چۆن خانەکانی شێرپەنجە بە یەک دەگەن .. و چۆن بتوانین بەرەو نەمانیان ببەین
-
0:01 - 0:02شێرپەنجە.
-
0:02 - 0:07نەخۆشیەکی وێرانکەرە، زیان بە
دەروون دەگەیەنێت. -
0:07 - 0:11نەک تەنها نەخۆش، بەڵکو
خۆشەویستانی نەخۆشەکەش ئازار دەدات. -
0:12 - 0:16دوژمنێکە بۆ ماوەی چەندین سەدەیە
ڕەگەزی مڕۆڤایەتی لە دژی جەنگاوە. -
0:17 - 0:20لەگەڵ ئەو بەرەو پێش چوونەی
ئێمە بەدەستمان هیناوە، -
0:20 - 0:22بەڵام تاکو ئێستا بەسەریدا زاڵ نەبووین.
-
0:23 - 0:28لە ئەمریکا لە ھەر پێنج کەس دوویان بە
توشی شێرپەنجە دەبن. -
0:29 - 0:34٩٠ % ئەم نەخۆشانە، بەھۆی تەشەنە کردنی
نەخۆشیەکەیانەوە خۆیان بە دەستەوە دەدەن -
0:35 - 0:40تەشەنەکردن بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە
بەھۆی سووڕی خوێن یان سیستەمی لیمفاوی، -
0:40 - 0:43لە شوێنە سەرەکییەکە بۆ بەشێکی تری لەش.
-
0:44 - 0:48بۆ نموونە، ئافرەتێکی تووشبوو
بە شێرپەنجەی مەمک -
0:48 - 0:52بەھۆی نەخۆشیەکەیەوە بە ئاسانی خۆی بە
دەستەوە نادات ئەگەر تەنھا لە مەمکیدا بێت. -
0:52 - 0:55بەڵام خۆی بە دەستەوە دەدات
کاتێک نەخۆشییەکە -
0:55 - 1:00بە سییەکان، جگەر، گرێی لیمفاویی،
مێشک، و ئێسک دا بڵاودەبێتەوە، -
1:00 - 1:03لەو کاتەدا نە کۆنترۆل دەکرێت و
نە چارەسەری بۆ دەکرێت. -
1:04 - 1:07تەشەنە کردنی نەخۆشی پرۆسەیەکی ئاڵۆزە.
-
1:07 - 1:10چەند ساڵێکە لێکۆڵینەوە
لەسەر ئەم بابەتە دەکەین. -
1:10 - 1:13و من و تیمەکەم شتێکمان دۆزییەوە
ئەویش ئەوە بوو -
1:13 - 1:17خانەکانەکانی شێرپەنجە توانای
ئەوەیان هەیە بە یەکتری بگەن -
1:17 - 1:19و ڕێکخستنی جووڵەیان
-
1:19 - 1:24بەندە بە ئەو گورزەیەی لەو شوێنە
بچوکەی گرێکەوە دروست دەکەن. -
1:25 - 1:28لە ڕێگەی ئاماژەی دوو
گەردیلەوە بە یەکتری دەگەن -
1:28 - 1:31ئەم دوو گەردیلەیە ناو دەبڕین
بە ئینترلیوکینی ٦ و ٨. -
1:32 - 1:35وەک ھەر شتێکیتر لە سروشت،
-
1:35 - 1:40کاتێک شتەکان توند بە یەکەوە لکێنران،
ئاماژەیە بۆ باشی و توندوتۆڵیەکەی، -
1:40 - 1:44دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکانی شێرپەنجە
بە خێرایی لە شوێنی خۆیان جووڵە بکەن -
1:44 - 1:46و لە شوێنێکتر بڵاو بێتەوە.
-
1:47 - 1:53ئەگەر ئێمە بە بەکارهێنانی دەرمانە
گیراوەکەی دروستمان کرد، ئاماژەکە نەهڵین، -
1:53 - 1:57دەتوانین پەیوەندی لە نێوان
خانەکانی شێرپەنجە بپچرێنین -
1:57 - 1:59بڵاو بوونەوەی شێرپەنجەش بەرەو نەمان دەچێت.
