چۆن ژەنینی مۆسیقا سوودی دەبێت بۆ مێشکت؟ - ئەنیتا کۆڵینس.
-
0:14 - 0:17ئایا دەتزانی هەرجارێک
مۆسیقاژەنەکان ئامێرەکانیان هەڵدەگرن، -
0:17 - 0:20یاری ئەگرین بەنێو هەموو
مێشکیاندا دێت و دەچێت؟ -
0:20 - 0:23لە ڕووکاریاندا،
لەوانەیە ئارام و ورد دەرکەون، -
0:23 - 0:27خوێندنەوەی مۆسیقاکە و لێدانی
جوڵە وردە داواکراوەکان. -
0:27 - 0:29بەڵام لە مێشکیاندا،
بەزمێکی گەورە دەگوزەرێت. -
0:30 - 0:31چۆن ئەمە دەزانین؟
-
0:31 - 0:33باش، لەم چەند دەیەی پێشوودا.
-
0:33 - 0:35دەمارناسەکان چەند پێشکەوتنێکی
گەورەیان بە خۆوە بینی -
0:36 - 0:40لە تێگەشتنی چۆنیەتی ئیشکردنی مێشکمان
بە چاودێری کردنی لە کاتەکەی خۆیدا -
0:40 - 0:43بە ئامێرەکانی وەک FMRI و پشکنەرەکانی PET.
-
0:43 - 0:46ئەو دەمەی خەڵکی بەم ئامێرانە پشکنین دەکەن،
-
0:46 - 0:49کردەکانی، وەک خوێندنەوە یان
شیکارکردنی پرسیاری بیرکاری. -
0:49 - 0:53هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی
مێشک کە چالاکییەکانی تێدا تێبینی دەکرێت. -
0:53 - 0:56بەڵام کە پشکنینان بۆ ئەوانە
کرد کە گوێیان لە مۆسیقا دەگرت، -
0:56 - 0:58یاری ئاگرینیان بینی.
-
0:58 - 1:01چەند بەشێکی مێشک بە جارێک ڕووناک دەبوون،
-
1:01 - 1:03هەر کە قۆناغکارییان بۆ دەنگەکە کرد،
-
1:03 - 1:06جیاکردنەوەیان کرد بۆ تێگەشتنی
پێکهاتەکان وەک میلۆدی و ڕیتم، -
1:06 - 1:10دواتر بەستنەوەی هەموویان بەیەکەوە،
بۆ یەک پارچەی مۆسیقی. -
1:10 - 1:13و مێشکمان هەموو ئەم ئیشە
لە ماوەی چەندە لەتە چرکەیەک دەکات -
1:13 - 1:17لە نێوان ئەو کاتەی بۆ یەکەمجار گوێمان لە
مۆسیقاکە دەبێت لەگەڵ بە جوڵەهاتنی قاچمان. -
1:17 - 1:20بەڵام کە زاناکان لێکۆڵینەوەکانیان لە
مێشکی گوێگری -
1:20 - 1:23مۆسیقاوە گواستەوە بۆ مێشکی ئاواز ژەنەکان،
-
1:23 - 1:26یارییە ئاگرینە بچووکەکان
دەبنە هەرایەکی گەورە. -
1:26 - 1:29ئەوە دۆزرایەوە کە لە کاتی گوێگرتن
لە مۆسیقا وا دەکات مێشک -
1:29 - 1:31ببەستێتەوە بە کۆمەڵێک چالاکی چێژبەخشەوە،
-
1:31 - 1:35لێدانی مۆسیقا بۆ مێشک هاوشێوەی
ڕاهێنانی هەموو جەستەیە. -
1:36 - 1:39دەمارناسەکان چەند شوێنێکی
چالاکبووی مێشکیان بینی. -
1:39 - 1:42پڕۆسەیەکی زانیارییە جیاوازەکانە هاوکاتە
-
1:42 - 1:46لە ئاڵۆزی، پێکەوە بەستن و
ڕیزبەندیەکی خێرای سەرسامکەرانە. -
1:46 - 1:50بەڵام چی دەربارەی درووستکردنی
مۆسیقایەک کە مێشک ڕووناک بکاتەوە؟ -
1:50 - 1:52توێژینەوەکە هێشتا تا ڕادەیەک نوێیە،
-
1:52 - 1:54بەڵام دەمارناسەکان بیرۆکەیەکی باشیان هەیە.
