< Return to Video

ڕاهیبه‌یه‌ك ده‌توانێ چی فێری زانایه‌ك بكات ده‌رباره‌ی ژینگه‌زانیی

  • 0:02 - 0:06
    باشه‌، خه‌ڵكه‌ جوان و به‌ مه‌راقه‌كان،
    ده‌مه‌وێت هه‌مووتان ئاشنابكه‌م
  • 0:06 - 0:08
    به‌ گیانداری هه‌ڵبژارده‌ی خۆم له‌ جیهان.
  • 0:09 - 0:12
    ئه‌مه‌ پیته‌رپانی
    جیهانی وشكاوه‌كییه‌كانه‌.
  • 0:12 - 0:14
    ئه‌مه‌(ئه‌كسۆلۆتڵ) ێكه‌.
  • 0:14 - 0:15
    جۆرێكی سه‌له‌مه‌نده‌ره‌كانه‌،
  • 0:15 - 0:18
    هه‌رگیز به‌ ته‌واوی گه‌شه‌ ناكات و
    به‌سه‌رئاو سه‌رناكه‌وێت
  • 0:18 - 0:20
    وه‌كو سه‌له‌مه‌نده‌ره‌كانی دیکە.
  • 0:20 - 0:23
    ئه‌م هاوڕێی بچوكه‌
    توانای ئێکس-مانی هه‌یه‌، وایه‌؟
  • 0:23 - 0:25
    ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌لێكی
    له‌ده‌ست بدات،
  • 0:25 - 0:28
    ده‌توانێت به‌ ته‌واوی
    دروستی بكاته‌وه‌.
  • 0:28 - 0:29
    ئه‌مه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌.
  • 0:29 - 0:31
    ڕوخسارێکی پێكه‌نیناوی هه‌یه‌.
  • 0:31 - 0:32
    (پێكه‌نین)
  • 0:32 - 0:34
    به‌ كه‌وانه‌ی ڕیشه‌داری
    سووك چوارچێوه‌ دراوه‌.
  • 0:34 - 0:36
    ئه‌مه‌ ته‌نیا، چۆن ده‌توانن خۆشتان نه‌وێت؟
  • 0:36 - 0:40
    (ئه‌م جۆره‌ دیاریكراوه‌ی(ئه‌كسۆلۆتڵ
    زۆر نزیكه‌ لێی،
  • 0:40 - 0:42
    به‌ (ئه‌چۆكێی) ده‌ناسرێت.
  • 0:42 - 0:44
    به‌هه‌مان شێوه‌
    ژیكه‌ڵه‌یه‌.
  • 0:44 - 0:48
    و ته‌نیا له‌ یه‌ك شوێن له‌ ده‌ریاچه‌یه‌ك
    له‌ باكوری مه‌كسیكۆ ده‌ژی.
  • 0:48 - 0:50
    ناوی ده‌ریاچه‌ی
    ،پاتسگۆڕۆ) یه‌)
  • 0:50 - 0:52
    هه‌روه‌ك ده‌بینن،
  • 0:52 - 0:54
    به‌شێوه‌یه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر جوانه‌.
  • 0:54 - 0:57
    به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، ڕاوه‌ماسییه‌كی زۆری
    تێدا كراوه‌ و زۆرخراپ پیس بووه‌
  • 0:57 - 1:00
    كه‌وا (ئه‌چۆكێی) یه‌كان
    هه‌موویان له‌ناو ده‌چن.
  • 1:01 - 1:04
    و ئه‌مه‌ سیناریۆیه‌كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری
    جیهاندا ڕوده‌دات.
  • 1:04 - 1:07
    ئێمه‌ له‌نێو قه‌یرانێكی له‌ناوچوون ده‌ژین،
  • 1:07 - 1:11
    و چه‌شنه‌كان به‌ دیریكراوی له‌ مه‌ترسیدان
    كاتێك به‌ گه‌شه‌سه‌ندویی نه‌خشێنراون
  • 1:11 - 1:14
    ته‌نیا بۆ ژینگه‌یه‌كی بچووك
    یاخود ده‌ریاچه‌یه‌ك.
  • 1:14 - 1:16
    به‌ڵام ئه‌مه‌ تێده‌، وایه‌؟
  • 1:16 - 1:19
    ،لێره‌ بیرۆكه‌یه‌كی گه‌وره‌
    چاره‌سه‌رێكی گه‌وره‌تان پێده‌ده‌م.
  • 1:19 - 1:23
    چۆن چه‌شنێكی نامۆی دیاریكراو
    ؟له‌ له‌ناوچوون ڕزگار ده‌كه‌یت
  • 1:23 - 1:25
    وه‌ڵامه‌كه‌، لانی كه‌م وه‌ڵامی من،
  • 1:25 - 1:27
    ده‌ست تێوه‌ردانێكی گه‌وره‌ی
    ته‌كنه‌لۆژی نییه‌.
  • 1:27 - 1:28
    له‌ڕاستیدا زۆر ساده‌یه‌.
  • 1:28 - 1:32
    دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه‌
    كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م گیانداره‌ ده‌زانن
  • 1:32 - 1:34
    و پرسیاریان لێ ده‌كه‌یت و
    گوێیان لێ ده‌گریت
  • 1:35 - 1:39
    ،وئیشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت
    ئه‌گه‌ر ویستیان.