-
2:01 - 2:02ڕێگەم پێ بدەن بۆ چرکەیەک لێرە بوەستم
-
2:02 - 2:07باسی ئەو کاتە بکەم کاتێک هەموو ئەو
شتانەی لە ساڵی ٢٠١٠ دەستم پێ کردن، -
2:07 - 2:10کاتێک خوێندکاری دووەم ساڵی کۆلێژ بووم
-
2:10 - 2:14لە تاقیگەی دکتۆر دانی وایرتز
-
2:14 - 2:16لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینس
دەستم بە کار کردن کرد. -
2:16 - 2:22و لەگەڵتان ڕاستگۆ بم، کچێکی گەنجی،
ساویلکەی، سری لانکی بوو، -
2:22 - 2:23(پێکەنین)
-
2:23 - 2:26هیچ زانیاریم سەبارەت
بە توێژینەوە نەبوو. -
2:27 - 2:30ئەرکی من ئەوە بوو تێبینی
جوڵەی خانەکانی شێرپەنجە -
2:30 - 2:33لە ناو قاڵبە سێ ڕەهەندی
-
2:33 - 2:35لە تاقیگە دا بکەم،
-
2:35 - 2:39بەو مەرجەی خانەکانی شێرپەنجە
ناو جەستەمان پیشان بدرێن. -
2:40 - 2:42بۆ من کارێکی نوێ و سەرسورهێنەر بوو،
-
2:42 - 2:47چونکە کاری پێشترم لە ناو قاپێکی پلاستیکی
دوو ڕەهەندی ئەنجام دا بوو، -
2:47 - 2:50نواندنی خانەکانی شێرپەنجەی ناو جەستەمان
-
2:50 - 2:53بە ڕوونی دەرنەدەخست.
-
2:54 - 2:56دەبێ ئەم ڕاستیە قبوڵ بکەین،
-
2:56 - 3:00خانەکانی شێرپەنجەی جەستەمان
لە ناو قاپی پلاستیکی گیر نابن. -
3:01 - 3:04ئەو کاتەی لە زانکۆی پریستن
بەشداریم لە سیمینارێک دا کرد -
3:04 - 3:08لە لایەن دکتۆر بۆنی بەیسلەر پێشکەشکرا،
-
3:08 - 3:13ئەوەی خستەڕوو کە چۆن
خانەکانی بەکتریا لەسەر بنەمای، -
3:13 - 3:17چڕی زۆری ژمارەیان و ئەنجامدانی
جوڵەی تایبەتییان بەیەک دەگەن. -
3:18 - 3:23ئەمە ئەو کاتە بوو کە گرێییە
لە سەرم دروست ببوو، بیرم کردەوە، -
3:23 - 3:27واو، هەموو ڕۆژێک خانەکانی
شێرپەنجەی مێشکمم دەبینم"، -
3:27 - 3:28چۆن دەست بە جوڵەی خۆیان دەکەن."
-
3:29 - 3:32بەم شێوەیە بیرۆکەی پڕۆژەکەم دەست پێ کرد.
-
3:32 - 3:37وامدانا خانەکانی شێرپەنجە
توانای بەیەک گەیشتنیان هەیە -
3:37 - 3:40و ڕێکخستنی جووڵەیان،
-
3:40 - 3:44بەندە بە بەو گورزەیەی لەو شوێنە
بچووکەی گرێکەوە دروستی دەکەن. -
3:45 - 3:49لەگەڵ ئەم گریمانەیە دوودڵ بووم.
-
3:49 - 3:52و خۆشبەختانە، کارم بۆ کەسێک دەکرد
-
3:52 - 3:55هاندەرم بوو کار لەسەر
بیرۆکە شێتانەکەم بکەم. -
3:55 - 3:58بۆیە، خۆم بۆ ئەم پڕۆژەیە ئامادە کرد.
-
3:59 - 4:02هەرچەندە، بەتەنها
نەمدەتوانی ئەم کارە بکەم. -
4:02 - 4:03پێویستیم بە یارمەتی بوو.
-
4:03 - 4:05بەڕاستی پێویستیم بە یارمەتی بوو.
