Return to Video

بۆ ئەوەی گوێت لەو میوزیکە بێت پێویستە بە جەستە لەوێ بیت.

  • 0:03 - 0:08
    (میوزیک)
  • 0:08 - 0:11
    بۆ هەریەک لە ئێوە کە سەردانی نیویۆڕکی
    کردووە یان لە شاری نیویۆڕک ژیاوە،
  • 0:11 - 0:16
    لەوانەیە ئەو وێنانەتان لا ئاشنابێت.
  • 0:16 - 0:18
    ئەوە پاڕکی ناوەندیە،
  • 0:18 - 0:20
    یەکێک لە جوانترین نەخشەکێشراوە
  • 0:20 - 0:22
    شوێنە گشتیەکانە لە ئەمریکا،
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام بۆ ئەوەی سەردانی نەکردووە،
  • 0:25 - 0:29
    ئەم وێنانەی بە شێوەیەکی تەواو وەرنەگرتووە.
  • 0:29 - 0:31
    بۆ ئەوەی بەڕاستی لەو باخە
    ناوەندیە تێبگەیت،
  • 0:31 - 0:34
    دەبێت بەجەستە لەوێ بیت.
  • 0:34 - 0:38
    باشە، هەمان شتیش بۆ میوزیک دروستە،
  • 0:38 - 0:41
    کە من و براکەم هەستاین بە نوسین و کێشانی
  • 0:41 - 0:44
    بەتایبەتی بۆ پاڕکە ناوەندیەکە.
  • 0:44 - 0:49
    (میوزیک)
  • 0:49 - 0:52
    حەزدەکەم ئەمڕۆ دەربارەی ئەو
    کارە کەمێک قسەتان بۆ بکەم
  • 0:52 - 0:55
    کە لەگەڵ هایزی برام پێی هەڵدەستین--
  • 0:55 - 0:58
    ئەوە ئێمەین لەوێ. لەڕاستیدا هەردووکمانین
  • 0:58 - 1:02
    بەدیاریکراوی دەربارەی ئەو چەمکەیە کە گەشەی
    پێدەدەین لە چەند ساڵی ڕابردووەوە،
  • 1:02 - 1:06
    بیرۆکەی شوێنی وشیارکردنەوە بە میوزیک.
  • 1:06 - 1:08
    ئێستا، من و براکەم، میوزیکژەنین
  • 1:08 - 1:09
    و مۆسیقا بەرهەمدێنین.
  • 1:09 - 1:11
    بەیەکەوە کاردەکەین لەوەتەی،
  • 1:11 - 1:13
    باشە، لەڕاستیدا هەر لە منداڵییەوە.
  • 1:13 - 1:16
    بەڵام بەو دواییانە، ئێمە زیاتر و زیاتر
    شەیدا و خولیای
  • 1:16 - 1:17
    ئەو پڕۆژانە بووینە کە هونەر
  • 1:17 - 1:20
    و تەکنەلۆژیا ئاوێتەی یەکتر دەبن،
  • 1:20 - 1:22
    هەر لە دروستکردنی دەنگی دیمەنی تایبەت
  • 1:22 - 1:24
    و دانانی ڤیدیۆ
  • 1:24 - 1:27
    بۆ ڕێکخستنی کۆنسێرتە پڕجۆش و خرۆشەکان.
  • 1:27 - 1:30
    بەڵام ئەمڕۆ دەمەوێت تیشک
    بخەمە سەر ئەو بیرۆکەی
  • 1:30 - 1:34
    تایبەت بە نوسینی مۆسیقا بۆ شوێنە
    بەرجەستەکان.
  • 1:34 - 1:36
    بەڵام پێش ئەوەی بە قوڵی هەنگاو بنێم
    لەو ڕووەوە،
  • 1:36 - 1:38
    با بۆتان باسبکەم
    چۆن دەستمان کرد
  • 1:38 - 1:40
    بەو بیرۆکەیە.
  • 1:40 - 1:42
    من و براکەم لە نیویۆرک دەژیاین
  • 1:42 - 1:44
    کاتێک هونەرمەندان کریستۆو جەین کڵاود
  • 1:44 - 1:46
    هەستان بە پێکهێنانی هونەری سەردەم،
    دەروازەکان،
  • 1:46 - 1:48
    لە باخی ناوەندا.