-
1:54 - 1:56لێدانی ئامێرێکی مۆسیقا
-
1:56 - 1:59هەموو شوێنە جیاوزەکانی
مێشک بە یەکجار کارا دەکات، -
1:59 - 2:03بەتایبەت، بینین، بیستن و کۆرتیس.
-
2:03 - 2:08ڕێک وەک ڕاهێنانەکانی تر، ڕاهێنانە
وورد و بنیاتنراوەکانی ژەنینی مۆسیقا -
2:08 - 2:12مەودای ئەرکی ئەو بەشانەی مێشک
فراوان دەکات، دەهێڵێت ئەو فراوانبوونە -
2:12 - 2:14بدەینە چالاکیەکانی دیکە.
-
2:14 - 2:17دیارترین جیاوازی نێوان گوێگرتن
لە مۆسیقا و لێدانی مۆسیقا -
2:17 - 2:20ئەوەیە کە توانستی دووەمی
مێشکە جوڵە دەخاتە کار، -
2:20 - 2:23کە لە هەردوو نیوەگۆکەی
مێشکەوە کۆنتڕۆڵکراوە. -
2:23 - 2:26هەروەها دەبێتە ووردی زمانەوانی و بیرکاری،
-
2:26 - 2:28کە لە نیوەگۆی چەپدا زیاترجێبەجێ دەکرێن،
-
2:28 - 2:32لەگەڵ ئەم ئاسوودەییە نوێیە و
داهێنەرانەیە کە چالاکتر و چالاکتر دەبێت. -
2:32 - 2:34لەبەر ئەم هۆکارانە،
ژەنینی مۆسیقا بووەتە هۆی -
2:34 - 2:39زیادبوونی مەودا و چالاکی پۆڵکە،
-
2:39 - 2:41پردی نێوان هەردوو نیوەگۆکە،
-
2:41 - 2:46وا دەکات پەیامەکان لە مێشکدا خێراتر
و بە ڕێی هەمەجۆرتر بگوازرێنەوە. -
2:46 - 2:49ئەمە لەوەیە وا لە موزیکژەنەکان
بکات کێشەکان زۆر -
2:49 - 2:52کاریگەرتر و داهێنەرانەتر شیکار بکەن،
لە ئەکادیمیا و ژینگەی کۆمەڵایەتییدا. -
2:52 - 2:56بەهۆی ئەوەی دانانی مۆسیقا
هونەر و تێگەشتن دەگرێتەخۆ -
2:56 - 2:58پەیام و ئاسوودەییە بەسۆزیەکەی،
-
2:58 - 3:02میوزیکژەنەکان هەردەم ئاستێکی
بەرزتری بەرێوبەرییان هەبووە، -
3:02 - 3:04پێگەیەکی بەستراوە بە ئەرکی دیکەوە
-
3:04 - 3:08کە پلان دانان، ستراتیژیکردن، و
سەرنج ڕاکێشان بۆ وردەکاری -
3:08 - 3:13وا دەکات کە شیکردنەوەی لایەنە
زانینخوازی و هەستییەکان هاوکاتی یەک بن. -
3:13 - 3:16ئەم توانستەش کاریگەری لەسەر
سیستەمی ئیشی یادەوەریمان هەیە. -
3:16 - 3:20و لە ڕاستیدا، میوزیک ژەنەکان
ئەرکەکانی یادوەرییان زیاد دەکەن، -
3:20 - 3:25بە درووستکردن، هەڵگرتن، و بەبیرهاتنەوەیان
خێراتر و کاراتر. توێژینەوەکان ئەوەیان -
3:25 - 3:29دۆزیوەتەوە کە میوزیکژەنەکان بەوە
کە مێشکی بەرزە بەستراویان بەکار دەهێنن -
3:29 - 3:32پێدانی جۆرەها تاگ بە هەر یادەوەرییەک،
-
3:32 - 3:34وەک تاگە بیرییەکان، تاگە هەستییەکان،
-
3:34 - 3:37تاگە دەنگییەکان، تاگە کۆنتێکستتیەکان، وەکو
-
3:37 - 3:39ئامێرێکی گەڕانی باشی ئینتەرنێت.