  • 1:39 - 1:42
    ده‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی چۆن ئه‌مه‌م
    له‌ زانست بینی پێتان بڵێم،
  • 1:42 - 1:44
    و به‌دیاریكراوی له‌ گفتوگۆ،
  • 1:44 - 1:47
    ئه‌گه‌ر زاناكان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌
    ناوخۆییه‌كه‌ هاوكار نه‌بن
  • 1:47 - 1:49
    كه‌وا به‌ڕاستی زانیاری به‌نرخیان لایه‌
  • 1:49 - 1:53
    به‌ڵام ژیرییه‌كی كرداری كه‌وا له‌ هیچ
    گۆڤارێكی ئه‌كادیمی بڵاوناكرێته‌وه‌،
  • 1:53 - 1:55
    به‌ڕاستی ئه‌م خاڵه‌یان
    .له‌ده‌ست ده‌چێت
  • 1:55 - 1:59
    زانست و زاناكان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك
    له‌وانه‌یه‌ له‌ یه‌كه‌م به‌ربه‌ست تێبكه‌ون
  • 1:59 - 2:03
    ئه‌گه‌ر په‌له‌ بكه‌ن له‌ زانینی ئه‌وه‌ی
    شاره‌زاكانن باشترین ده‌زانن .
  • 2:03 - 2:06
    به‌ڵام كاتێك زاناكان خۆیان له‌و
    به‌ربه‌سته‌ ئه‌كادیمییانه‌ ڕزگارده‌كه‌ن
  • 2:06 - 2:09
    به‌دوای ئه‌وانەدا دەگەڕێن کە دیدگایه‌كی
    ته‌واو جیاواز
  • 2:09 - 2:12
    به‌ڵام گرنگیان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی
    ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی چی ده‌ده‌ن.
  • 2:12 - 2:14
    ده‌توانێت به‌ڕاستی جیهان ڕزگار بكات،
  • 2:14 - 2:17
    له‌ یه‌ك كاتدا وشكاوه‌كییه‌كی نامۆی
    سه‌رنجڕاكێش.
  • 2:17 - 2:20
    (بۆیه‌، له‌ كه‌یسی(ئه‌چۆكێی،
  • 2:20 - 2:22
    ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌
    له‌ تیمه‌كه‌ی خۆتان پێویستتانه‌.
  • 2:22 - 2:23
    (پێكه‌نین)
  • 2:23 - 2:26
    ئه‌مانه‌ خوشكه‌كانی
    ته‌ندروستی پاكن.
  • 2:26 - 2:30
    ئه‌مانه‌ ئه‌و ڕاهیبانه‌ن كه‌ خه‌ڵوه‌تگایان
    له‌(پاتسگۆرۆ)هه‌یه‌، له‌وێ ده‌ژین،
  • 2:30 - 2:32
    مێژوویه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ
    ئه‌چۆكێی) هه‌یه‌).
  • 2:32 - 2:35
    ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕنه‌كراو
    سه‌رنجراكێشه‌
  • 2:35 - 2:38
    ئه‌مه‌ ڕێگه‌ خۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌نجامدانی
    دۆكیومێنتارییه‌كی ده‌نگیی ده‌رباره‌یان،
  • 2:38 - 2:40
    ته‌نانه‌ت سێلفییه‌كی
    ناشرینیشم هه‌یه‌
  • 2:40 - 2:42
    بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌.
  • 2:42 - 2:45
    له‌ ناوه‌ڕاستی خه‌ڵوه‌تگاكه‌یان
    ژوورێك هه‌یه‌،
  • 2:45 - 2:46
    وه‌كو ئه‌مه‌یه‌.
  • 2:46 - 2:47
    زۆر سه‌یره‌.
  • 2:47 - 2:50
    له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو حه‌وزی پڕ ئاوی
    سازگاره‌ به‌ ڕیز دانراون
  • 2:50 - 2:52
    (له‌گه‌ڵ سه‌دان (ئه‌چۆكێی.
  • 2:52 - 2:56
    ،چونكه‌ ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌
    به‌هۆی توانای دروستكردنه‌وه‌ی،
  • 2:56 - 3:00
    باوه‌ڕ وایه‌ توانای چاره‌سه‌ری هه‌یه‌
    ئه‌گه‌ر بیخۆیته‌وه‌.
  • 3:00 - 3:05
    خوشكه‌كان ده‌رمانێك به‌ به‌كارهێنانی
    ئه‌چۆكێی) دروست ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆش ).
  • 3:06 - 3:07
    بوتڵێكم لێی كڕی.
  • 3:10 - 3:11
    ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌.
  • 3:11 - 3:13
    تۆزێك تامی هه‌نگوین ده‌دات،
  • 3:13 - 3:16
    به‌ڵام خوشكه‌كان بڕوایان وایه‌
    ئه‌مه‌ زۆرباشه‌
  • 3:16 - 3:19
    به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ هه‌موو
    جۆره‌ نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌.
  • 3:19 - 3:22
    داواتان لێ ده‌كه‌م ته‌نیا گوێ ڕاگرن
    (له‌ گرته‌یه‌كی خوشكه‌ (ئۆفیڵیا.
