< Return to Video

کلیک لەسەر سامانت بکە #٢: باشترین پرسیاری چاوپێکەوتن. ئەلیساندرۆ سێنترۆن

  • 0:01 - 0:05
    ئەو پرسیارە چییە کە لە هەموو
    چاوپێکەوتنێکی کار دەیکەیت؟
  • 0:05 - 0:09
    من دەمەوێت بزانم خەڵک چۆن بیر دەکاتەوە.
  • 0:09 - 0:11
    بۆیە زۆربەی کات ئەو جۆرە پرسیارانە دەکەم
  • 0:11 - 0:12
    کە ئەنجام دەخانە ڕوو
  • 0:12 - 0:15
    وەڵامەکە سەبارەت بە زانین نییە
  • 0:15 - 0:17
    چونکە دەزانم کەسەکە لەوانەیە
    لێکۆڵینەوەی کردبێت
  • 0:17 - 0:19
    لەوانەشە لێکۆڵینەوەیان نەکردبێت.
  • 0:19 - 0:22
    من ڕێز لە حەماسەتی خەڵک بگرم
  • 0:22 - 0:25
    و ئەو ئارەزوویەی کە پێشانی دەدەن،
  • 0:25 - 0:26
    من هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەم،
  • 0:26 - 0:28
    من هەمیشە پرسیاری لەم جۆرە
  • 0:28 - 0:30
    دەکەم:
  • 0:30 - 0:31
    چەند تۆپی گۆڵف لە
  • 0:31 - 0:33
    ئەمریکا هەیە؟
  • 0:33 - 0:34
    من بە دوای وەڵام ناگەڕێم
  • 0:34 - 0:36
    نامەوێت ژمارەیەکی درووست وەربگرم،
  • 0:36 - 0:38
    من دەمەوێت بزانم چۆن بیر دەکەنەوە.
  • 0:38 - 0:40
    ئەمە بە هۆی ئەو بیرۆکەیە
  • 0:40 - 0:42
    کە ئێمە بەرەو جیهانێک دەڕۆین
  • 0:42 - 0:44
    کە خەڵک گرنگی
  • 0:44 - 0:45
    تەنها بە بەرهەم نادەن.
  • 0:45 - 0:48
    بەرهەم تەنها پێداویستییەکە.
  • 0:48 - 0:50
    بەڵکو خەڵک گرنگی بەوە دەدەن کە
  • 0:50 - 0:52
    ئێمە بەرنگاری شێوازی بیر کردنەوەیان بکەین.
  • 0:52 - 0:55
    ئەوان چێژ لەوە دەبینین
  • 0:55 - 0:57
    کە شتێکی تازە بێتە کایەوە.
  • 0:57 - 0:59
    بۆیە لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ
  • 0:59 - 1:01
    فەرمانبەرانی ئاستی سی
  • 1:01 - 1:04
    کە نیو کاتژمێر یان کاتژمێرێک
    کاتیان تەرخان کردووە
  • 1:04 - 1:06
    پێویستە هەست بکەن کە ئەم کاتەیان
  • 1:06 - 1:07
    لەگەڵ تۆ بوون بەفیڕۆ نەچووە،
  • 1:07 - 1:10
    نامەوێت بڵێم لەم ماوە کورتە
    شتێکی نوێ فێر دەبن
  • 1:10 - 1:13
    بەڵام دەکرێت شتەکان
    لە ڕوانگەیەکی تازەوە ببینن.
  • 1:13 - 1:14
    بۆیە، من خەڵکی گەنج خۆشدەوێت
  • 1:14 - 1:17
    کە دەتوانن ئەم بیرۆکانە بەیەکەوە گرێ بدەن
  • 1:17 - 1:19
    و بڵێن: باشە، من
    وەڵامی ئەم پرسیارە نازانم،
  • 1:19 - 1:22
    بەڵام بەم شێوەیە
    دەگەینە وەڵامی ئەم پرسیارە.
  • 1:22 - 1:24
    من زۆر بیر دەکەمەوە،
    بۆیە بیرۆکەی زۆرم بۆ دێت
  • 1:24 - 1:27
    بۆ ئەوەی بزانم ئەم کەسە دەبێت سەرکردە
  • 1:27 - 1:31
    بەهۆی پێدانی کۆمەڵێک
    بیرۆکەی گرنگ و ئاست بەرز
  • 1:31 - 1:33
    کە پێان دەبەخشرێت،
  • 1:33 - 1:35
    بەڵام ئەوان،
  • 1:35 - 1:37
    دەبێت ئەم بیرۆکەیە قبوڵ بکەن
  • 1:37 - 1:40
    و بە شێوەی خۆیان بیرۆکەکە شی بکەنەوە
  • 1:40 - 1:41
    لە دەوری هەمان بیرۆکە.
  • 1:42 - 1:44
    کلیک لە سەر بەستەری زانیاری سامان بکە
  • 1:44 - 1:47
    بۆ ئەوەی پرسیارەکانت ببینێت
    و وەڵامیان دەست بخەیت.
  • 1:47 - 1:50
    کلیک لە سەر ئەم بەستەرە
    بکە بۆ ئەوەی ڤیدیۆی پێشەکی
  • 1:50 - 1:52
    ببینیت و بزانیت بابەتەکان سەبارەت بە چین.
  • 1:52 - 1:54
    یان کلیک لە سەر ئەم بەستەرە بکە بۆ ئەوەی
  • 1:54 - 1:55
    پرسیاری تر زیاد بکەیت،
  • 1:55 - 1:56
    بەشداری بکەیت،
  • 1:56 - 1:57
    یان ڕێگە بۆ درووست کردنی
  • 1:57 - 1:59
    ڤیدیۆیەکی تر لە داهاتوو خۆش بکەیت.
Title:
کلیک لەسەر سامانت بکە #٢: باشترین پرسیاری چاوپێکەوتن. ئەلیساندرۆ سێنترۆن
Description:

بۆ چی ناتوانین لێدوان بنووسین؟ ئێمە دەمانەوێت تێروانینی خەڵک سەبارەت بەم ڤیدیۆیە بزانین! بەڵام سروشتی ڤیدیۆیەکان وادەکەن ئاسان نەبێت گشت لێدوانەکان بخوێنینەوە. بۆ ئەوەی ئیشەکە ڕێکبخەین، ئێمە داواتان لێ دەکەین کە تێروانینی خۆتان سەبارەت بەم سێ ڤیدیۆیە بگەیێنن. سوپاس!
زنجیرەی کلیک لە سەر سامانت بکە، بریتیە لە کۆمەڵیک ڤیدیۆ کە ڕێگە خۆش دەکات پرسیارەکانی خوێندکاران بۆ کەسانی شارەزا لە سەرانسەری جیهان کۆبکرێتەوە. ئەم ڤیدیۆە دەست پێکە شێوازی ئەم کارە روون دەکاتەوە:
http://ed.ted.com/lessons/click-your-fortune-episode-3

ئەم زنجیرەیە وەڵامی کەسانی شارەزا بۆ ئەو پرسیارانەی کە لە لایەن چەندین خوێندکار لە سەرانسەری جیهان لە خوارەوە ڕیز کراون دەخاتەڕوو. ئایا دەتەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ پاڵەوانێک بکەیت؟ ئایا ئیشێک هەیە کە بتەوێت بزانێت لایەنە شاراوەکانی چین؟ تکایە پێشنیار بکەن و بیرۆکە بخەنەروو بۆ ئەوەی لە داهاتوو کاری لەسەر بکرێت. لەم بەستەرە ڤیدیۆکانی زنجیرەی کلیک لەسەر سامانت بکە سەیر بکەن:
https://community.ed.ted.com/teded/topics/suggest_questions_careers_and_people_for_the_next_click_your_fortune_episode

ئەدیتاڵ ئیلا: دیزایەنەری بەردەوامی دان.
ساندرا ئامۆدێت: پسپۆری مێشک و نووسەر.
جۆن وێرنەر: تیمی بەڕێوەبردن، مامۆستا، توێژەر، زانکۆی MIT
ئەلیساندرۆ سێنترۆن: جێگری بەڕێوەبەری فرۆشتن و دابەش کردن، کۆمپانیایی ستیلکەیس.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
02:06

Kurdish subtitles

Revisions