< Return to Video

ئەو نامانەی کە فریادڕەسن

  • 0:02 - 0:04
    بۆ زۆربەتان، ئەمە ئامێرێکە
  • 0:04 - 0:07
    بۆ کڕین، فرۆشتن، یاری کردن،
  • 0:07 - 0:09
    سەیرکردنی ڤیدیۆ.
  • 0:09 - 0:11
    پێم وایە دەکرێت ئەوە ڕێگەیەکی ژیان بێت.
  • 0:11 - 0:13
    پێموایە دەتوانێت زیاتر لە پەنسلین
  • 0:13 - 0:15
    ژیانی خەڵک ڕزگار بکات.
  • 0:15 - 0:16
    نامە ناردن:
  • 0:16 - 0:19
    ئەزانم کە دەڵێم تێکستینگ
    ھەنێکتان بە سێکستینگ تێی دەگەن،
  • 0:19 - 0:22
    زۆربەتان بیر لەو وێنە نەشیاوانە
    دەکەنەوە کە دەکەونە بەرچاوتان--
  • 0:22 - 0:25
    هیواخوازن مناڵەکانتان
    نەینێرن بۆ خەڵکی تر--
  • 0:25 - 0:27
    یان هەوڵ دەدەن کورتکراوەکان وەربگێڕن
  • 0:27 - 0:30
    وەکو LOL, LMAO, HMU.
  • 0:30 - 0:32
    دەتوانم دواتر لەوانەدا یارمەتیتان بدەم.
  • 0:32 - 0:34
    بەڵام دایک و باوکان لە ژورێکدا
  • 0:34 - 0:35
    دەزانن کە نامەناردن لە ڕاستیدا
  • 0:35 - 0:38
    باشترین ڕێگەیە بۆ گفتوگۆکردن
    لەگەڵ منداڵەکانتدا.
  • 0:38 - 0:41
    یان لەوانەشە تاکە ڕێگە بێت
    بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیان.
  • 0:41 - 0:42
    (پێکەنین)
  • 0:42 - 0:47
    بە شێوەیەکی گشتی ھەرزەکاران
    لە مانگێکدا ٣٣٣٩ نامە دەنێرن،
  • 0:47 - 0:51
    ئەگەر کچیش بێت،
    ئەوا نزیک دەبێتەوە لە ٤،٠٠٠.
  • 0:51 - 0:54
    نھێنیەکە ئەوەیە کچ ھەموو نامەیەک دەکاتەوە.
  • 0:54 - 0:58
    کردنەوەی نامە ڕێژەی %١٠٠.
  • 0:58 - 0:59
    ئێستا خێزانەکان تەواو ئاگادارن
  • 0:59 - 1:01
    کە ڕێژەی نامە کردنەوە %١٠٠ یە
  • 1:01 - 1:03
    تەنانەت گەر وەڵامیشت نەداتەوە
  • 1:03 - 1:05
    لێی دەپرسیت
    کەی دێتەوە بۆ نانی ئێوارە
  • 1:05 - 1:06
    دڵنیام ئەو نامەیەش دەخوێنێتەوە.
  • 1:06 - 1:12
    ئەمە تەنھا دیاردەیەک نییە بۆ
    بەکارهێنەرە گەنجەکانی مۆبایل.
  • 1:12 - 1:14
    نامە ناردنی زیاتر
  • 1:14 - 1:16
    لەناو منداڵ و گەنجانی شارەکاندا بڵاوە.
  • 1:16 - 1:19
    ئەوە دەزانم لەبەر ئەوەی لە
    DoSomething.org,
  • 1:19 - 1:20
    کە گەورەترین ڕێکخراوە
  • 1:20 - 1:23
    بۆ ھەرزەکاران و
    گۆڕانی کۆمەڵایەتی لە ئەمریکا،
  • 1:23 - 1:25
    نزیکەی ٦مانگ لەمەوبەر
    دەستمان کرد
  • 1:25 - 1:26
    بە تیشک خستنە سەر نامە ناردن.
  • 1:26 - 1:31
    ئێستا ھەفتانە ٢٠٠ ھەزار نامە
    بۆ منداڵان دەنێرین
  • 1:31 - 1:33
    لەبارەی کەمپینەکانمان بۆ چاندنی
    سەوزایی زیاتر لە
  • 1:33 - 1:36
    خوێندنگەکانیان، یان بۆ کارکردن لەسەر
    ئاوارەییان و کێشە هاوشێوەکان.
  • 1:36 - 1:40
    بۆمان دەرکەوت نامە ناردن ١١ جار
    کاریگەری زیاترە وەک لە ئیمەیڵ.
  • 1:40 - 1:46
    و ھەروەھا چەن دەرئەنجامێکی
    نەخوازراومان بۆ دەرکەوت.
  • 1:46 - 1:49
    نامەی لەم شێوانەمان پێ دەگەیشت.
  • 1:49 - 1:52
    "نامەوێ بچم بۆ قوتابخانە ئەمڕۆ.
  • 1:52 - 1:54
    کوڕەکان پێم دەڵێن ھاوڕەگەزباز."
  • 1:54 - 1:59
    ''تیخم لە خۆم دەدا، دایک و باوکم زانیان،
