خۆشبەخترین خێزان دروست دەکەین.♫
  • 2:19 - 2:23
    ♫ دواتر گووتم، خوایە، من زۆر دڵخۆشم، چونکە
    وا لەگەڵ سەگەکەم پیاسە دەکەم، ♫
  • 2:23 - 2:27
    ♫ گۆرانییەکەم دەڵێم، ڕێگەیکی درێژ دەبڕم ♫
  • 2:27 - 2:35
    ♫ تەنها خۆم و سەگەکەمین،
    هاتووین هەندێ خۆر لێمان بدات، ♫
  • 2:35 - 2:37
    چونکە من گرنگی بە ڕق و
    گومانەکانی تۆ نادەم،
  • 2:37 - 2:41
    ♫ و گرنگی بە قسەی سیاسییەکانیش نادەم. ♫
  • 2:41 - 2:44
    ♫ ئەگەر پێویستت بە هاوڕێە، بۆ؟
    بڕۆ بۆ شوێنی سەگ و پشیلەکان ♫
  • 2:44 - 2:47
    ♫و سەگێک بۆ خۆت بێنە، و سەگەکە دڵخۆش بکە ♫
  • 2:47 - 2:50
    ♫ ئەمە هەموویەتی. ♫
  • 2:50 - 2:53
    ♫ ئەمە هەموویەتی. ♫
  • 2:53 - 2:57
    ♫ ئەمە هەموویەتی ♫
    BOW-WOW-WOW-WOWە
  • 2:57 - 2:59
    ♫ ئەمە هەموویەتی. ♫
  • 3:02 - 3:04
    ♫ (دەنگی سەگ) ♫
  • 3:04 - 3:06
    سەگێکی باشی!
  • 3:09 - 3:12
    سوپاس بۆ ئێوە.
Title:
"گۆرانی سەگەکە"
Speaker:
نیڵی مکەی
Description:

ئاژەڵ دۆستێک بە ناوی نیڵی مکەی گۆرانییەکی قەشەنگ و جوان بۆ سەگێکی ئازیز دەچڕێت. پێشنیاری ئەوەمان بۆ دەکات "بچین بۆ شوێنی سەگ و پشیلەکان، سەگێک بدۆزینەوە و بیکەین بە هاوڕێی خۆمان و دڵ خۆشی بکەین، چونکە ژیان هەر ئەوەندەیە."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
03:10
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for "The Dog Song"
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for "The Dog Song"
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for "The Dog Song"
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for "The Dog Song"
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for "The Dog Song"
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for "The Dog Song"
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for "The Dog Song"
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for "The Dog Song"

Kurdish subtitles

Revisions