گشت جیهان شانۆیەکە
-
0:05 - 0:07گشت جیهان شانۆیەکە
-
0:07 - 0:09بەشێک لە درامای
As You Like Itی -
0:09 - 0:11ویلیام شەیکسپیر.
-
0:12 - 0:16گشت جیهان شانۆیەکە
-
0:16 - 0:19گشت ژن و پیاوەکان تەنها ڕۆڵگێرن:
-
0:19 - 0:22کاتی دەرکەوتن و بزربوونیان هەیە:
-
0:22 - 0:26هەر مرۆڤێک لە ماوەی
تەمەنیدا چەند ڕۆڵێک دەگێڕێت، -
0:26 - 0:32ڕۆڵەکان خۆیان لە حەوت
تەمەنی جیاوزدا دەبیننەوە. -
0:32 - 0:33لە کاتی ساواییدا،
-
0:33 - 0:36لە ئامێزی بەخێوکەر دەڕشێتەوە و دەگری:
-
0:36 - 0:40و خوێندکاری سەرەتایی گرینۆکی جەنتا بە دەست
-
0:40 - 0:43و ڕوخساری گەشاوەی
بەرەبەیان وەک هێلکە شەیتانۆکە -
0:43 - 0:46بە نابەدڵی دەچێتە قوتابخانە.
-
0:46 - 0:49دواتر خۆشەویست،
-
0:49 - 0:52وەک فڕن ئاخ هەڵدەکێشێت،
وەک بەندێکی خەمئامێز -
0:52 - 0:56کە بۆ برۆکانی یار نووسراوە.
-
0:56 - 0:57دواتر سەرباز،
-
0:57 - 1:01زاری پڕ لە سوێندی سەیر،
ڕیشدار وەک پڵنگ، -
1:01 - 1:04بەخیل لە شەرەف، خێرا و هەڵمەتبەر لە شەڕدا،
-
1:04 - 1:07بە دوای ناوبانگی بڵق-ئاسا وێڵە
-
1:07 - 1:11تەنانەت لە ناو بۆشایی
لولەی موشەک هاوێژەکانیش. -
1:11 - 1:15دواتر دادپەروەر،
-
1:15 - 1:18سکێکی بازنەیی دیار،
-
1:18 - 1:22چاوێکی دەرپەڕیو، ڕیشێکی فەرمی،
-
1:22 - 1:27پڕ لە ئامۆژگاری و حیکمەتی سەردەم:
-
1:27 - 1:31بەم شێوەیە ڕۆڵی خۆی دەگێرێت.
-
1:31 - 1:33تەمەنی شەشەم دەگۆڕێت
-
1:33 - 1:37بۆ پانتۆڵێکی تەسک و ڕەنگ کاڵ،
-
1:37 - 1:40چاویلکە لەسەر لووت و جەنتا لە شان:
-
1:40 - 1:44گۆرەوییەکی گەنجانە، جیهانێکی فراوانە
-
1:44 - 1:48بۆ قاچە ماندووەکان،
بۆ دەنگە بەرزە نێرانەکان، -
1:48 - 1:52دووبارە وەک منداڵ دەجوڵێتەوە و خرمە خرم
-
1:52 - 1:56و دەنگی نەشاز لە قسەی دەبیسترێت.
-
1:56 - 1:58کۆتای گشت دیمەنەکان،
-
1:58 - 2:03ئەو دیمەنەی کۆتایی بە مێژوویەکی
دورو درێژ و پڕ ڕوداو دەهێنێت، -
2:03 - 2:09بریتییە لە دووبارە منداڵ
بوونەوە و لە بیر چوون: -
2:09 - 2:19بەبێ ددان، لە چاو کەوتن،
بەبێ خواردن و بەبێ هیچ شتێک.
- Title:
- گشت جیهان شانۆیەکە
- Speaker:
- ویلیام شکسپیر
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/all-the-world-s-a-stage-by-william-shakespeareئەم ئەنیمەیشنە بەشێکە لە زنجیرەی TED-Ed series بە ناونیشانی هۆنراوەیەک هەیە بۆ ئەم بابەتە کە بە ئەنیمەیشن هۆنراوە کۆن و نوێیەکان دەخاتە ڕوو تا ئەوەی جوانترین و باشترین کاریگەرییەکانی زمان بخاتە ڕوو.
هۆنراوەی ویلیام شەیکسپیر و لە لایەن Jeffig Le Bars and Jérémie Balais کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 02:27
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for "All the World's a Stage" | |
![]() |
Mardin Abdalqadir accepted Kurdish (Central) subtitles for "All the World's a Stage" | |
![]() |
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for "All the World's a Stage" | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for "All the World's a Stage" | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for "All the World's a Stage" |