  • 3:22 - 3:25
    :ده‌نگی بیستراو)خوشكه‌ ئۆفیڵیا)
    (به‌ ئیسپانی ده‌دوێ)
  • 3:25 - 3:29
    وه‌رگێڕ) خه‌ڵوه‌تگاكه‌مان) لە لایه‌ن
    ڕاهیبه‌كانی دۆمه‌نیكان دۆزرایه‌وه‌
  • 3:29 - 3:31
    لێره‌ له‌ پاتسگۆڕۆ ساڵی .1747
  • 3:32 - 3:33
    ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌مه‌،
  • 3:33 - 3:36
    خوشكه‌كانمان ده‌ستیان به‌ دروستكردنی
    شه‌رابی(ئه‌چۆكێی) كرد.
  • 3:36 - 3:39
    ئێمه‌ به‌رهه‌مه‌كانی
    ئه‌چۆكێی) مان نه‌دۆزییه‌وه‌).
  • 3:39 - 3:44
    خه‌ڵكی ڕاسته‌قینه‌ی ئێره‌بوون
    هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌.
  • 3:44 - 3:47
    به‌ڵام دواتر ئێمه‌ش ده‌ستمان به‌
    دروستكردنی شه‌ڕابه‌كه‌ كرد.
  • 3:47 - 3:48
    خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌مه‌یان زانی،
  • 3:48 - 3:51
    هاتن ئاژه‌ڵ پێشكه‌شی
    ئێمه‌ بكه‌ن.
  • 3:51 - 3:52
    تێدەگەم.
  • 3:52 - 3:55
    ئه‌چۆكێی به‌شێكن له‌
    دروستكردنی ئه‌و شه‌ڕابه‌.
  • 3:55 - 3:58
    شه‌ڕابه‌كه‌ بۆ چییه‌،
    و چاره‌سه‌ری چی ده‌كات؟
  • 3:58 - 4:01
    :ده‌نگی بیستراو)هه‌روه‌ها)
    (به‌ ئیسپانی قسه‌ ده‌كات)
  • 4:01 - 4:04
    ده‌نگی وه‌رگێڕ) بۆ)
    كۆكه‌، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی،
  • 4:04 - 4:07
    نه‌خۆشی بۆڕی هه‌وا، ئازاری
    سییه‌كان و پشت به‌ سووده‌.
  • 4:07 - 4:09
    ده‌نگی)ڤ گ:ئێوه‌)
    ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌تان كۆنتڕۆڵكردووه‌
  • 4:09 - 4:11
    به‌ ده‌رمانێك، به‌ شه‌ڕابێك.
  • 4:11 - 4:13
    ده‌توانن پێم بڵێن چۆن دروست ده‌كرێت؟
  • 4:14 - 4:19
    ئێوه‌ سه‌رتان باده‌ده‌ن و
    (زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌كه‌ن. (پێكه‌نین
  • 4:19 - 4:22
    ڤ گ: به‌ڵێ، ئه‌وان ڕه‌چه‌ته‌ی نهێنی
    ته‌مه‌ن چه‌ند سه‌ده‌ نادركێنن.
  • 4:22 - 4:23
    (پێكه‌نین)
  • 4:23 - 4:28
    به‌ڵام كورتهێنانی (ئه‌چۆكێی) یه‌كان
  • 4:28 - 4:31
    وه‌ستانێكی ته‌واوی بۆ
    به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وده‌رمانه‌ دروستكردووه‌،
  • 4:31 - 4:34
    له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ خوشكه‌كان
    ده‌ستیان به‌مه‌ كردووه‌.
  • 4:34 - 4:36
    ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كێڵگه‌ی
    ئه‌چۆكێی) یه‌ له‌ جیهان).
  • 4:36 - 4:39
    هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌ ویستیان دانیشتوانێكی
    به‌هێزی ته‌ندروست بوو
  • 4:39 - 4:41
    تا به‌رده‌وام بن له‌
    دروستكردنی ئه‌و ده‌رمانه‌،
  • 4:41 - 4:43
    له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ی كه‌ دروستیان كرد
  • 4:43 - 4:47
    پرۆگرامێكی گرتن و خۆراكپێدان بوو بۆ ئه‌و
    جۆرانه‌ی مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌.
  • 4:47 - 4:49
    وهه‌رزوو چه‌ند سالێك دواتر،
  • 4:49 - 4:51
    ئه‌و زانایانه‌ی له‌و وێنه‌یه‌
    ده‌یانبینن
  • 4:51 - 4:54
    (له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی (چێسته‌ر
    (به‌درێژایی (یو كه‌ی،
  • 4:54 - 4:55
    له‌و شوێنه‌ی ده‌ژیم
    زۆردوور نییه‌،
  • 4:55 - 4:58
    و له‌ زانكۆی میچۆكانا
    له‌ مۆڕێلیای مه‌كسیك
  • 4:58 - 5:01
    خوشكه‌كانم ڕازیكرد--چه‌ندین
    ساڵی پڕ دیبلۆماسییه‌تی ووردی خایاند--
  • 5:01 - 5:04
    بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌ پاڵیان له‌
    توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش.