  • 1:48 - 1:49
    بە سەدان لەو پەیکەرە بریقەدارانەی
  • 1:49 - 1:52
    بۆ چەند هەفتەیەک باغەکەیان ڕازاندۆتەوە،
  • 1:52 - 1:54
    پێچەوانەی ئەو بەرهەمەی نمایشکراوە
  • 1:54 - 1:56
    لە شوێنی سروشتی تردا،
  • 1:56 - 1:59
    وەک ئەلبومی سەر دیوارێک یان مۆزەخانەیەک،
  • 1:59 - 2:01
    کارێک بوو بەڕاستی شایەنی گفتوگۆکردنبوو
  • 2:01 - 2:03
    لەگەڵ ئەو شوێنە،
  • 2:03 - 2:05
    و بە زۆر ڕێگە، دەروازەکانی
    پارکی ناوەندی
  • 2:05 - 2:06
    لە ڕاستیدا ئاهەنگێک بوو بۆ
  • 2:06 - 2:09
    دیزایین و نەخشەسازییە ناوەزەکەی فرێدریک
    ئۆڵمستێد،
  • 2:09 - 2:11
    ئەو بیرۆکەیە ئەزمونێک بوو لە یادمان دەبێت
  • 2:11 - 2:13
    بۆ ماوەیەکی درێژو، ساڵانی داهاتوو،
  • 2:13 - 2:16
    لەگەڵ براکەم گەڕاینەوە بۆ ئەوەی لە
    واشنتۆنی پایتەخت بژین،
  • 2:16 - 2:19
    و دەستمان بە پرسیارکردن کرد،
  • 2:19 - 2:20
    ئایە لە توانادایە،
  • 2:20 - 2:22
    بە هەمان ڕێگەی کە
    دەروازەکان
  • 2:22 - 2:25
    کە وەڵامدەری نمایشی بوو بۆ
    نەخشاندنی بەرجەستەی باخەکە،
  • 2:25 - 2:30
    مۆسیقایەک بنوسرێت بۆ شوێنەکە؟
  • 2:30 - 2:32
    کە ئێمەی گەیاندە ئێرە.
  • 2:32 - 2:37
    (میوزیک)
  • 2:37 - 2:41
    ئەلبومی پاڕکی مۆڵی نیشتانی'ناشناڵ مۆڵ'مان
    بڵاوکردەوە،
  • 2:41 - 2:43
    ئەلبومێکی ئاگاداری ناوچەیی
  • 2:43 - 2:46
    بەتایبەتی وەک بەرنامەی مۆبایل بڵاوکرایەوە
  • 2:46 - 2:50
    کە بەکاردێت بۆ ئەرکی دەستنیشانکردنی
    شوێن بە ئامێری مۆبایل
  • 2:50 - 2:53
    بۆ ئەوەی بە شێوەی شەپۆڵی دەنگی نەخشەی
    تەواوی پارکەکە بکێشێن
  • 2:53 - 2:58
    لە شارەکەمان واشنتۆنی پایتەخت.
  • 2:58 - 3:00
    سەدان پارچە مۆسیقای
  • 3:00 - 3:04
    کە پەیوەستن بە بەشە جیاکانی پارکەکە هەیە
  • 3:04 - 3:07
    هەربۆیە وەک گوێگرێک شوێنەکەت لا
    سەرنجڕاکێش دەبێت،
  • 3:07 - 3:10
    بەشەکانی مۆسیقا بە دەوری خۆیدا
    بڵاوبکاتەوە.
  • 3:10 - 3:12
    و هەروەها ئەوە لیستی گۆرانیەکان نییە
  • 3:12 - 3:15
    کە تایبەتە بەو باخچەیەوە،
  • 3:15 - 3:18
    بەڵکو کۆمەڵێک لە ئاوازو ڕیتمە جیاجیاکانە
  • 3:18 - 3:20
    کە لەگەڵ یەکتر پێکدێن وەک پارچەی بەشەکان
  • 3:20 - 3:22
    بەبێ بەستنەوە تێکەڵی یەک دەبن
  • 3:22 - 3:24
    بە پشتبەستن بەوەی کە گوێگر دەڕوا
    هەڵیدەبژێرێت.