-
4:06 - 4:09بۆیە ئێمە فێرخوازانی کۆلێژ، خوێندنی باڵا،
-
4:09 - 4:11پۆست دکتۆرا و پرۆفیسۆرەکان
-
4:11 - 4:15لە دامەزراوە جیاوازەکان و
لە پسپۆری هەمەچەشن -
4:15 - 4:18ڕازیمان کردن یارمەتیمان بدەن و
لەگەڵماندا کار بۆ ئەم بیرۆکەیە بکەن -
4:19 - 4:21بۆ ئەم گریمانەی وەک فێرخوازی
دووەم ساڵی کۆلێژ لام گەڵاڵە ببوو. -
4:22 - 4:25پاش چەندین ساڵ لە ئەنجامدانی
تاقیکردنەوەی زانستی بەیەکەوە -
4:25 - 4:29و تێکەڵ هەڵکیشکردنی
بیرۆکە جیاواز و بەرچاوەکان، -
4:29 - 4:32ڕێگەیەکی نوێ بۆ ئاماژەکانمان دۆزییەوە
-
4:32 - 4:37تیایدا کۆنترۆڵی پەیوەندی خانەکانی
شێرپەنجە بە یەکتری دەکات و جووڵەیان، -
4:37 - 4:39بەندە بە چارەنووسی خانەکە خۆی.
-
4:40 - 4:42هەندێک لە ئێوە لەوانەیە
گوێبیستی ئەمە بووبن، -
4:42 - 4:46چونکە لە زۆربەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
بە کاریگەریەکانی حەسینی ناوی دەرکردووە. -
4:46 - 4:49(پێکەنین)
-
4:49 - 4:55(چەپڵەڕێزان)
-
4:56 - 4:58هێشتا کارمان تەواو نەببوو.
-
4:58 - 5:02پاشان بڕیارماندا کە دەمانەوێت
ئەم ئاماژانە ڕابگرین -
5:02 - 5:05و ئەگەر بمانتوانیبا ڕێگە لە
بڵاو بوونەوەی شێرپەنجە بگرین. -
5:05 - 5:08وەک ئەوەی کارەی بۆ ئاژەڵان پێش
دەرکەوتنی نەخۆشییەکەیان کردمان. -
5:08 - 5:12گیراوەی دەرمانێکمان دۆزییەوە کە
پێک دێت لە تۆسیلیزوماب، -
5:12 - 5:16پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی
جومگەکان (ڕۆمانتیزم) بەکار هاتووە، -
5:16 - 5:20هەروەها ڕێپەڕێکسین دژی شێرپەنجەی
مەمک بەکار هاتووە. -
5:21 - 5:26ئەوەی گیراوەیە دەرمانەی کە دۆزیمانەوە
-
5:26 - 5:29هیچ کاریگەری لەسەر گەشەی گرێکان نەبوو،
-
5:29 - 5:31ڕاستەوخۆ دەچوو بۆ
خانەکان. -
5:32 - 5:35ئەمەش دۆزەرەوەیەکی گرنگ بوو،
-
5:35 - 5:39چونکە ئێستا، هیچ دەرمانێک لە لایەن
دەزگای خۆڕاک و دەرمانی ئەمریکی -
5:39 - 5:42بە ئامانجی ڕێگە گرتن بێت لە
بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە نییە. -
5:42 - 5:46لە ڕاستییدا، بڵاوبوونەوە یاخود،
تەشەنەکردنی شێرپەنجە، -
5:46 - 5:49بەرهەمی لاوەکی گەشەی گڕێکانە.
-
5:49 - 5:53گریمان، ئەگەر بتوانین
گرێکان لە گەشەکردن بوەستێنین، -
5:53 - 5:56ئەو کاتە دەتوانین ڕێگە لە
بڵاوبوونەوەشیان بگرین. -
5:56 - 6:00زۆربەمان دەزانین ئەمە لە ڕاسییەوە دوورە.
-
6:01 - 6:04لە لایەکی ترەوە، ئەم دەرمانە
گیراوەکەی دۆزیمانەوە -
6:05 - 6:09ئامانجی ڕاگرتنی تەشەنەکردنە
نەک ڕێگەگرتن لە گەشەی گڕێکە، -
6:09 - 6:12بەڵام لە ئامانجی ئامێری
ئەو میکانیزمەی کە کۆنتڕۆڵیان دەکات، -
6:12 - 6:15بەڕێگەی ئامانجی کاریگەرییەکانی حەسینی.