  • 5:04 - 5:06
    ڕاهیبه‌كان پیشانی
    زینده‌وه‌رزانه‌كانی ده‌ده‌ن
  • 5:06 - 5:10
    ،چۆن ئه‌چۆكێی یه‌ به‌هێزه‌كانی پاتسگۆرۆ
    ته‌واو ته‌ندروست به‌خێوده‌كه‌یت،
  • 5:10 - 5:13
    زاناكان هه‌ندێك له‌ سه‌رمایه‌كانیان له‌
  • 5:13 - 5:14
    حه‌وز، فلته‌رو ترومپا ته‌رخانكردووه‌
  • 5:14 - 5:18
    له‌و ژووره‌ سه‌یر، جیاوازو
    به‌ڵام سه‌رنجڕاكێشه‌.
  • 5:18 - 5:22
    ئه‌مه‌ جۆرێكی هاوبه‌شییه‌
    كه‌ ده‌توانێ چه‌شنه‌كان بپارێزێت.
  • 5:22 - 5:25
    وابیرناكه‌مه‌وه‌ به‌گوێره‌ی پێویست
    ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ ببینم،
  • 5:25 - 5:27
    پێكه‌نیناویانه‌ به‌ختم
    له‌ كاره‌كه‌م هه‌بوو.
  • 5:27 - 5:31
    بۆ زۆر شوێن گه‌شتمكرد
    له‌ شوێنكه‌وتنی خه‌ڵكی
  • 5:31 - 5:35
    زیره‌ك كه‌ هه‌وڵی به‌كارهێنانی زانست
    ده‌ده‌ن بۆ زانینی پرسیاره‌ گه‌وره‌كان
  • 5:35 - 5:37
    و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان .
  • 5:37 - 5:40
    زۆر مامه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و زانایانه‌ی
    كه‌ چاره‌سه‌ری لوغزی
  • 5:40 - 5:43
    بنه‌ڕه‌تی لێچوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌
    به‌ دواداچوونی نه‌هه‌نگه‌
  • 5:43 - 5:45
    بكوژه‌كان له‌ باكووری
    زه‌ریای هێمن.
  • 5:45 - 5:46
    شوێنی ئه‌و زانایانه‌ كه‌وتووم
  • 5:46 - 5:49
    كه‌ كامێرایان له‌ ناوچه‌ی په‌نگوینه‌كانی
    جه‌مسه‌ری باشوور چاند.
  • 5:49 - 5:52
    چونكه‌ به‌دوای وێنه‌گرتنی كاریگه‌رییه‌كانی
    گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بوون
  • 5:52 - 5:54
    كه‌ ڕوده‌دات.
  • 5:54 - 5:57
    به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌و تیمه‌یه‌ كه‌
    به‌ڕاستی پێمه‌وه‌لكا،
  • 5:57 - 5:59
    كه‌ ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی
    پێشاندام
  • 5:59 - 6:03
    كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌ستیارو گرنگانه‌
    ده‌توانرێت هه‌یانبێ.
  • 6:04 - 6:06
    وا بیرده‌كه‌مه‌وه‌ هۆكاری
    ئه‌وه‌ی كه‌ پێمه‌وه‌ لكا
  • 6:07 - 6:08
    چونكه‌ باو نییه‌.
  • 6:08 - 6:10
    یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ باو نییه‌
  • 6:10 - 6:14
    چونكه‌ ڕێبازه‌ ته‌قلیدییه‌كه‌مان
  • 6:14 - 6:16
    له‌ سیسته‌می پله‌ پله‌یی
    ده‌ستكه‌وته‌ی ئه‌كادیمی
  • 6:16 - 6:20
    به‌ ته‌واوی هانی جۆری بێفیزی نادات
  • 6:20 - 6:23
    كه‌ زاناكان ته‌ماشای نازاناكان بكه‌ن
  • 6:23 - 6:25
    به‌ڕاستی داوای زانیارییه‌كانیان بكه‌ن.
  • 6:25 - 6:28
    له‌ ڕاستیدا، وابیرده‌كه‌مه‌وه‌
    هه‌ندێك له‌ ته‌قلیدمان تێدایه‌،
  • 6:28 - 6:29
    به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژئاوا،
  • 6:29 - 6:32
    جۆرێك له‌ له‌خۆبایی بوونی
    بیرته‌سكی ئه‌كادیمییانه‌
  • 6:32 - 6:35
    هه‌ر له‌ مێژووه‌وه‌ زانستی وه‌ك
    دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆهه‌ڵبژارده‌ هێشتۆته‌وه‌.
  • 6:35 - 6:38
    وابیرده‌كه‌مه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌
    ئه‌وه‌ به‌رده‌وامبووه‌
  • 6:38 - 6:41
    له‌هه‌ندێك دۆخی
    مایه‌ی كه‌وتنێتی.
  • 6:42 - 6:46
    ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌كه‌ له‌ مێژووه‌وه‌
  • 6:46 - 6:50
    نووسینێكم له‌ باره‌ی پاڵه‌وانێكی زانستیی.
  • 6:50 - 6:52
    "به‌رێز"ئێرنێست شاكڵتن
  • 6:52 - 6:56
    و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان له‌ جه‌مسه‌ری باشوور
    زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا،
  • 6:56 - 6:58
    سه‌ركێشی یه‌ چاره‌نووس خراپه‌
    به‌ناوبانگه‌كه‌.