  • 1:59 - 2:01
    و منیش وەستام.
  • 2:01 - 2:03
    بەڵام دوای کاتژمێرێک
    دەستم پێ کردەوە!."
  • 2:03 - 2:06
    یان "ئەو ناوەستێت لە دەستدرێژی کردنە سەرم.
  • 2:06 - 2:07
    و پێی وتووم بە کەس نەڵێم.
  • 2:07 - 2:10
    ئەوە باوکمە، تۆ لەوێی؟''
  • 2:10 - 2:13
    کۆتا دانە نامەیەکی ڕاستی بوو
    کە بە دەستمان گەیشتووە.
  • 2:13 - 2:16
    و بەڵێ، ئێمە لەوێین.
  • 2:16 - 2:19
    ھەرگیز ئەو ڕۆژە لە بیر ناکەم کە
    ئەو نامەیەمان پێ گەیشت.
  • 2:19 - 2:21
    و ھەروەھا ھەمان ئەو
    ڕۆژە بوو کە بڕیارمان دا
  • 2:21 - 2:24
    کە پێویستە ھێڵی گەرمی پەیوەندی
    بۆ کێشەی خەڵک درووست بکەین.
  • 2:24 - 2:26
    چونکە ئەمە ئەوە نییە کە دەیکەین.
  • 2:26 - 2:27
    گۆڕانی کۆمەڵایەتی دەکەین.
  • 2:27 - 2:29
    منداڵەکان ئەو نامانەمان بۆ دەنێرن
  • 2:29 - 2:32
    چونکە نامە بۆ ئەوان ئاسودەترە و
    زیاتر پێی ئاشنان.
  • 2:32 - 2:34
    و ھیچ شوێنێکی تر نییە
  • 2:34 - 2:36
    بۆیە بۆ ئێمەی دەنێرن.
  • 2:36 - 2:39
    بیری لێ بکەوە، ھێڵی
    گەرمی پەیوەندی زۆر بەهێزە.
  • 2:39 - 2:40
    خێرایە و، زۆر تایبەتە.
  • 2:40 - 2:44
    کەس ناتوانێت گوێی لێت بێت،
    تەنھا نامە دەنێریت بە بێ دەنگی.
  • 2:44 - 2:46
    کاتی خۆیەتی.
  • 2:46 - 2:49
    دەتوانین یارمەتی ملیۆنان ھەرزەکار بدەین
    بە ئامۆژگاری کردن و .
  • 2:49 - 2:51
    ئاڕاستە کردنیان، ناوازەیە.
  • 2:51 - 2:56
    بەڵام ئەوەی ئەمە جوانتر دەکات ئامارەکانە.
  • 2:56 - 2:58
    چونکە من بەتەنھا ئاسوودە نابم
    بە یارمەتیدانی ئەو کچە
  • 2:58 - 3:00
    بە ئامۆژگاری کردن و ڕێنموونی کردنی.
  • 3:00 - 3:03
    دەمەوێت ڕێگە لە ڕوودانی ئەو شتە بگرم.
  • 3:03 - 3:07
    بیر لە پۆلیسێک بکەرەوە.
  • 3:07 - 3:08
    شتێک ھەیە لە شاری نیوێۆرک.
  • 3:08 - 3:11
    پۆلیس کردی، کارێکی گریمانەییە، کاری پۆلیس.
  • 3:11 - 3:15
    دواتر دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە تاوان کرد.
  • 3:15 - 3:16
    پاشان بەدواداچوونیان کرد بۆ
  • 3:16 - 3:19
    دزی بچووک، سکاڵاکان، ھەموو جۆرەشتێک--
  • 3:19 - 3:21
    نەخشە کردنی داھاتوو.
  • 3:21 - 3:23
    و شتی وایان دۆزیبۆوە وەک،
  • 3:23 - 3:25
    کاتێک کریستاڵ دەبینیت لەسەر شەقام،
  • 3:25 - 3:27
    ئەگەر پۆلیس ئاگادار بکەیتەوە،
  • 3:27 - 3:30
    دەتوانیت بڕێکی زۆر لە تاوان دابمرکێنیتەوە
  • 3:30 - 3:33
    وەکو لێدان و دزی کردن کە دەکرێت ڕوو بدەن.
  • 3:33 - 3:35
    لە ڕاستیدا، ساڵی دواتر
  • 3:35 - 3:37
    پۆلیسی نیویۆرک کامێرای چاودێری دانا،
  • 3:37 - 3:40
    ڕێژەی کوشتن لە %٦٠ دابەزی.
  • 3:40 - 3:45
    بیر لە کێشەکانی نامە ناردن بکەوە.
  • 3:45 - 3:48
    ھیچ ئامارێک نییە لەسەر کوشتن
    و توندوتیژی لە ژوان
  • 3:48 - 3:51
    نەخۆشی و سێکس کردن و دەستدرێژی --
  • 3:51 - 3:53
    ھیچ ئامارێک نییە.
  • 3:53 - 3:55
    ڕەنگە چەند توێژینەوەیەک ھەبێت،
    هەندێکی دوورو درێژ،
  • 3:55 - 3:58
    کە پارەیەکی زۆر و کاتێکی زۆریان تێ چووە.