-
6:15 - 6:17(پێکەنین)
-
6:17 - 6:22ئەم کارە لە گۆڤاری زانستی
"نەیچەر کەمیونیکێشنس" بڵاوبویەوە، -
6:22 - 6:27من و تیمەکەم کاردانەوەیەکی یەکجار زۆر
لە سەرانسەری جیهان پێمان گەیشت. -
6:27 - 6:31هیچ کەسێک لە تیمەکەم پێشبینی
ئەم جۆرە لە کاردانەوەی نەکردبوو. -
6:31 - 6:33پێمان وابوو ڕووبەرووی
کاردانەوەیەکی بیزارکەر بین. -
6:33 - 6:39من سوپاسگوزارم بەم وەڵامە ئەرێنییەی،
-
6:39 - 6:42نەک تەنها وەک ئەکادیمیایەک،
بەڵکو وەک نەخۆشێکیش پێمگەیشت، -
6:42 - 6:46و ئەم نەخۆشییە ترسناکە کاریگەری لەسەر
خەڵک لە سەرانسەری جیهان هەبوو. -
6:47 - 6:52کاتێک بیر لەم سەرکەوتنەی بەهۆی
پرۆژەی کاریگەرییەکانی حەسینی دەکەمەوە، -
6:52 - 6:57بەهۆی ئەو کەسانەی خۆشبەخت
بووم کارم لەگەڵ کردن. -
6:58 - 6:59فێرخوارە کانی کۆلێژ
-
6:59 - 7:04بە گڕوتینێکی زۆر و پابەندبوونیان
بە کارەکەوە خۆیان نیشانداوە. -
7:05 - 7:08فێرخوازانی خوێندنی باڵا و پۆست دکتۆراش
-
7:08 - 7:12ئەوانەی تەکنینکی نۆییان فێرکردم
-
7:12 - 7:14و دڵنیایان بۆ مانەوەم لەسەر
ئەم ڕێچکەیە پێ بەخشیم . -
7:15 - 7:19پڕۆفیسۆرەکان، یۆداس و و ئۆبی-وان کینۆبیس،
-
7:19 - 7:24شارەزای خۆیان لە بەدیهێنانی ئەم
کارەی کە ئەمڕۆ بەردەستە بەکارهێنا. -
7:25 - 7:29ستافی پاڵپشتی، هاوڕێکانم و خێزانەکەم،
-
7:29 - 7:31ئەو کەسانەی ورەیان بەرز کردینەوە،
-
7:31 - 7:35وایان لێ کردین هەرگیز واز لە
هەوڵ و تێکەشانمان نەهێنین. -
7:35 - 7:38باشترین جۆری هاوڕێییە کە
توانیبێتمان بە دوایدا بگەڕێین. -
7:39 - 7:42هەوڵیکی زۆر بۆ لێکولینەوە لە
بواری تەشەنەکردن پێویستە. -
7:42 - 7:46باوەرم پێ بکەن، بەبێ هەوڵدانم،
من لێرە خۆم نەدەدیتەوە. -
7:47 - 7:50ئێستا تیمەکەمان بەڕەو پێش چووە،
-
7:50 - 7:54و بیرۆکەکانی پرۆژەکەم بۆ بەرەو پێش بردنی
چارەسەرە تێکەڵەکان بەکار دەهێنین -
7:54 - 7:58ئامانجمان ڕێگە لە گەشەی
گریکان و تەشەنەکردنیان بگرن. -
7:58 - 8:02ئێمە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی
نۆی دژی شێرپەنجە دەدەین، -
8:02 - 8:05بۆ ئەوەی ژەهراویەتی سنوردار بکات
و بەرگری دەرمان کەم بکەینەوە. -
8:06 - 8:09و سیستەمەکانی داهێنان بەرەو پێش دەبەین
-
8:09 - 8:14یارمەتی لە بەرەو پێش بردنی
تاقیکردنەوەکانی مرۆڤایەتى دەدەین. -
8:14 - 8:19ئەمەش وام لێ دەکات
بیرم لای هەموو ئەمانە بێت، -
8:19 - 8:22پیشەیەکی باوەر پێنەکڕاو
بە دوای دا دەگەڕێم-- -
8:22 - 8:25هۆکاری ئەوەی من ئەمڕۆ
لێرەم، و قسەتان بۆ دەکەم -
8:25 - 8:28بەهۆی ئەم بیرۆکە بچووکەوەیەوە
-
8:28 - 8:31لەو کاتەی لە سیمینارەکەدا
لە دواوە دانیشتبووم بۆم هات -
8:31 - 8:33کاتێک تەمەن بیست ساڵان بوو.