  • 6:58 - 6:59
    له‌ڕێگای بۆ ئه‌و شوێنه‌،
  • 7:00 - 7:03
    شاكڵتن گوێی له‌ نه‌هه‌نگكوژه‌كان
    له‌ باشووری جۆرجیا نه‌گرت.
  • 7:03 - 7:06
    شاره‌زای ئه‌و هه‌رێمه‌ بوون، پێیان گوت
    ناتوانی ئه‌مساڵ به‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ بڕۆیت.
  • 7:06 - 7:09
    زۆر فراوانه‌، باكوور زۆر دوور
    و مه‌ترسیداره‌.
  • 7:09 - 7:11
    سه‌یركه‌ن چ ڕوویدا.
  • 7:11 - 7:13
    ،مه‌به‌ستم
    ئه‌و سه‌ركێشییه‌ گه‌وره‌یه‌،
  • 7:13 - 7:16
    ئه‌و چیڕۆكی ڕابه‌رایه‌تیكردنی
    پاڵه‌وانانه‌ كه‌ تا ئێستا ده‌یگێڕینه‌وه‌،
  • 7:16 - 7:18
    كه‌ هه‌موو پیاوه‌كانی خۆی ڕزگاركرد،
  • 7:18 - 7:22
    ئه‌و چیڕۆكه‌مان نه‌ده‌گێڕایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر
    ته‌نیا له‌ پێناوی ماڵ دیاریكردبا
  • 7:22 - 7:22
    گوێی لێیان گرتبا.
  • 7:22 - 7:24
    به‌ڵام كه‌شتی یه‌كه‌ی له‌سه‌ر دانا،
  • 7:24 - 7:27
    برینداری زۆرله‌ تیمه‌كه‌
    به‌هۆی سه‌رماوه‌ دێته‌ به‌رچاوم،
  • 7:27 - 7:29
    چه‌ند كه‌یسێكی كه‌می باش
    له‌ شله‌ژان دوای شۆك
  • 7:29 - 7:31
    ،"و پشیله‌ی كه‌شتییه‌كه‌، خاتوو"چیپی
    ده‌بوو بكوژرێت
  • 7:31 - 7:35
    چونكه‌ تیمه‌كه‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌یان به‌
    به‌ زیندوویی پێویستیان به‌ خواردن بوو.
  • 7:36 - 7:38
    ئه‌مه‌ زۆر پێش ئێستا ڕویداوه‌،
  • 7:38 - 7:40
    به‌ڵام كاتێك بۆ ئه‌م گفتوگۆیه‌
    خۆم ئاماده‌كرد،
  • 7:40 - 7:44
    پێداچوونه‌وه‌م بۆ هه‌ندێك چیڕۆك كرد
    كه‌ ڕووماڵم كردبوو،
  • 7:44 - 7:49
    كه‌ ئه‌و هاریكارییه‌ نائاسایییانه‌
    جیاوازییه‌كی ئه‌رێنی ڕاستیی دروستكرد.
  • 7:49 - 7:50
    له‌گه‌ڵ ڕاوچییه‌ پێشووتره‌كان قسه‌م كرد
  • 7:50 - 7:53
    زانیارییه‌كانیان ده‌رباره‌ی له‌ كوێ
    به‌ نایاسایی ڕاویان ده‌كرد
  • 7:53 - 7:56
    به‌راستی زۆرگرنگن
    له‌ پڕۆژه‌ی گفتوگۆكردن
  • 7:56 - 7:58
    له‌هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌.
  • 7:58 - 8:00
    قسه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی
    سه‌رنجڕاكێش كرد
  • 8:00 - 8:03
    كه‌ ئه‌زموونی كه‌سیی خۆی له‌
    ململانێی ته‌ندروستیی مێشكیی
  • 8:03 - 8:07
    ڕێگە خۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ورببینێت
    له‌ دیزاینكردن و دروستكردنی
  • 8:07 - 8:11
    قاوشێكی جوان و داهێنه‌رانه‌و نوێی
    ته‌ندروستی دەرونی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك.
  • 8:12 - 8:15
    به‌م دوایییه‌، لێره‌ له‌
    زۆنی دوورخستنه‌وه‌ی چێرنۆبڵ ئیشم كرد،
  • 8:15 - 8:19
    له‌گه‌ڵ تیمیك له‌ زاناكان كه‌ له‌وێ
    بۆ ده‌یه‌ها ساڵ ئیشیان كردووه‌.
  • 8:19 - 8:21
    یه‌ك له‌ ئه‌زموونه‌كانیان
    ڕواندنی دانه‌وێڵه‌ له‌و شوێنه‌
  • 8:21 - 8:23
    ئێستا بووه‌ته‌ ئه‌مه‌.
  • 8:23 - 8:25
    ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ڤۆدگای"چیرنۆبڵ"ه‌.
  • 8:26 - 8:28
    (پێكه‌نین)
  • 8:31 - 8:34
    ئه‌مه‌ش زۆر باشه‌، تامم كردووه‌.
  • 8:34 - 8:37
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌كو به‌رهه‌مێكی
    نیش دێته‌ به‌رچاو،
  • 8:37 - 8:41
    -جێگیركراوه‌ ببێته‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌
    كاربه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زۆنی دوورخستنه‌وه
  • 8:41 - 8:44
    بێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كاتی
    ڕووداوی ئه‌تۆمییه‌وه‌.
