< Return to Video

چۆن ژیری دەستکرد تڕاکێکی دەنگی کەسی بۆ ژیانت دادەڕێژێت

  • 0:01 - 0:04
    دووساڵ و نیو پێش ئێستا سەیری فیلمێکم کرد
    (Her) بە ناوی.
  • 0:04 - 0:09
    فیلمەکە سامانسای دەردەخست، وەک شێوەیەک
    لە ژیری دەستکرد
  • 0:10 - 0:11
    کە شێوەیەکی بەرجەستەی وەرنەدەگرت.
  • 0:12 - 0:14
    و چونکە نەیدەتوانی لە وێنە دەربکەوێت،
  • 0:14 - 0:16
    سامانسا بڕیاڕی دا پارچەیەک مۆسیقا بنووسێت
  • 0:16 - 0:20
    کە ساتێک لەژیانی بگرێت وەک چۆن
    وێنەی فۆتۆگرافی دەیکات.
  • 0:21 - 0:25
    وەک مۆسیقاژەنێک و ئەندازیارێک، کەسێک کە
    لە خێزانێکی هونەرمەند گەورەبوو بێت،
  • 0:25 - 0:30
    پێم وابوو ئەم بیرۆکەی وێنەی مۆسیقاییە
    زۆر بەهێز بوو.
  • 0:30 - 0:33
    بڕیارمدا کە ئاواز دانەرێکی ژیری دەست کرد
    دروست بکەم.
  • 0:33 - 0:36
    ناوی ئەیڤایە، وخاوەن ژیریەکی دەستکردە
  • 0:36 - 0:39
    کە ئاوازدانانی مۆسیقا فێر بووە
  • 0:39 - 0:42
    بەخوێندنەوەی زیاتر لە سی هەزار پارچەی
    مەزنترینەکانی مێژوو.
  • 0:42 - 0:45
    ئەمە نموونەیەکی چۆنیەتی ئاڵگۆڕیتمە
  • 0:45 - 0:47
    کە دەردەکەوێت وەک ڕیزکراوێکی بیرکاری.
  • 0:47 - 0:49
    ئەمانەش سی هەزار پارچەن،
  • 0:49 - 0:51
    نوسراون وەک مۆزارت و بتهۆڤن،
  • 0:51 - 0:53
    وەک چوارچێوە یەکی تاک دەردەکەوێت.
  • 0:56 - 1:00
    ئینجا لە ڕێگەی تۆڕی هەستە دەمار
    ئایڤا لە شێوەی پارچەکان دەگەڕێت.
  • 1:00 - 1:04
    و بەهۆی چەندین باڕ لە مۆسیقا،
  • 1:04 - 1:08
    هەوڵ دەدات پێشبینی ئەو پلە مۆسیقایە
    بکات کە بە دوایدا دێت.
  • 1:08 - 1:10
    و کاتێک لەم پێشبینیانە باش دەبێت،
  • 1:10 - 1:14
    دەتوانێت چەند کۆمەڵێک لە یاسای بیرکاری
    دروست بکات
  • 1:14 - 1:15
    بۆ ئەم ستایلەیی مۆسیقا
  • 1:15 - 1:18
    بۆ درووست کردنی ئاوازی ڕەسەنی خۆیی.
  • 1:18 - 1:22
    و بەجۆرێک وەک چۆن ئێمەی مرۆڤ
    ئاواز دادەنێین.
  • 1:23 - 1:24
    بە پڕۆسەی تاقیکردنەوە و هەڵە کردن
  • 1:24 - 1:27
    کە تیایدا لەوانەیە هەموو کات نۆتەی
    خۆمانمان دەست نەکەوێت.
  • 1:27 - 1:28
    بەڵام دەتوانین ڕاستی بکەینەوە
  • 1:29 - 1:32
    یاخود بە گوێی مۆسیقیمان یان
    زانیاری مۆسیقیمان.
  • 1:33 - 1:38
    بەڵام ب ۆئەیڤا ئەم پڕۆسەیە وەرگیراوە لە
    چەندین ساڵ فێربوون،
  • 1:38 - 1:41
    دەیەها ساڵ وەک هونەرمەند،
    مۆسیقا ژەن و ئاوازدانەر،
  • 1:41 - 1:43
    لە فێربوونی چەند کاتژمێرێک.
  • 1:43 - 1:46
    بەڵام مۆسیقا هونەرێکی کەسییە.
  • 1:46 - 1:47
    و پێویست بوو فێری ئەیڤایی بکەین
  • 1:48 - 1:50
    چۆن مۆسیقای گونجاو بۆ کەسی گونجاو دابڕێژێت
  • 1:50 - 1:52
    چونکە خەڵکی سەلیقەی جیاوازی هەیە.
  • 1:52 - 1:56
    و بۆ کردنی ئەمە ٣٠پۆلی وەسفکراوی جیا
    پیشانی ئەڵیگۆریتم دەدەین
  • 1:56 - 1:58
    بۆ هەر پارچەیەک لە داتا بەیسەکەمان.
  • 1:58 - 2:01
    ئەو پۆلە وەسفکراوانە وەک هەوەس وان