-
8:34 - 8:39ئێستا بۆم دەردەکەوێت،
من لەسەر ئەم ڕیچکەیەم -
8:39 - 8:43کە ڕێگەم پێدەدات بە شوێن ئەو
کارەدا کە شێتانە حەزم لێیەتی بگەڕێم، -
8:43 - 8:47و هەموو ڕۆژێک شتێک
دەخەمە نێو فەرهەنگی زانیاریەکانم. -
8:48 - 8:53پێویستە بڵێم، کارە دڵخوازەکەی
من لە نێو هەموو ئەم کارانە-- -
8:53 - 8:56بوونم لێرە و قسە کردنە بۆ ئێوە--
-
8:56 - 9:01من کار لەگەڵ کۆمەڵە
کەسانێکی هەمەچەشن کار دەکەم، -
9:01 - 9:07کارەکەم بەهێزتر، باشتر و خۆشتر دەکەن.
-
9:08 - 9:10هەر لەبەر ئەمەش، پێویستە بڵێم
-
9:10 - 9:14هاوکاری توانای دڵخوازی منە.
-
9:15 - 9:19ئەوەی وایلێکردم کە ئەم توانایەم
خۆشبوێت ئەوەیە بۆ من شاز نییە. -
9:19 - 9:21ئەمە لە نێو ناخی هەمووماندایە.
-
9:22 - 9:25کارەکەم ئەوە دەردەخات
خانەکانی شێرپەنجەش -
9:25 - 9:29پشت بە هاریکاری بۆ داگیر کردنی
جەستەمان و بڵاوبوونەوەیان دەبەستن. -
9:30 - 9:35بۆ ئێمە، ئەمە توانایەکی لە ڕادەبەدەرە
ئەم دۆزەرەوە بێ هاوتایەمان -
9:35 - 9:38لە بواری پزیشکی و زانستیدا بەرهەم هێناوە.
-
9:38 - 9:41و ئەو تونا بێ هاوتایە وامان
لێ دەکات پەنا ببەینە بەر -
9:41 - 9:45دروستکردنی شتێک کە لە خۆمان گەورەتر بێت،
-
9:45 - 9:48یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جیهان
ببێتە شوێنێکی باشتر. -
9:49 - 9:54هاریکاری توانایەکی بێ هاوتایە، یارمەتیم
دەدات بەڕەنگاری شێرپەنجە ببمەوە. -
9:55 - 9:59و باوڕم وایە بە هاریکاریەکی ڕاستگۆیانە،
-
9:59 - 10:01ئێمە ڕووبەرووی ئەم
نەخۆشییە ترسناکە دەبینەوە. -
10:02 - 10:03سوپاس
-
10:03 - 10:06(چەثڵەڕێزان)
- Title:
- چۆن خانەکانی شێرپەنجە بە یەک دەگەن .. و چۆن بتوانین بەرەو نەمانیان ببەین
- Speaker:
- حەسینی جایاتیلاکا
- Description:
-
کاتێک خانەکانی شێرپەنجە لە گرێیەکەوە گورزەیەک دروست دەکەن، تونای بەیەک گەیشتن و هاریکاری بۆ جووڵەیان لە نیو جەستەدا هەیە. چی دەبیت ئەگەر ئێمە بتوانین ئەم پڕۆسەیە ڕابگرین؟ ئەم قسەیە لە چوارچێوەی زانستی سەردەم، حەسینی جایاتیلاکا لە ڕێگەی بیڕۆکەکەیەوە، ڕێگە لە بەیەک گەیشتنی خانەکانی شێرپەنجە و بڵاوبوونەوەیان دەگرێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:19
halo fariq approved Kurdish subtitles for How cancer cells communicate -- and how we can slow them down | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How cancer cells communicate -- and how we can slow them down | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How cancer cells communicate -- and how we can slow them down | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How cancer cells communicate -- and how we can slow them down | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How cancer cells communicate -- and how we can slow them down | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How cancer cells communicate -- and how we can slow them down | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How cancer cells communicate -- and how we can slow them down | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How cancer cells communicate -- and how we can slow them down |