  • 8:44 - 8:46
    ئه‌مه‌ ئه‌نجامی ساڵانێك
    له‌ گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ
  • 8:46 - 8:50
    كۆمه‌ڵگەیه‌ ناوخۆییه‌كان كه‌ هێشتا
    له‌ لێواری ئه‌و خاكه‌ چۆڵكراوه‌ ده‌ژین
  • 8:50 - 8:54
    ده‌یانه‌وێ بزانن كه‌ی ده‌توانن--ئه‌گه‌ر
    بتوانن-- به‌ سه‌لامه‌تی خواردن بڕوێنن
  • 8:54 - 8:57
    و بازرگانی دروست بكه‌ن و دووباره‌ بنیاتی
    ژیان و كۆمه‌ڵگەیان بكه‌ن.
  • 8:58 - 9:00
    ئه‌مه‌ به‌رهه‌می بێفیزی بوو.
  • 9:00 - 9:01
    گوێگرتن بوو.
  • 9:01 - 9:05
    ئه‌وه‌م به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بینی كاتێك
    سه‌ردانی (پاتسگۆرۆ)م كرد.
  • 9:05 - 9:09
    چاودێریم كرد كاتێك زینده‌وه‌رزانێكی
    ئه‌زموون ده‌یه‌ها ساڵ له‌ گفتوگۆ
  • 9:09 - 9:10
    "به‌ناوی"گۆڕاڕدۆ گارسیا
  • 9:10 - 9:12
    زۆر به‌ وریایی گوێی گرت و چاودێری كرد
  • 9:12 - 9:15
    كه‌ ڕاهیبه‌یه‌ك به‌ جلێكی داپۆشراو
    وسه‌رپۆش و په‌نجه‌وانه‌ی لاستیكی
  • 9:15 - 9:18
    (نیشان دا چۆن، ئه‌گه‌ر سه‌ری(ئه‌چۆكێی
    له‌سه‌رخۆ داگری، ده‌می ده‌كاته‌وه‌
  • 9:18 - 9:22
    ده‌توانی به‌ خێرایی سوابێكی
    (دی ئێن ئه‌ی) وه‌ربگری به‌ نووكێكی(كیو).
  • 9:22 - 9:23
    (پێكه‌نین)
  • 9:23 - 9:27
    كاتیك زاناكان یه‌كده‌گرن بایه‌خیان
    پێده‌ده‌ن و ملكه‌چی ئه‌و كه‌سانه‌
  • 9:27 - 9:31
    ده‌بن كه‌ به‌ڕاستی دیدگەیه‌كی به‌ نرخیان
    هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ چی بكه‌ن
  • 9:31 - 9:33
    به‌ڵام بۆچوونیكی ته‌واو جیاواز،
  • 9:33 - 9:35
    ده‌كرێت شتێكی به‌ڕاستی تایبه‌ت ڕووبدا.
  • 9:36 - 9:42
    نمونه‌یه‌كی ته‌واو جیهانی و زۆر
    پڕهیوا بۆ ئه‌مه‌ هه‌یه‌
  • 9:42 - 9:45
    كۆڕی جیهانیی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری)
    ( فره‌چشنی بایه‌لۆجی وسیسته‌می ژینگه‌یی.
  • 9:45 - 9:48
    .ئه‌وه‌ ناونیشانێكی خێرا نییه‌
    به‌ڵام له‌گه‌ڵم بن.
  • 9:48 - 9:51
    ئه‌م ڕێكخراوه‌ زیاتر له‌ 130
    وڵات له‌خۆ ده‌گرێت،
  • 9:51 - 9:54
    ته‌نیا ئامانجی خه‌مڵاندنی
    حاڵی جیهانی سروشتییه‌
  • 9:54 - 9:56
    به‌درێژایی هه‌ساره‌كه‌مان.
  • 9:56 - 9:58
    له‌م دوایییه‌، ئه‌م خه‌مڵاندنه‌
    جیهانییه‌ی
  • 9:58 - 10:00
    له‌سه‌ر حاڵی سروشت بڵاوكرده‌وه‌،
  • 10:00 - 10:02
    ده‌كرێ ئه‌مه‌ بناغه‌ی
    ڕێككه‌وتنیكی نێوده‌وڵه‌تی بێت
  • 10:02 - 10:06
    كه‌ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ واژوو بكه‌ن
    بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییدا هه‌ڵسن
  • 10:06 - 10:09
    به‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی فره‌چه‌شنی
    بایه‌لۆجی كه‌ له‌ هه‌ساره‌ی
  • 10:09 - 10:11
    زه‌وی ئێستا ڕوده‌دات.
  • 10:11 - 10:15
    له‌ هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندیكردن،
    هه‌وڵی گه‌یاندنی ڕاپۆرتی وه‌كو ئه‌مه‌
  • 10:15 - 10:18
    له‌سه‌ر خه‌ملاندنێكی وه‌كو ئه‌مه‌،
  • 10:18 - 10:21
    كه‌ ئه‌و گروپه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌
    ده‌كرێ وه‌كو ئاستێكی به‌رز دیاربن
  • 10:21 - 10:24
    وه‌كو جۆرێك له‌وه‌ی
    نه‌توانی پێیان بگه‌ی و لێڵ بن،
  • 10:25 - 10:27
    به‌ڵام له‌ناوه‌ڕاستیاندا گروپێك
    له‌ مرۆڤ هه‌یه‌،
  • 10:27 - 10:29
    نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كان،
  • 10:29 - 10:31
    كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ مه‌زنه‌یان هه‌یه‌
    له‌ كۆكردنه‌وه‌ی
  • 10:31 - 10:33
    هه‌موو ئه‌و زانیارییه‌ بایه‌لۆجی و
    ژینگه‌ییه‌
  • 10:33 - 10:35
    كه‌ وێنه‌یه‌كی وردو ڕوونی
  • 10:36 - 10:38
    حاڵی جیهانی سروشتی ده‌كێشێت.