  • 3:24 - 3:25
    بیر لەوە بکەوە وەکو
  • 3:25 - 3:28
    بۆ مەبەستی خۆت ئەلبومێک هەڵیدەبژێریت.
  • 3:28 - 3:30
    با زیاتر لێی بڕوانین.
  • 3:30 - 3:31
    با سەیرێکی ئەو نموونەیە بکەین.
  • 3:31 - 3:34
    بە بەکارهێنانی بەرنامەکە،
  • 3:34 - 3:36
    وەک دروستکردنی ڕێگەت بەرەو ئەو زەویانەی
  • 3:36 - 3:38
    چواردەورەی مۆنۆمێنتی واشنتۆنی داوە،
  • 3:38 - 3:42
    گوێبیستی گەرموگوڕی
    ئامێرە مۆسیقیەکان دەبیت،
  • 3:42 - 3:45
    کە دواتر بوار دەدا بۆ دەنگی میلۆتڕۆن
  • 3:45 - 3:50
    ئاوازێکی زۆر ئاسان دەکێشێت.
  • 3:50 - 3:56
    پاشان ئەمەش ئاوێتە دەبێت لەگەڵ دەنگە
    کاریگەرەکەی کەمانچەکان
  • 3:56 - 4:00
    بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن، دەستەی گۆرانی
    دەگرێتە خۆی،
  • 4:00 - 4:02
    تا لە کۆتایی دەگەیتە لوتکەی کۆرسەکە
  • 4:02 - 4:05
    و تۆ گوێت لە دەنگی تەپڵ و یاریە
    ئاگرینیەکان دەبێت
  • 4:05 - 4:07
    و هەموو جۆرێک لە میوزیکە شێتەکان،
  • 4:07 - 4:10
    وەک ئەوە وایە هەموو ئەو دەنگانە بڵاوبێتەوە
  • 4:10 - 4:12
    دەستیشانی دەکات لە چەسپکردنی ستونەکە
  • 4:12 - 4:15
    لە ناوەڕاستی پارکەکە.
  • 4:15 - 4:18
    بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەی ئاڕاستەکە بڕۆیت،
  • 4:18 - 4:23
    گشت ڕێکخستنەکە پێچەوانە دەبێتەوە.
  • 4:23 - 4:26
    و ئەگەر بەکردەیی لە چواردەوری پاڕکەکە
    دەرچوویت،
  • 4:26 - 4:28
    مۆسیقایەکە کاڵ دەبێتەوە تا ئارام دەبێت،
  • 4:28 - 4:32
    و دوگمەی کارپێکردن دیارنامێنێت.
  • 4:32 - 4:35
    هەندێک جار کەسانێک پەیوەندیمان پێوەدەکەن
    لە شوێنەکانی تری جیهان
  • 4:35 - 4:37
    کە ناتوانن بچن
    بۆ ولایەتە یەکگرتوەکان
  • 4:37 - 4:39
    بەڵام دەیانەوێت گوێ لەو تۆمارە بگرن.
  • 4:39 - 4:41
    باشە، بەپێچەوانەی ئەلبومە ئاساییەکە،
  • 4:41 - 4:44
    نەمانتوانیوە وەڵامی
    ئەو داواکاریە بدەینەوە.
  • 4:44 - 4:47
    کاتێک داوای 'سی دی'یان کۆپییەکی
    'ئێم پی 3' دەکەن،
  • 4:47 - 4:49
    ئێمە ناتوانین بە ئاسانی جێبەجێی بکەین،
  • 4:49 - 4:51
    و هۆیەکەشی ئەوەیە چونکە
  • 4:51 - 4:53
    ئەمە ئەپێک نییە بۆ بانگەشە و رێکلامکردن
  • 4:53 - 4:56
    یان یارییەک نییە بۆ بۆ بانگەشەکردن یان
    هاوەڵی لەگەڵ
  • 4:56 - 4:58
    بڵاوکردنەوەی قەوان و تۆمارێکی کۆن.
  • 4:58 - 5:02
    لەو بارودۆخەدا، ئەو جێبەجێکردنە خۆی
    پڕۆژەیە،
  • 5:02 - 5:03
    ئەوە هونەری تەلارسازیە شوێنکەیە،
  • 5:03 - 5:08
    نەخشەی تاقیکردنەوەی گوێگرتنە.
