Return to Video

چی ڕوودەدات ئەگەر درەختی هەموو شارەکان ببڕینەوە؟ - ستیفان ئەی ئای

  • 0:07 - 0:10
    ئەوە چیرۆکی دوو شاری کۆن
  • 0:10 - 0:14
    و درەختەکانە کە چارەنووسی
    خۆیان دیاری دەکەن.
  • 0:14 - 0:20
    ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین ئورك زۆرترین ڕێژەی
    دانیشتوانی هەبوە لەچاو شاری نیویۆرکی ئێستا
  • 0:20 - 0:25
    ئەو پایتەختە قەڕەباڵغە دەبێت بە بەردەوامی
    سیستەمی ئاودێری فراوان بکات
  • 0:25 - 0:27
    بۆ پێدانی خۆراك بە دانیشتوانە
    زۆرەکەی.
  • 0:27 - 0:34
    ٢٥٠٠ساڵ دواتر لە سریلانکا، شاری
    ئەنورادهاپورا ڕووبەڕوی هەمان کێشەی بووەوە.
  • 0:34 - 0:36
    ئەوانیش بە هەمان شێوە
    هەمیشە گەشەیان دەکرد، و
  • 0:36 - 0:42
    وەکو ئورك، شارەکەیان پشتی بە
    سیستەمێکی ئاودێری بەهێز بەست بوو.
  • 0:42 - 0:48
    ئورك گەورە بوو و جووتیارەکان درەختەکانیان
    بۆ دروستکردنی مەودا بۆ دانەوێڵەی زیاتر
  • 0:48 - 0:52
    بڕیەوە. لە ئەنورادهاپورا،
    هەرچەندە، درەختەکان پیرۆز بوون.
  • 0:52 - 0:55
    شارەکەیان لقێکی درەختی بودی لە خۆگرتبوو
  • 0:55 - 0:59
    کە بوودا خۆی گوتبووی لە ژێریدا
    بە ڕووناک کردنەوە گەشتووە.
  • 0:59 - 1:02
    ڕێزگرتنی ئایینی تەوری
    جوتیارەکانی هێواش کردەوە
  • 1:02 - 1:07
    و تەنانەت شارەکە ڕابەری چاندنی درەختی
    زیاتری کرد لە باخچە شارستانییەکان.
  • 1:07 - 1:10
    سەرەتا، فراوان بوونی ئورك
    بە باشی کاری دەکرد.
  • 1:10 - 1:13
    بەڵام بە بێ بوونی درەخت
    بۆ پاڵاوتنی سەرچاوەی ئاوەکە،
  • 1:13 - 1:17
    سیستەمی ئاوەڕۆی ئوروك
    بەرەو پیس بوون ڕۆیشت.
  • 1:17 - 1:20
    بە هەڵمبوونی ئاو نیشتنی کانزای
    لە دوای خۆی بەجێهێشت،
  • 1:20 - 1:23
    کە خاکەکەی بۆ کشتوکاڵ زۆر سوێر کردبوو.
  • 1:23 - 1:27
    بە پێچەوانەوە، سیستەمی ئاوەڕۆی
    ئەنورادهاپورا نەخشەی کێشرا بۆ کارکردن
  • 1:27 - 1:30
    بە گونجاندن لەگەڵ دارستانی دەوروبەری.
  • 1:30 - 1:34
    شارەکەیان لەکۆتاییدا گەشەی کرد
    بۆ دووهێندەی دانیشتوانی ئورك،
  • 1:34 - 1:41
    ئەمڕۆ ئەنورادهاپورا هێشتا گرنگی بە درەختە
    چێنراوەکانی سەروو ٢٠٠٠ساڵ پێش ئێستا دەدات.
  • 1:41 - 1:45
    لەوانەیە وا بیر لە سروشت بکەینەوە
    کە پەیوەندی بە مەودا شارستانیەکانمان نییە،
  • 1:45 - 1:50
    بەڵام درەختەکان هەمیشە بەشێکی
    بنچینەیی شارە سەرکەوتووەکان بوون.
  • 1:50 - 1:54
    درەختەکان وەك ئیسفنجێكی سروشتی کار دەکەن،
    ئاوی بارانی بەخوڕ هەڵدەمژێت
  • 1:54 - 1:57
    بەر لە دووبارە بەرەڵاکردنی بۆ بەرگەهەوا.
  • 1:57 - 2:00
    تۆڕی ڕەگەکانی لە داڕمانە
    قوڕییەکان دەیپارێزن
  • 2:00 - 2:04
    لەکاتی ڕێگەدانی خاك بۆ پاراستنی