  • 2:01 - 2:04
    یان چڕی تۆنێک یان ستایلی ئاوازدانەر بۆ
    پارچەیەک
  • 2:04 - 2:06
    یان ئەو چاخەی کە تیایدا نوسراوە.
  • 2:06 - 2:08
    لە ڕێگەی بینینی هەموو ئەو داتایانە،
  • 2:08 - 2:11
    ئەیڤا دەتوانێت وەڵامدانەوەی بۆ داواکاری
    زۆر ورد هەبێت.
  • 2:12 - 2:15
    وەک ئەو داواکاریانەی بەم دواییانە
    خستمانە پڕۆژەیەکەوە،
  • 2:15 - 2:18
    داوامان لێکرا پارچەیەک دروست بکەین
  • 2:18 - 2:21
    کە وەک یادەوەری تڕاکی دەنگی فیلمێکی
    خەیاڵی زانستی بێت.
  • 2:22 - 2:26
    و ئەو پارچەیەی کە دروست کرا ناوی
    بوو (Among the Stars)
  • 2:26 - 2:30
    تۆمارکرا لەگەڵ ئۆرکێسترای سی ئێم جی لە
    هۆڵیوود،
  • 2:30 - 2:31
    لە ژێردەستی ئاوازدانەری مەزن
    جۆن بێڵ
  • 2:31 - 2:35
    و ئەوەی تۆمارکرا، ئەیڤا دروستی کرد.
  • 2:36 - 2:43
    مۆسیقا
  • 3:18 - 3:20
    مۆسیقا تەواو بوو
  • 3:23 - 3:24
    ڕاتان چیە؟
  • 3:24 - 3:28
    چەپڵە
  • 3:28 - 3:30
    سوپاستان دەکەم.
  • 3:30 - 3:34
    کەوایە وەک بینیتان ژیری دەستکرد دەتوانێت
    پارچەی جوان دروست بکات،
  • 3:34 - 3:36
    و باشترین بەشی
  • 3:36 - 3:38
    ئەوەیە مرۆڤ دەتوانێت بیان هێنێتە ژیان.
  • 3:40 - 3:41
    و ئەوە یەکەم جار نیە لە مێژوودا
  • 3:41 - 3:45
    تەکنەلۆژیا داهێنانی مرۆڤ بەرزبکاتەوە.
  • 3:45 - 3:48
    مۆسیقا ڕاستەوخۆ لە زۆربەی فیلمە
    بێدەنگەکان بەکارهاتووە
  • 3:48 - 3:49
    بۆ بەهێزکردنی ئەزموونەکە.
  • 3:50 - 3:53
    بەڵام کێشەکە لەگەڵ مۆسیقای ڕاستەوخۆ ئەوەیە
    لەگەڵ شوێن ناگونجێت.
  • 3:53 - 3:56
    شتێکی زۆر سەختە سەمفۆنیایەکی تەواو
    لەسەر شانۆیەکی بچووک دابنرێت،
  • 3:56 - 3:59
    زۆر سەختە ئەمە لە هەموو شانۆکانی
    جیهان بکرێت.
  • 3:59 - 4:02
    بۆیە کاتێک تۆمارکردنی مۆسیقا داهێنرا،
  • 4:02 - 4:04
    نوسەر و دەرهێنەری فیلمەکان ڕێگەیان پێدرا،
  • 4:04 - 4:07
    کە تۆمارکردنی پێیشوەختە بکەن بۆ
    مۆسیقای ڕەسەن
  • 4:07 - 4:10
    و بگونجێت لەگەڵ هەموو چوار چێوەیەکی
    چیرۆکەکەیان.
  • 4:10 - 4:13
    و ئەمەش بەڕاستی بەرزکردنەوەی داهێنان بوو.
  • 4:15 - 4:18
    دووساڵ و نیو پێش ئێستا کاتێک سەیری فیلمی
    م کرد (Her).
  • 4:18 - 4:21
    ئاوا بیرمکردەوە کە مۆسیقایی کەسی
  • 4:21 - 4:25
    گەورەترین گۆڕانکاری داهاتوومان دەبێت
    بۆ کارکردن و داڕشتنی مۆسیقا.
  • 4:26 - 4:30
    چونکە لەمڕۆدا ناوەڕۆکی کارلێک کردوومان
    هەیە وەک یارییە ڤیدیۆکان،
  • 4:30 - 4:33
    کە سەدان کاتژمێرە لە کارلێکردن لەگەڵیان،
  • 4:33 - 4:36
    بەڵام تەنها دوو کاتژمێر مۆسیقا هەیە بەگشتی
  • 4:36 - 4:38
    ئەمەش یانی مۆسیقا دووبارە و
    دووبارە دەبێتەوە
  • 4:38 - 4:40
    دووبارەو دووبارە بەڵام
    ئەزموونیکی نوقم بوو نییە.
  • 4:40 - 4:44
    بۆیە کار دەکەین لەسەر ئەوەی دڵنیا بینەوە کە
    ژیری دەستکرد دەتوانێت
  • 4:44 - 4:47
    بە سەدان کاتژمێر مۆسیقایی کەسی دابڕێژێت