  • 10:39 - 10:42
    ده‌ ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆڕه‌
    ده‌ست به‌كردنی ئه‌مه‌ بكات،
  • 10:42 - 10:45
    بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ملاندنه‌
    كۆبكاته‌وه‌،
  • 10:45 - 10:47
    "پێكهێنانی بیرۆكه‌ی ڕۆشنبیرییان
    دروستكرد.
  • 10:47 - 10:52
    ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی
    فەرهەنگێکی وه‌رگێڕانی بیرۆكه‌ی ڕۆشنبیرییه‌
  • 10:52 - 10:56
    بۆ هه‌موو ڕێگە جیاوازه‌كان كه‌
    ده‌رباره‌ی جیهانی سروشتی باسی ده‌كه‌ین.
  • 10:56 - 10:59
    به‌فه‌رمی ده‌یناسێته‌وه‌،
    بۆ نموونه‌،
  • 10:59 - 11:01
    (زه‌ویی دایك) و(سروشت)
    هه‌مان مانایان هه‌یه‌.
  • 11:01 - 11:04
    ئه‌وه‌ مانای ئه‌مه‌یه‌ كه‌
    زانیاری خۆڕسك و ناوخۆییه‌كان
  • 11:04 - 11:07
    ده‌توانرێ بۆ هه‌مان دۆكیومێنت بهێنرێ
  • 11:07 - 11:10
    ئه‌و قورسایی و به‌هایه‌ی
    كه‌ شایه‌نیه‌تی بیدرێتێ
  • 11:10 - 11:14
    له‌و خه‌مڵاندنه‌ی كه‌ ژینگه‌ی سروشتیمان
    له‌ چ حاڵه‌تێكه‌.
  • 11:14 - 11:17
    به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌،
  • 11:17 - 11:21
    چونكه‌ ڕاوچییه‌كی ئینویت له‌وانه‌ نییه‌
    له‌ گۆڤارێكی ئه‌كادیمی بڵاوبكاته‌وه‌،
  • 11:21 - 11:24
    به‌ڵام گره‌وتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م زیاتر
    ده‌رباره‌ی گۆڕانه‌كانی كۆمه‌ڵگەی
  • 11:24 - 11:28
    جه‌مسه‌ری باكوور ده‌زانێت
    به‌هۆی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا
  • 11:28 - 11:31
    زیاتر له‌ زانایه‌ك كه‌ چه‌ندین ساڵ
    به‌سه‌رده‌بات له‌ چوون بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌
  • 11:31 - 11:33
    بۆ گرتنی پێوانه‌كان.
  • 11:33 - 11:36
    به‌گشتی، خه‌ڵكه‌ خۆرسكه‌كه‌ پاسه‌وانی
  • 11:37 - 11:40
    به‌نزیكه‌یی 25 له‌ سه‌دی ته‌واوی
    ڕووی زه‌وی و جیهانن،
  • 11:40 - 11:45
    له‌نێویاندا هه‌ندێك له‌ شوێنه‌
    فره‌چه‌شنه‌ بایه‌لۆجییه‌كانی هه‌ساره‌كه‌.
  • 11:46 - 11:48
    بێننه‌ به‌رچاوتان چه‌ند شتمان
    له‌ ده‌ست ده‌چێت
  • 11:48 - 11:51
    ئه‌گه‌ر ئه‌و سنووره‌ ڕۆشنبیرییانه‌
    تێنه‌په‌ڕێنین،
  • 11:51 - 11:53
    یاخود لانی كه‌م هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌ین،
  • 11:53 - 11:56
    كاتێك هه‌وڵی زانینی تا چه‌ند
    جیهان ئیش ده‌كات ده‌ده‌ین
  • 11:56 - 11:57
    و چۆن بیپارێزین.
  • 11:57 - 12:02
    هەموو پێشنیارێكی توێژینه‌وه‌ چانسێكی
    نوێیه‌ بۆ تا هەمان شت بكه‌ین.