    ئاو و پاڵاوتنی ژەهرەکان.
  • 2:04 - 2:06
    ڕەگەکان یارمەتی ڕێگری کردن لە لەفاو دەدەن،
  • 2:06 - 2:10
    لەکاتی کەم بوونی پێویستییەکانی
    بەکارهێنانی ئاوی زریان و چارەسەرەکانی.
  • 2:10 - 2:15
    گەڵا کوندارەکانی ڕوەك هەوا پاك دەکاتەوە لە
    ڕێی گلدانەوەی کاربۆن و هۆکاری تری پیس بوون
  • 2:15 - 2:18
    وایان لێدەکات گرنگ بن لە
    جەنگان دژی گۆڕانی کەش و هەوا.
  • 2:18 - 2:23
    مرۆڤایەتی بۆ چەند سەدەیەك سوودی
    دار و درەختی بۆ دەرنەکەوتووە.
  • 2:23 - 2:27
    بەڵام درەختەکان تەنها بۆ تەندروستی
    ؛ژێرخانی شارەکان گرنگ نییە
  • 2:27 - 2:31
    بەڵکو ئەوان ڕۆڵێکی زۆر پێویست
    بۆ تەندروستی هاوڵاتیانیش دەگێڕن. لە ساڵانی
  • 2:31 - 2:36
    ساڵانی ١٨٧۰، مانهاتن لە دەرەوەی باخچەکانی
    دورگەکە خاوەنی چەند درەختێکی کەم بوو.
  • 2:36 - 2:38
    بە بێ بوونی درەخت بۆ دابینکردنی سێبەر،
  • 2:38 - 2:42
    باڵەخانەکان بەرزکرانەوە بۆ نۆ هێندە
    زیاتری تیشکدانەوەی خۆری
  • 2:42 - 2:45
    لەکاتی شەپۆلە گەرمە کوشندەکانی هاوین.
  • 2:45 - 2:48
    لەگەڵ پێوانەکانی چەرخی
    دواکەوتووی تەندروستی ئەو کاتە،
  • 2:48 - 2:53
    گەرمایە توندەکە وای لە شارەکە کرد ببێتە
    زەویەك بۆ هەڵهێنانی بەکتریا وەک کۆلێرا.
  • 2:53 - 2:58
    لە هۆنگ کۆنگی ئیستادا، تەلارە بەرزەکان
    و ژێرخانەکانی ژێر زەوی
  • 2:58 - 3:00
    وایکردووە گەشە کردنی درەختەکان سەخت بێت.
  • 3:00 - 3:04
    ئەوانە هاوکارن بۆ خراپی
    سروشتی هەوای شارەکان،
  • 3:04 - 3:08
    کە دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردن و
    و کەمکردنی چالاکی سییەکان.
  • 3:08 - 3:10
    و درەختەکان کاردەکەنە
    سەر تەندروستی مێشکی ئێمەش.
  • 3:10 - 3:15
    توێژینەوەکان دەریدەخەن کە هەبوونی گەڵای
    سەوزی درەخت مەودای سەرنجدان زیاد دەکات
  • 3:15 - 3:18
    و ڕێژەی پەستانیش کەمدەکاتەوە.
  • 3:18 - 3:22
    ئەوەش دەردەخات کە نەخۆشەکانی
    ئەو نەخۆشخانانەی دیمەنی دیواری خشتیان هەیە
  • 3:22 - 3:26
    هێواشتر چاکدەبنەوە بە بەراورد بەوانەی
    دیمەنی درەختەکانیان هەیە.
  • 3:26 - 3:29
    بە خۆشحاڵیەوە، زۆربەی شارەکان پڕن
    لەو دیمەنانەی وەکو ئەوە
  • 3:29 - 3:31
    .و ئەمە ڕێکەوت نییە
  • 3:31 - 3:33
    ،لەسەرەتای سەدەی هەژدە
  • 3:33 - 3:38
    پلان دانەرانی شارەکان دەستیان کرد بە گرتنە
    باوەشی گرنگییەکانی درەختە شارستانییەکان.
  • 3:38 - 3:43
    لە ساڵی ١٧٣٣، فەرماندە جەمیس ئۆگلیسۆرپ
    پلانی شاری ساڤنای دانا لە جۆرجیا
  • 3:43 - 3:48
    تا دڵنیابێت کە هیچ گەڕەکێك ٢ خولەك
    زیاتر لە باخچەوە دوور نییە. دوای
  • 3:48 - 3:54
    جەنگی جیهانی دووەم کۆپنهاگن ئاڕاستەی هەموو
    گەشەپێدانە نوێکانی بە دڕێژایی ٥ شاڕێ کرد.