  • 5:08 - 5:11
    دوای ٦ مانگ، ئەلبومی هۆشیارکردنەوەی
    میوزیکی ناوچەییمان کرد
  • 5:11 - 5:12
    بۆ پاڕکی ناوەند،
  • 5:12 - 5:16
    ئەو باخچەیە کە بە دوو جار گەورەترە لە
    قەبارەی باخی بازاڕی نەتەوەیی،
  • 5:16 - 5:18
    بەو مۆسیقایە کە مێرگی مەڕان (شیپ مێدۆ)ی
    گرتەوە
  • 5:18 - 5:22
    لەگەڵ هەریەکە لە دارستانی ڕامبڵ و
    عەمباراوی پارکی ناوەند.
  • 5:22 - 5:24
    ئێستا، من و براکەم ئیش لەسەر
  • 5:24 - 5:26
    پڕۆژەکان دەکەین لە سەرانسەری وڵات،
  • 5:26 - 5:28
    بەڵام لە بەهاری ڕابردوو دەستمان بە
    پڕۆژەیەک کرد،
  • 5:28 - 5:30
    لە ڕاستیدا لێرە لە
  • 5:30 - 5:32
    ئەزمونی میدیا لقی ناوەندی ستانفۆڕد،
  • 5:32 - 5:35
    گەورەترین، تا ئێستا، ئەلبومی
    وشیارکردنەوەی شوێن دروست دەکەین
  • 5:35 - 5:37
    بە درێژایی ڕێگەکانی ڕێگەی خێرایی 1 درێژە
  • 5:37 - 5:40
    لێرە لە لێواری ئارامدا.
  • 5:40 - 5:44
    بەڵام ئەوەی کە دەیکەین یان خەسڵەتی
    دەستنیشانکردنی شوێنی میوزیک،
  • 5:44 - 5:46
    ئەوە بەڕاستی بەس یەک بیرۆکەیە.
  • 5:46 - 5:49
    بەڵام ئەوە پێویست بە دیدی گەورەتر دەکات
  • 5:49 - 5:51
    بۆ دروستکردنی میوزیکێک کە
    توشی بەرنگاری
  • 5:51 - 5:54
    دۆزینەوەی پێگەی خۆی لەم سەردەمە
    دیجیتاڵییەدا دەبێتەوە،
  • 5:54 - 5:56
    ئەم هەموو تەکتەلۆجیا نوێیە
  • 5:56 - 5:58
    وەک زیادکردنی دەنگی زەنگ و فیتە
  • 5:58 - 6:00
    بۆ ئەو شێوازەی کە بەرجەستە بووە،
  • 6:00 - 6:02
    بەڵکو بۆ بیرکردنەوە لە شێوازی نوێ
  • 6:02 - 6:04
    بۆ ئەوەی کارلێک لەگەڵ خەڵک بکات
  • 6:04 - 6:05
    و ئەزمونی میوزیک بکات.
  • 6:05 - 6:07
    سوپاستان دەکەم.
  • 6:07 - 6:11
    (چەپڵە)
Title:
بۆ ئەوەی گوێت لەو میوزیکە بێت پێویستە بە جەستە لەوێ بیت.
Speaker:
ڕیان هۆڵادای
Description:

هەندێک جار پیشەسازی میوزیک بۆ ئەوەی پێگەی خۆی بدۆزێتەوە، تێیکۆشاوە لە جیهانی دیجیتاڵدا. لەو ئاخاوتنە جوانە ، هاوەڵی تێد ڕیان هۆڵادای پێمان دەڵێت بۆچی ئەو تاقیکردنەوە دەکات بەم شتەی کە ناوی ناوە 'وشیارکردنەوە شوێن بە میوزک'. ئەم کارە بەرنامە داڕێژراوە مۆسیقایە، سەدان پارچە ڕیتمی جوگڕافی میوزیکی تێدایە کە بەس کاتێک کار دەکات کە گوێگر بە جەستە نزیک لەوێ بێت. (وێنە کێشراوە تێد@بی سی جی 'کۆمەڵەی بۆستن بۆ ڕاوێژکاری'

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:29

Kurdish subtitles

Revisions