  • 3:58 - 4:00
    یان لەوانەیە چەندین بەڵگەی چیرۆکی ھەبن.
  • 4:00 - 4:03
    بیھێنە پێش چاوت کە زانیاری درووست ھەبن
  • 4:03 - 4:05
    لەسەر ھەریەک لەو کێشانە.
  • 4:05 - 4:07
    دەتوانی یاسا ئاگادار بکەیتەوە.
  • 4:07 - 4:08
    پۆلیسی قوتابخانە ئاگادار بکەیتەوە.
  • 4:08 - 4:11
    دەتوانی بە بەڕێوبەری قوتابخانە بڵێیت،
  • 4:11 - 4:13
    تۆ کێشەیەکت ھەیە ھەموو''
    پێنج شەمەیەک لە کاتژمێر ٣ی ڕێک.
  • 4:13 - 4:15
    چی ڕوو دەدات لە قوتابخانەکەت؟"
  • 4:15 - 4:18
    دەتوانیت کاریگەری خێرای یاسادانان ببینیت
    یان
  • 4:18 - 4:20
    وتەیەکی ڕقاوی کەسێک لە
    کۆبونەوەی قوتابخانە دەیکات
  • 4:20 - 4:24
    و بیبینی دەرەنجامەکەی چی دەبێت.
  • 4:24 - 4:25
    ئەمە بەڕاستی، بۆ من،
  • 4:25 - 4:29
    ھێزی نامە ناردن و ھێزی ئینتەرنێتە.
  • 4:29 - 4:31
    چونکە کاتێک خەڵک دەربارەی
    ئینتەرنێت قسە دەکات،
  • 4:31 - 4:33
    ڕێگە بە فەیسبووک دەدات
  • 4:33 - 4:35
    بۆ من و ھاوڕێکەم لە قۆناغی سێ،
  • 4:35 - 4:38
    یان بۆ ئەوەی بزانێت کەی کاتی ئەوەیە
    بۆ ئەوەی دایبی زیاتر بکڕم،
  • 4:38 - 4:41
    یان ھەندێک کوڕ بۆ درووست کردنی
    تیپێکی باسکەی باشتر،
  • 4:41 - 4:46
    من بەڕاستی زۆر دڵخۆشم بەو ھێزەی
    ئینتەرنێت و نامە ناردن ھەیانە
  • 4:46 - 4:48
    بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵە
    بچێت بۆ قوتابخانە،
  • 4:48 - 4:50
    یان ئەو کچەی خۆی بریندار دەکرد لە گەرماو
  • 4:50 - 4:54
    و بەدڵنیاییەوە بۆ یارمەتیدانی
    ئەو کچەی کە باوکی دەسدرێژی دەکاتە سەر.
  • 4:54 - 4:57
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 4:57 - 5:02
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
ئەو نامانەی کە فریادڕەسن
Speaker:
نانسی لوبلین
Description:

کاتێک نانسی لوبلین دەستی کرد بە نامە ناردن بۆ هەرزەکارەکان لە ڕێکخراوەکەی بە ناوی پاراستنی کۆمەڵایەتی، سەرسام بوو بەوەی کە بینی-- ئەوان نامەیان دەناردەوە سەبارەت بە کێشەکانی خۆیان، هەر لە گێچەڵ کردنەوە بۆ خەمۆکی و ئازاردان.
بۆیە هێڵی گەرمی نامەیی درووست کرد، و ڕەنگە ئەنجامەکان زۆر لەوە گەورەتر و گرنگتر بن کە ئەو پێشبینی دەکرد.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:24
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Texting that saves lives
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Texting that saves lives
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Texting that saves lives
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Texting that saves lives
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Texting that saves lives
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Texting that saves lives
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Texting that saves lives
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Texting that saves lives
Show all

Kurdish subtitles

Revisions