  • 3:54 - 3:57
    هەریەکیان دەکەوێتە نێوان باخچەیەک.
  • 3:57 - 3:59
    ئەو نەخشەیە جیڕی شارەکانی زیاد کرد
  • 3:59 - 4:01
    بۆ پیس بوون و کارەساتە سروستیەکان.
  • 4:01 - 4:04
    و درەختە شارستانییەکان تەنها سود
    بە مرۆڤەکان ناگەیەنن.
  • 4:04 - 4:08
    دارستانە باخچەیەکانی پۆرتلاند پارێزگاری لە
    هەمەجۆری بایۆلۆجی سروشتی هەرێمەکە دەکون،
  • 4:08 - 4:11
    شارەکە دەکاتە ماڵێك بۆ
    ڕووەکی ناوخۆیی هەمەجۆر،
  • 4:11 - 4:16
    ۱۲۲ جۆر باڵندە، و ٦٢ جۆر
    لە گیانەوەری شیردەر.
  • 4:16 - 4:20
    هیچ شارێك زیاتر پەیوەست نییە
    بە درەختەوە بەراورد بە سەنگافورە.
  • 4:20 - 4:26
    لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە، حکومەتی سەنگافور
    زیاتر لە ١.٢ ملیۆن درەختی چاندووە،
  • 4:26 - 4:32
    وەکو ئەوانەی زیاتر٥٠ مەتر درێژن لە باخچە
    ستوونیەکان پێیان دەڵێن درەختە نایابەکان.
  • 4:32 - 4:36
    ئەو پێکهاتانە پارێزگاری لە خۆیان دەکەن
    و بەنزیکی پارێزەری
  • 4:36 - 4:39
    ووزەی خۆرە و ئاوی باران کۆدەکاتەوە.
  • 4:39 - 4:44
    درەختەکان و گژوگیا لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٪
    ی ڕووبەری فراوانی سەنگافور دادەپۆشێ،
  • 4:44 - 4:46
    کەمکردنەوەی پێویستی بۆ گونجاندنی هەوا
  • 4:46 - 4:49
    و هاندانی گواستنەوەی کەمی پیسی دەدات.
  • 4:49 - 4:55
    تا٢٠٥٠، مەزەندە دەکرێت کە زیاتر
    لە ٦٥٪ی دانیشتوانی دونیا لە شارەکان بژین.
  • 4:55 - 4:59
    پلان دانەری شارەکان دەتوانن نەخشەی
    هاوڕێی ژینگە دابمەزرێنن،
  • 4:59 - 5:02
    بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەسانەی
    کە لە دارستانە شارستانییەکان دەژین
  • 5:02 - 5:06
    بۆ ئەوەی بیانکەن بە
    ماڵێك بۆ زیاتر لە مرۆڤ.
Title:
چی ڕوودەدات ئەگەر درەختی هەموو شارەکان ببڕینەوە؟ - ستیفان ئەی ئای
Speaker:
ستیفان ئەی ئای
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/what-happens-if-you-cut-down-all-of-a-city-s-trees-stefan-al

تا٢٠٥٠، مەزەندە دەکرێت کە زیاتر لە ٦٥%ی دانیشتوانی دونیا لە شارەکان بژین. لەوانەیە وا بیر لە سروشت بکەینەوە کە پەیوەندی نییە بە مەودا شارستانیەکانمان، بەڵام درەختەکان هەمیشە بەشێکی بنچینەیی بوون لە شارە سەرکەوتووەکان. مرۆڤایەتی بۆ چەند سەدەیەك سوودی دار و درەختی دەرخستووە لەو کاتەوەی یەکەم شار چەندین ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە. کەواتە چی وای کردووە درەختەکان زۆر گرنگ بن بۆ پاراستنی شارەکان؟ ستیفان ئال ڕونی دەکاتەوە.

وانەێک لەلایەن ستیڤان ئال، دەرهێنان لەلایەن مێتێ ئیلێنێ هۆڵمریس

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:05

Kurdish (Central) subtitles

Revisions