-
3:40 - 3:43چۆن دەزانین ئەم هەموو
سوودە بێ وێنەن بۆ مۆسیقا، -
3:43 - 3:45بۆچی ناکرێت بۆ وەرزش
وا بڵێین، یان وێنەکێشان؟ -
3:45 - 3:48یان دەکرێت پەیوەندی بەوەوە
هەبێت کە ئەو خەڵکەی -
3:48 - 3:49دەچنە ناو مۆسیقاوە زیرەکترن لەگەڵیدا؟
-
3:49 - 3:53دەمارناسەکان لەم بابەتانەیان
کۆڵیوەتەوە، بەڵام تا هەنووکە، -
3:53 - 3:55ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە
لایەنە هونەری و جوانییەکانی -
3:55 - 3:57فێربوونی ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا
-
3:57 - 4:02جیاوازن لە هەر چالاکییەکانی دیکەی
لێکۆڵراوە، بە هونەرەکانی تریشەوە. -
4:02 - 4:04وهەندێک لێکۆڵینەوە
هەڕەمەکییەکان لە بەشداربووەکان، -
4:04 - 4:06کە هەمان ئاستیان خستەڕوو
-
4:06 - 4:09لە کردە زانینخوازەکان و
پڕۆسە دەمارییەکان لەسەرەتادا، -
4:09 - 4:13ئەوەیان دۆزییەوە کە ئەوانەی بۆ ماوەیەک
پەیوەستی فێربوونی مۆسیقا بوون نیشانەکان -
4:13 - 4:16لە چەند بەشێکی مێشکیاندا بە دیار دەکەوت،
بە بەراورد بەوانی دیکە. -
4:16 - 4:20ئەم توێژنەوە نوێیە سەبارەت بە سوودە
هزرییەکانی ژەنینی مۆسیقا -
4:20 - 4:23تیگەشتنمانی سەبارەت بە کردە
هزریەکان بەرەوپێش بردووە، -
4:23 - 4:26ئاشکراکردنی ریتمی ناوەکی
و پێکداچوونە ئاڵۆزەکان -
4:26 - 4:28کە دەبنە هۆی درووستبوونی ئۆرکێسترا
سەرسامەکەی مێشکمان.
- Title:
- چۆن ژەنینی مۆسیقا سوودی دەبێت بۆ مێشکت؟ - ئەنیتا کۆڵینس.
- Speaker:
- ئەنیتا کۆڵینس
- Description:
-
هەموو وانەکە لێرە چاولێبکە
http://ed.ted.com/lessons/how-playing-an-instrument-benefits-your-brain-anita-collinsکاتێک گوێ لە مۆسیقا دەگریت، چەندین بەشی مێشکت چالاک دەبن، بەڵام کاتێک خۆت ئامێرێکی مۆسیقا دەژەنیت، ئەو چالاکییە وەک ڕاهێنانێکی هەموو جەستەیی وایە بۆ مێشک. چی ڕودەدات؟
ئەنیتا کۆڵینس ئەو یارییە ئاگرینانەی میشکمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە لە مێشکی میوزیکژەنەکاندا دێت و دەچێت کاتێک مۆسیقا دەژەنن، هەروەها باس لە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەم کارە میشکییە دەکات بۆ سەر یادەوەری درێژ خایەنی مرۆڤ - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:45
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How playing an instrument benefits your brain | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How playing an instrument benefits your brain | ||
Mardin Abdalqadir accepted Kurdish (Central) subtitles for How playing an instrument benefits your brain | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for How playing an instrument benefits your brain | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish (Central) subtitles for How playing an instrument benefits your brain | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How playing an instrument benefits your brain | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How playing an instrument benefits your brain |