  • 12:02 - 12:06
    ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ركات پڕۆژه‌یه‌كی
    توێژینه‌وه‌ پێشنیاز كرا،
  • 12:06 - 12:09
    پێویست بوو پێشنیازی له‌خۆگرتنی
    كه‌سێك یاخون كۆمه‌ڵێك له--
  • 12:09 - 12:13
    جوتیاره‌ خۆماڵییه‌كان، ڕێبه‌رانی
    كۆمه‌ڵگە خۆڕسكه‌كان، ڕاهیبه‌كان--
  • 12:13 - 12:16
    كه‌ توێژه‌ره‌كان ویستیان
    بیانخه‌نه‌ لیستێكه‌وه‌،
  • 12:16 - 12:18
    بانگهێشتیان بكه‌ن بۆ گروپه‌كه‌یان
    وگوێیان لێ ڕاگرن؟
  • 12:19 - 12:22
    ده‌مه‌وێ ڕێگه‌ بده‌م خوشكه‌ ئۆفیلیا
    بۆچوونی خۆی بڵێت
  • 12:22 - 12:26
    بۆچی زۆر به‌ دیاریكراوی
    هاندراوه‌و خۆی ته‌رخانكردووه‌
  • 12:26 - 12:29
    بۆ ڕزگاربوونی (ئه‌چۆكێی) یه‌كان،
  • 12:29 - 12:33
    ده‌نگی ڤ گ): خوشكه‌ ئۆفیلیا، وا بیر)
    ده‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ڕزگاركردنی ئه‌م چه‌شنه‌
  • 12:33 - 12:36
    له‌ له‌ناوچوون به‌شێكه‌ له‌
    کارەکەت بۆ خودا؟
  • 12:37 - 12:39
    (ده‌نگی خ ئۆ): (به‌ ئیسپانی قسه‌ ده‌كات)
  • 12:42 - 12:45
    (ده‌نگی وه‌رگێڕ)
    ئه‌مه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی
  • 12:45 - 12:46
    هه‌موو مرۆڤێكه‌
  • 12:46 - 12:49
    كه‌ ئازاری ئه‌وانه‌ نه‌دات كه‌
    له‌ده‌وروبه‌رمان ده‌ژین.
  • 12:49 - 12:50
    هه‌موویان شتی زیندوون.
  • 12:50 - 12:55
    ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ دروست نه‌كراوین خۆمان
    ڕزگاركه‌ین به‌ڵكو ئه‌وانی تریش دڵخۆشكه‌ین.
  • 12:56 - 13:00
    هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێره‌ به‌ پاراستنی ئه‌و
    گیاندارانه‌ دڵخۆشیی به‌ده‌ست دێنن،
  • 13:01 - 13:04
    واده‌كه‌ین خواش دڵخۆش بێت.
  • 13:04 - 13:08
    (ده‌نگ)(ڕاهیبه‌كان گۆرانیی ده‌ڵێن)
  • 13:13 - 13:17
    ڤ گ: واهه‌ست ده‌كه‌م پێویسته‌ واز له‌
    راهیبه‌كان بێنم له‌سه‌ر من گۆرانی بڵێن،
  • 13:17 - 13:20
    چونكه‌ زۆر خۆش دیاره‌.
  • 13:20 - 13:21
    ؟گوێتان له‌وه‌ بوو
  • 13:21 - 13:23
    ".ئێمه‌ دڵخۆشیی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین"
  • 13:23 - 13:25
    ئه‌مه‌ پڕۆتۆكۆڵێك نییه‌
    پێشتربه‌ دیاریكراوی
  • 13:25 - 13:28
    له‌ هیچ پێشنیازێكی پڕۆژه‌ی
    توێژینه‌وه‌ بینیبێتتان--
  • 13:28 - 13:29
    (پێكه‌نین)
  • 13:29 - 13:31
    به‌ڵام ئه‌مه‌ هانده‌ره‌ له‌ پشت
  • 13:32 - 13:35
    بوونی به‌ سه‌ركه‌وتووترین
    به‌رنامه‌ی زاوزێكردن له‌ جیهان
  • 13:35 - 13:37
    بۆ گیاندارێك له‌
    قه‌راغی نه‌مان بوو.
  • 13:38 - 13:41
    ؟ئایا ئه‌مه‌ سه‌رنجڕاكێش نی یه‌
  • 13:41 - 13:42
    سوپاس.
  • 13:42 - 13:44
    (چه‌پڵه‌)
Title:
ڕاهیبه‌یه‌ك ده‌توانێ چی فێری زانایه‌ك بكات ده‌رباره‌ی ژینگه‌زانیی
Speaker:
ڤیكتۆریا گیڵ
Description:

بۆ پاراستنی(ئه‌چۆكێی)--سه‌له‌مه‌نده‌رێكی نامۆ (و خۆشه‌ویست) کە له‌ ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌ باكووری مه‌كسیك دۆزرایه‌وه‌--زاناكان له‌ توێژینه‌وه‌یەكی هاوبه‌شی چاوه‌ڕواننه‌كراو یه‌كیان گرت: له‌گه‌ڵ گروپێك له‌ ڕاهیبه‌كان كه‌ به‌ خوشكه‌كانی ته‌ندروستی پاك ناسراون. له‌و گفتوگۆ دڵخۆشكه‌ره‌، ڕۆژنامه‌نووسی زانستیی ڤیكتۆریا گیڵ، باسی ئه‌و چیڕۆكه‌ی چۆن ئه‌م هاوكارییه‌ نائاساییه‌ (ئه‌چۆكێی)یه‌كانی له‌ له‌ناوچوون پاراست--و ده‌یسه‌لمێنێ چۆن خه‌ڵكه‌ ناوخۆییه‌كه‌ ده‌توانن نهێنیی پاراستنی چه‌شنه‌ نامۆ و سه‌رنجڕاكێش و هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی هه‌ساره‌كه‌مان بپارێزن

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:59

Kurdish subtitles

Revisions