  • 4:47 - 4:51
    بۆ ئەم حاڵەتانەی کە داهێنانی مرۆڤ
    پێوانە ناکرێت.
  • 4:51 - 4:54
    نەک هەربە تەنها بۆ یارییە ڤیدیۆیەکان.
  • 4:55 - 4:59
    بتهۆڤن پارچەیەکی بۆخۆشەویستەکەی نوسی بە
    (For Elise) ناوی
  • 4:59 - 5:03
    خەیاڵ بکە ئەگەر
    بتهۆڤن بگەڕێنینەوە بۆ ژیان.
  • 5:03 - 5:08
    و ئەگەر لە تەنیشتت دابنیشیت و
    مۆسیقایەک بۆ کەسایەتیت دابڕێژێت
  • 5:08 - 5:09
    بۆ چیڕۆکی ژیانت.
  • 5:11 - 5:13
    یان خەیاڵ بکە یەکێکی وەک
    ماڕتن لوسەر کینگ، بە نموونە،
  • 5:13 - 5:15
    ئاوازدانەرێکی ژیری دەستکردی هەبوایە.
  • 5:15 - 5:17
    و ئەو کات بیرمان هاتبایەوە
  • 5:17 - 5:19
    "I have a dream"
    تەنیا ئاخاوتنێکی مەزن نییە،
  • 5:19 - 5:22
    بەڵکو پارچەیەکی مەزن لە مۆسیقا و
    بەشێک لە مێژوومان،
  • 5:22 - 5:24
    و گرتنی ئایدیاڵی دکتۆر کینگ.
  • 5:24 - 5:26
    ئەمە ڕوانینی ئێمەیە لە ئەیڤا:
  • 5:26 - 5:29
    بۆ کەسیەتی کردنی مۆسیقا
    کەوایە هەر یەکێک لە ئێمە
  • 5:29 - 5:30
    هەر تاکێک لە جیهان
  • 5:30 - 5:33
    دەتوانن تێپەڕبن بۆ
    تڕاکی دەنگی کەسی راستەوخۆ،
  • 5:33 - 5:36
    لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیان و کەسایەتیان.
  • 5:38 - 5:42
    "کەواتە ئەم ساتە لێرە پێکەوە لە "TED
    بەشێکە لە چیڕۆکی ژیانمان.
  • 5:42 - 5:46
    بۆیە گونجاوە گەر ئەیڤا پارچەیەک
    مۆسیقا بۆ ئەم ساتە دروست بکات.
  • 5:47 - 5:49
    ئەمەش ئەوەیە کە کردمان.
  • 5:49 - 5:54
    بۆیە من و تیمەکەم کارمان کرد لەسەر
    "لادانی ئەیڤا بە ستایلی زرنگانەوەی "TED
  • 5:54 - 5:58
    مۆسیقایەک وامان لێ بکات هەست بکەین
    بە ڕەهبەت و سەرسامی.
  • 5:58 - 6:02
    ئەنجامەکە پێی دەڵێن
    "The Age of Amazement"
  • 6:02 - 6:04
    خۆم ناوم ناوە نەک ژیری دەست کرد.
  • 6:04 - 6:05
    پێکەنین
  • 6:06 - 6:09
    من هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم
    کە پیشانتان بدەم،
  • 6:09 - 6:11
    بۆیە گەر ویستتان چاوتان دابخەن گوێی
    بۆ بگرن.
  • 6:11 - 6:12
    زۆر سوپاستان دەکەم.
  • 6:14 - 6:18
    مۆسیقا
  • 6:23 - 6:26
    [The Age of Amazement
    Composed by AIVA]
  • 8:08 - 8:09
    مۆسیقا کۆتای هات
  • 8:09 - 8:10
    ئەمە بۆ هەموتان بوو.
  • 8:10 - 8:11
    سوپاستان دەکەم.
  • 8:11 - 8:16
    چەپڵە
Title:
چۆن ژیری دەستکرد تڕاکێکی دەنگی کەسی بۆ ژیانت دادەڕێژێت
Speaker:
پیێر باغو
Description:

ئەیڤا بناسە، ژیریەکی دەستکرد کە مەشقی پێکراوە لە داڕشتنی ئاوازی مۆسیقا بە خوێندنەوەی زیاتر لە سی ھەزار لە پارچە ھەرە مەزنەکانی مێژوو. لەم ئاخاوتن و پێشکەشکردنە جادووییە، پیێر باغو ئەو ئاوازانە لێ دەدات کە ئەیڤا دایناون و خەونەکەی ھاوبەشی پێ دەکات: بۆ دروست کردنی تڕاکی دەنگی ڕەسەنی ڕاستەوخۆ لەسەر بنەمای مەیل و کەسایەتیمان

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:29

Kurdish subtitles

Revisions